هەرێمی کوردستان
شەوکەت ئەمین کورکی خەڵاتی باشترین دەرهێنانی لە فیستیڤاڵی مەکەدوونیا بەدەستهێنا
مەنسوور جیهانی ـ "شەوکەت ئەمین کورکی" بە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" خەڵاتی باشترین دەرهێنانی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" لە وڵاتی مەکەدوونیا بەدەستهێنا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە نووسینی هاوبەشی "مەممەد ئەکتاش" و "شەوکەت ئەمین کورکی"، بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی "مەمەد ئەکتاش" کاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژیی 21 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" Cinedayes لە سینەما فرووسینا لە وڵاتی مەکەدوونیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین دەرهێنان بە "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرهێنەری ئەم فیلمە کوردییە بەخشرا کە بە نوێنەرایەتیی ئەم سینەماکارە کوردە، "مەمەد ئەکتاش" خەڵاتەکەی لە دەستی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە وەرگرت.
"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی ئیتالیا، ڕووسیا، نەمسا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆماری چێک، ئۆکڕانیا، جورجیا، ڕومانیا و ئیسپانیا لە ڕکابەریدابوو و وەکوو بەرهەمێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لەم فیستیڤاڵەدا بەشدار بوو.
بەشی پێشبرکێی سەرەکی ئەم فیستیڤاڵە تەنها بو فیلمەکانی وڵاتانی ئەورووپا یان بەرهەمی هاوبەش لەگەڵ ئەورووپا تەرخانکراوە کە هەموو ساڵێک لە وڵاتی مەکەدوونیا بەرێوەدەچێت.
ئەندامانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی فیلمی سینەدایز کە بریتی بوون لە: "کریستیان دۆلاۆفێر" ـ مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری سینەما لە وڵاتی نەمسا، "لیدیا مێلۆ" ـ سینەماکار لە وڵاتی بڕازیل و "ئیدواردۆ وینسپێر" ـ سینەماکار لە وڵاتی ئیتاڵیا دوای بینین و هەڵسەنگاندیی فیلمەکانی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ، خەڵاتی باشترین فیلمیان بە فیلمی "تیر" لە دەرهێنانی "ئالبێرتو فاسولو" لە وڵاتی ئیتاڵیا، خەڵاتی باشترین دەرهێنانیان بە "شەوکەت ئەمین کورکی" بۆ دەرهێنانی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە هەرێمی کوردستان و هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆیان بە سیناریۆی فیلمی "مێژووی کوێر" لە جۆرجیا بەخشی.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سینەدایز لە چەندین بەشی "پێشبڕکێی سەرەکیی" و بەشی "پێشبڕکێی وڵاتانی" باڵکان، بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی"، بەشی "گاڵا"، بەشی "لاوەکی"، بەشی "کورتە فیلم"، بەشی "فیلمە دیکۆمێنتارییە وەرزشییەکان"، بەشی "گوند"، بەشی "وێنەگرانی بڕازیلی"، بەشی "سینەمای لیسبۆن"، بەشی "بەڕێوەبردنی کارگەی هونەری سینەما" و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی 13 تا 22 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری ئیسکۆپییە لە مەکەدوونا بەرێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 17 تەشرینی دووەم /نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە میانەی بیستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کەڵکەتە لە وڵاتی هیندستان نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی 10 تا 17 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری کەڵکەتە لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "مەردان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "گۆوا" لە هیندستان نمایشکرا
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆوا" لە وڵاتی هیندستان نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "مەردان" نوێترین بەرهەمی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم فیلمسازە کوردە کاتژمێر 11 پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 27 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە بەشی "سینەمای جیهان" لە چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆوا" لە وڵاتی هیندستان چووە سەر پەردەی سینەما.
ئەم فیستیڤاڵە کە یەکێک لە گرینگ‌ترین فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دێتەئەژمار لە ڕۆژانی 20 تا 30 تەشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2014 لە شاری گۆوا کە یەکێکە لە شارە گەشتیارییەکانی وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو.
لە چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "گۆوا"دا دوایین بەرهەمی سینەماکارانی ناوداری جیهان، لەوانە: "ژان لۆک گۆدار"، "برایانی داڕدەن"، "نووری بیلگە جەیلان" و چەندین سینەماکاری دیکە نمایشکران.
دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "مەردان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا، ئەم فیلمە لە لایەن عێڕاقەوە بۆ کاندیدبوون لە هەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی 2015 دەستنیشانکرا و کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بڵاوکەرەوە جیهانییەکانی فیلم، لەوانە: "ئێم.کەی 2" 2MK، "وایلدبانچ" Wildbunch، "وێرسیتالە فیلمز" Versatile films و چەندین کۆمپانیای ناوداری جیهانی دیکە داواکاری بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە کوردییە لە ئاستی جیهاندا بوون.
تا ئێستا وڵاتانی جۆراوجۆر داواکای نمایشی ئەم فیلمە لە سینەماکانی خۆیان بوون و هەروەها فیستیڤاڵەکانی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی دنیادا خوازیاری بەشداری فیلمی سینەمایی "مەردان" لە بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی خۆیان بوون.
"مەردان" لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی "دۆزینەوەکان" Discovery بە ناونیشانی "داهاتووی سینەمای جیهان" لە سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا.
نێچیرڤان بارزانی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕوون ده‌كاته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی دیسه‌مبه‌ری 2014، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ساز كرا كه تایبه‌ت بوو به سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، پێی گه‌یشتن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی خسته سه‌ر دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان و باسی له‌وه كرد كه "به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رێنی بوون و له به‌غدا كه‌شێكی نوێ هه‌یه، ئه‌وانه‌یش كه جاران كێشه‌یان دروست ده‌كرد، ئه‌مجاره كه زانییان كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، خۆیان ئه‌رێنی بوون و هه‌وڵیان دا هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردن. گفتوگۆكان زۆر كراوه بوون و زۆر به جددی قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد. هه‌ستمان كرد ئه‌وان به دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن و ده‌زانن بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و پێویستییان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌تیش به‌ڕێز عه‌بادى هاوكار بوو بۆ لێكگه‌یشتن. هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه هه‌میشه ئه‌وه بووه و ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌ر، ئه‌وانیش له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌ینه چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتن.
هه‌روه‌ها گوتی: عیراق له ڕه‌وشێكی داراییی زۆر خراپدایه و ڕاوه‌ستانی ناردنی نه‌وت كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردووه، له كابینه‌ى پێشوودا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج كراوه كه به ڕوونی دیار نییه بۆچی خه‌رج كراوه؟. ڕێككه‌وتنه‌كه‌یشى بۆ هه‌موو عیراق و بۆ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ڕێككه‌وتنێكى باش له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه هه‌موو خواستی ئێمه نییه". باسی له‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌تی فیدرال ده‌یه‌وێ بودجه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بڕی (70) دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دابنێت، بۆیه پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد كه ئاخۆ نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كه‌ین یان نا؟، ئێمه‌ش به كراوه‌یی پێمانگوتن: به ته‌نها ئه‌وه‌نده ڕاده‌ست ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌خرێته چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌وه بۆ ساڵێك، به‌ڵام بنه‌مایه‌كی باشمان داناوه. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه (250) هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ڕاده‌ستى حكوومه‌تی فیدرال ده‌كه‌ین و (300) هه‌زار به‌رمیلی دیكه‌ش بۆ ئه‌وان ده‌گوازینه‌وه. (11) ساڵه داوا ده‌كه‌ین خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، قبووڵ ناكه‌ن، به‌ڵام ئێستا خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه خرایه ناو بودجه‌ی فیدراله‌وه، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو. له‌سه‌ر پرسی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمیش، ڕوونی كرده‌وه حكوومه‌تی فیدرال (16) تریلیۆن دینار قه‌رزاری هه‌رێمه و ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى داراییى حكوومه‌تى فیدرالدا جێگیر كراوه، جگه له‌وه‌ى پاره‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتیشیان نه‌داوه.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه به‌ڕێز عه‌بادی پێزانینی خۆى بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه هه‌بوو، هه‌روه‌ك چۆن بۆ پرسی پشكنینی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه كۆمه‌ك و هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیش ده‌گه‌یه‌ننه هه‌ولێر، داوایان له حكوومه‌تى فیدرال كردووه پشكنینی فڕۆكه‌كان به هه‌مان میكانیزمی به‌غدا له هه‌ولێر بكرێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی كرده‌ییه‌وه عیراق پێویستی به هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژێرخانه نه‌وتییه‌ی دروست نه‌كردبا، ئێستا نه عیراق ده‌یتوانی هیچ شتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات، نه هه‌رێم خۆى ده‌یتوانى هیچ بۆ خۆى بكات. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێستا كار ده‌كرێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه و ئه‌م پرۆسه‌یه كاری ته‌كنیكی پێویسته.
ڕوونشی كرده‌وه كه له قۆناغه‌كانی داهاتووی گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، هه‌ر وه‌زاره‌تێك كه په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه، كار له‌سه‌ر دۆسیاكان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و تیمی گفتوگۆكانی كرد كه هه‌موویان زۆر پشتیوان و هاوكار بوون.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی ساڵی تازه ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و گوتی: ده‌مانه‌وێ هیچ له‌وه زیاتر خه‌رج نه‌كه‌ین كه وه‌ك داهات ده‌مانبێت، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به كۆمه‌ڵێك چاكسازى ده‌كات و ده‌بێ خه‌رجییه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
دوایین شت به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له سه‌ردانی خۆی و شاندی یاوه‌ری بۆ لای به‌ڕێزان سه‌ركۆمار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌ركرده سیاسییه عیراقییه‌كانی كرد، كه هه‌مووان پشتگیری‌یان له ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدرال كردووه.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان باسییان له گرنگیی ڕێككه‌وتنه‌كه كرد و تیشكییان خسته سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خێرای ڕێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له بازاڕه‌كانی كوردستان كرد و پشكی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانیش كار ده‌كه‌ن، له نێوان 7% تا 15% زیادی كردووه. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی نه‌وتیی حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی مێرسی كۆر كرد
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی مێرسی كۆر كرد بە سەرۆكایەتی خاتوو ئەندریا كۆپیل جێگیری سەرۆكی بەشی Global engagement and policy لە رێكراوەكە.
لە دیدارێكدا خاتوو ئەندریا كۆپیل سوپاس و پێزانینی رێكخراوەكەیانی ئاراستەی بەرپرسی یەیوەندیەكانی دەرەوە كرد لە بەرامبەرپشتگیرى کردنیان لە سەرخستنی كار‌و چالاكییەكان لە هەرێمی كوردستان، هاوكات دوایین زانیاری سەبارەت بە چالاكیەكانیان لە سنوورەكان و یارمەتیدانی ئاوارەكان خستەڕوو.
بەڕێزیان ئاماژەی بە پڕۆگرامی رووبەروبوونەوەی رووداوی لە ناكاو كرد‌و بایەخی زیادكردنی كۆمەكی مرۆیی بۆ ئاوارەكان خستەڕوو.
شاندی میوان هیوایان خواست كە ڕێكخراوە حكومی و ناحكومیە بیانیەكان بەشداربن لەو كۆڕبەندانەی لە هەرێم ئەنجام دەدرێت بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر و ئاشنابوونی زیاتر بە رەوش و باری ئاوارەكان.
لە بەرامبەردا فەلاح مستەفا دەستخۆشی لە رێكخراوەكە كرد بۆ ئەنجامدانی چەند بەرنامەیەك لە هەرێم بە تایبەت یارمەتیدانی ئاوارەكان. هەروا گووتی دوای ڕووداوەكانی كۆبانی ژمارەی ئاوارەكان لە زیادبووندایە و تا ئێستا 20000 كەس روویان لە هەرێم كردووە.
بەڕێزیان گووتی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە ئەركی هەرێمیان قورس كردووەو هەرێمی كوردستان دروست كردووەو ئاستەنگ بۆ پرۆسەی پەروەردەو خوێندن دروست بووە. ئەمە جگە لەوەی كە هێشتا هەرێمی كوردستان كێشەكانی بە تەواوی لەگەڵ بەغدا چارەسەر نەبووە، ئێمە كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا زیاتر سیاسیە هیوادارین لە ڕێگەی دۆزینەوە میكانیزمێكی گونجاو هەموو خاڵەكانی دەستور جێ بە جێ بكرێت.
فەلاح مستەفا گووتی بە سەرۆكایەتی وەزیری پلاندان لیژنەیەكی باڵا دامەزراوە بۆ بەدواداچوون و دیراسەتكردنی بارودۆخی ئاوارەكان و تۆماركردنی پێداویستیەكانیان.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پوختەیەكی لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و قارەمانیەتی پێشمەرگەو رووبەڕووبوونەوە دژی تیرۆرستانی داعش و بایەخی پشتیوانی سەربازی و تەكنیكی لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێشكەش كرد. هاوكات سوپاسی هەوڵ و چالاكیەكانی رێكخراوی مێرسی كۆری كرد و پشتیوانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی خستەڕوو بۆ سەرختنی بەرنامەكانیان لە هەرێم. شایەنی باسە ڕێكخراوی مێرسی كۆر لە ساڵی 2003 لە هەرێمی كوردستان كار دەكات.
فەلاح مستەفا لەگەڵ ئەلیكس پلایتی بەڕێوەبەری یونیسكۆ لە عیراق كۆبووەوە
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوەي حكومەت لەگەڵ ئەليكس پلايتي بەڕێوەبەري يونيسكۆ لە عيراق و شاندێکى ياوەرى كۆبووەوەو باس لە كردنەوەي نووسينگەي يونسكۆ لە هەولێر و هاوكاري و هەماهەنگي زياتر كرا لەبوارە جياجياكان.
ئەليكس پلايتي رايگەياند كە بە نيازن پەرە بە ئاستي نوێنەرايەتيان لە هەرێم بدەن و كار و چالاكيەكانيان فراوانتر بكەن بە تايبەت لە بوارەكاني گەشەپێداني گەشتوگوزار و پەرەپێداني كەلتوري لە هەرێم نووژەنكردنەوەي قەڵاي هەولێر.
هەروا گووتي كاردەكەين بۆ پەرەپێداني سەرچاوەي ئاوي لە ڕێگەي دابين كردني زانياري بۆ دام و دەزگاكاني حكومەت بە مەبەستي چارەسەركردني كێشەي كەم ئاوي. بەهۆي ژمارەي زۆري ئاوارەكان لە هەرێم هەوڵا دەدەين لە رێگەي كردنەوەي قوتابخانە لە كەمپەكان بەردەوامي بە خوێندن بدەين و منداڵان لە پرۆسەي خوێندن بێبەش نەبن.
لە بەرامبەردا بەرپرسي فەرمانگەي پەيوەنديەكاني دەرەوە سوپاسي رێكخراوي يۆنسكۆي كرد كە لە چەند ساڵي رابردوو بە پێي توانا بەشداري لە گەشەپێداني چەند كەرتێك لە هەرێمي كوردستان كردووە. بەڕێزيان گووتي ئێستا لە هەموو كات زياتر پێويستمان بە كۆمەك و يارمەتي كۆمەڵاگاي نێودەوڵەتي و رێكخراوە نێودەوڵەتيەكانە. چونكە ژمارەيەكي زۆري پەنابەر كە لە بارودۆخێكي خراپ ژيان بەسەر دەبەن، دەخوازين UN بە هاوشاني لەگەڵ هەرێمي كوردستان كار بكەن زياتر پێشكەش كردني كۆمەك و يارمەتي بۆ ئاوارەكان و رێكخراوي يۆنسكۆش بەرنامەي پەرەپێداني ئاستي زانستي بۆ ئاوارەكان لە دەرەوەي ووڵات پەيڕەو بكات . بەڕێزيان گووتي ژمارەي ئاوارەكان لە زيادبووني بەردەوامدايە، تەنها دواي كارەساتي كۆباني 20000 كەس رووي لە هەرێم كردووە و هێشتا ئەو ژمارەيە لە زيادبووندايە.
هەردوولا كۆك بوون لەسەر هاوكاري و هەماهەنگي بۆ زياتر سەرخستني بەرنامەكاني رێكخراوي يۆنسكۆ لە هەرێمي كوردستان، بارودۆخي ئەمڕۆي ناوچەكەو پەيوەندي نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵدان بۆ چارەسەركردني پرسەكان تەوەرێكي ديكەي ديدارەكە بوو.
پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان
هاوكاتی هه‌واڵه خۆشه‌كانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌داخه‌وه به به‌رده‌وامی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان پێده‌گات، كه خوێن و گیانی خۆیان ده‌كه‌نه فیدای خاكی پیرۆزی كوردستان.
برای به‌ڕێزم كاكه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود/ سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان
روون و ئاشكرایه جه‌نابتان له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان خه‌باتتان كردووه‌و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن له خه‌بات كردن و دواجار دوێنێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كاكه عه‌تای سه‌ركرده‌ی گه‌نج و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان و كوڕی جه‌نابت شه‌هید بوو، لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ده‌زانم و هه‌ستی پێده‌كه‌م كه ئازاری له‌ده‌ستدانی جه‌رگ و رۆڵه چه‌نده ناخۆشه، بۆیه هه‌موو كات و له‌گه‌ڵ بیستی هه‌واڵی شه‌هید بوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاخ هه‌ڵده‌كێشم و ده‌ڵێم یاخوا كه‌س ئازاری له‌ده‌ستدانی رۆڵه نه‌بینێ، به‌ڵام دڵنیام جه‌نابتان و هه‌موو دایك و باوكه شه‌هیدێكی كورد ده‌زانن كه خوێنی رۆڵه‌كه‌یان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌و شه‌هیدی پاراستنی خاك و نیشتمانن.
له كۆتاییدا دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م خوێنی ئه‌و پۆله شه‌هیدانه‌ی كوردستان دوا هه‌نگاوه‌كانمان بێ بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی و ئارامی له كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات