هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین هاوكاریی پەكەكە و توركیا بكەین بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی هەدەپە بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ئۆسمان بایدەمیر و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان و توركیا كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سەرەتا سەرەخۆشیی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەنجامی بۆمبابارانی هەفتەی ڕابردووی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر گوندی زارگەڵی و ئامانجی سەردانەكەشیان هەر بۆ لێكۆڵینەوەیە لەو بۆردومانە.
هەروەها تیشكیان خستە سەر بارودۆخی ئێستای كورد بە گشتی لە ناوچەكە و جەختیان لەوە كردەوە كە ڕەوشی گەلی كوردستان لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە دۆخێكی ناسكدایە و پێویستە هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن و یەكڕێزی خۆیان بەرامبەر بەو مەترسیانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ناوچەكە بە گشتی و بە تایبەتی گەلی كوردستان بوونەتەوە، بپارێزن.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە دۆخی ئێستای پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و ئەو ئاڵۆزیانەی لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و دەوڵەتی توركیادا هاتۆتە ئاراوە كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە كێشەكان بە شەڕ و شێوازی سەربازی چارەسەر نابن و تەنها ئاشتی دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات. لەمبارەیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە ئامادەیە ڕۆڵی خۆی بۆ بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی بگێڕێت و هەموو ئامادەییەكی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك لە پێناو دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئاشتی لە نێوان هەردوولادا، نیشان دا.
بەرێز سەرۆك وەزیران دەربارەی كەوتنەوەی قوربانی لەنێو خەڵكی سڤیلدا لە ئەنجامی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان پەكەكە و توركیا، دووپاتی كردەوە كە دەبێت گەریلاكانی پەكەكە خۆیان لە ئاوەدانی و خەڵكی سڤیل دوور بخەنەوە و ناشبێت توركیا بەهۆی پەكەكەوە خەڵكی سڤیل بۆردومان بكات. هەروەها باسی لەوە كرد كە دوای ڕووداوەكانی ئەم دواییە، ژمارەیكی زۆری خەڵكی سڤیل لە ترسی بۆمباران هەڵاتوون و دێهات و ناوچەكانیان لە دەڤەرە سنووریەكان جێهێشتووە.
بەڕێز سەرۆك وەزیران جارێكی دیكە داكۆكیی لەوە كردەوە كە ئەم كێشەیە بە شەڕ چارەسەر نابێت و داوای كرد هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بە شێوەیەكی ئاشتیانە كێشەكە چارەسەر بكەن.
نێچیرڤان بارزانی: شەنگال، برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەكەمان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/8/2015، لە ساڵیادی کارەساتی شنگال، لە شاری دهۆك بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری دهۆك، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان و رۆشنبیران و هونەرمەندان، دوو بەرهەمی سەمفۆنی و كۆڕال بە ناوی شنگال و پێشمەرگە پیشكەش كران كە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی كورد دڵشاد محەمەسەعیدەوە ئامادە كرابوو.
لە مەراسیمەكەدا دوای وتەی بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی رووداو وەك سپۆنسەری ئەو دوو بەرهەمە هونەرییە و وتەی بەخێرهێنان لەلایەن پارێزگاری دهۆكەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا ئاماژەی بە تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كارەساتی دڵتەزێنی شەنگال كرد و بە دڕندەترین كارەساتی دوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و ئەنفالكردنی خەڵكی كوردستانی وەسف كرد و ئەو كارەساتەی بە جینۆساید ناوبرد كە دەرهەق بە گەلێك كراوە و ئاماژەی بەوە كرد كە شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەكەمان.
لە بەردەوامی وتەكەیدا سەری ڕێز و نەوازشی بۆ شەهیدانی ئەو كارەساتە و فیداكاریی ئەو خەباتگێڕ و قارەمانانە دانەواند كە بە خوێنی خۆیان خاكی كوردستانیان لە مەترسیی دوژمنان پاراست. هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و شەرڤانانی بەرز نرخاند كە هاوكار بوون بۆ رزگاركردنی كوردانی ئێزدی. سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشی بە مایەی شانازی دانا كە توانییان بە پشتیوانیی خەڵكی كوردستان بەرگری لە خاكی نیشتمان بكەن و ناسنامەی نەتەوەیی گەلەكەمان بپارێزن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها باسی لە بوونی یەك ملیۆن و حەوسەد هەزار ئاوارە و پەنابەری ناوخۆ و دەرەوە لە هەرێمی كوردستان كرد كە لە ماوەی چەند مانگێكدا بە هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران، ڕێژەی دانیشتون لە هەرێمی كوردستان 29%ی زیادی كرد، ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئاستی ئەمنی و خزمەتگوزاریی هەبوو، لەو ڕووەوە سوپاس و پێزانینی حكومەتی بە تەواوی خەڵكی كوردستان و بە تایبەتی دانیشتووانی پارێزگای دهۆك ڕاگەیاند كە وەك ئەركێكی نەتەوەیی دەرگایان بە ڕووی ئاوارە و پەنابەراندا كردەوە و هاوكارییان پێشكەش كردن.
سوپاسی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستانیشی كرد كە ئەوانیش بەشداربوون لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی شەنگال و هیوای خواست ئەو ئاوارانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیشی دڵنیا كردەوە كە حكومەتی هەرێم بە پشتیوانیی گەلەكەمان هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی كە كوردستانی گرتووەتەوە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد كە كوردانی ئێزدی لە مێژوودا بەرگرییان لە كلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی و ئاینیی خۆیان كردووە، جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە كوردانی ئێزدی لە كوردستان بمێننەوە بۆ ئەوەی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان پارێزراو بێت و لەو رووەوە هەرچەشنە هاوكارییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپات كردەوە.
هەروەها سوپاسی هونەرمەندی گەرورەی كورد دڵشاد محەمەد سەعیدی كرد بۆ ئەو دوو شاكارە هوونەریەی بۆ شەنگال و پێشمەرگە بەرهەمی هێناوە كە لە دوو سەمفۆنیا پێكهاتبوون و بە جێگەی ڕێز و تەقدیری دانا و لە هەمان كاتدا دەستخۆشی لەو هونەرمەندە كوردانەدا كرد ئەوانەی بەشداری ئەو دوو شاكارە هوونەرییەیان كردووە و لە هەرچوار پارچەی كوردستان بوون و بانگی سەر سەكۆی شانۆ كردن و ڕێزی لێگرتن و پێشوازی لێكردن. ئاماژەی بەوەش كرد ئەگەر ئەو دوو شاكارە هوونەرییە بە شێوەیەكی زیندوو پێشكەش كرابان، چێژێكی زیاتری دەبوو.
ئەمە دەقی وتەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
ئەڤرۆ سالەک تێدپەریت بسەر کارەساتا شنگالێ، بێ شک شنگال دێ مینیت برینەکا کور د دلێ هەر کەسەکێ و هەر کوردستانیەکیدا ل هەرچار پارچیت کوردستانی، ئەڤرۆ سالەک تێدپەریت بسەر درندەترین کارەساتا ڤان چەند سالێت بۆری پشتی هەلەبجە پشتی کیمیابارانا هەلەبجە پشتی ئەنفالان ئەڤ کارەساتا بەری سالەکێ ل شنگال هاتیە ریدان کارەساتەکە و برینەکە یا د جەستێ هەرێما کوردستانیدا، دڤێ رۆژێدا سەرێ رێز و بەژنا خۆ دچەمینین بۆ وان خەباتکارا بۆ وان قەهرەمانا بۆ وان شەرڤانا ئەڤێت کۆ هیممەت کری و هەوڵدای و شەڤ و رۆژ کریە ئیک و مقاومەت کری لێرەدا ئەم سەرێ خۆ دچەمینین بۆ خوینا وان شەهیدا سەرێ خۆ دچەمینین بۆ خوینا وان عەزیزا ئەوێن ڤێ رێکێدا خەباتکری و سەرێ خۆ دانای و شەهید بین بۆ پاراستنا ئاخا مە بۆ پاراستنا ولاتێ مە بۆ هندێ دا مقاومە و بەرخۆدان یا بەردەوام بیت ل چیایێ شنگال.
هەر دجهێ خۆدایە سلاڤ و رێزێت تایبەتیش بۆ وان قەهرەمانا بنێێرین ئەوێن دوان رۆژێت زەحمەتتدا بەری سالەکێ د بێهیڤیی دا بی ئومێدییدا د وەختەکیدا کۆ هەمی دەرگەه د گرتی بین لسەر وان مانەڤە و مقاومەت کر و بەرخۆدان دکر بۆ پاراستنا جیایێ شنگال بۆ پاراستنا جهێت پیرۆزێت خۆشک و برایێت مە یت ئێزدی ل شنگال و دەورۆبەریت وێ سلاڤێت تایبەتیێت مە بۆ وان هەروەها دجهێ خۆدایە سلاڤ و ریزێت خۆ ییت تایبەتی بنێرین بۆ وان شەرڤانێت رۆژئاڤا ئەوێت کۆ هاریکاریکری بۆ قۆرتالکرن و رزگارکردنا خەلکێ مە هاولاتیت مە د وان رۆژێت سەختتدا، سلاڤێت مە بۆ وان شەرڤانا بۆ وان پێشمەرگا بۆ وان قەهرەمانا، هێرشا داعش بۆ سەر شنگاری درندەرتین نەوعێ هێرشا بی ئەوێت کۆ ڤان چەند سالادا هاتیە کرن و ئەگەر ئەم بەحسا وێ هێرشێ بکەین بمەعنای کەلیمە جینۆسایدە دەرهەق ب ملەتەکێ هۆ هاتیە کرن، جینۆساید بی.
ئەو تشتێ حەتا نهاژی مە زەهمەت ددەت مەسەلا ئاڤەدانکرنێ نیە ئاڤەدانکرن ئێشەلا دە هێتەکرن شنگار دێ ئاڤەدان بیت دەوروبەرێت شنگال دێ ئاڤەدان بن، ئەو برینا کویر یا مایەڤە مەسالا مرنا وان ژنو کچێت مەبی یت کۆ وێ رۆژێدا هاتیە کرن، بێشک هون د ئاگادارن هەمی جوهدەک یا سەرفکری دا ئەم بکارین هندەک ژوانا بیننەڤە.. تا نهاژی ژمارەکا زۆر ژوانا مەیا ئینایەڤە جهودێت مە د بەردەوامن لێبراستی ئەز بۆ وە بێژم ئەو برین برینەکا گەلەک یا کویرە یا نەخۆشیشە، و دێ مینیتەڤە نە بتنێ بۆ مە ئەز باوەردەکەم بۆ هەر کورداکێ لهەر جهەکێ کوردستانە لهەر پارچەیەکا کوردستانێ، دەمینیتەڤە یا نەخۆش سەرکەفتنێت پێشمەرگێت مە ێت قارەمان د بەرۆکێت شەریدا لهەر جهەکێ جهێ دلخۆشیێە بچەکەکێ سادە مقاومەیەکا پێرۆز بەرخۆدانەکا پیرۆز پێشمەرگێ مە دڤە سالێدا کر پشتەڤانیا ملەتێ مە دگەلواندا بی قەهرەمانی کر پشتەڤانی کر وە بەرخۆدانکر و کوردستان پاراست دیسا بناڤێ ڤێ مەجلسێ بۆ هەر پیشمەرگەیەکێ کوردستانە سلاڤ و ریزێت خۆ یێت تایبەت دنێرین و دبێژینە وا خزمەتا وە بەرخۆدانا وە بۆ پاراستنا ناسناما نەتەوەیا ملەتێ مە بۆ پاراستنا کوردستانە ملەتی کورد لهەر جهەکێ کوردستانە تەقدیریت تایبەت بۆ وە هەنە ئەز باوەردکەم زەهمەتا ئاوارەی پەناهندەیی زۆرا لوە دیتیە و ئەڤێت نها ل زیدە خۆ هاتیە دەرکرن و قەستا هەرێما کوردستانە کری و بشکلەکێ ئیحتیرام و بشکلەکی تایبەت براستی ل کوردستانێ هاتیە پاراستن دیسا جهێ تەقدیریە سۆپاسیا ملەتێ خۆ دکەین کۆ دەرگەهێ دلی خۆ ڤەکر بۆ ڤان ئاوارا وختێ لێقەومینی رۆژا لێقەمینێ مەدیت کۆ باژێرێت کوردستانە جاوا هاروکاری و خزمەت هاتە کۆمکرن بۆ ڤان ئاوارا ل سلەیمانیێ ل هەولێرە بەس من دڤێت ئەز د ئێرەدا براستی تایبەتی سۆپاسیەکا گەرم سۆپاسیەکا بێ پایان بۆ خەلکی باژێرێ دهۆکی و دەڤەرا دهوکی و زاخۆ و باژیرێن دی ێین دەڤەرا پارێزگەها دهوکێ بنێرم کۆ دوێ رۆژێدا ئەوان هیچ تەخسیریەک نەکریە و ئەڤرۆ بڤی مناسبەتی سالەک بسەرڤێدا تێپەری دیسا جارەکا دی جهی بیرئینانەڤێیە کۆ تەحەمۆلەکا ئێکجار زۆر کر زارۆکێن وان نەچونە مەدرەسان و نەچونە مەکتەبا و ئەڤ مەدرەسە تژیبین لڤان ئاوارا و راوەستان زارۆکێت وان مەحرۆم بین ل خواندنێ لێ تێگەهشتن ئەڤە ئەرکەکێ نەتەوەییە پشەڤانیا ڤان بیتە کرن و کر و دجهێخۆدایە دیسا ئەم سۆپاسیا وان بکەین بیرا خۆ بینینەڤە چەند زەهمەت بی وەتەقدیرەکا زۆر بو مالباتین وان خویندەڤانان و تەقدیرەکا زۆر بو ئەو هاروکاریت پاریزگەها دهوکی دەڤەرا دهوکی و باژیری دهوکی و باژیرێ زاخۆ باژیرێن دی یین کوردستانە هاتیەکرن جهێ تەقدیریە و لازمە هەرسال ئەڤ تشتە ل بیرا مەبیت و سۆپاسیەت خۆ ئەز بناڤە حکۆمەتا کوردستانە دگەهینمە مالبات و یەک یەک ئەندامێت پارێزگەها دهوکی و هەروەسا ئەو تشتی من بەری سالەکی دیتی ل دهوکی جهی تەقدیریە ئەڤ لاجئێت رۆژائاڤا ئەڤێت قەستا کوردستانە کری کۆبارێ ژیانا وان گەلەک یێب زەحمەتە لە د وێرۆژێدا ئەوانیش هاروکاری کۆمدکر بۆ خۆشک و برایت خۆ ییت ئیزدی ئەوێت لیقومای ئەڤەش جهی تەقدیرییە.
جهی سۆپاسیە لیرەڤە ئەز بناڤێ وە هەمیا ئەز سوپادسیا وان دکەم ئەڤیت کەمپادا تەئکید ژیانا ئاوارەی و کەمپیدابین یابزەحمەتە یاب سەناهی نیە ئەز باوەردکەم هندەک ژوە ئەڤ ژیانە یە دیتی ل ئردۆگایەت تورکیا ل سالیت هەشتێیا هەشتی و حەفتا ل مۆشی ل دیاربەکری جهیت دی دزانن یەعنی چ بەس هیڤیا مە ئەوە رۆژاکە بێت ئەڤ خەلکێ نها قەستا هەرێما کوردستانە کری ڤەگەرنەڤە جهیت خۆ بسەربلندی و بخۆشی بتەکید ب ئاڤەدانیەکا زیدەتریت ئینشاڵا بتەکید هون دزانن ئەڤرۆ ل هەرێما کۆردستانی مە حدۆدێ ملیۆنەک و حەفسەد هزار ئاوارەو و پەنابەرا ییت هەین یەک ملیۆن و حەفتسەد هزار ئاوارە و جهێن دی یین کوردستانێ ماوەی جەند هەیڤەکادا حدۆدێ ٢٩٪ نفۆسا کوردستانێ زیدەبی. بێشک ئەڤ زەدابینە تائسیر ل خەدەماتا کر تائسیر ل کاهرابە کر تائسیر ل ئەمنیەتێ کر و هەر سەکتەریت کۆ ئەم حساب بۆ بکەین تەئسیرەکا مەزن لێکر بەس خۆراگریا ملەتێ مە سەبر و تەحەملا وە دگەل حکۆمەتێ سەبر و تەحەملا وە دگەل مە دبێ مەعاشیی و دڤان زرۆفیت سەختدا راستی کەلیمەیەک نیە ئەز بکارم سۆپاسی و تەقدیرا خۆ دەرببرم ئەمزانین ئەڤرۆ زرۆفێین کوردستانە زەحمەتن ئەمزانین بێ مەعاشن ئەمزانین ئەزمە هەنە لی ئەڤ چۆکنەدانا ملەتی مە بۆ ڤان زەختیت کۆ تینە کرن جهێ تەقدیرێە بەس ئەز حەزدکەم باوەر بکەن و پشتراستبن حکۆمەتا هەرێما کوردستانە وەکی خزمەتکارە ڤی ملەرتی و ڤی وەلاتی هەر تشتەکی دشیانا ویدا هەبین بۆ دەربازبین لڤی قەیرانی یا کری و دی یا بەردەام بیت و ئەز وە پشتراست دەکەم ئینشالا ئەم دکارین ب پشتەڤانیا وە و پشتەڤانیا ملەتی مە لڤی قەیرانێ و ڤێ ئالوزیا نها هەرێما کوردستانە تیکەفتی ئەم دەرباز بین،،کۆردێن مە یین ئیزدی جهێ شانازیا مەنە جهی شانازیا مەنە ئەڤ ملەتەی پیناسا نەتەوەییا ملەتی کورد ڤانە یا پاراستی ئەگەر بەرێخۆبدەینە تەعلیماتیت وان ییت دینی بەرێخۆبدەینە زمانێ وان یە رەوانێ کوردی ئەم دبینین کا ئەڤی ملەتەی د ناحیا کەلتۆریڤە ناحیا زمانیڤە ناحیا هەرتشتەکێدیڤە کا چاوا د تائریخێدا و ددیرۆکێدا کادی چاوا ئەڤانە ئەڤ ناسناما ملەتێ خۆ پاراستیە ئەڤ ملەتە جهێ سەربەرزیە ئەم زانین هندەک عاجزی هەنە هندەک جارا قەستا دەرڤە دکەن لی ئەز دبێژمە وان چۆنا وە بۆ دەرڤە یان لدەرڤەبین و ل خەریبیە هین نکارن ڤێ ناسنامەیا خۆ یا نەتەوەی ببپارێزن لێ ل جهێ وە دی هێتە پاراستن و لازمە چاوا ددیرۆکێدا کا جاوا وە برخۆدانکریە بۆ پاراستنا ڤێ ناساناما نەتەوی ئەڤرۆش ئیرۆش سەرەرای ڤە هەمی زەهمەتیا وە هەی هینگ لازمە ڤێ ناسناما نەتەوەییا خۆ بپارێزن ناسناما ئاینی و دینا خۆ بپاریزن ب تاکید حکوومەتا هەرێما کوردستانە هەرتشتەکی لازم بین بو ڤی مەسەلی دە کەت.
ئەڤرۆ ئەز گەلەک کەیفخۆسم ڤێ یەڤارێ بەشدار بیم ڤێ مناسبەتێ وە زێدەترێس براستی کاک دلشاد کۆ یێ بەشدارە لڤیرە کۆ بەلکی هین بێژن دلشاد جهی شانازییە بۆ دهوکی بەس دلشاد جهێ شانازیە بۆ هەمۆ کوردەکی ل هەر جهەکی ئەڤرۆ ئەو کارێ کەلتوری و یێ هۆنەری کۆ هاتیە پێشکیشکرن دەست و پەنجێت کاک دلشاد وە هەروەها هەڤالێ خۆشتڤی کۆ من بیست ئەوژی یی حازرە لڤێ مەجلسی ئەدیب چەلکی بخێربێ گەلەک بخێر بی سەرجاڤا هەردۆ بەرهەمیت سەنفۆنیا یێت شنگال و پێشمەرگە کۆ بەرهەمیت ڤانەنە جهێ تەقدیریە ئەز دیسا بناڤێ وە دبێژ هین جهی شانازیەنە شانازی بۆ دهوک شانازی بۆ کوردستان شانازی بۆ هار کوردەکێ ل هەر جهەکی ئەڤ نەوعە هۆنەرمەندە وەکی کاک دلشاد مستەوایەکی عالەمی یی هەی نەبتنێ کۆردستان و براستی لازمە ئەم قەدیری هۆنەرمەند و رۆشەنبیرین خۆ بزانین چۆنکو کێم هەلدکەڤن لێ دەمێ هەلدکەڤن ئەڤە ملکی هەر کوردەکینە لهەر جهەکی ئەز تەقیدرا وان دکەم و ئەز بخێرهاتنەکا گەرم دکەم و سۆپاسیا ریڤەبەریا تۆرا میدیا رووداو ئ کاک ئاکۆ و ئەو هەڤالیت گەل وی شۆل دکەن براستی زەحمەتەکا زۆر کیشا بۆ هندێ ئەڤ بەرهەمە جهی خۆ بگریت هەمی لایەک بخیر بین سەرجاڤا هیڤیا مە ئەوە ئینشالا شنگال دە هیتە رزگارکرن و ئەڤ ملەتە دە ڤەگەریتە سەر جهیت خۆ ناسناما نەتەوەی و سانازیا نەتەوەیا کۆ هەمی جارا جهیە شانازیە بۆیە دە هەتە پاراستن و دە یا بەردەوام بیت لخەباتی ئەڤ کاروان دێ بەردام بیت هەتا سەرکەفتنا دیماهیێ هین هەمی بخێر بێن سەرجاڤا ئیڤارا وە باش بیت.
ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا لە زارگەلی ژمارەیەك هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوونە. سەرەخۆشیی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. ئێمە لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەكەین كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان، داوا لە توركیا دەكەین بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
پێویستیشە هێزەكانی پەكەكە گۆڕەپانی شەڕەكە لە هەرێمی كوردستان دوور بكەنەوە و چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە. بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی دەبێت و داوا دەكەین لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
1ـی 8ـی 2015
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی یەكێتیی ئەورووپا دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی ٧ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە کریستۆس ستایلیاندس کۆمیساری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و خاتوو جانا هایپەسكۆڤا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندێكی یاوەریان كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆکی شاندەکە خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانی کوردستان و دیداری سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و ئەو دیدارەی بە مێژوویی لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند کە بۆ من جێگەی شانازییە بە دیداری ئێوە شاد بووم، هاتووم بە ناوی خۆمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سوپاسی بەڕێزتان و هەرێمی کوردستان بکەم کە سەرباری ئەو ڕەوشەی ناخۆشەی بەهۆی شەڕی تیرۆریستانەوە هەیە کەچی دەرگاتان بۆ ئەو هەموو ئاوارە و لێقەوماوە کردۆتەوە و ژیانی ئەوانتان پاراستووە. بۆیە سەرکرداتیی ئێوە بۆ پرۆسەی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان زۆر بەرز دەنرخێنین.
سەرۆکی شاندەکە هەروەها ڕایگەیاند ئێمە وەک یەکێتیی ئەورووپا داعش تەنیا بە هەڕەشەیەکی ناوچەیی نابینین، بەڵکوو هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتییە و ڕووبەڕووبوونەوەیشی پێویستی بە هاوکارییەکی نێودەوڵەتی هەیە، بۆیە ڕۆڵی بەڕێزتان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ڕووبەرووبوونەوەیەدا هاوکارییەکی سەرەکییە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و ڕەواندنەوەی ئەو هەڕەشە نێودەوڵەتییە.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی شاندی میوان ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و زیانمەندانی ئەو هەڕەشەیەش بەردەوام لە زیادبووندان، پێویستە هاوکاری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتییش بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەردەوام بێت و لە ئاستی پێشهاتەکاندا بێت، بۆیە یەکێتیی ئەورووپا بەردەام دەبێت لە هاوکارییە مرۆییەکان و هەماهەنگیی زیاتر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داڕشتنی پلانێکی هاوبەشی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و ڕووبەڕووبوونەوەی فیکری تیرۆر و توندوتیژی لەناو کۆمەڵگەدا.
سەرۆکی شاندی میوان هەروەها گوتی: کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە کە ڕژێمی سەدام ئەو هەموو تاوانەی دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجام دا کەچی ئێستا دەبینین ئێوە باوەشتان بۆ ئەو هەموو ئاوارە و دەربەدەرەی ناوچەکانی عێراق کردۆتەوە، سەرسام دەبم بەو لێبوردەییە مەزنە و دڵکراوەیی ئێوە و پێزانینی زۆرم بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆییە هەیە.
سەرۆکی شاندی میوان ئاماژەشی بۆ ڕووداوەکانی ناوچەکە و عێراق کرد و ڕایگەیاند کە ئەو پێشهاتانە نیشانەی ئەوەن کە ناکۆکیی قووڵی نەتەوەیی و مەزهەبی هەیە و سەرهەڵدانەوەی ئەو کێشانە بەردەوام کێشە درووست دەکات.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی شاندی میوان لە بارەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و PKK ڕایگەیاند: ئێمە بە تەوای پشتیوانیی لە هەڵوێستی بەڕیزتان دەکەین کە داوتان کردووە هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ و پرۆسەی ئاشتی و بە تاکە ڕێگەی چارەسەری کێشەکەی دەزانین.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی شاندەکە دوای لە سەرۆک بارزانی کرد تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و وڵاتانی 5 +1 بۆ شاندەکە بخاتەڕوو.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی هەڵسەنگاندن و هەڵوێستی ئەوانی كرد لەبارەی هەرێمی كوردستان و ئەوەی خستەڕوو كە بە یارمەتیی هێزی هاوپەیمانان، پێشمەرگە توانیویەتی تیرۆریستان تێکبشکێنێت و لە زۆربەی ناوچەكانی دەركردن بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا داعش هێشتا هەڕەشەیە و پێویستە لەڕووی فكرییشەوە لەدژی تیرۆریستان بوەستین و داوایشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەكی جدیتر بیر لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر بكاتەوە و كار لەسەر نەهێشتنی هۆكارەكانی دیاردەی توندڕۆیی و تیرۆر بكرێت.
سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی کێشە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانیش، سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند: بێ گومان مێژوو هەڵەی گەورەی تێدایە و بەردەوام ئەو کێشە مێژووییانە سەر هەڵدەدەنەوە، ئێستا دەرفەتێک ڕەخساوە بۆ ئەوەی هەڵەکان ڕاست بکرێنەوە، چوونکە دەرکەوت کە نە دابەشکردنی بەزۆر و نە پێکەوەژیانی بەزۆر تاسەر بەردەوام نابێت.
سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە موسڵ و هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدا ماون ئازاد بكرێن بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. هەر لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕەچاوکردنی ئەوەی هەرێم لە شەڕێکی قورسدایە و ئەو ڕەوشە ئابوورییەی کە هەیە، حەواندنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و لێقەوماوی شەڕ بارگرانییەکی زۆری بۆ هەرێم درووست کردووە، بەڵام هەرێمی کوردستان شانازیی بەوەوە دەکات کە بۆتە پەناگەی لێقەوماوان و ئەوە بەشێکە لە فەرهەنگ و بەهای بەرزەکانی گەلەکەمان، بەڵام ژمارەی ئاوارەکان هێندە زیاد بووە کە لەسەرووی تواناکانی هەرێمی کوردستانە وحکوومەتی عێراقیش وەک پێویست پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی هەنگاوی کردەیی بنێن. هێمای بۆ ئەوەش کرد کە لەهەندێ ناوچەدا پێشمەرگەی کوردستان گیانی خۆیان بەخشیوە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئەوناوچەیە بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە سەر بە چ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی یان ئایینین.
سەرۆک بارزانی لەبارەی گرژییەکانی ئێستای نێوان تورکیا و PKK ڕایگەیاند: بێ گومان شەڕ شتێکی خراپە و ئەوانەی شەڕیان بینیوە دەزانن شەڕ واتە کوشتار و وێرانکاری، بەڕای ئێمە پێویستە پێش هەموو شتێک شەڕ بوەستێت و بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی کە ئێمە زۆر پێوەی ماندوو بووین.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو شەڕ و ناخۆشییە لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات و کاریگەریی خراپی لەسەر هەرێم دەبێت، بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەو شەڕە بوەستێت و هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و هەرچییەکیش لە دەستمان بێت بۆ ئەو دەیکەین. ئێستاش مەترسییەکی هاوبەش هەیە کە شەڕی داعشە و پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەرخان بکرێت.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی 5 +1 یش سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکەین کە لایەنەکانی ئەو رێککەوتنە چەندە پێوەی پابەند دەبن، بێ گوومان ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت.
كۆسرهت رهسول عهلی: ئهوهی بۆ كورد هاتۆتهدی تهنها به یهكڕیزی لایهنهكان دهپارێزرێ
ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه 27/7/2015 كۆسرهت رهسول عهلی جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی كرد له فرانك بهیكهر باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و ئهنكس مهكی كونسوڵی گشتی بهریتانیا له ههرێمی كوردستان.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له بارهی دوایین پێشهات و رووداوهكانی عێراق و ناوچهكه، بۆ ئهم مهبهسته كۆسرهت رهسول عهلی جهختی لهوه كردهوه كه دهبێ سهرجهم كێشهو گیرگروفتهكان به گفتوگۆ چارهسهر بكرێن.
تهوهرێكی تری كۆبوونهوهكه تایبهت بوو به پرسی جهنگی تیرۆر و رووبهڕووبوونهوهی داعش، لهمبارهیهوه باڵیۆزی بهریتانیا سهرسامی خۆی به قارهمانێتی هێزی پێشمهرگه لهم جهنگه دهربڕی و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتهكهشی بۆ هێزی پێشمهرگهی كوردستان دهربڕی و جهختی لهوه كردهوه كه دهبێ بازنهی هاوكارییهكان فراوانتر بكرێت.
پهیوهست به جهنگی رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر و رۆڵی هێزی پێشمهرگه، جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان جهختی لهوه كردهوه كه هێزی پێشمهرگهی كوردستان بهردهوام دهبێ له رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر و پێویستیشی به هاوكاری زیاتر ههیه.
ههر له كۆبوونهوهكهدا بارودۆخی ههرێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتهكان خرایه بهرباس، بۆ ئهم مهبهسته كۆسرهت رهسول عهلی جهختی لهوه كردهوه كه دهبێ سهرجهم لایهنهكان بهرژهوهندی كورد و ئایندهی كوردستان لهبهرچاو بگرن و سازان لهسهر پرسهكان بكهن دوور له ههر جۆره بارگرژییهكی حزبی، چونكه ئهوهی ئهمڕۆ بۆ كورد هاتۆته دی پێویستی به پاراستنهو ئهمهش تهنها به یهكڕیزی لایهنهكان دهكرێ".
لای خۆشیهوه باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق گوتی"پێویسته لهسهر ههمووتان بهرژهوهندی گهلهكهتان بپارێزن و ئهو بارودۆخهی بۆ كورد هاتۆته پێش نهیكهنه قوربانی ململانێ حزبیهكانتان".
له كۆتایی كۆبوونهوهكهداو لهبارهی كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا، ههردوولا بهپێویستیانزانی جێبهجێكردنی رێكهوتنهكانی نێوان لایهنهكان ببێته كلیلی چارهسهری كێشهكان و چارهسهری قهیرانهكان".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ڕۆژی سێشەممە 28ـی 7ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیكهارد بروس باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق سوپاسی خەڵك و حكوومەتی كوردستانی كرد بۆ حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران و ئاماژەی بەوەدا كە جیهان سەرسامە بەوەی كە هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ سەدانهەزار ئاوارە كردەوە كە زۆربەشیان لە نەتەوەی كورد نین. هەروەها سەرۆك بارزانی لە هەوڵەكانی وڵاتەكەی ئاگادار كردەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان دەگەڕێنەوە. سەبارەت بە فراوانبوونی بەرەی دژی داعش باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پێشوازی لە بڕیاری توركیا دەكات بۆ ئەوەی بچێتە بەرەی شەڕی دژی داعش بەڵام لە هەمان كاتدا نیگەرانیشە كە بەهۆی پەرەسەندنەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە پڕۆسەی ئاشتی بكەوێتە ژێر مەترسییەوە چونكە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا خەریك بوو بگاتە ئەنجام.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵەكانی ئەڵمانیای بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و هەروەها هاوكاریكردنی پێشمەرگە و ئەوەی خستە ڕوو چارەسەری سەرەكیی كێشەی ئاوارەكان ئەوەیە كە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و هەر هەنگاوێك بە ئاراستەی یارمەتیدانی خەڵكی ئاوارە بێت بۆ گەڕانەوەیان هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ دەكات.
پەیوەست بە گرژی و پەرەسەندنەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە لەمبارەیەوە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە یەك نزیكە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاتنی توركیا بۆ نێو بەرەی شەڕی دژی داعش هەنگاوێكی ئیجابیە بەڵام زۆر نیگەرانین لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان سوپاس توركیا و پەكەكە و هانی هەردوولا دەدەین بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و دانوساندن چونكە چەندین ساڵ دانوساندن باشترە لە یەك كاتژمێر شەڕ، بۆ سەرگرتنی ئەو بابەتەش ئەوەی لەدەستمان بێت دەیكەین بۆ یارمەتیدان هەردوولا كە بگەڕێنەوە بۆ بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی. سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەیشی خستەڕوو كە بوونی كورد لە توركیا و ناوچەكە واقعێكە و دەبێ هەموو لایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكەن. لەگەڵ ئەوەیشدا لەپێناو سەرخستنی ئاشتی پێویستە لایەنە كوردییەكانیشە واقعبینانە سەیری پێشهاتەكان بكەن.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات