یادداشتی نازم دەباغ لە رۆژنامەی شەرق ؛دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا

نازم ده‌باغ

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆک کۆماری وڵات له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدای کرد. ئه‌م سه‌ردانه‌ یه‌که‌م سه‌ردانی رۆحانییه له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریدا بۆ ئه‌و وڵاته و پێشتر به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و کۆمه‌ڵیک هۆکاری دیکه‌وه ئیمکانی ئه‌م سه‌ردانه نه‌بوو. هاوکات‌بوونی ئه‌م سه‌ردانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین رووداوی دیکه‌دا، گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی له بارودۆخی ئێستادا به‌هێزتر کردبوو. هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک کۆماری تازه‌ی عێراق، هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری عێراق دوای نه‌مانی داعش له‌و وڵاته‌و له هه‌موو گرنگتر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران و گوشار خستنه سه‌ر عێراق بۆ هاوکاریکردن دژی ئێران گرنگی سه‌ردانه‌که‌ی زیاتر له هه‌میشه کردووه‌ته‌وه.  ئه‌وه‌ی که له‌م نێوانه‌دا و له شرۆڤه‌ی کارناساندا بایه‌خی پێدراوه پێویستی دوولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵاته بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان. عێراق هاوبه‌شی دێرینه‌ی عێراقه‌و ده‌توانێت له‌ بارودۆخی گه‌مارۆدا هاوکاری ئێران بدات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێران یاری دێرینه‌ی عێراق بووه که ئه‌من و ئاسایش و خوشگوزه‌رانی بۆ عێراقییه‌کان دابین کردووه و ئه‌مانه‌ش هۆکارن بۆ پێشوازی‌کردنی هه‌ردوولا له زیاترکردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا له بارودۆخی ئێستادا.

هه‌رچه‌ن داعش عێراقی به‌جێهێشتووه به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتا سه‌رقاڵی بابه‌تی ئه‌منییه‌و پێویستی به هاوکاری ئێرانه‌و ئێرانیش به هۆی بارودۆخی گه‌‌مارۆکانه‌وه پێویستی به عێراقه. عێراق له ئێستا پێویستی به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه و ئێران له‌م بارودۆخه‌دا هاوکاری عێراقه. عێراق پێویستی به کاره‌با و گازی سروشتیی ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رماوه رێژه‌ی ئه‌م پێویستییه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئه‌م بابه‌تانه په‌یوه‌ندی دوو وڵات به‌هێزتر ده‌کات و له‌م دواییانه‌شدا بینیمان که سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که ناکه‌ونه دوای سیستمی گه‌رمارۆکانی دژی ئێرانه‌وه. عێراق وه‌کوو هاوبه‌شی بازرگانی و کۆنی ئێران ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تی ئێران بدات و ده‌توانێت بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێراندا ئاسانتر بکاته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق په‌‌یوه‌ندی کۆن و مێژووییه و پێویسته که گه‌شه بکات. ئه‌م سه‌ردانه ده‌توانێت ده‌ستکه‌وتی سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی زۆری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها بۆ عێراقیش ببێت. به‌پێی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌و هه‌وڵه‌کانی بۆ زیادکردنی گه‌مارۆکان دژی ئێران، ئه‌م سه‌ردانانه و گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتی دۆست ده‌توانێت ئاکامی کاریگه‌ری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنییه‌کان لێبکه‌وێته‌وه. 

 

Read کد خبر: 2191

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی