نازم دەباغ: ئێران هەمیشە شاندو كەناڵی تایبەتی لەهەرێم هەیە

شارپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتاران دەڵێت: هەمیشە ئێران شاندو كەناڵی تایبەتی لەهەرێمی كوردستان هەبووە تا قسە لەگەڵ لایەنە سیاسییە ناكۆكە كوردییەكان بكات بۆ یەكڕیزی.

نازم دەباغ دەشڵێت: ئێران دوو كونسڵییەی لەهەرێم هەیە، ئەوانەی لەكونسڵخانەكانن هەمیشە لەپەیوەندیدان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ كاروبارەكان و سەرخستنیان، بەردەوام هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە نەك بەتەنیا لەنێوان پارتی و یەكێتی.

قسەكانی نوێنەرەكەی هەرێم لەتاران لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: "من خۆم یەكێكم لەوانەی هەموو كات داواكارم ئێران ڕۆڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسیەیكان ببینێت".

لەبارەی ڕای ئێرانیش لەسەر پۆستەكانی حكومەتی نوێی عێراق بەتایبەت سێ پۆستە سیادییەكە (سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان) نازم دەباغ  دەڵێت: "ئێران ڕازییە دڵخۆشە، كە سێ كەسایەتی لەناو پەرلەمانی عێراقییەوە هەڵبژێردراون بەدەنگی پەرلەمانتاران، وەختێك سەرۆك كۆمار سەردانی ئێران دەكات، ئێران دەڵێت: هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتە نوێیەكە دەخوازین واتە ئێران دڵخۆشە، بەڵێ سێ كەسایەتییەكەی سێ پۆستە سیادییەكەی عێراق دڵخوازی ئێران و ئەردەن و سعودیە و ئەمریكاشە، خۆ ئەمریكا یەكەم وڵات و لایەن بوو پیرۆزبایی لەسەرۆك كۆمار و ئەوانی تریش كرد، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی هەندێك پڕوپاگەندە، كە دژ بە ئێران دەكرێت زیاتر نەخشی ئێران بەسەر نەخشەكانی تر دیارە."

 

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=131568

Read کد خبر: 2151

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی