هەرێمی کوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلیم ئەلجبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕەوشی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان خرایە بەر باس و جەخت لەسەر ئازادكردنی شاری موسڵ و ناوچەكانی دیكە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری جارێکی تر سوپاسی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانیان كرد كە ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و لێقەوماوانی هەموو پێکهاتەکانیان لە کوردستان حەواندۆتەوە و ڕایانگەیاند کە هەرگیز ئەو هەڵوێستە لەیاد ناکرێت.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی و چۆنییەتی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ كرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژە بەفرۆشتنی راستەخۆی نەوت دەدات بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێنانی بودجەکەی
بهپێی راپۆرتی هەناردەکردنی نەوتی مانگی تەمووزی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا بەهۆی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانەو تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان-جەیهان دابەزیووە.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا 16,019,090 ( رۆژانە 516,745 ) بەرمیلی هەناردەکردووە لە رێی بۆڕی نەوتی کوردستان-جەیهان. بەوپێیەش بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرێژەی سەدا 6.5 دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە. لە مانگی حوزەیراندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان 17,130,639 (رۆژانە 571,021) بەرمیلی هەناردەکردبوو.
لە بەیاننامەیهكی پێشووتریدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، "بۆڕی گواستنهوهی نهوتی ههریمی کوردستان بۆ بهندهری جیهان له تورکیا له بهرواری 27ی تهموزهوه ڕوبهڕوی چهندین دزی وهێرشی یهک له دوای یهک بووتهوه. ئهم هێرشانه بوونه هۆی وهستاندی ههناردهکردنی نهوت بۆ بهندهری جهیهان.” ئهمهش، بەپێی راپۆرتە مانگانهکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بووه هۆی"وەستانی هەناردەکاری نەوت بۆ ماوەی 111 کاتژمێر."
لە کۆی ئهو نەوتهی كه لهلایهن هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا ههناردهكراوه، بڕی 12,020,683 ( رۆژانە 387,764) بەرمیل لەو کێڵگانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەبرێن هەناردەکراوە، لە کاتێکدا بڕی 3,998,407 ( رۆژانە 128,981) لەو کێڵگانەی کەلەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرێوەدەبرێن هەناردەکراوە.
راپۆرتەکە ئاماژهی بهوه دا كه لە مانگی تەمووز، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2,201,540 ( رۆژانە 71,017) بەرمیلی رادەستی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق، سۆمۆ، کردووەو مەبەستی بووە لە کۆتایی تەمووزدا، دوو ملیۆن بەرمیلی دیکە بداتە سۆمۆ. بەڵام بەهۆێ تەقاندنەوەكهی بۆڕی نهوت، كه بووه هۆی راوەستانی ناردنی نەوت، نەیتوانیووە ئەوە ئهنجامبدات.
بەپێی راپۆرتەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژەی بە فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتکردنەوەی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی فیدرالی عیراق.
لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند كه کاردەکات لەگەڵ حکومەتی فیدرالی عێراقدا بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک بۆ ههموو کێشە ههڵپهسێراوهکانی نێوانیان کە پەیوەستن بە نەوت وگاز هەروهك لە بەیاننامە هاوبەشەکەی 17ی ئەیاری 2015 ی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز و پێنج پارتە سەرەکییەکەی بەشدار لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوە.
پێشتر لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، حکومهتی ههرێمی کوردستان له دهسپێکی مانگی ئهیلولی 2015 به دواوه ههلدهستێت به تهرخانکردنی بهشێک له داهاتی فرۆشتنی ئهو نهوتهی که ڕاستهوخۆ دهیفرۆشێت، بۆ کۆمپانیاکانی نێودهوڵهتی نهوت که له ههرێمی کوردستان نهوت به رههمدههێنن. ههروهها بڕیاره كه دوا به دوای زیادبوونی ههناردهی نهوت كه له سهرهتای ساڵی ٢٠١٦ پێشبینی دهکرێت، به شێکی تری داهاتی نهوت دابین بکرێت بۆ کۆمپانیا نهوتیه ناودهوڵهتیهکان. ئەوەش پێویستە بۆ ئهوهی کۆمپانیاکانی نەوت كاربكهن بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانى: ههموو ههوڵێك بۆ دهستپێكردنهوهى پرۆسهى ئاشتى له توركیا دهدهین
پاشنیوهڕۆى ئهمڕۆ یهكشهممه 9/8/2015 بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كهسایهتى و سیاسهتمهدارى كورد بهڕێز محهمهدهمین پێنجوێنى كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخى ناوچهكه و ههرێمى كوردستان بهگشتى و دوایین پێشهاته سهبازییهكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و دهوڵهتى توركیا بهتایبهتى، باسى لێوه كرا و تیشك خرایه سهر ئهو ئاڵۆزى و بهریهككهوتنه چهكدارییانهى ماوهیهكه له نێوان ههردوولادا هاتوونهته ئاراوه كه بوونهته هۆى ههڕهشه و وهستانى پرۆسهى ئاشتى و ئاڵۆزتركردنى ڕهوشهكه بهگشتى.
بهڕێز پێنجوێنى ڕۆڵى بهڕێز نێچیرڤان بارزانى له دهستپێكردنى پرۆسهى ئاشتى و هاوكاریكردنى ههردوولا بۆ بهرهوپێشبردنى ئهو پرۆسهیهى له ڕابردوودا بهرز نرخاند و داواى كرد كه به ههمان شێوه لهم دۆخهشدا دووباره ڕۆڵى خۆى بگێڕێتهوه و ههوڵهكانى بخاتهوه گهڕ، بۆ ئهوهى ههردوولا بگهڕێنهوه سهر گفتوگۆكانى ئاشتى و بهردهوامیى به پرۆسهى ئاشتى و ههوڵهكانى چارهسهرى بدهن.
لاى خۆیهوه بهڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كردهوه كه شهڕ و توندوتیژى هیچ كێشهیهك چارهسهر ناكات و تهنیا دۆخهكه ئاڵۆزتر دهكات به شێوهیهك كه ههموو لایهك تیایدا زهرهمهند دهبن. ههروهها ئامادهییى خۆى نیشان دا كه ههموو ههوڵێك بۆ ڕاوهستانى بهریهككهوتنهكان و دهستپێكردنهوهى پرۆسهى ئاشتى و گهڕانهوه و بهردهوامیدان به گفتوگۆكانى ئاشتى له نێوان ههردوولادا، بخاته گهڕ.
"شوان عەتووف" خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کۆڵەمبيای بەدەستھێنا
مەنسوور جیھانیـ کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" خەڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" لە وڵاتی کۆڵەمبیای بەدەستھێنا.
کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل"Home And Keyلە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانییە و لە لایەن کۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" لە باشووری کوردستان و وڵاتی بەریتانیا لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو"Villavicencio لە وڵاتی کۆڵۆمبیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی و لەڕاستیدا دوازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە بە "شوان عەتووف" بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان بەخشرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیلاڤیکێنسیو" پەنجەرەیەک و پلانێکی جێگرە بۆ سینەماکارانی سەرتاسەری دنیا کە لەم ڕێگایەوە لەگەڵ فیلمە نێودەوڵەتیی، ناوچەیی و نەتەوەییەکانیان ئاشنا بن و ھەروەھا بە بینینی بەرھەمی فیلمسازانی کۆڵەمبی لە چیرۆکەکانی کۆمەڵایەتیی، فەرھەنگیی، سیاسیی، ئابووریی و بە تایبەت ژیانی ئەم وڵاتە لە نزیکەوە ئاسنا بن.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی"، "ناوچەیی"، "نەتەوەیی"، "دیکۆمێنتاریی" و کورتە فیلمەکانی "چیرۆکی"، "دیکۆمێنتی"، "ئەنیمەیشێن" و "ئەزموونی" لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٧ تەمموز / یۆڵیۆی ٢٠١٥ لە شاری مێتا لە شاری کۆڵەمبیا بەڕێوەچوو.
ماڵ و کلیل" کە تا ئێستا لە ٥١ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و ١٢ خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بەدەستھێناوە لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شوان عەتووف" لە بەشی پێشبڕکێی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک"لە شاری رۆم لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "کۆمەڵایەتی" فیستیڤاڵ بە "شوان عەتووف" دەرھێنەری ئەم فیلمە کوردییە بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمیکوردستان بەخشرا.
ئەم سینەماکارە کوردە لە رێوڕەسمی کۆتایی ئەم فیستیڤاڵەدا، یازدەیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی خۆی پێشکەش بە پێشمەرگە و شەڕڤانان و بەرخۆدانی کۆبانی کرد کە لە بەرانبەر ھێرشی دڕندانەی گرووپی تیرۆریستی داعش لەم شارەدا خۆڕاگریی و خەباتیی بێوێنەیان کرد.
چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تراک سینەماتۆگرافیک" بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە سێ بەشی پێشبڕکێی "کۆمەڵایەتیی"، "ئەنیمەیش" و "سەربەست" لە رۆژانی ٢٥ تا ٢٨حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە قەڵای "نۆتۆنۆ" لە ناوچەی نۆتۆنۆ لە شاری رۆم لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
سەرۆك بارزانی بەشداریی لە مەراسیمی ساڵیادی كارەساتی شنگال لە شاری دهۆك دەكات
ڕۆژی دووشەممە 3ـی 8ـی 2015 لەشاری دهۆك بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی ساڵیادی كارەساتی شنگال بوو. لەم مەراسیمەدا كە ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و بەرپرسە سیاسی و ئیدارییەكان و هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینیەكانی پارێزگای دهۆك و هەروەها ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ئێزیدی ئامادە بوون سەرۆك بارزانی وتەیەكی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد.
سەرۆك بارزانی لە دەستپێكی قسەكانیدا سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتی شنگال و ئەو پێشمەرگە قارەمانانە نارد كە بوونە قوربانیی بەرگریی لە خاك و نیشتیمان و ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كرد لە شكاندنی دوژمن و ئازادكردنی خاكی كوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش. سەرۆک بارزانی لە بارەی کارەساتی شنگالدا ڕایگەیاند، بەهێندەی ئێزدییەکان بریندار بووم هەربۆیە هەستم بە برینی دڵی ئێوە کردووە؛ ئێزدیخانەیش تەواو نابێ، چونکە تەواوبوونی ئێزدخانە بە واتای تەواوبوونی کوردستانە.
(سەرۆک بارزانی) هاوکات ڕایگەیاند لە 20ـی 12ـی 2014 بوو کە چوومە سەر چیای شنگال و، بۆ من وەک ژیانێكی وابوو، هەروەها ستاییشی ڕۆڵی ئەو قارەمانانەی كرد كە لە چیای شنگالدا مابوون و بەرگرییان كردبوو. دەربارەی ئازادکردنی ناوچەگەلێکیش لەو دەڤەرە ڕایگەیاند، ڕێگای سنوونێ و چیای شنگال و دەورووبەری بە خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکان کراوەتەوە، هەڵبەت ئەو پێشمەرگانەیشی کە هەر لە چیا مابوونەوە و بەرگرییان کردبوو، جێی سەربەرزیی گەلەکەمانن.
(سەرۆک بارزانی) باسی لە کێشەی جیۆگرافیای شنگال كرد كە پێشتر بووە هۆی ڕوودانی كارەسات بەڵام ئێستا دەڤەری شنگال بە كوردستانەوە بەستراوەتەوە و سێ ڕێگەی سەرەكی بۆ ئەم ناوچەیە هەن.
(سەرۆک بارزانی) لە وتارەکەیدا لەو بۆنەیەدا هەروەها گوتی، هیچ كات فرمێسكەكانی بابە شێخ لە یاد ناكەم بە (بابەشێخم) گوت بە هێندەی ئێوە ئازار دەچێژم و بریندار بووم.. پێیم گوت، ئێزدخانە تەواو نابێ، چونکە تەواوبوونی ئێزدخانە بە واتای تەواوبوونی کوردە.. بەڵێنم پێ دا كە گیانی خۆم دادەنێم بۆ ئازادكردنی دەڤەری شنگال. سەرۆك بارزانی داوایشی لە خوشك و برا ئێزیدییەكان كرد كە بڕوابەخۆبوونیان بەهێز بێت و ئێرە بە وڵاتی خۆیان بزانن و دڵنیا بن كە ئاییندەیان هەیە و دەبێ ئومێدیان بەهێز بێت. ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكانیشدا هات درێژەپێدەری كارەساتەكانی دژ بە گەلی كوردە و ئاماژەی بە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار فەیلی و هەشت هەزار بارزانی و سەدوهەشتاودووهەزار ڕۆڵەی كورد كرد كە ئەنفال كران و ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكاندا هات بەسەر هەموو گەلی كوردستاندا هات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی کردەوە کە، ئەرکی ئێمەیە کە بایەخی زیاتر بە ئێزدییەکان بدەین. ڕوونە کە بە درێژایی مێژوو لە ڕووی نەتەوەیی و جڤاکییەوە کارەسات بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە و ئێمە ئەمە دەزانین، داگیرکارانیش ئیسپاتیان کرد کە نە نامووس نە ئەخلاقیان هەیە؛ بەڵێنیشی دا، ئەوانەی ئەو تاوانانەیان کردووە، لە هەر کوێیەک بن و تا یەک کەسیان مابێ، بەسەریانەوە ناچێ، بەڵام لە ڕێی یاساوە، چونکە ئێمە مەردانە تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە؛ ئەوە ڕەوشتی کوردە کە تۆڵەی نابەرپرسانە ناکاتەوە. سەرۆك بارزانی لەبارەی كچانی ئێزیدییكە ئەسیری دەستی داعشن گوتی كە كچی ئێزیدی هێمای شەرەفی هەموو كوردێكن.
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندئەو سەدان شەهید و قوربانییەی کە لەپێناو شنگالدا داومانە لەپێناو ئێوەدا بووە، گوتیشی، دەبێ ئێزدییەکان ئەو باوەڕەیان بە خۆیان هەبێ کە لە دین و زمان و نەریتی خۆیدا ئازاد بێ، بەو هیوایەیشین کە دوژمنانی ئێزدی بکەونە بن پێی ئێزدییەکانەوە. ئاماژەیشی دا، لە کۆی سەردانەکانمان بۆ دەرەوە و پێشوازیمان لە شاندەکانی وڵاتان، باسی ئێزدییەکان کراوە.
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێ، بانگەوازی بۆ کۆی هۆزەکانی عەرەب دەکەین تا ئەگەر هاوکار بن لە ئازادکردنی منداڵێکی ئێزدیدا، کە ئەمە بکەن چاکەی ئەوان لەبیر ناکەین، بەڵام ئەوەی دەستی بۆ نامووسی ئێمە بردووە، بچێتە هەر کونجێکی ئەم دنیایە لە دوای نابینەوە تا تۆڵەی خۆمانی لێ نەکەینەوە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەکانی خۆیدا گوتی:" بەڵێن دەدەم کە تاوەکو یەک کەس لەو تاوانبارانە مابێت ئێمە تۆڵەیان لێبکەینەوە بەڵام ئەوە لە رێگەی خۆیەوە دەبێت، قسەی من بۆ برایانی ئێزدی ئەوەیە کە بەشێوەی هەڕەمەکی نەکەونە تۆڵە سەندنەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەی خراپی دەبێ لەسەر هەم کوردستان و هەم ئێوەی خوشک و برایانی ئێزدیمان".
هەروەها گوتیشی:" ئێمە لە مەیدانی شەڕ تۆڵەیان لێدەکەینەوە ئەوان بە نامەردانە هێرش دەکەن و تاوان دەکەن، بەڵام ئێمە لە مەیدانی شەڕ تۆڵەی خۆمانیان لیدەکەینەوە".
سەرۆك بارزانی باسی لە بەپارێزگاکردنی شنگال کرد و گوتی:" من داواکاریم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابووریانەی کە هەیە گرنگی تایبەت بە شنگال بدات و هەموو هەوڵێکمان دەدەین کە شنگال ببێتە پارێزگا".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی گەریلاکانی رۆژئاوای کوردستانی کرد بەوەی:" ئەوانیش هاوکار بوون بۆ پاراستنی کوردانی ئێزدی و رێگەی دەربازبوونیان کردەوە بۆ خوشک و براکانی ئێزدی لە چیای شنگال".
سەرۆك بارزانی لە کۆتاییدا گوتی:" ئەوان زۆر بە نامەردانە شەڕی ئێمەیان کرد بەڵام ئێمە بە مەردانە شەڕی ئەوان دەکەین و پێکەوە هەموومان دەگەڕێینەوە شنگال".
جێگەی ئاماژەپێكردنە بەر لە دەستپێكی مەراسیمەكە سەرۆك بارزانی سەردانی پێشانگایەكی وێنەی تایبەت بە كارەساتی شنگالی كرد كە هەر لە شوێنی مەراسیمەكە ڕێكخرابوو.
بۆ بینینی وتارەكەی سەرۆك بارزانی ئێرە دابگرە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی 8ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان بە سەرۆكایەتی ئۆسمان بایدەمیر پارلەمانتاری توركیا كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پەرۆشی و هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدانی باكوور بۆ زێدی بابوباپیرانیان و هەروەها سەرەخۆشیشی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان و كەسوكاری ئەو هاووڵاتییە شەهیدانە كرد كە لە ئەنجامی بوردومانی زارگەلی لە لایەن فڕۆكەكانی توركیاوە شەهید كران. هەروەها سەرۆكی شاندەكە، سەرۆك بارزانیی لە وردەكارییەكانی پڕۆسەی سیاسیی توركیا و هۆكارەكانی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگادار كردەوە و نیگەرانیی خۆیشی نیشاندا لەوەی كە قەیرانەكان قووڵتر ببنەوە و دەرفەتی ئاشتی لە كیس بچێت و ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك لایەنگری شەڕ نین و دەیانەوێ پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكاتەوە. شاندی پارتی دیموكراتی گەلان وێڕای ستاییشكردنی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەكردنی گرفتەكان و پێشڤەبردنی پڕۆسەی ئاشتی داوایان كرد سەرۆك بارزانی هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بخاتەگەڕ.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند كە گەلی كوردستان بە بێ خواستی خۆی دابەشكراوە و بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆی شەڕی كرد و توانی ناسنامەی خۆی بپارێزێت و ئێستا لەپێناو مسۆگەركردنی دەستكەوت و بەرەوپێشوەچوونی دۆزی كورد پێویستیمان بە ئاشتییە. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەی باسكرد كە ئەنجامی شەڕ ماڵوێرانی و كاولكارییە و، ڕۆژێك شەڕ زووتر ڕابگیرێت باشە و لە قازانجی هەموو لایەكە و بۆ سەرخستنی ئاشتییش پێویستە هەموو لایەك پاڵپشت و هاوكاری یەكتر بین. هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا كە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و نزیككردنەوەی لایەنەكان هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆری داوە و ئەوەی لەدەستی هاتووە كردوویەتی و ئێستایش ئامادەیە لەپێناو دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا یارمەتیدەر بێت.
هەر لەم دیدارەدا هەڕەشەی بیری توندڕۆیی و تیرۆریستانی داعش لەسەر كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ كرا و باس لە قارەمانێتیی و بەرخودانی گەلی كورد لەبەرانبەر دوژمن و داگیركاران كرا و جەختیش لە پتەوتركردنی برایەتی و تەبایی و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان كرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات