پارێزگاری هەولێر: هیچ مەترسیەكی ئەمنی لەلایەن ئاوارەكانەوە بەسەر هەولێرەوە نیە و دەزگاكانی ئاسایش رۆڵی خۆیان بینیوە

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر دووپاتیكردەوە پرسی پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی شەڕی داعش پرسێكی دەستووری و یاساییە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی كار لەسەر دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانیان دەكات.

پارێزگاری هەولێر لە دیمانەیەكی تایبەت بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا "وەرگرتنی ونیشتەجێكردنی ئەو ژمارە زۆرە ئاوارەیە لەهەولێر هەڵوێستێكی مرۆیی خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دەنگی داوەتەوە وئەو ئاوارانەش بەهۆی ئەم هەڵوێستە وبارودۆخی ئارام وئاسایشی سەقامگیری هەرێمی كوردستان ئەم شوێنەیان هەڵبژاردووە".

پارێزگار ئەوەشی خستەڕوو، "ئازادكردنی مووسڵ پرسێكی هەستیار وگرنگە چونكە ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە مووسڵ دەژین وساڵێكە ئەم شارە لەژێر دەستی داعشدایە. ئازادكردنی ئەم شارە پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتیش دەبێت نەوەكو تەنها بەشداری نێوخۆیی ودوای ئازادكردنیشی كارێکی زۆری پێویستە ئەنجامبدرێت و ناوچەی دەشتی نەینەوا وەكو یەكەمین هەنگاوی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان دەستنیشانكراوە".

نەوزاد هادی رەتیكردەوە زۆری ژمارەی ئاوارەكان لە هەولێر كاریگەری بەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەم شارەدا هەبووبێت ودووپاتیشیكردەوە "هەرچی رووداوێك لەهەولێر روویدابێت جا تیرۆریستی بێت یانیش تاوانكاری، لایەنی ئەمنی كاری لەسەر كردووە وكەیسەكانیش دراونەتە دادگا و ئاوارەكان هیچ پەیوەندیان بەو كارەوە نەبووە" .

هەروەها گوتی، "بەڵێ ئەم ئاوارانە بەم ژمارە زۆرەوە پێویستیان بە كار و خزمەتگوزاری زیاترە بەڵام بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیان بە رووداوی ئەمنیەوە نیە ودەزگاكانی ئاسایشیش لەمبارەیەوە هیچ درێغیان نەكردووە.  ئێستاش بارودۆخی هەولێر سەقامگیرە وهیچ گرفتێكی وا گەورە لەئارادا نیە".

گوتیشی "دەزگا ئەمنیەكان هەر زوو لەگەڵ هەر گومانێك ئەوانەی دوور و نزیك دەستیان لەهەر كردارێكی لەمجۆرەوە هەبێت دەستگیریان دەكەن و هێزەكانی پێشمەرگەش رۆڵی خۆیان لەمبارەیەوە بینیوە."

بە پێی ئامارەكان، تاوەكو ئێستا نزیكەی یەک ملیۆن وهەشتسەد هەزار ئاوارەی عەرەب لە مووسڵ و ئەنبار وبە پلەیەکی کەمتر کوردی کوردستانی سوریا، روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە ولەچەندین كامپی جیاجیا لە شارەكانی هەرێمدا دەژین. هەروەها بەشێكی زۆریشیان لەنێو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن.
لەبارەی هەندێك لەو دەنگۆیانەی گوایە ئاوارەكانی مووسڵ ورومادی پسوولەكانی خۆراكیان بۆ هەولێر دەگوازرێتەوە، پارێزگاری هەولێر ئەم دەنگۆیانەی رەتكردەوە وئاماژەی بەوەشدا "ئەم كارە لەسەر ئاستی عیراقدا وەستاوە وهەرێمی كوردستانیش بەپێی یاسا ودەستوور مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكات وخودی ئەم دەستوورە خۆمان دەنگمان پێی داوە وبەپێی ئەم دەستوورەش چوارچێوەی یاسایی هەرێمی كوردستان دیارە وبەرچاوە".

هەروەها گوتی" مانەوەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان شتێكی كاتیە و ئێستا وڵاتانی هاوپەیمان كار بۆ ئازادكردنی ئەو شوێنانە دەكەن كە لەبەردەستی داعش دایە، بۆیە دووپاتی دەكەمەوە هیچ مەترسیەك كە لەلایەن هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە باسی لێوە دەكرێت لەسەر هەولێر نیە بەهۆی ئەم ئاوارانە. بەپێچەوانەوە داڵدەدانیان ناو و ناوبانگیەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردووە و وڵاتانی جیهان بە رێزەوە سەیری ئەم هەرێمە دەكەن. بۆ زانیاریش ئەم ئاوارانە تەنها عەرەب نین بەڵكو مەسیحی و ئێزدی وچەندین پێكهاتەی دیكەش لەهەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن وئەوەیشی كە لەمبارەیەوە باسی لێوە دەكرێت گوایە مەترسی لەسەر هەرێم هەیە تەنها موزایەداتی سیاسین وهەست نەكردنە بە بەپرسیارێتی وهەوڵی نانەوەی شەڕ وفیتنەیە لەنێوان كورد وعەرەب وهەوڵێكن بۆ تێكدانی بارودۆخی شاری هەولێر بە بڵاوكردنەوەی پرۆپاگەندەی نادروست و ئەم ئاوارانەش تەنها لە هەولێر بوونیان نیە بەڵكو لە سلێمانی و لەدهۆكیش بوونیان هەیە".

هەر بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی مەینەتی ئەم ئاوارانە و نیشتەجێكردنیان لە شوێنی شیاو، لە 9ی ئەیلول/ سەپتەمبەری رابردوو، كامپێكی تایبەت بەو ئاوارانەی لە دیبەگە نیشتەجێكراون، لەلایەن رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتیەوە دروستكرا.

لەم بارەیەوە پارێزگار ئاماژەی بەوەدا "ئەو كامپە کە لە دیبەگە بۆ ئاوارەكان كرایەوە شوێنێكی كاتیە بۆ نیشتەجێبوونیان ولە هەزار یەكە پێكهاتووە و هەر یەكەیەكیش لە ژوورێك وحەمام وئاودەست و ژووری چێشتلێنان وحەوشەیەكی بچووك پێكهاتووە. ئەمەش جگە لە هەبوونی قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و كۆگا وشوێنی یەكەی ئیداری. ئەم کامپە بۆ ئەو ئاوارانەیە كە لەسنووری قەزای مەخموور لەوێ ئاوارە بوونە كە كورد وعەرەبیشی تیادایە و ئەو عەرەبانەش كە لەوێ نیشتەجێن گوندەكانیان لەبەردەستی داعشدان بەتایبەتی لە ناوچەكانی سوڵتان عەبدوڵلا و دەورووبەری. ژمارەیەكی زۆری ئەو پیاوانەی لەو شوێنانەدا هاتوونەتە مەخموور لە ریزی پێشمەرگە لەدژی داعش لەسەنگەرن و شەهیدیشیان هەبووە".

هەروەها رونیكردەوە " ئەوان ماڵ و شوێن وموڵكی خۆیان هەیە و یەكەی نیشتەجێبوون لە كامپ تاپۆ ناكرێت و حكومەتی هەرێمیش بەهاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بودجەی تایبەتی بۆ ئاوارەكان داناوە ومانگی سووری ئیماراتیش بە سوپاسەوە ئەو كامپەی دروستكردووە ئەمە جگە لە كامپێكی نموونەیی لە بەحركە و چەندین پرۆژەی ئاو ودابەشكردنی خۆراك لە دهۆك".  

 

 

 

 

هه‌فته‌ى داهاتوو حكوومه‌ت له‌ پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15.9.2015، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ساز كرا.

له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سپێكردنى ساڵى خوێندنى نوێى 2015 – 2016ى پیرۆز كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى ئارامى خوێندنى خواست.

له‌ بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ ڕاپۆرتێكى ده‌رباره‌ى دوایین زانیارى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه‌ پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر تیرۆرستانى داعش كه‌وتووه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر هێز و وره‌ى به‌رزى پێشمه‌رگه‌دا‌ شكست ده‌خۆن و له‌ پاشه‌كشێى به‌رده‌وامدان.

هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ دواى پازده‌ مانگ له‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆرستان، ئێستا پێشمه‌رگه‌ ئه‌زموونى زیاترى وه‌رگرتووه‌ و به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تى پشتگیریى ئاسمانى، به‌ وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى تیرۆر ده‌بێته‌وه‌. كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و پێداویستیى پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕى دژى تیرۆریشى خسته‌ ڕوو.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌ز‌یران ڕێز و پێزانینى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و قاره‌مانیه‌تى و قوربانیانه‌ دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خاك و هاووڵاتیانى كوردستان ده‌یده‌ن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت ده‌رباره‌ى داواكارى و پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌م ڕاپۆرته‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ ساز ده‌كرێت.‌
ئینجا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، چه‌ند زانیاریه‌كى سه‌باره‌ت به‌ داهاتى پێشبینیكراو بۆ مانگه‌كانى داهاتووى ساڵى 2015 و ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێشكه‌ش كرد كه‌ دابینكردنى مووچه‌ له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌وله‌ویه‌ته‌‌یه‌ و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ل دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى داراییى پێویست، مووچه‌ دابه‌ش بكرێت و مووچه‌ى هیچ كه‌سێك وه‌ك مافێكى یاساییى فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت.

هه‌روه‌ها ‌باسێكى ده‌رباره‌ى ڕێنماییى وه‌زاره‌تى داراییى عیراقى تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنى باج و گومرك پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته‌ سه‌ر كاریگه‌ریى ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى پێك بێت تا دیراسه‌ى ئه‌و ڕێنماییانه‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك بڕیارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێنماییانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان درا، ڕه‌چاوى تایبه‌تمه‌ندى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.

له‌ بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان باسێكى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و بابه‌تى ڕێنماییه‌كانى ئه‌م بواره‌ پێشكه‌ش كرد كه‌ وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌ هه‌ماهه‌نگیى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ى كردووه و كاتێك وه‌زاره‌ت ئه‌و ڕێنماییانه‌ ده‌رده‌كات، پێشكه‌وتن و شه‌فافییه‌ت له‌ بوارى گرێبه‌سته‌كاندا، دێنێته‌ ئاراوه‌‌.

له‌ بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، بابه‌تێكى په‌یوه‌ندارى به‌ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى كڕێنه‌وه‌ى گه‌نمى خۆماڵیى جووتیارانى كوردستان و به‌شى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ خه‌رجییه‌كانى حاكیمه‌ به‌پێى یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدرال پێشكه‌ش كرد. تیایدا تیشكى خسته‌ سه‌ر پێشبینیى پێداویستیى به‌شه‌خۆراكى هاووڵاتیان بۆ ساڵى 2016 و بودجه‌ى پێویست بۆ ئه‌و پێداویستییانه‌ و وه‌زاره‌ت ڕاسپێردرا بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌، ئاماده‌كارى بكات.

له‌ كۆتاییى كۆبوونه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پرسى كۆچ بۆ ده‌روه‌ى وڵات، به‌ڕێزان وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زیرى ڕۆشنبیرى و لاوان، چه‌ند زانیارى و داتایه‌كیان خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ ماوه‌یكى نزیكدا به‌ به‌شداریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و پسپۆڕانى بیانى، كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنى پلانى پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌.

ده‌رباره‌ى چاكسازیش ڕایگه‌یاند كه‌ چاكسازى به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت و پێشتریش به‌تایبه‌تى له‌ كاتى دروستبوونى قه‌یرانى داراییدا، هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازى ناوه‌ و له‌ هه‌نگاونان بۆ چاكسازى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى واقعى و به‌پێى پڕۆژه‌یه‌كى تۆكمه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاى پێویستن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى بابه‌تى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ پڕۆژه‌ى چاكسازى و پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌كرێت.

ئەمەریكا دەخوازێت هەرێمی كوردستان ئەولەویەت بداتە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2015/9/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و برێت مەكگۆرگ یاریدەدەری جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەریان كرد.


لە دیدارێكدا دوا پێشهاتەكان و بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و ڕەوشی ئاسایش و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو شكستانەی تیرۆرستان لەسەر دەستی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، خرانە بەر باس و گفتوگۆ. لەمبارەیەشەوە شاندی میوان بەردەوامیی هاوكارییە سەربازییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە و جەختیش لەسەر هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان ئەمەریكا و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كرایەوە.


لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیشەوە، شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا ئەولەویەت بداتە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و هیوایان خواست لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا بگەنە ئەنجامێك.


لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەوڵەكانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و سوپای ئەمەریكای كرد كە تا ئێستا زۆر بە باشی هاوكاریی هێزی پێشمەرگەیان كردووە، بەڵام بۆ قۆناغەكانی داهاتوو پێویستییان بە پلانێكی تۆكمە و پاڵپشتیی هاوپەیمانان، بە تایبەتی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبێت، بەمەبەستی ئازادكردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعشدا ماون.


دەربارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش، بەڕێزیان ئاماژەی بەوە كرد كە گفتوگۆكان بەردەوامن و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی گونجاو جددین بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی گشتیی خەڵكی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریی ناوچەكەدا بێت، بە تایبەتی كە ئێستا هێزی پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەولەویەت دەدەن بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش، بۆیە پێویستە بابەتەكانی دیكە كارییگەریان لەسەر ئەو پرسە نەبێت.


بەردەوامیی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی دەوروبەر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

نێچیرڤان بارزانی: لەبەر ئەولەویاتی دیكەی ژیان، حكومەت نەیتوانیوە وەك پێویست ئاوڕ لە سینەما بداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/9/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرانی حكوومەتی هەرێم و هونەرمەندانی بواری فیلمی سینەمایی لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان، لە هۆڵی زانكۆی دهۆك ڕێوڕەسمی سێیەم ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم دەستی بە كارەكانی كرد.

سەرەتا پیشانگایەكی فۆتۆگرافی لەلاین بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە كرایەوە كە ژمارەیەك وێنەی فۆتۆگرافی تێیدا نمایشكرابوون. دواتر ڕێوڕەسمی ڤیستیڤاڵەكە دەستیپێكرد و چەند گوتە لەلایەن ئامادەكارانی ڤیستیڤاڵەكەوە و بەرێز پارێزگای دهۆكەوە پێشكەشكران و دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتەیەكی پێشكەشكرد.

 

 

لە گوتەكەیدا بەڕێزیان جگە لە بەخێرهێنانی بەشدار و میوانانی ڤیستیڤا بە گشتی و بە تایبەتی ئەوانەی لە ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی جیهانەوە هاتوون، دووپاتی كردەوە كە بەشداریان پشتگیرییەكی گەورەیە بۆ خەڵكی كوردستان كە لەبەرامبەر هێزی تاریكپەرست وەستاوە و بەرگریی لە باوەڕ و پرنسیپەكانی مرۆڤایەتی و جیهانی شارستانی دەكات و هیوای خواست لەكاتی گەڕانەوەیاندا ببنە دەنگ و باڵیۆز بۆ كوردستان.

هەروەك بە پشتگیرییەكی گەورەی بۆ خەڵكی بادینان بە شێوەیەكی گشتی زانی كە بەوپەڕی مرۆڤدۆستییەوە پێشوازیان لە زیاتر لە ملیۆنێك و پێنجسەد هەزار ئاوارە و پەنابەری دەستی تیرۆر لە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان كردووە و بە هەموو شێوەیەك جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین كردووه.

ئەوەشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان گەلێكی ژیان دۆست و مرۆڤ دۆستە و تەنیا لە كاتە زۆر سەختەكانیشدا ئەم سیمایەی خۆی پاراستووە. گەر ناچاربووبێت بە دەستێك چەك هەڵگرێت بەمەبەستی خۆپاراستن، بەردەوام بە دەستەكەی دیكە داهێنانی كردووە و هەوڵی داوە لە جیهانی ئەدەبیات و هوونەر و وەرزش و هەموو بوارەكانی دیكە پاشنەكەوێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە ئەم بوارانە پێشبكەوێت و ببێتە خاوەنی بەرهەمێك لە ئاستی بەرهەمە جیهانییەكان.

 

 

هەر لە گوتەكەیدا باسی لە گرنگی و كاریگەریی سینەما كرد كە بەهۆی بارودۆخی كوردستان شانسێكی وا بۆ ئەو هونەرە لە كوردستان دروست نەبووە و لەبەر پێویستی بوارەكانی دیكەی ژیانی خەڵكی كوردستان، حكوومەت ناچاربووە وەك پێویست گرنگی بە هونەری سینەما نەدات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەر لەگەڵ دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەگوێرەی ئەو توانایەی كە هەیە، حكوومەت هەوڵی داوە گرنگی بەو هونەرە گەورەیە بدات و پشتگیریی كارە سینەماییەكان بكات و هونەرمەند و سینەماكارانی كوردستانیش شاهێدی ئەم قسەیەن ئەمە جگە لەوەی بەشداری ژمارەیەك لەو بەرهەمانە لە ڤیستیڤاڵە جیهانییەكاندا و بەدەستهێنانی خەڵاتی گەورە، بەڵگەیەكی دیكەی پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كار و بەرهەمە سینەماییەكان.

هەر لەسەر گرنگیی ڕۆڵی سینەما، بەرێزیان ئاماژەی بەوە دا كە سینەما دەنگی زۆرێك لە گەلانی مافخوراوی جیهانی گەیاندوە و بەسەرهاتەكانی گەلی كوردستانیش ماددەی زۆر باش و بەهاداری هونەری سینەمایین، گەر وەك گەلانی دیكەی جیهان گەلی كورد شانسی هەبا و بارودۆخەكەی هاوكار با، ئێستا بە سەدان و هەزاران لە چیرۆكەكانی گەلی كورد وەك ڕاپەڕین و شۆڕشە دێرینەكانی كوردستان، ئەنفال و كیمیاباران، داستان و قارەمانێتییەكانی هێزی پێشمەرگە، كۆچكردن و ئاوارەبوون، چیرۆكی خۆشەویشتی، چیرۆكی هەر خوشكێكی ئێزدی كە لەلایەن تیرۆرستانەوە ڕفێتنراون و بەسەرهاتی ئالانی جوانەمەرگ، بابەتی گەلێك لە شاكارە سینەماییەكانی جیهان دەبوون.

لە بەردەوامی گوتەكەیدا ئاماژەی بەوە دا كە بەردەوامی ئەم ڤیستیڤاڵە لە دهۆك لە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان كە بە ژمارەیەك كێشە و قەیرانی سیاسی و ئابووری و دارایی تێدەپەڕێت و شەڕێكی گران بەسەر كوردستاندا سەپێنراوە، جێگەی خۆشحاڵییە و بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگریشە كە گەلی كوردستان سەرەڕای هەموو سەختییەكان، گەلێكی زیندووە و دەستبەرداری پێشكەوتن و خۆشەویستی بۆ ژیان نابێت.
لە كۆتایی گوتەكەیدا هیوای سەركەوتنی بۆ سێیەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم لە دهۆك خواست و هەروەك هیوای خواست بارودۆخەكە باشتر ببێت بۆئەوەی چ وەك حكوومەت یان كەرتی تایبەت، زیاتر گرنگی بەو هونەرە گەورەیە بدەن.

ئەمە دەقی گوتەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:

گهلى خانم و جوامێرێن ڕێزدار،

مێهڤانێن هێژا..

ئێڤارا وە باش، هون ههمى لایەك بخێر بێن..

بخێرهاتنهكا تایبهت ل وان مێهڤانێن هێژا دكهم یێن كو ژ گهلهك وهلاتێن جیهانێ هاتى و بهشدارى ڤێ ڤیستیڤالێ بووى. بهشداریا وان دڤێ ڕووداوا هونهرى و ڕهوشهنبیریدا، ئهڤرۆ بۆ مهل ههرێما كوردستانێ گەلەك مهعنا هەیە!.

بهشداریا وان، بهرى كو بهشدارییهكا هونهرى بیت، پشتهڤانییهكا مهعنهویا مهزنهبۆ خهلكێ كوردستانێ، كو ئهڤرۆ د مهزنترین بهرۆكا شهڕێ دژى تیرۆرێدا ل ههمبهرى هێزێن تاریێ ڕاوهستایهو، بهڕهڤانیێ ل باوهڕى و پرهنسیپێن مرۆڤانه و جیهانا شارستانى دكهت.

هاتنا وان بتایبهتى بۆ باژێڕێ دهۆكێ و دهڤهرا بههدینا، دیسا پشتگیرییهكا مهزنهبۆ خهلكێ دهڤهرێ، خهلكێ دهۆكێ، زاخۆ، ئاكرێ، ئامێدیێ و ههمى جهێن دى یێن پارێزگهها دهۆكێ، كو پترى ساڵهكێیه گهلهك ب دلگهمى، مرۆڤدۆستانه و ب مێهڤاپهروهرى، پێشوازیا نێزیكى ملیۆنهك و حەفسەد هەتا هەشتسەد هزار ئاوارهو پهنابهرا كریهل دهۆكێ. بێ جوداهى پێشوازى ل ئاوارهو پهنابهرێن ژ ههمى دین و مهزههب و نهتهوهیێن جدا كریه.

جوامێرانهدهرگههێن دهڤهر و گوند و باژێڕێن خۆ، بۆ خوشك و برایێن خۆ یێن مهسیحى، ئێزدى و موسلمان، سوننه و شیعى، كاكهیى و سابیئه، بۆ عهرهب، توركمان، كلد و ئاشوورى و سریان و بۆ كوردا ل ههرێما كوردستانێ، ل عیراقێ و سووریا ڤهكرینه.

پشتگیرى و پێزانینهكا مهزنه بۆ خهلكێ ڤێ دهڤهرێ كو بهرى سالهكێ دهرگههێن قوتابخانه و فێرگههێن خۆ بۆ ئاواره و پهنابهرا ڤهكرن و زارۆكێن وان بۆ دهمهكێ نهیێ كێم ژ خویندنێ بێبهش بوون، داكو هاریكاریا ڤى خهلكێ بهلهنگاز بكهن. ئهڤهژى نیشانهكێ دیار و بهرچاڤێ ژیاندۆستى و مرۆڤدۆستیا خهلكێ مهیهل كوردستانێ و ل دەڤەرا بەهدینان.

ههر ب ڤێ ههلكهفتنێ، جارهكا دى سپاسیا خهلكێ پارێزگهها دهۆكێ بتایبهتى و خهلكێ كوردستانێ بگشتى دكهم، بۆ ڤێ جوامێرى و مرۆڤپهروهریا وان. هاتنا مێهڤانێن مهیێن بیانى، بۆ باژێڕێ دهۆكا خۆشتڤى، بۆ خهلكێ كوردستانێ بگشتى، ههم پشتگیرییه، ههم ژى گهلهك جهێ خۆشحالى و شانازییێ یه. هون جارهكا دى بخێر هاتن، هیڤیدارم دهمهكێ خۆش و پر مفا ل كوردستانێ دهرباز بكهن، ههروهسا دهما كو ڤهدگهرنهڤ وهلاتێن خۆ، ببنهدهنگ و بالیۆزێن هەرێما كوردستانێ. هەمی بخێربێن، سەرچاڤا بێن.

بخێرهاتنەكا گەرم یا قونسڵێت بیانی ئەڤێت ل كوردستانێ و ل هەڤلێرێ نە و ئەڤرۆ بەشدارن دگەل مە د ڤێ مەراسیمێدا، بخێرهاتنەكا تایبەتیا وان ژی دكەم، بخێربێن.

هێژایان..

گهلێ كوردستانێ، گهلهكێ ژیاندۆست و مرۆڤدۆسته، ب درێژیا دیرۆكا خۆ، دگهل وێ ههمى ستهم و زۆرداریا لێ هاتیهكرن، د ڕۆژێن ههرى تهنگدا ژى، چهندى كو دهلیڤهههبووبیت، ئهڤ سیمایێ خۆ یێ ژیاندۆستى و مرۆڤدۆستیێ یێ پاراستى. دگهل ههمى نهخۆشى و دهردهسهریا، حهز و عشقا خۆ بۆ ژیانێ و بۆ بنهما و بنگههێن ژیانا مۆدێرن و پێشكهفتى، وندا نهكرینه.

ئهگهر نهچار مابیت ب دهستهكى چهكى ههلگریت داكو خۆ بپارێزێت، بهردهوام ژى ب دهستێ دى، داهێنان و ئهفراندنا كرى و ههولێن بهردهوام داینه كو ژ جیهانا پێشكهفتى، ژ جیهانا ئهدهبیاتا، ژ جیهانا هونهرێ و وهرزشێ و ههمى وارێن دى یێن ژیانا شارستانى پاش نهكهڤیت. سالێن دویر و درێژێن تێكۆشینا گهلێ مه، ل ههمى پارچهیێن كوردستانێ، گهلهك ناڤێن دیار و بهرچاڤ دڤان وارێن هونهرى و ڕهوشهنبیریدا، دهرخستینە كە جهێ شانازیا گەلێ مە نە ل هەر جهەكێ بن.

ل ههرێما كوردستانێ كو گهلێ مهد ههمى وارادا شانسهكێ مهزنتر ژ بهشێن دى یێن كوردستانێ بدهستڤههات، ب پشتگیریا حكوومهتا ههرێما كوردستانێ د گهلهك وارێن هونهرى، ڕهوشهنبیرى، وهرزشى، ئهدهبى و چهندین وارێن دیدا، ههول دان و بهردهوام ژى ههول ددهت كو پێشڤهبچیت و ببیتهخودانێ بهرههمێن د ئاستا بهرههمێن جیهانێدا.

سینهما كو یهك ژ هونهرێن ههرى بلند و گرنگهو كاریگهریا وێ گهلهكا مهزنه، یهك ژ وان هونهرێن جیهانا پێشكهفتییه‌‌كو مخابن ژ دیرۆكا دهركهفتنا وێ و ههتا نها، ژبهر ڕهوشا كوردستانێ و دیرۆكا كو مللهت و وهلاتێ مهتێڕا دهرباز بووى، شانسهكێ زێدهبۆ ڤێ هونهرێ ل كوردستانێ چێ نهبوویه.

دگهل ڤێ چهندێ ژى، ههر ژ دهستپێكا ئاڤابوونا حكوومهتا ههرێما كوردستانێ و ل دویڤ شیانێن كو ههبووینه، حكوومهتێ ههول دایه گرنگیێ بدهته ڤێ هونهرا مهزن و پشتگیریا كارێن سینهمایى بكهت، چ وهكى چێكرنا فیلمێن سینهمایى، یان ژى سازكرنا چالاكى یێن سینهمایى یێن وهكى ڤێ ڤیستیڤالێ.

ئهم دزانین د ڤى واریدا ل هەمی كوردستانێ ههولێن پێشخستنا سینهمایێ ههبووینهو بهردهوام ژى ههنه، ڤێجا چ ژ لایێ دهزگههێن حكوومهتێڤه بیت، یان ژى ژ لایێ هونهرمهند و سینهماكارێن كوردستانێڤه بیت، لێ بهلێ ئهم دزانین ژى كو ئهڤ ههولهوهكى پێویستن نینه، نهژبهر كو ئهم وهكى مللهت و وهكى حكوومهت ژى، بها و گرنگییا ڤێ هونهرێ نزانین، نهخێر، لێ ژبهر گهلهك ئهگهرێن دى كو مخابن نه د دهستێ مهدا بوونە.

ئاشكرایهب درێژیا تهمهنێ حكوومهتا هەرێمێ، بهردهوام ڕهوشێن وسا ههبووینهكو چاڤێ مهیێ ل ئهولهویاتێن دى بووى. مخابن ب درێژیا ڤان سالا، بهردهوام ڕهوش و كاودانێن نههاریكار و ل دهرڤهى ئیرادا مه هاتینهڕێكا مهو، مەجالێ پشتگیریا سینەمایێ ل كوردستانێ وەكی پێویست نەبوویە.

لێ بهلێ دگهل ڤێ چهندێ ژى، كێم ـ زێدهو، ل دویڤ شیانێن كو ههبووینه،حكوومهتێ پشتگیریا سینهمایێ و بهرههمێن سینهمایى یێن كوردستانێ كریهو ههول دایه كو د ڤى واریدا خزمهتهكێ بكهت. بۆ ڤێ یهكێ ژى گهلهك هونهرمهند و سینهماكارێن كوردستانێ شاهدن.

ههروسا فیلم و بهرههمێن سینهمایى یێن هژمارهكا وان سینهماكاران ژى، كو بهشداریا چهندین ڤیستیڤالێن جیهانى كرینه و چهندین خهلاتێن بهرچاڤ ژى بدهستڤه ئیناینه‌‌، شاهد و بهلگهیێن ڤێ پشتگیریا حكوومهتا ههرێما كوردستانێنه. ههلبهت، پشتگیریا كو هاتیهكرن و بهرههمێن كو هاتینهچێكرن ژى، نهل دویڤ تمووحا مهنهو ئهم دزانین بۆ كارێن باشتر و سهركهفتیتر، هاریكارى و پشتگیرى یێن مهزنتر پێویستن ژبۆ بوارێ سینەمایێ ل هەرێما كوردستانێ.

زێدهڕۆیى نیه ئهگهر بێژین سینهما هونهرا ههرى كاریگهرا جیهانێ یه. كاریگهریا كو سینهمایێ كریه و دكهت، ژ كاریگهریا ههموو هونهرێن دى زێدهتره. ڕۆلا كو سینهما دبینیت، ژ ڕۆلا ههمى هونهرێن دى مهزنتره. ب درێژیا دیرۆكا خۆ، هیچ هونهرهك هندى سینهمایێ، نهبوویه دهربڕا ڕاستهقینهیا ژیانێ. دهربڕا ڕاستهقینهیا خهم و دهرد و ژانێن مرۆڤاتیێ. دهربڕا خهون و خۆزى و، هیڤى و ئومێدێن مرۆڤان.. پهردێ سینهمایێ ڕۆنترین ئاوێنهیا ژیامللەتەكێ یە.

سینهمایێ گهلهك ڕووداو و سهرپێهاتى یێن جیهانێ و جڤاكا مرۆڤاتیێ، دهق و دهق وهكى خۆ ڤهگوهاستینهو دوكیوومێنت كرینه. زولم و زۆر و دهردهسهرى یێن گهلهك مللهتان تۆمار كرینه و دهنگێ گهلهك بێدهنگكرییان، گههاندیهجیهانێ. دیرۆك و سهرهاتى یێن گهل و وهلاتێ مه، ماددهیێن ههرى باش و بهاگرانن بۆ هونەرا سینەمایی. ئهگهر وهكى گهلهك مللهتێن جیهانێ، شانسێ گهلێ كوردستانێ ژى ههبا و ڕهوشا وى هاریكار با، نهۆ ب سهدان و ب هزاران سهرهاتى و چیرۆكێن مه، دا بنه بابهتێن سهدان شاكارێن سینهمایى ل سەرتاسەرێ جیهانێ.

ههر ژ سهرهلدان و شۆڕهشێن كهڤنێن كوردستانێ بگره، ههتا دگههیته ئۆپهراسیۆنێن ڕهشێن ئهنفالا، داستان و قههرهمانى یێن پێشمهرگا، كۆچبهرى و ئاوارهبوونێ، چیرۆكێن ئهڤین و حهزكرنێ، ههتا دگههیتهئهڤرۆ و فهرمانا كو هاتیهسهرێ كهسوكارێن مهیێن ئێزدى. چیرۆكا ب ئێش و ژانا ههر خوشكهكا مهیا ئێزدى كو هاتیهڕهڤاندن، سهرپێهاتیا ئالانێ جوانهمهرگ، ئهڤانه و ب هزارا چیرۆكێن دى ژى، بابهتێن گهلهك شاكارێن سینهمایى یێن مهزنن.

چیرۆكا ئالانێ سێ سالى، كو وهكى فریشتهكێ نڤستى ل سهر لێڤا دهریایهكا بێ ڕهحم ڕازا بوو. دیمهنهك بوو كو چ جارا ژبیرا مهناچیت. دیمهنهك بوو كو د لهحزهیهكێدا ههمى ئهو زولم و ستهم و كارهساتێن هاتینهسهرێ گهلێ كوردستانێ و مرۆڤاتیێ، ئینانهبیرا مه. دیمهنهك بوو كو دبێژتهمه، شهڕ تشتهكێ چهندێ نەخۆشە و، جیهانێ و مرۆڤاهیێ، چهند پێویستیا ب ئاشتیێ ههى؟!. بێگومان بتنێ كامێرا و چاڤێ سینهمایێ دێ شێت ڤان ههمى دهربڕینا، د دیمهنهكێ وهك یێ ئالانێ جوامهرگدا نیشا جیهانێ بدهت.

ئامادهبوویێن بەڕێز..

بهردهوامیا ڤێ ڤیستیڤالێ ل دهۆكێ د ڕهوشا ئهڤرۆیا كوردستانێدا كو گهلهك كێشهو قهیرانێن سیاسى، ئابوورى و دارایى ههنه و، شهڕهكێ گران ب سهر گهل و وهلاتێ مهدا هاتیهسهپاندن، جهێ خۆشحالییهكا مهزنه. ههروسا نیشان و بهلگهیهكا دیارهكو گهلێ كوردستانێ، گهلهكێ زندییه و دگهل ههمى زهحمهتیا ژى، دهستێ وى ژ پێشكهفتنێ و، ژ عهشقا وى یا بۆ ژیانێ بهرنابن و دێ هەر بەردەوام بیت.

هیڤیا سهركهفتنێ بۆ سێیهمین ڤیستیڤالا ناڤنهتهوهیى یا فیلمان ل دهۆكێ دخوازم، دهستخۆشیێ ل ههوهدكهم، هیڤیدارم كو ڕهوش و كاودانێن باشتر بێنهپێش و ئهم ژى چ وهك حكوومهتا ههرێما كوردستانێ، چ ژى كهرتێ تایبهت بشێین باشتر گرنگییەكا زێدەتر ب بوارێ سینەمایێ ل هەرێما كوردستانێ بدەین.

دیسا جهێ خۆیە ئەز دەستخۆشییەكا تایبەت ل ڕێڤەبەریا ڕەوشەنبیری یا دهۆكێ كاك ئەیوب و هەڤالێت وی بكەم بۆ ڤێ ڕێوڕەسمێ و هەروەها سوپاسیا پشتگیری یا پارێزگارێ دهۆكێ بكەین بۆ ڤێ ڤیستیڤالێ و سوپاسیا جەنابێ وەزیرێ ڕەوشەنبیری بكەین كو پشتیڤان و هاریكار بوویە.

 

دیسا ئەز جارەكا دی بخێرهاتنا وە هەمیا دكەم و هیڤیا سەركەفتنێ بۆ ڤیستیڤالا وە دخوازم.

 

بخێربێن سەرچاڤا و سەر سەرا، زۆر سوپاس.

نێچیرڤان بارزانی: ئیرادەیەكی جددیمان بۆ چاكسازی هەیە

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7/9/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێزان نوێنەران و دیبلۆماتكارانی وڵاتانی بیانی و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سیستەمی بەئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی كە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەكرابوو، ڕاگەیەنرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا دوای پێشكەشكردنی گوتاری بەخێرهێنان لەلایەن دەستەی ئامادەكاری ڕێوەڕەسمەكەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا باسی لە گرنگیی پڕۆژەی بە ئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەنی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە هەنگاوێكی دیكه‌ى ‌حكوومه‌تی ‌بۆ بنیاتنانى سیسته‌مێك لەقەڵەم دا، كه ‌به‌شدارییه‌كى كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى چاكسازى و به‌ره‌وپێشبردنى كارى حكوومه‌ت، سیسته‌مى كارگێڕى، ‌ئاسانكاریی و ڕاییكردنى كاروبارى هاووڵاتیان، ڕێگری كردن له ‌سوودوه‌رگرتنى ناشایسته دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو كە پڕۆژه ‌و بیرۆكه‌ى دانانى سیسته‌مێك بۆ به‌ئه‌له‌كترۆنیكردنى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، پڕۆژه‌ و بیرۆكه‌یه‌كى تازه‌ى حكوومه‌ت نییه‌ و پێشتر زۆربه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ‌دابین كرابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینه‌ ئه‌وه‌یه ‌كه ‌به‌ڕێز محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا، وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازى، پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌ڕێ و گه‌یاندییه‌ قۆناغى جێبه‌جێكردن و بەمەش ته‌واوى فه‌رمانگه ‌و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، به ‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه ‌به‌دیوانى وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك ده‌بێته‌هۆى تۆكمه‌كردنى زیاترى سیسته‌مى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ‌هه‌نگاوێكى ڕاست و جددى بۆ چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌هاوێژرێت.

هه‌روەك سوپاسی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی بۆ كارى هاوبه‌شی هەریەك لە وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى USAID و تیمه‌كانی كرد كه‌ توانییان پێكه‌وه‌ كارێكى گرنگ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن و ‌ده‌بێته ‌نموونه‌یه‌كى باش بۆ جێگیركردن و به‌كارخستنى هه‌مان ئه‌م سیسته‌ مه‌له‌چه‌ندین وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا. ئەوەشی خستەڕوو كە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه ‌بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بوار و كه‌رته‌كاندا چاكسازى بكات و به‌سوود وه‌رگرتن له‌نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌وڵه‌مه‌نترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونه‌كان، سیسته‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره ‌حكوومییه‌كان له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى خۆیدا ڕێكبخاته‌وه و لەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبن.

لە بەردەوامی گوتارەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لە چاكسازی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە  له ‌هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازى ده‌كەن و ئیراده‌یه‌كى جددییان بۆ چاكسازى هه‌یه ‌و ئەوان لەو بڕوایه‌دان ‌چاكسازییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه‌ و بۆ چاكسازى بكرێت، به ‌پشوودرێژى و ‌ئارامى و له‌سه‌رخۆ ده‌كرێت، به‌پلان و به‌رنامه ‌ده‌كرێت و ده‌گاته‌ ئه‌نجام، نه‌ك به‌كاردانه‌وه‌ى بێ به‌رنامه ‌و به ‌ڕێكارى خێرا و له‌ناكاوى بێسه‌روبه‌ر. جەختی لەوەش كردەوە كە چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى ڕووت و ته‌نیاى دابڕاو نییه ‌له‌كۆمه‌ڵێك چه‌مك و كارلێكى دیكه‌، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى فراوان و درێژخایه‌نه ‌كه‌په‌یوه‌ندى به‌زۆر فاكتى تێكه‌ڵاو و جیاوه ‌هه‌یه ‌و ناكرێت به‌و جۆره‌ ته‌ماشا بكرێت و لێكبدرێته‌وه ‌كه ‌ته‌نیا بریتییه‌ له ‌بڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیران، یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ چاكسازیكردن، پرۆسه‌یه‌كه ‌پلانى كورتخایه‌ن، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌نى پێویستە وه‌ك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ كراوه‌.

هەروەها ئاشكرایكرد كە هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پراكتیكى له‌پرۆسه‌ى چاكسازیدا، له ‌كاتێكدا كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌نگێكى سه‌ختى دژ به‌تیرۆر دایە و ‌بە دۆخێكى سه‌ختى سیاسى، ئابوورى و داراییدا ده‌ڕوات، به‌ته‌نیا یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌كه ‌حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى ده‌كات و، بڕواى به‌وه‌ هه‌یه ‌كه ‌چاكسازى یارمه‌تیده‌رێكى زۆر باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌قه‌یرانه‌كان و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان به ‌هاووڵاتیانی بۆیە چاكسازى به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته ‌و له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌ته‌وه‌، وه‌زیره ‌به‌ڕێزه‌كان به‌ دڵسۆزییه‌وه ‌هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا به‌گه‌ڕ خستووه‌ و زۆرێك له‌وانیش هه‌نگاوى باشیان ناوه‌. ئەوەشی بیرهێنایەوە كە له‌سه‌‌ره‌تاى ساڵى 2014  دواى ئه‌و كێشانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هاتنه‌ئاراوه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌هه‌ندێ هه‌نگاوى پراكتیكى كرد به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات و هاووڵاتیانى كوردستان له‌داهاتوویه‌كدا كه‌زۆر دوور نییه‌، ‌ئه‌نجامى زیاترى چاكسازییه‌كان ده‌بین.

لە كۆتاییدا دەسخۆشی لە  ‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی USAID كرد بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.

دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێز وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن و هەموو لایەنەكان خواستی ئەوەیان هەیە بگەنە ڕێككەوتنێك لەسەر ئەو پرسە و وەك پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەخوازن كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكرێت و هەوڵەكانیشیان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبێت. هیواشی خواست لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 13ی ئەم مانگە بگەنە ئەنجامێك.

هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕەوشەی لە ناوچەكە بەگشتی هەیە بە تایبەت شەڕی دژی تیرۆستانی داعش و قەیرانی دارایی دەبوایە ببانە هۆكارێك لایەنەكان زووتر بگەیشتبانە رێككەوتن، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان بەردەوامن.
لەبارەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا باشن و بەردەوامە و بەغدا سەرقاڵی ژمارەیەك لە كاروباری خۆیانن و ئەوانیش لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئەو كێشانەن كە پەیوەندیی بە هەرێمەوە هەیە و بۆ گفتوگۆی نێوان هەردوولاش گەر پێویست بێت، لە ئایندەدا سەردانی بەغدا دەكەن.

دەربارەی كۆبوونەوەكانی حكوومەت و چاكسازی كردن لە دەزگاكانی حكوومەتدا، بەڕێزیان جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەت كۆدەبێتەوە و بەردەوام دەبێت لە كۆبوونەوەكانی. سەبارەت بە چاكسازییەكانیش ئاماژەی بەوە كرد هەر لە سەرەتای دامەزراندنی كابینەی حكوومەت هەموویان لەسەر ئەوە كۆك بوون چاكسازی بكەن و پرۆگرامی باشیشیان بۆ ئەم مەبەستە داناوە و هەموو وەزیرە بەڕێزەكانی كابینەی هەشتەم بە پەرۆشەوە هەنگاویان بەرەو چاكسازی ناوە، بەڵام ئەوەی ڕێگری لە چاكسازی كردووە بارودۆخی سیاسیی ئێستا هەرێمی كوردستانە و ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە حكوومەت چاكسازی ناكات، بەڵكو بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەكانی و بە ئەلكترۆنیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیشی بە هەنگاوێك بەرەو چاكسازی لەقەڵەم دا.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەو چوار هەزار كەسەی كە كادری حزبین و دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی سڵێمانی بەسەر دەزگاكانی حكوومەتدا دابەش كرابوون و دواتر بە بڕیارێكی حكوومەت ئەو ڕێكارانە هەڵوەشێنرانەوە، بەڕێزیان دڵنیایی ئەوەی دا كە مووچەی ئەو چوار هەزار كەسە نافەوتێت، بەڵكو ئەوانە پێویستییان بە ڕێكخستنەوە هەیە چونكە ئەمری ئیداریان بۆ دامەزراندن نییە و ئەمانەش دەببێت چارەسەر بكرێن و ئاماژەی بەوە كرد ئامانجیان لەو بڕیارە بڕینی مووچەی هیچ كەسێك نەبووە، بەڵكو مەبەستیان ڕێكخستنەوەیانە.

دەربارەی ئەوەی كە حسابی هەرێمی كوردستان لە هالك بانكی توركی هیچ پارەیەكی تێدا نییە، بەڕێز سەرۆك وەزیران ئەوەی پشتڕاست كردەوە كە لەوانەیە حسابەكە هیچ پارەی تێدا نەبێت و ئەمەش شتێكی ئاساییە چونكە بە مەبەستی دابینكردنی مووچە پێشتر پارەكەیان ڕاستەوخۆ لە ئەورووپاوە بۆ هەرێمی كوردستان گواستۆتەوە، بەڵام دواتر هەرچەند نەوت بفرۆشرێت دەچێتە ئەو حسابەی لە هالك بانك هەیە و لەوێوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كۆچی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات و هۆكار و چارەسەرییەكان، جەختی لەوە كردەوە كە كۆچی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات تەنیا لە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكەوەیە و هۆكارەكانیش زۆرن و ژمارەی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە زۆر كەمە و لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە شەپۆلی كۆچی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەمە دەقی گوتاری بەڕێز  نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
میوانه‌خۆشه‌ویسته‌كان،
به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..

به‌خۆشحاڵییه‌وه ‌ئه‌مڕۆ پێكه‌وه‌به‌شدارى له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌سپێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى گرنكدا ده‌كه‌ین، كه‌ بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به‌نرخه‌و، هه‌نگاوێكى دیكه‌ى‌ حكوومه‌ته‌ بۆ بنیاتنانى سیسته‌مێك، كه ‌به‌شدارییه‌كى كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه ‌و به‌ره‌وپێشبردنى كارى حكوومه‌ت و سیسته‌مى كارگێڕى ده‌كات لە وڵاتی ئێمە.

هه‌روه‌ها ده‌بێته ‌ئاسانكارییه‌كى گه‌وره ‌بۆ به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكردنى كاروبارى هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستاندا، ئه‌مه ‌بێجگه‌ له‌وه‌ى ڕێگرێكى به‌هێزیش ده‌بێت له‌سوودوه‌رگرتنى ناشایسته ‌و نابه‌جێ و فره‌مووچه‌یى له‌ناو سوودمه‌ندانى ئه‌م سیسته‌مه‌. به‌مه‌ش هه‌نگاوێكى باش به‌ره‌و جێگیركردنى زیاترى دادپه‌روه‌رى له‌پرسى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و هاوكارییه‌ داراییه‌كاندا، ده‌چینه ‌پێشه‌وه‌.

ئه‌م پڕۆژه‌یه ‌و بیرۆكه‌ى دانانى سیسته‌مێك بۆ به‌ئه‌له‌كترۆنیكردنى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، پڕۆژه ‌و بیرۆكه‌یه‌كى تازه‌ى حكوومه‌ت نییه‌، به‌ڵكو پێشتریش زۆربه‌ى پێداویستییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ دابین كرابوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینه‌ ئه‌وه‌یه ‌كه ‌به‌سوپاسه‌وه ‌به‌ڕێز محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستبه‌كاربوونى له‌كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تدا، زۆر دڵسۆزانه و وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازى، پڕۆژه‌كه‌ى خسته‌ڕێ و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌، ئه‌مڕۆش گه‌یاندییه ‌قۆناغى جێبه‌جێكردن.

له‌سایه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، ‌ئه‌مڕۆ ته‌واوى فه‌رمانگه ‌و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه ‌به‌دیوانى وه‌زاره‌ته‌وه دە‌به‌سترێنەوە ‌و له‌مه‌ودوا ته‌واوى كاره‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته ‌به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و زۆر ڕێكوپێك و، به‌پێى دوایین سیسته‌مه ‌كارپێكراوه ‌پێشكه‌وتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك ده‌بێته ‌هۆى تۆكمه‌كردنى زیاترى سیسته‌مى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ هه‌نگاوێكى ڕاست و جددى یە بۆ چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لە وڵاتەكەمان.

هه‌ر لێرەوە ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانینى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كارى هاوبه‌ش و لێكگه‌یشتنى سێ لایه‌نی‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە سەرووی ئەمانەشەوە ئاژانسى USAID و تیمه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌م و، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م كه‌ توانییان پێكه‌وه‌ كارێكى گرنگ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌ن. كارێك كه ‌ده‌بێته ‌نموونه‌یه‌كى باش بۆ جێگیركردن و به‌كارخستنى هه‌مان ئه‌م سیسته‌مه ‌له‌چه‌ندین وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.

به‌ڕێزان ..
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بوار و كه‌رته‌كاندا چاكسازى بكات و، به‌هێنان و دانانى سیسته‌مى تازه‌ى سه‌رده‌میانه ‌و زیره‌ك، هه‌روه‌ها به‌سوودوه‌رگرتن له‌نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌وڵه‌مه‌نترین و سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونه‌كان، سیسته‌مى كار و به‌ڕێوه‌بردنى كاروباری ‌حكوومییه‌كان له‌ته‌واوى داموده‌زگاكانى خۆیدا ڕێكبخاته‌وه‌و، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، سیسته‌مى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارى، ڕێكوپێك و تۆكمه‌بكات و به‌پێى ستاندارده ‌جیهانییه‌كانى سه‌رده‌م بیخاته ‌خزمه‌تى هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە‌.

به‌ڵێ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و به‌پێى واقیع و زه‌مینه ‌و تواناكان، له‌هه‌موو بواره‌كاندا چاكسازى ده‌كه‌ین و ئیراده‌یه‌كى جددیمان بۆ چاكسازى هه‌یه ‌و له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامین. بۆیه‌ ده‌ڵێن هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، چونكه ‌له‌و بڕوایه‌داین كه ‌چاكسازییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه‌، چاكسازییه‌ك كه‌به‌ڕاستى بۆ چاكسازى بكرێت، به‌ پشوودرێژى و به‌ئارامى و له‌سه‌رخۆ ده‌كرێت، به‌پلان و به‌رنامه ‌ده‌كرێت و ده‌گاته ‌ئه‌نجام، نه‌ك به‌كاردانه‌وه‌ى بێ به‌رنامه ‌و به‌ڕێكارى خێرا و له‌ناكاوى بێسه‌روبه‌ر.

چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى ڕووت و ته‌نیاى دابڕاو نییه‌ له ‌كۆمه‌ڵێك چه‌مك و كارلێكى دیكه‌، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى فراوان و درێژخایه‌نه ‌كه ‌په‌یوه‌ندى به‌زۆر فاكتى تێكه‌ڵاو و جیاوه‌ هه‌یه ‌و ناكرێت به‌و جۆره‌ ته‌ماشا بكرێت و لێكبدرێته‌وه ‌كه ‌ته‌نیا بریتییه ‌له‌بڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیران، یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ چاكسازیكردن!.

بۆیه ‌ئه‌م پرۆسه‌یه ‌ئه‌وه‌نده ‌ئاسان و ساده ‌نییه ‌وه‌ك ئه‌وه‌ى له ‌وتارێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌یخوێنینه‌وه‌، یان له‌دیدارێكى ته‌له‌ڤزۆنیدا ده‌یبینن. پرۆسه‌یه‌كه ‌ئیراده‌یه‌كى جددیى جێبه‌جێكردنى ده‌وێت، كه‌ پێویستى به‌سه‌بر و ئارامى و به‌رگه‌گرتن و به‌دواداچوون هه‌یه تا ئه‌نجامى چاوه‌ڕوانكراو بداته‌ ده‌سته‌وه‌!‌. پرۆسه‌یه‌كه، ‌كه ‌پلانى كورتخایه‌ن، مامناوه‌ندى و درێژخایه‌نى ده‌وێت. وه‌ك ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى ئێستا له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێ كراوه‌، كه ‌له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا كاریگه‌رى و شوێنه‌وارى ئه‌رێنیى پڕۆژه‌كه ‌بۆ چاكسازى و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى له‌سوودمه‌ندانى مووچه‌ى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و كه‌مئه‌نداماندا، دابین ده‌كات.

به‌ڕێزان..
هه‌ڵنانى هه‌نگاوى پراكتیكى له‌پرۆسه‌ى چاكسازیدا، له‌كاتێكدا كه‌هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌نگێكى سه‌ختى دژ به‌تیرۆردایه‌، له‌كاتێكدا كوردستان به‌دۆخێكى سه‌ختى سیاسى، ئابوورى و داراییدا ده‌ڕوات و دۆخه‌كه‌ كاریگه‌رى له‌ته‌واوى كه‌رت و جومگه‌كانى ژیان كردووه‌، به‌ته‌نیا یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌كه ‌حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاكسازى ده‌كات و، بڕواى به‌وه ‌هه‌یه ‌كه ‌چاكسازى یارمه‌تیده‌رێكى زۆر باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌قه‌یرانه‌كان و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتیان.

چاكسازى به‌شێكى گه‌وره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ته ‌و له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌ته‌وه‌، وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان به‌دڵسۆزییه‌وه ‌هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا به‌گه‌ڕ خستووه‌ و زۆرێك له‌وانیش هه‌نگاوى باشیان ناوه‌. هه‌روه‌ك له‌سه‌‌ره‌تاى ساڵى 2014  دواى ئه‌و كێشانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هاتنه ‌ئاراوه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌هه‌ندێ هه‌نگاوى پراكتیكى كرد به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات و چه‌ندین هه‌نگاوى دیكه‌ى له‌و جۆره‌ش. دڵنیام هاووڵاتیانى كوردستان له‌داهاتوویه‌كدا كه ‌زۆر دوور نییه‌، به‌ره ‌ـ به‌ره‌ ئه‌نجامى زیاترى چاكسازییه‌كان ده‌بین.

هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه‌، كه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، یه‌كێكه‌ له‌ هه‌نگاوه ‌سه‌ره‌تاییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاكسازى و، له‌قۆناغه‌كانى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێم له‌م پێناوه‌دا چه‌ندین هه‌نگاوى گه‌وره‌تر و فروانتر لەلایەن وەزارەتەكانەوە ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

دووباره‌ ده‌ستخۆشى له‌وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و جه‌نابى وه‌زیر ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتینان بۆ ده‌خوازم. دیسانەوە سوپاسی ڕێكخراوی USAID دەكەم كە ئەوان زۆر بە پەرۆشەوە یارمەتیدەر بوون بۆئەوەی ئەم پڕۆژەیە سەركەوتن بەدەست بهێنێت. سوپاسی وەزارەتی پلاندانانیش دەكەم بۆ پێشكەشكردنی ئەو هاوكارییانەی كە ئەمڕۆ بوون بەهۆی ئەوەی ئەم پڕۆژەیە دەستپێبكرێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

زۆر بەخێربێن سەرچاوان.

سێ شەممە, 15 ئەیلول 2015 04:30

"نازم ده‌باغ" له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئيعتماد": پ.کا.کا به رێگای سه‌ربازی له‌ناو ناچێت

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئيعتماد" گوتی: رێگای سه‌ربازی چه‌ندین ساڵه که بێ ئاکام بووه‌و پ.کا.کا و کورده‌کانی تورکیا درێژه‌یان به ژیانی خۆیان داوه.

بارودۆخی کورده‌کانی تورکیا رۆژ له ‌دوای رۆژ دژوارتر ده‌بێت، شه‌ڕ شاره کوردییه‌کانی تورکیای گرتۆته‌وه ‌و هاتوچۆی خه‌ڵک بۆ بڕێک شار ئه‌سته‌مه. به پێی راپۆرته‌کان به‌شێک له دانیشتووانی شاره کوردییه‌کانی تورکیا به هۆی زیادکردنی بوردومانی فڕۆكه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه به‌ره‌و شاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته کۆچیان کردووه. له لایه‌کی دیکه‌وه پێناچێت حکومه‌تی تورکیا بیه‌وێت هێرشه‌کان که‌م بکاته‌وه یان بیه‌وێت له رێگای دانوستانه‌وه ئه‌م قیرانه‌ له‌گه‌ڵ پ.کا.کا چاره‌سه‌ر بکات. "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا و له وتووێژ له‌گه‌ڵ "ئيعتماد" ده‌ڵێت: پێی وایه بارودۆخ بۆ کورده‌کان له تورکیا دژوارتریش ده‌بێت.

 

ڕای ئێوه له‌سه‌ر راوه‌دوونانی نێوان کورده‌کانی تورکیا و سوپای ئه‌و وڵاته چیه؟

به‌داخه‌وه حکومه‌تی تورکیا له‌جیاتی ئه‌‌وه‌ی به‌دوای هێمنی و رێگاچاره‌ی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیادا بێت چالاکی سه‌ربازی خۆی دژی کورده‌کانی تورکیا یه‌کجار به‌رزکردۆته‌وه‌و گوشاره‌کانی  بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاد کردووه. هه‌رچه‌ن خه‌ڵکی کوردی تورکیا و رێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان و لایه‌نگرانیان ده‌یانه‌وێت ئابڵۆقه‌ی دژی کورده‌کان له‌م وڵاته هه‌ڵگرن به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین که خه‌ڵک له‌م نێوانه‌دا ئاواره‌و بێ‌به‌ش ده‌بن و ئه‌م هێرشانه جگه له‌مانه بریندارێکی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌ که رێگای چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی پێویستیشیان نییه.

 

ئایا ئه‌نقه‌ره گوشاری سه‌ر کورده‌کان که‌م ده‌کاته‌وه؟

به‌ڕای من حکومه‌ت گوشاره‌کان زیاد ده‌کات و ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێکردووه به ئاسانی کۆتایی پێ ناهێنێت. به‌ڕای من حزبی داد و گه‌شه‌پێدان بارودۆخێکی قه‌یرانئاوی له تورکیا دروست کردووه تاوه‌کو بتوانێت له‌م رێگایه‌وه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات چونکه هه‌‌ڵبژاردن له تورکیا نزیکه‌و ئه‌م حزبه هیواداره تاوه‌کو له‌م رێگایه‌وه ده‌نگه‌کانی زیاد بکات.

 

حکومه‌تی تورکیا ئایا ده‌توانێت له رێگای سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر کورده‌کانی تورکیا و پ.کا.کا زاڵ بێت؟

ئه‌م بابه‌ته چه‌ندین و چه‌ندین جار له چه‌ندین ساڵدا ئه‌زموون کراوه. رێگای سه‌ربازی چه‌ندین ساڵه که بێ ئاکام بووه‌و پ.کا.کا و کورده‌کانی تورکیا درێژه‌یان به ژیانی خۆیان داوه. هه‌م حکومه‌تی هه‌رێمی فیدراڵی عێراق و هه‌م وڵاتانی جیهان له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن تاوه‌کو هه‌ردوولا له رێگای دانوستانه‌‌وه کێشه‌کانیان کۆتایی پێ بێنن. حکومه‌تی تورکیا به درێژایی ساڵانی رابردوو له‌گه‌ڵیان دانوستانی کرد و هه‌رچه‌ند گه‌یشتنه پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی به‌ڵام دیسان حکومه‌ت هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کورده‌کانی ده‌ست پێکرد.

 

ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاند که ده‌یه‌وێت پ.کا.کا له‌نێو ببات، ئایا توانای ئه‌مه‌یان هه‌یه؟

له‌بیرمه کاتێک که رژێم و سیستمی کۆن له عێراقدا له‌سه‌ر کاربوو، له‌م جۆره وتانه زۆر ده‌درا و ئێستاش ئه‌م جۆره وتانه‌ی ئاغای ئۆغلو من وه‌بیری وته‌کانی به‌رپرسانی رژێمی کۆنی عێراق ده‌خاته‌وه که له کرده‌وه‌دا هیچ ئاکامێکی نه‌بوو.

 

چاوه‌ڕوانی ئێوه له پرۆسه‌ی هه‌‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا چیه، پێتان وایه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌نگی کورده‌کان که‌م ده‌بێته‌وه یان زیاد ده‌کات؟

دیاره که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا له‌و ناوچانه که کورده‌کان هه‌ن ده‌نگی کورد زیاتر له رابردوو ده‌بێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌کی زیاتر له کورده‌کان به‌شدار ده‌بن. 

 

رۆژنامه‌ی ئيعتماد، به‌شی "وتووێژی رۆژشه‌مه 21ی ‌مانگی ڕه‌زبه‌ری 1394، ساڵی سێزده‌یه‌م، ژماره 3340، لاپه‌ره‌ی 6.

 

 

تاران‌ و واشنتۆن سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی لە خاڵێكدا یەكدەگرنەوە

"نازم عومەر" بە ئاوێنەی راگەیاند: ئامانجی ئێران ئەوەیە لە ڕووی ئاسایشەوە هەرێمی كوردستان سەقامگیر بێت، چونكە هەر نائارامییەك لە كوردستان دروستببێت، كاریگەری لەسەر ئێران دەبێت.

هەینی, 11 ئەیلول 2015 09:00

نازم ده‌باغ: نازانم ده‌ستشكانه‌وه‌ی‌ ماكگۆرك ‌و قاسم‌ سلێمانی‌ به‌كوێ‌ ده‌گات؟

نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئێران ‌و ئه‌مه‌ریكا له ‌عێراق ‌و كوردستانیشدا نه‌ك هه‌ر ململانێ‌، به‌ڵكوو شه‌ڕیشیانه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: "نازانم ده‌ستشكانه‌وه‌ی‌ ماكگۆرك ‌و قاسم سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌كوێ‌ ده‌گات؟"

تایبه‌ت به ‌ئاوێنه‌: نوێنه‌ری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران "نازم عومه‌ر" به ‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران تا ئێستا به‌ فه‌رمی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم رانه‌گه‌یاندوه‌.

ئه‌و وتی:‌ "ئێران خوازیاره‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان خۆیان كێشه‌كانی‌ خۆیان به‌ سازان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ‌و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن. ئامانجی‌ ئێران ئه‌وه‌یه‌ له ڕووی‌ ئاسایشه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌قامگیر بێت، چونكه‌ هه‌ر نائارامییه‌ك له‌ كوردستان دروست ببێت، كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت".

وتیشی‌: "هه‌ستده‌كه‌م ئێران ‌و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ‌پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوهه‌ڵوێستن‌ و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان پرسه‌كه‌ به‌ سازان چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ په‌رتبونی‌ كورد له‌م كاته‌دا كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش ده‌بێت".

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێده‌چێت ماكگۆرك له ‌ناوچه‌ی‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ پارتیدا له ‌قاسم سلێمانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارترو به‌هێزتر بێت، "نازم عومه‌ر" وتی":‌ "قاسمی‌ سلێمانی ‌‌و بریت ماكگۆرك هه‌ر دووكیان ده‌سه‌ڵاتیان له‌ عێراق‌ و سه‌رجه‌م كوردستانیشدا هه‌یه ‌و به‌هێزیشن، من نامه‌وێ‌ بچمه‌ ورده‌كارییه‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌یه‌، ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه‌ كاریگه‌ریی ‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌یه‌".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌فدێكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له ‌دوێنێوه‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و به‌مه‌به‌ستی‌ لێنزیكخستنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به ‌پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.

 

 

 

فیلمێک سەبارەت بە ھەڵەبجە و بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" بەشداری لە فیستیڤاڵی مۆنتڕاڵ دەکات

مەنسوور جیھانی  ـ  فیلمی سینەمایی "چیرۆکی ئەوینداریی" سەبارەت بە ھەڵەبجە و بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" بەشداری لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنتڕاڵ" لە کەنەدا دەکات.

فیلمی سینەمایی "حکایت عاشقی" واتە "چیرۆکی ئەوینداریی" A Tale of Love لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئەحمەد ڕەمەزانزادە" و لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری لوڕ "مەسعوود جەعفەری جەوزانی" سەبارەت بە کارەساتی دڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری ناوداری کورد "شوان عەتووف" و ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران "بەھرام ڕادان" لە یەکەمین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی "تەرکیز لەسەر سینەمای ھەڵبژاردەی جیھان" Focus on World Cinema لە میانەی سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنتڕاڵ" Montreal لە وڵاتی کەنەدا نمایش دەکرێت.

لە یەکەمین فیلمی بڵندیی سینەماکاری بیجاڕیی "ئەحمەد ڕەمەزانزادە"دا چەندین ئەکتەری ناوداری کورد و ئێرانی ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: "شوان عەتووف" لە ھەرێمی کوردستان، ئەکتەری ناوداری ئێرانی "بەھرام ڕادان"، ئەکتەر، شانۆنامەنووس و دەرھێنەری بەئەزموونی شانۆی کوردستان و ئێران دکتۆر "قەتبەدین سادقی"، ئەکتەری بەئەزموونی کرماشانی "بەھمەن زەڕین پوور"، ئەکتەری لاوی سنەیی خاتوو "شیلان ڕەحمانی"، ئەکتەری کورد "پەیام عەلەوی"، خانمە ئەکتەری منداڵی کوردستان "کیمیا مورادیان" و چەندین ئەکتەری دیکە.

بەشی "تەرکیز لەسەر سینەمای ھەڵبژاردەی جیھان" گرینگترین بەشی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "مۆنتڕاڵ" دوای بەشی سەرەکیی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" دێتە ئەژمار کە تیایدا فیلمە گرینگەکانی سینەمای جیھان نمایش دەکرێن.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنتڕاڵ" بە نمایشی زیاتر لە ٤٠٠ فیلم لە سینەماکارانی ٨٠وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی "پێشبڕکێی فیلمە یەکەمەکان"، بەشی "تەرکیز لەسەر سینەمای ھەڵبژاردەی جیھان"، بەشی "بەھرەمەندە نوێیەکان"، بەشی "دیکۆمێنتەکانی جیھان"، بەشی "سینەمای چین"، بەشی "سینەمای کلاسیک"، بەشی "فیلمە خوێندکارییەکان"، بەشی "سینەما لە سێبەریی ئەستێرەکاندا"، بەشی "سینەمای ئێمە" و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٢٧ ئاب / ئۆگۆست تا ٧ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ لە شاری مۆنتڕاڵ لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.

فیلمی "چیرۆکی ئەوینداریی" کە لە لایەن ناوەندیی سینەمایی فاڕابی ئێران لە ئاستی جیھاندا بڵاودەکرێتەوە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سەودای سیمورغ" لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە لەوحەی فەخری باشترین ئەکتەری تەواوکەری پیاو بە "بەھمەن زەڕین پوور" ئەکتەری پێشەنگی کرماشانی ئەم فیلمە بەخشرا.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "چیرۆکی ئەوینداریی" بریتین لە:

دەرھێنەر:ئەحمەد ڕەمەزانزادە، بەرھەمھێنەر:مەسعوود جەعفەری جەوزانی ـ بە ھاوبەشی ناوەندیی سینەمایی فاڕابی ئێران، نووسەرانی سیناریۆ بە ھاوبەشی: ئەحمەد ڕەمەزانزادە و مەسعوود جەعفەری جەوزانی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: محەمەد ئالادپووش، بەرپرسی بەرھەم: ئازیتا مۆوگویی، مۆنتاژ: نیما جەعفەری جەوزانی، بەڕێوەبەری ھونەریی سەحنە: موشکین مێھرگان، دەنگھەڵگر: ئیرەج شەھرزادی، دیزاینی میکیاژ: مەجید ئەسکەندەری، یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بەرپرسی بەرنامەداڕێژی: ئاڕش سەجادی حوسەینی، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: موحسین رووزبەھانی، دیمەنە تایبەتە کۆمپیووتەرییەکان: ئەمیرڕەزا موعتەمیدی، موزیک: ئەڕەشک ڕەفیعی، فۆتۆگرافەر: عەلی نیک ڕەفتار، سەرپەرەستیی بەرھەم: پێژمان ھادەوی، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی، ڕاوێژکاریی دیمەنەکانی ھەڵەبجە: ئەحمەد ناتیقی و هه‌روه‌ها چەندین کەسی دیکە.

 

ئەکتەرەکانی ئەم فیلمە کوردییەش بریتین لە: شوان عەتووف، بەھرام ڕادان، قەتبەدین سادقی، بەھمەن زەڕین پوور، شیلان ڕەحمانی، پەیام عەلەوی، کیمیا مورادیان، محەمە بەکتاش، نەرگس ئەمینی، حوسێن ئیعتماد و چەندین ئەکتەری دیکە.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ باوكى ئالان ده‌كات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4.9.2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا كوردى، باوكى ئالانى جوانه‌مه‌رگ، كه‌ دیمه‌نى مه‌رگه‌ كاره‌ساتاوییه‌كه‌ى جیهانى هه‌ژاند، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى خانه‌واده و كه‌سوكارى كرد و وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هاوسۆزى و هاوده‌ردیى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى "ئالان و غالب" و هاوسه‌ره‌كه‌ى "ڕه‌یحان شتۆ"، هیواى خواست خواى گه‌وره‌ دڵنه‌وایى و سه‌بوورى بداته‌وه‌. هه‌روه‌ها هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى هه‌موو كۆچبه‌رانه‌ى ڕۆژاواى كوردستان ده‌ربڕى، كه‌ له‌ ڕێگه‌ى كۆچبه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا باوكى ئالان ـ ى جوانه‌مه‌رگ، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ و هاوبه‌شیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و به‌شداریكردنى له‌ پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و گوتى: هاوبه‌شى و به‌شداریتان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ماندا، مایه‌ى دڵنه‌وایى و سه‌بوورییه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م. هه‌روه‌ها دووباره‌ سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕى.

پەڕەى 121 لەکۆى 210 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی