هەرێم - ئێران
لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 31/7/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز سەركۆماری ئێران سوپاسی بەشداریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كردەوە كە ئێران له هه‌موو بواره‌کاندا خوازیاری برەودانە بە پەیوەندییەكان و هاریکاریی هاوبه‌شی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگهێشتەكەیانی كرد و دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئێران بە دراوسێیەكی گرنگی خۆی دەزانێت و کار ده‌کات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وره‌ها سه‌رۆک پزشکیانی بانگهێشتی هه‌ولێر کرد له کاتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانکراویدا به به‌غدا.
بەڕێزیان جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیارە ڕێژەی گەشتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە و زياتر و ئاڵوگۆڕى بازرگانی لەنێوان هەردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، هه‌ردوولا ستایشی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و له‌مێژینه‌ی ئێران و هه‌رێمی کوردستانیان کرد و ئاماژه‌یان به هاریکاریی ئه‌منیی کارای ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا کرد بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-iranian-president/
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" سه‌رۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی هاوڕێی کۆبۆوه.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٣/٠٧/٢٠٢٤ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئەندامان و ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیان لێ‌کرا ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارە دوو لایه‌ن سه‌باره‌ت به پێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کاری و چالاکییه‌کانی ڕۆژانە و هه‌روه‌ها پەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەتی هەرێمی كوردستان، هاتنه ئاخاوتن.
شاندی پارتی دێموکراتی کوردستان بە مەبەستی به‌شداری له چله‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، به شێوه‌ی فەرمی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه بانگهێشتی وڵاتی ئێران کرابوون.
ڕێوڕه‌سمی بیرئانینی له‌خۆبردوویی و شه‌هیدانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان به دروشمی "قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان، چل ساڵ خه‌بات" و به به‌شداری نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له‌وانه: "حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید" وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "دانا عه‌بدولكه‌ریم" وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر "ئاراس حەسۆ میرخان" سه‌رۆکی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتێری حیزبی شۆسیالیست دێموکراتی کوردستان، دکتۆر "ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا" مامۆستای زانکۆ، و ئەندامانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان "جه‌میل هه‌ورامی"، "حاجی بیلال"، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق، له‌وانه؛ "ئه‌بووئیمان ئه‌لده‌ڕاجی"، "سادق هاشمی" ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ییه‌کانی عێراق، "یاسر عه‌بدولزه‌هرا" ڕێکخه‌ری که‌لتووری عێراق، "جومعه ئه‌لعه‌توانی" له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ییه‌کانی ئۆفۆقی عێراق و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای ئێرانی له‌وانه؛ "ئه‌حمه‌د وه‌حیدی" وه‌زیری ناوخۆی ئێران، سه‌ردار "محه‌مه‌دباقر زولقه‌در" سکرتێری کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، سه‌رله‌شکه‌ر "حوسێن سه‌لامی" فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، "په‌رویز فه‌تاح" سه‌رۆکی بنکه‌ی فه‌رمانی جێبه‌جێی کردنی ئیمام، دکتۆر "عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی" ئه‌ندامی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، سه‌ردار "عه‌بدولڕه‌زا مسگه‌ریان" فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و ... له کاتژمێر ٩ تا ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه ١٠ی ته‌مووزی ٢٠٢٤ له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی فه‌تحولموبینی سپا له شاری تارانی پێته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێری کرد و لە لایەن "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا و سەبارەت بە باروودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان دیداریان کرد.
لەم دیدارەدا، "سەفین دزەیی" و "سەلام رشدی" سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچەکە، عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان گفتووگۆ و ئاخاوتنیان کرد.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستخۆشی لە بەردەوامبوونی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە وڵاتی ئێران، بە شێوەیەکی باش و سەرکەوتوانە پێشکەشی دەکەن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا - نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە تەوەرەکانی هاتنی شاندەکەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەدواداچوونە بەو ڕێکەوتنانەی لە ڕابردوودا لە نێوان هەر دوو وڵات‌دا کراون، لە لایەکی تریشەوە دورستکردنی یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیە کوردیەکانە، چونکە یەکڕیزیی سیاسی هەرێم کارئاسانی دەکات لەبەردەم پەیوەندیەکانی ئێران و عێراقدا.
«نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە «دەنگی ئەمەریکا»ی ڕاگەیاند: "بە بڕوای من سەردانەکە هەموو قسەیەک هەڵدەگرێت، بەشێکی بریتیە لە بەدواداچوون لەو ڕێکەوتنانەی کە لە نێوان عێراق و ئێران و تورکیا کراوە لە ڕابردوودا، بەڵام هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا نەک بە تەنها."
وتیشی: "ڕێکەوتننامەکان تەنها نابەستمەوە بە ئەمنی، بەڵکو هەموویەتی واتە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگیش کە ئەمانە هەموویان ئەمنی و ئاسایشی دەوێت."
دوێنی 14ی مانگی شەش، «عەلی باقری» سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای به‌غدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێم، سەردانی سلێمانیشی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوەی ئەنجامدا، لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکاندا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و تاران کراوەتەوە.
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێم دەڵێت: "لە لایەکی تریش سەردانەکە هاندانە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردیەکان، چونکە تەبایی نێوانیان کارئاسانی دەکات نۆ پتەوبوونی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق."
ڕۆژی 19 ی مانگی 3ی 2023، «عەلی شەمخانی» سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و «قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەر دوو وڵاتیان واژۆ کرد، یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە تایبەت بوو بە دوورخستنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران.
5ی مانگی پێنجی 2024 «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە. پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و تاران بە برەودان بە ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان هەرێم و ئێران، لێکدەدرێنەوە بە تایبەت چالاکی سیاسی و سەربازی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش پرسی ڕیکەوتنە ئەمنیەکەی هەرێم و ئێران سەبارەت بە حزبە کوردیەکان ناشارنەوە، ڕۆژی 6ی مانگی پێنج سەرجاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: "سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی باڵای ئێران گفتووگۆیان لەسەر مەسەلەی ئەمنی کرد، بابەتی ئەمنی حزبە کوردییەکان و گومانی ئێران لە جوڵەی ئیسرائیل و زۆر شتی تریش دەگرێتەوە."
وتیشی: "لە گفتووگۆکاندا بەڕوونی باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنانەی نێوان ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان کرا کە گرێدراوە بە حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانەوە."
بە ڕای چاودێرانی سیاسیش، ئێران هێشتا بەم فۆڕمە لە چالاکی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران ڕازی نییە و داوا دەکات لە هەرێم بەدەربکرێن.
«ئەنوەر حسێن» چاودێری سیاسی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" لە هەر کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی ئێران بۆ عیراق و هەرێم سێ تەوەری سەرەکی دەخرێتە سەر مێزی گفتووگۆ، یەکەم بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، دووەم هێزە کوردییەکان، سێیەم بوونی بارەگاکانی موسادی ئیسرائیل، کە بە سێ مەترسی جدی لەسەر خۆی دەیانبینێت."
وتیشی: "ئێران داوا دەکات هێزە کوردییەکان یخرێنە کەمپێکەوە بە سەرپەرشتی خۆی، یان بنێردرێنە دەرەوەی هەرێم، چونکە ئێران پێی وایە وەک پێویست ڕێکەوتنەکەی مانگی سێ جێبەجێی نەکراوە و هێشتا هیزە کوردییەکان مەترسین لەسەر ئەو وڵاتە و کاریگەری زۆریان لەسەر شەقامی ئێران هەیە، بۆیە هێزە کوردییەکان ئێستا لەژێر مەترسی جدیدان."
لە مانگی 9ی ساڵی 2022 ئێران بە چەند قۆناغیک هێرشی کردە سەر حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە زرگوێز و کۆیە و لە ئەنجامی چەند هێرشیکی جیاوازیشدا نزیکەی 30 کەس لە و حزبانە کوژران، بەڵام لە دوای ڕیکەوتنە ئەمنیەکەی مانگی 3ی 2024 لە نێوان ئێران و عێراق، حزبە کوردییەکان بەشێکی زۆر لە بارەگا سەربازیەکانیان داخست و لە کەمپەکاندا لە لایەن ئاسایشی هەرێمەوە چاودێری دەکرێن.
لەو بارەیەوە نازم دەباغ دەڵێت: "ڕێکەوتنی ئەمنی لەسەر حزبە کوردییەکان جێبەجێی بووە، ئەگەر جێبەجێی نەبووبيت ئەو ئاسایشە نەدەبوو کە ئێستا هەیە."
وتیشی: "وا بروات جارێکی تر نابینین کوردستان تۆپباران بکرێت، لە کاتێکدا هۆکارەکان وەلا نراون، وە کورد و ئێرانیش دەبێت پەیوەست بن بەو ڕێکەوتنەی کە لە ڕابردوودا کرا نەک هەر عێراق و هەرێم."
لینکی وتووێژ:
https://www.dengiamerika.com/a/7657326.html
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/6/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوه‌ری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌وپێدانيان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا نيشان دا.
به‌ڕێز باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكارى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له ده‌روازه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه پيرۆزه ئايينييه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئێرانى به وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-received-the-iranian-foreign-ministry-supervisor/
ئاڤا نیوز: نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەڵێت: "ئێران سیاسەتێکی جێگیری هەیە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و ئەم سەردانە دەتوانێت پەیوەندییەکان بەهێزتر بکات".
«نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی «ئاڤا نیوز»ی دایەوە و باسی سەردانەکەی «عەلی باقری» بۆ هەرێمی کوردستان و گرنگییەکەی دەکات.
ئایا هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکرێتەوە؟
نازم دەباغ: "بەدڵنیاییەوە سەردانی شاندەکە هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی کە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن بۆردوومان نەکرێتەوە، دڵنیاتان دەکەمەوە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بۆردوومان ناکرێتەوە وا بەئاسانی".
ئایا هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران‌دا هەیە؟
نازم دەباغ: "ئەو ڕێککەوتن و سیاسەتانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندایە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی رێککەوتنەکان جێبەجێنەکرێن، دۆخەکەش ئارامە و بەرەو باشتر دەڕوات".
چۆن دەڕوانیتە ئەم سەردانە؟
نازم دەباغ: "سەردانی شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، خۆی لەخۆیدا پەیامێکە بۆ ئەوەی کە ئێران پشتیوانی ئەو قەوارە سیاسییە دەکات کە کوردییە و لە چوارچێوەی عێراقدایە".
ئایا هێرشەکان دووبارە دەبنەوە؟
نازم دەباغ: "بێگومان هێرشەکان وا بەئاسانی دووبارە نابنەوە، چونکە ئێران پێگەیەکی بەهێزی هەیە و هەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی گرنگی لەلای ئێران هەیە، لەماوەی ڕابردوودا چەند هۆکارێک هەبووە لەکاتی خۆیدا کە ئێران پێی نیگەران بووە، بۆیە ئەگەر ئەو هۆکارانەش دووبارە نەبنەوە هەرگیز بۆردوومانیش دووبارە نابێتەوە".
ئەم سەردانە کاریگەری لەسەر پرسە ئابوورییەکان دەبێت؟
نازم دەباغ: "بێگوومان ئابووری پەیوەستە بە ئاسایش و ئارامی، ئێستا ئارامی و ئاسایش هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران‌دا ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئابوورییەکە بەهێزتر بێت".
سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان چۆنە؟
نازم دەباغ: "سیاسەتی ئێران دەربارەی هەرێمی کوردستان، نەگۆڕە و بەوردی کار لەسەر بەهێزبوونی ئەو پەیوەندییەش دەکات ئەمەش بۆ هەردوولا گرنگە و ئەگەریش ئاڵۆزییەک هەبووبێت چارەسەر دەکرێت".
کوردستان ئەحمەد
لینکی چاوپێکه‌وتن:
https://www.ava.news/news/7678
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات