"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: تۆڵەی خوێنی سەردار سلێمانی بۆ خەڵکی دەسکەوتی باشی دەبێت و هیوادارم هەموو رێبەران، وەکوو ئەو بەڕێزە بن و ئەو بکەنە نموونەی خۆیان.

 

گرووپی خۆڕاگری ئاژانسی تەسنیم ـ دۆسیەی تایبەتی "دووری حەبیب": "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لەو کەسانەیە کە بە بۆنەی ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا تا ئێستا بوویەتی، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا لە نزیکەوە لەگەڵ سەرداری شەهید "قاسم سلێمانی" کاری کردووە و ئاشنایەتی لەگەڵی بووە.

 

"نازم دەباغ" نزیکەی بیست ساڵە کە نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کردستان لە ئێرانی لە ئەستۆدایە و لە هەڤاڵانی نزیکی "جەلال تاڵەبانی" سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق دێتە ئەژمار کە ئەویش پەیوەندییەکی دۆستانەی یەگجار زۆریی لەگەڵ سەردار سلێمانی هەبوو.

بەڕێز دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم، هەندێک بیرەوەریی خۆی لەگەڵ سەردار "قاسم سڵێمانی" گێڕایەوە کە دەقەکەی لە خوارەوە دەخوێننەوە.

 

سپاستان دەکەین بۆ ئەو دەرفەتەی کە بۆ  ئێمەتان تەرخانکردووە، تکایە بفەرموون چۆن لەگەڵ سەردار سلێمانی و لە کوێی و چۆن ئاشنا بوون؟  

ئاشنایی ئێمە بۆ ساڵی ۱۹۹۱ دەگەڕێتەوە کە وەکوو نوێنەری خواڵێخۆشبوو بەڕێز "جەڵاڵ تاڵەبانی" سکرتێری یەکێتی نیشتمانی و پاشان سەرۆک کۆماری عێراق ئەم چاوپێکەوتنانە ئەنجامدەدرا. زۆربەی پەیوەندییەکانی کوردەکان لە ڕێگای قەرارگای ڕەمەزانەوە بوو کە یەکێکە لە لقەکانی هێزی قودس. من بۆخۆم یەکەمین جار دوای ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەریمی کوردستان لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی شەهید "سامی عەبدوالڕەحمان" هاتین بۆ ئێران و لەگەڵ خوالێخۆشبوو "حەسەن حەبیبی" کە ئەوکات جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بوو و پاشان لەگەڵ فەرماندەی هێزی قودس چاوپێکەوتنمان کرد. هەڵبەت لەو قۆناغەدا ئێمە شارەزایی ئەوتۆمان لەگەڵ ئەو نەبوو، بەڵام دواتر ئەو ئاشنایی و چاوپێکەوتنانە زیاتر بوو و هەر کات کە پێویست بوایە، وەکوو نوێنەری بەڕێز تاڵەبانی داواکاریی چاوپێکەوتن بووم و ئەو دیدارە ئەنجامدەدرا.

 

لە لایەنی کەسایەتییەوە سەردار سلێمانیتان چۆن بینی؟ کام یەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو لە لایەنی ئێوەوە زیاتر لەوانی دیکەوە بەرچاوتر بوو؟  

ئەو فەرماندەیەکی ئازا، ڕاستگۆ، بەوەفا، سیاسەتمەدار، بە هزر و بیر و دڵپاک بوو. لە تەواویی ئەو کۆبوونەواوەی کە لەگەڵ ئەودا بووم دەمبینی کە لەوپەڕیی سەرنج و هێمنی گوێی لە قسەکانی بەرانبەرەکەی دەگرێت و پاشان بیرووڕای خۆی دەردەبڕیی و ئەگەر بابەتێکی گرینگ بخرایەتە ڕوو، هەوڵیدەدا زۆر بە خێرایی بە سەرئەنجامی بگەیەنێت. شارەزایی تەواویی بەسەر بابەتەکاندا هەبوو و کارەکانی بە وتووێژ دەبردە پێشەوە و لەم ڕێگایەدا بە دڵێکی کراوەوە هەڵسووکەوتی دەکرد.

 

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەردار سلێمانی لەسەر چ بابەتێک قسەتان دەکرد؟

سەردار سلێمانی پەیوەندیی و ڕۆڵێکی باشی لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە عێراقەوە هەبوو. ئاشکرایە کە ئەم کۆبوونەوانە تا ئەو ڕادەیە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی لێنەدەکرا و تەنانەت تۆماریش نەدەکرا، بەڵام ئەم بوونە بوونێکی زۆر دیار و گاریگەر بوو.

لە بیرمە دوای ماوەیەکی کورت لە ڕاپەڕینی هەرێمی کوردستان، بە شوێن ئەوەوە بووین کە کەرەستە و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە خەڵکی خۆمان بکەین. کۆمپانیایەکی ئێرانی ڕەزامەندیی دەربڕیی کە بۆ ئێمە بیر لێبدات بەڵام چونکە دەترسا ئەمەریکییەکان جیهازەکانی ئەوان لێبدات، هەر بەم هۆیەوە داوای گەرەنتی لە ئێومە کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەم گەڕەنتییە دەبێت لە ئێران دابین بکرێت. بەڵام بۆ ئێمە کارێکی سەخت بوو. بابەتەکەمان بە گوێی سەردار سلێمانی ڕاگەیاند و چیرۆکەکەمان بۆ گێڕاوە. پێمان گوت کە ئەم کۆمپانیایە داوای گە’ڕەنتی یەک میلیۆن دوڵاری لە ئێمە دەکات. بە زووترین کات، ئەو چەکێکی یەک میلیۆن دوڵاری نووسی و بەو کۆمپانیایەیدا و گوتیان ئەگەر جیهازەکانتان بۆ ئێران نەگەڕاوە ئەم چەکە بۆخۆتان هەڵبگرن. بۆ دابینکردنی کارەباش دیسان ئەو ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو کە وەزارەتی وزەی ئێران قەبووڵیکرد هەزار مێگاوات کارەبای عێراق دابین بکات کە لەم ڕێژەیە، 300 مێگاواتیش بۆ هەرێمی کوردستان بێت.

ئێمە لە بواریی سووتەمەنی (نەوت و گاز)یش گرفتمان هەبوو و هێنانی ئەوانە لە سنوورەکانەوە بۆ ئێمە کارێکی سەخت بوو. پاراستنی سنوور لە ئێران لە ئەستۆی دەزگایەکی دیکە بوو بەڵام سەردار سلێمانی لەگەڵ ناوەندەکانی جۆراوجۆر لەوانە: قەرارگای حەمزە و دەوڵەت، هەماهەنگی کرد تاکوو سنووری پەرویزخان بە شێوەی کاتی بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ ئاڵووگۆڕیی سووتەمەنی بۆ ناوچەکانی گەرمیان، کەلار و سلێمانی بکرێتەوە و دوای شەش مانگیش دیسانەوە ئەو ماوەیە نوێی بکرێتەوە.

ئەو دوای کۆتایی هاتنی نوێی کردنەوەی دووهەم، گوتیان کاتێک هەم خەڵکی ئێران و هەم خەڵکی کوردستان لەسەر ئەم بابەتە بەرژەوەندییان هەیە، بۆچی سنوورەکان بە تەواویی نەکەینەوە؟ ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدا کرا کە خەڵکی ئێمە پێویستی ئەوتۆی بە ئاو، کارەبا، نەوت و گاز هەبوو و هەر ئەو کاریگەرییەی سەردار سلێمانی بوو کە بووە هۆی ئەوەی کە سنوورەکان چالاک بکرێت.

تەنانەت چەند ڕۆژ پێش لە هێرشی داعش، خودی شەهید سلێمانی لە ناوچەی مەخموور و هەولێر ئامادەبوو و سەردانی ئەم ناوچە جۆراوجۆرانەی کرد. لەو باوەڕەدابوو کە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکەکانی شەڕ پێویستی بە هاوکاریی و کەرەستەی زیاتر هەیە، هەر بەم هۆیەوە کاتێک شەو پەیوەندیی گرت و گوتی داعش هێرشی کردووە و داوای یارمەتی کرا، چون ئەو زانیاریی پێشووتریی هەبوو بۆ ناردنی یارمەتی و ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی لەشکری و سوپای ئێرانی بە خێرایی هەنگاویی هەڵێنا.

 

ئەو یارمەتییانەی کە لەگەڵ شەڕی داعش بۆ هەرێمی کوردستان لە ئارادا بوو بە چ شێوەیەک بوو و سەردار سلێمانی چۆن هاتن بۆ ئەوێی و چ کارێکیان کرد؟

ئەو شەوەی کە داعش هێرشی بۆ سەر هەولێر کرد، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز سلێمانی پەیوەندییان گرت.

ماوەیەک پێش ئەو کاتەش یەکێک لە فەرماندەکانی ئەڕتەشی ئێران لەمبارەیەوە قسەی کرد کە قەرارگای شەڕ لەگەڵ داعشمان لە هەرێمی کوردستان عێراق هەبوو.

لە زاخۆ تا جەبەل حەمری لە ناوچەی خانەقین و کەلار ئەم قەرارگایە بۆ ڕاوێژ و ڕێنوێنی و ناردنی یارمەنی نیزامی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕ لەگەڵ داعش بوونی هەبوو.

هەندێک وێنەش لە بوونی سەردار سلێمانی لە تەنیشت هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەش لە کوردستان بڵاوکرایەوە کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ داعش بوو و هەڵبەت هەر وەکوو گوتم، ئەو پێش لە دەسپێکردنی پێکدادانەکانیش لەوێی ئامادەبوو.

 

کاتێک کە داعش هێرشی کرد و عێراق لە ئێران داوای یارمەتی کرد، ئەگەر ئێران هاوکاریی نەدەکرد، چ شتێک ڕوویدەدا؟

من پێشتریش گوتوومە کە ئەگەر ئێران و یارمەتییەکانی ئێران نەبوایە هەر لە سەرەتادا بەغدا وەدەستی داعش دەکەوت. ئێران یارمەتی زۆریدا و ئەگەرچی یارمەتییە ئاسمانییەکانی وڵاتانی دیکەش کاریگەر بوو، بەڵام چارەسەریی شەڕ لەسەر عەرز وەدیار دەکەوێت و ئێران لەم بوارەدا یارمەتییەکی زۆریدا.

ئەگەر ئەم یارمەتیانە نەبوایە کارەساتی گەورە بۆ ئەو ناوچانەی کە داعش هێرشی بۆ سەر کردبوون دەهاتە پێشێی و بە ئاسانی نەدەکرا ئەم کارەساتە قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە بە هاوکاریی ئێران پێشی ئەم مەسەلەیە گیرا.

لە دواییشدا کە بەڕێز "مەسعوود بارزانی" وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسنامەی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نارد و سوپاسی هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە وەکوو وڵاتێک کە هەر لە یەکەمین ساتەکاندا یارمەتییەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش نارد.

بەڕێز بارزانی لەم نامەیەدا نووسیبووی کە ئێمە هەر ئەو چاوەڕوانییەمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەبوو و خۆشبەختانە ئەم هەنگاوە ئەنجامدرا کە لە کاتی پێویست و لە ساتی یەکەمدا ئەم یارمەتیانە گەیشت.

 

پەیوەندییەکانی سەردار سلێمانی و بەڕێز تاڵەبانی بە چ شێوەیەک بوو و ئەم پەیوەندییە لە بەرەپێشبردنی ئامانجەکانی دوو لایەن چ کاریگەرییەکی هەیە؟ ئەگەر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەم دوو کەسایەتییە بیرەوەرییەکتان هەیە بۆمان باس بکەن.

من بە گشتیی لە کۆبوونەوەکانی ئەواندا ئامادەبووم و هەندێک جاریش دەهاتمە دەرێی تاکوو ئەوان بە ئاسانی لەگەڵ یەکتری قسە بکەن.

ئەوەی کە من لە پەیوندیی سەردار سلێمانی و مام جەلالدا بۆم دەرکەوتووە، پەیوەندییەکی برایانە، ڕاستگۆیانە و وەفادارانە لە سەر بنەمای ڕابردوو و پەیوەندییەکی باش بوو کە لە لایەنی سیاسی، ئایدیۆلۆژیای هزری و نەتەوایەتییەوە لەگەڵ یەکتریی هەیانبوو.

چەندین جار سەردار سلێمانی بە منی گوت کە من یەگجار زۆر ئەو برا گەورەیەم (جەلال تاڵەبانی)م خۆش دەوێت چونکە کەسایەتییەکی ڕاستگۆیە، وەکوو هەندێک کەسی دیکە نییە کە لە پێش ئەمەریکییەکان دژی ئێمە بێت و لە پێش ئێمەش لە دژی ئەوان بێت.

بەڕێز تاڵەبانیش ڕێزیکی زۆریی لە سەردار سلێمانی دەگرت و دەیگوت ئەو کەسێکە کە بە باشی هەست بە من دەکات و لە کاتی پێویست یارمەتیمان دەدات و جەختی دەکرد کە ئەم پەیوەندییە دەبێت بپارێزێت. سەردار سلێمانی مرۆڤێکی ڕاستگۆ، خۆماڵی و خۆشەویست بوو، هیچ کاتێک لە بیرم ناچێت کە شتێکی بۆ خۆی یا بۆ بنەماڵەکەی ویستبێت بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان بۆ منداڵەکانی چالاکییەکی ئابووریی دابمەزرێنێت.

 

خەڵکی هەرێمی کوردستان چ بیرووڕایەکیان سەبارەت بە سەردار سلێمانی هەیە و تا چەندە ئەویان دەناسی؟  

سەردار سلێمانی لە هەر شەڕێک کە هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش بوویان، ئامادەدەبوو و ئەگەر بۆخۆشی نەبوایە، هاوکارەکانی دەنارد. دیارە هێزەکانی پێشمەرگە کاتێک کە بۆ ماڵەکانی خۆیان دەگەڕانەوە ئەم بایەتەیان دەگێڕاوە و کەسانی دیکەش لەگەڵ ئەو کەسایەتییە ئاشنا دەبوون. هەر لە بەر ئەم هۆیە خەڵکی ئێمە شارەزاییەکی باشیان لەگەڵ ئەو و یارمەتییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەو جەختی زۆری لەسەر یەکێتی و هاوکاریی گرووپە کوردییەکان، شیعە و سوننە لەگەڵ یەکتری دەکردەوە و ئەوەی لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکان بە ئامادەبوونی هەموو کەسایەتییەکان دووبارە دەکردەوە.

 

چۆن ئاگاداریی شەهیدبوونی ئەو بوون؟

بەیانی زوو یەکێک لە هاوکارەکانم پەیامی بۆ ناردم و گوتی کە بەداخەوە ئەم کارەساتە ڕوویداوە. هەواڵێکی دڵتەزێن بوو و ئەگەر کاریگەرییەکەی بۆ من زیاتر لە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز تاڵەبانی نەبوو، لەویش کەمتر نەبوو. مردنی ئەو خەسارەیەکی قەرەبوونەکراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شارەزایی و پەیوەندییە تاکەکەسییەی کە لەگەڵ ئەو بووم، لەو بڕوایەدام بە ئاسانی کەسێک وەکوو ئەو پەیدا نابێت.

 

زۆر یەک لەو بڕوایەدان دوای شەهیدبوونی ئەو، بەڕێکردنی تەرمی ئەو لە لایەن خەڵکی عێراق لە لایەنی سیاسی و نێودەوڵەتییەوە پەیامێکی گەورە بوو و ئەو ڕووداوە یەکێتی نێوان خەڵکی ئێران و عێراقی زیاتر کرد، هەڵسەنگاندنی ئێوە لەمبارەیەوە چییە؟

ئەم بەشدارییە زۆرەی خەڵکی ڕووداوێکی دەگمەن بوو و هەموو شیعەکان و نە تەنیا ئێرانییەکانی خستە ژێر کاریگەریی خۆیەوە. ئێوە ئەگەر چاو لە وێنە و ئەو فیلمانەی کە لە ئێران و عێراق بڵاوبۆوە بکەن، خەڵکی عێراقیش بە ئەرکی خۆیان زانی کە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەردار سلێمانی بکەین.

 

بە بڕوای ئێویە بۆچی ئەمەریکییەکان سەردار سلێمانییان تیڕۆڕ کرد؟

لە لایەنی یەکەمەوە تیڕۆڕی حاج قاسم لە لایەن سەرۆک کۆماری عراق ئیدانە کرا کە ئەم مەحکوومکردنە مانا و هۆی خۆی هەیە. ئەمەریکا بەم کارە سەروەریی عێراقی پێشێل کرد کە ئەوە کارێکی قێزەونە کە بە هیچ شێوەیەک جێگای پەسەند نییە.

 

ئەو هەنگاوە تەنانەت لە نێوان خودی ئەمەریکییەکانیش جێگای ناکۆکی بیرووڕا بوو کە ئایا کارێکی پۆزێتیڤ بوو یا نا؟

کردەوەی سەردار سلێمانی لە عێراق و سووریە و لوبنان، هەنگاوی دژ بە تیرۆڕیسم بوو بەڵام من فکر دەکەمەوە لە لۆبی زایۆنیسزم و تڕامپ کەسانێک بوون کە ئەم کارەیان لە بەرژەوەندیی خۆیان دەزانی تا لەم ڕێگایەوە پەیوەندیی ئێران و عێراق خراب بکەن و هەروەها هۆی سەرەکی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆڕیسم لە ناوچەکە لەناوبەرن، چونکە ئەو نائارامییە لە ناوچەکە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە بەڵام من لەوبڕوایەدام زەرەریی ئەم هەنگاوە بۆ ئەمەریکییەکان لە بەرژەوەندییەکەی زیاترە.

ئەوە ڕاستییەکە کە قوربانی بوونی کەسانی گەورە، بەرهەمی بە بەرەکەتی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێت و ئەو کەسانە هەرمان دەبن.

من فکر دەکەمەوە تۆڵەی خوێنی سەردار سلێمانی بۆ خەڵکی دەسکەوتی باشی دەبێت و هیوادارم هەموو رێبەران وەکوو ئەو بەڕێزە بن و ئەو بکەنە نموونەی خۆیان.

 

ئەگەر بتانەوێت بە چەند وشە قسە لەگەڵ سەردار سلێمانی بکەن، وەکوو هەڤاڵێک چی پێدەڵێن؟ 

پێی دەڵێم تۆ زیندووی و جێگات خاڵی نییە. تۆ لە دڵی خەڵکی نەتەوەکەدا جێگات هەیە. هیوادارم بە هێمنی بخەویی. ئەوەی کە کردت لە یاد و دڵی خەڵکیدا دەمێنێتەوە و مردنەکەت بە  شانازیی و سەربڵندی بوو. خەڵکی خۆشەویستی خۆیان لە ڕێوڕەسمی شینگێڕییەکەت بە تۆ نیشاندا و ئیشەڵڵا جێگات لە بەهەشتی بەرین بێت. ماڵئاوا.

 

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://www.tasnimnews.com/fa/news/1398/12/10/2209539/گفتگو-با-ناظم-دباغ-ماجرای-چک-ضمانت-سردار-سلیمانی-برای-کمک-به-اقلیم-کردستان-کمک-ایران-جلوی-مصیبت-داعش-در-منطقه-ما-را-گرفت

 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند هەردوو لایەنی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان بۆ بەردەوام بوون لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە بەشێوەی فەرمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران ڕاگەیێندرا، عێراق بەشێوەی ڕەسمی ڕایگەیاند هیچ موسافیرێک لە ئێران وەرناگرێت و ڤیزەیش بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی دەرناکرێت.

 

نازم عومەر دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەباەری بەردەوام بوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی موسافیر لە دەروازە فەرمییەکانەوە وتی: بەپێی زانیارییەکانی من دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لە دیاری کردنی ئەو ڕێنمایانەن بۆ ئەوەی کە پڕۆسەی بازرگانی بەردەوام بێت لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێندراوە کە هەموو دەروازەکان داخراوە بەڵام دیسان خەریکی ڕێکاری تازەن بۆ ئەوەی کە بەشێک لەو کەسانەی کە پێویستە هاتوچۆ بکەن، ئەنجامی بدەن و لە هەمان کاتیشدا ئەوانەی کە شکی نەخۆشیەکەیان لێدەکرێت تا ئێستا بڕیاری قەرەنتینە کردنیان دراوە لە کۆتاییدا دەبێت چاوەڕێ بکەین کە دوابڕیار چی دەبێت.

 

شایانی باسە عێراق شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگری کردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کرۆنا سنوورە زەوینییەکانی لەگەڵ ئێران داخست و ئیدارەی دەروازەی سنوورییەکانی عێراق لەمبارەوە وتی تا سێ ڕۆژ سنوورە زەوینییەکانی وڵاتەکەیان بەڕووی موسافیرە ئێرانییەکاندا داخست.

 

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، هاووڵاتییانی عێراقی کە لە ئێراندان ئەم یاسایە نایانگرێتەوە و هاوردەکردنی بەرهەمە جیاوازەکان لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت

 

 

 

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=149749

 

 

راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان

 K24- هه‌ولێر: // كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاندی دانوستانكاری هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق تێیدا به‌شدار بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانى سه‌ردانى شاندى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌ عێراقييه‌كان و محه‌مه‌د عه‌للاوى، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووی عێراق كرا.

دواتریش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ خرانه‌ روو، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ و بریتین له‌:

1- كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كه‌ين، كه‌ تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى عێراقى هه‌بێت و كارى جددى بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ عێراق و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بكات و جێگه‌ى بڕوا و متمانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بێت.

2- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌لايه‌ن عه‌ڵلاوييه‌وه‌ نراون بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه‌ نين، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين كه‌ پێويسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ شێوازى كار و به‌رنامه‌كه‌يدا بكرێته‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ حكومه‌تى ئاينده‌ داخوازيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، بهێنێته‌ دى.

3- داكۆكى و پێداگرى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رجه‌م مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌، پێكهاته‌كانى كوردستان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها لايه‌نى شه‌رعيى بڕيارده‌رن له‌ ده‌ستنيشانكردنى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى نيشتمانى و هاوسه‌نگى و سازان.

4- ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دياتى گه‌وره‌ى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى بووه‌ته‌وه‌ و به‌ وه‌رچه‌رخانێكى مه‌ترسيدارى مێژووييدا تێده‌په‌ڕێت، بۆيه‌ داوا ده‌كه‌ين كه‌ پێويسته‌ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و بگه‌نه‌ بڕيارێكى يه‌كگرتووى نيشتمانى.

5- له‌پێناو هێنادى ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى ديكه‌ى عێراق، له‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

https://www.kurdistan24.net/so/news/be0b8403-7bf2-4165-a3f2-e63addce03a3

 

شەممە, 22 شوبات 2020

نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له ساڵیادیی کۆچی سه‌ید محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم کرد

نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، به‌شداریی له ساڵیادیی کۆچی دوایی 

سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" له شاری تاران کرد.

 

بەبۆنەی یادی حەڤدەیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی لە تاران رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١/٠٢/٢٠٢٠ بەو بۆنەیەوە کۆرێکی ماتەمینی ساز کرد و "فه‌خرالدین عه‌زیز"، "شێرزاد قادر خورشید"، "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌لاء غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له‌م ڕێوڕ‌سمه‌دا بەشداربوون. 

 

له ڕێوڕ‌سمی حەڤدەیه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی سه‌ید "محه‌مه‌د باقر الحه‌کیم" چه‌ندین که‌سایه‌تی عێراقی و ئێرانی به‌شداربوون و له‌سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه‌یه‌ی عێراق هاتنه ئاخاوتن.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

 K24 – هه‌ولێر: // نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری ئه‌نجامیدا، دووپاتی كرده‌وه‌ دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه‌ و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،‌ پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه‌، هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاكاندا و دۆستایه‌تیی به‌هێزی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. 

 

https://www.kurdistan24.net/so/news/b6e1bae6-2aec-498b-8ef1-94969c71860a

 

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

 K24 – هه‌ولێر: // مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و هەروەھا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.
هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

 

چوار شەممە, 19 شوبات 2020

نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له کۆنفرانسی کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی کرد

نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، به‌شداریی له کۆنفرانس و پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی له شاری تاران کرد.

گروپی کۆمپانیای "تاپ ایونت" TOP EVENT به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس و پێشانگایەک بۆ کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی بانگهێشتنامەی فه‌رمى ئاراستەی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کرد بۆ بەشداری کردن لە کردنەوەی ئه‌م پێشانگايە و دوێنی سێشەمە رێکەوتی 18/٠٢/2020 "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتی ئێران، "سۆران عه‌لی ئەمین" بەڕێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن و هه‌روها "وڵات ئه‌سعه‌د پیرو" بەڕێوبەریی بەشی بازرگانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شدارییان له‌م پێشانگاکەدا کرد.

بەڕێوبەرانی پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی خۆشحاڵ خۆیان بە بۆنه‌ی ئامادەبوونی و بەشداری شاندیى نوێنەرایەتی حکومەتى کوردستان له تاران ده‌ربڕیی.

له کۆنفرانس و پێشانگای کۆمپانیاکانی بواریی بیناسازیی، چەندین کۆمپانیا، باسی کار و بەرنامەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبووەوە

 • پاپای ڤاتیكان ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ یەکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینەکان.

• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد لە بەرامبەر پەیام و ئامۆژگارییەكانی بۆ قوڵكردنەوەی گیانی ئاشتیخوازی و لێبووردن و بەیەكەوەژیان لە نێوان گەلانی جیهاندا.

 

ڤاتیكان (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و رەوشی بەیەکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و بارودۆخی كریستیانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد لە بەرامبەر پەیام و ئامۆژگارییەكانی بۆ قوڵكردنەوەی گیانی ئاشتیخوازی و لێبووردن وبەیەكەوەژیان لە نێوان گەلان و پێكهاتە جیاوازەكانی جیهان و عێراق و ناوچەكە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پوختەیەكی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە رووی بەیەكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی، كە هەمووان بە ئارامی و تەبایی دەژین و مومارەسەی مافە مرۆیی و ئایینی و كولتوورییەكانیان دەكەن، ئەمەش بەلای حكومەتی هەرێم، هەمیشە جێگەی بایەخ بووە. هەروەك پەناگەیەكی ئارامیش بووە بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر، كە بەهۆی توندوتیژی و بارودۆخی ناوچە جیاوازەكانی عێراق و سووریا روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

قەداسەتی پاپای ڤاتیكان ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كرد، لەو كەشە ئارامەی بۆ تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان رەخساندوویانە و شوێنی ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەیان كردۆتەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دەستەبەركردوون.

پاپای ڤاتیكان، سوپاسی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی کوردستانی كرد، كە هەمیشە بە تەنگ پێكەوەژیان و ئاشتی و تەباییەوە بووە، لە رووبەڕووبوونەوەی گوتاری توندڕۆیی و شەڕی تیرۆریش لە عێراق و ناوچەكەدا، كاریگەرییەكی زۆری هەبووە و بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی پێكهاتەكان و پارێزگاریكردن لە ماف و كەرامەتیان، قوربانی زۆری داوە.

لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە. ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە و بە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەری سەرۆکی حکومەت بوون بریتی بوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ، خاليد شوانی وەزیری هەرێم.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/february/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%D9%83%DB%8C-%D8%AD%D9%83%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D9%BE%D8%A7%D9%BE%D8%A7-%D9%81%D8%B1%DB%95%D9%86%D8%B3%DB%8C%D8%B3-%D9%83%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95%D9%88%DB%95/

 

كاردانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ میونشن

 K24- هه‌ولێر: // سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: گرنگی و سەرکردایەتی شاندی کوردستان وایکردووە، شاندی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن ناوێکی دیار بێت، شارەزایانیش پێیان وایە سەرکردە و شاندی وڵاتان بە تایبەت چاویان لە کۆبوونەوەیە لەگەڵ شاندی کوردستان.

دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی کوردستان، لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، بەراورد بە شاندی عێراق زۆر زیاترن، ئەمەش لە رووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لێکدانەوەی زۆر ھەڵدەگرێت، بەرپرس و بریاربەدەستانی جیھان، لەچاو شاندی عێراق گرینگیدانیان بە شاندی کوردستان زۆر زیاترە، بەشێوەیەک شاندە جیھانیەکان دوور لە شاندی عێراق، شاندی کوردستان دەبینن

بە رای شارەزیان ھیچ کاتێك کوردستان وەکو ھەرێمێك لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان نابیندرێت، ئەمەش وایکردووە شاند و سەرکردە جیھانیەکان، کۆنگرە و دیدارە نێودەوڵەتیەکان بە دەرفەتێك بزانن، تا لە نزیکەوە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و شاندە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

چەند ساڵێکە ھەرێمی کوردستان بەشدارێکی کارایە لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، بۆ ئەمساڵیش کە مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای کوردستان دەکات، بە ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ سەرکردە و شاندە باڵا و دیارەکانی جیھان، زیاتر لە بەشداری ساڵانی رابردوو ناوی کوردستان درەوشاوەترە.

 

پوخته‌ی دیداره‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ سێیه‌م رۆژی كۆنفرانسی میونشن

K24- هه‌ولێر: // لە سێیەم و کۆتا رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ ھەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێران، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەرپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە و ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق باسیان لێوەکرا.

لەگەڵ محه‌مه‌د جه‌واد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، جەخت لەسەر ھەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لەسەر بنەمای رێزگرتن و ئاستەنگەکان و ئاسایشی ناوچەکە قسەیان لێوەکراوە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ھەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوکان لە ناوچەکەدا و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە بوو.

شاندەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی زیاتر لە ٣٥ کۆبوونەوەی بینراو و نەبینراویان ھەبووە. تاکە شاندی بەشداری ٥٦ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنن، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا زۆرترین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ھەبووە.

سەرھەڵدانەوەی داعش و ھاوکاری و ھەماھەنگی وڵاتان لەگەڵ پیشمەرگە و ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لەبواری ئابووری، سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسیەوە کرۆکی کۆبوونەوەکان بووە.

 

پەڕەى 4 لەکۆى 146 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی