هەرێمی کوردستان
كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
دواى به‌شدارييه‌كى كاراى سێ ڕۆژی له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا و كارنامه‌يه‌كى چڕى ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان و شانده‌كانيان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه، كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا هێنا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و جيهان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى وزه و ئاساييشى وزه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا، گفتوگۆى كرد و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌يه‌وه خسته‌ڕوو.
كارنامه‌ى سێ ڕۆژى كاره‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسه‌كه‌دا بريتبوو له كۆبوونه‌وه و ديدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان: سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان، خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، قه‌ته‌ر، ئه‌رمه‌نستان، ئيستۆنيا، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، توركيا، كوێت، ڤاتيكان، به‌حره‌ين و وه‌زيرانى به‌رگريى به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له شاند و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه: شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پيران، گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، وه‌زيرانى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كاروبارى ده‌ره‌وه و بۆ هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدان، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، شاندى په‌رله‌مانتارانى هه‌رسێ حزبى SPD و CDU و CSUى ئه‌ڵمانى و ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئه‌ورووپايه
ئێواره‌ى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆزێپ بۆرێل، جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا، به‌تايبه‌تيش عێراق، تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و نابێ عێراق بخزێته ناو كێشه و پشێوييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه داكۆكييان كرده‌وه كه هێرش و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاردانه‌وه‌كانى، هه‌ڕه‌شه له ئاساييش و ئاراميى عێراق ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز بۆرێل دووپاتى كرده‌وه كه يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پابه‌نده به يارمه‌تيدان و پشتيوانيكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێشخستنى وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بۆ به‌هێزكردنى تواناكانيان له ڕووى ئه‌منى و به‌رگرييه‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى ديار و به‌رچاوى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى پشتگيرى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-iraq-and-the-kurdistan-region-need-the-european-union/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 له ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆريس پيستۆريوس وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا، ڕۆڵى كاريگه‌رى ئه‌ڵمانياى له شه‌ڕى دژى داعشدا به‌زر نرخاند و سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدانى له پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى داعشدا، به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-thanks-germany/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کازاخستان لە عێراق و ئوردن دەکات
ڕۆژی سێشەممە 12/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیدەربێک توماتۆڤ، باڵیۆزی کۆماری کازاخستان لە عێراق و ئوردن کرد.
باڵیۆزی کازاخستان خۆشحاڵیى خۆی بە سەردانکردن و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی برەودان بە پەیوەندیى نێوان هەردوولا بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە ڕۆڵی کارا و بەهێزی ڕەوەندی کوردستانی لە کازاخستان درا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-کازاخستان-لە-عێراق-و-ئوردن-دەکات/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ڕۆمانیا-لە-عێراق-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان دەکات
ڕۆژی دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی یۆنان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-کونسوڵی-گشتیی-نوێی-یۆنان-دەکات/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات