هەرێمی کوردستان
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى ئه‌نفالدا
ئه‌مڕۆ له يادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شههيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌كه‌ين.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه، حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوويهكهوه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شههيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يهكڕيزى و تهبايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/14
وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له دوا ديداريدا له ڕۆما، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل به‌ڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاليا بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى و خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا له‌گه‌ڵ ئيتاليا نیشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له باشتركردنى سهقامگيريى ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا خواستيان بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه دۆخى ئابوورى و سهقامگيريى ئه‌منى پێكه‌وه گرێدراون، بۆيه گرنگه ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكرێت. هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گۆڕييهوه.
https://presidency.gov.krd/the-italian-defense-minister-praises-the-role-of-the-kurdistan-region/
نازم دەباغ: دەبێت یەکێتی "باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی" كه‌م بكاته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و دواتریش هێرشی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە "نەتەوەییەکانی" یەکێتیە بۆ پرسی کورد لە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت واباشترە حزبەکە "لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان" بکاتەوە.
نازم دەباغ کە کادیری پێشکەوتووی یەکێتیە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "یه‌كێتی باجی هه‌وڵ و كۆششه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دات؛ زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی دیموكراتین، وە زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی په‌كه‌كه و پارتی سۆشیالستی كوردستانی توركیا و ئاڵای ڕزگارین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکەینەوە. ده‌بێت یەکێتی هه‌وڵبدات باجه‌كانی كه‌م بكاته‌وه له‌پێناو پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
لە ڕۆژی 3ی مانگی چواردا تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ڕێوشوێنەکان ڕەنگە تا مانگی 7 بەردەوام بن "بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە" لە سلێمانی.
بەرپرسانی ناوچەکە بە توندی ئەو تۆمەتانەی تورکیا سەبارەت بە هەبوونی هێزی پەکەکە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەو ڕێوشوێنانە و هێرشە درۆنیەکەی 7ی مانگ پەیوەندیان هەیە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا.
لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کاروانێکی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) بە سەرۆکایەتی مەزلوم عەبدی و بە یاوەری چەند کارمەندێکی سەربازی ئەمەریکا کرابوونە ئامانج.
نازم دەباغ یەکەم کادیری یەکێتی نییە لەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوتی یەکێتی بەرامبەر بە حزبە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی دەربڕیوە. ڕۆژی 6ی مانگیش بەهرۆز گەڵاڵی بەرپرسی پێشووی نوسینگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له تورکیا ڕەخنەی لە مامەڵەی یەکێتی گرت لەگەڵ حزبە کوردیەکانی "پارچەکانی تری" کوردستان و ڕایگەیاند، " ناکرێت ئاگات له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان نه‌بێت. ده‌بێت کێشه‌کان به گفتووگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێن."
هەوڵەکانی ئێران
دوێنێ چوارشەممە ڕۆژنامەی ئەل عەرەب بڵاویکردەوە گوایە كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی نێوەندگیری دەدات و لە ڕێگەی عێراقەوە دەیەوێت کێشەکانی نێوان تورکیا و "حزبەکەی تاڵەبانی" چارەسەر بکات.
لەم بارەیەوە، نازم دەباغ ڕایگەیاند زانیاری نییه لەسەر ئەوەی کە ئێران هەوڵێکی وەهای دابێت, بەڵام وتی ئێران به‌لایه‌وه گرنگه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێدا نه‌بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر هه‌بێت لە ناوچەکەدا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، "به‌دڵنیاییه‌وه بە هۆی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه گرنگه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراقیشدا باشبێت به ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گەلانی کوردستان...پێموایه ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی له ئارامی ناوچه‌كه‌دایه، له‌كاتێكدا سلێمانی نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا."
ئەو هۆشداریدا لە تێکچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه بە هۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە و ڕێوشوێنەکانی تورکیا به "به‌هانه‌ی" سەردانەکەی مه‌زڵوم عەبدی بۆ سلێمانی.
نازم دەباغ دەڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی بۆ سلێمانی هه‌یه له‌شوێنه‌كانی تریش هەیە، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كاری پێبكەن."
هێرشەکەی هەینی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە. بەرپرسانی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق تورکیایان بە ئەنجامدەری ئەو بۆمبارانە تۆمەتبار کرد، هەرچەندە تورکیا تا ئێستا بە ڕەسمی بەرپرسیارێتی خۆی دەرنەبڕیوە.
لایەنگیری وڵاتانی دراوسێ
دوای ڕووداوەکەش بەشێک لە سەرکردە و لایەنگرانی یەکێتی و پارتی کەوتنە هێرشکردنە سەر یەکتر و تاوانبارکردنی یەکتر بە هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بەشێک لە چاودێران و حزبە ڕکابەرەکانی یەکێتی، ئەو حزبەیان بەوە تۆمەتبار کرد کە بەتەواوی چۆتە ژێر ڕکێفی ئێرانەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێم ئەو تۆمەتانە ڕەتکردەوە و وتی، "من واینابینم، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و قسه‌یه بۆ سنوری پارتیش ڕاسته. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئه‌و لایه‌نه خۆی ساغ كردببێتهوه بۆ توركیا و ئه‌م لایه‌نه‌ش بۆ ئێران."
دەباغ دەشڵێت " ئه‌گه‌ر خۆساغ كردنه‌وه هه‌بووایه بۆ سه‌ر ئێران من پێموایه پێویستی نه‌ده‌كرد كاک قوباد بچێته توركیا. هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه هه‌یه‌تی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری مهرزێک له مه‌رزه‌كانی خۆی بێت...له زه‌مانی جه‌نابی مام جه‌لال و له ئێستاشدا هه‌میشه یه‌كێتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ توركیا و له‌گه‌ڵ ئێران. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی 400 كیلۆمه‌تر مه‌رزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ناتوانێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێت."
سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئێران بە هۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێست بەرامبەر بە تورکیا وربگرێت، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕەتیکردەوە، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکانیان لەسەر کورد تێکبدەن.
لەو ڕووەوە نازم دەباغ وتی" من واینابینم ئێران و توركیا له‌سه‌ر كورد عاجز بن. میدیاكانی ئێرانیش وه‌كو ھەموو ڕووداوێک باسی ئه‌و ڕووداوه‌ش ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه ڕوویداوه. ئه‌م ڕووداوه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی زۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قسه‌ی لهسهردەکرێت."
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتيكان كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئهپۆستۆليك له ڤاتيكان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدار و بينينى قه‌داسه‌تى پاپا له تهندروستييهكى باش‌دا ده‌ربڕى و هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به گرنگى و كاريگه‌ريى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازاديى پێكهاته ئايينى و نهتهوهييهكانه و بۆ هه‌مووان به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنيته‌وه.
لاى خۆيه‌وه قه‌داسه‌تى پاپا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه و بينينهوهى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و يه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و كولتووره له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به يادێكى خۆش ناوه‌زه‌د كرد.
له كۆتاييدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد كه ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژيان بوو له‌نێو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-the-pope/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه
پشنيوهڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ڤاتيكان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاردیناڵ پيترۆ پارۆلين، سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان و ناوچه‌كانيان تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى ڤاتيكان ستايش و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگيرييه‌كى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان ده‌ستخۆشى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆليكى له هه‌رێمى كوردستان و هاريكارى و پشتگيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه و فراوانكردنى، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه و دۆخى پێكه‌وه‌ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به دڵخۆشكه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى ئه‌وه‌يه مه‌سيحييه‌كان له زێد و نيشتمانى خۆيان بمێينهوه، هه‌موو ئاماده‌يى و ئاسانكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها داواى كرد ڤاتيكان له يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه مهسيحيييهكان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نيوانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئیتالیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ تايانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاليا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات