سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/8/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جڤاتی ڕۆحانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتییانی ئاینیی ئێزدی و موسڵمانان و مەسیحی و كەس و كاری شەهیدان و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئیداری و سەربازیی هەرێمی كوردستان، لە مەزارگەی شەرفەددین لە بناری چیای شەنگال، ڕێوڕەسمێك بۆ بەخاك سپاردنی 67 تەرمی شەهیدانی ئێزدی كە بە دەستی تیرۆرستانی داعش شەهید كرابوون، بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای گوتەی بەخێرهێنان لەلایەن لێژنەی ئامادەكاری ڕێوڕەسمەكە و چەند گوتەیەكی دیكە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی لەو غەدر و زوڵمە كرد كە لە گەلی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی كوردانی ئێزدی كراوە، بە تایبەتی جارێك لەبەر كوردبوونیان و جارێكیش لەبەر ئەوەی ئێزدین ئەو تاوانە نامرۆڤایەتییەیان بەرامبەر ئەنجام دراوە و ئەمەشی بە برینێكی قوڵ بۆ گەلی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی قبووڵ كرد و نەیارانی گەلی كورد ئەو تاوانەیان بە مەبەستی قڕكردنی كوردانی ئێزدی ئەنجامداوە، بەڵام بە قوربانی و خەباتی كوردانی ئێزدی و هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان گەلی كورد دەگاتە سەركەوتنی یەكجاری و شەنگال و هەموو ناوچەكانی دیكەی كوردستان لە دوژمنانی خوا و مرۆڤایەتی ڕزگار دەكرێن و نابێت تەنیا یەك بستی خاكی كوردستان لە ژێر دەستی دوژمن و تیرۆرستان بمێنێتەوە و خوینی شەهیدان و ناڵە و فرمێسكی دایك و خوشكانی ئێزدی دەبنە هەوێنی سەركەوتنێكی گەورە بۆ هەموو دەڤەرەكانی كوردستان بە تایبەتی ئەو دەڤەرانەی كە كوردانی ئێزدی تێیدا نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەش كرد كە بە هەر بەهایەك بێت شەنگال و هەموو دەڤەرەكان ڕزگار دەكرێن و دەگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان و ئاوەدانی و ژیان و پێكەوەژیان و ئارامی دەگەڕێننەوە ئەو شارە مێژووییە كە هەر لە كۆندا لانەی پێكەوەژیانی ئایین و نەتەوە و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینە جیاجیاكانی دیكە بووە.
هەروەك گوتی كە خوێنی شەهیدان و برینی قوڵی كەس و كارەكانیان و ئێش و زەحمەتی كوردانی ئێزدی ئاوارە لە ناو كەمپەكاندا لەیاد ناكەن و لەگەڵ دەزگاكانی حكوومەت هەوڵی باشتركردنی ڕەوشی ژیانیان دەدەن بە هیوای ئەوەی بە زووترین كات دەڤەرەكیانیان ڕزگار بكرێن و بە سەربەرزی و لە ڕەوشێكی ئارام‌دا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە لە هەوڵەكانیان بۆ ڕزگاركردنی ئەو ئێزدیانەی لە دەستی تیرۆرستانی داعشدا ماون، بەردەوام دەبن و هەرچی پێویست بێت لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ڕزگار كردنیان ئەنجام دەدرێت كە بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفیسێكی تایبەت كراوەتەوە و تا ئێستا توانیویانە 2058 لە خوشك و برایانی ئێزدی لە دەستی تیرۆر ڕزگار بكەن و سوپاسی ئەو دەستەیەی كرد كە لەو ئۆفیسە كار دەكەن بە تایبەت بەڕێز خەیری بوزانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كوردانی ئێزدی كە كارێكی زۆر باش و گەورەیان لەم بارەیەوە ئەنجام داوە.
هەروەها ڕایگەیاند كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش حكوومەتی هەرێمی كوردستان تیمێكی بە سەرۆكایەتی بەڕێز مەحموود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان دامەزراندووە بۆئەوەی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە كوردانی ئێزدی كراون، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەك جینۆساید بناسرێن و لەمبارەیەشەوە كاری جددی و باش ئەنجامدراوە و دەستخۆشیی لەو تیمە كرد.
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی دیكەی گوتەكەیدا باسی لە كۆچی ژمارەیەك گەنجی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات كرد و ئاشكرای كرد كە ئەوان ئەم بابەتەیان لەگەڵ جڤاتی ڕۆحانی و كەسایەتیانی ئێزدی گفتوگۆ كردووە و ئەم كۆچكردنەشی بە شتێكی هەڵە زانی چونكە ڕاستە كارەساتێكی گەورە لەم دەڤەرە دروستبووە، بەڵام ئێزدی و ئێزدیاتی لە ئەوروپا و غەریبی ناپارێزرێن و ئەو شوێنەی كە ئێزدیاتی تێیدا گەشە دەكات، لالشی نورانی و شەنگال و شەرفەدینن نەك ئەوروپا و وڵاتی غەریبی و داوای لە گەنجان و كۆمەڵگەی ئێزدی بە شێوەیەكی گشتی كرد بابەتی كۆچكردن لەیاد بكەن و شوێنی باب و باپیرانی خۆیان چۆڵ نەكەن.
دواتر باسی لە پێكەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەكانی كوردستان كرد و بە تابلۆیەكی جوانی وەسفكرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پێكەوەژیانە زەمانەتی سەركەوتنی گەلی كوردە و ئامادەبوونی هەموو نەتەوە و ئایینەكانیشی لە ڕێوڕەسمەكەدا، بە پەیامێك بۆ دۆست و نەیارانی كوردستان زانی كە ئەم پێكەوەژیانە بەردەوام دەبێت.
لە كۆتایی گوتەكەیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەری ڕێز و وەفاداری بۆ شەهیدان دانەواند و سوپاسی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی كرد كە توانیان ئەم خاكە لە تیرۆرستان بپارێزن بە تایبەت ئەوانەی كە توانیان مەزارگەی شەرفەدین بپارێزن و ڕێگە نەدەن تیرۆرستانی داعش بگەنە شوێنەكە و دەستخۆشیی لێ‌كردن.
ئەمە دەقی گوتەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
كه‌سوكار و خوشك و برایێت مهیێت ئێزدى،
گه‌لى بهشدارێت ڤێ ڕێوڕهسمێ یێت هێژا،
هوین هه‌مى بخێر هاتن و سلاڤێت خودێ ل ههوهبن..
ئه‌ڤرۆ ئه‌م هه‌مى پێكڤهیێ ل ڤێرهكۆم بووى، داكو بهشداریێ بكەین دڕێوڕهسما ڤهگهڕاندن و ڤه‌شارتنا تهرمێت پیرۆزێت (67) شههیدێت مهیێت ئێزدى، كو قوربانى یێت یه‌ك ژ دڕندەترین و مه‌زنترین تاوانێت دیرۆكێنه ل هه‌مبه‌رى مرۆڤایه‌تیێ. ئه‌ڤ ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌سا نیشانهكا دى یا غه‌در و مهزلوومیهتهكا مه‌زنا گه‌لێ مه‌یێ كورد ب گشتى و، خوشك و برایێت مهیێت ئێزدى بتایبهتییه!. چونكى ئه‌ڤ تاوانا كو ل هه‌مبه‌رى ڤان شههیدا و بسهدا شههیدێت دى ل ڤێ ده‌ڤه‌رێ هاتیه‌كرن، جاره‌كێ ژبه‌ر كو كورد و، جاره‌كێ ژى ژبه‌ر كو ئێزدى بووینه.
تاوانێت كو ل دژى كهسوكارێت مهیێت ئێزدى هاتینه‌كرن، برینهكا كویره، چ جارا ناهێتهژبیركرن، وه‌سا ب ساناهى ژى ساخ نابیت، لێ ههروهكى مهد دیرۆكا خۆدا گه‌له‌ك جارا قوربانى یێت گه‌له‌ك مه‌زن داینه، گه‌له‌ك جارا دوژمنا فه‌رمانا مهڕاكریه و هه‌ول دایه مهلبەین ببەن، ڤێ جارێ ژى، ڕاستهدوژمنا برینهكا دژوار لسه‌ر دلێ مه هەمیا دروست كر، لێ دیسا وه‌ك هه‌مى جارا كورد و ئێزدی لبەین نەچۆن، ئه‌م ماین و دگه‌ل مه، سه‌ركه‌فتن و سهربلندى مان..سبهژى ب سایا خوینا ڤان شههیدا، ب سایا قوربانى و ڕۆندك و خه‌بات و تێكۆشینا كهسوكارێت مهیێت ئێزدى و هه‌مى پێشمهرگێت قه‌هره‌مان، دێ گههینهسهركهفتنا ئێكجارى. دێ شنگالێ و هه‌مى دهڤهرێت دى یێت كوردستانێ ل دوژمنێت خودێ و دوژمنێت مرۆڤایهتێى ڕزگار كه‌ین.
ئه‌م نهشنگالێ و نهژى یه‌ك بوهستا ئاخا كوردستانێ ل هیچ جهه‌كێ د ده‌ستێ دوژمنا و تیرۆرستادا ناهێلین، پێشمهرگێت قههرهمانێت كوردستانێ، هه‌تا دویماهیێ، هه‌تا ڕزگاركرنا شنگالێ و هه‌مى گوند و دهڤهرێت كهسوكارێت مهیێت ئێزدى و هه‌مى ئاخاكوردستانێ، دێ لسه‌ر تێكۆشین و قوربانیدانا خۆ د به‌رده‌وام بن.. خوینا گه‌شا ڤان شههیدا و، ئاهـ و نالین و ڕۆندكێت دایك و خوشكێت مهیێت ئێزدى، دێ بنه هێڤیا سه‌ركه‌فتنه‌كا مه‌زن بۆ هه‌مى دهڤهرێت ئێزدیا و بۆ هه‌مى كوردستانێ ب گشتى.
ب هه‌ر بهایهكى بیت، ئه‌م دێ شنگالێ و هه‌مى ده‌ڤه‌رێ ڕزگار كه‌ین، شنگال دێ ڤهگهڕیتهڤ سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ. ئه‌م دیسا دێ شنگالێ ئاڤهدان كه‌ین و دێ ژیانێ و پێكڤه‌ژیانێ و ئارامیێ ڤهگهڕینن ڤى باژارێ دیرۆكى، كو ژ كهڤندا ماكا ژیانێ و پێكڤه‌ژیانا ئۆل و نه‌ته‌وه و پێكهاتێت جدا یێت دینى و نه‌ته‌وه‌یى بوویه.. ههروهكى چا‌وا ئه‌م خوینا ڤا شههیدا و ژان و برینێت مالبات و كهسوكارێت وان ژى، كو كه‌سوكار و خوشك و برایێت مهنه، ژبیر ناكه‌ین.
ئه‌م ئێش و زه‌حمه‌تى و، سه‌رما و گه‌رما كو ئه‌ڤرۆ كه‌سوكار و خوشك و برایێت مهیێت ئێزدى ل كهمپێت ئاوارهییێ دبینن، ئه‌م وان ژى ژبیر ناكه‌ین و، به‌رده‌وام دگه‌ل دهزگههێت حكوومه‌تێ هه‌ول دده‌ین، كو ڕه‌وشا وان باشتر بكه‌ین.. ب هیڤیا كو د زویترین ده‌مدا، هه‌مى جهێت وان بێنه ڕزگاركرن و ب ئارامى و سه‌ركه‌فتى، ڤهگهڕنهسهر مال و حال و، جه‌و وارێت خۆ..
بەڕێزان ..
هه‌ر د ڤێ ههلكهفتنێدا، من دڤێت ئه‌ز هه‌مى كه‌سوكار و خوشك و برایێت مهیێت ئێزدى پشتڕاست بكه‌م، كو هندى خوشكهكا مه، یان ژى برایهكێ مه، هندى زارۆكه‌ك د ده‌ستێ تیرۆرستادا مابیت، ئه‌م دێ به‌رده‌وامبین ل هەولێن خۆ و هەر تشتێ ژ ده‌ستێ مهبێت بۆ ڕزگار كرنا وان، ئەم قسوریێ ناكەین.
مهژ ڕۆژا ئێكێ وهرهب تایبه‌تى بۆ ڤێ كهیسێ، ئۆفیسهكا تایبه‌تا ڤه‌كرى كو كار لسەر ڤێ بابەتێ دكەتن و سوپاس بۆ خودێ و كار و ماندیبوونا وان كو هەتا ئەڤرۆ تیما مه شیایه پترى 2058 كه‌سا ژ خوشك و برایێت مهئێزدى ژ ده‌ستێ تیرۆرستا ڕزگار بكه‌ت. هه‌ر ل ڤێ ده‌رێ من دڤێت سوپاسیا ڤێ ئۆفیسی و سەرپەرشتیارێ وێ ڕێزدار خه‌یرى بۆزانى، ڕێڤه‌به‌رێ گشتى یێ كاروبارێت ئێزدیا و هه‌ڤالێت وى ل ئۆفیسێ بكه‌م، كو ب ڕاستى كاره‌كێ گه‌له‌كێ مه‌زن و پیرۆز ئه‌نجام داینه.
جاره‌كا دى ژى ئه‌ز هه‌مى كه‌سوكار و خوشك و برایێت مه یێت ئێزدى پشتڕاست دكه‌م، كو هه‌ر چ پێویست بیت، بۆ ڕزگاركرنا خوشك و برایێت مهیێت مایى د دەستی تیرۆرستان دا و هەر هاریكارىیەكا لازم بێت ئەم ئامادەینە بۆ ڕزگار كرنا وان ل دەستێ تیرۆریستا.
لسه‌ر ئاستا ناڤنهتهوهیى ژى، ههولێت حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دبه‌رده‌وامن داكو كهیسێ فه‌رمانا لسه‌ر ئێزدیا هاتیه ڕاكرن، ل جیهانێ وه‌كى جینۆساید بێتهناسكرن.. بۆ ڤێ مه‌به‌ستێ، تیمهكا حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ب سه‌رۆكاتیا ڕێزدار (مه‌حموود حاجى سالح) وهزێرێ كاروبارێ شههیدا و ئهنفالكریا، یێ كاره‌كێ جددى و بەردەوم دكه‌ن دگه‌ل دهزگههـ و ناڤهندێت ناڤنهتهوهیى كار دكه‌ن.. وان ژى هه‌تا نهۆ كاره‌كێ باشێ كرى و ئەڤ كارێ وان جهێ سوپاسیێ دهستخۆشیێ یە.
خوشك و برایێت هێژا،
تشته‌كێ دى كو من دڤێت دڤێ ڕێوڕهسمێدا به‌حس بكه‌م، بابه‌تێ هه‌ولا ده‌ركه‌فتنا هنده‌ك گهنجێت ئێزدیانهبۆ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى. مه ئهڤبابهته به‌رى نهۆ ژى دگه‌ل جڤاتا ڕۆحانییا ڕێزدار و كهساتى یێت ئێزدیا به‌حس كریه. باوه‌ریا مهئهوهكو ده‌ركه‌فتن و هێلانا ولاتى، نهتشتهكێ دروسته، ئێزدى و ئێزدیاتى ل ئه‌ورۆپا و ل غهریبیێ ناهێنه پاراستن.. جهێ كو ئێزدیاتى لێ گه‌ش ببیت، لالشا نوورانى و شنگال و شهرفهدینن، نهئهورۆپا و وهلاتێت غهریبیێ!.
ڕاستهكارهساتهكا گه‌له‌كا مه‌زنا ل ڤێ ده‌ڤه‌رێ چێ بووى، ڕاستهتاوانێت گه‌له‌ك مه‌زن یێت هاتیه‌كرن، ڕاستهفهرمانهكا دى یا هاتیهڕاكرن، لێ دیسا ژى ئێزدیاتى ب تهركا وه‌لاتى و هێلانا ئاخا باب و كالا، ناگههیتهچ قۆناغا!. ئێزدیاتى و دین و كولتوورا ئێزدیا لڤێره، لسه‌ر ئاخا باب و باپیرا دێ هێنهپاراستن.. ئه‌م هه‌مى پێكڤهپارێزهرێت ئێزدیاتیێ و پارێزهرێت لالشا نوورانى و شه‌رفه‌دین و شنگالێینه.
ئەڤ تابلۆیا ئەڤرۆ ئەم دبینین ل ڤێ دەڤەرێ و ل ڤێ مەڕاسیمێ، ئەگەر ئەم بەرێ خۆ بدەینە ڤێ پێكڤەژیانێ، دبینین مامۆستا یێت ئایینی یێت موسڵمان و مامۆستا یێت ئایینی یێت كرستیان و ئێزدی لڤێرە كۆمبووینە، پێكڤەژیانا ئەڤرۆیا مە زەمانەتەكە بۆ سەركەفتنا مە د پاشەڕۆژێ دا بۆ كوردستانەكا ئازاد و ئاڤەدان و شنگالەكا ئاڤەدان و سەركەفتی، ئەڤەیە زەمانەتا سەركەفتنا مە، ئەڤ تابلۆیێ جوان یێ كو ئەڤرۆ ئەم دبینین دڤێ ڕێوڕەسمێ دا كو هەمیا زەحمەت كێشایە و ڕیكەكا دویر هاتنە بۆ بەشداریكرنێ، پەیامەكێ زۆر گرنگە بۆ جیهانێ، پەیامەكا مەزنە بۆ وان تیرۆرستا، پەیامەكە كو ئەڤ پێكڤەژیانا مە یا دیرۆكی د ناڤبەرا ئیسلام و ئێزدیەت و مەسیحییەتێ دا و هەمی پێكهاتێت دی یێت نەتەوەیی و ئایینی یێت د وڵاتێ مەدا، دێ بەردەوام بێت و ئەم هەڤی پێكڤە دێ پارێزەرێت ڤێ چەندێ بین.
تڤیا ئه‌م هه‌مى پێكڤهكار بكه‌ین، هه‌ول بده‌ین و خه‌باتێ بكه‌ین داكو ئیزدیاتیێ ل جهێ خۆ، لسه‌ر ئاخا خۆ، د ناڤ وار و مهزارگههێت خۆ یێت پیرۆزدا بمینن بهێنە پاراستن.
ل دویماهێ، جاره‌كا دى ئه‌م سه‌رێ خۆ لبه‌ر گیانێ پاقژێ ڤا شههیدا و هه‌مى شههیدێت كوردستانێ دچهمینین، سهرهخۆشێ ل مالبات و كهسوكارێت وان و، ل هەمی كوردستانی دكەم. هەروەها د ڤێ هەلكەتنێ دا و د ڤی جه‌ی دا جارەكا دی دەستخۆشیێ ل وان پێشمەرگێت قەهرەمان دكەم یێت كو زەحمەت كێشای و ئەڤ جهە پاراستی، ئەو پێشمەرگێن وێ ڕۆژی شەرفەدین پاراستی جهێ تەقدیر و پێزانینا مەنە. ئەم لێرە دیسا بیرا خۆ ل وان ڕۆژێت زەحمەت تینین كو وان تێدا بەرگری و بەرخۆدان و خۆڕاگری كر و نەهێلا ئەڤ مەزارگەهێ پیرۆز بكەڤیتە دەستێ تیرۆرستا. جارەكا دی ب ناڤێ وە دەستخۆشیێ ل وان دكەین. دەستخۆشیێ ل هەمی پێشمەرگە یێت قەهرەمان دكەم كو د ئەنجاما خەبات و ماندیبوون و خوینا شەهیدان ئەڤرۆ ئەم لێرە ب سەرفەرازی ڤەدگەرێنەڤ سەر ئاخا خۆ و تەرمێت عەزیزێت خۆ ڤەدشێرین، ئەم لێرە پەیامەكێ بۆ هەمی جیهانێ ڕادگەهینین كو ئەم دێ پێكڤە مینین و پێكڤەژیان دێ یا بەردەوام بیت ل كوردستانێ و ب هیمەتا خۆڕاگریا ڤان قەهرەمانا، شنگال ژی دێ هێتە ڕزگار و ئاڤەدان كردن و انشاء الله دێ ئایندەیەكا باش بۆ ڤی وەڵاتی و میللەتی هێتە دی.
هون هەمی لایەك بخێر بێت سەر چاڤا و زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونا وە د ڤێ مەراسیمێ دا. زۆر سوپاس.
خێزانێکی کوردی ئێزیدی ئاوارە لە کامپی خانکی لە پارێزگای دهۆک
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عیراق (ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم) - ئەگەرچی ئەو تاوانانەی لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنیی عیراق وهەرێمی كوردستان لەلایەن چەكدارانی رێکخراوی تێرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی نا سراو بە داعش ئەنجامدران دەکرێ بخرێنە خانەی تاوانی كۆمەڵكوژی، بەڵام بە ئەندامنەبوونی عیراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بووەتە تەگەرە بەر هەوڵەکانی ناساندنی یاسایی ئەو تاوانانە بە کۆمەڵکوژی.
مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهید وئەنفالكراوان، وسەرۆكی لیژنەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بەمەسیحی وكوردی ئێزدی، ئەم خاڵەی پشتڕاستكردەوە ودووپاتیكردەوە کە "تا ئێستا عیراق ئامادە نیە ببێتە ئەندام لەو دادگایەدا، بەم شێوەیەش رێكاری یاسایی لەبەرامبەر بەجینۆسایدناساندنی ئەم تاوانانە بەڕێگایەكی سەختدا تێدەپەڕێت".
وەزیری كاروباری شەهید وئەنفالكراوان لەلێدوانێكی تایبەت بەماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "مەرجی هەرە سەرەكی دادگاییكردنی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش و بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە كوردی ئێزیدی و پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی دیكە، بەئەندامبوونی عیراقە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا، بەڵام لەمیانەی گفتوگۆی لیژنەكەیان لەگەڵ سێ باڵوێزی عێراق لە چەندین دەوڵەتی ئەورووپاییدا، وا روون بۆوە كە عێراق ئامادە نیە ببێتە ئەندام لە دادگای ناوبراودا".
وەزیر رایگەیاند، ئەم هەڵوێستەی عیراق رێگرە لەبەردەم دروستبوونی دادگایەكی لەم جۆرە لەعیراق ولەهەرێمی كوردستان ولە یاسای عێراقیدا هیچ بڕگەیەك نیە باس لە كۆمەڵكوژی بكات، بۆیە تاكە چارەسەری لەم حاڵەتەدا ئەوەیە "عێراق ڕازی بكرێت كە تەنها بۆ ئەم كەیسە ڕەزامەندی بداتە دادگا بۆ ئەوەی لێی بكۆڵێتەوە، ئەمەش هەوڵێكی زۆری دەوێت لەلایەن نوێنەرانی كورد لە مەركەزی بڕیاردان لە حكومەتی فیدرالی بۆ دەركردنی بڕیارێكی لەو جۆرە بەمەرجێك عێراق كەیسی دیكەی لەگەڵدا تێكەڵ نەكات".
دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر مووسڵ وچەندین ناوچەی دەورووبەری كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردی ئێزدی وپێكهاتە ئایینیەكانی دیكەن، چەندین تاوانی کوشتاری لەدژیاندا ئەنجامدا. هەربۆیەش، حكومەتی هەرێم بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە 17ی ئاب 2014دا لیژنەیەكی بۆ ئەم پرسە پێكهێنا وهەر زوو لیژنەكە دەستیكرد بە كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری بەڵگەنامەو كورتە فیلم ووەزارەتی كاروباری شەهید وئەنفالكراوانیش ناوەندێكی تایبەت بە لێكۆلینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگه و تاوانی لە دهوك دامەزراند كە تا ئێستا زیاتر لە 300 دوسێی ئامادەكردووە و لێكۆلینەوە لێیان بەردەوامەو 65 دۆسێیان بۆ دادگا ئامادەیە.
وەزیر رایگەیاند بەئەندامبوونی عیراق لەو دادگایەدا بەرپرسیارێتی قورس دەخاتە ئەستۆی كە رەنگە نەتوانێ جێبەجێی بكات. بۆیە بەهەر بیانوێك بێت خۆی ئەو پرسەی پشتگوێخستووە، هاوكات ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر ئەم رێكارە یاساییە ورێكارە پێشنیاركراوەكانی دیكە سەرنەكەوت ئەوا پێویستە "لەڕێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بڕیارێكی تایبەت دەربكرێت بۆ دەستبەكاربونی دادگا لە كەیسی ناوبراو یاخود بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بەو كەیسە بەهەمان شێوەی دادگای تاوانەكانی یوگوسلاڤیا و دادگای تاوانەكانی ڕواندا".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لیژنەیەی خۆی سەرۆكایەتی دەكات پێشنیاری كردووە شاندێک "بنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ووەزارەتی دەرەوە و دادی بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ سپاردنی ئەم كەیسە بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بهێنرێنە سەر ئەو بڕوایەی بڕیارێكی تایبەت بە مەبەستی سپاردنی كەیسەكە بە دادگای تاوان دەربكات".
مەحمود حاجی ساڵح، ئاماژەی بە مەترسی كاری یەك لایەنەی لەبارەی ئەم كەیسانەوە كرد وراشیگەیاند کە حكومەتی هەرێم هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەو هەوڵانەی كە هەندێك كەس و لایەن دەیدەن بۆ ناساندنی كوردی ئێزدی وەكو گەلێكی جیاواز لە كورد و خۆجیاكردنەوە لە گەلی كوردستان. بەپێویستیشی زانی پرسی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆر بەتەواوی بۆ باسكردنی ئەم پرسە سوودی لێوەربگیرێت.
بۆ باسكردنی ئەو پرسە وخستنەڕووی ئەو تاوانانەی لەدژی كوردی ئێزدی ومەسیحی ئەو ناوچانەی كە بەدەستی داعشەوەبوون، رۆژانی 8 و 9ی شوباتی رابردوو لەهۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵلا لە هەولێر، كۆنفڕانسێك بەبەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان وژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وشارەزایان لەبواری یاسای نێودەوڵەتی وكۆمەڵكوژی وچەندین كەسایەتی ئایینی ئیسلام ومەسیحی وئێزدی بەڕێوەچوو، تیایدا لەچەندین دانیشتنی جیاوازدا باس لەو رێوشوێن وچارەسەریە یاساییانە كرا كە پێویستە بۆ بەجیهانی ناساندنی ئەم تاوانانە بگیرێنە بەر، ئەمە جگە لەوەرگرتنی شایەدی ژمارەیەک لە رزگاربووان لە دەستی تیرۆریستان لەبارەی ئەو تاوانانەی لەدژی ئەواندا كراون.
نیهاد قازی سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ئایینەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەترسی خۆی لەئایندەی ئایینەكانی عیراق وناوچەكە نیشاندا ودووپاتیكردەوە لەدوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر عیراق وبەكۆمەڵكوشتنی ژمارەیەكی زۆر لەئێزدی ومەسیحی وتەنانەت موسڵمانیش بەجیاوازی ئایین ومەزهەبەكانیانەوە، ناوچەكەی خستە ژێر مەترسیەكی زۆر گەورە كە دەرچوون لێی كارێكی ئاسان نییە وبەتاكە كەس ولایەن ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا "پێویستە حكومەتی عیراق د‌رك بەو مەترسیە بكات كە زۆر دەمێكە هۆشداری لەبارەوە دراوە و ئەو وێنە سلبیەی لەبارەی رەوشی مەترسیداری ئایینەكان تیایدا نەمێنێت وهەنگاوی جدیتر بۆ دەرچوون لەو گرفتانەوە بنێت".
قازی ئەوەشی خستەڕوو،" لەمیانەی ئەو كۆنفڕانسەی لەهەولێردا بەڕێوەچوو، هەموو لایەك لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتی كەیسەكانی كۆمەڵكوژی كوردی ئێزدی ومەسیحی بكرێت وچیتریش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو تاوانانە بێ دەنگ نەبێت بەڵام ئەوەش بەبێ هەوڵی جدی حكومەتی عیراق كارێكی ئاسان نیە".
لەسەر داوای فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و بۆ باسکردن لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت، بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و وەزیری دەرەوەو چەند بەرپرسیکی تری ئەو ولاتە کۆببێتەوە.
کامەران سوبحان، سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ سایتی فەرمی پەرلەمان ڕایگەیاند و وتی: "سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی هۆڵەندا یە، بەمەبەستی ناساندنی دۆسیەی بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال و پرسی ئاوارەکان و هاوکاری نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هۆڵەندا دەبێت".
لەبارەی ئەو کەسانەی یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن، کامەران سوبحان، وتی "لەم سەردانەدا چەند پەرلەمانتارێک یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن کە پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی نەتەوە جیاوازەکان، لەوانەش نوێنەری تورکمانەکان، ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان و سریانییەکان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری سەرۆکی پەرلەمان و ڕاوێژکارێکی پەیوەندییەکان.".
سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی ئەجێندای بەرنامەکانی سەرۆکی پەرلەمان، وتی: "بەرنامەی سەردانەکەی بەو شێوەیە دەبێت کە سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات، دواتر وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا میوانداری سەرۆکی پەرلەمان دەکات بۆ قسەکردن لەسەر کەیسی جینۆساید و کوشتن و ئاوارەکردنی مەسیحی و ئێزییدیەکانی شنگال و مووسڵ و ناوچەکانی دیکە و هێرشی چەکدارانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان".
دوای سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بەڕێز لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە یاوەری فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و ئالان گێبخات كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم، سەردانی كونسوڵگەری گشتی فەڕەنسا و سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی كرد‌و لەگەڵ ستافی كونسوڵگەری و رەوەندی فەرەنسی لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوەو ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر بەڕێزیان یاوەری فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و ئالان گێبخات كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی شارۆچكەی عەنكاوەی كرد‌و لەگەڵ مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆكی ئەساقیفەی ئەبرەشییەی هەولێرو نوێنەرانی ئاوارە مەسیحیەكان كۆبووەوەو گوێی لە پێداویستی و خواست و خەم و ئازارەكانیان گرت كە چۆن بەدەستی تیرۆرستانی داعش تووشی ئاوارەو كۆمەڵكوژی بوونەتەوە.
پاشان بەڕێز لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەڕێزان حازم میر تەحسین بەگ وەكیلی میری ئێزیدیان و بابەشێخ مەرجەعی ئایینی ئێزیدیان و شاندێكی باڵا كۆبووەوە. بەڕێزیان نیگەرانی حكومەتی فەڕەنسای خستەڕوو سەبارەت بەو تاوانانەی دەرهەق بە ئێزیدیان لە ناوچەی شنگال ئەنجامدرا. شاندی باڵای ئێزیدیان باسیان لە هەموو ئەو كارەسات و مەرگەساتانە كرد كە گروپی تیرۆرستی داعش بەرامبەر ئەوان ئەنجامی داوە.
ئێوارەی هەمان رۆژ بەڕێز وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێخران.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئاب، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمان، پێشوازیی کرد لەکونسوڵ و نوێنەری زیاتر لە بیست وڵات لەهەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەیەکدا دوای بەخێرهاتن، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکێکی خێرای خستە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکان و شەڕی دژە تیرۆر‌و ڕەوشی ئاوارەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.
لە دوا هەوڵی گرووپە تیرۆریستییەكاندا كە دەستیان بەسەر شاری موسڵدا گرتووە، بەشێوەیەكی دوور لە دابونەریتی پێكەوەژیان و بنەما و یاساكانی مافی مرۆڤ و ئایین، هەڕەشەی دەركردن و كوشتن‌یان لە خوشك و برایانی مەسیحی كردووە و ناچاریان كردوون ماڵ و شوێنەكانیان بەجێ بێڵن و بەرەو كوردستان بەڕێ بكەون.
ئێمە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەم كارە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە بەتوندی ئیدانە دەكەین و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆیشمان بۆ ئەو خوشك و برایانە دەردەبڕین و، ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ پێشوازی و یارمەتیدان و پاراستنیان رادەگەیەنین.
داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكەین هەرچی زووترە هاوكاریی پێشكەش بەحكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن تا بەشێوەیەكی بەپەلە و شایستە بتوانین هاوكاریی لێقەوماوان بكەین و لە خەم و ئازارەكانیان كەم بكەینەوە.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
19/7/2014
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پەیامێكی سەبارەت بە ئاوارەبوونی بەكۆمەڵی خێزانە مەسیحییەكان لە شاری مووسڵ ڕاگەیاند. تیایدا داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكات ئەوپەڕی هاوكاریی ئەو خێزانانە بكەن، هەروەها داوای هاوكاری و بەتەنگەوەهاتنیش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ئەو ئاوارانە كە بەهۆی هۆشداری و هەڕەشهى گرووپە چەكدارە تیرۆریستەكانەوە، ناچار بوون شاری مووسڵ بەجێ بهێڵن. بە پێی هەڕەشەنامەكە دەبووایە تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه شاری مووسڵ بەجێ بهێڵن.
ئه‌مه ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
پەیامێك بۆ خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
دوای كۆنترۆڵكردنى مووسڵ لە لایەن گرووپە چەكدارە تیرۆریستەكانەوە، مەسیحییەكانی شاری مووسڵ كەوتنە بەر هەڕەشەیەكی زیاتر. بە داخەوە ئەم ڕۆژانەش لەژێر هەڕەشەی كوشتنی بە كۆمەڵدا، ناچار بوون بە كۆمەڵ شاری مووسڵ بەجێ بهێڵن و ڕوو بكەنە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، بە بێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت هیچ كەلوپەلێك لەگەڵ خۆیان بهێنن.
لە بەرامبەر ئەم كارەساتە مرۆیییەدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوپەڕی توانای خۆی دەخاتە گەڕ بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانە. لە هەمان كاتدا داوا لە خەڵكی كوردستان بەگشتی و خەڵكی مرۆڤپەروەری هەردوو پارێزگای هاوسنوورى هەولێر و دهۆكیش دەكەین، بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی ئەو خێزانە ئاوارە مەسیحییانە بكەن.
گەلی كورد هەمیشە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ خوشك و برا مەسیحییەكان و هەموو نەتەوەكانی دیكەدا هەبووە و شانازی بە پاراستنی مۆزاییكی نەتەوەیی لە كوردستاندا كردووە و چەند ساڵی ڕابردووش بەكردەوە ئەمەی دووپات كردووەتەوە. ئێستاش لەسەر گەلی كوردستان پێویستە زۆر بە گەرمییەوە هاوكاریی ئەو خێزانە مەسیحییانە بكات كە ناچار بوون بە كۆمەڵ؛ ماڵ و زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەماهەنگییەكی تەواودایە لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان UNHCR بۆ یارمەتیدانی ئەو سەدان هەزار ئاوارەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام ژمارەی ئاوارەكان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و حكوومەتی عیراقیش سەرەڕای ئەوەی لە مانگی شوباتەوە بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، لە هەمان كاتدا هیچ لە بەرپرسیاریهتییهكانیشى بەرامبەر ئەو ئاوارانە بەجێ نەگەیاندووە كە ڕوویان كردووەتە هەرێمی كوردستان.
لەم دۆخە نالەبارە ئابوورییەی كە بەهۆی حكوومەتی عێراقەوە لە هەرێمی كوردستان دروست بووە، داوا لە دەوڵەتان و ڕێكخراوە خێرخوازكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی دەكەین، بگەنە فریای ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بتوانێت هاوكاریی پێویست پێشكەش بەو خێزانە لێقەوماوانە بكات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19ى ته‌ممووزى 2014