دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێز ’’ستیفن لیچ’’ و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانی و تیمی كونسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێكهاتبوون.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز ’’لیچ’’ خۆشحاڵیی خۆی به دووباره سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ئاره‌زوویه‌كی زۆر لای كۆنگرێسمانانی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆماری و دۆستانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و بارودۆخه‌كه به چاوی خۆیان ببینن. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵی كۆنگرێسمانانی هه‌ردوو حیزب بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعشدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كوردستان ناوبانگێكی باشی دروست كردووه و شایانی پشتگیری و هاوكاریكردنه، چونكه هاوپه‌یمانێكی باشی ئه‌مه‌ریكایه و سه‌لماندوویه‌تی كه پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌پارێزت و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێت، بۆیه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی كوردستان گرنگن و وه‌ك نموونه‌یه‌ك خۆی نیشان داوه.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مه‌یدانی و سه‌ربازی و مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌و باره قورسه دارایی و كارگێڕی و مرۆییه‌ی له ئه‌نجامی جه‌نگی دژی داعش و بڕینی بودجه له لایه‌ن عیراقه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامیان له هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان شانازی به پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات و داوای كرد ئه‌مه‌ریكا له پشتگیرییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه و فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعش به‌رده‌وام بێت و له مه‌ودای دووردا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی قورس هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێداویستییه‌كانیان كرا و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران داوای هاوكاریكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی باشتری ئه‌و ژماره زۆره ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داوای كرد ڕێكخراو و ئێن جی ئۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و وڵاتانی دۆست ڕۆڵێكی باشتر له یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌راندا بگێڕن. سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵی خۆی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و پرسی به‌شداریكرنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، كه تیایدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر بنه‌ما و پره‌نسیپی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادیدا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا كۆنگرێسمان به‌ڕێز ’’ستیفن لیچ’’ و شاندی یاوه‌ری، دووباره خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و، دووپاتیان كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا دۆستی زۆره، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رده‌وامیی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن و په‌یامی كوردستان ده‌به‌نه كۆنگرێس، وه‌ك چۆن له هاوكاریكرنی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ردانه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات