بەدرێژایی مێژوو حکومه‌ته‌کانی عێڕاق تا سەرنگونی سه‌دام حسێن، هەر بە کودەتاو شەڕ و شەڕی ناوخۆ بەڕێیان کردووە، داگیرکەران و ئیمپریالیزمی ئەو کاتەی عێراق لە پێناو دابین¬کردنی بەرژەوەندیەکانیان لەهەوڵی بەردەوامدا بوون لەنانەوەی دووبەرەکی و دروست کردنی جیاوازی لەنێوان کەسایەتی و هێز و لایەنەکاندا. سەرئەنجام لەراپەرینێکدا بەشێکی عێراق واتە هەرێمی کوردستان لەدەستی رژێم ئازاد کرا لە دوا هەنگاویشدا بە هاوپەیمانی هەموو لایەک و کۆدەنگی نێودەوڵەتی رژێمی صدام روخێنرا و حکومەتێکی نوێ بە هەڵبژاردن و شەرعییەتی دەنگدان لەپرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردرا و دامەزرا.
لەدوای روخانی رژێم، یه¬که¬م حکومەتی عێراق لە رێگای هەڵبژاردن دەست بەکار بوو و هاته سه‌رکار، کە بە بڕوای زۆرێک دەبوایە ئەم حکومەتە ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە بەخۆیەوە ببینێت، جارێکی دیکە ناحەزان و دەستە دەرەکیەکان کەوتنەوە وێزەی عێراقیەکان و بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان بە نانەوەی جیاوازی بیروڕای نەژادپەرستی و مەزهەبی و ئایینی ناکۆکی نێوان کەسایەتی و لایەنە سیاسیەکان زیاد بکەن.
هه‌ر له یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كێشه‌كان و ململانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان زه‌ق بۆوه‌و بوو به هۆكاری گۆڕینی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق واتا دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و دوای دوو ساڵ هاتنی مالیكی به سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی حوكمرانی ئه‌و زیاتر كێشه‌كان زه‌ق بووه. بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزبوونی ئه‌لقاعیده و دوایی داعش و داگیركردنی شاره‌كانی عێراق وه‌كو موسڵ و سهلاحهئهدین و ئه‌نبار. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات به هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی هه‌وڵی¬دا ئه‌مریكیه‌كان له عێراق وه‌ده‌رنێت كه له ڕووی ده‌ركردنی هێزی ده‌ره‌كی¬یه‌وه هه‌نگاوێكی باش بوو به‌ڵام كار و هه‌نگاوه‌كانی پێچه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوه بوو تا ئه‌وه‌ی له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێك و نووسینێكدا باسم كرد ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی ئه‌لقاعیده و داعش له ناو نه‌برێن و چوونه ده‌روه‌ی ئه‌مریكایه‌كان و هێزی بێگانه به زه‌ره‌ر ته‌واو ده‌بیت و كارێك ده‌كه‌ن كه ئه‌م جاره‌یان به مه‌منوونیه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه و مانه‌وه‌یان بكرێت ئه‌گه‌ر هاتن ئه‌مجاره ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته وای لێهات په‌ره‌سه‌ندنی داعش و داگیركردنی موسڵ و شاره‌كانی¬تر وای كرد كه هه‌نگاو بۆ ئه‌وه بهاویژرێت. كه زیاتر پێویستی به هاوكاری ده‌ره‌كی و هاوپه‌یمانان و دراوسێكانمان بێت بۆ ڕاگرتن و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی داعش و ئازادكردنی شوێنه داگیركراوه‌كان له شاره‌كان.
مالیكی لادرا و عیبادی هات. به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك كورد و عه‌ره‌ب و ئێران و هاوپه‌یمانان توانرا شاره‌كانی ژێرده‌ستی داعش ئازاد بكرێن، هه‌ر ئه‌و كات له چه‌ندین نووسین و چاوپێكه‌وتنێك په‌نجه‌مان ڕ‌اكێشا كه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و شكستی سه‌ربازی داعشه‌كانه واته ئه‌گه‌ر هۆكاری په‌یدابوونی داعش له ناو نه‌چێت جارێكی¬تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. به‌داخه‌وه واته ئه‌مڕۆكه نه‌ك هه‌ر سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و شه‌ره‌كانی به چاوی خۆمان ده‌بینین به‌ڵكو ناحه‌زانی عێراق به پشتیوانی كردنی زیندوو بوونه‌وه‌ی داعش وا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی¬تر زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنی داعش و ناحه‌زه‌كانی خۆش ده‌كه‌ن ئه‌ویش به پشتیوانی گروپ و لایه‌ن و كه‌سانێك له عێراق كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و چاك كردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كانی به‌ڵكو به دابین¬كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی پله و پایه به‌كار ده‌هێنن وه هه‌ر یه‌ك به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش بووه.
ئه‌م كێشمه كێشمه و ململانێ به تایبه‌ت له نه‌بوونی كه‌سێكی كاریزمایی وه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال له عێراق ئه‌مرۆكه ئه‌م بارودۆخه هاتۆته ئاراوه كه هاسان نیه و بتوانرێت یه‌كڕیزی ناوماڵی عێراق كورد و شیعه و سووننه بهێنێته كایه‌وه.
بارودۆخی ئه‌مرۆكه ئه‌ركی به‌ڕێز كاك مه‌سعود زۆر قورس¬تر ده‌كات چونكه هاوسه‌نگی دروست¬كردن به ته‌نها یه‌كێك ناكرێت و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان زیاترن له خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان.
ئه‌مرۆكه زیاتر رۆژی ناحه‌زانه، په‌رش و بڵاوی هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان زیاتر زه‌مینه‌ساز ده‌كات بۆ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌كی. گه‌لی عێراق پێویستی به بڕیارێكی چاره‌نووس ساز هه‌یه كه به‌ر له هه‌موو شتێك به كورد و عه‌ره‌به‌وه ده‌بێت، خۆشه‌ویستی و دلسۆزی به گه‌ل و نیشتیمان به‌ر له هه‌مووی بێت.
گه‌لی عێراق ده‌بیت سه‌یری مێژووی رابردووی خۆی بكات له چوارچێوه‌ی ئه‌م جوغرافیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه كه هه‌یه‌تی وه‌كو هه‌میشه شادڕه‌وان جه‌نابی مام جه‌لال ئه‌یفه‌رموو جوغرافیا ناگۆردرێت.
گه‌ل و سه‌ركرده‌كان له مێژوودا زۆر فیداكاریان كردووه. تا ئه‌و قۆناغه‌ی زۆرجار سه‌ركرده‌كانی كورد چ جه‌نابی مام جه‌لال و چ جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوژمن و ڕژێمه گۆڕبهگۆڕكان قوربانیان به خۆیان ڕوو له كانیاو داوه و چوونه‌ته به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و سه‌ركردایه‌تی ڕاسته‌وخۆیان كردووه تا ووزه و توانا به هێزی پێشمه‌رگه بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی كه ئایندهی كوردی پێوه به‌ستراو بوو. ئایا ئه‌مرۆكه گه‌لانی عێراق و كورد نه‌كه‌وتۆته ئه‌م قۆناغه له پێناو دابین¬كردنی ئایندهی ڕوون و سه‌رفرازی بۆ خۆیان گه‌له‌كه‌یان سه‌ركردایه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمان به‌ر فراوان بكه‌ن و له‌م گێژاوه‌یه و ده‌ست تێوه‌ردان خۆیان رزگار بكه‌ن.
ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆكه‌ی شاری به‌سڕه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه یه‌كه‌م : ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندان له پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و دابین كردنی ئه‌من و ئاسایش مافێكی ڕه‌وایه.
دووه‌م : ڕێگای خۆش ده‌كات كه جارێكی¬تر ده‌سته‌ی تێكده‌ره‌كان بۆ قووڵ كردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا زیاد بكه‌ن و بكه‌ونه سووتاندنی قونسوڵگه‌ری ئێران و هه‌وڵدان بۆ سووتاندنی قونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا.
ئه‌مرۆكه هۆشیاری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان گرنگه له جیاتی بیركردنه‌وه له به‌ده‌ستهێنانی پله و پایه با ئارامی و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆشیاریه نه‌بێت و ئه‌مجۆره له خۆ بووردوویی سه‌ركرده و ڕابه‌ر نه‌بێت ئه‌بیت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت ڕاپه‌رین و ده‌ست تێوه‌ردانی به‌سڕه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. وش به شێوه‌یه‌كی¬تر داعش له هه‌ر چوار لای هه‌رێم ده‌ستی به جموجۆڵ كردۆته‌وه یان ده‌یكات. بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌رێم تا به داخوازیه‌كان رازی بین.