به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له تاران ده‌ڵێت: به‌پرسانی ئه‌مریکایی چه‌ندین جار داوایان له ئێمه کردووه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ببڕین، به‌ڵام ئێمه درێژه به په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ین.
موجته‌با ئیسماعیلی- به‌شی نێوده‌وڵه‌تی ئاژانسی آنا: دوای ئه‌وه‌ی که مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ستپێکردنی گه‌مارۆی نه‌وتی ئێرانی به پێی فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته راگه‌یاند؛ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها دانوستانه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه بۆ به‌خشینییان له گه‌مارۆکان ده‌ستی پێ‌کرد. چین، تورکیا و کۆریای باشوور له‌و وڵاتانه بوون که هیواخواز بوون بخرێنه ناو لیستی وڵاتانی به‌خشراو له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران و حکومه‌تی عێراقیش جگه له‌م هه‌نگاوانه، پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران کرده‌وه.
ئه‌م گوشارانه تا ئاستێک به‌رزبووه‌وه که به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مریکا؛ واشینگتۆن گوشار بۆ وڵاتانی ناوچه‌که له‌وانه عێراق ده‌هێنێت تاوه‌کوو په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران ببڕن. جگه له‌مه، به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ده‌یانه‌وێت ئه‌م گوشارانه زیاد که‌ن تاوه‌کوو قه‌ناعه‌ت به به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بێنن جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران بدۆزنه‌وه.
نازم ده‌باغ، به‌پرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی رۆژئاوای ئاسیای ئاژانسی هه‌واڵی "ئانا" هه‌واڵی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی فیدراڵی هه‌رێمی کوردستانی پشتڕاست کرده‌وه‌و ده‌ڵێت: "به‌رپرسانی ئه‌مریکایی چه‌ندین جار خوازیاری بڕینی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانمان بوون له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام ئێمه وتوومانه به پێی ده‌ستووری عێراق درێژه به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ین".
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "بڕینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان زۆر دژواره و ئه‌مه مافی عێراقییه‌کانه که په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایی و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ ئێران ببێت".
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هۆشدارییانه‌ی ئه‌مریکا ته‌نها هه‌رێمی کوردستان ناگرێته‌وه‌و حکومه‌تی عێراقیش ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت: "چه‌ندین جار به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ڵامی ئه‌مریکایان به‌م شێوه داوه‌ته‌وه که پابه‌ندی رێککه‌وتنه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بن و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن".
نازم ده‌باغ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که "ئایا سه‌ردانه‌که‌ی مه‌ولود چاووش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه"، ده‌ڵێت: "ئێمه هێشتا نه‌چووینه‌ته ناو ئاڵوگۆڕێکی نه‌وتی فه‌رمییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و زیاتر له رێگای هێڵی بۆرییه‌وه نه‌وتی هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌کردن به تورکیادا نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌کرێت و ئاڵوگۆڕێکی نه‌وتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بوونی نییه، سرووشتییه که ئێمه بۆ فرۆشی نه‌وتی خۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاواز و فه‌رمییه‌کان دانوستان بکه‌ین، نه‌وت سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستانه و بۆ هه‌نارده‌کردنیشی که‌رتی تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌دات و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌رمی دانوستان بکه‌ن؛ به دڵنیاییه‌وه هه‌ر لایه‌نێک سوودێکی زیاترمان پێ بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه رێکده‌که‌وین".
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تورکیا و هه‌رێمی کوردستان رێکه‌وتنێکی نه‌وتی ٥٠ ساڵه له نێوانیاندا هه‌یه که نزیکه‌ی ٤٥ساڵی ماوه هێشتا. له سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ هه‌ولێر له‌وانه‌یه یه‌کێک له بابه باسکراوه‌کان، زیاترکردنی رێژه‌ی نه‌وتی هاورده‌کراوی تورکیا له هه‌رێمه‌وه بووبێت".
نازم ده‌باغ وێرای ره‌خنه‌گرتن له گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ئێران که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه سه‌پاوه، ده‌ڵێت: " گەمارۆی ئابووری كاریگەریی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتەی رووبەرووی گەمارۆكە دەبێتەوە بەڵام ئێران ئه‌و وڵاته نییه که له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا خۆبەدەستەوە بدات یان شكست بهێنێ. چونكە ئێران ساڵانێکی زۆره رووبه‌رووی گه‌مارۆ و ئابڵۆقه ده‌بێته‌وه و خاوه‌ن ئه‌زموونه".