بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كریستیانی كوردستان و عێراق و سەرجەم كریستیانەكانی جیهان دەكەم و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم.
جەژنی لەدایكبوونی ئەمساڵ و سەری ساڵی تازە لە كاتێكدایە كە وڵاتەكەمان تووشی هێرشی دڕندەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی بووەتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەسیحی و ئایین و نەتەوەكانی دی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە. لێرەدا دەمەوێ بە تایبەت بە خوشك و برا مەسیحییەكانم ڕابگەیێنم كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی ئازیز و ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و لە ئێش و ئازار و كێشەكانیان دەگەم بەڵام لەوە دڵنیایان دەكەمەوە كە تیرۆر و توندڕەوی و وەحشیگەری هیچ ئاییندەیەكی نییە. ئەوەتا دەبینین كە تیرۆریستانی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكان تووشی شكستی زۆر گەورە هاتوون و زۆربەی ناوچەكان لەژێر دەستیان ئازاد كراون.
ئەو ناوچە مەسیحینشینانەی هێشتا لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ماون بە دڵنیاییەوە ئازاد دەكرێن. دەمانەوەێ خوشك و برا مەسیحییەكانمان بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانێكی ئاسوودە و ئارام و دوور لە هەڕەشە دەستپێبكەنەوە. داوا لە خوشك و برا مەسیحییەكانم دەكەم كە بیر لە كۆچ و جێهێشتنی وڵات نەكەنەوە و هیوایان بەهێز بێت. دوژمنانی پێكەوەژیان و ئاشتی دەیانەوەێ ئێوە لەم وڵاتەدا نەمێنن. مانەوەی ئێوەی ئازیز شكاندنی مەرامی گڵاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی و تیرۆریستانە.
كوردستان وڵاتی هەموومانە و پێویستە ڕێز لە ئاسوودەیی و خواست و داواكاری و مافی خوشك و برا مەسیحییەكان بگیرێت. دەبێ پێكەوە بژیین و سەر لەنوێ وڵاتێكی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان بنیات بنێنەوە و ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەی هەزاران ساڵە لە وڵاتەكەمان بووەتە هۆی بەدیهێنانی پێكەوەژیان، قووڵتر بكەینەوە.
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ئێوەی ئازیز و سەبر و تەحەمولتان هەبێ چونكە شكست و نەمانی هەوری تاریكی تیرۆریستان نزیكە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24ـی 12ـی 2014
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26/12/2014 له شاری دهۆك به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ثیل ئهلنجوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزگاری نه‌ینه‌وا پیرۆزبایی له سه‌رۆك بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری زوممار و ره‌بیعه و شنگال و رایگه‌یاند، ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری شنگال و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كانی گۆڕی و هیوای دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌رزكرده‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵ و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ كرد و به كاریگه‌ر وه‌سفی كرد.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی شاری مووسڵ تاوتوكرا و باس له پلانی ئازادكردنی مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعش كرا و جه‌خت له به‌شداری دانیشتوانی شاری مووسڵ له ئازادكردنی ئه‌م شاره له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كرایه‌وه.
ڕۆژی ١٤ـی ١٢ـی ٢٠١٤ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە حەوت خاڵدا ڕێنمایی نوێی بۆ یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.
ئەمە دەقی نامەکەیە:
بۆ/ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت: ڕێنمایی
لەبەر ئەوەی کە وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتێکی گرینگە و ئەرکێکی قورس و پیرۆزی لەسەرشانە، بۆیە وەزارەتی هەموو گەلی کوردستانە. ئێستاش کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتێکی بنکەفراوانە، نەک پەنجا بە پەنجای نێوان دوو حزب، کەواتە دەبێ ڕەفتاری کارمەندانی وەزارەت ڕەفتارێکی نەتەوەیی بێت نەک حزبی.
بۆیە پێویستە زۆر بە وردی ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
1. بەهیچ جۆرێک کاری ڕێکخستن و حزبایەتی لەناو وەزارەت ناکرێت و ئەو کەسەی بیهەوێت لەناو وەزارەت حزبایەتی بکات با دەست لەکار بکێشێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ لای حزبەکەی خۆی.
2. دابەشکردنی چەک و تەقەمەنی بەپێی پێویستیی بەرەکانی جەنگ دەبێت، نەک لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجای حزبی.
3. بوودجەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، بە لیواکانی وەزارەت و هەردوو یەکەی ٧٠ و٨٠ شەوە، دەبێ لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دابەش بکرێت، نەک بە شێوازی پێشوو.
4. پێویستە هەرچی زووتر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕێکوپێکی یەکبخرێتەوە. بە شێوەیەک کە نابێ حزبایەتی تێدا بێت.
5. گۆڕانکاری لەو فەرماندەییانە بکرێت کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان‌دا نەیانتوانیوە ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و فەرماندەی تر کە چالاک بوون لە جێگەیان دابندرێن.
6. هەر کارمەندێک، لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت، ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی وەزارەت بداتە هەر حزبێک، سزا دەدرێت و دەدرێتە دادگای سەربازی.
7. هەر هێزێک لە دەرەوەی وەزارەت هەبێت بە نایاسایی دەژمێردرێت و کەس بۆی نییە هێزی تازە لە دەرەوەی وەزارەت دروست بکات.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٤/١٢/٢٠١٤
ساڵی رابردوو ساڵێكی پڕ لە ئازار‌و ئاوارەبون و نەهامەتی بوو بۆ ئێوە
خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردوستان و عیراق و جیهان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لە دایكبونی حەزرەتی مەسیحەوە ، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لەمەسیحیەكانی جیهان بەگشتی و مەسیحیەكانی كوردستان بەتایبەتی دەكەم، ساڵی رابردوو ساڵێكی پڕ لە ئازار‌و ئاوارەبون و نەهامەتی بوو بۆ ئێوەو سەرجەم پێكهاتەو ئاین و كلتورە جیاوازەكان، ئەویش بەبۆنەی هێڕشی دڕندەكانی داعش و كارە دژ بەمرۆڤایەتیەكانیان، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری ئێوەی ئاینە جیاجیاكان و بەرگری و هەڵمەتی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستانەوە خەونی تیرۆریستانی دژ بەئێوەو گەلی كوردستان و عیراق لە گۆڕنرا.
هیوادارم ساڵی ئایندە ساڵی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ ئێوەو سەرجەم گەلانی كوردستان و عیراق و جیهان و ئەم یادەش ببێتە مایەی پتەوتركردنی گیانی برایەتی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و ئاینە جیاجیاكانی كوردستان .
دوبارە پیرۆز بێت یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئاشتی و خۆشەویستی.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ شەممە 2٧ـی 12ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئەمەریکا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە جۆزێف پینینگتۆن کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار و ئەفسەری سوپای ئەمەریکا و لەگەڵیان كۆبۆوە.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەروەی هەرێم، بەڕێوە چوو، سەرەتا بەڕێز جۆن مه‌ككه‌ین خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێم ڕاگەیاند و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا نیشان دا و ڕایگەیاند کە دەیەوێ پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان بکات بۆ شەهیدبوونی ئەو پیاوە ئازایانەی پێشمەرگە کە لەم شەڕەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە.
هەروەها بەڕێز جۆن مەککەین خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا نیشان دا.
هەر لە دیدارەکەدا بەڕێز جۆن مه‌ككه‌ین ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی ئاگادارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆی لەبەرەکانی شەڕە، بۆیە هاتووە لە نزیکەوە گوێ لە بۆچوون و سەرنجەکانی سەرۆک بارزانی بگرێت سەبارەت بە هەڵوێستی سیاسی و سەربازیی بەرەکانی شەڕ و پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان‌دا. جەختیشی لەوە کردەوە کە گەل و حکوومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە هاوکاریی و پشتیوانی‌یان بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمیژینەی نێوان هەردوو گەلی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەمەریکا و دۆستان و هێزی هاوپەیمانانی کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان‌دا پشتیوانی هەرێمی کوردستان بوون.
دواتر سەرۆک بارزانی هۆکارەکانی پەیدابوون و گەشەکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کەوتنی موسڵ و پەلاماردانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی بۆ شاندی میوان شی کردەوە. سەبارەت بە بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی شەڕ، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە پێشمەرگە سەرکەوتنی زۆر گەورەی تۆمار کردووە و گورزی کەمەرشکێنیان لە تیرۆریستان داوە.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر جیهان کرد و ڕایگەیاند: تیرۆر هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر هەموو گەل و نەتەوە و دەوڵەتان و هەموولایەکیشی کردۆتە ئامانج، ئەو تیرۆریستانەش کە هاتوونەتە ڕیزی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕەگەزنامەی جۆراوجۆریان هەیە، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەشیان پێویستی بە هەماهەنگی و هەوڵی هەمەلایەنەی دەوڵەتان هەیە و پێویستە لەپاڵ ڕێکاری سەربازی، لە ڕووی فکری و وشک کردنی سەرچاوەی دارایی و ڕێگرتن لە پەیوەندییکردنی تیرۆریستان، دژایەتیی ئەو تیرۆریستانە بکرێت.
هەروەها سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: دەبێ دەوڵەتان هەماهەنگییان هەبێ و لە قوڵایی مەترسییەکە تێ بگەن و نابێ هیچ دەوڵەت یان لایەنێک تیرۆر و تیرۆریستان وەک کارت بەکار بهێنێت و یاریی بەو کارتە بکات، چونکە تیرۆر ئاگرێکە هەمووان پێکەوە دەسووتێنێت.
هەر لە قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی شاری کۆبانێ کرد و سوپاسی ئەمەریکای کرد کە بە لێدانی تیرۆریستان، پشتیوانیی لە پێشمەرگە و شەڕڤانانی ئەوشارە دەکات.
باسکردنی چۆنییەتیی هەماهەنگیی زیاتری پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و بارودۆخی شاری مووسڵ ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سوریا و ناوچەکە، تەورەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
ده‌قی ووته‌كانی فواد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیمیناری (پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژ به‌تیرۆر) كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی ئاڵای كوردستان 17-12-2014 هه‌ولێر- زانكۆی لوبنانی - فره‌نسی
رۆژتان باش هه‌موو لایه‌ك به‌خێربێن، سوپاسی زانكۆی لوبنانی فره‌نسی ده‌كه‌م بۆ سازكردنی ئه‌م كۆڕه. دیاره ئهوبابهتی كه‌بۆمان ته‌رخانكراوه ئاخافتنی له‌سه‌ر بكه‌ین بابه‌تێكی گرنگهوهپهیوهندی هه‌یه به‌رابردووی ئێمه‌و هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌روه‌ها ئێستاوئایندهی هه‌رێمی كوردستان. بابه‌ته‌كه باسی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كات له‌ناوچه‌كه وه‌ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌تی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ری تیرۆرستان، هه‌وه‌ك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه بهوهاوپهیمانیهی كه‌له‌ئێستادا له‌دایك بووه دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش). هاوكات ئه‌مرۆ كه‌ئه‌م كۆره‌ی تێدا ده‌گێرین و پێكه‌وه لێریهن بۆ گفتوگۆیه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی پرسێكی گرنگ بێگومان بۆئێمه‌ی گه‌لی كورد رۆژێكی گرنگه كه‌پێویسته ئاماژه به‌م رۆژه گرنگه بده‌ین له‌پێش ئه‌وه‌ی باسی بابه‌ته‌كه بكه‌ین. ئه‌مرۆ رۆژی ئاڵای كوردستانه بۆ ئێمه رۆژێكی پیرۆزه كاتێك سه‌یری ئاڵاكه‌مان ئه‌كه‌ین ئاڵای كوردستان ، ئه‌بینین ئاڵای ژیانه ئاڵای خه‌باته ئاڵای مقاوه‌مه‌ت و ئاڵای خوێن به‌خشینه له‌پێناو خاك، ئاڵاكه‌مان ره‌نگی ئاشتی و ژیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیایهورهنگی رۆشنایی تێدایه. وهلهبهرامبهردا كه‌سه‌یری دوژمنه‌كه‌مان بكه‌ین و په‌رچه‌می دوژمنه‌كه یا په‌رۆی دوژمنه‌كه ده‌بینین په‌رۆیه‌كی ره‌ش كهگوزارشت له‌مه‌رگ ئه‌كات، ئاڵای ئێمه گوزارشت له ژیان ئه‌كات. ئهمرۆكهرۆژی ئاڵای كوردستانه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سیمبولێكه و نمونه‌یه‌كه بۆئه‌و رۆژه‌ی كه‌ئێستا ئێمه‌ی تێداین. ئه‌وان هاتوون بۆئه‌وه‌ی مه‌رگ دابه‌ش بكه‌ن ئه‌وانه خۆیان و فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رگه. فه‌لسه‌فه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ربنه‌مای ژیانه. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك ره‌نگییه، فه‌لسه‌فه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌ره‌نگییه، ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا كاتێك له‌هه‌ردوو دیویه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین گوزارشته‌كه ده‌بینین كه ئاڵای ئێمه‌و پهرۆكهی ئه‌وان چه‌نده لێك جیاوازن. هاوكات ئه‌مرۆ رۆژی دایكه خاك دایكه وڵات دایكه‌و وڵات دایكی گه‌له، هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له‌دایكی ئه‌كات چونكه دایكی گه‌له. ئه‌وان نه بروایان هه‌یه به‌دایكیان نه بروایان هه‌یه به‌دایكی گه‌ل. ئه‌وان بروایان نییه به‌مافی ژن، ئه‌وان ژن ده‌فرۆشن، ئه‌وان ده‌ست درێژی له‌ژن ده‌كه‌ن. به‌ڵام ژن و ئافره‌تی كورد به‌ره‌نگاری ئه‌كات ئه‌چێته مه‌یدانی جه‌نگه‌وه له‌پێناوی ژیان شهر ئه‌كات ئه‌مرێت بۆ ژیان. ئه‌وان هه‌ر له‌و خوله‌كه‌ی ژن یا ئه‌و كچه‌ی له‌دایك ئه‌بێت به‌مرۆڤی دانانێن به‌مردوو حسابی بۆده‌كه‌ن چونكه له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌واندا ژن و ئافره‌ت ماده‌یه‌كه بۆ كرین و فرۆشتن، ئه‌وان سه‌یری ژن ناكه‌ن وه‌ك مرۆڤ، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بنه‌مای ئه‌و كێشه‌یه دائه‌نرێت كه هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌وئه‌وان، كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی فكری و فه‌رهه‌نگییه واته هه‌ر به‌ته‌نیا كێشه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه.
بگه‌رێینه‌وه كرۆكی باسه‌كه‌مان. ئێمه كه‌باسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ین و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان لهبهرچاوئهگرین ، پێویسته كه‌مێك بگه‌رێینه‌وه به‌ره‌ودوا كه‌چۆن هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بوو وه‌چه‌ند قۆناغی تێپهركردووه تائه‌مرۆ و ئێسته ئێمه له‌چ قۆناغێكین، بێگوومان ئه‌و پرسیارانه بۆئێمه گرنگه بیانخه‌ینه روو، ئیمه به‌ره‌و كوێ ئه‌رۆین ، وڵاتی ئێمه به‌ره‌و كوێ ئه‌روات له‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌هه‌ر به‌ته‌نیا وڵاتی ئێمه‌ی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو ناوچه‌كه‌و هه‌موولایه‌ك له‌ناویا ده‌ژین؟. ئێمه كه‌سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كورد چونكه ته‌وه‌ری باسه‌كه‌مان باسی هه‌رێم ده‌كات، ده‌بینین كه‌هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بوو به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌دایك بوو واته هه‌رله‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه جۆرێك شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی درا به‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه. شهرعیهتهكهش په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌ئه‌و بریاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ژماره( 688) له مانگی 4-1991 بێگوومان ئه‌و بریاره‌و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رگه‌لی كوردستاندا هات له‌و كاته‌دا بون به هۆكارێكی گرنگ بۆ گه‌لی كوردستان كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشتگیریهو له‌ئه‌نجامی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان له‌دایك بو .
بۆئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌تیانه شرۆڤه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م سیمیناره بكه‌ین ئێمه بابه‌ته‌كه‌مان به‌م جۆره قۆناغ بهندیكردووه. قۆناغی یه‌كه‌م له1991ده‌ست پێ ده‌كات تا 2003 وهقۆتاغی دووه‌م له 2003 تا كه‌وتن و داگیركردنی موصل. بهواتایهكیتر بارودۆخی ئێراق و كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی ئه‌بێته شتێكی جیاوازتر له رووداوه‌كانی پێش داگیركردنی موصڵ و دوای موصڵ. واته ئه‌وه مێژوویه‌كی گرنگ و گه‌وره‌یه و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و رووداوانه گۆرینێكی گه‌وره‌یه. باسه‌یری قۆناغی یه‌كه‌م بكه‌ین و بزانین پێگه‌و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان چۆن بوو له‌ناوچه‌كه‌و دونیای ده‌ره‌وه تائه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامی كۆتایی، وه‌ك گوتمان هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی له‌دایك بوو شهرعیهتهكهیشی چه‌ترێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو له‌هامان كاتدا بۆلهدایك بوونه‌كه‌ی چه‌ترێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو. ئێمه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مانگه‌كانی مایس و حوزه‌یران و تموزی 1991 ده‌بینین سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بوو كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی و هۆڵه‌ندی و ئیتالی و ئه‌وانیتریش هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان ، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌بوونه‌دا ناوچه‌ی دژه‌فرین دروست بوو هاوكات جوگرافیای كوردستان دروستبوو كه‌به‌شێك له‌و جوگرافیایه‌ی خاكی هه‌رێم كه‌وته ژێر ده‌ستی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و رزگاركران و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌شاخه‌وه هاتنه‌وه شار. خهسڵهتێكیتر له‌وكاته‌دا 1991 – 2003 كه‌باسی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌هه‌رێمی كوردستان بووه به‌شێكی گرنگ له ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی، واته له‌و كاته‌دا به‌شێویه‌كی راسته‌خۆ یان ناراسته‌خۆ فشاریان دروست ده‌كرد بۆ سه‌ر رژێمی سه‌دام حسین. وه‌ك بینیمان له‌كۆتایی 1992 واته كۆتایی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌ره‌تای نۆڤه‌مبر كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی له پیرمام له كوردستان به‌سترا ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كهرۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی زیاتر هێنایه پێش له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی و رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی زیاتر خسته به‌رچاوی جیهان. سیفهتێكیتر له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌بوو دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت دامه‌زران واته له‌ژیانی سیاسی كوردستان و له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دایك بوون كه‌له‌ساڵی 1992 هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجام دراو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم دامه‌زران. راسته له‌مێژووی سیاسی ئێمه باسی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ده‌كرێت له‌مهاباد، به‌ڵام شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و شێوه‌ی دانانی په‌رله‌مان وحكومه‌ت ئه‌مانه یه‌كه‌مین جاربوو كه‌به‌و شێوه‌یه دابندرێن له‌هه‌رێمی كوردستان. ئێمه جوگرافیامان بۆ له‌دایك بوو دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و حكومی له‌دایك بوون هه‌روه‌ها داموده‌زگای دادوه‌ری و دادگا له‌دایك بوون جوگرافیا‌و حكومه‌ت دروست بوون له‌ته‌نیشت جوگرافیاوه له‌شكرێكیش هه‌بوو. واته زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌ی بنه‌ره‌تی ده‌وڵه‌ت هاتنه كایه‌وه‌و دروست بوون، ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌شی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی. له 1991- 2003 شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له په‌یوه‌ندی شۆرشگێریه‌وه گۆردران بۆ شێوه‌ی په‌یوه‌ندی نیمچه نێو ده‌وڵه‌تی و له‌م حاڵه‌ته به‌كوردستان ده‌گوترا (ئه‌كته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌وڵه‌تی نییه ) كه‌كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌م واقعه‌وه. هه‌ر له‌وماوه‌یه له 1991 – 2003 كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی نیمچه فه‌رمی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه دروست بوون ، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌شدا زۆربه‌ی ئهودهستكهوتانه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری خراپی شه‌ری خۆكوژی و شه‌ری براكوژی. له‌سه‌ره‌تاوه بۆماوه‌یه‌كی زۆر هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ماوه‌ی شه‌ری ناوخۆ بكه‌ین ئه‌بینین رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌و جیهان به‌هۆی ئه‌و شهرانهوه كه‌مێك بۆ دواوه گه‌رایه‌وه. له‌م باردودۆخه‌دا گه‌یشتینه قۆناغی 2003 بابزانین جیاوازی چییه له‌نێوان ئه‌و دوو قۆناغه واته پێش 2003و دوای ئه‌و مێژووه. وهپێگهی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای 2003 له‌كوێ دایه؟ بێگومان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای 2003 یه‌كه‌م شتی ئه‌وه‌یه كه‌بووه هه‌رێمێكی ده‌ستوری پێش ئه‌وه شه‌رعیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خه‌باتی گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتبوو وهشهرعیهتی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌رگیرابوو واته شه‌رعیه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و چه‌تره نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی كه‌هه‌بوو. به‌ڵام دوای ساڵی 2003 پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چووه قۆناغێكی تره‌وه چووه قۆناغی ده‌ستوری دوای ئه‌و ساڵه كه‌ده‌ستوری ئێراقی تێدا نووسرا، هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ناسرا. به‌ڵام له2003 تا رووداوه‌كانی موصڵ هه‌رێمی كوردستان بووه فاكته‌رێك و ئه‌كته‌رێكی زۆر گرنگ له‌ناوچه‌كه‌و له پێوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، وه‌ك گوترا له1991- 2003 هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌شاخه‌وه گه‌رانه‌و بۆ شار وه‌له‌دوای 2003وه له كوردستانه‌وه رۆیشتن بۆ به‌غدا، واته شوێنی خه‌بات و بازنه‌ی خه‌بات و گۆره‌پانی ئیشكردن و بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان فراوانتر بوون، واته له‌شاخ بازنه‌كه بهرتهسكبوو، كه‌هاتنه ناو شار ئهوبازنهیه فراوانتر بوو، به‌ڵام كاتێك چوون بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێراق و دونیای ده‌ره‌وه بازنه‌كه زۆر فراوانتر بوو، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌م پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م توانای هه‌رێم زیادبوو وه به‌ره‌و پێشه‌وه چوو ئه‌وه‌یه كه گوتمان هه‌رێمی كوردستان شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو و ئێستاش هه‌یه‌تی.
له1991 تا 2003 كه‌شه‌ڕی ناوخۆی تێدا دروست بوو ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپی دانابوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆودهرهوه، به‌ڵام له‌دوای 2003 هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی له‌بری شه‌ڕ گه‌یشتنه رێككه‌وتنی ستراتیژی و رۆڵی هه‌موو لایه‌كیش روونتر بوو وه له2003 به‌دواوه ئه‌گه‌ر له‌بواری په‌یوه‌ندیه‌كان سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان توانی له‌زۆر روه‌وه پێشی به‌غدا بكه‌وێ له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو تا ده‌گاته په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه تۆ به‌شێكی له‌ده‌وڵه‌تێكی تر یانی تۆ ئه‌كته‌رێكی به‌ڵام ئه‌كته‌رێك كهدهوڵهتت نییه، له‌هه‌مان ده‌بینین ئێراق كهدهوڵهته بهڵاَم له‌شوێنی خۆی مایه‌وه به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره كه‌وته‌وه پێش ئه‌و ده‌وڵه‌ته كه‌ناوی عێراقه. كه‌سه‌یری سیسته‌می فدراڵی بكه‌ی له‌زۆر شوێنی جیهان كه‌هه‌یه و سه‌یری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ی ده‌بینی كه‌سێك نییه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه‌باشه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی دابێت له‌گه‌ڵا جیهانی ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیان هه‌یه به خه‌باتی گه‌لی كوردستانه‌وه هه‌روه‌ها بهكۆمهڵگهی كوردستانه‌وه. به‌ڵام باسه‌یری ئه‌و فاكته‌رانه بكه‌ین كه‌بوونه‌ته پشتیوان و هێز له‌گه‌ڵا دنیای ده‌ره‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه دروست بكرێت، یه‌كێك له‌وانه مامه‌ڵه‌كردنی ناوخۆیی بوو كهلهبنهرهتدا هێز و كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵا په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان، واته په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیان هه‌یه بهبارودۆخهكانی ناوخۆ، واته هه‌ر وڵاتێك پێویسته به‌رهه‌مێكی هه‌بێت پێویسته كۆمه‌ڵێك شتی به‌ده‌سته‌وه هه‌بێت كه‌ده‌چێته دونیای ده‌ره‌وه بیفرۆشێت و بتوانێت باسیان بكات و خه‌ڵكانی دنیای ده‌ره‌وه په‌سه‌ندی بكه‌ن. ئێمه كهلهشۆرشی كوردستان دا بووین و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی كورده‌وه بوو به‌ده‌ستی رههبهرهكانی كورد بوو ته‌نها ئه‌وبوو زوڵم له‌ئێمه ده‌كه‌ن و ده‌گوترا ئێمه ژێر ده‌ستین، یانی هه‌وڵت ده‌دا سۆزی رای گشتی بۆلای خۆت كێش بكه‌یت، له‌كاتی شۆرش له حاڵه‌تی دیبلۆماسیدا نه‌بووین ، له‌راستیدا په‌یوه‌ندیمان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان به‌ڵام تۆ هه‌وڵت ده‌دا ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن( پابلیك دیبلۆماسی) یانی ئه‌وه‌ی كهبگهیته خه‌ڵك یان لهگهڵاَ میدیا باسی دۆزی كورد بكه‌یت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ئاسان نه‌بوو قورس بوو، ئه‌و ماده‌یه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌و بارودۆخه بوو كه‌تیایدا بووین بایه‌تی ئه‌وه‌ی كورد مافی نییه و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و شهر له‌دژی ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌نفال و كیمیاباران و ئیباده ده‌كرێت، به‌ڵام زۆریش ئه‌سته‌م بوو بروا به‌خه‌ڵكی بهێنیت چونكه به‌شێوه‌ی زاره‌كی گوزارشتت لێ ده‌كرد. له2003 به‌ولاوه كه كورد په‌یوه‌ندیه‌كانی دامه‌زراند و په‌یوه‌ندی ئه‌كرد به‌دونیای ده‌ره‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له‌سه‌ر بنه‌مای دیبلۆماسیه‌ت بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای دانیشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بوو جگه له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه‌باس ده‌كران، باسی هه‌ڵبژاردنت ده‌كرد باسی فره ره‌نگی و باسی فه‌رهه‌نگی جیاواز و باسی دیموكراسی و مافی ئافره‌تانت ده‌كرد باسی مافی مرۆڤ به‌گشتی و باسی مافی ئاینی و مافی ئازادیت ده‌كرد ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاربوون كه‌رۆڵی هه‌رێمی كوردستان زیاتر دیاربكهوێ له دونیای ده‌ره‌وه. فاكته‌رێكی تریش هاته پێشه‌وه ئێمه له 1991 – 2003 ئابووری ئێمه ئابووری گومرگ بوو واته ئابووریهكهمان هه‌ر ئه‌وه بوو له گومرگه‌كانی ناوخۆییه‌وه ده‌هات. به‌ڵام له‌دوای 2003 فاكته‌رێكی به‌هێزی یه‌كجار گرنگ هاته ئاراوه له‌په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵا جیهانی ده‌روه ئه‌ویش فاكته‌ری نه‌وت بوو، پێش 2003 ده‌مانزانی نه‌وت هه‌یه به‌ڵام دوای 2003 باسی ده‌رهێنانی نهوتكرا باسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرا بۆ جیهانی ده‌ره‌وه بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، به‌م هۆكاره پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبۆوه. وه‌ك گووتمان ئێمه له 991 -2003 ئابوریمان ئابوری گومرگ بوو له‌دوای 2003 بوددجه‌ی پهسندكراومان بۆهات، یانی نه‌شونمای ئاوه‌دانی وئابوری هه‌بوو له‌كوردستان ئه‌مه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی به‌هێز كرد له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه. چه‌ند له‌بواری ئابووری بچییه پێشه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتت زیاتر ده‌بێت و بارودۆخی ئابوری كوردستانیش رۆژ به‌رۆژ ده‌چووه پێشه‌وه، راسته كێشه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڵام ئه‌وكێشانه زۆر جار هۆكاره‌كه‌ی ئێمه نه‌بووین و ئێمه به‌رده‌وام له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا كردووه و هه‌وڵمان داوه ئه‌و كێشانه روون كه‌ینه‌وه بۆ دنیای ده‌روه و شه‌رێكی یاسایی بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، واته مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان له پێگه‌یه‌كی دژایه‌تی نهمانكردووه به‌ڵكو له پێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری كردومانه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا رێگه ئاسان ده‌كاته‌وه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا جیهانی ده‌ره‌وه چونكه تۆ به‌یاسا قسه ده‌كه‌یت به‌ماف قسه ده‌كه‌ی بێگومان ماف رۆڵ ده‌بینێ. ئێمه له2003 وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان یه‌كجار زۆر فراوانبوون گه‌یشتنه ئه‌و قۆناغه‌ی وه‌ك گوتمان كه‌پێشتر شه‌رعیه‌تێكی قانونیمان نه‌بوو به‌ڵكو شه‌رعیه‌تێكی شۆرشگێریمان هه‌بوو به‌ڵام له‌دوای 2003 وه شه‌رعیه‌تی قانونی و ده‌ستوری گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی په‌یدا ببێت و ده‌وڵه‌تانی دونیا پێوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن وه له‌رێگه‌ی دیبلۆماتكارانی خۆیان بێنه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه په‌ره پێ بده‌ن، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌لێك گه‌وره بوو ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه‌پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه رۆیشتووه.
بێینه سه‌ر رووداوه‌كانی موصل. بێگومان له‌زۆر بۆنه‌ی تردا باسمانكردووه بارودۆخی هه‌رێم و ئێراق دوای رووداوه‌كانی موصل جیاوازن هه‌روه‌ها ئاسانیش نییه بگه‌رێینه‌وه بۆ بارودۆخی پێش موصڵ، ئینجا هه‌رێمی كوردستانیش دوابه‌دوای هێرشی داعش له‌مانگی ئاب ئه‌ویش جیاوازه، بابزانین ئێراقی پێش موصڵ و دوای موصڵ چییه؟ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌عێراقی پێش موصڵ له‌شكرێك هه‌بوو وه موصڵ له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی ئێراق بوو دوای موصڵ له‌شكری ئێراق شكا ، ئێراقی پێش موصڵ عێراقی عه‌ره‌بی ره‌سمه‌ن یه‌ك پارچه بوو به‌ڵام عێراقی دوای موصڵ عێراقی عه‌ره‌بی به‌لای كه‌مه‌وه بوو بهدووپارچه. عێراقی پێش موصڵ كێشه‌ی نێوان دووپێكهاتهی شیعهوسونی هه‌بوو به‌ڵام له عێراقی دوای موصڵ جۆره سوننهستانێك له‌دایك بوو، ده‌وڵه‌تی داعش له‌دایك بوو، له‌عێراقی پێش موصڵ سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بوو به‌ڵام له‌عیراقی دوای موصڵ ده‌بینین سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ (داعش)ه ، عێراقی پێش موصڵ به‌غدا له كێشه‌بوو به‌ڵام دوای موصڵ به‌غدا لهژێرههرهشهی داعشه، ئه‌مه گۆرینێكی ته‌واوی هێنایه پێشه‌وه ، گۆرینێكی وه‌ها ئه‌وه‌ی پێیان ده‌گووت پهیماننانهمهی (سایكس بیكۆ )كه‌دوای سالێك یان دووساڵیتر ده‌گه‌ینه ئه‌و مێژووه‌ی كه100ساڵ پێش ئێستا ئه‌م رێككه‌وتنه واژووكرا له( 1916ز )یانی ته‌مه‌نی ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌بێته سه‌دساڵ. ئه‌و په‌یماننامه‌یه كه‌هه‌بوو نه‌ما و شكا، ئێمه كورد ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی نه‌شكاند داعش نه‌یهێشت. سایكس بیكۆ چی‌بوو ؟ جگه‌له‌وه‌ی رێككه‌وتنێك بوو له‌نێوان نوێنه‌ری هه‌ردوو وڵاتانی بریتانیاوفرهنسا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌وناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی حوكمرانی عوسمانیه‌كان بوو له‌نێوان خۆیاندا و نه‌خشه‌یه‌ك دروست بكه‌ن و كردیشیان به‌بێ ئاگاداری و ویستی میلله‌تانی ناوچه‌كه و هاتن سنوریان كێشا له‌سه‌ر كاغه‌ز و بریاریان دا قودره‌تی فره‌نسی لهسوریاو لوبنان و ئه‌وناوچانه بێت و ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی بریتانیاش له‌عێراقه‌وه به‌ره‌و كه‌نداو بچێت. هه‌رئه‌وانیش بوون كه بارودۆخ و نه‌خشه‌ی كوردستانیان والێكرد كه‌دابه‌ش ببێت، به‌ڵام (سایكس بیكۆ) نه‌ما ئێستا ئه‌و سنووره نه‌ماوه‌و سڕاوه‌ته‌وه، لێره‌دا پرسیار دێته پێشه‌وه ئه‌م كه‌شه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت ؟ سنوره‌كه نه‌ماوه و ده‌وڵه‌تێكی تازه دروست بووه ده‌وڵه‌تێك له‌دایك بووه نه ئیمان و نهبروای به‌هیچ سنورێك هه‌یه وهجیهان دابه‌ش ده‌كات له‌نێوان دنیای جه‌نگ و دنیای ئیسلام ئه‌و دنیایه‌ی كه‌خۆی بروای پێی هه‌یه، دونیای ئێمه هه‌مووی ده‌ره‌وه‌ی بروای ئه‌وانه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان توانیان جیهاد وه‌ك ئامرازێك به‌كار بهێنن و جوگرافیایه‌كی فراوان له‌خاك و خه‌ڵك بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی تازه‌یه له یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ، تێگه‌یشتنێكی تازه كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌هه‌ندێك بیری ئیسلامییه‌وه له‌مێژووی ئیسلامیه‌وه هه‌ڵ ده‌قوڵێ كه‌چۆن ده‌وڵه‌تان دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌ی یان تێگه‌یشتنه‌ی پێیان ده‌گووت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌مه‌ی نه‌هێشت، ئه‌مه ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاینه‌ی یا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه‌خۆی بروای پێی هه‌یه یان ئه‌و فه‌لسه‌فه ئاینیه‌ی كه‌خۆی بروای پێی هه‌یه، مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مه بروای نییه به‌هه‌رێمی كوردستان بروای نییه به‌عێراق به‌سوریا بهتوركیا به ئێران ، كه‌باسی خیلافه‌تی ئیسلامی ده‌كات نهخشهكهشی هه‌ر وایه ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كهبڵاوی كردۆته‌وه ئه‌م وڵاتانه هه‌مووی ده‌گرێته‌وه دواجار ده‌گاته ئه‌و شوێنانه‌ی له‌شكری ئیسلامی تێدابووه له ئه‌وروپا. ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت هه‌م خاكی هه‌رێم له‌ناو به‌رن و هه‌م خه‌ڵكی هه‌رێم و ناسنامه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ناو ببه‌ن ، ئه‌مه بارودۆخێكی تازه‌ی هێنایه پێشه‌وه بۆخۆمان له‌هه‌رێم و بۆ عێراق و بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تیمان. بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی تێگه‌یشتنێك خرایه روو به‌ڵام وه‌ك شتێك به‌نه‌زه‌ری چونكه له‌راستی دا ئه‌م جۆره مه‌فاهیمانه له‌بنه‌ره‌تدا هه‌ر هه‌بوون. به‌ڵام كهخرانه روو جیاوازه كه به‌پراكتیكی جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ئه‌م مهفاهیمانهش خرانه روو و بوون به‌ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێن په‌رچه‌كردارێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره پێك هات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه خۆ داعش گه‌یشتبووه سنوری به‌غدا وه داعش ماوه‌یه‌ك بوو له‌سنوری كوردستان بوو به‌ڵام بۆ ئه‌و ره‌فتاره نێو ده‌وڵه‌تییه له‌و كاتانه‌دا نه‌بوو؟ به‌ڵام بۆ كاتێك گه‌یسته سنووری مخمور و گوێر واته سنوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌رچه‌كرداره نێوده‌وڵه‌تیه دروست بوو. ئه‌مه پرسیاره كه‌پێویسته هه‌موومان قوتابیان و مامۆستایان و سیاسیه‌كان و هه‌موومان لێی بكۆڵینه‌وه ، پرسیارێكی گرنگه له‌كاتێكدا داعش گه‌یشته سنوری به‌غدا ده‌وڵه‌تی ئێراق به‌فه‌رمی داوای ده‌كرد یارمه‌تی وه‌ربگرێ له دنیای ده‌ره‌وه به‌ڵام یارمه‌تی نه‌هات ، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و توركیاش هه‌وڵێكی زۆریان دا له‌گه‌ڵ ئهمریكاو وڵاتانی تر كه‌بێنه پێشه‌وه و هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام بینیمان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چی‌بوو كه‌س نه‌هات. به‌ڵام كه‌ده‌ستی داعش نزیك بۆوه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین یه‌كه‌م جار سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م كاره ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نێو ده‌وڵه‌تیه بێگومان ئه‌مریكا بوو كه‌ئه‌ویش ده‌ستی پێكرد بینیمان وڵاتانی ئه‌وروپاش هاتن.
ئێسته ئێمه لهحاڵهتێكین كه‌له 991-2003 ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیمان هه‌بوایه زۆر ئاشكرا نه‌بوو به‌ڵام چالاكیهكان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌بوو( پابلیك دبلۆماسی) بێت گه‌یشتینه حاڵه‌تیك دیپلۆماته‌كان خۆیان هاتن بۆكوردستان وه له 2003 تا بارودۆخی موصڵ هه‌وڵ ده‌درا هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ربازیش په‌یدا بكات له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه كه قه‌ده‌غه‌ش بوو، به‌ڵام ئێستا باس ده‌كرێ ئه‌و كات زۆر لهسهردانهكان و دانیشتنه‌كان كهئهكران داوای چه‌ك ئه‌كرا كه‌زۆر گران و زه‌حمه‌ت بوو چه‌ك په‌یدا بكه‌ی بۆ كوردستان ، به‌ڵام ئیستا واده‌بینین ده‌وڵه‌تانی دنیا خۆیان چه‌ك دێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان وه ده‌وڵه‌تانی جیهان خۆیان لێره‌ن و مه‌شق و راهێنان به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن. له‌م قۆناغه‌وه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م قۆناغه له‌مه‌دا هه‌م رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بێگومان مه‌سائیلێكی تریش هاته گۆران له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیانه جگه له‌و فاكته‌رانه‌ی كهباسمانكردن ، كاتێك ئاوه‌ره‌كان هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌رێم له‌حاڵه‌تێكی شه‌ردا بوو شهر دژی ره‌ش پۆشه‌كان دژی تیرۆرستان به‌ڵام ده‌رگای كرده‌وه بۆ پێشوازی له‌ئاواره‌كان، ئاواره‌كانیش عه‌ره‌ب و توركمان و كورد‌و ئاسوری و موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و هه‌موو جۆره‌كان بوون به‌بێ جیاوازه واته هه‌ر ره‌نگێك بوون ده‌رگایان بۆ كرایه‌وه‌و داڵده‌دران، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ریه‌كی یه‌كجار گرنگ و گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌چاوی دنیای ده‌ره‌وه كهئهبینێت میلله‌تێك خۆی بووه به‌قوربانی شه‌ری تیرۆرستان كاتێك به هه‌زاران له كوردانی ئێزیدی دووچاری تاڵترین و دڕندانه‌ترین هێرش و دووژمناكری بوون له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و ده‌یان ئافره‌ت و مناڵیان ده‌ست به‌سه‌ر كران و تاوانیی دژی مرۆڤایه‌تیان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام درا له‌سه‌ر زێدی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كران ، به‌هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ر به كوردانی كاكه‌یی و شه‌به‌ك ئه‌و تاوانه دژیان ئه‌نجام درا ، ده‌بینین له‌هه‌مان كاتدا هه‌رێمی كوردستان باوه‌ش ده‌كاته‌وه بۆ داڵده‌دانی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانی تیرۆرستان له شوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. خالێكی تر كه كاریگه‌ریه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌بوو له جیهانی ده‌ره‌وه شه‌ری كۆبانی بوو، كۆبانی بووه سیمبۆل بۆ شارێك له مقاوه‌مه‌ت ، شارێك مقاوه‌مه‌ت ئه‌كات به‌ڵام مقاوه‌مه‌ی كێ ئه‌كات بێگومان هی تیرۆرستان ئه‌كات، مقاوه‌مه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌كات كهئهیتوانی به‌زووترین كات كۆنترۆڵی هه‌موو شاره‌كان بكات. له‌كۆبانی كێ مقاوه‌مه‌ی ئه‌كرد نه‌ك هه‌ر پیاو ژنانیش مقاوه‌مه‌یان ئه‌كرد و ئه‌یكه‌ن، سیمبۆلی مقاوه‌مه‌ی ژنی كورد له‌مه‌یدانی شهر له‌دونیای ده‌ره‌وه زۆر به‌به‌رزی سه‌یر كرا ، به‌ڵام كۆبانێش بووه هۆی له‌دایكبوونی په‌یوه‌ندی و له‌دایكبوونی هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره له‌نێو میلله‌تی كورد به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چوون بۆ كۆبانێ واته هه‌م له‌دنیای دره‌وه هه‌م له‌ناوخۆ ئه‌مه بووه هێزێكی گرنگ، مرۆڤ ئه‌بینێ له‌په‌یوه‌ندی دنیای ده‌ره‌وه له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی دیبلۆماسی و لهدانشتنهكان له‌گه‌ڵ جیهانی دره‌وه تۆ پیویسته ماده‌ت پێ بێت و باسی بكه‌ی و پێویسته ماده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ت ببێ باسی بكه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌مافی مرۆڤ به‌مافی ئافره‌ت به‌مافی میلله‌ت به‌مافی ئازادی ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌مانه، ئێمه باسی ئازادی ئه‌كه‌ین، راسته كه‌موكوری هه‌یه له‌هه‌ندێ بواری ژیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌بێت كۆمه‌ڵگه ئازاد بێت، ئێمه باسی دیموكراتیه‌ت ئه‌كه‌ین له‌كۆمه‌ڵگه، راسته كه‌موكوری هه‌یه له‌پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌بێت دیموكراتی هه‌بێت چونكه بروامان به دیموكراسیه‌ت هه‌یه، كه‌باسی ئازادیش ده‌كه‌ین هه‌ر به‌ته‌نیا باسی ئازادی سیاسی ناكه‌ین ، باسی ئازادی ئاین ئه‌كه‌ین باسی ئازادی رۆژنامه‌نووسی ئه‌كه‌ین ، ئازادی فراوان باس ئه‌كه‌ین و هه‌وڵیشی بۆ ده‌ده‌ین به‌ڵام كهموكوریهكانیش ئه‌خه‌ینه پێش چاو ، ئه‌مه بروا پێكردنه كه برۆینه كۆبونه‌وه‌یه‌ك و باسی ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌كه‌ین ده‌بینین دۆستت زیاتره له دوژمن، به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌هه‌یه و له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كهدامهزراون ئه‌وان ئه‌بینن كه راستگۆیی هه‌یه لای سه‌ركرده‌كانی ئێمه و به راستگۆییانه‌وه ته‌رحی بابهتهكان ئه‌كه‌ن، من ناڵێم كه‌موكوری نییه به‌ڵام كهموكوریهكهش روونه. له‌دوایدا پرسیاری زۆر كه‌س ئه‌وه‌یه كورد و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ئه‌نێن؟ ئێمه لهناوچهیهكین و ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌هه‌یه كاتێك هه‌ر شرۆڤه‌یه‌كی بۆ ئه‌كه‌ی ده‌بینی ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام ئه‌بێت ، دوور نییه تیرۆرستان ژێر بكه‌ون و به‌خه‌باتی گه‌لان ژێر ئه‌كه‌ون، به‌ڵام ئه‌و بیروباوه‌ری ئێستا له‌دایك بووه و ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی له‌ئێستادا سه‌یته‌ره‌ی كردووه له‌م ناوچه‌یه ئایدۆلۆژیایه‌كی ترسناكه كه‌بروای نیه به‌ئازادی و مافی مرۆڤ، بروای نییه به یه‌كسانی مرۆڤ، ئایدۆلۆژیایه‌كی یه‌ك ره‌نگه‌و له‌كردار قبوڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناكات، نه‌ك هه‌ر قبوڵی ناكات ته‌نانه‌ت ماف به‌خۆی ده‌دات بیگوژێت، ئه‌م پرۆژه‌ی له‌دایك بووه پرۆژه‌ی شه‌ره شه‌ری به‌رده‌وام ئه‌مه لای ماركسیه‌كان روونه كه ترۆتسكی باسی له شۆرشی به‌رده‌وام ده‌كرد (من باسی شۆرش ناكه‌م ) به‌ڵام ئه‌مانه شۆرش ناكه‌ن به‌ڵكو شه‌ری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن ، شه‌ری به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، وه رێگه‌یه‌كی تر نییه هه‌ر ئه‌بێت به‌رامبه‌ریان بوه‌ستیته‌وه وهشهر بكرێت له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام به‌ته‌نیا شه‌ڕ نا چونكه شه‌ری دژه ئاینه شه‌رێكی فراوانه ئه‌گه‌ر سه‌یری رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ی ئه‌بینی له‌هه‌موو دنیاوه خه‌ڵكانێك بۆ ئه‌و شه‌ره هاتوون و به‌شدارن له‌و شه‌ره ، له‌راستیدا ئه‌مانه قوڵاییان هه‌یه له‌زۆر شوێن قوڵایی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و له‌زۆر شوێن قوڵایی جوگرافیایشیان هه‌یه، له‌ئێراق یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی ئێراق له‌ژێر ده‌ستیانه و له‌سوریا 30% ئه‌و وڵاته له‌ژێر ده‌ستیانه و هێشتا ده‌یانه‌وێت ئه‌م قوڵاییه فراوانتر بكه‌ن ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و شه‌ره درێژ خایه‌ن ئه‌بێت ، به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ره ئێمه هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر به‌ته‌نیا شه‌ری سه‌ربازی نییه، پێشمه‌رگه كه‌له‌ئێستادا بۆته سیمبۆل له‌جیهانی ده‌ره‌وه و پشتگیری لێ ده‌كرێت به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به فكر‌و بیرورایه چونكه ئه‌م شه‌ره شه‌ری فكره ئه‌وان بهفكریشهوه هاتونه‌ته پێشه‌وه ، به‌رامبه‌ر ئه‌و فكره‌ی ئه‌وان چ فكرێك هه‌یه له‌دژیان راوه‌ستێت ، پێویسته له‌و شه‌ره مرۆڤ روون بێت تۆ چیت ئه‌وێت و ئاینده چی ئه‌وێت ئه‌مه پرسیاره؟ بۆ كوردستان و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی چیت ئه‌وێت؟ بێگومان كۆمهڵگایهكمان ئه‌وێت ره‌نگاوره‌نگ بێت وه‌ك ئاڵاكه‌مان ، كۆمهڵگایهكمان ئه‌وێت رۆشنایی تێدا بێت وه‌ك ئاڵاكه‌مان، رۆشنایی ژیان ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌كه جیاوازه و پێویسته فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تر بێنینه پیشه‌وه و باسیشی بكه‌ین به‌ئاشكراو به‌روونی ناكرێت له‌نێوانی ئه‌وانه‌و ئه‌م فه‌لسه‌فه بێلایه‌ن بین ، ئه‌مه ناكرێت چونكه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه تۆ نه‌مێنی ، یانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان ناكرێت تۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ته‌رح نه‌كه‌یت ، من باسی ئه‌وه ئه‌كه‌م ، ئێستا من له‌زانكۆم له‌گه‌ڵ گه‌نجانی خۆشه‌ویست كه‌ئه‌مانه ئه‌بنه سه‌ركرده‌ی داهاتوو و سه‌ركرده‌ی ئیش ، جگه له‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌رێز له‌گه‌ڵ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان كه به‌راستی پێویسته هه‌موومان هه‌ڵمه‌تێكی فكری ده‌ست پێ بكه‌ین و له‌م هه‌ڵمه‌ته فكرییهدا ئه‌و پرسیارانه بكه‌ین. ئێمه چ كۆمهڵگایهكمان ده‌وێت ، كۆمه‌ڵگای ره‌نگاو ره‌نگ ، ره‌نگاو ره‌نگ یانی فره حزبی و فره ئاینی و فره نه‌ته‌وه‌یی ، كۆمهڵگایهكمان ده‌وێت كهمافی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت و مافی مرۆڤ به‌گشتی و مافی ئافره‌ت، كۆمهڵگایهكمان ئه‌وێت كه‌دونیای دره‌وه به‌دوژمن نه‌زانێت و كۆمهڵگایهكمان ئه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ دروست بوبیت و تێگه‌یشتنێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئه‌بێت دروست ببێت له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤایه‌تی بێت، واته تێگه‌یشتنی كوردایه‌تیمان له‌سه‌ر بناغه‌ی وڵات و خاكی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی كوردستانه مافی هه‌یه خاوه‌نی ئه‌م وڵاته بێت. ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فكره‌ی ته‌رح ئه‌كرێت كه مرۆڤ و خاك و وڵات و هه‌موو شتێك ئه‌باته‌وه بۆ رابردووی كۆن پێویسته سه‌یری ئه‌وه بكه‌ین و سه‌یری ئه‌وان ، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فكرییه ئه‌گه‌ر نه‌كه‌ین كێشه‌ی داعش هه‌ر ئه‌وه نییه له موصڵ و سوریایه به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌وره‌ی داعش ئه‌وه‌یه به فكر بمێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ترسه‌كه. بۆیه پێویسته ئه‌م جۆره سیمینارانه ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر بكرێن و په‌ره‌یان پێ بدرێت بۆئه‌وه‌ی ببێته پایه‌یه‌كی تازه بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه ئه‌و پایه‌یه ئه‌گه‌ر زیاد بكرێت و بێته پیشه‌وه ئه‌ونده‌ی تر رۆڵ و پێگه و توانای هه‌رێمی كوردستان له‌جیهانی دره‌وه زیاتر و به‌رفراوانتر ئه‌كات...سوپاس بۆ هاتن و ئاماده‌بوونتان.
مەنسوور جیهانی ـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" دوو خەڵاتی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "تکسی کاتا‌لۆنیا" لە وڵاتی ئیسپانیا و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە سلێمانی بەدەستهێنا.
کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" و بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی کە لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 8 کانوونی یەکەم / دیسەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "تکسی کاتا‌لۆنیا" Txicatalunya لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.
ئەم خولەی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی "تکسی کاتا‌لۆنیا" بە تەرکیز لەسەر "شووناس و زاکیرە لە کورتە فیلم‌دا" و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆر لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری بەرشەلۆنە لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە سەبارەت بە کورتە فیلمی کوردی "ماڵ و کلیل" لەو بڕوایەدابوون کە ئەم فیلمە زۆر بە سادەیی و بە شێوەیەکی شاعیرانە توانی سەد ساڵی ڕابردووی کورد و هەموو ئەو تراژیدیانەی کە بەسەریاندا هاتووە بە باشی نیشانی ئێمە بدات.
ئەم کورتە فیلمە 15 خولەکییە هەروەها بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" ڕۆژی 10 کانوونی یەکەمەم / دیسەمبەری 2014 لە یەکەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "مافی مرۆڤ" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانینی بینەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە بەدەستبێنێت.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی 48 فیلم لە 13 وڵاتی جیهان، لە لایەن ڕێکخراوەی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و بە هاوکاریی ماڵی سینەما و چەندین کۆمپانیای کەرتی تایبەت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە لە ڕۆژانی 4 تا 10ی کانوونی یەکەم / دیسەمبەری 2014 لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە کە ڕەمزی داپڵۆسنی سەردەمی بەعسییەکان بوو، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "ئۆ کورت" O Curt لە شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەتی پێبەخشرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 19 تا 22ی تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری ناپۆلی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 12ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو فێدریكا مۆگێرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بە بۆنەی ئەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕی دژی داعش بەدەستیان هێناوە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لە كوردستاندا هەواڵی خۆش هەیە، بە تایبەت بۆ ئێزیدییەكان. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا ئەوەیشی باس كرد كە یەكێتیی ئەورووپا لەم شەڕەدا پاڵپشتی هەرێمی كوردستانە و ڕایگەیاند بۆ ئەوە هاتووە بزانێ یەكێتیی ئەورووپا چۆن بتوانێت زیاتر یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدات. هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا كە یەكێتیی ئەورووپا هانی وڵاتانی ئەندامی دەدات كە لە هاوكارییە مرۆیی و سەربازییەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا سوپاسی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستانی كرد كە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە و ژمارەیەكی زۆری پەنابەریان پاراستووە و لە شەڕی دژی داعشدا سەركەوتنی بێوێنەیان تۆمار كردووە. خاتوو فێدریكا مۆگێرینی لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە زیاتر دوا و هێمای بەوەکرد كە لەم شەڕەدا كوردستان سێ سەركەوتنی بەدەستهێناوە، لەڕووی سەربازی داعشی شكاندووە و لەڕووی دەروونیش سەركەوت و ئەوەی بە جیهان نیشان دا كە دەكرێ داعش بشكێت و ئومێدەكان بگەڕێنەوە و هەروەها كوردستان لەڕووی كولتووریشەوە سەركەوت و سەلماندی كە لەگەڵ پێكەوەژیانە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دەپارێزێت.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند ئێمە پێزانینمان بۆ سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە هەیە و ئێوە پێشانی دنیاتان دا کە دەکرێ خەڵک بەهەموو جیاوازییەکانیانەوە پێکەوە بژین، ئێوە توانیتان کارێک بکەن کە ئومێد بۆ خەڵکی لێقەوماو بگەڕێتەوە و زەردەخەنە بخەنەوە سەر لێویان.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی یەکێتیی ئەورووپا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی لەڕووی سەربازی و مرۆییەوە پێشکەشی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ڕایگەیاند کە بوونی دۆستی وەک ئێوە توانای زیاتری بە گەلەکەمان بەخشی لە بەرەوڕووبوونەوەی دوژمنێکی دڕندەی تیرۆریست.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە ئەگەرچی شەڕکردن لەگەڵ دوژمنێکی مەترسیدار و دڕندەی وەک داعش شەڕێکی قورسە چونکە ئەوان دژی هەموو بەهایەکی مرۆیی و دژی ژیان و ئازادین و چەکی پێشکەوتووی سوپای دوو دەوڵەتی لەبەردەستدایە و تاوانی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانەیان ئەنجام داوە کە پێشتر هیچ دیکتاتۆرێک دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامی نەداوە، بەڵام بۆ ئێمە شەڕەفێکی گەورەیە کە پێشمەرگەی کوردستان لەجیاتی هەموو جیهانی ئازاد شەڕ دەکات و تیرۆریستان تێکدەشکێنێت.
سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە پێشمەرگە توانی هەیبەت و ئەفسانەی داعش بشکێنێت و ئەوەی کە پێشتر دەگووترا داعش هێزێکە هەرگیز ناشکێت لەلایەن پێشمەرگەوە پووچەڵ کرایەوە. هەروەها جەختیشی کردەوە کە داعش هیچ داهاتوویەکی نییە و پێشمەرگە لە تێک‌شکاندن و دەرپەڕاندنی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە هاوکاریی پەنابەر و لێقەوماوان سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە بەهەموو توانایەکمانەوە دەیانپارێزین و هاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و داوای لە ئاوارە کریستیانەکانیش کرد بێ ئومێد نەبن و بیر لە بەجێهێشتنی وڵات نەکەنەوە چونکە داعش دیاردەیەکی کاتییە و تێکدەشکێندرێت و کوردستانیش وەک هەمیشە وڵاتی هەمووانە، یا هەموومان پێکەوە بە سەربەرزی دەژین یان پێکەوە دەمرین.
باسکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سوریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
دوای کۆبوونەوەکەیش سەرۆک بارزانی و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجام دا و وەڵامی پرسیارەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیان دایەوە.
بۆ بینینی دەقی کۆنگرەیی ڕۆژنامەنووسی سەرۆک بارزانی و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا كلیكی ئەم نووسینە بكە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات