هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆك بارزانی گەییشتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣/٥/٢٠١٥، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری واشینگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا و له فڕۆکه‌خانه له لایه‌ن برێت مه‌کگرک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و ئه‌نتونی گادفری، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، و تۆم هێریک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئاسایشی ناوخویی ئه‌مریکا، و لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریکا و به‌یان سامی عەبدوڵڕەحمان پێشوازیان لێکرا.

شاندی یاوه‌ری پێکهاتبوون له مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و قوباد تاله‌بانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و مسته‌فا سه‌ید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕەسوول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فه‌لاح مسته‌فا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەكات

ئەمڕۆ شەممە 2ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێم پێشوازی لە ستیڤن هاربەر سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە جیسۆن كینی وەزیری بەرگری و كریستیان پارادیس وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و برونۆ ساكۆمانی باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری حكوومەتی كەنەدا.

دوای گەییشتنی شاندی میوان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و شاندی یاوەری ساز درا.

لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بەناوی خۆی و گەلی كوردستان بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كردووە. سەرۆك بارزانی هاوخەمیی خۆیشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند بەهۆی گیانلەدەستدانی سەربازێكی كەنەدایی لە هەرێمی كوردستان.

سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا باسی لە هەڕەشەی تیرۆریستان و پەلاماریان بۆ سەر كوردستان و قارەمانێتیی و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە تیرۆریستان هەڕەشەن بۆ سەر مرۆڤایەتی و ئازادی و ژیان و دژی مێژوو و شارستانیەت و ڕابردوو و ئاییندەی مرۆڤن، بۆیە ئەركی گشت لایەكە ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببێتەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە جێگەی شانازییە پێشمەرگە توانی بەرگری لە كوردستان و مرۆڤایەتی بكات و ئەفسانەی داعش بشكێنێت.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی كەنەدا سوپاسی هاوسۆزیی سەرۆك بارزانی كرد و ئەوەی باس كرد كە جیهان سەرسامە بە كوردستان چونكەكوردستان بەهێز و ئیرادەیەكی پتەو بەرگریی لەخۆی كرد و پێشمەرگەیش پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پاراست و تیرۆریستانیش هەڕەشەیەكی جیهانیین بۆ سەر گشت لایەك و ئەو سێ هۆكارە پاڵیان بە وڵاتەكەی نا كە یارمەتیی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە بدات.سەرۆك وەزیرانی كەنەدا پێزانینیشی هەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە قورسەی كە هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوە و یارمەتیدانی سەدانهەزار ئاوارەدا گێڕاویەتی و ئەوەیشی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبیت لە هاوكاری مرۆیی و سەربازی بۆ كوردستان و ئاستی یارمەتی و هاوكارییە مرۆییەكانیش زیاتر دەكات.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و بەرزكردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان كردەوە. لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنە چۆنییەتی یارمەتیدانی ئاوارەكان و پێداویستی و كێشە و گرفتەكانیان تاوتوێ كرا.

جێگەی ئاماژەكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردن و نیشتەجێبوون و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون.

دەقی وتاری سەرۆك وەزیران لەكۆنگرەی پەروەردەییدا

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..

ئه‌مڕۆ ئێمه ‌له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه ‌بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه ‌بڕیار كه‌ پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه ‌و به‌شێكیش له‌ئێمه‌، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكه‌ماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له‌ كوێ ده‌بینه‌په‌نابه‌ر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ زێدی خۆمان.

خۆشبه‌ختانه ‌ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه‌، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه‌، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه‌ پێ بده‌ن.

ئێمه ‌ده‌بێت له‌ئێستاوه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئاینده‌ی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه ‌پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئاینده‌له‌گه‌ڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێوچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه‌. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه‌، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێته‌فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، ته‌كنه‌نۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا.

سیسته‌می په‌روه‌رده‌ تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه‌: خوێندنه‌وه‌، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه ‌به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه‌ له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه ‌له‌خوێنده‌وه ‌و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده‌ ئاماده‌ بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ‌، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێدا ئاماده‌ بكات.

جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوه‌ڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته ‌به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن. لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه ‌له‌ بابه‌ته ‌ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه ‌و بونیادنه‌رانه‌ بیر بكه‌نه‌وه ‌و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له‌ بابه‌ته ‌ئه‌كادیمییه ‌بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئا‌ندەی وڵاتەكەمان.

ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه ‌له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت‌. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه‌.‌ پسپۆڕانه ‌بیانگه‌یه‌نێته‌ كۆمه‌ڵگه‌. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته ‌به‌شێك له‌بیركردنه‌وه ‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ‌ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ‌په‌روه‌رده ‌بكه‌ین. قوتابخانه‌، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا.

له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه‌ دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ‌ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره‌. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره ‌و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده‌ دابمه‌زرێنین.

پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه‌، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه‌ كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه‌، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا،‌ ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج).

سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.

باڵاده‌ستی واته ‌خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین.

ئامانج واته‌ تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه ‌هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه ‌به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كه‌سه‌فه‌ری ژیانمان مانای هه‌بێت.

مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له‌ پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته‌ و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ‌ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە ده‌ێته ‌ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ‌ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه‌، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه‌‌، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه‌؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات.

چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له‌ هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران ڕێگه‌چاره ‌ده‌دۆزینه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه‌ ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده‌ كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه.

قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له‌ پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه ‌له‌پڕۆژه‌یه‌كی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئاینده‌ی كوردستانە، ده‌بێته‌ هێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له‌ گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه‌ لە وڵاته‌كه‌یدا.

سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به‌ هاووڵاتیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته ‌به‌شێكی دانه‌بڕاو له ‌بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه ‌سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده ‌ده‌كه‌ن.

قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشه‌ڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ‌ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه ‌پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئاینده‌ی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده ‌به‌م شێوه‌یه‌، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو ‌بۆ هه‌مووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات.

هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه ‌و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه،‌ كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه ‌دوودڵ مه‌بن، تكایه‌ سڵ له‌ گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه‌. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه ‌و خۆگونجاندن له‌بواری په‌ره‌وه‌رده‌دا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.

سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشیوان سادق و هەڤاڵانی دەكەم بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەشدارانە دەكەم كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم گۆنگرەیە دەوڵەمەند دەكەن. بەهیوای سیستەمێكی ڕێكوپێك، پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستانی خۆشەویستمان. ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان سۆگەر بكەین. لێرەوە دەست پێدەكات. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. بەخێربێن سەرچاو. زۆر سوپاس.

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئاینده‌ بگونجێنین

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2015/5/9 بە چاودێریی بەڕیز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ژێر دروشمی (گەشەپێدان – بەها مرۆییەكان) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەیرانی پەروەردە لە كابینەكانی پێشوو و پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری سەپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕانی بواری پەروەردە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر وەزارەتی پەروەردە كارەكانی كۆنگرەی پەروەردەیی دەست پێكرد.

لە وتەیەكدا كە بەم بۆنەیەوە پێشكەشی كرد، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی پەروەردەی تەندروست و چەند بابەتێگی گرینگی پەیوەست بە پەروەردە و فێركردن، كرد.

لە سەرەتای وتەكەیدا ئاماژەی بە ڕەوش و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا كرد و گوتی : "ئه‌مڕۆ ئێمه ‌له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه ‌بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه ‌بڕیار كه‌ پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه ‌و به‌شێكیش له‌ئێمه‌، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكه‌ماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له‌ كوێ ده‌بینه‌په‌نابه‌ر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ زێدی خۆمان".

هەروەها گوتی: "خۆشبه‌ختانه ‌ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه‌، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه‌، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه‌ پێ بده‌ن".

لە بارەی داهاتووشەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە ئامادەكارییەكان كرد و گوتی: "ئێمه ‌ده‌بێت له‌ئێستاوه‌ خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئاینده‌ی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه ‌پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئاینده‌له‌گه‌ڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێوچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه‌. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه‌، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێته‌فاكته‌ری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، ته‌كنه‌نۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا."

بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دواتر هاتە سەر باسی سیستەمی پەروەردەیی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا و ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە و فێركردن و ئاماژەی بەچەند خاڵێكی گرینگ لەو بارەوە كرد و گوتی: "سیسته‌می په‌روه‌رده‌ تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه‌: خوێندنه‌وه‌، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه ‌به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه‌ له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه ‌له‌خوێنده‌وه ‌و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده‌ ئاماده‌ بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ‌، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێدا ئاماده‌ بكات. جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوه‌ڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته ‌به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن".

هەروەها گوتی: "لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه ‌له‌ بابه‌ته ‌ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه ‌و بونیادنه‌رانه‌ بیر بكه‌نه‌وه ‌و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له‌ بابه‌ته ‌ئه‌كادیمییه ‌بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئا‌ندەی وڵاتەكەمان. ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه ‌له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت‌. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه‌.‌ پسپۆڕانه ‌بیانگه‌یه‌نێته‌ كۆمه‌ڵگه‌. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته ‌به‌شێك له‌بیركردنه‌وه ‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ‌ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ‌په‌روه‌رده ‌بكه‌ین".

هەروەها باسی لەوە كرد كە "قوتابخانه‌، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا. له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه‌ دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ‌ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره‌. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره ‌و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده‌ دابمه‌زرێنین".

هەر لە بەردەوامی وتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتە سەر باسی ئەو بنەما و چەمكانەی كە لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن گرینگی زۆریان هەیە و دەبنە هۆی ئەوەی قوتابی بە شێوەیەكی رێكوپێك و تەندروست پێبگات و گوتی: "پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه‌، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه‌ كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه‌، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا،‌ ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج). سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.باڵادهستی واته خواستی بهردهوام بۆ باشتركردنی ئهو كارهی كە دهیكهین. ئامانج واته تامهزرۆی ئهوهبین كه ههر یهكێك له ئێمه بهشێك بێت لهشتێكی لهخۆمان گهورهتر، كهسهفهری ژیانمان مانای ههبێت".

لەبارەی گرنگیی سەرەبەخۆیی لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا و كاریگەرییەكانی بۆ تاكی كورد لە هەرێمی كوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە سەربەخۆیی لە هەموو جومگەكانی پەروەردە و خوێندندا كارێكی پێویست و كاریگەرە و گوتی: "مامۆستایهكی سهربهخۆ، له پۆلێكی سهربهخۆ، له قوتابخانهیهكی سهربهخۆ، سهر به وهزارهتێكی سهربهخۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری بهشێوهیهك بهڕێوه دهبات، كهههم خۆی، ههم قوتابی، ههوڵی بهردهوام بدات بۆ زاڵبوون بهسهر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نهك چاوهڕوان بێت كهسێك له دهرهوهی پۆل، قوتابخانه، وهزارهت یان حكوومهت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاتهوه‌‌، چۆن چارهسهری كێشەكان بدۆزێتهوه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات. چهند ههوڵی جیاواز بدرێت له ههر پۆلێكی سهربهخۆدا، دهیان، سهدان و بگره ههزاران ڕێگهچاره دهدۆزینهوه بۆ ئهو سهختیانهی دێنه ڕێمان. قوتابیهك وا پهروهرده كرابێت، زاڵ دهبێت بهسهر دژواریی ژیاندا، باڵادهست دهبێت لهبیركردنهوهی سهربهخۆ، ئازاد و بوێرانه".

هەر لەمبارەیەوە زیاتریش گوتی: "قوتابیهك، مامۆستایهك، فهرمانبهرێك سهربهخۆبێت لهكاری ڕۆژانهدا، باڵادهست بێت له پیشهكهیدا، زاڵ بێت بهسهر گرفتی فێربوون و فێركردن و بهڕێوهبردندا، ههست دهكات بهشێكه لهپڕۆژهیهكی لهخۆی گهورهتر. ژیانی پڕمانا دهبینێت. بهشداریی ئاوهدانكردنهوه و بهرهوپێشبردنی وڵاتهكهی دهكات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئایندهی كوردستانە، دهبێتههێزی پهیداكردنی كار، گهشهی ئابووری، بهشدار له گۆڕانكاریی بونیاتنهرانه لە وڵاتهكهیدا".

بەڕێز سەرۆك وەزیران هەروەها باسی لەوەش كرد سەدەی بیستویەك پێویستی بە چ جۆرە تاكێك هەیە و پێویستە ئەو تاكانە بە چ شێوەیەك خۆیان پێبگەیەنن و گوتی: "سهدهی بیستویهك، پێویستی به هاووڵاتیهك ههیه كه نهك تهنها حهزی لهداهێنان بێت، بهڵكو داهێنان بكاته بهشێكی دانهبڕاو له بیركردنهوهی ڕۆژانه، دۆزینهوهی چارهسهری گونجاو و یارمهتیدانی هاووڵاتی لهگشت بوارەكاندا. بهكارهێنانی تهكنهلۆژیا، نهرمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانهدا، خۆبهڕێوهبردن و تێگهیشتنی ڕهوت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكهوه سهركردهی داهاتووی وڵاتەكەمان ئامادهدهكهن. قوتابیانی ئهمڕۆمان، سهركردهی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئهوهی لهدهریای ژیاندا سهربكهون، وڵاتهكهمان بپارێزن و گهشهی بهردهوامی پێ بدهن، دهبێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوهدانكردنهوه پڕچهك بكهن بۆ ئایندهی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سهركهوتنی بواری پهروهرده بهم شێوهیه، گهرهنتیی پاشهڕۆژێكی سهركهوتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات".

لە كۆتایی قسەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كە بەشدارانی كۆنگرە بتوانن لەسەر سیستمی نوێی پەروەردە و فێركردن بۆ قۆناغی ئێستا رێك بكەون و گوتی: "هیوادارم لهم كۆنگرهیهدا بتوانن لهسهر چوارچێوه و میكانیزمی سیستهمێكی پهروهردهی گونجاو بۆ سهدهی بیستویهك ڕێك بكهون. پیادهكردنی ئهو جۆره سیستهمه، كاری بهردوامی دهوێت. ههنگاوی یهكهم، لهڕۆژێكی وهك ئێستادا دهست پێدهكات. تكایه دوودڵ مهبن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی پهروهردهی دواڕۆژ مهكهنهوه. بههیوای سهركهوتنتان بۆ نوێكردنهوه و خۆگونجاندن لهبواری پهرهوهردهدا لهگهڵ ڕهوتی ژیانی سهدهی ئێستاماندا.

هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشتیوان سادق و هەوكارانی كرد بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە و سوپاسی هەموو ئەو بەشداربووانەی كۆنگرەی كرد كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم كۆنگرەیەكە دەوڵەمەند دەكەن. هەروەها هیوای سیستەمێكی ڕێكوپێك و پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستان خواست و گوتی: "ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان مسۆگەر بكەین، لێرەوە دەست پێدەكات."

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی، پرۆژەكان دەست پێدەكەنەوە

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 10/5/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری پڕۆژی چوارڕیانیی كۆبانێی لە شاری سلێمانی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كاروباری پرۆژەكە بوو. لە وتەیەكدا بۆ سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە، هەروەها گوتی: "ئەوەی ئێمە بیستوومانە ئێوە لەو باروودۆخە سەختە داراییەی کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، پرۆژەکەتان رانەگرتووە و بەردەوام بوونە لە کارکردن ، بۆیە ئێمە هاتوین تا سوپاس و پێزانینی خۆمتان پێشکەش بکەم هەروەها سوپاسی ئەو بەڵێندەرانە دەکەم کە لە پڕۆژەكەدا بەشدار بوونە و خۆراگر بوونە لەبەرامبەر نەبوونی بوودجە و ئەوەیان لەبەر چاو گرتووە کە حکومەتی هەرێم لە چ دۆخێکی ئابووریدا بووە و بەڕاستی باروودۆخێکی سەختی دارایی بوو." لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد ئەو باروودۆخە سەختەی دارایی تیدەپەڕێ و لە بارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆژە وەساوەكانیش جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەیان پەیوەندی بە بارودۆخی دارایی حکومەتەوە هەیە و ڕەوشی دارایی حکومەتیش پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە. ئەوەشی دووپات كردەوە ئەو سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی هەموو پرۆژەكان و خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، سیاسەتێكی ڕاست و لەسەر رێچكەیەكی ڕاست دەڕۆیشت، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت كێشەی بۆ ئەو سیاسەتەی حكوومەت دروستكرد. بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردەوە كە هەوڵەكانیان بە ئاراستەی باشتركردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هەركاتێكیش بارودۆخەكە باشتر بوو، پڕۆژە ڕاگیراوەكان دەست پێدەكەنەوە، بەڵام دیاركردنی كاتێك بۆ بنبڕكردنی ئەو كێشەیە كارێكی ئەستەمە.

نێچیرڤان بارزانی: گەر بەغدا وەك فرۆشیاری نەوت سەیرمان بكات، ئەوا دەبێت رێككەوتنێكی دیكەیان لەگەڵ بكەین

هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمه 10/5/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری شاری پزیشكی فاروقی بەسەر كردەوە كە پرۆژەیەكی پزیشكی كەرتی تایبەتە.

لە سەردانەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری بەشە جیاجیاكانی شاری پزیشكی فاروقیان بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە ئاگادری كار و چالاكییەكانی بوون.

دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە دەمێك بوو دەیویست پڕۆژەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی ببینێت و دەستخۆشی لە فاروقی مەلا مستەفا كرد بۆ ئەو کارە جوانەی و گوتی: "ئەم پڕۆژەیە نەک تەنیا بۆ سلێمانی، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان و عێراقیش پڕۆژەیەکی دەگمەن و تا بڵێی رێکوپێک و جوانە ".

لە بەردەوامی لێدوانەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها دەستخۆشی لە فاروقی مەلا مستەفا كرد بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی لە سلێمانی و كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ئەنجامی داون و هیوای خواست ئەو نموونانە لە كوردستان زۆرتر بن بە تایبەتی كە سەرمایەی خۆیان لە كوردستان بەگەڕ خستووە و ئەو داهاتەی كە دەستیشیان كەوتووە، هەر لە كوردستان بەكاریان هێناوە.

لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن گوتی: "رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ بەغدا بەپێی یاسای بودجەی عێراقە بۆ ساڵی 2015 کە ئێمە 550 هەزار بەرمیل نەوت بدەین بە حکومەتی عێراق و لەبەرامبەردا ئەوان دەبێت بودجەی هەرێمی کوردستان کە تریلیۆنێک و 200 ملیار دینارە، بدەنە هەرێم. بەداخەوە ئەوان تاوەکو ئێستا پابەندی ئەو رێککەوتنە نین. بە دڵنیاییەوە ئێمە لە هەرێمی کوردستان پابەند بووین بەو رێککەوتنانە و هیوادارین عێراقیش پابەندی ئەو رێککەوتنانە بێت ، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت لەسەر بنەمای كڕیاری نەوت هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، ئێمە لاریمان نییە، بەڵام ئەو كات دەبێت رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا بکەین چونکە دەبێت هەندێك شت لەو رێککەوتنە بگۆڕدرێت".

پەڕەى 200 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی