ئێمه تا ئێستایش غه‌مبار و تاساوین به بیستنى هه‌واڵى كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسى بێتاوانى ئه‌مه‌ریكى به‌ڕێز جه‌یمس فۆلى له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه. ئه‌مه كارێكى دڕندانه و بێڕێزى بوو به‌رامبه‌ر ژیانى مرۆڤ و هه‌ست و سۆزى خانه‌واده و دۆستانى ئه‌و و ته‌واوى جیهان. كارێك بوو كه ڕه‌وشت و به‌ها و ئایدۆلۆژیاى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشى ده‌رخست، تێگه‌یشتن له كردارێكى وا قێزه‌وه‌ن؛ زۆر سه‌خته.
هاوشێوه‌ى به‌ڕێز فۆلى؛ سه‌دان خه‌ڵكى دیكه‌ى بێ‌تاوان له پێكهاته‌ى ئێز‌یدى و مه‌سیحى به هه‌مان شێوه‌ى دڕندانه له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه كوژران. هیچ وشه‌یه‌كى به‌هێز بۆ پێناسه‌كردنى ئه‌م كرداره نامرۆڤانه‌یه نیه، ئه‌و كرداره‌ى ڕووى ڕه‌شى ئه‌م ڕێكخراوه‌ى نیشان دا كه ئێمه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووى بووینه‌ته‌وه. هیچ گومانم نیه كه ئه‌م ڕێكخراوه له‌م جه‌نگه‌دا له‌ناوده‌چێ و سه‌رشۆڕییان بۆ ده‌مینێته‌وه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێز جه‌یمز فۆلى و ته‌واوى گه‌لى ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌م ڕۆڵه ئازایه‌یان ده‌كه‌م؛ كه ده‌یوست لایه‌نه ترسناكى شه‌ڕ و ناكۆكی و مردنى مرۆڤ تۆمار بكات. به‌ڕێز جه‌یمز فۆلى ڕۆژنامه‌نووسێكى پرۆفیشناڵ و ڕێزڵگیراوبوو كه ژیانى خۆى خسته مه‌ترسییه‌وه به به‌كارهێنانى كامیراكه‌ى تاكو ئازار و مه‌ینه‌تیى خه‌ڵكى سڤیلى سووریا نیشانى هه‌موو جیهانى بدات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
21ى ئابى 2014
گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی بەناو ئیسلامیی "داعش" لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کوشتنی جەیمس فۆڵی ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی ماڵپه‌ڕی گۆڵۆباڵیان ڕاگەیاندووە کە لە سوریا وەک ڕۆژنامەوانێکی بێ لایەن کاری دەکرد و نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوو. پاساوی تیرۆریستان بۆ کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکاییە ئەوەیە کە گوایە لە تۆڵەی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئەمەریکایە بۆسەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ.
ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانەیەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکەین ڕای دەگەیەنین کە ئەو کردەوە چەپەڵەیان جارێکی تر دەیسەلمێنێت کە ئەو گرووپە لە هەموو بەها و ئایین و ڕەوشتێک دوورن و لەناو بردنی ئەو تیرۆریستانە بووتە ئەرکێکی گرینگی کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
20/8/2014
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سوپاس و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به سه‌رۆك باراك ئۆباما ده‌كات بۆ بڕیارى ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى دژى هێزه تاریكه‌كانى داعش كه خه‌ڵكى بێ‌تاوانیان له كوردستان و كه‌مینه دێرینه‌كانى عێراق وه‌ك ئێزدى و مه‌سیحى و شه‌به‌ك و گرووپه بچوكه‌كانى دیكه‌یان ده‌كوشت و ڕاوده‌نا و ده‌تۆقاند. ئێمه مه‌ترسیى له‌ناوچوونى ئه‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئاینانه‌مان هه‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌جێ ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش نه‌وه‌ستێنرێت. مه‌ترسیى ئه‌وه‌مان هه‌بوو كارى جینۆسایدى سه‌رتاسه‌رى دژى ئه‌م گرووپه بێ ده‌سه‌ڵاته ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها مه‌ترسیى ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئایدۆلۆژیاى نامرۆڤانه‌ى كوشتن و بڕین بتوانێت ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌بوونى كوردستان كه تاكه هه‌رێمى سه‌قامگیر و دیموكراسى و لێبورده‌یه له عێراقدا.
سوپاسگوزارین بۆ هه‌موو ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ى له سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه دژى هێزه‌كانى تیرۆریستى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها پڕ به‌دڵ سوپاسى ئه‌نجومه‌نى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین بۆ بڕیارى ڕێگه‌دان به وڵاتانى ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له هه‌ولێر بۆ دابینكردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى له هه‌موو هاوكارییه مرۆییه‌كان و ئه‌و پشتگیرییه سیاسى و دیبلۆماسییه‌ى وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و كه‌نه‌دا و نه‌رویج و توركیا و ئیران و ئیمارات و هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا و كۆمارى چیك و هه‌نگاریا و نه‌مسا و ژاپۆن و ئوردن و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه پێشكه‌ش به كوردستانى ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاره‌ى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش دژى كه‌مینه‌كانى كوردستان و عیراق ئه‌نجامی دا؛ كارێكى دڕندانه‌یه. ئێمه پێمان وایه دواى هێرشه‌كانى سه‌ددام بۆ سه‌ر خه‌ڵكى سڤیلى كورد له ساڵى 1988 و 1989 به چه‌كى كیمیایى؛ وه‌ك خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌یه ده‌یبینین. هه‌روه‌ها پێمان وابوو ئێمه به‌شى خۆمان توندوتیژى و مه‌ینه‌تیمان بینیووه كاتێك به سه‌دان هه‌زار له كورد و كه‌مینه‌كان له ترسى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق له به‌هارى 1991 بۆ سنووره‌كانى توركیا و ئیران؛ ڕایان كرد. پێمان وابوو به‌شى خۆمان قوربانیى مرۆییمان داوه و چه‌وسێنراوینه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵكوژى و جینۆسایدمان به‌رامبه‌ر كراوه و نه‌هامه‌تیمان بنیووه؛ كاتێك ڕ‌ژێمى خاپووركه‌رى سه‌ددام له ساڵى 2003 له‌سه‌ر حوكم لابرا. ئه‌م كرده‌وانه به‌بیریان هێناینه‌وه هێشتا به هێزى تاریك ده‌وره دراوین كه هیچ ڕێزێكیان بۆ ژیانى مرۆڤ نیه.
ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش و هێرشه دڕندانه‌كانیان له دژى كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان بۆته مایه‌ى هه‌ڕه‌شه له هه‌بوونى ئه‌و كه‌مینه بێ ده‌سه‌ڵاتانه له شنگاڵ و ده‌ڤه‌رى نه‌ینه‌وا. ئه‌وانه‌یشى كه توانیانه بگه‌نه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام؛ به‌هۆى ئه‌و نه‌هامه‌تییه دڕندانه‌ى به‌سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستا ئازارى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كێشن. به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسیارێتیى خۆمان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین بۆ پاراستنى كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كان له كوردستان و عێراق.
له‌سه‌رمان پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌نجامى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌دا بوونه‌ته قوربانى؛ به شێوه‌یه‌كى شایسته بنێژرێن، هاوكات كار ده‌كه‌ین بۆ پێشكه‌شكردنى یارمه‌تیى پێویست به برینداران و لێقه‌وماوان كه ئێستا له كوردستانن. پێویسته هه‌رچى ده‌توانین بیكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌ت و مناڵانه‌ى له‌لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه ڕفێنراون. له هه‌مان كاتدا به باشترین شێوه چاودێریى ئاواره‌كان بكه‌ین كه به هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ى له ئه‌نجامى ڕفاندنى كه‌سوكاریان به سه‌ریاندا هاتووه؛ ئێستاش ئازار ده‌چێژن.
دووباره سوپاسى هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان و تیمه‌كانى ڕزگاركردن و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تیمه‌كانى ته‌ندروستى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دانیشتوان به‌گشتى ده‌كه‌ین كه ئه‌وه‌ى پێویست بوو له‌سه‌ریان بۆ ڕزگاركردنى زۆرترین ڕێژه‌ى هاووڵاتیان؛ ئه‌نجامیان دا. متمانه‌ى ته‌واومان هه‌یه كاتێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستیى سه‌ربازى بگاته ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ده‌توانین هاووڵاتیان و ده‌سكه‌وته دیموكراتییه‌كان و فره‌ییى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین و هه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌شه كه كوردستانى جیا كردۆته‌وه. پشتگیرى و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئێمه بۆ به‌ها و بنه‌ماى دروست ده‌جه‌نگین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
20ى ئابى 2014
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جه‌نابى پاتریاركى كاردینال "مار بشاره بوترس ئه‌لڕاعى" پاتریاركى ئه‌نتاكیا و ته‌واوى ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى پاتریاركه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى مارۆنى و شاندێكى باڵاى پیاوانى ئایینى مه‌سیحى كرد له كه ژماره‌یه‌ك پاتریارك و مه‌ترانى كاتۆلیك و كلدان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى داموده‌زگاى ئایینیى مه‌سیحى له جیهان و ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شاندى میوان سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌ناهاى ئاواره مه‌سیحییه‌كانى مووسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌واوه چووه و كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، وه‌ك چۆن پێشتریش هه‌مان شتى بۆ ئه‌و مه‌سیحییانه كرد كه له ناوه‌ڕاست و باكوور و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه له ترسى تیرۆر؛ ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردبوو. شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له نزیكه‌وه سه‌ردانى ئاواره مه‌سیحییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و بینیویانه ئه‌وان له كوردستان هه‌ست به ئارامى و دڵنیایى ده‌كه‌ن و هیوایان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شانده‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند وێنه‌كه و ڕاستیى ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كان و پێكهاته‌كانى دیكه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونه‌ى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان؛ بۆ ڤاتیكان و واشنتۆن ده‌گوازنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن پاراستنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه له ئێزدى و شه‌به‌ك و توركمان و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى دیكه دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به دڵنیایى بكه‌ن و بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى بۆ سه‌ردانى شانده‌كه، ڕایگه‌یاند هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان پشتگیرییه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق و كوردستان، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیرى له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات و بۆ پاراستنیان ئه‌وه‌ى له ده‌ستى بێت درێغى ناكات كه هه‌موویان ڕیشه‌ى هه‌زاران ساڵه‌یان له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ره و هه‌رێمى كوردستان ئێستا شه‌ڕى ڕێكخراوێك ناكات، به‌ڵكوو به هه‌موو پێوه‌رێك شه‌ڕى ده‌وڵه‌تێكى تیرۆرستى ده‌كات". هه‌روه‌ها پشتگیریى خۆى بۆ دابینكردنى پاراستنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مه‌سیحییه‌كان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى له دواى 2003ه‌وه حكوومه‌تى عیراق هیچى بۆ پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه نه‌كردووه و بچووكترین ئه‌و چه‌كانه‌ى بۆ نه‌ناردووه بتوانێت وه‌ك پێویست ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان ببێته‌وه كه تازه‌ترین چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانى عیراقییان كه‌وتووه‌ته ده‌ست، بۆیه ئه‌و توانا سه‌ربازییانه‌ى هه‌رێم ته‌نیا هى ئه‌وه‌ن شه‌ڕى میلیشیایه‌كى پێ بكات، نه‌ك ده‌وڵه‌تێكى پڕ چه‌كى قورس و پێشكه‌وتوو.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختىیشى له‌وه كرده‌وه كه ئێستا هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژى داعش ده‌ست پێكراوه و پێشمه‌رگه زۆر شوێنى كۆنترۆل كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه پێویستى به هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و له‌گه‌ڵ به‌غداش هاوكارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆرستان وه‌ده‌ر بنێن. هه‌روه‌ها به شانده‌كه‌ى ڕاگه‌یاند: "ده‌نگى ئێوه له ده‌ره‌وه زۆر گرنگه و ده‌توانن له دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر ڕۆڵێكى دیار بگێڕن."
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "ڕۆڕی ستیوارت" سەرۆكی لێژنەی بەرگری لە پەرلەمانی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد كه له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕگه و به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش و پێشڕه‌وییه‌كانى ئه‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا خرانه به‌ر باس، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخى ئه‌و سه‌دان هه‌زار ئاوارانه‌ى كوردى ئێزدیى شه‌نگال و مه‌سیحییه‌كانى مووسڵ و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى كه له ئه‌نجامى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعشدا ڕوویان له ناوچه ئارامه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران ته‌نیا به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناكرێت كه ماوه‌یه‌ى حه‌وت مانگه بودجه‌كه‌ى له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه بڕاوه و حكوومه‌تى به‌غداش هاوكارییه‌كى واى پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به هانایانه‌وه بێت و له‌مڕووه‌وه هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى ئه‌و پشتگیرییه كرد تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستانى داعش ببێته‌وه و مه‌ترسیى تیرۆر له هه‌رێمى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دوور بخاته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى دابینكردنى پاراستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كوردانى ئێزدى و مه‌سیحییه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شه‌به‌ك و توركمانى ناوچه‌كه كه بوونه‌ته ئامانجى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى داعش.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عیراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كێشه‌كانى عیراق به‌ر له ڕێكاره ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان، به پله‌ى یه‌كه‌م پێویستى به چاره‌سه‌رى سیاسى هه‌یه و ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن كه عیراقى به‌ر له كه‌وتنى مووسڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك عیراقى دواى ئه‌وه نیه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست حكوومه‌تێكى عیراقیى وا پێك بێت كه بتوانێت كۆكه‌ره‌وه و ده‌ربڕى خواست و ما‌فه‌كانى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق بێت و سوود له هه‌ڵه‌كانى حكوومه‌تى پێش خۆى وه‌ربگرێت.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ى ئابى 2014، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا كه تایبه‌ت كرا به بارودۆخى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران؛ پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى هه‌نووكه‌ییى هه‌رێمى كوردستان و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و ڕووداوه‌كانى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و به تایبه‌تى تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى شه‌نگال و ئاواره‌كانى ئه‌وێ له خوشك و برایانى ئێزدى و مه‌سیحى و ئاماژه‌ى به‌وه دا له میانى به‌دواداچوونى خۆى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له پارێزگاى دهۆك، به ته‌واوى ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات و ڕه‌وشى ئاواره‌كان كاره‌ساتێكى مرۆیى یه و پێویستى به كۆمه‌ك و یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خوشك و برایانى ئێزدی‌دا هاتووه و ئه‌و تاوانانه‌ى ڕۆژانه تیرۆرستانى داعش ده‌رهه‌ق به وان ئه‌نجامى ده‌دات، به هه‌موو پێوه‌رێك جینۆسایده و دواى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال؛ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتبێت، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له په‌رله‌مانى عیراق ده‌كات كه ئه‌و كرده‌وانه‌ى داعش دژ به كوردانى ئێزدى وه‌ك جینۆساید بناسرێ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما و وڵاتانى ئه‌ورووپاى كرد كه هه‌ر زوو هاتنه ده‌نگ و یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان دا و دووپاتى كرده‌وه ئه‌مه پشتگرییه‌كى ته‌واوه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى جیهاندایه له‌گه‌ڵ تیرۆر، ئه‌و شه‌ڕه‌ى ده‌بێ هه‌موو جیهان پێكه‌وه بیكات و ئه‌م تیرۆرستانه له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌ربكرێن. سوپاسى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى كوردى سووریایشى كرد كه وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆیان په‌نابه‌ر و لێقه‌وماون، له ڕۆژى یه‌كه‌وه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارین بۆ ئاواره‌كانى شه‌نگال.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ڕووى سه‌ربازییه‌وه خه‌ریكه گۆڕانكاریى گه‌وره دروست ده‌بێت و پێشمه‌رگه له هه‌موو به‌ره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن. داواى له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانیش كرد كه ده‌بێ هه‌موو كارێكى پێویست بۆ هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بن. هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى كرد كه له دابینكردنى به‌په‌له‌ى داراییدا هاوكاریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى كرد تا زوو به‌هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچن. له كۆتاییشدا باسى له‌وه كرد كه "ئاسۆ ڕوونه و ئه‌مه‌ى ڕووى دا؛ وا ده‌كات به كه‌موكوڕى و هه‌ڵه‌كانماندا بچنیه‌وه و به تایبه‌تى گرنگییه‌كى تایبه‌ت به بوارى به‌رگرى بده‌ین."
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌گه ڕوونى كرده‌وه كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناوخۆ به درێژاییى سنوورى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعشدا و توانیویانه زیانى زۆریان لێ بده‌ن. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نه‌بوونى هێزێكى نیشتمانى و پرۆفیشیناڵى مه‌شقپێكراو له هه‌رێمى كوردستان؛ لایه‌نێكى لاوازى دیارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه كه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه پلان بۆ گرتنه‌وه‌ى شوێنه‌كان و ده‌ركردنى تیرۆرستان هه‌یه و خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى و گه‌یشتنى چه‌كیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌پێى پلانێك و به‌پێى پێویستییه‌كان؛ به‌سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕ و پێشمه‌رگه‌دا دابه‌ش بكرێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى داواى دابینكردنى بودجه‌ى تایبه‌ت و ئاسانكارى له ڕێنماییه‌كانى خه‌رجكردن كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌رچى زووگه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان بۆ ئاواره‌كان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له پارێزگاى دهۆك ڕه‌وشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى تواناكانى پارێزگا و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و مایه‌ى سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه كه وێڕاى ئه‌و باره ئابوورییه خراپه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، پارێزگاى دهۆك و ده‌زگاكانى ئه‌وێ، زۆر باش و به شێوه‌یه‌كى ڕێك‌وپێك به هاناى ئاواره‌كانه‌وه چوون. دووپاتیشى كرده‌وه كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك یارمه‌تیى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ لایه‌نێكى حكوومى و پێداویستییه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ك و یارمه‌تیى مرۆیى، به پاره‌ش هاوكاریى حكوومه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به هاناى ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت.
پاشان به‌ڕێز وه‌زیرى پلانداندان پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ژماره‌ى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان ڕایگه‌یاند و ڕوونى كرده‌وه كه له ساڵى 2003ه‌وه تا ئێستا سێ قۆناغى په‌نابه‌ر و ئاواره له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن كه زیاترینیان له پارێزگاى دهۆكن. ڕوونیشى كرده‌وه له دهۆك زیاتر له 600,000 په‌نابه‌ر و ئاواره هه‌یه كه له وانه 275000 كه‌س پێویستیى به‌په‌له‌یان به شوێنى حه‌وانه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه هه‌ڵمه‌تێكى سه‌رژمێركردنى ئاواره‌كانى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌ست پێ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كارت و ناسنامه‌یان بۆ بكرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه و مانه‌وه و پێداویستییه‌كانیان دیار بێت، چونكه به هۆى په‌رته‌وازه‌یى و نیشته‌جێبوونیان له شوێنى جیاجیا و نه‌بوونى كه‌مپ؛ ژماره‌ى دروستى ئاواره‌كان جێگیر نه‌كراوه.
دواى ئه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه كرد كه تا ئێستا هیچ په‌تایه‌ك له ناو په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا نیه، به‌ڵام مه‌ترسى له ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێ گرنگى به لایه‌نى ته‌ندروستى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه بدرێت. ئه‌وه‌شى گوت: حكوومه‌تى عیراق له پرسى دابینكردنى داوده‌رماندا هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و كۆمپانیاكانى ده‌رمانیش له دابینكردنى ده‌رمان به قه‌رز؛ یارمه‌تیى وه‌زاره‌تیان داوه.
به‌ڕێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش دووپاتى كرده‌وه كه په‌له له دابینكردنى شوێنى حه‌وانه بۆ ئاواره‌كان بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر خوێنگا و قوتابخانه‌كان كه ئێستا ئاواره‌ى تیادا نیشته‌جێ كراوه بۆ كاتى ده‌ستپێكردنى خوێندن چۆڵ نه‌كرێن؛ ئه‌وا 500000 قوتابى و خوێندكار له خوێندن بێبه‌ش ده‌بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیارى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسه له‌ناكاوانه‌ى دێنه پێشه‌وه و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دروستكردنى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه له‌ناكاوه‌كانى وه‌ك ئێستا له لێقه‌ومان و هاتنى په‌نابه‌ر و ئاواره بۆ هه‌رێم. هه‌روه‌ها سه‌رژمێرییه‌كى ورد ئه‌نجام بدرێت و په‌له‌ى لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ژماره‌ى ته‌واو و ورد و دروستى په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و شوێنى مانه‌وه‌یان دیارى بكرێت و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت له‌م پرسه‌دا هاوكاریى حكوومه‌ت بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى لیواى فڕۆكه‌وانى هێزه ئاسمانییه‌كانى عیراق؛ شه‌هید "ماجد عبد السلام سالم التمیمی" كرد كه له ڕووداوى كه‌وتنه‌خواره‌ى هیلیكۆپته‌ره‌كه‌یدا له كاتى پرۆسه‌ى ڕزگاركردن و گه‌یاندنى هاوكارى بۆ لێقه‌وماوانى چیاى شه‌نگال گیانى له ده‌ست دا و شه‌هید بوو. هه‌روه‌ها بڕیارى دا وه‌ك شه‌هید له هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكرێت و وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ یادى ئه‌و شه‌هیده، له شوێنێكى گشتى له هه‌رێمى كوردستان په‌یكه‌رێكى بۆ بكرێت و پرسه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بگه‌یه‌نرێته خانه‌واده‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها بڕیار درا لیژنه‌یه‌كى حكوومى پێك بێت بۆ كۆكردنه‌وه و به‌دۆكیوومێنتكردنى به‌ڵگه‌نامه و وێنه و ڤیدیۆ و وه‌رگرتنى وته‌ى شایه‌دحاڵه‌كان و تۆماركردنى داواى یاسایى له دادگه و لایه‌نه دادپه‌روه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌دواداچوونى پرسى به‌جینۆسایدناسانى كوشتار و تاوانه‌كانى داعش له شه‌نگال و ده‌روبه‌رى، له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاسى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بڕیارێكى تایبه‌تى بۆ بێچه‌ككردن و ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش ده‌ركردووه و بڕیارى دا به فه‌رمى داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ دابینكردنى پارستنێكى ئاسمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌نگال و ناوچه كوردستانییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى ئه‌وێ كه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و تاوانه‌كانى داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى كرد و هیواى خواست له حكوومه‌تى داهاتوودا كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن. كۆبوونه‌كه به خستنه‌ڕووى ڕا و سه‌ره‌نجى وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایى هات.
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا، لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستان كرا‌و چۆنیەتی پێشكەش كردنی هاوكاری زیاتر خرایەڕوو.
ئامانج لە سەردانی شاندی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بوو بەرامبەر ئەو كارەساتەنەی كە لە ئەنجامی كارە تیرۆریستیەكانی ڕێكخراوی داعش ڕوویداوە و پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. لە دیدارەكەدا دووپاتیان كردەوە كە ئەوان هەوڵ دەدەن پەیام و داواكاریەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنن بۆ ئەوەی هاوكاری زیاتر بگەیەننە ئەو ئاوارانەی روویان هەرێمی كوردستان.
لە بەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوانی كرد و سوپاسی كردن بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای ئەوانەوە سوپاسی گەل و حكومەتی بەریتانیای كرد كە ئامادەی خۆیان دەربڕیووە و دەستیان كردووە بە ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی هەرێمی كوردستان و هیوای خواست كە هاوكاریەكان هەموو ڕوویەك بگرێتەوە و زیاتر بكرێت.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئەوەی خستەڕوو كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە لە ڕووی مرۆیی و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی كردارەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ـی 8ـی 2014 ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕاوێژكاری ئەڵمانیا پشتگیری خۆی و گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای بۆ گەلی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و هاوسۆزیی خۆیشی بۆ ئەو ئاوارانە دەربڕی كە بەهۆی پەلاماری تیرۆریستان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئامادەیی حكوومەتی ئەڵمانیاشی بۆ هاوكاریكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیشاندا.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕاوێژكار و حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد بۆ ئەو هاوسۆزییەی بۆ گەلی كوردستانیان هەیە و ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها ڕاوێژكاری ئەڵمانی لە بارودۆخی ئاوارەكان ئاگادار كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی هێمای بەوەدا كە جێگەی شانازییە گەلی كوردستان لەجیاتی جیهانی ئازاد بووەتە سەری ڕمی جەنگ لەدژی تیرۆریستانی داعش و جەختیشی لەوە كردەوە كە بە هیمەتی گەل و پێشمەرگەی كوردستان و یارمەتیی گەلانی دۆستی كوردستان تیرۆریستان شكست دەهێنن و ئەو خەڵكەی ئاوارەیش بوونە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.
لەكۆتایی پەیوەندییەكەدا هەردوولا بڕیاریاندا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان لە پەیوەندییدابن.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات