له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 19ى یه‌نایه‌رى 2014 شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: دوابه‌دواى ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌ى له سه‌ردانى ڕابردووى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا له بیست و پێنجى دیسه‌مبه‌رى 2013دا دروست بوو، كه تیایدا هه‌ردوولا چه‌ندین بیروڕا و تێڕوانینیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشنیار و ئاڵوگۆڕ كرد، له‌م سه‌ردانه‌شدا شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى بودجه و دۆسیه‌ى نه‌وت و كێشه‌كانى دیكه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ئه‌نجامێك له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندیى هه‌موو خه‌ڵكى عیراق، دانوستان و ورده‌كاریى زیاتر ده‌خه‌نه ڕوو و تاوتوێ ده‌كه‌ن.
وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها گوتى: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ما یاسایى و ده‌ستوورییه‌كان؛ كۆمه‌ڵێك پێشنیارى كۆنكریت و پراكتیكى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى عیراق كردووه، به‌و ئومێده‌ى له دیداره‌كانى سبه‌یدا ئه‌نجامێكیان لێ بكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه بڕواى به‌وه بووه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنه‌وه بێت و له دیداره‌كانى بیست و پێنجى دیسه‌مبه‌رى ڕابردووش‌دا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ردوولا گه‌یشتنه لێكگه‌یشتنێك.