ناوبراو وتیشی: ئێمه سنوورێكی جوگرافی فراوان و هه‌ستیارمان هه‌یه، بۆیه ناكرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركی او سووریا فه‌رامۆش بكه‌ین.
به‌وته‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران، عێراق له هه‌وڵی دیبلۆماسیدایه بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی توانای خۆی ڕه‌چاوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكات.
نازم دەباغ باس له‌وه‌ش ده‌كات، "ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه عێراق به‌جێده‌هێڵێت بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ، بۆیه نابێت عێراق به‌شێک بێت له‌ململانێكان و به‌رنامه‌ی شه‌ڕ، نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نه له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا".
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق، نازم ده‌باغ وتی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی 4ی ئه‌مساڵدا به‌شی سێیه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام پێموانییه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێم هه‌بێت.
وه‌كوو ده‌باغ وتی: "چوونكه له‌زۆر بواردا عێراق و هه‌رێم پێویستیان به ئێران هه‌یه به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی خۆراک، گاز و كاره‌با و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی دیكه‌دا.