نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ئیسکانیوز" پێی وایه تاوه‌کوو دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتووی عێراق، ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر روونادات، به‌ڵام له ئێستاوه هیوایه‌کی زۆر بۆ رێکه‌وتنی نێوان ئه‌م دوولایه‌نه دروست بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ندین بابه‌ت وه‌کو لاوازکردنی پێگه‌ی کورده‌کان له په‌رله‌مانی داهاتوو و هه‌روه‌ها کێشه ناوخۆییه‌کانییان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاماده‌بوونی به‌هیزی کورده‌کان له به‌غدا .
· دوای راگرتنی ئاکامی ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان، هیوایه‌ک بۆ رێکه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بوو، به‌ڵام دوای په‌سه‌ندکردنی بوجه‌ی عێراق له په‌رله‌مان، به‌شی کورده‌کان له ١٧٪ه‌وه بۆ ٦٧/١٢٪ دبه‌زی، که دیسان کێشه‌ی نێوان دوولایه‌نی لێکه‌وته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م بابه‌ته دیسان کێشه‌کان قووڵتربکاته‌وه‌و دانوستان و رێکه‌وتنه‌کانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نی تووشی کێشه بکات؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم که ریفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستێک دژی سیاسه‌ته‌کانی به‌غدا بوو، به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتدارانی، دوای ٢٠٠٣ به‌رده‌وام مافی کورده‌کانیان پێشێل کردووه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵبژاردنی رێگایه‌کی دیکه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه. به‌ڵام دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم هه‌روه‌ها که ئاماژه‌تان پێدا، که‌شێک بۆ وتووێژ و دانوستان هاته ئاراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی عێراق زیانێکی گه‌وره‌ی به نزیکبوونه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یاند و پێم وایه بابه‌تی بودجه و کێشه په‌یوه‌ندیداره‌کانی تاوه‌کو دوای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت. هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌واڵی ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ده‌بیسترێت، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر بودجه‌ش بنێردرێت، دیسان له بواری ئابووریدا چه‌ندین بابه‌ت و کێشه‌ی دیکه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه که به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابن. ئه‌م بابه‌ته به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی پێنجه‌وه ئاڵۆزتریش بووه‌و بڕێک لایه‌ن له به‌غدا ده‌یانه‌وێت کارته‌کانی خۆیان دژی هه‌ولێر به‌کار هێنن و بۆ ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سوودی لێ ببینن. به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی ئاستی هێز و پێگه‌ی گروپ و لایه‌نه‌کان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، بارودۆخێکی زۆر گونجاو بۆ هه‌ردوولا دروست ده‌بێت تاوه‌کوو کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
· به‌ڵام زۆربه‌ی کارناسان و چاودێرانی که‌یسی عێراق پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناتوانێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات و ئه‌م قه‌یرانانه به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه به دروست ده‌زانن؟
ئه‌م تێڕوانینه به‌شێک له راستییه‌کان نیشان ده‌دات، به بڕوای منیش دوای هه‌ڵبژاردنیش به‌شێک له کێشه مێژووییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به‌شێکی گه‌روه‌ی کێشه‌کانیش چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌غدا له‌وه ده‌ترس که له‌گه‌ڵ هه‌ولێر رێکه‌ون، چونکه ئه‌مه ده‌نگییان داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، گوشاره‌کان داده‌به‌زن و ئیمکانی رێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌تر دروست ده‌بێت.
· به‌ڵام جگه له‌مه، راپرسییه‌کان باس له دابه‌زینی ده‌نگی کورده‌کان ده‌کات. به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور وه‌کو که‌رکووک، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کانتان دابه‌زێت و بۆ نموونه ئێستا که زیاتر له ٦٠ کورسی په‌رله‌مانتان هه‌یه ئه‌مه دابه‌زێت بۆ ژێر ٥٠ کورسی، ئایا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا حکومه‌تی ناوه‌ندی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا که لاوازبوون رێکه‌وتن بکات؟
ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گرنگه. سروشتییه که ده‌نگی ئێمه له‌م ناوچانه داده‌به‌زێت. له‌سه‌ر رێژه‌که‌ی ناتوانم به روونی بڵێم چه‌ند، به‌ڵام ده‌نگی کورده‌کان به تایبه‌ت له که‌رکووک دابه‌زینێکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام دابه‌زینی ده‌نگه‌کان و کورسییه‌کان، به مانای له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نییه. مافه‌کانی هه‌ولێر به پێی ده‌ستووری عێراقه و ئێمه‌ش هیچ شتێکی دیکه‌مان جگه له جێبه‌جێ‌کردنی ده‌ستوور ناوێت. ئێمه له‌و هه‌وڵه‌داین که به پێی ده‌ستووری ئێستا مافه‌کانمان وه‌رگرین و هیوادارین ئه‌مه‌ش له به‌غدا پێشوازی لێ بکرێت و مافه‌کانی کورد نه‌به‌سترێته‌وه به ژماره‌ی کورسییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
· به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان جگه له دابه‌زینی ده‌نگ و کورسی، کێشه‌ی ناوخۆیی‌شی هه‌یه، ئایا ئه‌مه‌ش ئیمکانی سه‌رکه‌وتنی دانوستانه‌کانی داهاتوو لاواز ناکات؟
دوای ٢٠٠٣، هیچکات وه‌کوو ئێستا کورده‌کان له ناوخۆدا تووشی كێشه‌و دووبه‌ره‌کی نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌م کێشانه به سروشتیی ده‌زانم. ئه‌م کێشانه له‌سه‌ر مافی کورده‌کان نییه، زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابینکردنی ئه‌م مافانه‌یه. ئه‌گه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کانمان له‌سه‌ر مافه‌کان کورد ببوایات، به‌ڵێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر مه‌ترسیدار ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی وردی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا رای جیاوازیان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه دوای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق و دابه‌زینی که‌شوهه‌وای کێبڕکێکان، کورده‌کان فراکسیۆنێکی گه‌وره پێک بێنن و وه‌کوو خوله‌کانی رابردوو پێکه‌وه بۆ مافه‌کانیان هه‌وڵ بده‌ن.
· که‌رکووک به‌رده‌وام خاڵی سه‌ره‌کی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوولا بووه، به‌م پێیه، داهاتووی که‌رکووک چۆن ده‌بینیت؟
ئێمه خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌کانی نێوانمان به پێی ده‌ستووری عێراقین. به پێی ده‌ستووری عێراق و ماده‌ی ١٤٠، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی بابه‌تی که‌رکووک به روونی باسکراوه، ئێمه گوشاره‌کانی خۆمان بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م مادده‌ی ده‌ستوور، زیاتر ده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده که بابه‌تی که‌رکووک بابه‌تێکی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانییه، واتا رۆڵی ئه‌کته‌ر و رووداوه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانیش تێیدا کاریگه‌ره. به‌ڵام به گشتیی ته‌نانه‌ت به دابه‌زینی ژماره‌ی کورده‌کان له که‌رکووک، ئێمه پێداگرین بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ماده‌ی ١٤٠ و له دانوستانه‌کانی داهاتوودا که‌رکووک به دڵنیاییه‌وه رۆڵ و جێگه‌ی گرنگ و تایبه‌تی ده‌بێت.