نێچیرڤان بارزانی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسی لە سان پترسبۆرگ بەسەر دەكاتەوە

لە دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ ڕووسیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17-6-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسی ڕووسی لە سان پترسبۆرگ كرد و لەلایەن سەرۆك و دەستەی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆكەوە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەشی كوردناسی بەسەر كردەوە و بەناو هەموو ئەو دەستنووس و ئەرشیفە دەوڵەمەندەدا گەڕا كە باس لە كورد و كوردستان و كوردناسی دەكەن و چەندین دەستنووس و بەڵگەنامەی بەهاداری لەسەر مێژووی كورد و كوردستان و ئەو بەرهەمانەی كە لەسەر كورد و كورستان نووسراون، تێیایدا هەڵگیراون.

هەروەها لە بەشەكانی دیكەی ئەنستیتۆكە، چەندین دیكۆمێنت و بەڵگەنامەی مێژووییی بەهادار و نەخشە و دەستنووسی كۆنی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە مێژووی دروستكردنی ئەنستیتۆكە و چۆنیەتیی كاركردن و بەرهەمەكانی لە بەڕێوەبەران و تیمی ئەنستیتۆكەوە بیست.

پاشان لە وتەیەكدا كە لە دەفتەری یادگاریەكانی ئەنستیتۆكەدا نووسی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی ئەنستیتۆی لە سان پترسبۆرگ دەربڕی و بەتایبەتی ئاماژەی بەوە دا كە بینینی بەشی كوردی و ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندەی كە لە بەشی كوردی ئەنستیتۆكەدا هەیە، مایەی خۆشحاڵی بوو و شتێكی گرنگە و نیشانەی پەیوەندیی قووڵی كوردستان و ڕووسیایە، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ بەڕێوەبەران و تیمی بەڕێوەبردنی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا لە شاری سان پترسبۆرگ خواست.

هەر لە ئەنستیتۆكە  بەڕێزیان چاوی چاوی بە خاتوو یەڤگینیا ڤاسیلیڤای ئەكادیمیسیەنی ڕووسی کەوت كە سەرپەرشتیی بەدەستهێنانی زۆرترین بڕوانامەكانی ماستەر و دكتۆرای قوتابیانی كوردی كردووە هەر لە ساڵانی بەر لە نیوەی یەكەمی سەدەی ڕابردوو تا ئەمساڵانەی دوایی. بەڕێزیان بە فەرمی خاتوو ڤاسیلیڤای بانگهێشتی هەرێمی كوردستان كرد و خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانیان دەربڕی.

لە دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی و خەڵكی كوردستانی بۆ دڵسۆزی و خەمخۆری ئەو مامۆستایە لەگەڵ قوتابیانی كورد و خۆشەویستی بۆ كوردستان، دەربڕی.

Read کد خبر: 1862

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی