هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-شاندێکی-ئەڵمانی-دەکات/

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز تۆبياس تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە باڵیۆزی ‏ئەڵمانیا لە بەغدا و كونسولی گشتییان لە هەرێمی كوردستان یاوەری بوون.‏

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، ‏دۆخی ناوچەكە بەگشتی، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندییەكانی عێراق و ‏هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، خرانەی بەر باس و گفتوگۆ.‏

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆییيەكانی ئەڵمانیاى بۆ ‏هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا كرد و پوختەیەكی دەربارەی دوا ‏سەردانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستە ‏ڕوو.‏

بەڕێز تۆبياس تونكێل باسی لە ئامانج و به‌رنامه‌ى سەردانەكەی بۆ هەرێمی ‏كوردستان و ناوچەكە كرد و ویستی وڵاتەكەی لە بەردەوامیی هاوكارى و پشتگيرى ‏بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا، نیشان دا.‏

دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ڕەخساندنی زەمینە ‏بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال، ‏لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كه‌ تيايدا جه‌خت له‌ به‌رده‌واميى يارمه‌تيى مرۆييى ‏ئه‌ڵمانيا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دووپات كرايه‌وه‌.‏

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-a-delegation-from-the-german-foreign-ministry/

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى سويد كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ خاتوو جێسيكا سڤاردسترۆم باڵيۆزى نوێى ‏سويد له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى ‏وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.‏

هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى سويد له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان ‏تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا ‏كه‌ جێى بايه‌خى هه‌ردوولان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌تى كار و ‏وه‌به‌رهێنانى سوێدى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين ‏پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق، شه‌ڕى دژى تيرۆر و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕيان ‏ئاڵوگۆر كرد.‏

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-new-swedish-ambassador/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتی بەریتانیای کرد کە لەماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. 
کونسولی گشتیی بەریتانیا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا لە مانگی چواری ئەمساڵدا، کە بووە وەرچەرخانێک لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوان هەردوولادا. کونسولی گشتی بەریتانیا هەروەها سوپاسی و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیرکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-بەریتانیا-دەکات/

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسوڵى نوێى هۆڵه‌ندا كرد

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/12/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی ‏شانشینی هۆڵەندا‎ ‎له‌ هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و ‏هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و ‏به‌ره‌وپێشبردنيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له‌ بوارى كشتوكاڵدا كرده‌وه‌. لاى ‏خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى ‏هۆڵه‌ندا دووپات كرده‌وه‌ بۆ پشتگيريى و هاريكارييان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى ‏شه‌ڕى دژى داعشدا.‏

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-new-dutch-consul/

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)-ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. 
کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا .

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-نوێی-تورکیا-دەکات/
پەڕەى 60 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی