هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی : با هەموو هاووڵاتیان دڵنیابن كە تیرۆریستان تێكدەشكێنین
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ گەلی كوردستان رایدەگەیێنێ كە هێزی پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە و ، بە تەواوی تیرۆریستان تێكدەشكێنن ، لەبەرئەوەش پێویست ناكات خەڵك تووشی دڵەڕاوكێ ببێت .
ئەمەش دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانییە:
پەیامێك بۆ گەلی كوردستان
گەلی خۆشەویست و خۆڕاگری كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەپێشڕەویدایە لە بەرەی شنگالدا، هەروەها لەبەرەی جەلەولا و مەخمووردا چەكدارە تیرۆریستییەكانی داعشی تێكشكاندوون .
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە باوەڕبوون بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەڵێندەداتە هەموو گەلی كوردستان كە ڕێگە نادات تیرۆریستان خاكی پیرۆزی كوردستان پیس بكەن و ، پێشكەوتنی ژیان لە كوردستان ڕابگرن .
داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەین كە بەهیچ شێوەیەك دڵەڕاوكێ نەیانگرێت و ، بە ئارامی لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە و درێژە بە كار و ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن .
بەڵێندەدەینە گەلی كوردستان ، كە بە دەستێكی پۆڵاین لە تیرۆریستان دەدەین و ، ئەو مەترسییەی لەسەر گەلی كوردستان و ناوچەكەش هەیە لادەدەین . هەموومان دەبێ باوەڕمان بە پێشمەرگە هەبێت و پشتیوانی پێشمەرگە بكەین .
داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان و گەنجانی كوردستان دەكەین كە هەمیشە ورەبەرزبن ، دەبێ هەموومان باوەڕمان بە دۆزی رەوای خۆمان هەبێت ، ئێمە ئێستا بەرگریی لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر هێزێكی تیرۆریستی داگیركەردا ، ئەوەش ئەوپەڕی ورە بەرزی پێویستە ، بەتایبەتیش كە تیرۆریستان لەبەر زەبری پێشمەرگە كەوتوونەتە پەلەڤاژەی لەنێوچوونەوە.
بۆیەش داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەین كە ورەبەرز و ئارام بن .
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
6/8/2014
راگەیاندراوێکی بەپەلە لە پەرلەمانی کوردستان بۆرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتیە مرۆییەکان و رای گشتی جیهانی
راگەیاندراوێکی بەپەلە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ
له میانى پێشوازیكردنى له وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى پیران و په‌رله‌مانى ژاپۆن سه‌رۆكى په‌رله‌مان: گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/8/2014 یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیى له وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى پیران و په‌رله‌مانى ژاپۆن كرد.
سه‌باره‌ت به‌دۆخی شه‌نگال سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 4/8/2014 د. یوسف محمد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی شه‌نگال و زوممار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد تا له نزیكترین كاتدا به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له پێداویستی ئاواره‌كانی كوردانی ئێزیدی بكه‌ن ، هه‌روه‌ها له پێداویستی و كه‌موكوڕیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بكۆڵنه‌وه. هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م بارودۆخه تازه‌یه‌ی له‌ناوچه‌كانی شه‌نگال و زومارو ده‌روبه‌ری هاتۆته پیش، كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان سازبدرێت و په‌رله‌مان پشوی خۆی ده‌شكێنێت له پێناو باسكردنی ئه‌م رووداوانه .
فەلاح مستەفا پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق كرد
بە بۆنەي دەستبەكاربووني وەك باڵيۆزي ژاپۆن لە عيراق، ئەمڕۆ بەڕێز كازويا ناشيدا باڵيۆزي ژاپۆن سەرداني فەرمانگەي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەتي كرد‌و لەلايەن فەلاح مستەفا بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي پێشوازي لێكرا.
لە ديدارەكەدا كە كاروان جەمال جێگري بەرپرسي فەرمانگە ئامادەبوو، فەلاح مستەفا پيرۆزبايي دەستبەكاربووني لە باڵيۆز ناشيدا كرد و هيواي سەركەوتني بۆخواست لە كارەكانيدا و ئامادەيي فەرمانگەي پەيوەنديەكاني دەرەوەي نيشاندا بۆ هەماهەنگي و ئاسانكاري پێويست بەمەبەستي سەرخستني كارەكانيان لە هەرێم.
بەڕێزيان تيشكي خستە سەر قەيراني سياسي و ئەمني ئەمڕۆي عيراق و مەترسي تيرۆرستان لەسەر چەند ناوچەيەكي عيراق و هێرشكردنە سەر چەند ناوچەيەكي هەرێمي كوردستان لە رۆژاني رابردوو. لەم رووەوە هەڵوێستي سەركردايەتي سياسي هەرێمي كوردستاني خستەڕوو كە بە پاڵپشتي پێشمەرگەو جەماوەري كوردستان و كۆمەڵگاي نێودەوڵەتي دەتوانن رێگە لە تيرۆرستان بگرن و ئارامي و سەقامگيري كوردستان بپارێزن.
باڵيۆز ناشيدا خۆشحاڵي خۆي دەربڕي بە سەرداني بۆ هەرێمي كوردستان پاش دەست بەكاربووني وەك باڵيۆزي ژاپۆن و هيواي خواست بتوانن پەيوەنديەكانيان لەگەڵ هەرێمي كوردستان زياتر پەرە پێبدەن، هاوكات نيگەراني خۆي سەبارەت بە بارودۆخي چەند ناوچەيەكي عيراق كە لەژێر دەسەڵاتي تيرۆرستاني دەوڵەتي ئيسلاميدايە خستەڕوو.
لە تەوەرێكي ديكەي كۆبوونەوەكە باس لە رەوشي نالەباري ئاوارەكاني سورياو ئاوارەكاني ناوخۆي عيراق لە هەرێمي كوردستان كرا كە ژمارەيان بە بەردەوامي لەزيادبووندايەو ئەركي حكومەتي هەرێميان قورس‌تر كردووە، لەم رووەوە بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوە وێڕاي نيشانداني سوپاسگوزاري بۆ ووڵاتي ژاپۆن لەبەرامبەر ئەو هاوكاريانەي كە تاكو ئێستا پێشكەشيان كردووەو داواي كرد كە بەردەوامبن لە پێشكەش كردني هاوكاري يە مرۆييەكانيان بۆ ئاوارەكاني عيراق و سوريا لە هەرێم.
هەردوولا باسيان لە ميكانيزمي پێشخستني پەيوەنديەكان كرد، فەلاح مستەفا هيواي خواست حكومەتي ژاپۆن ئاستي نوێنەرايەتي خۆي لە هەرێمي كوردستان بەرزبكاتەوە.
قوباد تاڵەبانى پشتیوانی حکومەتی هەرێم بۆ قەزای دووز خورماتو دووپاتدەکاتەوە
بۆ لەنزیکەوە بەئاگابوون لەکێشەو کەم و کوڕى و رەوشى ئەمنى قەزاى دووزخورماتوو، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە وەفدێکى باڵا بەسەرپەرشتى شەلال عبدول قائیمقام و بەیاوەرى نوێنەرى سەرجەم لایەنە کوردستانیەکانى قەزاى دوزخوورماتوو کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا، قائیمقامى دووزخورماتوو و نوێنەرى لایەنە سیاسییەکان، پشتیوانى خۆیان بۆ حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەربڕى، کە رۆڵى سەرەکیان لەپاراستنى ناوچە کوردستانییەکان بینیوە و هەروەها باسیان لە رەوشى ئەمنى و کێشەو کەم و کوڕییەکانى قەزاى دووزخورماتوو کرد و پاشان باسیان لەو بۆشاییە ئیدارییە کرد، کەبەهۆى شەرەکانى ئەم دوایە و گرووپە توندرەوەکان دروست بوونە.
وەفدەکە داوا‌و خواستەکانى خەڵکى دووزخوورماتوویان گەیاندە جێگرى سەرۆکى حکومەت و هیوایان خواست ئەوەى لەتوانادایە بۆ خەڵکى دووزخورماتوو بکرێت و هەرچى زووە قەزاى دووزخورماتوو بگەریێتەوە سەر پارێزگاى کەرکوک، چونکە ناوچەیەکى کوردستانیە و لە ساڵانى حەفتاکانەوە بەبڕیارێکى ناتەندروست خراوەتەسەر پارێزگاى سەلاحەددین. ئێستا بەکۆى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى دووزخورماتوو و تەواوى لایەنە سیاسیەکان داوا دەکەن قەزاکەیان بگەرێتەوە سەر پارێزگاى کەرکوک.
دواتر قوباد تاڵەبانى، نیشانی‌دا حكومەت هەرگیز قەزاى دووزخورماتوومان لەبیرنەکردوەو هەمیشە هێزى پێشمەرگەى کوردستان و هێزەکانى بەرگرى و هێزەکانى تر، پاڵپشت و پشتیوانتان بوونەو دەبێت. هەروەها جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داواکاریەکانتیان بەهەند وەردەگرین و لەنزیکەوە دیراسەى دەکەین و هەولى جێبەجێ کردنییان دەدەین.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد