وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران رۆڵی هه‌یه له ناردنی په‌یام بۆ لایه‌نه‌كان تا هه‌رچی زووتره حكومه‌تی نوێی عیراق دروست ببێت، چونكه له رێككه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تحیشدا رۆڵی بینیوه.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران به وێستگه نیوزی وت: "رێككه‌وتنه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح ئێران رۆڵی تێدا بینیوه، به‌ڵام له كۆتایی دۆسیه‌كه‌دا مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه به‌هاوكاری مه‌رجه‌عیه‌تی ئێرانی رۆڵیان له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شیعه‌كاندا ده‌بێت، نه‌ك ئێران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مه‌رجه‌عیه‌ت هاوكاری ئێران ده‌كات، چونكه ئێران وه‌كو ده‌وڵه‌ت دێته نێو مه‌سه‌له‌كه‌وه، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت وه‌كو مه‌زهه‌ب دێت".
سه‌باره‌ت به داواكردنی ئێرانیش له لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ، نازم ده‌باغ رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌م ئێران رۆڵی هه‌یه له ناردنی په‌یام بۆ لایه‌نه‌كان تا هه‌رچی زووتره حكومه‌تی نوێی عیراق دروست ببێت و یه‌كڕیزی ماڵی كورد بپارێزرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان ئایا هه‌موویان په‌یوه‌ستن به ئامۆژگارییه‌كانی ئێران؟".
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌چووه، هه‌فته‌ی رابردوو هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری هاوپه‌یمانییه‌كی نوێیان راگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوزیش، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی شیعه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی حكومه‌تی نوێ.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری دره‌نگ رۆیشتنی شانده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێن لایه‌نه‌كان شیعه له‌نێو خۆیاندا بگه‌نه رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 په‌سه‌ند بكات.