ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 5ـی 5ـی 2015 لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە كۆشكی سپی لە لایەن باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا پێشوازیی لێ كرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا سه‌رۆکی هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆک ئۆباما و جێگری سه‌رۆک و ئیداری ئه‌مریکا و گه‌لی ئه‌مریکای کرد بۆ وه‌ده‌نگاهاتنیان و پشتگیریکردنیان له گه‌لی کوردستان له شه‌ڕی داعش و هه‌روه‌ها بۆ ئەو پشتگیری سه‌ربازییەی پێشكەشی هێزه‌کانی پێشمه‌رگەی كوردستانیان كردووە. سه‌رۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە کورستان پێویستی به پشتگیری زیاتر هه‌یه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاتی سه‌ربازی و ئابوری و مرۆیی که کوردستان ڕووبەڕووی بووەتەوە. هەروەها باسی هاتنی یه‌ك ملیون و شه‌شسه‌د ئاواره‌ی عه‌ره‌ب، و ئێزیدی و مه‌سیحی و په‌نابه‌ری سوری کرد که ڕوویان له کوردستان کردووه. سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی سه‌رۆک بارزانی و گه‌لی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی پێکهاته نه‌ته‌وەیی و ئایینیه‌کان که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕە ڕایان کردووه، و ئه‌وه‌یشی به یه‌کێک له هۆكارەكان زانی که کۆمه‌ڵگەی نێوده‌له‌تی پشتگیری گه‌لی کوردستان دە‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما پێزانینی خۆیشی راگه‌یاند بۆ دلێری قوربانیدانی پێشمه‌رگه و پرسه و هاوخه‌می خۆیشی راگه‌یاند بۆ ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش گیانی خۆیان فیدا كردووە. سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆک پابه‌ندبوونی خۆیان دووپات کردەوە بۆ شه‌ڕکردن لە دژی داعش و بۆ یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه. هەر لەم دیدارە سەرۆك ئۆباما باسی ئەوەی كرد كە مێژووی گەلی كوردی خوێندووەتەوە و ئاگاداری تەحەدیاتی بەردەم گەلی كوردستانە.
ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و له‌م بار‌ه‌یەوه سه‌رۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی هەرێم بەو ڕێككەوتنە كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە چاوەڕێی پابەندبوونی بەغدایش دەكات.
له‌م کۆبونه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵی هاوبه‌شی لایەنەكان به به‌شداری له گه‌ل هێزه سونیه‌كان، بۆ ئازادکردنی موسل کرا. له‌م باره‌وه، سه‌رۆک بارزانی گوتی که هەو‌لێر و به‌غدا و ئەمەریكا و هاوپەیمانان له نزیکه‌وه خه‌ریکی هه‌ماهه‌نگین له گه‌ڵ یه‌کتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسی بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچەكەیان بە گشتی كرد و گفتوگۆیش لەبارەی ئاییندەی ناوچەكە لەدوای شەڕی داعش كرا. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا هه‌ردوولا پابه‌ندبوونی خۆیان دووپات کروه‌وه بۆ له‌ناوبردنی ڕێکخراوی تیروریستیی داعش.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و وەزیری سامانە سرووشتییەكان و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا ئامادە بوون.
لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا ڕۆژی سێشەممە 5ـی 5ـی 2015 و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، سەرۆك بارزانی لە سەنتەری بازرگانیی ئەمەریكا ئامادە بوو و، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ژووری بازرگانیی ئەمەریكا كۆبوویەوە. لەدوای كۆبوونەوەكەیش لە بەرانبەر ژمارەیەكی زۆری بەرپرس و كاربەدەستە سیاسی و ئابوورییەكانی ئەمەریكا وتارێكی پێشكەش كرد.
لە وتارەكەیدا سەرۆك بارزانی سوپاسی گەلی ئەمەریكا و سەرۆك و حكوومەتی ئەمەریكای كرد كە لە كاتی تەنگانەدا یارمەتیی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەیان داوە. هەروەها لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:" كۆبوونەكەمان زۆر سەركەوتوو بوو، سوپاسی گەلی كورستانیشم بە سەرۆك ئۆباما و جۆبایدنی جێگری گەیاند بۆ ئەو هاوكارییە سەربازییانەی پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە لە شەڕی داعشدا و لەم تەنگانەیەدا پشتیوانیان لە گەلی کورد کرد".
سەرۆك بارزانی لەبارەی شەڕی داعش ئاماژەی بەوەدا كە راستە کوردستان رووبەڕووی تەحەدییەکی زۆر گەورە بووتەوە کە شەڕی داعشە، بەڵام سوپاس بۆ خوا و پێشمەرگە تا ئێستا 20 هەزار کیلۆمەتر خاک لە ژێردەستی داعش دەرهێنراوە و هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەین کە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکێنرا. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئاوارەكانیشی كرد و ئەوەی خستەڕوو كە كوردستان بووەتە پەناگەی لێقەوماوان، ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن لەکاتێکدا کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بووەتەوە، بەڵام ئەوە بە ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی خۆمان دەزانین و دەرگای کوردستان هەمیشە کراوەدەبێت بۆ لێقەوماوان لە هەر ئایین و مەزهەبێک بن.
سەرۆك بارزانی لە وتارەكەیدا كە لە سەنتەری بازرگانی ئەمریكا پێشكەشیكرد، سەبارەت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش گوتی "دەرگای کوردستان هەمیشە کراوە دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بیانەوێت کاربکەن لە کوردستان و سوپاسیان دەکەم کە لە کاتی تەنگانەدا کوردستانیان جێنەهێشت، ئەوان لە رووی مەعنەوییەوە پاڵپشتێکی باشی کوردستان بوون".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختی لەوە كردەوە كە نابێ رێگەبدەین پلانی تیرۆریستان سەربکەوێت و تیرۆریستان هیچ ئایندەیەکیان نییە، سەرکەوتن بۆ دیموکراسی دەبێت لە ناوچەکەدا".
دواتریش ئێواره‌خوانێک بۆ سه‌رۆک بارزانی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی ئه‌مەریکی کوردی له ژووری بازرگانی ئه‌مریکا رێکخرا که ژماره‌یه‌کی زۆری دیپلۆمات و بزنسمان و که‌سایه‌تی ئه‌مریکی و کورد ئاماد بوون.
بۆ بینینی دەقی وتارەكەی سەرۆك بارزانی ئێرە دابگرە
ڕۆژی چوارشەممە 6-5-2015، لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتڵەنتیك لە واشینگتۆن پانێڵێك بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕێكخرا و سەرۆك بارزانی لە پانێڵەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی لەوە كرد كە لە وتارێكدا كە هاتنی ئێمە بۆ واشنتن بۆ گەیاندنی سوپاسی گەلی كوردستانە بە بەرپرسان و گەلانی ئەمریكا لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی كورد لە شەڕی دژی داعش، پشتیوانی ئەمریکا و هاوپەیمانان رۆڵێکی گەورەی هەیە لە شەڕەكەدا. لەبارەی داعش‌یش ئاماژەی بەوەدا كە داعش درێژکراوی رێکخراوی قاعیدەیە، رەوتێکی تەکفیری و شۆڤینین و دژی ئازادی و هەموو بنەماکانی دیموکراسین لە جیهاندا، داعش لە هەر شوێنێک بێت ئازادی و دیموکراسی نییە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:" پلانی داعش گرتنی موسڵ و دواتر کوردستان بوو، بەڵام پێشمەرگە بووە کۆسپ و شکستی بە پلانەکەی هێنا، ئێستا هەست بە شانازی دەکەین كە لەسەر دەستی پێشمەرگە هەیبەتی داعش شکێندرا و کوردستان بووە پەناگەی لێقەوماوان". جەختیشكردەوە كە داعش بە چەکی سوپای سووریا و عێراق هێرشیکردە سەر كوردستان، بەڵام نەك تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە کۆبانێش پێشمەرگە داعشی تێکشکاند.
لەبارەی راگەیاندنی سەربەخۆییش سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی:" یەكپارچەیی خاكی عێراق بەزۆر ناپارێزرێ، هیچ شتێک رێگری لە کورد ناکات چارەنووسی خۆی دیاری بکات، هەرچەندە ناتوانم کاتەکەی دیاری بکەم، بەڵام کوردستانی سەربەخۆ بەڕێوەیە".
هەر لە پانێڵەكەدا بارزانی ژمارەی شەهیدانی شەڕی داعشی راگەیاندو گوتی "تاوەكو ئێستا هەزار و 200 پێشمەرگە شەهیدبوونە و ئێمە بەرگریمان لە بەها مرۆییەکانی جیهان کردووە، بەڵام پێویستیمان بە کۆمەکی سەربازی زیاتر هەیە بۆ تێکشکاندنی چەكدارانی تووندڕەو، ئێستا لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش.
سەبارەت بە رەوشی ئاوارەكانیش لە هەرێمی كوردستان، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارەکان و زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، كە نزیكەی 250 هەزاریان خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و سووریا‌ن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پانێڵەكەدا هێمای بۆ رێككەوتنی نێوان هەو‌لێر و بەغدا كرد و گوتی:" سەرەڕای هەندێ گرفت، بەڵام کوردستان پابەندی رێککەوتنەکەیەتی لەگەڵ بەغدا، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش ئامادەباشیان تێیدابێت بۆ هەموو جۆرە دەستپێشخەریبەک، یەکێتی خاکی عێراقیش پەیوەستە بە پابەندبوون بە بنەماکانی دیموکراسییەوە.
هەر لەم پانێڵەدا سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیاری ژمارەیەك لە ئامادەبووانی دایەوە.
بۆ بینینی دەقی پانێڵەكە ئێرە دابگرە
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2015/5/9 بە چاودێریی بەڕیز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ژێر دروشمی (گەشەپێدان – بەها مرۆییەكان) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەیرانی پەروەردە لە كابینەكانی پێشوو و پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری سەپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕانی بواری پەروەردە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەو‌لێر وەزارەتی پەروەردە كارەكانی كۆنگرەی پەروەردەیی دەست پێكرد.
لە وتەیەكدا كە بەم بۆنەیەوە پێشكەشی كرد، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی پەروەردەی تەندروست و چەند بابەتێگی گرینگی پەیوەست بە پەروەردە و فێركردن، كرد.
لە سەرەتای وتەكەیدا ئاماژەی بە ڕەوش و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا كرد و گوتی : "ئه‌مڕۆ ئێمه له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه بڕیار كه پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه و به‌شێكیش له‌ئێمه، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكه‌ماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له كوێ ده‌بینه‌په‌نابه‌ر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان".
هەروەها گوتی: "خۆشبه‌ختانه ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه پێ بده‌ن".
لە بارەی داهاتووشەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە ئامادەكارییەكان كرد و گوتی: "ئێمه ده‌بێت له‌ئێستاوه خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئاینده‌ی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئاینده‌له‌گه‌ڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێ‌وچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێته‌فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، ته‌كنه‌نۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا."
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دواتر هاتە سەر باسی سیستەمی پەروەردەیی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا و ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە و فێركردن و ئاماژەی بەچەند خاڵێكی گرینگ لەو بارەوە كرد و گوتی: "سیسته‌می په‌روه‌رده تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه: خوێندنه‌وه، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه له‌خوێنده‌وه و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده ئاماده بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ئاماده بكات. جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوه‌ڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن".
هەروەها گوتی: "لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له بابه‌ته ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه بیر بكه‌نه‌وه و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له بابه‌ته ئه‌كادیمییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئا‌ندەی وڵاتەكەمان. ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه. پسپۆڕانه بیانگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه په‌روه‌رده بكه‌ین".
هەروەها باسی لەوە كرد كە "قوتابخانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا. له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده دابمه‌زرێنین".
هەر لە بەردەوامی وتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتە سەر باسی ئەو بنەما و چەمكانەی كە لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن گرینگی زۆریان هەیە و دەبنە هۆی ئەوەی قوتابی بە شێوەیەكی رێك‌وپێك و تەندروست پێبگات و گوتی: "پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا، ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج). سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.باڵاده‌ستی واته خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین. ئامانج واته تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كهسهفهری ژیانمان مانای هه‌بێت".
لەبارەی گرنگیی سەرەبەخۆیی لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا و كاریگەرییەكانی بۆ تاكی كورد لە هەرێمی كوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە سەربەخۆیی لە هەموو جومگەكانی پەروەردە و خوێندندا كارێكی پێویست و كاریگەرە و گوتی: "مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات. چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه".
هەر لەمبارەیەوە زیاتریش گوتی: "قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه لهپڕۆژهیهكی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئاینده‌ی كوردستانە، دهبێتههێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه لە وڵاته‌كه‌یدا".
بەڕێز سەرۆك وەزیران هەروەها باسی لەوەش كرد سەدەی بیستویەك پێویستی بە چ جۆرە تاكێك هەیە و پێویستە ئەو تاكانە بە چ شێوەیەك خۆیان پێبگەیەنن و گوتی: "سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به هاووڵاتیه‌ك هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده‌ده‌كه‌ن. قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئاینده‌ی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات".
لە كۆتایی قسەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كە بەشدارانی كۆنگرە بتوانن لەسەر سیستمی نوێی پەروەردە و فێركردن بۆ قۆناغی ئێستا رێك بكەون و گوتی: "هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه، كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه دوودڵ مه‌بن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌بواری پهرهوهردهدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.
هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشتیوان سادق و هەوكارانی كرد بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە و سوپاسی هەموو ئەو بەشداربووانەی كۆنگرەی كرد كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم كۆنگرەیەكە دەوڵەمەند دەكەن. هەروەها هیوای سیستەمێكی ڕێك‌وپێك و پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستان خواست و گوتی: "ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان مسۆگەر بكەین، لێرەوە دەست پێدەكات."
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2015/5/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز خاتوو ڤێنسا پوسیچ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كۆماری كرواتیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو پوسیچ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە لە میانی سەردانەكەیدا سەردانی چەند دەزگایەك لە هەرێم دەكات، لەوانەش پەرلەمان و دەزگاكانی حكوومەت و كەمپی ئاوارەكان. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی كوردستانی كرد كە بە ئیمكانیاتێكی دیاریكراو توانیویانە باوەش بۆ ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارەی دەستی تیرۆر بكەنەوە و لە هەموو بوارەكاندا هاوكاری و خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش بكەن و هەروەك سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد كە بوێرانە ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە و توانیویانە بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەرگری لەو بنەما هاوبەشانە بكەن كە دونیای ئازاد باوەڕی پێیەتی.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا خاتوو پوسیچ ئاماژەی بەوە كرد كە كرواتیا بە پێی ئیمكانیاتی خۆی لە ڕابردوودا هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە لەسەر هاوكارییەكانی بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە و هیوای خواست كە لە كاتێكی نزیكدا و لە بەرژوەندیی خەڵكی كوردستان و پێشمەگەدا كۆتایی بەو شەڕە بێت و هەرێمی كوردستان لە ڕووی پێشڤەچوونی ئابووری و سەقامگیری و دیموكراسی و ئاوەدانی و داومودەزگاییەوە، بەردەوامی بە كاروانەكەی بدات و ئەو جێگە و پێگە ئابووریەی كە پێشتر هەیبوو، زیاتر بەرزی بكاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش كرواتیا ئامادەیە هاوكاری پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات و وەك كارئاسانیش بۆ ئەم بابەتە ئامادەن لە داهاتوودا كونسڵخانەی خۆیان لە هەو‌لێر بكەنەوە بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەكاندا زیاتر برەو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بدەن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كرواتیای كرد بۆ ئەو سەردانە و وتە بەنرخەكانی لە بەرامبەر هەرێمدا و هەروەك سوپاسی كۆماری كرواتیای كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەكاندا لە ڕابردوو و داهاتوودا پێشكەش بە هەرێمی كوردستانی كردوون و دەیكات و هیوای خواست سەردانەكەیان سەركەوتوو بێت بە شێوەیەك بتوانن لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستانن، لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێم و گرفتەكانی بن بە تایبەتی لە ڕووی مرۆیی و سەربازیەوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە لە داهاتوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك و پێشوازیش لە سەرمایەگوزاری و ئەزموونی سەركەوتووی كرواتیا لە بوارە جیاجیاكاندا دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەت ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكە.
گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەو‌لێر و بەغدا بە تایبەتی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و زیاتر تۆكمەكردنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە و كۆمەڵێك بابەتی دیكەی پەیوەندیدار بە ناوچەكەوە، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/5/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فرانك بێیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سەردانی هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیران دەربڕی و باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەو‌لێر و بەغدا و بەتایبەتی پرسى جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا كرد. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەتی بارودۆخی ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشى كرد و دەسخۆشی و پشتگیریی بەردەوامی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی كە توانیویەتی ڕووبەرێكی فراوان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بكات.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی باڵیۆزی بەریتانیای كرد و خۆشحاڵیی خۆی بۆ بیروبۆچوون و پشتگیرییە بەردەوامەكانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەربڕی و هیوای خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی بەریتانیا وەك هێزێكی سەرەكیی وڵاتانی هاوپەیمان، لەسەر پشتگیری و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەردەوام بن.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا ده‌رباره‌ى ڕووداوەكان و پێشهاتەكانی ئێستای عێراق و پرۆسەی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دوا سەردانی هەردوو بەڕێزان مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
کوردی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان، هیچ دو‌ژمنێك نەیتوانیوە كوردانی ئێزیدی لەناو ببات هەر بۆیە سەرەڕای دڕندەیی و هەموو کارە نامرۆڤانەکانی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئێوەی ئازیز تێکبشکێنن و بەرخودان و خۆڕاگریتان بوو بە پەیامێک بۆ هەموو دۆست و دوژمنان کە ئێزدییەکان بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هەر لەو پێناوەشدا بوو کە سەدان ڕۆڵەی کوردستان لە خانەقینەوە تا دەگاتە زاخۆ بە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە هاتن و بۆ ئازادکردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاکی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوونە کە هیچ هەوڵێک ناتوانێ کوردی ئێزدی لە کوردستان و گەلەکەمان داببڕێت.
لە سایەی ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگەوە ئێستا زۆربەی ناوچەکانی دەڤەری شنگال لەدەستی تیرۆرسیتانی داعش ئازادکراون و بە دڵنیاییەوە هیچ بستێک لەخاکی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ناهێڵینەوە و ئەم ڕەوشەی ئێستای خوشک و برایانی ئێزدی بە کۆتایی دێت و بە سەربەرزییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان و دڵنیاشتان دەکەینەوە کە پێشمەرگە دەبێتە شورەیەکی پۆڵایین بۆ پاراستنی ئێوە و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان.
لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی‌دا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2015
دوێنێ سه‌رۆكی فره‌نسا، فره‌نسوا هۆلاند، له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس پێشوازی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێشمه‌رگه، مسته‌فا سه‌ید قادر بوو به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی به‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی زیاره‌تی شاندی كوردی بریتی بوو له داواكردنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی سه‌ربازی زیاتر له فره‌نسا، به‌تایبه‌تی چه‌كی قورس‌تر له‌وه‌ی ئستا به‌ده‌ستی ده‌گات و زیادكردنی ئاستی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دوای روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆی به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به رێكخراوی تێرۆریستی ده‌وله‌تی ئیسلامی، ناسراو به داعش، بۆ لایه‌نی فره‌نسی، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی، ”ئێمه پێویستیمان به چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و دووژمنه‌ی له‌ناوببه‌ین كه له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵ چه‌ندین هاوڵاتی فره‌نسی له پاریس كوشت و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هاوڵاتیانی ئێمه‌یان كوشتووه‌و مه‌ترسین له‌سه‌ر ئێمه‌و هه‌موو جیهان.“
شایانی باسه كه جگه له سه‌رۆكی فره‌نسی، وه‌زیری به‌رگری، ژان ئیڤ لودریان وسوپاسالاری تایبه‌تیسه‌رۆكی فره‌نسی، جه‌نه‌رال پوژاس و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه.
سه‌رۆكی فره‌نسا تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێویستی پێشمه‌رگه به چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتووتر وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه هه‌وڵێكی زۆر بدات بۆ جێبه‌جكردنی داواكارییه‌كانیان.
دوای گوێ گرتن له پێداویستییه‌كانی شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، فرانسوا هۆلاند ووتی، “پێده‌چێت كه بارودۆ‌خه‌كه په‌له بێت وداوا له وه‌زیری به‌رگریده‌كه‌م كه دیراسه‌تی داواكاریه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن به زوویی ئه‌و كاره جێبه‌جێبكه‌ین”. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه وه‌زیری به‌رگری فره‌نسا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسی ده‌ستپێشخه‌ری فه‌یله‌سوف ونووسه‌ری فره‌نسی، بێرنارد هێنری لێڤی بوو كه له مانگی شوباتی رابردوو سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد وبه‌ڵێنیدا كه له‌گه‌ڵ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌ی قسه‌بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ناسراوی فره‌نسی ودۆستانی كوردستان و نوسه‌رو رۆشنبیرانی فره‌نسی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له فره‌نسا، وه‌زیری پێشمه‌رگه وبه‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی زیاره‌ته‌كه‌یان و بارودۆخی ئیمرۆی جه‌نگ دژی تێرۆریزم پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانكرد.
پێشتریش، سیمینارێك بۆ وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده‌كرا له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شرۆڤه‌كاران وپسپۆرانی په‌یمانگه‌ی فره‌نسی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، كه یه‌ك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی شرۆڤه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له فره‌نسا.
هه‌ر هه‌مان رۆژی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسا، شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌ردانی په‌یمانگای خوێندنی باڵا بۆ به‌رگری نیشتمانی كرد كه یه‌ك له گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی خوندنی پیشه‌ی سه‌ربازییه له فره‌نسا و ئه‌فسه‌ری پله به‌رز لێیدا ئاماده‌ده‌كرێت. شاندی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌یمانگه پێشوازی لێكرا و له‌و نووسینگه‌یه كۆبوونه‌وه كه ناپلیۆن بۆنابارت و مارشال ژۆفر، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوو له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، كاریان لێكردبوو.
له دوا رۆژی زیاره‌ته‌كه‌ی، شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گروپی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی فره‌نسی كۆبۆوه، كه له لایه‌ن پیێر لولوش سه‌رۆكایه‌تی لێده‌كرێت، كه كۆنه وه‌زیری فره‌نساو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سته‌راسته كه نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی وسه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد، به‌تایبه‌تی بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به داعش. پیێر لولوش جه‌ختی له‌وه كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی گروپه‌كه‌و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی فره‌نسی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له شه‌ریان دژ به تێرۆریزم.
شایانی باسه كه شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بۆ فره‌نسا هه‌روه‌ها پێكهاتبوو له لیواء سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ٦، لیواء عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی، عه‌مید روكن سالار ابراهیم صابر، جیگری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئۆپه‌راسێۆنی هاوبه‌ش، عه‌مید روكن هه‌ژار عمر هه‌ژار، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، عه‌مید روكن به‌ختیار محه‌مه‌د صدیق، فه‌رمانده‌ی لیوای 16، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دە‌کات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات