به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی گەڕانەوەی سه‌رۆك مام جەلال لە گەلی كوردستان ده‌كات و ڕایگەیاند ڕۆڵى جه‌نابیان لە ژیانی سیاسیی كوردستان و عیراقدا ڕۆڵێكی مێژوویی بووە و ڕۆژی گەڕانەوەیشی بۆ وڵات ڕۆژێكی مێژوویی یە بۆ گەلی كوردستان.
ئەمەش دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی یە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانەوە
زۆر سوپاسی خوای گەورە دەكەین كە جه‌نابى مام جەلال و كوردستان و خەڵكی كوردستانی بە یەكتر شاد كردنەوە، هەروەها سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیای دۆست و هەموو ئەو تیمە پزیشكییانە دەكەین كە ماوەی ڕابردوو لە چارەسەركردنیدا ئەركیان لەگەڵ كێشاین. هەر به‌م بۆنەوە لە دڵەوە خۆشحاڵیی خۆمان دەردەبڕین و بەخێرهاتنەوەیەكی گەرمى لێ دەكەین و پیرۆزباییش لە هەموو گەلی كوردستان دەكەین.
سەرۆك مام جەلال ڕۆڵێكی سەركردانەی گرنگی هەبووە لە ژیانی سیاسی و شۆڕشی كوردستان و عیراقدا، لە سەختترین ڕۆژگاردا خۆڕاگری نوواندووە و بەرگری لە مافەكانی گەلەكەی كردووە، هەروەها لە خەباتی شاخ و سیاسی لە مێژووی سیاسیی نوێی كوردستاندا خاوەن پێگەیەكی زۆر گەورە بووە.
لە دوای ڕاپەڕینیشەوە لەگەڵ سەرۆك مسعوود بارزانی ڕۆڵێكی هەرە گرنگیان گێڕاوە لە چەسپاندنی ئەزموونی دیموكراتیی گەلی كوردستان و دابینكردنی فرەییی سیاسی و دروستكردنی ژیانی پەرلەمانی لە كوردستاندا. نەخۆشكەوتن و دووركەوتنەوەیشی لە كوردستان و عیراق، زۆر بە ڕوونی بە ژیانی سیاسی و حوكمڕانیی عیراقەوە دیار بووە، چونكه ڕۆڵێكی مێژوویی هه‌بووە و ڕۆژی گەڕانەوەشی بۆ وڵات ڕۆژێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان.
دووباره بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ناوی خۆشمەوە، به گه‌رمى بەخێرهاتنەوەی دەكەین و پیرۆزبایی لە هەموو گەلی كوردستان دەكەین، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ ده‌خوازین و دڵنیاین هاتنەوەیان مایەی خێر و خۆشی دەبێت بۆ هەموو گەلی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان
19ى ته‌ممووزى 2014
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات