رۆڵی کورده‌کان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ده‌بێت له داهاتوودا له‌به‌رچاو بگیردرێت/ داعشی سه‌ربازی و ئه‌منی کۆتایی هاتووه، به‌ڵام بیرۆکه‌ی داعش ده‌توانێت درێژه‌ی هه‌بێت
کۆنفڕانسی "عێراقی دوای داعش" به ئاماده‌بوونی چوار به‌پرس و دیپلۆماتکاری پێشووی عێراق و ئێران له‌وانه "سادق خه‌رازی" باڵیۆزی پێشووی ئێران له فه‌ڕه‌نسا، "حه‌سه‌ن داناییفهڕ" باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران، "موحسن حه‌کیم" راوێژکاری باڵای مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراق و "ره‌زا قه‌زوینی" به‌پرسی به‌شی بیرۆکه‌ی ته‌کفیری ناوه‌ندی هابیلیان له لایه‌ن ناوه‌ندی دیپلۆماسی ئێرانی و له هۆڵی کۆنفڕانسه‌کانی رۆژنامه‌ی اطلاعات به‌ڕێوه‌چوو.
حه‌کیم: عێراق بۆ گه‌یشتن به ئه‌من و ئاسایش، پیویستی به ئاشتی نیشتمانییه
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا، "موحسن حه‌کیم" رایگه‌یاند که داعش پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره بوو که ده‌یویست ناوچه‌که به تایبه‌ت هێڵی به‌رگری تێکبدات. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: نامه‌وێت باسی ریشه‌کانی بیرۆکه‌ی داعش بکه‌م، چونکه زیاتر ته‌رکیز له‌سه‌ر لایه‌نی کرده‌وه‌ییان ده‌که‌مه‌وه.
حه‌کیم داعشی به نه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده ناساند و وتی: دوای رووخانی سه‌دام نه‌وه‌ی یه‌که‌می ئه‌لقاعیده‌مان له عێراق بینییه‌وه، داعش هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته گه‌ڕ تاوه‌کوو به دروستکردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێ یه‌کێتی ناوخه‌ڵک تێکبدات، بێنه پێشه‌وه‌و هه‌موو عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ش تووشی کێشه‌و قه‌یران بکه‌ن، ئه‌وان ئامرازێک بوون له ده‌ستی ئیستعمار و دوژمن.
حه‌کیم سێ هۆکاری گرنگ به هۆکاری شکستی داعش ناوبرد که بریتین بوون له: فه‌توای مێژوویی سیستانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خه‌ڵکی عێراق و ئاماده‌بوونی گه‌نجانی عێراقی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان. حه‌کیم هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێمه بینیمان که داعش له سه‌دا ٤٠ی خاکی عێراقی داگیرکردبوو، ئێستا و له ئاکامی خه‌باتماندا ته‌نها له سه‌دا ٤ی خاکی عێراق له‌ده‌ستی داعش ماوه.
حه‌کیم له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی ئازادی موسڵداو وتی: به پێی دوایین زانیارییه‌کان له ئێستادا ته‌نها ٥٠٠ مه‌تر له خاکی موسڵ له ده‌ستی داعشدا ماوه که به هیوای خوا به‌م زووانه ئه‌و ناوچه‌ش رزگار ده‌کرێت. داعش ئێستاش چه‌ند شارێکی بچووکی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا به‌ده‌سته‌وه‌یه که هیوادارین تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ئه‌و ناوچانه‌ش رزگار بکرێن. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بیر له پلان و به‌رنامه‌ی دوای داعش بۆ داهاتووی عێراق بکه‌ینه‌وه. له‌م بواره‌دا چه‌ند بابه‌تێک هه‌یه که ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیردرێت.
حه‌کیم درێژه‌ی ژیانی داعش به شێوه‌ی نهێنی و ژێرزه‌مینی به بابه‌تی یه‌که‌م زانی که ئه‌من و ئاسایش ده‌کاته ئامانج و وتی: یه‌کێک له بابه‌ته‌کانی عێراقی دوای داعش بابه‌تی ئه‌منییه. له‌و کاته‌دا هه‌رچه‌ن داعش له رووی زه‌وی بوونی نابێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌ی شانه نهێنییه‌کان ئه‌من و ئاسایش بکاته ئامانج، بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه که رێکخراوه ئه‌منی و ئیستخباراتی و پۆلیسییهکانمان رێکبخه‌ینه‌وه.
حه‌کیم وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که له‌م بواره‌دا حکومه‌تی عێراق چه‌ندین هه‌نگاوی ههڵناوهو سه‌رکه‌وتنی باشیشی به‌ده‌ست هێناوه، وتی: ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک رۆژانه له به‌غدا ده‌یان ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و خۆته‌قاندنه‌وه روویده‌دا، ئێستا و له پێنج مانگی رابردوودا ٨ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان ته‌قیوه‌ته‌وه که زۆربه‌یان له ده‌وروبه‌ری به‌غدا بووه.
ناوبراو وێڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به به‌هێزکردنی بنه‌ما ئه‌منی و ئیستخباراتییه‌کانی عێراق ده‌کرێت به‌ره‌ورووی داعش ببینه‌وه ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گرنگی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان کرده‌وه‌و وتی: به پێی دوایین ئاماره‌کان تا ئێستا نزیکه‌ی دوو ملیون ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆیان. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ریکلامانه‌ی که ده‌ڵێن گرنگی تایبه‌ت به ئاواره‌کان نه‌دراوه، ده‌بێت بڵێم جگه له دوو شوێن له هیچ شوێنێکی ئازادکراوی دیکه‌دا کێشه‌یه‌کمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان نه‌بووه و هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێدا، تا ئێستا نزیکه‌ی دوو ملیون که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
راوێژکاری باڵای مه‌جلیسی ئیسلامی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له ئاکامی شه‌ڕی داعشدا ژماره‌یه‌ک شار و ناوچه‌ی عێراق به ته‌واوی له‌ناوبراون و خاپوور کراون وتی: بابه‌تی دیکه ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره خاپوورکراوهکانه، ئاستی وێرانی بڕێک له شاره‌کان زۆر به‌ربڵاوه، بۆ نمونه له رومادی نزیکه‌ی له سه‌دا ٨٠ی شاره‌که وێران کراوه و پێویستی به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تییه، که ئه‌مه‌ش پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی و پاره‌یه‌کی زۆر هه‌یه.
حه‌کیم بابه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانیی به بابه‌تی گرنگی دیکه‌ی عێراق ناوبرد و وتی: داعش و هێزه تیرۆریستییه‌کان له ماوه‌ی بوونیان له عێراقدا له‌سه‌ر بیر و هزری خه‌ڵک ئیشیان کرد‌و و هه‌وڵیان ده‌دا رای گشتیی به‌لای خۆیاندا رابکێشن. به‌ڵام ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و خه‌ڵكه فریوخوراوه هه‌ستیان به هه‌ڵه‌ی خۆیان کردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌بێت وه‌ریانگرین. هه‌رچه‌ند هێشتا که‌سانێک هه‌ن که له ژێر کاریگه‌ری بیر و فیکری داعشدان و پێویسته له‌م بواره‌دا چالاکی فه‌رهه‌نگیمان ببێت.
له روانگه‌ی حه‌کیمه عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئارامی و گه‌شه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاوبیر و هاوڕابن و ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که داعش نه ته‌نها عێراق به‌ڵکو هه‌موو ناوچه‌که‌و جیهانی کردووه‌ته ئامانج و ده‌ڵێت: هاووڵاتیانی ٨٠ وڵات له‌ناو داعشن و ئێستا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان، ئه‌وان له وڵاتانی خۆیان به دڵنیاییه‌وه کێشه ده‌نێنه‌وه، بۆ نمونه ٥ هه‌زار هاووڵاتی تونس له‌ناو داعشدان، یان ٣٠٠ هاووڵاتی چینی له‌ناو داعش بوونیان هه‌یه. ئه‌مانه بگه‌ڕێنه‌وه چالاکییان ده‌بێت و بشێوی ده‌نێنه‌وه. له دوو سێ ساڵ پێشتره‌وه ده‌مانوت مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، جیهانییه و ته‌نها عێراق و سوریا ناگرێته‌وه، عێراق له‌م بواره‌دا خاوه‌ن زانیاری باشه، ئاماده‌ی ئاڵوگۆڕی زانیارین و ده‌توانین زانیارییه‌کانی خۆمان بگه‌یه‌نینه ده‌ست وڵاتانی دیکه.
داناییفهڕ: ئاشته‌وایی نیشتمانیی ده‌بێت وه‌کو پلانێک له لایه‌ن خه‌ڵك و حکومه‌تی عێراقه‌وه کاری بۆ بکرێت
له درێژه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا، باڵیۆزی پێشووی ئێران له عێراق وێڕای ئاماژه به بارودۆخی جوگرافی و ئه‌منی عێراق وتی: عێراق وڵاتێکی موسڵمانه که نزیکه‌ی ٣٤ ملیون دانیشتووی هه‌یه، رێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌ش جیاوازن که تیایدا نه‌ته‌وه‌و ئایینی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی ببێت، له رووی سیاسیشه‌وه پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه - حکومه‌ت له عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامی پێویست که ئه‌مه‌ش ئاکامی تایبه‌تی خۆی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. داناییفهڕ ئاماژه‌ی به بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکه دا له ناو داعش و وتی: بارودۆخی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای عێراق وایکرد که زیاتر له ٤٦ هه‌زار که‌س له هه‌موو جیهان و ١٢ هه‌زار که‌س له ئه‌وروپاوه بێنه ناو داعش.
داناییفهڕ که بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵ باڵیۆزی ئێران بووه له عێراق و ماوه‌یه‌کی کورته کۆتایی به ئیشه‌که‌ی هاتووه، بۆ یه‌که‌م جار باسی بابه‌تێکی کرد له‌سه‌ر به‌هێزبوونی داعش له عێراق و وتی: دوای رووخانی موسڵ، هه‌لومه‌رجێکی زۆر هه‌ستیار له عێراق دروست بوو و باری ده‌روونی خه‌ڵک و به‌رپرسان تووشی شڵه‌ژان بوو، بۆ یه‌که‌مجار باسی ئه‌م بابه‌ته ئه‌که‌م که من له رۆژی ٤/١/٢٠١٤ واتا چوار رۆژ دوای رووخانی فه‌لوجه له‌گه‌ڵ نووری مالیکی کۆبوومه‌وه، پێم وت ئه‌وه‌ی داعش له سوریا کردی ده‌یه‌وێت له عێراقیش بیکات، ئه‌مه قسه‌ی ٦ مانگ پێش داگیرکردنی موسڵ بوو، وتم ئه‌وان ده‌یانه‌وێت حه‌ڵه‌بێکی دیکه له باکووری عێراق دروست بکه‌ن و هه‌لومه‌رجێکی هاوشێوه‌ی سوریا له عێراق دروست بکه‌ن، به‌نده وه‌کو نوێنه‌ری فه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق ئه‌م هۆشدارهشم له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند. واتا ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئێمه پهشۆکابووین، راست نییه و چاوه‌ڕوانکراو بوو رووداوه‌کان.
داناییفهڕ باسی له‌وه کرد که بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و به‌هاری عه‌ره‌بی له ئاڵۆزترکردنی بارودۆخی عێراق و رووخانی موسڵ کاریگه‌ر بوون و وتی: له‌و بارودۆخه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکاتی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراقی کرد و له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێت که ئێمه بێ مه‌رج پشتیوانی له عێراق بۆ دژایه‌تیکردنی داعش ده‌که‌ین، چوار مه‌رجی دانا و وتی ئێمه به پێی ئه‌م مه‌رجانه پشتیوانی له به‌غدا ده‌که‌ین. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که ئێران بێ مه‌رج و له زووترین کاتدا له ناوچه جیاوازه‌کاندا پشتیوانی له عێراق و سوپاکه‌ی کرد و ئه‌زموون و زانیاری و پێداویستییه فێرکارییه‌کانی بۆ ئه‌م وڵاته دراوسێیه‌ی دابین کرد.
داناییفهڕ هه‌روه‌ها وتی: له ساڵی ٢٠١٣ خه‌ڵکی عێراق له جیاتی بیرکردنه‌وه له ژیان، بیریان له زیندوومانه‌وه ده‌کرد، یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی له‌ناوچوونی داعش‌یش فه‌توای ئایه‌تولڵا سیستانی بوو، له‌م کاته‌دا داعش به خێرایی له باکووره‌وه به‌ره‌و باشوور ده‌هات، به‌ڵام راگیرا و دوای ئه‌م راگیرانهش، پرۆسه‌ی ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
باڵیۆزی پێشووی ئێران له عێراق سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای داعش وتی: عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه له عێراق کۆتایی هاتووه. له روویئهمنیشهوه تاڕاده‌یه‌کی زۆر کۆتایی هاتووه، به‌ڵام له رووی بیر و هزره‌وه ده‌توانێت درێژه‌ی ببێت و دروست کردنی بشێوی له‌وانه‌یه رووبدات. گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ری ماره‌که له‌ناوچووه، هه‌رچه‌ند زیانێکی گه‌وره‌ی به گه‌لی عێراق گه‌یاندووه.
داناییفهڕ له درێژه‌دا باسی له ده‌رفه‌ته‌کانی عێراقی دوای داعش کرد و وتی: عێراقی دوای داعش ده‌چێته قۆناغێکی نوێوه و چه‌ندین ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رده‌مدایه. یه‌کێک له ده‌رفه‌ته‌کان پشتیوانی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینه له پرۆسه‌ی سیاسی و حکومه‌ت له عێراق که به‌رپرسان ده‌بێت به باشی سوودی لێ ببینن. دووه‌مین ده‌رفه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕوا به‌خۆبوونه له ناو هێزه عێراقییه‌کان، ده‌رفه‌تی سێهه‌م بواری عابووریه. هه‌روه‌ها پشتیوانی بیانی به تایبه‌ت پشتیوانییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێدا دوای رووخانی موسڵ باری ده‌روونی عێراقییه‌کان تێكچووبوو، ته‌نانه‌ت رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک سه‌ردانی قونسولخانهکانی ئێمه‌یان ده‌کرد بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه و به‌جێهێشتنی وڵات، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر سایه‌ی ماندووبوونی سوپا و هێزه عێراقییه‌کان و حهشدالشعبی بڕوابه‌خۆبوون گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی عێراق.
باڵیۆزی پێشووی ئێران له عێراق داهاتی نه‌وت و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتی بیانی بۆ سه‌ردانی مه‌زارگه ئایینییه‌کانی به ده‌رفه‌ته‌کانی دیکه‌ی عێراق زانی ووتی: عێراق ده‌بێت له‌م ده‌رفه‌تانه به باشی سوود ببینێت و له‌وانیه بتوانین بڵێین ئه‌و داهاته‌ی عێراق ده‌توانێت له ناوچه ئایینییه‌کان به ده‌ستی بێنێت، که‌متر له داهاتی مه‌ککه و مه‌دینه نییه.
داناییفهڕ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پشتیوانی وڵاتانی جیهانی کرد له حکومه‌تی عێراق له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش و وتی: حکومه‌تی عێراق ده‌بێت له‌م پشتیوانیانه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات سوود ببینێت و ئێستا پشتیوانییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له حکومه‌تی عێراق له‌م بواره‌دا ئاماده‌یه.
داناییفهڕ له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به کێشه‌کانی عێراقی دوای داعشدا و وتی: یه‌کێک له‌و کێشانه خواستی ئابووری و بژێوی ژیان و وێرانییه‌کانی وڵاته، کێشه‌ی دووه‌م داوای جیابوونه‌وه‌و خواستی که‌سانێکه که ده‌یانه‌وێت عێراق دابه‌ش بکه‌ن و ئه‌مه ده‌توانێت ببێته کێشه‌یه‌کی جیددی بۆ عێراق که هیوادارین ئه‌م روانگه‌یه بگۆڕدرێت و عێراق به‌ره‌وه ئاوه‌دانی و نوێبوونه‌وه ببات له جیاتی کێشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی. کێشه‌یه‌کی دیکه رکابه‌ری حزبییه که له‌چاو رابردوو که‌متر بووه‌ته‌وه به‌ڵام گۆڕاوه بۆ کێبڕکێی ناوخۆی حزبه‌کان.
داناییفهڕ له درێژه‌دا و له وڵامی پرسیاری "ده‌بێت چی بکه‌ین؟" وێڕای ئاماژه به وته‌کانی حه‌کیم سه‌باره‌ت به رێگاچاره‌ی کێشه‌کانی عێراق وتی: پلانی ئاشته‌وایی نیشتمانیی و ژیانی دۆستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێکه‌وه ده‌بێت بکرێته پلانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵک و حکومه‌تی عێراق، رابه‌رانی سیاسی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له عێراقدا ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و ئاکامه‌ی که پێویسته هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گه‌شه‌ی وڵات و بڕێک تێڕوانینی گه‌وره‌و دوور له راستی که زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، دوورکه‌ونه‌وه.
ده‌باغ: رۆڵی کورده‌کان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌بێت له داهاتوودا له‌به‌رچاو بگیردرێت
له درێژه‌ی ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا، مامۆستا نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران وتی: داعش له‌دایکبووی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت بوو. توانیومانه داعش له موسڵ و زۆربه‌ی شاره‌کانی عێراق وه‌ده‌ربنێین، به‌ڵام داعش ته‌نها بابه‌ت و دیارده‌یه‌کی سه‌ربازی نییه، به‌ڵکوو بووه‌ته دیارده‌یه‌کی ئیدئۆلۆجی. داعش به رێگای کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هێز وه‌رده‌گرێت و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نابێت ته‌نها بیر له بواری سه‌ربازی بکرێته‌وه.
ده‌باغ له‌م باره‌وه وتی: بیرۆکه‌ی داعش له روویه‌که‌وه بیرۆکه‌یه‌کی به‌عسییه، ئه‌وان به‌دوای ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ن که به‌عس نه‌یتوانی پێکی بهێنێت. بۆ له‌ناوبردنی داعش و له ریشه ده‌رهاوردنی ده‌بێت هه‌لومه‌رج و هۆکاره‌کانی دروستبوونی بناسین، نزیکه‌ی ١٥٠ هه‌زار که‌س له سوپای عێراق له به‌رامبه‌ر داعش چه‌کیان دانا‌و ناوچه‌کانی خۆیان ته‌سلیمی داعش کرده‌وه. مامۆستا نازم له درێژه‌دا باسی له گرنگی رۆڵی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وی داعش کرد به تایبه‌ت دوای رووخان و بێهێزبوونی سوپای عێراق.
نازم ده‌باغ له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بوایا له‌وانه بوو ئێستا عێراقێکی داعشیمان ببوایا، ده‌بێت بیر له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بکه‌ینه‌وه. داعش له کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه سوود ده‌بینێت.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئێران له درێژه‌دا وتی: له مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی ئێران یارمه‌تی زۆر دراین بۆ پێکهێنانی یه‌کگرتوویی، پێشمرگه‌کانی کورد له له‌ناوبردنی داعش هه‌وڵ و کۆششی زۆریان دا. ده‌بێت بیر له داهاتووی عێراق بکه‌ینه‌وه، به هه‌مان شێوه که تا ئێستا بیرمان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان ده‌کرده‌وه، رۆڵی ئێمه وه‌کوو کورد دیاره و ده‌بێت بۆ داهاتووش دیار بێت. ده‌بێت بۆ داهاتووی عێراق و دوای داعش پلانمان هه‌بێت، له‌وانه‌یه داعش له‌ناو بچێت، به‌ڵام ده‌بێت نه‌هێڵین نه‌وه‌ی داعش دروست ببێت.
ده‌باغ به ئاماژه به‌وه‌ی که هیچ شوێنێکی جیهان هۆکاری کێشه‌کان ته‌نها له رێگای ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو ناچێت، به‌ڵکو پێویستی به پلانی سیاسی و ئابوورییه، وتی: باشترین رێگاچاره ئه‌وه‌یه که کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین و وابیرنهکهینهوه که به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌وروپاییه‌کان دوای چه‌ندین ساڵ شهر، گه‌یشتنه ئاشتی و ئێمه‌ش ده‌توانین وابکه‌ین. رۆڵی کورده‌کان له ئازادکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیردرێت. ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و له‌ناوبردنی داعش پلانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و چاکسازی له‌به‌رچاو بگیردرێت. ده‌بێت هه‌ڵیسه‌نگێنن که چ هۆکارگه‌لێک بوونه هۆی ئه‌وه که خه‌ڵکی بیانیش بێنه ناو داعشه‌وه؟ ئه‌مه نیشانی ده‌دات که ئه‌وان چالاکی فه‌رهه‌نگییان بووه. بابه‌تی ئابووریش زۆر گرنگه، چون داعش سوودی لێ ده‌بینێت و ده‌بێت به یه‌کگرتوویی ئیش بکه‌ین.
قه‌زوینی: ئاشته‌وایی نیشتمانیی فاکته‌رێکی گرنگه بۆ له‌ناوبردنی داعش
ره‌زا قه‌زوینی که کاری له‌سه‌ر پۆلێنبه‌ندی سه‌له‌فییه‌ت کردووه گه‌ڕایه‌وه بۆ ساڵه‌کانی ٥٠ و ٦٠ی زایینی و وتی: زیاتر له ٥٠ گروپ و ده‌سته‌ی سێکولار له عێراق چالاک بوون. ئه‌مانه ده‌رفه‌تیان به چالاکی گروپه سه‌له‌فییه‌کان نه‌دا، له ساڵانی ١٩٦٠ جه‌ماعه‌تی موهحدون له عێراق دروست بوو که سه‌له‌فییه‌تی سوننه‌تی بوون و نزیک بوون له اخوان المسلمین، واتا سه‌له‌فی بێ‌زیان بوون. له ساڵانی ١٩٨٠ له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، سه‌له‌فییه‌کان به هۆی په‌یوه‌ندی نزیکی نێوان عێراق و عه‌ره‌بستان، بوونه خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت له عێراق. دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئێران و شه‌ڕی که‌نداوی فارس و تێكچوونی په‌یوه‌ندی عێراق و عه‌ره‌بستان، سه‌له‌فییه‌کان له عێراق وه‌کو وه‌هابی ناسران و رووبه‌روویان بوونه‌وه.
قه‌زوینی له درێژه‌دا وتی: له سالی ١٩٩٣ه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئیمانی له عێراق له لایه‌ن سه‌دامه‌وه پێکهات، له ناو خه‌ڵکی عێراق بیرۆکه‌ی ئایینی به‌هێزکراو ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای به‌عسیش چوونه ریزی ئه‌م گروپه‌وه. به گشتیی ره‌وتی سه‌له‌فییه‌ت له عێراقدا ره‌وتێکی بنه‌ڕه‌تی و ریشه‌دار نییه و زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدایه. له ساڵی ٢٠٠١ ئهنساروالاسلام له عێراق دروست بوو که بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردیی سه‌له‌فی بوو. له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه گۆڕانێکی نوێ له عێراق روویدا که ئه‌ویش چوونه ناو بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی جیهاد بوو له لایه‌ن ئه‌و سه‌له‌فییه جیهادییانهوه که هاتبوونه ناو عێراقه‌وه. لێره‌دا بوو که گروپه جیهادییه‌کان له ئۆردون و سوریا و فه‌له‌ستینه‌وه هاتنه ناو عێراق که هاوکاته له‌گه‌ڵ هاتنی زه‌رقاوی بۆ عێراق.
قه‌زوینی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هاوکات له‌گه‌ل دروستبوونی داعش، ژماره‌یه‌کی زۆر گروپی تیرۆریستی ناوخۆییش له عێراق دروست ده‌بن. سه‌له‌فی به‌عسی گروپێکی نوێن که سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیمانی که به‌عسییه نهقشبهندییهکانیش له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ بوون و له ساڵی ٢٠١٤ بۆ دروستبوونی داعش هه‌موو ئه‌مانه تێکه‌ڵی داعش بوون. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له‌مانه له ترسی داعش روویان کرده ناو عه‌شایری خۆیان و ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک له ده‌ستیاندا ماوه که ئاسایشی عێراقی دوای داعش تووشی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌کات. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که داعش دوای له‌ناوچوونی به شێوه‌ی "گورگی ته‌نها" له شوێنه جیاوازه‌کان ئۆپراسیۆن بکات و کاری تێکده‌رانه ئه‌نجام بدات.
به‌رپرسی به‌شی گروپه تهکفیریییهکانی ناوه‌ندی هابیلیان له کۆتایی وته‌کانیدا وه‌رگرتنی دژبه‌ره سیاسییه‌کان له لایه‌ن داعشه‌وه به یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی زلهێزبوونی داعش ناوبرد و به‌م پێیه پلانی ئاشته‌وایی نیشتمانیی به گرنگ وه‌سف کرد و به هۆکارێکی گرنگی زانی بۆ له‌ناوبردنی داعش و وتی: بۆیه چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌ت له‌گه‌ل سوننه‌کان و هه‌روه‌ها به‌عسییه‌کان زۆر گرنگه.
خه‌ڕازی: له هیچ قۆناغێکدا وه‌کو ئێستا، ئێران خاوه‌ن هێزی ناوچه‌یی نه‌بووه
سادق خه‌ڕازی دیپلۆماتکاری پێشووی ئێرانی باسی له لایه‌نی فه‌رهه‌نگی داعش کرد و وتی: ده‌بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه له‌به‌رچاو بگرین که داعش بووه‌ته ئیدئۆلۆجی و فه‌رهه‌نگ. رۆڵی ئایه‌توڵلا سیستانی له عێراق زۆر گرنگه، ئه‌و شانازییه‌م پێ به‌خشرا چوار ساڵ پێش ئێستا گه‌یشتمه خزمه‌تیان و پێیان وتم تا کاتێک حکومه‌تی عێراق خۆی رێک نه‌خاته‌وه‌و چاکسازی نه‌کات، پشتیوانی‌یان لێ ناکه‌م.
باڵیۆزی پێشووی ئێران له فه‌ڕه‌نسا یه‌کگرتوویی خه‌ڵکی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به دیارده‌یه‌کی گرنگ وه‌سف کرد و وتی: که‌یسی عێراق نابێت ببێته ده‌ستمایه‌ی لایه‌نی سیاسییه ناوخۆییه‌کانی ئێران. سوپا و سوپای قودس و ئه‌و لایه‌نانه که ئێستا له ناوچه‌که ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران ده‌سه‌لمێنن، بێوێنه‌ن، ئێستا سه‌رده‌می هێز و کاریگه‌ری مێژوویی ئێرانه، که هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه، پێگه‌ی ئێستای ئێران زۆر جیاوازتره له هه‌موو قۆناغه‌کانی مێژوو، ئه‌مه ئاکامی هێز وژیری رابه‌ری ئێرانه.
خه‌ڕازی له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه له لوبنان خاوه‌ن هێز نهبوینایا، که‌س ده‌نگمانی نه‌ده‌بیست، ئه‌م پرسیاره ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر له سوریا پێگه‌یه‌کی وه‌هامان نه‌بوایا، ئایا هاوکاری ده‌کراین و به‌شێک ده‌بووین له دانوستانی سیاسی؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک بین له دانوستانی سیاسی، ده‌بێت له ناوچه‌که تێچووی ئه‌مه بده‌ین . ئه‌گه‌ر دیپلۆماسی ئێستای ئێمه بتوانێت له‌م پێگه‌یه سوود ببینێت، ده‌توانین ببینه ئه‌کته‌رێکی گرنگ له ناوچه‌و جیهان.
خه‌ڕازی له کۆتاییدا وتی: ئێران هیچکات به‌دوای هه‌ژمونی شیعه‌وه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وا ببوایا، نه‌ده‌چووینه باڵکان و له فه‌له‌ستین و ئه‌فغانستان به زۆرینه‌وه سوننه‌وه پشتیوانیمان نه‌ده‌کرد، بۆ ئێمه راستی و بوونی جیهانی ئیسلام گرنگه.
ده‌باغ: ئه‌گه‌ر ئێران و تورکیا رایان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت، ئاکامی نابێت
دوای وتاری کارناسان، کاتی کۆتایی کۆنفڕانسه‌که ته‌رخان کرا به پرسیاری ئاماده‌بووان، عه‌لی ده‌سماڵی پرسیارێکی سه‌باره‌ت به داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و بابه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم ئاڕاسته کرد که مامۆستا نازم له وه‌ڵامدا باسی له هۆکاره‌کانی دروستبوونی داعش کرد و وتی: یه‌کێک له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی که ده‌بێت گرنگی پێ بدرێت، بابه‌تی کورده، مامۆستا نازم له درێژه‌دا باسێکی له‌سه‌ر مێژووی کوردستان و دابه‌شبوونی له نێوان چوار وڵات کرد و وتی: منیش هه‌لومه‌رجی ئێستا بۆ گشتپرسی به گونجاو نازانم. به‌ڵام تاکه‌ی ده‌توانین دوای بخه‌ین؟ به‌ڵام ئه‌مه هه‌رچه‌ند بابه‌تێکی ناوخۆیی خودی عێراقه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رای ئێران و تورکیای له‌سه‌ر نه‌بێت، سه‌ر ناگرێت، هه‌رچه‌ند رای ئه‌م دوو وڵاته‌ش به‌نده به رای حکومه‌تی عێراقه‌وه.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له درێژه‌دا وتی: کاتێک ده‌ڵێن هه‌موو کێشه‌کان له ناوچه‌که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، یه‌کێک له‌و بابه‌تانه، بابه‌تی کورده. من کوردم و چه‌ندین ساڵ بۆ ئامانجه‌کانم خه‌باتم کردووه، چه‌ندین جار به‌ڵێنیان پێداین و وتیان ده‌ست راگرن، سه‌دام بڕوات و دوایی وتیان با حکومه‌تی نوێ پێک بێت، ئێستاش ده‌ڵین ده‌ست راگرن با داعش له‌ناو بچێت، ئێمه خوازیاری گه‌یشتن به مافه‌کانمانین له چوارچێوه‌ی یاسادا، سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمیش راسته که هۆکاری به‌شێک له کێشه‌کان ئێمه‌ین، به‌لام باشتروابوو که حکومه‌تی ناوه‌ندیش له‌به‌ر گروپێکی بچووک، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان تاوانبار نه‌کات و سزایان نه‌دات.
حه‌سه‌ن داناییفهڕیش له وڵامدا وتی: جیابوونه‌وه مه‌ترسییه بۆ داهاتووی عێراق، هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ئێران نایه‌وێت عێراق دابه‌ش بێت و دژی ئه‌م بڕیاره‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته وه‌ها بڕوات کێشه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، که ناوچه‌که به‌رگه‌ی ناگرێت و بۆ هه‌موو عێراق و ناوچه‌که کێشه ده‌نێته‌وه، ئه‌مه بابه‌تێکی ئاسایی و ساکار نییه.
ئه‌م دیپلۆماته ئێرانییه وێڕای ئاماژه به گرنگی مافی کورده‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وتی: هه‌موو جیهان ده‌زانن یه‌کێک له راستگۆترین وڵاتان که پاڵپشتی کورده‌کانی کردووه، چ پێش رووخانی سه‌دام و چ پاش ئه‌وه، ته‌نانه‌ت له کاتی هێرشی داعشدا، کۆماری ئیسلامی ئێران بووه و هیچکات یارمه‌تی خۆی نه‌بڕێوه و هه‌روه‌ها ئێران هیچ جیاوازییه‌کی له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کان دانه‌ناوه، بۆیه ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌یه که خواست و روانگه‌ی ئارمانی و گه‌وره وه‌لاوه بنرێت، کێشه هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام رێگاکان جیاوازن.
دوای وته‌کانی داناییفهڕ مامۆستا نازم بیره‌وه‌رییه‌کی باس کرد و وتی:جارێک به نوێنه‌ری وڵاتێکی رۆژئاواییم وت که کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی یه‌کگرتویی و ده‌ستووری عێراقدا کورده‌کان ده‌توانن خاوه‌ن هه‌موو مافێک بن، ئێمه‌ش پشتیوانی‌یان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئێوه ته‌نها بۆ شه‌ڕی دژ به داعش یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
دواتر موحسن حه‌کیم وتی: بێ‌شک کورده‌کانی عێراق گه‌لێکی مه‌زڵووم و گه‌وره‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ کورده‌کان مێژووییه‌کی هاوبه‌شمان هه‌یه که پشتگوێ نا‌خرێت، ئێمه هه‌میشه پشتیوانی ئه‌م گه‌له بووین و په‌یوه‌ندی باشیشمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان. له کاتی په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووردا، شیعه‌کان رایان له‌گه‌ڵ سیستمی فیدراڵ نه‌بوو، ئێمه بۆ رێزگرتن له برایانی کوردمان ده‌نگمان پێدا.
یه‌کێک له کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم، بابه‌تی نه‌وته، به پێی یاسای عێراق نه‌وتی عێراق هی هه‌موو عێراقه، سه‌ره‌تا باسێک هه‌بوو که داهاتی نه‌وت ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وتی تێدایه، به‌و پێیه‌ی که زیاترین نه‌وت له ناوچه‌ی شیعه‌کانه، ده‌بوا داهاتی نه‌وتیش بدرایا به‌و ناوچانه، به‌ڵام دواتر بڕیار درا که داهاتیی نه‌وت بۆ هه‌موو عێراق بێت، له ئێستاشدا داهاتی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه ده‌خرێته سه‌ر بوجه‌ی هه‌موو عێراق. به پێێ یاساش له سه‌دا ١٧ی داهاتیی گشتیی عێراق ده‌درێت به هه‌رێمی کوردستان، ئه‌م باسانه کاتێک کراوه که هه‌رێم نه‌وتی نه‌بوو، به‌ڵام دواتر له هه‌رێمیش نه‌وت ده‌رهات و به‌داخه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم بێ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌ستی کرد به فرۆشتنی نه‌وت. حکومه‌تی تورکیاش بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی به هه‌رێمی کوردستاندا که له هێڵی نه‌وتی به‌غدا سوود ببینێت بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و نه‌وتی کوردستان راسته‌وخۆ بفرۆشرێت بۆ هه‌رێم، هه‌رێمیش دوای فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته پاره‌که‌ی به به‌غدا نه‌دا، من له ئێوه ده‌پرسم که ئایا هه‌ر حکومه‌تێک وه‌ها هه‌لومه‌رجێک رووبه‌رووی ببێیهوه چی ده‌کات؟
حه‌کیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که زیانی ئه‌م کێشانه خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌و وتی: له رۆژێکه‌وه که نه‌وتی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی یاسادا و له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بفرۆشرێت، بڕیاری پێشوو بۆ پێدانی ١٧% له بوجه‌ی گشتیی عێراق به‌م ناوچه، دیسان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
حه‌کیم به ئاماژه به په‌یوه‌ندی نێوان شیعهوکان و کورده‌کانی عێراق و ته‌ئکید کردنه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی مافی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا وتی: به‌داخه‌وه بڕێ هێزی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌یانه‌وێت کێشه له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌کان بنێنه‌وه، له کاتێکدا ئێمه هه‌موومان هاووڵاتی ئه‌م وڵاته‌ین و نابێت کێشه‌مان ببێت.
حه‌کیم که تاڕاده‌یه‌ک تووڕه‌یی له قسه‌کانیدا دیاره ده‌ڵێت بۆ ده‌بێت حکومه‌تی تورکیا کێشه‌یه‌ک بۆ عێراق بنێته‌وه که ئاسه‌واره‌کانی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وان به به‌رپرس ده‌زانێت له دروستبوونی کێشه‌کاندا.
حه‌کیم له کۆتاییدا ده‌ڵێت: چه‌ندین و چه‌ند ساڵ حکومه‌ته‌کانی عێراق شیعه‌کان و کورده‌کانی عێراقییان چه‌وسانده‌وه و وه‌کوو نۆکه‌ر له‌گه‌ڵمان جووڵانه‌وه، ئێستا که ده‌رفه‌تێکی باش هاتووه‌ته ئاراوه ده‌بێت پێکه‌وه ئیش بۆ به‌خته‌وه‌ری عێراقییه‌کان بکه‌ین.