![هەرێم - ئێران](/components/com_k2/images/placeholder/category.png)
هەرێم - ئێران
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قاليباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو و تيايدا بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌نديى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و ئارامى تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانيش ئاماده بوون، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، گۆڕييه‌وه.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-president-of-the-iranian-islamic-consultative-assembly-meet/
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-ibrahim-raisi/
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازه‌ی كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ـ دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووارى ئێران به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، بڕيار وايه سبه‌ى هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌يشتبووه تاران كه له به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-participates-in-the-swearing-in-ceremony-of-the-iranian-president/
![](/images/kaknechirvanreisirevaz.jpg)
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری تاران
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای گەیشتە تاران و لە لایەن دکتۆر کازمی نێردراویی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران و موهەندیس "حەسن دانایی فەڕ" باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی عێراق پێشوازیی لێ‌کرا.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران؛ لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەرپرسانی ئێرانی لە ڕێگای پاڤیۆنی جومهووری فڕۆکەخانەی مێهرئابادی شاری تاران گەیشتنە پێتەختی وڵاتی ئێران و لە لایەن دکتۆر کازمی نێردراویی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران و موهەندیس "حەسن دانایی فەڕ" باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی عێراق پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئێرانی و هه‌روه‌ها "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌بوون.
سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 202 وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان ئامادەدەبن کە بریتین لە: 10 کەسایەتی لە سەرۆکی وڵاتان، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە، نێردراوی سەرۆکی دەوڵەتەکان، نوێنەرانی سەرۆکی پەرلەمانەکان، شاندەکانی پەرلەمان، بەرپرسان و هەورەها نوێنەرانی 11 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات.
دوایین هەواڵەکان
- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
- «سەلام رشدی» لەگەڵ «سەفین دزەیی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دیداری کرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ڤيه‌ننا: نه‌مسا خوازياره بره‌و به په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى بدات
- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نه‌مسا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- نازم دەباغ: یەکێک لە ئامانجەکانی هاتنی شاندی ئێران بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا کراون
- نازم دەباغ بۆ ئاڤا: سەردانی شاندی ئێران دەتوانێت پەیوەندییەكان بەهێزتر بكات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد
- نازم دەباغ: سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن