"نازم دهباغ" نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، وەکوو ئەندامی فەرمی شاندی دکتۆر "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ لە دیدارەکاندا بەشداربوو.
دکتۆر "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و شاندی یاوەری کە پێک هاتبوو لە وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازی، پارێزگاری بەسرە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقی لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی باڵا لە بوارەکانی کارەبا و ئاو و نەوت، کاتژێر ٩ ی سەرلە بەیانی رۆژی شەمە رێکەوتی ١٧/١١/٢٠١٨ گەیشتنە تاران و "نازم عومەر دهباغ" نوێنەری حکوومهتى ههرێمى کوردستان له وڵاتی ئێران لە ڕێوڕهسمی پێشوازی کردنی بەرێزیاندا بەشداری کرد.
نوێنهرى حکوومهتى ههرێمى کوردستان له تاران، وەکوو ئەندامی فەرمی شاندەکە لە هەموو دیدارەکاندا بێجگه لە دیداری رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداربوو.
لە دیدارەکاندا باس لە رێوشوێنی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بە گشتی و لەسەر بەشداری نەکردنی عێراق لە دژایەتی کردنی وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوولا لە بواری ئاسایش و ئابووری و بازرگانی و هەروەها سهبارهت به شەری دژە تیرۆروتووێژیان کرد، جگە لە بابەتی چارەسەر کردنی کێشەی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لە دیداری هەر دوو سەرۆک کۆمار بڕیاردرا چەند لیژنەیەکی هاوبەش پێک بهێنرێت لە هەر دوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و ئەمنییەکان وهەڵگرتنی ڤیزا و هاوکاریکردن لە بونیادنانەوەی عێراق، هەروەها لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەپوتۆز کە زۆربەی کات ئاسمانی عێراق و بەشێک لە ئێران دەگرێتەوە، هەرەوەها لیژنەیەکی هاوبەش لە هەر دوو وەزارەتی پیشەسازی بۆ دابینکردنی زەمینەیەکی باش لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانی و ئاوەدانکردنەوە پێکبێت.
سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیاییدا کە کاری ئایندەی عیراق چارەەسەری کێشەکانە و عێراق دەبێت خاڵی پێک گەیشتنی بەرژەوەندییەکان بێت لە چوارچێوەی وڵاتانی ناوچەکە و عەڕەبی، بۆ پتەوکردنی برایەتی و پاراستنی شکۆیی وڵاتەکەی و رێزگرتن لە یەکتری و لە وڵاتانی دراوسێ.