«سەلام رشدی» لەگەڵ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له تاران کۆبۆوه
«سەلام رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، دیداری کرد.
چه‌ند قوتابی هه‌رێمی کوردستان که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی عۆلووم و ته‌حقیقاتی تاران په‌ره به خوێندن ده‌ده‌ن، ئەمرۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ژانوییه‌ی ٢٠٢٣ سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن «سەلام عارف رشدی» جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، له نزیکه‌وه گوێبیستی گیر و گرفته‌کانی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان بوو که له قۆناغی ماسته‌ر له زانکۆی زانست و توێژینه‌وه‌ی (علوم و تحقیقات) تاران وانه ده‌خوێنن و به‌ڵێنیشی پێدان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گیر و گرفتانه‌یان بکات.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، «سەلام رشدی» ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بۆ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان خواست که به مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان کردووه.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2023، پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ، هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت.
سەرەڕای سنوورداری تواناکانی بەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا، توانیمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژەی جۆراجۆر لە شارەکانی کوردستان، لە بوارەکانی ڕێگەوبان و کشتوکاڵی و پیشەسازی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەنجام بدەین . ئەمە جیا لەوەی ساڵی ڕابردوو، لە بواری دیپلۆماسی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و ئەوروپا، ساڵێکی بەرهەمدار بوو.
بەڵام بە داخەوە، لە ساڵی ڕابردوودا، ڕووبەڕووی چەندین هێرش و پەلاماریش بووینەوە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، فاکتەرێکی ئاراميی و سەقامگیریی بووە لە عێراق و ناوچەکەدا و هيچ کاتێک مایەی هەڕەشە نەبووە بۆ هیچ لایەنێک. بۆیە هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، پارێزراو و جێگیر بێت و كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی بتوانین بە هاوکاری هەموو لایەک، درێژە بە پرۆسەی چاکسازییەکان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان بدەین. بە هیواین هەموو لایەک بەرژەوەندی نیشتمانیی بخەینە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە و ڕێز لە سەروەری یاسا بگرین.
ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و پەتا و قەیرانەکان و دەستەبەربوونی ئاشتی و ئاسوودەیی بێت بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ساڵى تازه‌ى زايينى، پيرۆز ده‌كات
ساڵى تازه‌ى زايينى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌کان، له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم ساڵى بهديهاتنى هيواكان و سه‌ركه‌وتن, بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و په‌تا و ناوخۆشييهكان بێت، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيرى، باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.
ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان، ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت. با له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى تازه‌دا، يهكڕيزى، تهبايى، پێكهوهيى، يهكترقبووڵكردن و هاريكاريى هاوبه‌ش، بكه‌ينه لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى په‌يوه‌نديى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان. پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ پاراستن و مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و فيدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، بۆ هه‌موو هاوكارييهكيش ئاماده‌يه له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، بۆ به‌ديهێنانى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئه‌منى له عێراق، به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات پارێزراو بن.
له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و دۆستان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزلهيهكگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌ده‌ين. له هاريكاريى هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و نه‌هێشتنى تيرۆرستان. پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى.
كار ده‌كه‌ين بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى زياترى فره‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، پاراستنى ديموكراسى، مافه‌کانی مرۆڤ، یه‌کسانی و ئازادييهكان. به ئومێد و گهشبينييهوه له ساڵى نوێ و داهاتوو دهڕوانين. هيواى تهندروستييهكى باش، سه‌ركه‌وتن، شادى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/12/31
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzanis-new-year-message/
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، كريسمس پيرۆز ده‌كات
يادى كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح، سڵاوى خواى لێ بێت، به گه‌رمى له هه‌موو خوشك و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى جه‌ژنێكى پڕ له شادى و كامهرانييان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم جه‌ژن له كه‌ش و دۆخێكى ئارام‌دا بكه‌نه‌وه و پشوويهكى خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به لانه و سهرزهمينى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و تهبايى لهنيوان هه‌موو پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانيدا ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ خوشك و برايانى مهسيحيمان و ته‌واوى پێكهاته‌كان، هه‌موومان پێكه‌وه كارده‌كه‌ين بۆ بنياتنانى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، بۆ وڵاتێك كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتييانى له هه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بن، بپارێزێت.
جه‌ژنى له‌دايكبوونى مه‌سيح له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و ئاشتى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بگه‌ڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2022/12/24
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەو زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێنینەوە.
باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگایی‌کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.
گەلی فەرەنسا چەندین جار پشتیوانی ئێمەی کردووە. ئێمە زۆر شتی هاوبەشمان هەیە؛ ئێمە بەیەکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە و میوانداری ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی توندوتیژی و شەڕەوە ئاوارە بوون. ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییەی لە نێوانماندا هەیە، زۆر لە ئەجێندای ڕقاوی ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەهێزترە.
سه‌رۆك وه‌زيران ميلۆنى، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى ڕۆما ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2022/12/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جيۆرجيا ميلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاليا كرد كه به يه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ورووپا، هاتووه‌ته عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، پيرۆزباييى كريسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى له خاتوو ميلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاليا دووپات كرده‌وه بۆ هاريكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و سياسى و مرۆيى و هاريكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران خاتوو ميلۆنى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى گرنگييهكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌هێزى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانى، هه‌روه‌ها پشتگريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ له‌ناوبردنى يهكجاريهكيى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌م ميانه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران خاتوو ميلۆنى، به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى ڕۆما بانگهێشت كرد.
به‌رنامه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران خاتوو ميلۆنى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئيتاليا له چوارچێوه‌ى هاوبهپمانيى نێودهوهڵهتيى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى و ڕۆڵى ناتۆ له عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكرايينا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دیداریی کرد.
"دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠/١٢/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و "سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بە گشتی باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و دوو لایه‌ن، به تایبه‌ت باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێرانیان کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی کێشەکانی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران کرد و له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیشدا هەروەها باسی ئەو کێشانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی سەردانی ئێران دەکەن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "دکتۆر مووسا عه‌لیزادە ته‌باته‌بایی" بەرپرسی بەشی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەری ئه‌و کێشانه‌یدا که ڕووبه‌ڕووی قۆتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانی لە وڵاتی ئێران ده‌بێته‌وه و هەروەها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هەرێمی کوردستان که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گەیشتە قه‌ته‌ر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/12/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر گەیشتە ده‌وحه‌ى پايته‌خت.
له‌م سه‌ردانه‌يدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ته‌ك ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان، ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ياريى كۆتاييى جامى جيهانيى تۆپى پێ ده‌بێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنمان ته‌نيا به تهبايى و يهكڕيزى ده‌كرێت
به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/12/17 له سلێمانى به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى حكوومى و حزبى و سه‌ربازى و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌رانى، ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆ به‌ڕێوه‌چوو كه به‌رله نزيكه‌ى دوو مانگ له ئه‌ركێكى ئه‌منيدا دژ به تيرۆرستان له گه‌رميان شه‌هيد بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكارى باڵاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وته‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خوێنده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى شه‌هيد ئاكام،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
سڵاوتان لێ بێت،
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م ڕێوره‌سمه خه‌مگينه‌دا به‌شدارين بۆ ئه‌وه‌ى ڕێز و پێزانين بۆ خه‌بات و قوربانيدانى گه‌نجێكى فه‌رمانده نيشان بده‌ين و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانيدا دووپات بكه‌ينه‌وه. ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه، له ئه‌ركى نيشتمانيى پاراستنى كوردستاندا، گيانى به‌خشى و شه‌هيد بوو. شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى بوێر و چاونه‌ترسى هێزه‌كانى كۆماندۆ، وه‌كوو هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى لێى ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ميشه خۆى له ڕيزه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له كوردستان بووه و قه‌ت نه‌يهێشتووه پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى ديكه‌ى هێزه‌كه‌ى، پێش ئه‌و بگه‌نه به‌ره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن.
ئه‌و به گيانێكى نيشتمانيانه و به ئاكار و ڕه‌وشتێكى به‌رز و به بڕواى به‌تينى به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، هه‌ميشه ئاماده‌ى قوربانيدان بووه و دواجاريش هه‌ر وا كه‌وته‌وه و له ئه‌ركى به‌رگرى و پاراستنى كوردستاندا دژ به تيرۆرستان شه‌هيد بوو. دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌م و پهژارهتانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيد ئاكام به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها لێره‌دا سڵاو بۆ گيانى پاكى هاوڕێى شه‌هيد، شه‌هيد مولازم زوهێرى هاوسه‌نگه‌رى ده‌نێرين.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
مێژووى گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى پڕ سه‌روه‌رييه، به قوربانيدان و خوێنى هه‌زاران شه‌هيد و فرمێسك و ئازارى هه‌زاران دايك و باوكى جگه‌رسووتاوى ئه‌م وڵاته تۆمار كراوه. ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى گه‌لى كوردستان، قه‌واره‌ى سياسى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رى ڕه‌نج و خه‌بات و قوربانيدانێكى بێ وێنه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌مانن. ئێمه هه‌موومان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدان و ئازار و قوربانيى خانهوادهكانيانين. لێره‌وه به ڕێز و شكۆوه يادى ئه‌و قاره‌مانانه دهكهينهوه كه به گيانى پاكيان خاك و گه‌لى كوردستانيان پاراست. باش‌ترين وه‌فادارى بۆ شه‌هيدان و كه‌سوكارى سهربهرزيان، پاراستنى ئه‌و دهستكهوتانهى گه‌لى كوردستانه كه به خوێنى ئه‌وان به‌ده‌ستهاتوون.
به‌ڕێزان،
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆز و نائاراميدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى جدديدايه، له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به يهكڕيزى و تهبايى و قبووڵكردنى يه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتى و تهبايى و يه‌كڕيزيى پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى هه‌يه. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به تهبايى و يهكڕيزيمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌يى و سه‌نگ و قورساييمان له به‌غدا و لاى هاوپه‌يمانان و دۆستانمان له جيهان، به تهبايى و يهكڕيزيمان ده‌بێت.
دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتر، شكستى هه‌موومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه. هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى، به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى سه‌رده‌كه‌ون. شكستى هيچمان سه‌ركه‌وتنى ئهويتر نييه. سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌موومان پێكهوهيه. له يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهييدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه براوه و سه‌ركه‌وتوون. له ناته‌بايى و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى يهكتردا، هه‌موومان دۆڕاو و شكستخواردووين.
بۆيه ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا جارێكى ديكه داوا له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كه‌ين كێشه و ناكۆكى به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ريان بكه‌ن. يهكڕيزى و تهبايى بپارێزن. با پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوويهكى باشتردا بۆ گه‌لى كوردستان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه.
جارێكى تر سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيد ئاكام عومه‌ر و هه‌موو شههيدانى كوردستان. سڵاو له هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى كوردستان كه بۆ پاراستنى وڵات هه‌ميشه گيانلهسهردهستن.
هه‌موو لايه‌كتان به خێر بێن و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
سوپاستان ده‌كه‌م.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-our-survival-and-victory-can-only-be-achieved-through-solidarity-and-unity/