![هەرێم - ئێران](/components/com_k2/images/placeholder/category.png)
هەرێم - ئێران
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت، لە دوای سەردانی شاندی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بۆ تاران، وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئاگاداری ڕووداو و پەیامەکان نین و دابڕاوین.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، له بارەی پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەڵێت"ماوەیەکە ئێران کارەکانی لە چوارچێوەی دەستوری و یاسایی عێراقدا بەرێوەدەبات، شتەکان لە ڕێگەی بەغداوە ئەنجام دەدرێن، بە تایبەت دواین جار کە شاندی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق هاتنە تاران، ئێمە وەکو نوێنەرایەتی حکومەت ئاگاداری ڕووداو و پەیامەکان نین."
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران پێیوایە، ئەو دۆخەی ئێستا بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هاوشێوەی رێککەوتنامەی جەزائیری ساڵی 1975 ی نێوان عێراق و ئێرانە، دەڵێت"ڕەنگە رێککەوتنەکە ئەم جارە لە نێوان چوار وڵات بێت، ڕەنگە پشتگیری وڵاتە زلهێزەکانیشی هەبێت، بۆیە ئێستا ئیران بڕیاریداوە کێشەکانی لە چوارچێوەی عێراق لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات."
ئەو وتیشی"عێراق و ئێران ئێستا کەوتوونەتە نێو رێککەوتننامەی جەزائیر، تەنانەت رێککەوتنی ئێران و سعودیە کە بەغداشی تێدایە و وردەکارییەکەیم لانییە، ڕەنگە بەشێکی گەڕانەوە بێت بۆ بەندەکانی رێککەوتنامەی جەزائیر، تورکیاش بووەتە بەشێک لەم رێککەوتنە و ڕوونە، ئەمەی ئێستا بەڵگەیە عێراق و ئێران و تورکیا پێکەوە، کەوتوونەتە دانانی بەرنامەیەک بۆ دانانی سنوورێک بۆ دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم."
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ئاشکراشیکرد، چوار ساڵ لەمەوبەر کاتێک باسی دەروازە سنوورییەکانیان کردووە، ئێران هەوڵیداوە ڕێککەوتنەکانی حکومەتی هەرێم ببەستێتەوە بە ڕێککەوتننامەی جەزائیرەوە، وتی" بەڵام ئەو کات حکومەتی هەرێم توانای هەبوو، ئەمە قەبوڵ نەکات، یاخود ئێرانیش بەهۆی مام جەلال و کاک مەسعودەوە بێدەنگی دەکرد بۆ دواخستنی ئەم دۆخە، ڕەنگە ئێستا دۆخێک هاتبێتە پێشەوە، ڕێگە خۆشکەر بێت تا جارێکی تر باسبکرێتەوە."
بەشێک لە بەرپرسانی حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە بنکە و بارەگایان لە هەرێمی کوردستان هەیە، مەترسی خۆیان نیشانداوە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ چەککردن و کۆکردنەوەیان لەکەمپەکانی نیشتەجێکردندا.
لەو بارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت"نازانم ئەم پلانە سەردەگرێت یان نا، بەڵام هەنگاوی بۆ دەنرێت، بەپێی رێککەوتنامەی جەزائیریش ئێران دەستبەرداری کورد دەبێت، عێراقیش دەستبەرداری حزبە کوردییەکان دەبێت کە بە ناوی ئیرانەوە کاردەکەن و لە عێراقن."
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، هۆشداری دا لە مەترسی لە قاڵبدانی زیاتری هەرێمی کوردستان، گەر حکومەت بەخۆداچوونەوە نەکات و ناوماڵی خۆی یەکنەخات، ڕەنگە زەمینە لەبارتربێت بۆ ئابڵوقەدانی هەرێم.
https://www.dengiamerika.com/a/7025348.html
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند، ئێران ئەو کارانەی عێراق بە هاوئاهەنگی هەرێمی کوردستان دەیانکات بۆ پاراستنی سنوورەکان پێباشە و بە پێویستی دەزانێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی رێوشوێنەکانی عێراق لە پاراستنی سنوور و دامەزراندنی چەند لیوایەک بۆ ئەو مەبەستە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "هەر رێوشوێن و هەڵوێستێکی حکوومەتی عێراقی وەریبگرێت پەیوەندیی بە سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، بەبێ رەزامەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناکرێت و ئەو کارە سەرناگرێت."
نازم دەباغ دەشڵێت: "بەدڵنیاییەوە ئەو بڕیار و رێوشوێنانەی عێراق دەیانگرێتەبەر بەبێ رەزامەندی ئێران ناکرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی سنوورەکان لەلایەن عێراقەوە بەهاوئاهانگی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گەرەنتی دەدات بە ئێران."
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەبارەی راوەستانی ئەو بۆردوومانانەی کە ئێران دەیکردن، گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا چالاکییەکانی راگرتووە پەیوەندیی بە بەرپەرچدانەوەی ئەو کارانەوە هەیە لە سنوورەکان و لە ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران روودەدەن."
نازم دەباغ پێیوایە، عێراق بڕیارێک نادات ئەگەر دڵنیایی و گەرەنتی لە ئێران وەرنەگرێت، چوونکە ئێران پێیوایە لە بەغدا ئەو سیاسەت و پرەنسیپە هەیە کە رێگە لەو چالاکیانە بگرن کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناو ئێرانەوە هەیە، بۆیە بە رێوشوێنەکانی عێراق دڵخۆشە و پێیباشە.
https://kurdpress.com/ku/news/7419/ئێران-پێیوایە-لە-بەغدا-سیاسەت-و-پڕەنسیپێک-بۆ-رێگەگرتن-لە-چالاکییەکانی-دژ-بە-ئەو-هەیە/
شارپرێس:
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران مهترسیهكى گهوره لهسهر كورد ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد".
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران زانیاریهكى گرنگ ئاشكرادهكات لهبارهى كۆمیتهیهكى هاوبهشى ئێرانىو كوردىو دهڵێت:"کۆمیتەیەکی هاوبەش لەنێوان هەرێمو ئێراندا هەیە کە نوێنەری پارتیو یەکێتیو حکومەتی هەرێمو بەرپرسانی سوپاو ئیتڵاعاتی ئێران ئەندامن تێیدا".
ڕاشیدهگهیهنێت، "ئهو كۆمیته هاوبهشه دهبێت ههمیشه چاودێریی ئهو چالاكیانه بكەن كه لهناو ههرێمی كوردستانهوه ڕوبهڕوی كۆماری ئیسلامی ئێران دهبێتهوه".
نایشارێتهوه، "ئهگهر بهردهوام هۆكار ههبێت بۆئهوهی ئێران تۆپباران بكات، ئهوكاتهش حكومهتی ههرێم دهبێت بیر لهبژاردهی تر بكاتهوه، ئهو هێزو لایانانهی كه لهههرێمی كوردستانو عێراقن چ ئۆپۆزسیۆنی ئێران بن چ ئۆپۆزسیۆنی توركیابن یان ههر وڵاتێكی تر، پێموایه جوڵانهوهكانیان سنوردار دهكرێن".
مهترسیهكى گهورهش لهسهر كورد ئاشكرادهكاتو دهڵێت:"پێشبینی دوبارەبونەوەی ڕێککەوتنێک هاوشێوەی ئەوەی جەزائیر دەکەم لەسەر کەوڵی کورد، بەڵام ئەمجارە لەنێوان (عێراقو تورکیاو ئێرانو سوریا)دا دەبێت".
لەگەڵ فراوانبونی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکان لەئێران، تائێستاش بەردەوام بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکان دەکەن بۆ سەر بنکەو بارەگای لایەنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاكى هەرێمی کوردستان، هاوکات جەختیشدەکەنەوە هێرشەکان بەئاگاداری حکومەتی عێراقو حکومەتی هەرێم ئهنجامدهدهن.
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=209885
ڕۆژنامەی ئیعتماد: شەهاب شهسواری ـ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژێر تۆپبارانی هێزە سەربازییەکانی ئێراندابوو. هێشتا کاری تاران لەگەڵ گرووپە چەکدارییە ئێرانییەکان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێین، کۆتایی نەهاتووە، تورکیاش عەمەلیاتی نوێی لە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێین دەستپێکردۆتەوە. بە پێی زانیارییەکان کە دوو ڕۆژ پێش ئاژانسی "تەسنیم" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، عەمەلیاتی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕاگیراوە، بەڵام وشیاریان بە بەرپرسانی هەرێم داوە کە ئەگەر پێشی شەڕەنگێزی گرووپەکانی "خوازیاری دابەشکردن و دژی ئێران" نەگرن، عەمەلیات دیسانەوە دەست پێدەکاتەوە.
هێزی زەوینی سپای پاسداڕانی شۆڕشی ئێران لە 24ی سێپتەمبەری 2022 بۆ ماوەی دوو هەفتە بە شێوەی بەربڵاو بنکەکانی هەندێک لە گرووپە چەکدارییە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستانیان بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکە بالستیەکییەکان، درۆن و هەروەها تۆپخانە کردە مەبەستی هێرشەکانی خۆیان. بە پێی نووسراوەکەی ئاژانسی "تەسنیم" ئەم عەمەلیاتە لە ڕۆژی شەمە ڕاگیراوە. ئاژانسی "تەسنیم" دەنووسێت: هێرشەکانی سپا دوای وێرانکردنی ئەو مەبەستانەی کە پێشتر دیاریکرابوون، درێژەی ئەوانیان پەیوەست کردووە بە کردەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق. "تەسنیم" ئەو ڕاگرتنەی بە "دەرفەتی سپا بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەم تیرۆریستانە" وەسف کردووە. هاوکات ڕۆژی شەمە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی بۆردوومانی هەوایی شاری العماریە لە پارێزگای دهۆک لە لایەن فڕۆکەکانی سپای تورکیایان ڕاگەیاند. رۆژی یەکشەوە "ئانادۆڵ" ئاژانسی فەرمی تورکیا لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاویکردەوە کە لانی کەم 6 کەس لە ئەندامانی دوو گرووپی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) و کۆما جڤاکی کوردستان (ک ج ک) لە عەمەلیاتی ڕێکخراوەی زانیاریی و ئەمنی قەومی تورکیا (میت) کوژراون. بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی "تەسنیم" لە عەمەلیاتەکانی دوو هەفتەی ئێران لە هەرێمی کوردستانیش لانی کەم 30 کەس کوژران و 200 کەسیش لە نێوان ئەندامانی گرووپە چاکدارییەکان برینداربوون.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، کە لەو بڕوایەدایە مەسەلەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانی گرووپە کوردییە ئێرانییەکانی کە لە هەرێم نیشتەجێین، مەسەلەیەکی نوێی نییە و تا ئێستا چەندین جار ڕوویداوە، گوتی: "بابەتی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و مەسەلەی بۆردوومانی بنکەکانی ئەوان شتێکی نوێ نییە. مەسەلەی پەیوەست بەم بابەتە هەمیشە لە کۆمیتەی هاوبەشی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم مەسەلەیە لە کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆندا باسکراوە".
ئەو لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا پەیامێک سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەو گرووپانە بە دەستی هەولێر گەیشتووە، جەختی کردەوە: "لە کۆبوونەوەکانی ئەم دوایانەی کۆمیسیۆندا دیسانەوە ئەم مەسەلەیە خرایەڕوو و بەرپرسانی کونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم ئاگاداری ڕەوتی دانووستانەکانن و پەیامیان ئاڵووگۆڕ کردووە کە بە چ شێوەیەک ئەم مەسەلانە ڕابگیرێت."
دەباغ سەبارەت بە خانەخێوی هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی هەڵسووکەوتی هەولێر لەگەڵ ئەم گرووپانە دەڵێت: "ئێمە خانەخێوی ئەم گرووپانە لە هەرێمین و ڕێز لە میوانەکانی خۆمان دەگرین، بەڵام ئەم ڕێزە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافی مرۆڤە. هەندێک کەس یا هەندێک لە گرووپەکان لە باروودۆخەکاندا وتەکانی خۆیان دەخەنەڕوو یا کردەوەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن کە دەبێتە هۆی هێرشی چەکداری و هەروەها لە ناوبردنی ئەمن و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی. ئەم مەسەلەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان شیاوی پەسەند نییە. کاتێک کە کردوەی لەم چەشنە لە لایەن ئەم گرووپانەوە ئەنجام دەدرێت، ئیدی لە چوارچێوەی میوان دەچێتە دەرەوە. میوان دەبێت حورمەت و ڕێز لە خانەخێوەکەی بگرێت و نابێت ببێتە هۆی تێکدانی ئەمن و ئاسایش و مایەی نیگەرانی."
نیگەرانی هاوبەشی تاران و ئەنکاڕا
ئێران و تورکیا، هەر دووکیان سەبارەت بە چالاکییەکانی گرووپە چەکدارە کوردییەکان کە لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکەن و بەرژەوەندی و ئاسایشی ئەم دوو وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە، ناڕەزایەتی خۆیان بە دەوڵەت و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە. "نازم دەباغ" دەڵێت کە هەندێک لە کردەوە سەربازییەکانی ئێران لە خاکی هەرێم بە ڕێژەیەک لە تورکیا کەمترە. ئەم بەرپرسەی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: "لە نێوان هەڵسووکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لەگەڵ مەسەلەکان لە هەرێمی کوردستان جیاوازی ئەوتۆ هەیە. بەم دوایانە یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم شیکردەوە کە تا ئێستا لانی کەم 100 هێرشی بەربڵاوی سەربازی لە لایەن تورکیاوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئەم کاتە کۆماری ئیسلامی ئێران 19 هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە."
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەو بڕوایەدایە کە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەگەر بەغدا ئیرادەیەکی جیدی هەبێت دەتوانێت لە چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە یارمەتیدەر بێت و سەبارەت بە هەڵوێستی بەغدا بۆ ئەم مەسەلەیە ڕایگەیاند: "هەڵوێستەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق زیاتر پڕۆپاگاندایە. ئەگەر بڕیاردان و ئیرادەی ئەوتۆ لە لایەن بەغداوە بوونی هەبێت و تارانیش بڕیارێکی کۆتایی بگرێت، هەرێمی کوردستان ئامادەی هاوکارییە بۆ دیاریکردنی دانانی سنوور بۆ چالاکی ئەم گرووپانە."
لینکی چاوپێکەوتن:
دوایین هەواڵەکان
- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
- «سەلام رشدی» لەگەڵ «سەفین دزەیی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دیداری کرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له ڤيهننا: نهمسا خوازياره برهو به پهيوهنديى سياسى و ئابوورى بدات
- سهرۆکی ههرێمی کوردستان لهگهڵ سهرۆکی نهمسا تاوتوێی پهیوهندییهکان دهکات
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ وهزيرى دهرهوهى نهمسا كۆبووهوه
- نازم دەباغ: یەکێک لە ئامانجەکانی هاتنی شاندی ئێران بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا کراون
- نازم دەباغ بۆ ئاڤا: سەردانی شاندی ئێران دەتوانێت پەیوەندییەكان بەهێزتر بكات
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد
- نازم دەباغ: سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان و ههڵسووڕێنهرى باڵيۆزخانهى ئهمهريكا پهيوهندييهكان تاوتوێ دهكهن