"نازم دەباغ" لهگهڵ "هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و قونسووڵی ژاپۆن لە ئێران دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لهگهڵ"هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی" قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران کۆبۆوە.
ئەمرۆ یەکشەمە رێکەوتی ٣/٧/٢٠١٦ "هاچیمە ئویدا" راوێژکاری سیاسی و "کەیجی سوزوکی" قونسووڵی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "سۆران عهلی ئهمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا دوو لایهن بهتایبهتی باسیان لەبارەی باروودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان کرد و به گشتیی لهسهر رووداوهکانی ئهم دواییانهی عێراق ئاخاوتنیان کرد.
له درێژهدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێروانینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەر باروودۆخەکان بۆ شاندی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران روونکردنەوە و بەتایبەت تهئکیدی لهسهر رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستانی کرد لە دۆستەکانی لە بوارهکانی ئابووریی و سیاسیی و بوارە جیاوازەکاندا.
له بهشێکی دیکهی ئهم کۆبوونهوهیهدا "هاچیمە ئویدا" دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هاوکاربووە و لە داهاتووشدا له هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.
راوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تارانیکرد بۆ ئەو سەرنج و روونکردنەوانە و هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایهن توندوتۆڵتر بکرێت و حکوومەتی ژاپۆن لهوه زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات لەشەری دژیی تیرۆر و یارمهتی بهخشین بە ئاوارەکان.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لهگهڵ"سهلاح البهنای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێراندیداریی کرد.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢/٧/٢٠١٦ "سهلاح البهنای" قونسووڵی میرنشینی کوێت لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و هەر یەک لە "سۆران عهلی ئهمین" و "سەلام عارف روشدی" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا "سهلاح البهنای" لەبەر تازە دەستبەکاربوونی لە کۆماری ئیسلامی پێی خۆشبوو سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات و لە نزیکەوە خۆی بە نوێنەریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانبناسێنێت.
له بهشێکی دیکهی ئهم کۆبوونهوهیهدا قونسووڵی میرنشینی کوێت لە تاران، پرسیاری لەبارەی بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شەڕیی داعش کرد.
"نازم دەباغ" سەرکەوتنی بۆ "سهلاح البهنای" لە کارە تازەکەیدا خواست و باروودۆخەکەی بۆ روونکردەوە و بەتایبەت رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان بهرز نرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانله بهشێکی دیکهی قسهکانیدا باسی پەیوەندییە دیڕینەکان و تازەی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی کوێتی کرد و باسی لە چاوەڕوانی هەرێمی کوردستان کرد لە دۆستەکانی لەو بارودۆخەی ئێستادا.
لە کۆتاییدا "سهلاح البهنای" هیوای خواست کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایهن توندووتۆڵتربێت و حکوومەتی میرنشینی کوێت زیاتر هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت لەشەریی دژی تیرۆر و داڵدەدانی ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق.
نازم دهباغ له تاران لهگهڵ محهمهدى حاجى مهحموود دیداریی کرد
جهماوهرنیوز:مامۆستا "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له شاری تاران لهگهڵ بهرێز "محهمهدى حاجى مهحموود" کهسایهتی ناسراویی کورد کۆبۆوه.
ئێوارهى رۆژى 23ى حوزهیرانى 2016، بهرێز"محهمهدى حاجى مهحموود" به ئامادهبونى "مهلا لوقمان" بهرپرسى مهکتهب و ژمارهیهک له ئهندامانى مهکتهبى پهیوهندییهکانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له شوێنى تایبهتى خۆى له تارانى پایتهختى ئێران چاویکهوت به مامۆستا "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له کۆمارى ئیسلامى ئێران.
له دیدارێکدا باس له رهوشى سیاسى ئهمڕۆى کوردستان و عێراق و ناوچهکه کرا و تیشک خرایه سهر ئهو دۆخهى ناوچهکه و عێراقى گرتۆتهوه، ئهو گۆڕانکارى و رووداوانهش باسیان لێوهکرا که له ماوهى رابردوو روویانداوه و تا ههنووکه بهردهوامیان ههیه، کاریگهریى رووداوهکانى ناوچهکهش لهسهر پرۆسهى سیاسى عێراق شیکرانهوه، بهتایبهتیش مهترسى هێرش و پهلاماردانهکانى چهکدارانى داعش و ئهو گۆرانکاریانهى له ئایندهدا روبهرووى ناوچهکه دهبێتهوه.
له بهشێکى ترى دیدارهکهدا بهرێز "محهمهدى حاجى مهحموود" بهگرنگییهوه باسى قارهمانێتى و تواناى هێزهکانى پێشمهرگهى کوردستانى کرد که له ئێستادا بهو توانا کهمهوه بهرهنگارى گهورهترین هێزى تیرۆرستان بۆتهوه که له برى ههموو جیهان شهڕه دهکات، ئهمهش مایهى سهرفرازیى و شانازیه بۆ گهلى کورد که خاوهنى پێشمهرگهیه که له ئێستادا ههموو جیهان شانازى پێوهدهکهن نهک تهنها گهلى کورد.
ههر لهو دیدارهدا باس له دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئاوهدانى ههرێمى کوردستان کرا و تهئکید لهسهر ههوڵدانى زیاتر کرایهوه لهپێناو نههێشتنى قهیرانى دارایى و ئابوورى که ههرێمى کوردستان روبهروى بۆتهوه، ههروهها ئهو بۆشاییه ساسیهى گۆڕهپانى ههرێمى گرتۆتهوه بهپێویستیش زاندرا ههمولایهک کۆتایى به کێشهکان بهێنن له چوارچێوهى ئهنجوومهنێکى نیشتمانى کۆببنهوه و سود لهو گۆرانکارییهى ناوچهکه وهربگرن.
له لاى خۆیهوه مامۆستا "نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له ئێران رۆڵى بهرێز "محهمهدى حاجى مهحموود" و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بهرز نرخاند لهروبهروبونهوهى دوژمنان ، که ههر لهسهرهتاى ئهم شهڕه نهخوازراوه له بهرهکانى پێشهوه بوون و پارێزگاریان له خاکى کوردستان کردووه لهو پێناوهشدا چهندین فهرمانده و پێشمهرگهى قارهمانى شههید و بریندار بووه، ههروهها جهختیشى لهسهر ئهوه کردهوه که لهئێستادا هێزه کوردییهکان پێویستیاین به یهکریزیی و تهباى ههیه لهپێناو بهدهستهێنانى سهرجهم مافهکان و گهیشتن به سهربهخۆیى گهلهکهمان.
رووداو – هەولێر: لە لایەن ئاسۆ سەراوی ـ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: پاساوی تۆپبارانکردنی سنووری شارەدێكانی حاجی ئۆمەران و سیدەكان لە لایەن تۆپخانەكانی ئێران، بوونی چالاكیی چەكداری پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران- حدكا و حیزبی دیموكراتی كوردستان- حدك-ە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) و حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) چالاكی چەكدارییان هەیە، ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنیهەندێک ناوچەی سنووری كردووە و ئێران بەڕاشكاوی بە ئێمەی گوت هەتاوەكو چالاكی سەربازی هەبێت، بوردوومانیش دەبێت.
نوێنەرەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران روونیشیكردەوە: "بەپێی رێككەوتنێكی پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەردوو لایەنی ئێرانی و حیزبەكانی رۆژهەڵات، نابێت هیچ چالاكییەكی چەكداری لە رێگای هەرێمی كوردستانەوە دژی ئێران بكرێت، بە پێچەوانەشەوە نابێت ئێران تۆپبارانکردنی سنوورەكان بكات، بەڵام دیارە پێشێلی ئەو رێككەوتنە نەكراوە".
"نازم دەباغ" روونیشی كردەوە ئێران لەبارەی هێرشەکان گوتوویەتی "بۆ توركیا بۆ قسە ناكەن، بەڵام بۆ ئێمە هاوارتان لێ هەڵساوە؟"
كاتژمێر 09:00-ی رۆژی یەكشەممە 26-6-2016، تۆپخانەكانی ئێران، بە بیانووی هەبوونی بنكە و بارەگای پێشمەرگەكانی حدكا و حدك، دەستیان بە تۆپبارانكردنی دەڤەری سیدەكان و شارەدێی حاجی ئۆمەران كرد لە باشووری كوردستان، تاوەكو ئێستاش تۆپبارانەكە بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە 5 كەس برینداربوون.
"نازم دەباغ" لەگەڵ "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران کۆبۆوە
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، لەگەڵ "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران دیداریی کرد.
لەسەر بانگهێشتی "ریزا هاکان تەکین" Riza Hakan Takin باڵیۆزی وڵاتی تورکیا لە ئێران، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 22/6/2016 سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای کرد و لە لایەن باڵیۆزی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا "ریزا هاکان تەکین" بەخێرهاتنی گەرمی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و باسی لە خۆی کرد کە دەمێکە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر پەروەندەی عێراق و ئێران و کورد کاردەکات و گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای بەرز نرخاند بەتایبەت لە بواری ئابوورییە و لە دیدارەکەدا جەختکرا کە پێویستە ئەم پەیوەندییانە بەهێز بکرێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دوو لایەن سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکان و بەتایبەت داعش هاتنە ئاخاوتن و باروودۆخی ئێستای ناوچەکە و هەروەها گرینگی تورکیا و ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێکرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا "نازم عومەر دەباغ" دڵنیاییدا کە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پتەوکردنی پەیوەندییەکانییەتی و بە ئەندازەی یەکتری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگە بەتایبەت هەر یەک لە تورکیا و ئێران تایبەتمەندییەتی خۆی هەیە لە جوگرافیای ناوچەکەدا.
لە درێژەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی زیاتریی هاوکارییەکانە لەو قەیرانەی ئێستادا و هەروەها شەڕ لەگەڵ داعش، پێویستە هەر وەکوو لە سەرەتاوە ئێران و تورکیا و بەتایبەتی هاوپەیمانان ڕۆڵی گرینگیان هەبووە لە هاوکاریی دژی داعش.
"نازم دەباغ" لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەویەدا باسی ڕۆڵی گرینگی هێزیی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێویستە لە پڕۆسەی سیاسیی ئەمڕۆ زیاتر پشتیوانی لە کورد بکرێت هەر وەکوو چۆن لە شەڕی داعش هێزی پێشمەرگە ڕۆڵی گرینگی هەیە هەر بەو جۆرە لە چەسپاندیی ئارامی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و عێراق ڕۆڵی گرینگ دەبینێت.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا "ریزا هاکان تەکین" باڵیۆزی وڵاتی تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و داوای زیاتری ئەم جۆرە چاوپێکەوتنانە کرد بۆ گۆڕینەوەی بیر و بۆچوونەکان و ڕاوێژکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی هاوبەشی باڵیۆزخانەکانی نیوزلەندا و ئوسترالیا لە عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـى٦ـى٢٠١٦، لە سەلاحەددین، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز جەیمس مۆرنوو باڵیوزی نیوزلەندا لە عێراق و جۆناسان گێلبێرت جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا شاندی میوان، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و ڕێز و سڵاوی هەردوو حکوومەتی نیوزلەندا و ئوسترالیایان بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەیان کرد لە شکاندنی تیرۆریستان و پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر دەربڕی و بە گرینگ و کاریگەریان لە قەڵەم دا. خۆشحاڵیی خۆشیان نیشان دا کە لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، وڵاتەکانیان شانبەشانی هەرێمی کوردستان دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن و تەئیکیدیان کردەوە کە پێشمەرگە بە ئازایەتیی خۆی، لەجیاتی هەموو جیهانی ئازاد شەڕ دەکات و توانیویەتی تیرۆریستان تێکبشکێنێت. دواتریش داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد سەرنج و تێڕوانینی خۆی بۆ دۆخی ناوچەکە بخاتەڕوو و بەرچاوڕوونیی زیاتریان بداتێ.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، باسی شەڕی داعش و ئەو تەحەدیاتانە كرد كە ڕووبەڕووی گەلی كوردستان بوونەتەوە. لەبارەی شەڕی داعش و تیرۆر، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە داعش دوژمنی هاوبەشی هەموو مرۆڤایەتییە و لەهەرجێیەک ئازادی و مرۆڤایەتی هەبێت تیرۆریستان پەلاماری دەدەن، هەر بۆیە مایەی خۆشحاڵییە کە لە شوێنی زۆر دوورەوە ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و مرۆڤایەتی و ژیان هەیە هاتوون بەشداریی تێکشکاندنی تیرۆریستان بکەن. سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جدیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و ڕەوشی ناوچەکە تەوەرەێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
نێچیرڤان بارزانی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسی لە سان پترسبۆرگ بەسەر دەكاتەوە
لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ ڕووسیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17-6-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسی ڕووسی لە سان پترسبۆرگ كرد و لەلایەن سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆكەوە پێشوازی لێكرا.
لەو سەردانەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەشی كوردناسی بەسەر كردەوە و بەناو هەموو ئەو دەستنووس و ئەرشیفە دەوڵەمەندەدا گەڕا كە باس لە كورد و كوردستان و كوردناسی دەكەن و چەندین دەستنووس و بەڵگەنامەی بەهاداری لەسەر مێژووی كورد و كوردستان و ئەو بەرهەمانەی كە لەسەر كورد و كورستان نووسراون، تێیایدا هەڵگیراون.
هەروەها لە بەشەكانی دیكەی ئەنستیتۆكە، چەندین دیكۆمێنت و بەڵگەنامەی مێژووییی بەهادار و نەخشە و دەستنووسی كۆنی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە مێژووی دروستكردنی ئەنستیتۆكە و چۆنیەتیی كاركردن و بەرهەمەكانی لە بەڕێوەبەران و تیمی ئەنستیتۆكەوە بیست.
پاشان لە وتەیەكدا كە لە دەفتەری یادگاریەكانی ئەنستیتۆكەدا نووسی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ئەنستیتۆی لە سان پترسبۆرگ دەربڕی و بەتایبەتی ئاماژەی بەوە دا كە بینینی بەشی كوردی و ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندەی كە لە بەشی كوردی ئەنستیتۆكەدا هەیە، مایەی خۆشحاڵی بوو و شتێكی گرنگە و نیشانەی پەیوەندیی قووڵی كوردستان و ڕووسیایە، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەران و تیمی بەڕێوەبردنی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا لە شاری سان پترسبۆرگ خواست.
هەر لە ئەنستیتۆكە بەڕێزیان چاوی چاوی بە خاتوو یەڤگینیا ڤاسیلیڤای ئەكادیمیسیەنی ڕووسی کەوت كە سەرپەرشتیی بەدەستهێنانی زۆرترین بڕوانامەكانی ماستەر و دكتۆرای قوتابیانی كوردی كردووە هەر لە ساڵانی بەر لە نیوەی یەكەمی سەدەی ڕابردوو تا ئەمساڵانەی دوایی. بەڕێزیان بە فەرمی خاتوو ڤاسیلیڤای بانگهێشتی هەرێمی كوردستان كرد و خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیان دەربڕی.
لە دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی و خەڵكی كوردستانی بۆ دڵسۆزی و خەمخۆری ئەو مامۆستایە لەگەڵ قوتابیانی كورد و خۆشەویستی بۆ كوردستان، دەربڕی.
لە دیداریدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، لاڤرۆڤ پشتگیریی ڕووسیا بۆ كوردستان دووپات دەكاتەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-6-2016 لە میانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێز سێرگێ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز لاڤرۆڤ بەخێرهاتنێكی گەرمی بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد و خۆشحاڵیی خۆی بەو سەردانە دەربڕی. دواتر باسی لە پەیوەندییە تۆكمەكانی نێوان هەولێر و مۆسكۆ كرد بەتایبەتی كە ساڵانێكە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هەیە و كۆمپانیاكانی بواری وزەی ڕووسیا لە هەرێمی كوردستان چالاكییان هەیە، هەروەها تیشكی خستە سەر هاوكارییە سەربازییەكانی مۆسكۆ بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعشدا كە هەموویان نیشانەی هەبوونی پەیوەندییەكی باشن لە نێوان هەردوولادا، جەختی لەوەش كردەوە كە لەسەر پەیوەندیی دۆستانە و هاوكارییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا بەردەوام دەبن.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازیە و باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی دێرینی نێوان خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرد و سوپاسی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی ڕووسیای كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا پێشكەش بە هەرێمی كوردستانی كردوون و هیوای خواست كە ئەو هاوكارییانەی ڕووسیا بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.
بەرێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها كارەكانی كۆمپانیای گازپرۆم نەفتی لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوە دا كە هەبوونی كونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر نیشانەی ئەوەیە پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان هەولێر و مۆسكۆدا هەیە و هیوای خواست پەیوەندییەكان لە بوارەكانی ئابووری، سیاسی، كەلتوری و كشتوكاڵ زیاتر پەرەیان پێ بدرێت و لەو بوارانەدا هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان بكەن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كرا كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و حكوومەتی هەرێمیش بە باشترین شێوە پێشوازی لێكردوون و خزمەتگوزاریی پێویستی پێشكەش كردوون، لەمبارەیەشەوە بەڕێز لاڤرۆڤ دەستخۆشی لەو هەنگاوانەی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد و بەرزی نرخاند.
تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە بەگشتی و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش بەتایبەتی و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی عێراقی ئەمەریكی دەكات
ڕۆژی یەكشەممە 19ـی 6ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی عێراقی ئەمەریكی كرد كە پێكهاتبوو لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی عێراق و بڕێت مەكگورگ نوێنەری سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و مەتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی عێراق و ئەمەریكا.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەیان لە شەڕی دژی تیرۆریستان لە بەرەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە سەرۆك بارزانی كرد و كورتەیەكیان لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە فەلووجە و پارێزگای نەینەوا و هەروەها سووریا بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد.
هەر لەم دیدارەدا ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی عێراق ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی گەورە و شەڕی تیرۆریستان بەرز نرخاند و داوای قووڵتركردنی متمانە و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە هاوبەشێكی ڕاستەقینەی عێراق و هاوپەیمانانە لە شەڕی تیرۆریستان و ئازادكردنی موسڵدا و، پابەندبوونی حكوومەتی عێراقی بە ئیلتزاماتی ئەمنی و سەربازیی نێوان هەردوو لا لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ دووپاتكردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەر یەكە لە نوێنەری سەرۆك ئۆباما لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق باسیان لە بایەخ و گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی كۆسپ و بەهەڵەتێگەییشتنەكانی نێوانیان كرد. هەروەها پاڵپشتی و پشتیوانیی وڵاتەكەیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە داعش دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكە، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە هێزە عێراقییەكان كرد لە شەڕی فەللووجە و ڕایگەیاند كە ئەولەویەتی سەرەكیی هەرێمی كوردستان شەڕی داعشە. هەورەها هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئەمەریكای بە پێویست زانی بۆ یەكلاییكردنەوەی گرفتەكان و تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە كاری هاوبەشدا پێویستە لە نیگەرانییەكانی یەكتر بگەین و گرتنەبەری نەهجی هەڵەیش بۆ مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان دەبێتە هۆی قووڵتربوونی گرفتەكان.
لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بوونی پلانی هاوبەشی سیاسی و ئەمنی و سەربازی بۆ ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ كرایەوە و باسیش لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و گرفتە ئابوورییەكان كرا.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم ئامادەبوون.
ڕۆژی شەممە 4ـی 6ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەڕەنسیس فیلۆن سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ئەندامی پارلەمانی ئێستای فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە چەند سێناتۆر و پارلەمانتاری پارتی كۆماریی فەڕەنسا و كونسوڵی ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر.
لە دیدارەكەدا سەرۆك وەزیرانی پێشووی فەڕەنسا ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و پێزانینیشی بۆ خەڵكی كوردستان هەبوو كە بوونەتە پەناگەی خەڵكی ئاوارە و لێقەوماو. هەروەها وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد، ئەوەیشی خستەڕوو كە بۆ دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە هاتوونە كە لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆر دەكەن و ئەوەیشی باس كرد كە دەیانەوێ هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ یارمەتیدانی زیاتری گەلی كوردستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و سەرۆك و حكوومەتی فەڕەنسای كرد كە لەكاتی تەنگانەدا پشتیوان و یارمەتیدەری گەلی كوردستان بوونە و لە وتەیەكدا باسی لە هەڕەشەی تیرۆر و توندڕۆیی و سەرەتاكانی هاتنی داعش كرد و ئاماژەی بەوەدا كە داعش تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر پێكهاتەیەكی دیاریكراو بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و ژیان و ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەولێكی جدی و هەمەلایەنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە لە بوارەكانی سەربازی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و كۆمەڵایەتیدا. لەبارەی مەسیحییەكانی كوردستانیش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستە ڕوو كە چارەنووسی هەموومان لەم وڵاتە پێكەوە بەستراوە و بە خوشك و برا مەسیحییەكانم ڕاگەیاندووە كە بیر لە جێهێشتنی وڵات نەكەنەوە یان هەموومان بەیەكەوە دەمرین یان بەیەكەوە بە ئازادی و سەربەستی دەژیین. ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە لەنێو خەڵكی كوردستان هیچ جۆرە حەساسییەتێكی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بوونی نییە و پێكەوەژیان شێوەی فەرهەنگێكی مێژوویی وەرگرتووە. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی بۆ شاندی میوان باس كرد كە دەبێ بیر لە قۆناغی دوای داعش بكرێتەوە و ڕێككەوتنێكی وا بكرێت كە ژیانی پێكهاتەكان و ئاسوودەییان گەرەنتی بكرێت كە چیتر تووشی كارەسات نەبنەوە.
سەرۆك بارزانی داوایشی لە شاندی میوان كرد كە بەردەوام بن لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و پشتیوانیكردنی مافەكانی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
More...
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات
نازم دهباغ له وتووێژ لهگهڵ ڕۆژنامەی همدڵی: "کوردستانی گهوره" دروشمی ئێمه نییه
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات