![هەرێم - ئێران](/components/com_k2/images/placeholder/category.png)
هەرێم - ئێران
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت.
به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه، بۆيه داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگيرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/16
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-condemns-the-attack-on-erbil/
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كونسولخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌دا كرد كه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه له شارى كرمان له ئێران له ئه‌نجامى هێرشێكى تيرۆرستيى داعشدا، شه‌هيد بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئێران، وێڕاى گه‌ياندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌يه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
تيايدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
به‌ڕێزيان هێرشه‌كه‌ى به سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسيى ڕاسته‌قينه‌ى تيرۆر زانى و نووسيويه‌تى: “بۆيه پێويستيمان به به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جيهان هه‌يه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و جيهانه.”
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئێران ده‌ربڕيوه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی مەبەستی سەردانەكەی و دۆخی ئەمنیی ناوچەكەى كرد.
سەرەتا به‌ڕێزيان گوتی “ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسولخانەی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانييانى ئەو كارە تیرۆرستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە. هاتبووین سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەیەنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمە هەیه. جه‌ختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیش‌دا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپات‌مان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە”.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمه‌يە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له ڕابردوودا دووپات‌مان كردووته‌وه و ئێستايش دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-a-funeral-held-by-the-iranian-consulate/
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/3
ڕۆژی دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/september/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-کۆماری-ئیسلامی-ئێران-لە-عێراق-دەکات/
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/9/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق، جه‌ختى له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كانى له گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له يادى عاشوورا و چلەی ماتەمینی ئیمام حسێندا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-meets-with-iranian-ambassador-to-iran/
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت ئێران داوای دەرکردنی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات وەک چۆن کاتی خۆی موجاهیدینی خەڵق لە عێراق دەرکرا، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە قورسە.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند. "ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهیدین هێزە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام پێموایە حکومەتی هەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە."
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەکرد عێراق لەگەڵ ئێران هەماهەنگ دەبێت دژی حزبە کوردییەکان و وتی، "کار بۆ سنوردارکردنی چالاکییەکانیان دەکرێت. گەر هەماهەنگ نەبن، هەمان هەڵوێستی موجاهیدینی خەڵقیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
ڕۆژی سێشەممە محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی "توندتری" دژی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەناو خاکی هەرێم کرد، گەر تا 22ی مانگی نۆی ئەمساڵ ئەو هێزانە لە چەک دانەماڵرێن و چالاکی ئەنجام بدەن.
لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێرانەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هەڕەشەکان مەترسیدارن بەو پێیەی ئێران هێزی هەیە و ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق بەستووە.
دەربارەی شێوەی کاردانەوەی ئێران دوای تێپەڕبوونی وادەکە، نازم دەباغ وتی، "ڕەنگە ئێران بۆمبارانی بارەگای حزبە کوردییەکان دەست پێبکاتەوە."
نازم دەباغ هاتنە ناوەوەی هێزی زەمینی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بارەگای حزبە کوردییەکان بە ئاسان نازانێت و دەڵێت، "ناردنی هێزی زەمینی ئێران دوا هەنگاو دەبێت."
لە مانگی 9 ی ساڵی 2022 ئێران چەند جارێک بارەگای حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە دەوروبەری شاری هەولێر، کەرکوک و سلێمانی بۆبارانکرد. بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران داماڵینیان لە چەک ڕەتدەکەنەوە و ئاماژەبەوەدەکەن، ئەوان چەکیان بۆ پاراستنی خۆیان و بارەگاکانیان هەڵگرتووە و ئامادەنین دەستبەرداری بن.
لەوبارەیەوە نازم دەباغ وتی، "حکومەتی هەرێم و عێراق دەتوانن چالاکییەکانیان سنوردار بکەن، تا بتوانن لە کەمپەکان دابنیشن و تەنها چالاکی فەرهەنگی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەنجام بدەن."
هەڕەشەی ئێران بۆ سەر حزبە کوردییەکان لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەو حزبانە جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوەو ڕەتیدەکەنەوە لەناوخۆی هەرێمەوە گرفتیان بۆ ئاسایشی ئێران دروست کردبێت.
بەڵام وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی لێدوانی ئەو حیزبانە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی، "دوکەڵ بێ ئاگر نییە."
بەرپرسانی ئەمنی ئێران و عێراق چەندین جار کۆبوونەتەوە و جەختیان لەسەر پاراستنی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ فشارەکانی ئێران دا بۆ داماڵینی حزبە کوردییەکانی ئێران لە چەک، تەنها لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ چەکداری حزبی دیموکراتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژراون و بەرپرسانی ئەو حزبە پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
- «سەلام رشدی» لەگەڵ «سەفین دزەیی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دیداری کرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ڤيه‌ننا: نه‌مسا خوازياره بره‌و به په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى بدات
- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- نازم دەباغ: یەکێک لە ئامانجەکانی هاتنی شاندی ئێران بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا کراون
- نازم دەباغ بۆ ئاڤا: سەردانی شاندی ئێران دەتوانێت پەیوەندییەكان بەهێزتر بكات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد
- نازم دەباغ: سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن