ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا، داعش به‌غدای داگیر ده‌کرد/ رۆڵی عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌بادی سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران، ده‌ڵێت که هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تی گه‌مارۆدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ئیدانه ده‌کات و له درێژه‌شدا ده‌ڵێت: هه‌رێم له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی خۆیدا، ده‌بێت هاوکاری کاریگه‌ری له‌گه‌ڵ دراوسێکانی به‌تایبه‌ت ئێران هه‌بێت.
هه‌رێمی کوردستانی دوای راپرسی، ئاڵوگۆڕی زۆری به‌خۆوه دیوه‌و لایه‌نه جیاوازه‌کانی هه‌رێم توانیویانه رای گشتیی تووشی شڵه‌ژان بکه‌ن؛ تاڕاده‌یه‌ک که هه‌رچه‌ند بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام باسی دواخستنی ده‌که‌ن.
جگه له‌وه، ئاڵوگۆڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هاوکاته له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران و وادیاره که حکومه‌تی هه‌رێم له دیاریکردنی سیاسه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به ئێران له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا تووشی ناروونی بووه؛ بۆیه به پێێ سیاسه‌تی عه‌ره‌بستان و دژی هه‌ڵوێسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی زیاد کردووه.
روونکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌وان سه‌باره‌ت به هاوکاری دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێران، بابه‌تی وتووێژمانه له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران:
* بڕیاره به‌م نزیکانه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه بچێت؛ به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا باسی دواخستنی بۆ کاتێکی دیکه ده‌کرێت، تاچه‌ند ئه‌مه دروسته؟
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، نزیکه‌ی هه‌شت مانگ دواکه‌وتووه، بۆیه به پێی ده‌ستوور هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له دوایین رۆژی دیاریکراودا، واتا ٣٠ ئهیلوول به‌ڕێوه بچێت. گرنگی هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه که بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌رکه‌وێت که کام لایه‌ن و فراکسیۆن ده‌توانێت حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم پێک بێنێت. بۆیه، ده‌بێت له رێکه‌وتی خۆیدا به‌ڕێوه بچیت؛ به‌ڵام ئێستا بڕێک لایه‌ن هه‌وڵی دواخستنی ده‌ده‌ن، بۆ خۆم له‌و که‌سانه‌م که پێم باشه دوابکه‌وێت، چونکه ره‌وتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کێشه‌ی تێکه‌وتووه، تاوه‌کو ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌بن ره‌وتی یاسایی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێوه ناچێت. پێم وایه ئه‌مه کات ده‌بات، چونکه عێراقییه‌کان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و حزبییانه‌وه ده‌ست له داواکارییه‌کانی خۆیان هه‌ڵناگرن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات، ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین کوتله هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام ئه‌م کوتله ناتوانێت زۆرینه په‌رله‌مانی له ده‌ستدا بێت که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا حکومه‌ت پێک بێنێت. دوای ئاشکرابوونی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌بێت چاوڕوانی پێکهێنانی کوتله‌یه‌کی گه‌روه‌تر بین. ئه‌و کێبڕکێیه‌ی ئێستای نێوان لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا وه‌ربگرنه‌وه؛ له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو بگرین هاوپه‌ێمانی سه‌در ٥٤ کورسی و فه‌تح ٤٧ کورسی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کورسی که‌متریان به‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت موقته‌دا سه‌در سه‌رۆک وه‌زیران دیاری نه‌کات، ده‌بێت کوتله‌یه‌کی گه‌وره‌تر پێک بێنن که لانیکه‌م له دوو باڵ پێک هاتبێت. ئه‌م دوو باڵه کامانه‌ن؟ بڕێک ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح، بڕێک ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی یاسا و کورده‌کان، لایه‌نێکیش باس له هاوپه‌یمانی فه‌تح و کورده‌کان ده‌که‌ن. هێشتا روون نییه؛ هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و کورده‌کان بتوانن گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی پێک بێنن. ئه‌ڵبه‌ت هێشتا له ئاست قسه‌دایه و رێکه‌وتنی کۆتایی نه‌کراوه و لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕوانی ئاکامی روونی هه‌ڵبژاردنن.
بارودۆخی کورده‌کان به جۆرێکه که له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک که رێکه‌ون له‌سه‌ر سێ بنه‌مای به‌شداری، رێکه‌وتن و باڵانس ده‌بێت که کورده‌کان بتوانن کاریگه‌ر بن که حکومه‌تدا و به رێکه‌وتن له په‌رله‌مان ئیش بکه‌ن؛ نه‌وه‌کو به که‌مینه و زۆرینه. بۆ نمونه سه‌رۆکی حکومه‌ت شیعه‌یه، سه‌رۆکی په‌رله‌مان سوننه‌و عه‌ره‌به، رۆڵی کورده‌کان چییه؟ ئه‌وان ده‌بێت سه‌رۆک کۆمارییان له ده‌ستدا بێت. سێ پله‌ی باڵای سه‌رۆکایه‌تی له عێراقدا هه‌یه که ده‌بێت یه‌کێکی بۆ کورد بێت. هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی که تا ئێستا سه‌رۆک کۆمار کورد بووه. هه‌روه‌ها ٢٠ وه‌زیرمان هه‌یه که ده‌بێت به‌شێک له‌وانه یان له جێگره‌کانیان کورد بن. ده‌بێت به‌شداریمان چالاکانه بێت، نه‌وه‌کو بێ کاریگه‌ری و ته‌نها به‌شدارییه‌کی روواڵه‌تی..
له‌به‌ر ئه‌م کێشانه‌یه که بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی ره‌وتی دژواری دانوستانه‌کاندا باس ده‌کرێت. له لایه‌که‌وه لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌بێت سه‌رقاڵی دانوستانی سیاسی بن و له لایه‌کی دیکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بکه‌ن و ئێمه‌ی کوردیش له‌م نێوانه‌دا بڕێک کێشه‌مان هه‌یه؛ له‌وانه له نێوان یه‌کێتی و پارتی و بڕێک لایه‌نی دیکه‌دا کێشه هه‌یه. جارێک پارتی ده‌ڵێت من به‌شێکی زیاترم ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت له شه‌ڕێ ده‌سه‌ڵاتدا به‌شی خۆیان له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار‌دا وه‌ربگرن. له بهرامبهدرا، یه‌کێتی دژی ئه‌مه‌یه. ئێمه رێکه‌وتنێکمان له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه که به پێی ئه‌وه مادامێک که سه‌رۆک یان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم پارتی بێت، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت یه‌کێتی بێت. لێره‌دایه که ئۆپۆزسیۆن داواکاری خۆی باس ده‌کت و ده‌یانه‌وێت به‌شێک له ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وان بێت. به گشتیی پێم وایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم دواکه‌وێت. لێره‌دا دوو بۆچوون هه‌یه، لایه‌نێک ده‌ڵێن کاتی دواکه‌وتن ده‌بێت دیار بێت و لایه‌نێک ده‌ڵێن بۆ کاتێکی نادیار دواکه‌وێت.
به‌ڕای من ده‌بێت کاری دواکه‌وتنی دیار بێت و بۆ نمونه بۆ سێ یان ٥ یان ٦ مانگ دوای پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق دواکه‌وێت. هه‌رچه‌ند پێم وایه پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ زیاتر له ٥-٦ مانگ کات ده‌بات.
دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم، بارودۆخی سیاسی دژوارتر ناکات؟
نا، له ناوچه‌که‌دا کێبڕکێیه‌ک له نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌یه. ئه‌وه‌ی روونه به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن و ناوه‌ڕۆکی وته‌کان گوێ لێ بگرن هه‌مووی ریکلامی هه‌ڵبژاردنه، چونکه هه‌موو لایه‌نه‌کان ترسیان له ئاکامه‌که‌ی هه‌یه و ده‌ترسن ده‌نگه‌کان بگۆڕدرێن، یان بڕێک لایه‌ن ده‌نگێکی که‌متر له رکابه‌ره‌کانیان بێنن.
ئایا لایه‌نه‌کان ئۆپۆزسیۆن، له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ده‌نگیان هه‌یه؟
بۆ خۆم پێموایه ناره‌زایی زۆره. به گشتیی ئه‌م ناره‌زاییانه دژی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌وانه پارتی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و یه‌کێتییه. ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوو بکه‌ین ده‌بینین که گۆڕان ده‌نگێکی زیاتری له یه‌کێتی هێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ بکات. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق بینیمان که ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ده‌نگیان هێنا وتیان که ده‌نگه‌کان ده‌ستکاری کراوه و دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌رکه‌وت که ئاکامه‌که‌ی هه‌مان شته. بڕیاره ئۆپۆزسیۆن کۆببنه‌وه تاوه‌کو یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، به‌ڵام پێم وایه ئاکامی ژماردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌نگه‌کان قبووڵ ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قبوڵیان کرد قۆناغی دواتر چییه؟
له سه‌دا ٩٩، هه‌وڵی دروستکردنی هاوپه‌یمانییه‌ک ده‌ده‌ن، ئه‌ڵبه‌ت راسته که به‌م بیرۆکه ناگه‌ن، به‌ڵام ره‌تیشی ناکه‌نه‌وه. له‌وانه‌یه ره‌تی که‌ونه و به‌شدار نه‌بن، که دیسان له هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا ده‌رده‌که‌وێت که به‌شدار ده‌بن یان نا؟
هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران چییه؟
ئێمه سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئه‌مریکا دژی ئێران ئیدانه ده‌که‌ین. پێم وایه سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بازرگانێکی شێته که تێڕوانینێکی ئابوورییانه‌ی هه‌یه. کاتێک رێکه‌وتنی نێوان ئێران و رۆژئاوا ئیمزا نه‌کرابوو، هه‌موو جیهان گه‌مارۆی ئێرانیان دابوو، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان له هه‌مان قۆناغدا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا، وه‌کو دۆستی کۆماری ئیسلامی ئێران مایه‌وه. ئێستاش پێموایه هه‌رێمی کوردستان به پله‌ی یه‌که‌م، نابێت پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌س و وڵاتێک بکات و له پله‌ی دووه‌مدا، له چوارچێوه‌ی جوگرافیای سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی خۆیدا، ده‌بێت هاوکاری کاریگه‌ری له‌گه‌ڵ دراوسێکانی به‌تایبه‌ت ئێران هه‌بێت؛ چونکه مێژوو سه‌لماندویه‌تی که وڵاتانێک وه‌کو ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌وه و له کۆتاییشدا به‌جێیان هێشتووه. کورده‌کان چه‌ندین جار زیانیان له‌مه بینیوه. بۆیه پێم باشه که په‌یوه‌ندی کورده‌کان له‌گه‌ڵ دراوسێکانی وه‌کو تورکیا وئێران به‌رده‌وام بێت؛ ئێمه جوگرافیاییه‌کی تایبهطمان هه‌ێه و ده‌بێت دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزین.
هه‌رێمی کوردستان له‌م دواییانه‌دا و له پێناو سیاسه‌ته‌کانی عه‌ره‌بستان بڕیاری داوه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی به‌رزبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش دژی سیاسه‌تی ئێڕانه بۆ دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئایا ئه‌م بابه‌ته زیان به په‌یوه‌ندی ئێران و هه‌رێم له بواری نه‌وت و گاز ناگه‌یه‌نێت؟
هه‌رێمی کوردستان به هۆی بارودۆخی رابردوو و ئێستایه‌وه، به‌دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیدایه و له هه‌مان کاتدا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێک که خوازیار بێت گه‌ش پێ بدات. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌نده به سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌وه. بۆ نمونه، ئێران دوای راپرسی، کۆنفڕانسێکی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئابووریدا به‌ڕێوه‌برد و هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا پابه‌ند بووه به رێکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێین هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانمان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌بێت.
له دیدارێکدا که پێشتر له نێوان ئیسحاق جههناگیری جێگری سه‌رۆک کۆمار و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، جه‌هانگیری رایگه‌یاند که ئێران ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا له هێڵی پێشه‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بێت. کاتێک ئێران ئاوه‌ها هه‌ڵوێستێکی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌گرین؛ به‌ڵام من پێموایه کورد ده‌بێت ناوه‌ڕۆک و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له ناوچه‌که له‌به‌رچاو بگرێت؛ چونکه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه له بواری هه‌نارده‌کردنی نه‌وتدا تووشی کێشه بین، ناتوانین دژی ئه‌مریکا بوه‌ستینه‌وه.
له وتووێژێکدا وتبووم بارودۆخی ئێستای عێراق جێگای متمانه نییه؛ چونکه حکومه‌تی کاتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ناتوانێت خۆی بڕیار بدات. هه‌روه‌ها که بینیمان عه‌بادی له دوایین وته‌یه‌دا پابه‌ندنه‌بوونی به ئێران راگه‌یاند و وتی ده‌بێت پابه‌ندی بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا بین. ئه‌و ده‌یتوانی خۆی رزگار کات و بڵێت ئێمه گه‌مارۆ ئیدانه ده‌که‌ین و خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسین، تاوه‌کو دواتر حکومه‌تی نوێ عێراق سیاسه‌تی فه‌رمی وڵات رابگه‌یه‌نێت.
به‌ڕاستی هه‌ڵوێستی عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته جێگای تێڕامان بوو؟
- من معتقدم آ‌مریکا و عربستان در نوع موضعگیری العبادی نسبت به تحریم آ‌مریکا علیه ایران نقش دارند. العبادی میخواهد بگوید بگذارید من بار دیگر نخست‌وزیر شوم و متأسفانه او باید تصمیم قاطعانهای در قبال موضعگیری آ‌مریکا اتخاذ می‌کرد. موضوع بعد اینکه، از مردم عراق چه شیعه، چه کُرد و چه اهل سنت میخواهم تاریخ روابط میان ایران و عراق و کمکهایی را که ایران به عراقیها علیه رژیم بعث کرد فراموش نکنند. علاوه بر این از لحاظ ایمانی آنها نباید طرف‌دار کسانی باشند که از خاک، اقتصاد و سرمایه عراق علیه کشور دیگر استفاده می‌کنند.
من پێموایه ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان له دیاریکردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی دژی ئێران رۆڵیان بووه. عه‌بادی ده‌یه‌وێت بڵێت با من جارێکی دیکه ببمه‌وه به سه‌رۆک وه‌زیران و به‌داخه‌وه‌ی ئه‌و ده‌بوو بڕیارێكی توندی دژی ئه‌مریکا بگرتبا، بابه‌تی دیکه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی عێراق شیعه و سوننه و کورد یارمه‌تییه‌کانی ئێران به عێراقییه‌کان به تایبه‌ت دژی به‌عس له‌بیرنه‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وان نابێت لایه‌نگری که‌سێک بن که خاک و ئابووری و سه‌رمایه‌ی عێراق دژی وڵاتێکی دیکه به‌کار ده‌هێنێت.
له کۆتاییدا ده‌ێڵێمه‌وه نابێت حکومه‌تی عێراق بچێته ناو شه‌ڕێکه دژی وڵاتانی دراوسێی به تایبه‌ت ئێران، کاتێک حکومه‌تی سه‌دام رووخا، یه‌کێک له‌وانه‌ی که به‌هێزه‌وه هاته مه‌یدان و ئه‌من و ئاسایشی دروست کرد، ئێران بوو، ئێران بوو هێشتی لایه‌نه شیعه‌کان سه‌ردانی ئه‌مریکا بکه‌ن، چه‌ندین جار وتوومه ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا داعش به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانی داگیر ده‌کرد، ئێستا قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوکارییه ئه‌وه نییه که دوژمن بۆ ئێران دروست بکه‌ین.
هه‌ڵوێستی ئێوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی رۆژئاوا بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران چییه؟
ئه‌وان ئێستا ناتوانن به شێوه‌ی ئاشکار و ته‌نانه‌ت له کۆڕ و کۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌کانیاندا باسی رووخاندنی ئێران بکه‌ن، چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانه له‌وانه روسیا و چین و ژاپۆن هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وان پێیان وایه له ناوخۆی ئێران لایه‌نێک که بتوانێت بۆ ئه‌م ئامانجه یارمه‌تییان بدات بوونی نییه. له وتووێژێکدا باسی کۆنفڕانسی پاریسی موجاهیدینی کرد، وتم کایه‌ی وا زۆرمان دیوه. ئێمه سه‌رده‌مانێک هێزمان له ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی یه‌کجار زیاتر بوو، به‌ڵام نه‌مانتوانی هیچ بکه‌ن و ئه‌مه له کاتێکدا بوو که هێزی زۆرمان بوو. ئه‌م سیناریۆئانه زۆر باس ده‌کرێن به‌ڵام تێپه‌ڕن.
.
ئێران له سنووره‌کانیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ره و هه‌میشه‌ش سوپا دژیان وه‌ستاوه‌ته‌وه، ئایا هه‌رێمی کوردستان پلانی بۆ راگرتنی چالاکی ئه‌مانه دژی ئێران هه‌یه؟
به گشتیی ده‌بێت بڵێم ئێمه دژی هه‌ر چالاکییه‌ک له سنووره‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانین و ئیدانه‌ی ده‌که‌ین. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین جار پێداگری له پاراستنی سنووره‌کان کردووه‌ته‌و کۆماری ئیسلامی ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگری بکات. ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین ئاسایشی ناوچه‌که ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له‌م رووه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆنسوولخانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی هاوئاهه‌نگه و هه‌میشه هه‌ڵوێستی یه‌کلاکه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نانه بووه.