هەرێم - ئێران

    هەرێم - ئێران

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: زۆر یەک لە کەسایەتییەکانی کورد و عەڕەبی عێراقی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر ئەمڕۆکە ژێنێڕال سلێمانی ببوایە، ئەم هەمووە گرفتەمان لە عێراق نەدەبینی و مەسەلەکانی عێراق لەوانە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد زووتر چارەسەر دەکرا. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "مەداری شەرقی" بە جەتکردنەوە لەسەر ڕۆڵی شەهید ژێنێڕال سلێمانی لە پاراستن و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گوتی: چالاکییەکانی شەهید سلێمانی لە سەردەمی شەڕیی نێوان ئێران و ڕژێمی سەدام لە عێراق دەستی پێکرد؛ بەڕێزیان هەر لەو کاتەوە لەگەڵ خەباتکارانی کورد و عەڕەبی عێراق پەیوەندیی هەبوو و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە بەهێزکردن و پشتیوانی لە خەبات دژیی حکومەتی فاشیستی سەدام.

 

گوتیشی: سەڵانێکی زۆر، چالاکی و هەوڵی بەڕێزیان لە خەباتکارانی کورد و عەڕەبی عێراق بووە هۆی ئەوە کە دوای ڕووخانی حکومەتی سەدام، کۆماری فیدڕاڵی عێراق پێکهات و هەروەها هاوپەیمانی و پەیوەندیی کاریگەری نێوان کوردەکان و عەڕەبەکان لە لایەن بەڕێزیانەوە، بووە هۆی لە ناوچوونی گرفتەکانی نێوانیان.

 

ئەم سیاستوانە بەئەزموونەی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ژێنێڕال سلێمانی خەڵکی عێراقی لە ڕۆژگارە سەختەکاندا بەجێنەهێشت و هەمیشە لە درێژایی ساڵدا هاتووچۆی بۆ عێراق دەکرد، لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە کە چالاکییەکانی ژێنێڕال شەهید سلێمانی تەنیا بە چالاکییە سەربازییەکان نەبسترابۆوە و لە بواریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیشدا زۆر چالاکی هەبوو؛ بە شێوەیەک کە کڕینی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق و کڕینی غاز لە ئێران بە پشتیوانی و هەوڵی بەڕێزیان مسۆگر بوو و ئەو ڕەوتە تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە.

 

دەباغ شەهید سلێمانی بە فەرماندەیەکی بوێر وەسف دەکات کە لە گۆڕەپانی شەڕدا بۆخۆی ئامادەدەبوو و تەنیا لە دوورەوە چالاکی نەدەکرد.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ئاماژە بە هێرشی داعش بۆ عێراق کرد و گوتی: من زۆر جار گوتوومە و دیسان دەیڵێمەوە کە ئەگەر هەوڵەکانی ئێران بە فەرماندەیی ژێنێڕال سلێمانی نەبوایە، بێگومان بەغداد دەکەوتە دەست داعشەوە.

 

گوتیشی: کاتێک ئەلقاعیدە هێرشی کردە سەر عێراق، هاوکارییەکانی ژێنێڕال سلێمانی لە فەلووجە و نەجەف بوو کە بووە هۆی تێکشکاندنی ئەلقاعیدە و هەروەها کاتێک کە داعش هێرشی بۆ مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق کرد، پشتیوانی و بەهێزکردنی هێزەکانی عێراق لە لایەن ژێنێڕال سلێمانی و خەباتەکانی بەڕێزیان بوو کە داعش تێکشکا؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە داعش دوای هێرش بۆ مووسڵ، مەبەستی بوو کە هێرش بکاتە سەر هەولێر، کە هاوکاریی و پشتیوانییەکانی ژێنێڕال سلێمانی بۆ هەرێمی کودستان، پێشی داگیرکردنی داعش بۆ ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی گرت.

 

"نازم دەباغ" کە پێش لەوەی کە نوێنەری هەرێمی کوردستان بێت، نوێنەری تایبەتی ڕەانشاد "جەلال تاڵەبانی" لە ئێران بوو، گوتی: لە نزیکەوە شەهید سلێمانیم دەناسی و لەو بڕوایەدام کە شەهید سلێمانی باوەڕیی هەبوو کە سەقامگیری و هێمنی عێراق، دەبێتە هۆی ئاسایش و هێمنی ئێران و لە ڕاستیدا هەوڵیدەدا تاکوو ئاسایش و هێمنی وڵاتەکەی لە دەرەوەی سنوورەکان و لە عێراق و سووریا بەدیبێت. 

 

ئەم کەسایەتییە کوردە شەهید سلێمانی بە فەرماندەیەکی بوێر و سیاسەتوانێکی وریا دەناسێت و لەوبڕوایەدایە نابێت بیربکەینەوە کە ژێنێڕال سلێمانی تەنیا فەرماندەیەکی سەربازیی بوو، بەڕێزیان سیاسەتوانێکی لێهاتوو بوو کە لێکدانەوەیەکی ورد و ڕێکووپێکی لە ناوچەکە هەبوو.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: دوای کۆچی دوایی بەڕێزیان، بۆشایی لە سیاسەتی ناوچەکەدا بوونی هەیە کە خۆشبەختانە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیداوە تاکوو ئەو کەشووهەوایە کاریگەری نگەتیڤی لەسەر ناوچەکە نەبێت و من لەوباوەڕەدام کە بە هەوڵەکانی ئێران، باروودۆخی عێراق و ناوچەکە بەرەو ڕەوتێکی گونجاوتر دەڕوات.

 

لینکی وتووێژ: 

https://madaresharghi.ir/اگر-امروز-سردار-سلیمانی-بود،-مشکلات-بی/

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"ی ئێران سەبارەت بە ژنڕال "قاسم سلێمانی" بە ناونیشانی "هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان" نووسیوە کە لە خوارەوەدا دەیخوێننەوە:  

 

ژێنێڕال "قاسم سلێمانی" لە ڕوانین و بیروباوەڕیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، فەرماندەیەکی بوێر و ڕێبەرێکی بە وەفا لە گۆڕەپانەکەدا بوو. خەڵکی کوردستان، هیچ کات کەسانێک کە لە ڕۆژە سەختەکانی خەبات لە دژی ڕژێمی فاشیستی پێشووی عێراق بە ڕێبەری سەدام و دواتر خەبات لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش هاوڕێیان بووە، لە بیرناکەن. ژێنێڕال سلێمانی لە هەر دووک ئەم خەباتانەدا یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیدا و ئەم بابەتە شتێک نییە کە بە تێپەڕبوونی کات، لە مێشک و دڵی خەڵکی و ئەو شارۆمەندانەیدا کە ئەم ڕۆژە سەختانەیان تێپەڕکردووە، بڕواتە دەرەوە. حاجی قاسم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێک لە پایەبەرزترین بەرپرسانی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، لە جیبهەی شەڕ لەگەڵ داعش، بۆخۆی لە گۆڕەپانی خەباتەکەدا ئامادەدەبوو و ئەم مەسەلەیە، بوێریی و بایەخی تێکۆشانی ئەم شەهیدە مەزنە دەردەخات. 

بێگومان تیڕۆرکردنی فەرماندەیەکی وەکوو حاجی "قاسم سلێمانی" کە کاریگەرییەکی بێوێنەی لە دڵی هێزەکانی و هەروەها خەڵکی ناوچەکەدا هەبوو، زەرەر و زیانێکی گەورەی بە خەبات دژیی تیرۆریسم گەیاند؛ بە تایبەت لە شەڕ دژیی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە تیڕۆریستییەکانی ناوچەکەدا کە بۆشایی جێگای ژێنێڕال سلێمانیان زۆر پڕڕەنگ دەبینی.

مەبەست لەم تیڕۆڕەش هەر ئەوە بوو کە زەربەیەک بە توانای ناوچەیی ئێران بگەیەنن، بەڵام کۆماری ئیسلامی توانیوییەتی زۆر زوو بە ڕێکخستنێکی گونجاو، ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. فەرماندەیەکی وەکوو حاجی قاسم فەرماندەیەک نەبوو کە تەنیا لە بواریی سەربازیی و مەیدانیی شەڕدا شارەزایی هەبێت، ئەو ڕوانینێکی سیاسی قووڵ و بەهێز و بڕیاردانێکی باڵای هەبوو و فەرماندەیەکی ئاوەها بێجگە لەوەی کە بێوێنە بوو، لە گۆڕەپانە سەختەکانی خەباتدا لە دژیی تیرۆریستانی داعش، زۆر باشتر لە کەسانی دیکە دەیتوانی چالاک بێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت. 

زۆر فەرماندە هەن کە لە بواریی سەربازیدا تایبەتمەندیی بێوێنەیان هەبووە و لەم بوارەدا شارەزاییان بووە، بەڵام کەمتر فەرماندەیەکی سەربازی بوونی هەیەکە لە بواریی سیاسی دەرک و خوێندنەوەی حاجی قاسمی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خەمی قووڵی لەدەستدانی ژێنێڕال سلێمانی و پڕڕەنگ بوونی بۆشایی نەبوونی بەڕێزیان، خەبات نابێت بە ڕۆیشتنی یەکێک لە فەرماندەکان کۆتایی پێبێت.

دیارە کە ئەم تیڕۆڕە، خەسارەیەکی گەورەی بە هێزەکانی خەبات لە دژیی داعش هێنا، ئاشکرایە کە ڕێبەرێکی کاریزماتێک لە گۆڕەپانی خەباتدا دەیتوانی یارمەتییەکی زۆر بە خەڵکی و سەربازەکان بۆ درێژەپێدان بە خەباتدا بگەیەنێت و زۆر مەسەلەی دیکەش، بەڵام خەبات درێژەی هەیە و هەر بەم هۆیەوە نابێت کە ڕۆحییەی خۆمان لە دەست بدەین.

لەبیرمە کە ژێنێڕال سلێمانی دەیگوت: "هەمیشە نە فەرماندە بە تەنیایی و بە بێ هاوڕێیەتی خەڵکی و خەباتکارەکان دەتوانێت کارێکی ئەوتۆ بکات و نە خەڵکی خەباتکاریش، بە بێ فەرماندەیەکی گەورە و بیرمەند دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنن." هەر بەم هۆیەوە دەبێت جەخت بکەمەوە لە گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ داعش، ڕۆڵی ژێنێڕال سلێمانی زۆر کاریگەر بوو.

ئەمڕۆش خەبات لەگەڵ داعش و تیڕۆریسم لە ناوچەکەدا لە لایەن فەرماندە قارەمانەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تەنیشت فەرماندەکانی وەکوو حاجی قاسم لە ئێران، درێژەی هەیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە کۆتاییدا ئەوە تیڕۆریسمە کە لە بەرانبەر ورەی بەرزیی خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت خەڵکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکانی ئێران تێکدەشکێن.

 

لینکی وتار:      

http://www.etemadnewspaper.ir/fa/main/detail/161338/يار-روزهاي-سخت-مردم-اقليم-كردستان

پۆڵه‌تیك پرێس:
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌ولێر، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پەیوەنییان بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “كاتێك له‌هه‌رێمه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێرانه‌وه‌ كرا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی به‌ هه‌ولێر دژ به‌داعش، له‌درەنگانێكی شه‌ودا یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران پەیوەندی بەمنەو کرد تا لەبارودۆخەکە دڵنیاببێته‌وه‌، چونکە لە هەرێمەوە پەیوەندییان پێوەکرابوو داوای کۆمەکیان لێ کرابوو”.

به‌وته‌ی نازم ده‌باغ، “ئێران وەڵامی ئەرێنییان بۆ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی هه‌بوو، هەمان شەو فڕۆکەیه‌ك كه‌ کۆمەکی سەربازی و چەک و کەلوپەلی پێویستی پێبوو، گەیەندرایە پێشمەرگە”.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران باس له‌وه‌شده‌كات، جگه‌ له‌هاوكاری سه‌ربازیی، ئێران راوێژکاری سەربازی پلە باڵای بۆ یارمەتیدانی پێشمەرگه‌ ناردووه‌، كه‌ به‌شدارییان لە شەڕی داعش له‌نزیك هەولێر كردووه‌، ئەمانەش بە فەرمانی حاجی قاسم کرا”.

نازم ده‌باغ له‌باره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، “حاجی قاسم هەرکاتێک سەردانی هەرێمی کوردستانی دەکرد لەگەڵ زۆرینەی سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگەدا دیدارو گفتوگۆی دەکرد، هه‌روه‌ها، زۆربەی کاتەکان لە هەولێر لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەبووەوە”.

https://politicpress.com/27861/

 

پۆڵه‌تیك پرێس: // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ده‌ڵێت، ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى، په‌یامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى پێبووه‌ بۆ به‌رپرسانى باڵاى ئێران و ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا پشتیوانى ئێرانییان بۆ حكومه‌تى عێراق و پاراستنى ئاسایشى عێراق ده‌ربڕیوه‌.

نازم ده‌باغ، بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”ناردنى شاندێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران له‌م قۆناغه‌دا به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو جیهاد ئه‌لهاشمى مانا به‌خشه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ى عێراق به‌هۆى میلیشیاكان و هه‌ندێك گروپ و تاقم كه‌ دوور له‌ یاسا كارێك ده‌كه‌ن بوه‌ته‌ هۆى پشێوى ئه‌منى و شه‌رمه‌زاركردنى حكومه‌تى عیێراق كه‌ نه‌توانێت نوێنه‌رایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشى خۆیشى بپارێزێت وه‌كو گوێبیست ده‌بین زۆرێك له‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن به‌ناوى تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ برى ئێران یان بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن”.

نازم ده‌باغ وتیشى:”ده‌توانم وه‌كو به‌رپرسێك و گوێبیستێك له‌ به‌رپرسانى ئێرانى بڵێم، ئێران ئه‌و كارانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى ناسه‌قامگیرى له‌ عێراق له‌لایه‌ن تاقم و گروپه‌ چه‌كداره‌كان و خۆیان ده‌كه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ى ئێران بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و بۆ پیاده‌كردنى سیاسه‌تێك گوایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه”‌.

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “من واى ده‌خوێنمه‌وه‌ هاتنى ئه‌بوجیهاد په‌یامێكى پێبووه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ وه‌ و گه‌یاندوویه‌تى به‌ به‌رپرسانى ئێرانى، ئه‌وانیش وه‌ڵامێكى باشیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ پشتیوانى حكومه‌تى عێراقن و دژى ئه‌وه‌ن كه‌سانێك به‌ناوى ئێرانه‌وه‌ نا سه‌قامگیرى له‌ عێراق دروست ده‌كه‌ن”.

رۆژی 27 ئه‌م مانگه‌، شاندێكی باڵای عێراقی بە سەرۆكایەتی ئەبو جیهاد ئەلهاشمی سەردانی ئێرانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

نازم ده‌باغ وتیشی، “باشترین بەڵگەش بۆ ئەوە لێدوانەكانی باڵیۆزی ئێرانە لە عێراق بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و چەند وتارێك كە رەتیكردووەتەوە ئێران پشتگیری ئەو گروپانە بكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت عێراق خۆی خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی خۆیەتی”.

 

پۆڵه‌تیك پرێس // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ده‌ڵێت:”له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆى ئاڵوگۆڕى ئیداره‌ى ئه‌مریكا و هاتنى جۆ بایدن، ئێران ئه‌وه‌ى لێ به‌دیناكرێت بیر له‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس بكاته‌وه‌”.

نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران، له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ ئێستا و نه‌ داهاتوو ئێران له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا نیه‌ به‌ به‌هانه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، بیه‌وێت كاردانه‌وه‌یه‌كى واى هه‌بێت كه‌ ناوچه‌كه‌ و خۆیشى زه‌ره‌رمه‌ندبن”.

نازم ده‌باغ وتیشى: “هه‌ندێك هه‌وڵ و قسه‌ نیشانی ده‌ده‌ن گوایه‌ ئێران ده‌یه‌وێت تۆڵه‌بكاته‌وه‌ و ئه‌مریكاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئێران له‌ عێراق و له‌ ناو خودی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌كه‌م جوڵه‌كانى به‌رپرسانى ئێران به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن نه‌ك به‌هۆى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانی كێشه‌كان گه‌وره‌تربێت، ره‌نگه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ رێگا و هه‌ڵوێست و كاتى تریان هه‌بێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌ كه‌ چاوه‌ڕێى ئاڵوگۆڕ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هاتنی بایدن بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌دوورى ده‌بینم ئێران تۆڵه‌ بكاته‌وه”‌.

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ تاران ئه‌وشی رونكرده‌وه‌، قسه‌كانى ئه‌مریكا و ئێرانیش ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ یه‌كترى ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، نه‌وه‌ك ترامپ له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌یه‌ك دروست بكات ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ سیاسه‌تى ئاینده‌ى ئێران له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریكا.

رۆژی 3ـی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له‌پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌یشتنیان به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج و ده‌ستبه‌جێ له‌وێدا كوژران.

 

https://politicpress.com/26666/

 

تاران ـ ئێران پڕێس: "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: قەیرانە ئابوورییەکان، بووە هۆی پێکهێنانی ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێری نێودەوڵەتی "ئێران پڕێس" بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان گوتی: قەیرانی ئابووریی لە هەرێمی کوردستان بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نەتوانن لە کاتی پێویستدا مووچەی کارمەندانی خۆیان بدەن و کارمەندان و خەڵکی هەرێمی کوردستان ناچاربوون ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.

 

گوتیشی: لە کەشووهەوای ئاوەهادا دوژمنانیش دزە دەکەنە ناو خۆپێشاندەرانەوە و ناڕازییەکان بە دوو گرووپ دابەشدەبن، یەکەمیان خۆپێشاندەرێکن کە پابەندیی یاسان و بە شێوەی یاسایی و بە هێمنی بە شوێن بەدواداچوونی داخۆازییە یاساییەکانی خۆیانەوەن و گرووپەکەی دیکەش کە کاریی خراپ و تێکدەریی دەکەن.

 

دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەڵبەت تێکدەران تا ڕادەیەک پێناسە کراون و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش هەنگاویی ئەوتۆیان بۆ پێکهێنانی هێمنی لە ناوچەکەدا هەڵێناوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها گوتیشی: هەڵبەت لە پێکهێنانی قەیرانی ئابووریی و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانەدا بوونی گەندەڵی ڕەدناکەمەوە، بەڵام ئەگەر نەوت هەرزان نەدەبوو، بوودجەش لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە نەدەبڕدرا و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناش بووە هۆی داخران و وەستانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەیتوانی وەکوو ساڵانی ڕابردوو مووچەی کارمەندانی خۆی بدات و چیدی ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام نەبینین.

 

ڕاشیگەیاند: هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە دانووستان، هەنگاوی پۆزێتیڤی هەڵێناوە و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە کە دەتوانێت سەتا پەنجای داهاتی ناوخۆی خۆی بە دەوڵەتی عێراق بدات؛ هەر چەندە دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت نەوت ڕادەستی بەغداد بکات، نەوەکوو داهاتی نەوت بنێرێت.

 

"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی ئەم چاوپێکەتنەدا گوتی: لە هەمان کاتیشدا دانووستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هێشتا کۆتایی پێنەهاتووە، چونکە لە هەندێک مەسەلەدا ناکۆکی هەیە و دەوڵەتی عێراق مەرجی داناوە هەرێمی کوردستان دەبێت نیوەی هەناردەکانی ڕۆژانەی خۆی واتە 550 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بەغداد بکات، بەڵام هیوادارم بە نییەتی خێرەوە ڕێککەوتن بکرێت.

 

گوتیشی: ڕێککەوتنی نەوت، تەنیا چارەسەریی کۆتایی هێنانی قەیرانی ئابووریی هەرێمی کوردستان نییە و یەکێک لە هەنگاوە گرینگەکانی چاکسازییە؛ کە هەرێمی کوردستان، چاکسازییەکانی دەست پێکردووە و دەبێت ڕوونکردنەوە لە داهاتی نەوتدا بکرێت.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەروەها سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانیش گوتی: ئەم بابەتە بە گشتیی لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقە، چونکە باروودۆخێک پێکدێنێت تاکوو کەسانێک توانایی خزمەتی زیاتریان هەبێت و بتوانن بێین وتەنانەت لە بەرژەوەندیی حیزبە گەورەکانیشە و دەبێت چاوەڕوانی دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان بین، تاکوو کاریگەریی گۆڕانکارییەکان لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا ببینین.

 

"نازم دەباغ" سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: بە بڕوای من، ئاستی پەیوەندییە ئابووریی و سیایییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران بەرەو گەشەکردنە، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندیی بە باروودۆخی بازاڕیشەوە هەیە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئێستاکە ئاڵووگۆڕییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، نزیکەی 4 میلیارد دولارە، بەڵام بە شوێن گەشەپێدان و زیادکردنی ئاستی ئاڵووگۆڕییەکانەوەین.

 

ناوەرۆکی چاوپێکەوتنی خاتوو "نێدا سەجادی" پەیامنێری ئاژانسی هەواڵنێری نێودەوڵەتی "ئێران پڕێس" لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە لینکی خوارەوەدا ببینن:

https://farsi.iranpress.com/middle_east-i191022

پەڕەى 18 لەکۆى 53 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی