له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى ئایارى 2014 ڕۆسته‌م مینیخانۆف؛ سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان له ڕووسیاى فیدرال به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستانی و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له سه‌ردانێكی یه‌ك ڕۆژیدا؛ سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌شی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆماری ته‌ته‌رستان و هه‌رێمی كوردستانه له ڕووی سیاسی، بازرگانى و ئابوورییه‌وه.
سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سبه‌ى شه‌ممه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه له په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ته‌ته‌رستان؛ به تایبه‌تیش سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و وڵاته له بواره جیاكاندا و له‌و ڕووانه‌وه كه بۆ به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولا گرنگ و مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوو وڵاتن.
هەینی, 02 ئایار 2014
"من له سه‌رجه‌م سه‌فه‌ره‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران ئاماده بووم. وه‌کوو یاوه‌ری به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران، و ئه‌وانی دیکه. ئێمه له میانی ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ی خۆمان بانگهێشتی به‌ڕێز هاشمی ڕهفسهنجانیمان کرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێم و ئه‌و بانگهێشته‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه قبووڵ کرا، به‌ڵام دواتر که سه‌ردانی شاری به‌غدایان کرد نه‌هاتنه هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها بانگهێشتی ساڵحی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و دیکه‌ی به‌رپرسانیش کرا، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام نه‌دا و له ئه‌گه‌ری هاتنیان به باشترین شێوه پێشوازییان لێده‌کرا." ئه‌مه به‌شێکی وته‌کانی "عه‌بدوڵڵا ساڵح"، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه لەگەڵ ئێران که له دیمانه‌یه‌کدا له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستانی عێراق لەگەڵیدا کردوومە،وتوویه‌تی. عه‌بدوڵڵا ساڵح ساڵانێکی دوور و درێژه به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه و پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکی هه‌رێم، زۆر به توکمه‌تر و پته‌وتر له پێوه‌ندی نێوان حکوومه‌ته‌کان ده‌زانێت.ئه‌م گفتوگۆیه له حاڵێکدا ئه‌نجام ئه‌درێت که له ساڵانی ڕابردوودا، پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئێران هه‌ندێ ده‌نگۆی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام وته‌کانی ئاغای ساڵح ده‌ریده‌خات که پێوه‌ندی مێژوویی لێکدانه‌بڕاوی ئه‌م دوو لایه‌نه، ئامادەیی په‌ره‌پێدانی هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌یه و له‌وانه له بواری سیاسی، فه‌رهه‌نگی ئابووریدا. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌یه‌که:
تکایه له سه‌ره‌تادا خۆتان به خوێنه‌ری ئێرانی بناسێنن و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆتان له‌باره‌ی پێوه‌ندی ئێستای کوردی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران، به له به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندی مێژوویی دوو لایه‌نه، بخه‌نه ڕوو.
پێشه‌کی به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م بۆ هه‌رێمی کوردستان. ئه‌من عه‌بدوڵڵا ساڵح، به‌رپرسی گشتیی پێوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئێرانم. هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ئێمه ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه پێوه‌ندییه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه و پێشینه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران.ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که ئێمه‌ش له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه ده‌ورمان هه‌بوو و له هه‌مان کاته‌وه تا ئێستا، ئه‌م پێوه‌ندییه له چوارچێوه‌یه‌کی دۆستانه‌دا به‌رده‌وام بووه و جه‌ختیش کراوه له‌سه‌ر باشتر کردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی.
له ئێستاشدا پێوه‌ندییه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌یه، نامه‌وێ دیسانه‌وه ئه‌وه دووپات بکه‌مه‌وه که ئێران به یه‌ک له باشترین دۆستانی ئێمه داده‌نرێت له ڕابردوو و له ئێستاشدا. واتا له‌و کاته‌یه‌دا که ئێمه هیچ دۆست و هاوڕییهکمان نه‌بوو، ئێران یه‌ک له باشترین هاوڕێیانی ئێمه بووه. له‌و قۆناغانهیدا که کورد تووشی کاره‌سات و ڕووداوی تاڵ ده‌بوو، ئێران هه‌میشه به هانای ئێمه‌وه ده‌هات و داڵده‌ی ئه‌داین و ده‌رگاکانی ئه‌م وڵاته له ڕووی خه‌ڵکی ئێمه کراوه بووه. بۆ نموونه ئاماژه ئه‌ده‌مه ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می دیکتاتۆرییه‌تی ڕژیمی به‌عسی سه‌دام، که له‌و کاته‌ش ئێران ده‌رگاکانی خۆی له ڕووی ئێمه‌دا کرده‌وه. له ڕاستییدا ئێران وڵاتی دووهه‌می ئێمه‌یه و ئێمه سپاسی ئێران ده‌که‌ین.
له ڕابردوودا ئاستی پیوه‌ندی سیاسی ئێران و کورده‌کان له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ گرووپ و پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ڕژیمی سه‌دام حسێندا بوو. ئایا پاش گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و به فه‌رمی ناسینی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقدا، ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و کورد گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه و ئێستا خراوه‌ته دۆخێکی گونجاو.
پێشتر پێوه‌ندییه‌کان له ڕێگای ئه‌و نووسینگه‌یه ئه‌نجام ئه‌درا که دوو لایه‌ن له وڵاتانی یه‌کتردا ده‌یانکرده‌وه. بۆ نموونه لایه‌نی ئێرانی له ڕێگای سوپای پاسداران و قه‌رارگه‌ی ڕه‌مه‌زان و ... له کوردستان نووسینگه و ناوه‌ندی خۆی ده‌کرده‌وه و ئێمه‌ش له هه‌ندێ شار و له‌وان تاران، نه‌غه‌ده، کرماشان و مه‌ریوان نووسینگه‌ی خۆمان به ئامانجی ئاسانکاری له کاروباره‌کاندا کرده‌وه. هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی عێراق که بۆ ماوه‌ی 20 و 25 ساڵ زیاتر له ئێران وه‌کوو په‌نابه‌ر ژیاون، پێویستیان به هاتوچوو کردنه بۆ ئێران بۆ جێبه‌جێ کردنی کاروباره‌کانیان. ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌م که‌سانه له‌و ساڵانه له ئێران خرانه به‌ر خوێندن و ته‌نانه‌ت گه‌یشتن به زانکۆ و خوێندنی باڵاشیان ته‌واو کرد. بۆیه دانانی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانیان پێویستییه‌کی گرینگ بوو. له ڕاستییدا ئه‌م پێوه‌ندییه له‌و کاته ته‌نیا له ئاستی پارته‌کاندا بوو.
ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارته کوردییه‌کانی عێراق و له‌وان پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتی نیشتیمانی، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی، پارته سۆسیالیسته‌کان و ئه‌وانی دیکه پێوه‌ندی هه‌بوو.
پاش ڕووخانی سه‌دام له ساڵی 2003دا، ئێران یه‌که‌م وڵات بوو که کۆنسووڵخانه‌کانی خۆی له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی کرده‌وه. له‌م قۆناغه‌دا پێوه‌ندییه‌کانی ئێمه خرایه چوارچێوه‌یه‌کی دیپلۆماتیکه‌وه و حکوومه‌تی هه‌رێمیش به کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه دهرهکییهکانکه له ژێر چاودێری دیوانی سه‌رۆک وه‌زیراندایه، خۆی بۆ ئه‌م پێوه‌ندییه نوێیه ئاماده کرد. له نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێم دوو به‌شی سه‌ره‌کی چالاک کراون، یه‌که‌م به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران که من تێیادا به‌رپرسم و ئه‌ویدی به‌شی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا که که‌سێکی تر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئامانج له دانانی ئه‌م دوو به‌شه تایبه‌ته‌ش گرینگی پێدانه به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته.
جگه له پێوه‌ندی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئێران، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته خاوه‌ن شه‌ش سه‌د کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌ش و سێ خاڵی سنووری فه‌رمی و چه‌ندین خاڵی سنووری نافه‌رمیین. بۆیه پێویسته ئیداره‌یه‌کی به‌هێز کاروباری پێوه‌ندییه‌کان به‌ڕێوه ببات. ئه‌م پێوه‌ندییه لای ئێمه گرینگه. ده‌بێ ئاماژه به‌و خاڵه‌ش بده‌م که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئێمه له یه‌که‌مایه‌تیدایه و دوای ئه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا داده‌نین و ئه‌نجا وڵاتی سووریا له پله‌ی سێهه‌م دایه بۆ پێوه‌ندییه‌کانمان. هه‌ر بۆیه نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌کان چالاکی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و من بۆ خۆم ماوه‌ی 25 ساڵه به‌رپرسیارێتی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانم له ئه‌ستۆدایه.
پێشتریش له شاره‌کانی تاران و کرماشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسینگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانم له ئه‌ستۆ بووه. له ئێستاشدا پێوه‌ندییه‌کانی ئێمه به شێوه‌ی فه‌رمی و دیپلۆماتیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئایا پێوه‌ندی ئابووری و فه‌رهه‌نگی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان له ئاستی ئه‌و پێوه‌ندییه سیاسییه گه‌شه‌پێدانی به‌خۆوه بینیوه؟
ئێمه هه‌وڵمان داوه له ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتن و کۆنفڕانسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران، ڕێگا بکه‌ینه‌وه بۆ چالاکی بازرگانانی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت چه‌ند دانیشتنێکیش له نێوان بازرگانانی دوو لایه‌ن به ئامانجی ئاشتنا بوونیان و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی چالاکییه‌کان ساز کراوه.
له ساڵی 2008 کاتێک کۆمپانیای وڵاتانی دیکه له عێراقدا چالاکیان نه‌ده‌کرد، سه‌رۆک وه‌زیران فه‌رمانی دا که ڕێگا بدرێته ئێرانییه‌کان به بێ وه‌رگرتنی ڤێزه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له ئه‌وپه‌ڕی ئاسانی و به بێ گرفت، له سه‌رجه‌م ڕێگاکانی زه‌وینی و گه‌شتی ئاسمانی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. ئه‌و بڕیاره‌ش به ئامانجی کارئاسانی بوو بۆ به‌شداری کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له هه‌رێم.
که‌وایه له به‌شی ئابووریدا بواره‌که ئاماده‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی که ئێرانییه‌کان له‌مباره‌وه ده‌ست به‌کار بن؟
ئه‌م بواره هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماده بوو. به‌ڵام لایه‌نی ئێرانی نه‌یتوانی به گوێره‌ی پێویست که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت. من له ئێره‌دا هیچ یه‌ک له ئێران و هه‌رێم به تاوانبار نازانم، به‌ڵام له ڕاستیدا پلانێکی گونجاو دانه‌نرا، ئه‌گه‌ر له هه‌مان یه‌که‌م ڕۆژه‌وه کۆمپانیای به‌هێز و بڕواپێکراوی ئێرانی له هه‌رێمدا ده‌ستیان به چالاکی بکردایه، ئه‌وا بواره‌که بۆ چالاکی کردنیان له بار بوو و ئێسته له جێ تورکیا، ئێران له بازاڕ و که‌رتی ئابووری هه‌رێمدا، یه‌که‌م بوو. ده‌بێ دان به که‌موکورتییه‌کانیش دابنرێت که بوو به‌هۆی دروست بوونی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسته، که ئێمه له سه‌ری ناڕازین. به‌ڵام نامه‌وێ به چڕی ئه‌و بابه‌ته لێکبده‌مه‌وه.
له ئێستاشدا هێزه‌کانی هه‌رێم له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی و هاوکاری نواندن، به شێوه‌ی 24 کاژێر له ده‌روازه سنوورییه‌کاندا چالاکی ده‌که‌ن. ئێمه هه‌لومه‌رجی سنووره‌کانی باشماخ و په‌روێزخان و حاجی عومرانمان تا ئاستی سنووره‌کانی تورکیا به‌رز کردۆته‌وه و هێزی کارامه و شاره‌زامان له‌و شوێنانه داناوه. ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی گرینگه له ئاسانکاری به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خه‌ڵک، گه‌شتیاران و بازرگانه‌کان.
جگه له‌وه‌ش له خاڵه سنوورییه‌کاندا هه‌ستاوین به کردنه‌وه‌ی چێشتخانه و چایخانه و ته‌نانه‌ت شوێنی گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه و دانیشتن و چاوپێکه‌وتنه‌کان، ده‌ی جا ئامانج له هه‌موو ئه‌م کارانه چین؟
ئێمه هه‌موو ئه‌و کارانه‌مان له‌پێناو ئه‌م ئاسته که‌مه‌ی بازرگانی و پێوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌کردووه. ئامانج له‌و هه‌وڵانه به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ندی بازرگانی، گه‌شتیاری و فه‌رهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه کاره‌کان وه‌دواخرا و وه‌ک پێویست ئه‌نجام نه‌درا. به‌ڕێزت ده‌توانی وه‌کوو ڕۆژنامه‌وان سه‌ردانی ئه‌و سێ خاڵه سنوورییه بکه‌یت و به چاوی خۆت ئاستی ئاماده‌کاری و
ئاوه‌دانییه‌کان ببینێت.
له بواری فه‌رهه‌نگی چی؟ تا چه‌نده له ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوه‌کان که‌ڵک وه‌رگیراوه، له‌وان ئاڵۆگۆڕی که‌سایه‌تی زانکۆ و خوێندکاران، هاتوچووی هونه‌رمه‌ندان، چالاکانی بواری مۆسیقا و ...
هه‌مووی ئه‌و بابه‌تانه ئه‌نجام ئه‌درێت، به‌ڵام له‌و ئاسته‌یدا نییه که مه‌به‌ست و دڵخوازی ئێمه‌یه.
نازانم هۆکاره‌که‌شی له چیدایه. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که هه‌ر دوو لا پاگه‌نده‌ی باشترین پێوه‌ندی ده‌که‌ن. با نموونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه له ساڵی 1971 و له‌و کاته‌ی شانبه‌شانی مه‌لا مسته‌فا له خه‌باتدا بووین شای ئێران یارمه‌تی ئێمه‌ی ئه‌دا. له‌و کاته هه‌واڵنێرێکی ڕۆژنامه‌ی ئیئتیلاعاتی چاپی ئێران به ئامانجی ئه‌نجام دانی هه‌ڤپه‌یڤین هاته لای مه‌لا مسته‌فا، له ناوچه‌ی حاجی عومران و له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی شای ئێران پرسیاری له مه‌لا مسته‌فا کرد. مه‌لا مسته‌فای خوالێخۆشبوو له وه‌ڵامدا وتی که ئه‌و که‌سه‌ی یارمه‌تی شۆڕشه‌که‌ی ئێمه ئه‌دات، خه‌ڵکی ئێرانن نه شای ئێران.
وتیشی: ئه‌مڕۆکه شا له ئێران‌دا، حوکم ده‌کات. ئه‌م وڵامدانه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت که پێوه‌ندی نێوان خه‌ڵکی دوو وڵات زۆر نێزیکه و ڕیشه‌کانیان پێکه‌وه به‌ستراوه و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییه‌که له ئاستێکدایه که بۆ حکوومه‌ته‌کانیش ناپچڕێت.
ئێمه ئاگاداری گرینگایه‌تی یارمه‌تیه‌کان و کردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی ئێرانین له‌و کاته‌ی که پێوستمان بوو و ئه‌وه‌ش هه‌وڵێکی زۆر به نرخ بوو. به‌ڵام خاڵی گرینگتر له‌وه پێشوازییه‌که‌ی خه‌ڵکی ئێران بوو له کورده‌کان. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئێران پێشوازییان له ئێمه نه‌کردایه ئه‌وا نه‌مانده‌توانی بۆ کار کردن بچینه کارگه و شوێنه‌کانی کار له ئێران. خه‌ڵکی ئێران هه‌رگیز به چاوی بێگانه‌وه سه‌یریان نه‌کردین و ئێمه‌ش ئه‌وه هه‌رگیز له بیر ناکه‌ین.
له‌سه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌یه که نه حکوومه‌تی ئێران و نه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناتوانن ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه له یه‌کتری جیا بکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش خاڵێکی زۆر گرینگه و ده‌بێ له‌م ڕوانگه‌وه سه‌یری پێوه‌ندییه‌کان بکرێت.
ده‌بێ به‌رپرسانی هه‌ر دوو لا له ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتن و گفتوگۆ، ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه‌ی که له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کاندا زاڵه لاببه‌ن. ئه‌من چه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کم بۆ سه‌ر ئێران ده‌بێت؟ بۆچی ئێران له ئێمه ترسی هه‌یه؟ یان بۆچی ده‌بێ ئێمه له ئێران بترسین؟ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له حاڵێکدایه که ئێمه خۆمان به دۆستی یه‌کتری ده‌زانین ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران سنوورێکی به‌رفراوانمان هه‌یه. بڕوا بکه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌ک گوله له‌و سنووره به‌ره‌و ئێران بهاوێژرێت، ئه‌وا له پێشدا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئێمه ده‌کات، نه ئاسایشی ئێران. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێ نادات له سنووره‌کانییه‌وه ته‌نانه‌ت به‌ردێکیش به‌ره‌و سنووری ئێران بهاوێژرێت. نه‌ک هه‌ر به پارته‌کان، به‌ڵکوو به گوێره‌ی تواناکانمان ئه‌و ئیزنه به ده‌وڵه‌تانی تریش ناده‌ین. ئاسایشی ئێران، ئاسایشی ئێمه‌یه. من ئه‌و پرسیاره ده‌خه‌مه به‌رده‌م لایه‌نی ئێرانی که ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه له سوودی کێ ده‌شکێته‌وه و له قازانجی کێیه؟ وه‌ک ده‌بینن له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ئێرانییه‌کان سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازییان لێوه ده‌کرێت. له حاڵێکدا به‌و شێوه‌یه پێشوازی له خه‌ڵکی دیکه‌ی وڵاتان ناکه‌ن، بۆ نموونه کورد به‌پێی نه‌ریتی خۆیان له ڕۆژانی نه‌ورۆز سه‌ردانی ده‌شت و چیاکان ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر بگه‌نه میوانه ئێرانییه‌کان، بانگهێشتی سفره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیان له ئێران ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌م جۆره مامڵه‌کردن و تێکه‌ڵبوونه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌ی وڵاتاندا نابینرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕێگای ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی دیکه و له‌وان تورکیا و وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاوه‌ڵایه، ئه‌وان له سه‌فه‌ره‌کانی خۆیان چ بۆ گه‌ڕان و چ بۆ ده‌رمان، وڵاتی ئێران هه‌ڵده‌بژێرن و له یه‌که‌مایه‌تی دایده‌نێن، ئه‌وان ئێران وه‌کوو به‌هشت وه‌سف ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و کهسانهس که سه‌ردانی ئه‌ورووپایان کردووه ئێران به به‌هشت ده‌زانن! با ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م کۆنسووڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر له هاوینی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژانه به ڕێژه‌ی 1500 بۆ 2000 ڤیزه‌ی ده‌رکرد و له سلێمانییهش نێزیک به 1000 ڤیزه ده‌رکرا.
نێزیکه‌ی له‌سه‌دا 70ی ئه‌م که‌سانه‌ش وه‌کوو گه‌شتیار سه‌ردانی ئێرانیان کرد، ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه‌ش سه‌باره‌ت به ئێران پرسیار بکرێت، له وه‌ڵامدا ئێران به وڵاتێک وه‌کوو به‌هشت و خاوه‌ن خه‌ڵکێکی چاک وه‌سف ده‌که‌ن. به‌ڵام گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که له سنووری ئێران‌دا تووشی ئازار و زه‌حمه‌ت کراون، بۆچی ئه‌وه ڕوو ئه‌دات له حاڵێکدا هه‌رگیز نموونه‌ی نه‌بووه ده‌وڵه‌تی ئێران گله‌یی هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاوی خه‌ڵکی ئێمه بکات له سه‌ردانه‌کانیان بۆ ئه‌و وڵاته. هه‌رگیز نه‌بینراوه هاووڵاتیانی هه‌رێم له ئێران، تاوانێکیان ئه‌نجام دابێت یان ده‌ستگیر کرابێتن. ته‌نانه‌ت پێش ده‌رکردنی پاسپۆرته‌کانیش خه‌ڵکمان ته‌نیا به یه‌ک نامه یان به‌ڵگه‌ی ساده‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌کرد و ڕۆژانه‌ش 500 بۆ 600 که‌س ته‌نیا به یه‌ک نامه‌وه ده‌هاتنه ئێران. ئه‌مڕۆش ئاماده‌ین بیسه‌لمێنین ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ک که‌سیان ڕاپۆرتێکی خراپ نه‌دراوه. خه‌ڵکی ئێمه به‌نیاز نین له حکوومه‌ت و خه‌ڵکی ئێران دوور بکه‌نه‌وه و دووریش ناکه‌وینه‌وه. ئێمه خۆمان به یه‌ک ماڵ ده‌زانین، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین حکوومه‌تی ئێران ئێمه وه‌کوو "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان" حیساب بکات و به چاوه‌وه سه‌یری ئێمه بکات. له ئێستا ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانمان، خۆی له سه‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تێک له‌گه‌ڵ پارته‌کانی دیموکرات و یه‌کێتی و... ده‌بینێته‌وه. لابردنی ئه‌و ڕوانگه پێشوویه و ئه‌وه‌ی که وه‌کوو حکوومه‌ت سه‌یری ئێمه بکرێت زۆر گرینگه.
من له سه‌رجه‌م سه‌فه‌ره‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران ئاماده بووم. وه‌کوو یاوه‌ری سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئه‌وانی دیکه. ئێمه له میانی ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ی خۆمان بانگهێشتی به‌ڕێز هاشمی ڕهفسهنجانیمان کرد بۆ سه‌ردانی هه‌رێم و ئه‌و بانگهێشته‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه قبووڵ کرا، به‌ڵام دواتر که سه‌ردانی شاری به‌غدایان کرد نه‌هاتنه هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها بانگهێشتی ساڵحی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه و دیکه‌ی به‌رپرسانیش کرا، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام نه‌دا و له ئه‌گه‌ری هاتنیان به باشترین شێوه پێشوازییان لێوه ده‌کرا. چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانییه‌وه بانگهێشتی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران کرا، که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌ردانی عێراقی کرد به‌ڵام نه‌هاته هه‌رێمی کوردستان.
هیوادارم تیمی به‌ڕێز ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران وه‌ڵامی ئه‌و بانگهێشتانه بده‌نه‌وه.
دڵنیام له‌وه‌ی که به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم له سه‌ردانه‌کانیان بۆ ئێران، بانگهێشتی به‌رپرسانی ئێرانی ده‌که‌ن. ئێمه داوا ده‌که‌ین له سه‌رۆک کۆماری ئێران که به کۆماریی خۆمانی ده‌زانین، له به‌رچاوانی ڕای گشتیی جیهانی و دیکه‌ی وڵاتان، سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن. ئێمه شانازی به‌وه ده‌که‌ین شانازیشمان به‌وه ده‌کرد ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یان ساڵحی سه‌ردانی کوردستانیان بکردایه و بێگومان پێشوازی باشیان لێوه ده‌کرا. بۆچی سه‌رۆک وه‌زیران یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دیکه‌ی وڵاتان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باسی پێوه‌ندی باش و ستراتیژیک له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ین، بۆ ماوه‌ی 30 یان 35 ساڵ به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی سه‌فه‌ری ئێره ناکه‌ن ئایا ئه‌مه داواکارییه‌کی گه‌وره‌یه؟
ئه‌وه داوایه‌کی ئاساییه.
هه‌ر کاتێک بانگهێشتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یان سه‌رۆک وه‌زیران کرابێت سه‌ردانی ئێرانیان کردووه، ئێوه کامه لایه‌ن وه‌کوو دۆست، باشتر و نێزیک‌تر له کورده‌کان بۆ ئێران ده‌زانن. هه‌ر که‌س ئه‌و پاگه‌نده‌یه بکات ئه‌وا من ده‌نگی ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ری هه‌ڵده‌برم، ئێمه ئه‌وه ناشارینه‌وه که پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتانیش هه‌یه. به‌ڵام له‌و کاته‌ی که هیچ وڵاتێک له‌گه‌ڵ ئێمه پێوه‌ندی نه‌بوو ئێران یاوه‌ر و په‌ناگه‌ی ئێمه بوو.
وه‌کوو دوا پرسیار ئه‌گه‌ر بیره‌وری یان بابه‌تێک هه‌یه یان له‌باره‌ی له‌مپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌ڕێگای په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن بیڵێنه‌وه؟
ئه‌و کاته‌ی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران‌دا سه‌رکه‌وت، مه‌لا مسته‌فا بارزانی یه‌که‌م که‌س بوو پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی له کۆماری ئیسلامی کرد. ئێمه ئاماده‌بووین ئه‌وه‌ی له توانا‌مان بێت بۆ کۆماری ئیسلامی بیکه‌ین. هه‌روه‌ک ده‌زانن ئه‌م شۆڕشه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ناوچه‌که‌یه. ئێمه شانازی به‌وه ده‌که‌ین که پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و کێشه‌کان به‌رده‌وامه هۆکاره‌که‌شی ئه‌و پێوه‌ندییه دۆستانه‌یه که کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له داهاتووش تووشی کێشه بین له ڕێگای گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین.
هه‌ڵبه‌ت خۆم له‌وه دڵنیام که کێشه‌یه‌ک له‌م پێوه‌ندییه دروست نابێت و ئه‌م دۆستایه‌تی و پێوه‌ندییه نێزیکه، هه‌رچی زیاتر په‌ره‌ی پێده‌درێت. ئێمه گه‌شبینین و هیوامان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌وه‌ی بۆ به تۆکمه کردنی پێوه‌ندییه‌کان پێویست بێت، ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین.
ڕۆژنامەی شەهروەند، ئیحسان هووشمەند، پێنجشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٣، ژمارە ٢٥٣، لاپەڕەی ٣.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 15ی ئازاری 2014 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە لە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت و هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت پێكهاتبوون گه‌یشته توركیا و لە فڕۆكەخانەی وان لە لایەن ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و پارێزگاری وانەوە پێشوازی لێ كرا.
پاشان لە خوانێكی بەیانیدا كە لە لایەن وەزیری دەرەوەی توركیاوە بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری ڕێكخرا بوو، نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر پێگەی دیار و به‌رچاوى وان لە مێژووی كورد دا و ڕایگەیاند هەمیشە حەزی كردووە سەردانی وان بكات.
هەروەها ڕوونی كردەوە له‌به‌ر ناوچه‌ى موكسێ، شوێنى شاعیرى مه‌زنى كورد فه‌قیێ ته‌یران، شارى وان له بوارى ئه‌دبیات و كولتورى كوردیدا گرنگى و بایەخی تایبەتی خۆی هەیه. خۆشحاڵیی خۆیشی بەو گۆڕانكاریانە نیشان دا كە له توركیا هاتوونه‌ته ئاراوه و هیوای خواست پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بەردەوام بێت تا ئاشتیی بەردەوام بۆ ناوچەكە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. ئاماژەی بە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستانیش كرد كە لە كۆڕبەندی سلێمانیدا بە كوردی قسەی كرد و بووە مایەی خۆشحاڵیی هەمووان.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها ڕایگەیاند لەم سه‌ردانه‌دا هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانیش یاوه‌رى ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بڕیار بوو پارێزگاری دهۆكیش لەگەڵیان بێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی، نەیتوانیوه.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەسەر فراوانكردنی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل و زیادكردنى هێڵى سێیه‌م له‌و ده‌روازه‌یه و كردنەوەی چوار دەروازەی دیكەی سنووری لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا و بڕیاری لەسەر درا، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو پارێزگاری دهۆك و هەولێر لەگەڵ پارێزگارەكانی شرنا‌خ و هەكاری كه پێكه‌وه سنوورى هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ لایەنە پەیوەندارەكانی هەردوولا لەم مانگەدا كۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەكە بخەنە ڕێ.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆك وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان و داوود ئۆغڵو ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕوون كردەوە. نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كه په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنێكى زۆریان به خۆیانه‌وه بینیوه و ڕوونى كرده‌وه ئەو گۆڕانكاڕیانەی لەم ساڵانەی دواییدا لە توركیا ڕوویان داوە گۆڕانكاریی گرنگن و ده‌بێ كه‌م نه‌بینرێن، هیوایشی خواست كێشەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن و پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام تا ئاشتی هه‌میشه‌یى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
داوود ئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌و گۆڕانكاریانه كرد كه له كاتى سه‌ردانى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانییه‌وه له ساڵى 1932 بۆ وان و تا سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ دیاربه‌كر و ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مڕۆى نێچیرڤان بارزانى بۆ وان له توركیا ڕوویان داوه و جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان كردەوە و گوتی: كردنەوەی دەروازە سنوورییه‌كان لە نێوان هەردوولادا هه‌م له ڕووى بازرگانى و ئابوورى و هه‌م له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه بە سوودی هەردوو لایەنی توركیا و هەرێمی كوردستان و عیراق دەشكێتەوە.
دواتر لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵەكانی TRTدا نێچیرڤان بارزانی و داوود ئۆغڵو تیشكیان خستە سەر ناوەڕۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆیان. نێچیرڤان بارزانی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی نەوت و غاز دووپاتی كردەوە: سیاسەتی نەوتیی هەرێمی كوردستان لە سەر بنەمای دەستووری عیراق بونیاد نراوە و هەرێمی كوردستان مافی دەستووریی خۆی پەیڕەو دەكات. هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە ئەوەی بەغدا دەیەوێت، كۆنتڕۆڵكردنی پرسی نەوتە كە لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە قابیلی قبووڵ نیە و هەرێمی كوردستان بۆ دواوە ناگەڕێتەوە. هەروەها گوتی: دوایین بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراقی نووری مالیكی كە مافی بە خۆی داوە مووچەی كارمەندانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، ڕاستیی مەترسییه‌كانی هەرێمی كوردستانی دەرخست، بۆیه هه‌رێمى كوردستان قبووڵى ناكات دۆسیاى نەوتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی كۆنترۆڵی خۆی بێت.
بەر لە ڕێكەوتنیشی بۆ ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی وەزیری دەرەوەی توركیا گەشتێكی بە نێو ناوەندی شاری وان‌دا كرد و لە یەكێك لە كافێیەكانی شارەكەدا قاوەیەكیان خواردەوە، دواتر بەرەو ئەنقەرە بەڕێ كەوت.
یەک شەممە, 16 ئازار 2014
بە ئامادەبوونی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئازارى 2014 یەكەمین ڕۆژی دیداری سلێمانی كە زانكۆی ئەمەریكی لە عیراق ـ سلێمانی ڕێكی خستووە، دەستی بە كارەكانی كرد.
لەم كۆڕبەندەدا كە هەر یەك لە ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراقی فیدراڵ و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د. عەلی ئەدیب وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى عیراقى فیدرال و ژمارەیەكی دیارى سیاسەتمەدار و ئەكادیمى و توێژەری بواری سیاسەت ئامادەی بوون، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر كێشەكانی نێوان هەولێر و ئاماژەی بەوە دا كە دەبێ هەوڵ بۆ سنوورداركردنی كێشەكان بدرێت و دووپاتیشی كردەوە كێشەكان بە یەك جار چارەسەر ناكرێن. ئەوەشی خستە ڕوو كە ناكرێت هەر لایەنێك مكوڕ بێت لەسەر داواكانی، چونكه بەم شێوەیە هیچ لایەنێك ناگاتە ئه‌نجام.
ئەدیب لەبارەی پرسی بودجەی عیراقه‌وه ڕوونى كرده‌وه كه بودجەی عێراق بودجەیەكی گەورەیە و پێویستە هەموو لایەنێك لێی سوودمەند بن، بەڵام لە عیراق بۆتە مایەی گرفت.
پاشان بەرهەم ساڵح سەرۆكی فەخریی زانكۆ لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوە دا كە هیوای ئەوەی دەخواست بەڕێز مام جەلال سەرۆكی كۆماری عیراق لەو كۆنفرانسەدا ئامادە بووایە و خۆی بەخێرهاتنی میوانانی بكردایە و هیوای سەلامەتی و چاكبوونەوەی زووى بۆ خواست.
بەرهەم ساڵح لە وتارەكەیدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو لایەنانەى كرد كە هاوكاریی زانكۆكەیان كردووە تا بە ئەمڕۆ گەیشتووە. هەروەها ئاماژەی بە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد و سەبارەت بە هەرێمی كوردستان نەیشاردەوە كه هەرێم كێشەكانی زۆرن و چارەسەریش هەن. هاوكات تیشكی خستە سەر مێژووی نەهامەتییەكانی كورد لە سەدەی ڕابردوو كە سەدەیەكی زۆر ناخۆش بوو بۆ كورد.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، بەخێرهاتنی داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیاى كرد بۆ هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ شارى سڵێمانی كە ئەمە یەكەمجارە سەردانی دەكات.
سەرۆكی حكوومەت دووپاتی كردەوە ناونیشانی ئەم كۆنفرانسە (ڕێدەربازكرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) زۆر گرنگە و دهروازەیەكی گەورە و فراوانە بۆ بابەتی جیاجیای گفتوگۆ، لە كاتێكدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو قۆناغێك پتر پێویستی بە گەشەپێدانی ژیانێكی مێژوویی نوێ هەیە.
هەروەها دووپاتی كردەوە ئەو گرفتانەی ئێستا ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وردبینیی تایبەتیان دەوێت بۆ لێ تێگەیشتن و شیكردنەوە و هەڵسەنگاندیان و تەنها بەو شێوەیە سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن دووبارە هەوڵی دروستكردنەوەی پێكهاتەی سیاسی و ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی بدەن لەسەر بنەما و بناغەی سەردەمیانە بۆ هێنانەدی بناغەیەكی سەردەمیانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەریەك لە وڵاتی ناوچەكەدا.
سەرۆكی حكوومەت ئەوەی نیشان دا كه هەرێمی كوردستان وەكوو بەشێك لە عیراق لە بارودۆخی ئەمڕۆی عیراقدا چەندین پرسیاری لەلا دروست بووە لەبارەی مانەوەی عیراق وەك دەوڵەتێكی دیموكراتی فیدراڵ و كاریگەریی باری ئاسایش بەسەر هەڵوەشانەوەی ئەم دەوڵەتەی كە 11 ساڵە قوربانی بۆ دراوە و كاری بۆ دەكه‌ن و بە بیری ئامادەبوانی هێنایەوە كە كورد لە عێراقی پێش 2003 سه‌رده‌مێكی ناخۆشی بینی و بەردەوام لەژێر ترس و هەڕەشەی مان و نەماندا دەژیا و سەرەڕای دەرچوون لە دیكتاتۆری، ئەمڕۆ عێراق پتر لە دەوڵەتێك دەچێت كە بەرەو داڕمان دەچێت و ململانێیەكی قووڵ و ڕووخێنەر لە نێوان پێكهاتە و لایەنە سەرەكانیدا هاتۆتە ئاراوە، ئەمە جگە لە نەبوونی ستراتیژییەكی كارا و چالاك لە كاتی گەڕان بە دوای چارەسەری كێشەكاندا كە بۆتە هۆی نائومێدیی بەشێكی زۆری خه‌ڵكى عیراق، به‌تایبه‌تیش هه‌رێمى كوردستان لەبارەی ئایندەی هاوبەشه‌وه.
هەروەها ئەوەشی دووپات كردەوە كە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان بە ڕاشكاوی و چەندین جار بە قسە و بە كردار، پابەندیی خۆی بە عێراقێكی دیموكرات، فیدراڵ و فرەیییهوه دووپات كردۆتەوە كە تیایدا ماف و ئازادییە دەستوورییەكانی ئەم گەلە پارێزراو بێت، بە لەیادنەكردنی ئەو ڕاستییە كە چوار لە پێنجی دەنگدەران لە عیراق، دەستووری نوێی وڵاتەكیان لە ڕێفراندۆمی ساڵی 2005دا پەسەند كردووە.
هه‌روه‌ها به بیرى هێنایه‌وه كه ئەركی سەرشانی گشت هێزە سیاسییەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و پشتگیرانی دیموكراسییە لە دنیا، هەوڵ بدەن دەستوور پێشێل نەكرێت، یاری پێ نەكرێت، نەبێتە داردەستی هێچ لایەنەكی سیاسی لە خزمەتی مەبەستی حزبی، یان تاكە كەسیدا.
نێچیرڤان بارزانی بە ڕاشكاوی ڕایگەیاند هەرێمی كوردستان ده‌رباره‌ى ئایندەی عیراق و پەیوەندی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ نیگەرانە و سەرەڕای دووپاتكردنەوەی پرسی هاوبەشی لە وڵات، بەڵام هەست بە نائومێدی دەكرێت دەربارەی چۆنیەتیی هەڵسوكەوتی حكوومەتی فیدراڵ لەگەڵ مافی دەستووریی هەرێمی كوردستاندا.
ئەوەشی نەشاردەوە كه لە ماوەی دە ساڵی حوكمی دوای ڕووخانی ڕ‌ژێمى به‌عسدا گرفت و ناكۆكیەكان بەرەو گرژی چوونە و چەندین جار هەرێمی كوردستان هەڕەشەی ڕاستەوخۆی بیستووە و دووپاتی كردەوە ئەم جۆرە ڕەفتارانە خرمەتی لێكگەیشتن ناكات و نابێتە بنەمایه‌كی دروست بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵی عیراقدا.
سەرۆكی حكوومەت بەكارهێنان و سوودوەرگرتنی گەلی كوردستانی لە سەرچاوە سروشتییەكانی بە مافێكی دەستووری زانی و دووپاتی كردەوە هەرێمی كوردستان بۆ دواوە ناگەڕێتەوە و دەستبەرداری مافەكانی نابێت و ڕێگە بەوەش نادات دەستوور بەپێی بۆچوونی كەسی لێك بدرێته‌وه و هەوڵ بۆ پەیڕەوكردنی سیستەمێكی تاكڕەوی لە دەسەڵات و مەركەزیەت بدرێت كە ئیتر ئەم بیرۆكەیە كۆتایی پێ هاتووە.
جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە جیاجیاكان لەسەر حیسابی یەكتری نیە و هەرێم نابێتە بەشێك لە ململانێ و بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری و لێكگەیشتنی هاوبەش و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان كار دەكات.
سەرۆكی حكوومەت ڕوونی كردەوە ئەوەی هەرێم لێی دەترسا ڕووی دا بەوەی كە بەغدا قووتی خەڵكی كوردستان وەكوو كارتێكی فشار لە دژی هاووڵاتیان بەكار بهێنێت، كە ئەمەش لەلایەن هه‌موو خەڵكی كوردستانه‌وه بە شێوەیەكی گشتی بەهیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نیە، چونكە میزاجی تاكە كەسی و میزاجی یەك نەفەر وەكوو كارتێكی فشار لە دژی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات كە قووتی خەڵكی كوردستان ببڕێت و ئەو مافە بەخۆی دەدات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كه مافێكى یاسایى و ده‌ستوورییه ببڕێت.
هەر لە درێژەی وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر كاریگەرییەكانی وڵاتانی دراوسێ بەسەر عیراق و هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەجێندای دەرەكی لە عیراق و بارودۆخی سووریا و كاریگەرییەكانی بەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكەدا و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ دراوسێكانی و كاریگەرییەكانی توركیا و ئێران و سعوودیه‌ی لە ناوچەكەدا خستە ڕوو.
دواتر هەر یەك لە هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عیراق و ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، لە پانێڵێكی هاوبەشدا كە لە لایەن د. بەرهەم ساڵحەوە بەڕێوە برا، دید و بۆچوونی خۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكەوه خستە ڕوو.
كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ به‌رقه‌رار بوون و داوایكرد هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه گرنگی به‌رچاوی پێ بدرێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا، كاترین ئاشتون، كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، " ئه‌و ئۆقره‌ییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوون هه‌یه، نمونه‌یه‌كی جوانی بهرقهراربوونهو یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی بواری پاراستنی ئاسایش له‌هه‌رێم، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم به‌گشتی دروستكردووه".
ئاشتون داواشیكرد وڵاتانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، وتیشی: خراپی ره‌وشی ئه‌منی و گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دڵنیایی له‌مافی كۆمپانیاكان، هۆكارن له‌پشت پاشه‌كشه كردنی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌عیراق.
له‌لێدوانه رۆژنامهییهكهیدا، ئاشتون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه،" ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لهوتوێژهكانی مانگی شوبات له‌باره‌ی عیراق پێشنیازی كردووه كه ئۆقره‌یی بۆ عیراق به كاری هاوبه‌شی سه‌ركرده مه‌ده‌نیه‌كان و سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه" وتیشی: پێویسته ئاستی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌روو ئاستی ململانێ و كرده توندوتیژییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پێویسته جیاوازییه‌كانی سوننه‌و شیعه به مامه‌ڵه‌كردن به‌دانایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌وته‌ی ئاشتون، هاوڵاتیانی عیراق خوزایارن ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌عیراق دروستكردووه‌و به‌هۆی بارگرژییه ئه‌منیه‌كانی سوریاوه رۆژانه هاوڵاتیان ماڵوحاڵی خۆیان جێ‌دێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، ئاشتون ئاشكرایكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆی 21 ملیۆن یۆرۆی له‌ماوه‌ی 2012 – 2013 ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014