پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عیراق كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى بازرگانى و ئابووریدا و ڕه‌خسانى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكار و وه‌به‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى ئێستاى سیاسیى عیراق و ڕووداو و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عیراق و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌روه‌ها دانوستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
باڵیۆزى ئیران له عیراق پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ دانوستانه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نیوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال دووپات كرده‌وه و هیواى خواست هه‌ردوولا له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌ردوولا و له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عیراقدا بێت.
سێ شەممە, 18 شوبات 2014
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات