هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/11/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئێلێنا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و شاندێكى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى ده‌ستنيشانكردنى كاره لهپێشينهكانى حكوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى عێراق دهرهفهتێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌توانێت كار بۆ ئارامى و سهقامگيريى وڵات بكات كه كاردانه‌ى به‌سه‌ر سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌نديى هاوسه‌نگى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌رفه‌تى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگه‌ى خۆشكردنى زه‌مينه‌يه‌كى له‌باره‌وه، هانى وه‌به‌رهێنان بدات و سه‌رمايه و كه‌رتى تايبه‌تى بيانى ڕابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى و هاوبه‌شى له پرۆسه‌ى پێشخستنى وڵات‌دا بكه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كانی ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا وێڕاى دووپاتكردنهوهى خواستى ئه‌مه‌ريكا بۆ بره‌ودان به هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا تيشكى خسته پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهى پێشمه‌رگه و پشتگيرى و هاريكاريى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه نيشان دا.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چارهسهكردنيان، گرنگیی چارەسەر كردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ بەغدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى خاوكردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، چاكسازيى ئابوورى، ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تهوەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسى ديسكى عێراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌ى بوون.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق پاش دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتیوان بن بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی پرۆسەی بنیاتنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: نابێ زۆنی سه‌وز و زه‌رد هه‌بێ، ده‌بێ زۆنی كوردستان هه‌بێ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/11/2022 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پانێڵی كۆتاییی دیداری مێريدا كرد كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان و كونسول و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و مامۆستایانی زانكۆ و بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تيی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون.
له پانێڵه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ى دید و بۆچوونیان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته، به‌ڕێزیان گوتی: “دوای نزیكه‌ی ساڵێك له دواكه‌وتن، له ئه‌نجامدا ده‌بینین ئه‌مڕۆ له به‌غدا حكوومه‌تێك پێكهێنراوه، هه‌ر خودی پێكهێنانی ئه‌م حكوومه‌ته به دیدی به‌نده هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دۆخی ئێستای عێراق. بێگومان پرسه‌كه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان نییه، باسی هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین و خه‌می ئێمه‌ش ته‌نیا خه‌می هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو خه‌می هه‌موو عێراقییه‌كانه. پێموایه ئێستا دۆخێكی نوێ هاتۆته پێش و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ به جددی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و كابینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن، چونكه ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قامگیر بێت، هه‌رێمی كوردستانیش سه‌قامگیر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی له عێراق تێكبچێت، دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش تێكده‌چێت و ئه‌م شتانه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و نا‌توانیت به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان جیا بكه‌یته‌وه و هه‌رێم له به‌غدا جیا بكه‌یته‌وه. ئه‌وه‌ی كه من هیوادارم ئه‌وه‌یه هه‌ردوولامان توانیبێتمان وانه له ڕابردوو وه‌ربگرین، وانه له‌وه وه‌رگرین هه‌روه‌ك ئێستا خۆتان به‌و پرسیاره له خۆمان ده‌ستپێی بكه‌ین، بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسهكهشتان ئه‌وه‌یه (عێراق بۆ هه‌مووان)، پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه: ئایا عێراقییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه عێراق بۆ هه‌مووانه؟ ئه‌گه‌ر له‌م ده‌رگایه‌وه بچینه ژووه‌ره‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ساده‌یه كه نه‌خێر ئه‌و هه‌سته نییه! ده‌بێت ئه‌وه دروست بكرێته‌وه. به ڕای من ده‌بێت ئێمه وانه له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه وه‌رگرین كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو كراوه، هه‌موومان خۆمان تاقیكرده‌وه، به‌غدا خۆی تاقیكرده‌وه و هه‌رێمیش خۆی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا گه‌یشتین به یه‌ك خاڵ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موومان یارمه‌تیی یه‌كتری بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق. كێشه‌كانی عێراقیش ئاسان نین و زه‌حمه‌تن، ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كات ئه‌وه‌يه به‌پێی ده‌ستووری عێراق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003ـوه كه به‌شێكی سه‌ره‌كى بووین له پێكهێنانی عێراق و خوالێخۆشبوو جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال و جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوو بۆ ئه‌م عێراقه ئه‌نجامیان دا، تا ڕاده‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی له‌ناو به‌غدا كێشه دروست نه‌بێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق نارد بۆ به‌غدا تاكو كێشه‌ی ئه‌منی له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌ڵێم هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستم ته‌نیا كورد نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم هه‌موو پێكهاته كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، پرسیاره‌كه ئێستا ئه‌وه‌یه ئایا سیسته‌می عێراق چییه؟ ئه‌و سیسته‌مه‌ی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات چییه؟ ئه‌م سیستمه ناوه‌ندییه؟ سیسته‌مێكی فیدرالییه؟ ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستووری عێراقدا پێناسه‌ی بۆ كراوه ده‌ڵێ سیسته‌مێكی فیدرالییه. پرسیاره‌كه بۆ به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌رێ به ڕاستی عێراق خاوه‌نی سیسته‌مێكی فیدرالییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ساده‌یه، نه‌خێر، زۆر به‌داخه‌وه عه‌قلیه‌تێكی مهركهزيی به‌هێز ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه تا ئێستا. پێش ساڵی 2003 دۆخه‌كه‌مان وه‌ك ئێستا بوو و نه‌گۆڕاوه، حكوومه‌تی خۆمان هه‌بوو و پێشمه‌رگه‌ی خۆمان هه‌بوو و پۆلیسی خۆمان و هه‌موو ده‌زگاكانی خۆمان هه‌بوو، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به ئێمه‌یان گوت كه عێراقێكی نوێیه و ئێمه‌ش به هیوایه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه به‌شداریمان كرد بۆ دروستكردنی ئه‌و عێراقه نوێیه. قسه‌ی من بۆ گله‌یی نییه كه چی كراوه و چی نه‌كراوه، قسه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه و پێشموایه كه دره‌نگ نییه بۆ ئه‌و دهستپێكردنهوهیه. سه‌قامگیریی سیاسیی عێراق به‌نده به سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسییه‌وه سه‌قامگیر بێت، ئه‌مه ده‌ستكه‌وته بۆ به‌غدا، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ به‌غدا، گه‌ر به جددی بكه‌وینه ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرالدا هه‌یه چارسه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه، عێراق به ته‌واوه‌تی خۆی له دۆخێكی باش‌دا ده‌بینێته‌وه. سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی ئێشتاش. جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زيران كه تا ئێستا چه‌ندین جار به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی قسه‌مان كردووه و به‌ڕێزیشیان به‌ر له‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران ته‌شریفی هێنایه هه‌ولێر، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه پشتگیریی بكرێت، شایشته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی پێ بدرێت تا بتوانێت هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی له عێراقدا هه‌ن چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزێته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ده‌ستووری عێراق بین و یارمه‌تیی یه‌كتری بده‌ین، پێموایه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن. كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كێ به‌هێزه و كێ بێهێزه له‌م وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر ناكرێن، ده‌بێت وه‌ك عێراقی ئه‌مه بزانین و چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه و فۆرمۆلێك بدۆزینه‌وه چۆن به‌یه‌كه‌وه بژین له جوگرافیایه‌كدا كه پێی ده‌گوترێت عێراق، ئه‌مه گرنگترین ده‌ستكه‌وت ده‌بێت بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌می ئێمه خه‌می عێراقییه‌كانه، عێراقییه‌كان دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له خۆیان ده‌پرسن و خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، نه‌وه‌یه‌كی نوێ ئێستا له عێراق دروست بووه بێ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكات هه‌ر به ڕێگه‌ی ئينته‌رنێت ده‌زانێن له وڵاتانی ده‌ره‌وه چی هه‌یه و دۆخی خۆی به‌راورد ده‌كات به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر. به بۆچوونی ئێمه عێراقییه‌كان شایسته‌ی ژیانێكی باشترن زۆر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ده‌رفه‌تیش هه‌یه. سوپاس بۆ خوا عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و ئیمكانیاتی زۆره و ده‌كرێت عێراق ببێته پێشه‌نگ له هه‌موو ناوچه‌كه. پرسی خزمه‌تگوزارییه، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی كه ئێمه له عێراق ده‌مانبینی به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌موویان ده‌بینین داواكارییه‌كانیان داواكاریی زۆر یاسایین، داواكارییان ئه‌وه‌یه كه وڵات باشتر ببێت و ده‌رفه‌تی كار هه‌بێت و گه‌نجه‌كان ژیانێكی باشتریان هه‌بێت و من پێموایه عێراقییه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن”.
ده‌رباره‌ی سیستمی سیاسی له عێراق و به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و قبووڵنه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رده‌واميی دۆخی ئاڵۆز و چاره‌سه‌ركردنى، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد: “دیموكراسییه‌ت دیارییه‌ك نییه بدرێته وڵاتێك و پێی بگوترێت ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه كولتووره. به بۆچوونی من له عێراق ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان ساڵانی 2003 و 2004 و تا ئێستا، ده‌بینین كه پێشكه‌وتنی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه وه‌ك نموونه‌ی به‌ریتانیات هێنایه‌وه، له سه‌رتادا كه هه‌ڵبژاردن بوو هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی دروست بوو، به‌و هیوایه بوو كه سیسته‌مه‌كه دیموكراسییه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له هه‌ڵبژاردن براوه‌ن ده‌توانن حكوومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام بینیمان كه پرسی عێراق زۆر له‌وه ئاڵۆزتره، پرسه‌كه ته‌نیا ئه‌وه نییه كه عێراق خۆیه‌تی، زۆر فاكته‌ری تر هه‌ن كه ده‌ستیان له بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌مه به ئاسانی ناچێته سه‌ر، كه‌واته ده‌بێت فۆرمۆلێك بدۆزینه‌وه كه بتوانین چۆن به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی وڵات بكه‌ین له‌م قوناغه‌دا. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا و پێشتردا بكه‌ی، ده‌بینین سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتر هیچ پشتگیرییه‌كی وه‌های له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه ناتوانرێت به‌یانی هه‌ر بڕیارێك بدات لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی شیعه ناتوانن بڵێن ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه بێ پشتیوان بووه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه پشتیوانیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی شیعه‌ی هه‌یه، پشتیوانیی كوردی هه‌یه، پشتیوانیی سوننه‌ی هه‌یه، ئه‌م حكوومه‌ته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پێشتر زۆر جیاوازه، بۆیه چاوه‌ڕوانيی ئێمه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق له‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه جیاوازتره له سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی دیكه، بۆیه بهرپرسیاريهتيی سه‌رشانی ئه‌و، زۆر زۆر زیاتر و گه‌وره‌شه و ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه جه‌نابت باسی لێ ده‌كه‌ی، له‌و بڕوایه‌دام عێراق له قۆناغێكی ڕاگوزه‌ردایه و تا بگه‌ینه ئه‌وه‌ی بتوانین ئۆپۆزسیۆنمان هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت هێشتا ماویه‌تی، به ڕاستی واقعی عێراق بۆ ئه‌و قۆناغه ماومانه”.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال و چاره‌سه‌رنه‌كردنیان و هه‌ڵپه‌ساردنیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆیان: به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا: “له ساڵی 2004 هه‌ر حكوومه‌تێك له عێراق پێكهێنراوه، شتێكی نووسراومان نییه و ئه‌مه یه‌كه‌م جارمانه ئێمه وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كیش له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، ڕێككه‌وتنێكمان هه‌یه و ئیمزا كراوه و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا باسی ده‌كه‌ین له پرسه‌كانی نه‌وت و بودجه و شه‌نگال و ئه‌وانی دیكه‌شی تێدایه، بودجهشى بۆ دانراوه، كه‌واته جیاوازیی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ڕابردوو ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌سه‌ر كاغه‌ز شتێكی ئیمزاكراومان هه‌یه و له‌مه‌ش گرنگتر به‌غدا تا كه‌ی ده‌بێت وا بیر بكاته‌وه كه ئه‌م كێشانه هه‌ر وا ده‌بێ به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێننه‌وه و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه؟! پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌غدا ده‌یه‌وێ عێراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت له‌ڕووی سیاسییه‌وه، عێراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت له ڕووی ئابوورییه‌وه؟! بۆ سه‌قامگیريی ئه‌و عێراقه مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌م كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له به‌غدا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار. هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به قه‌باره بچو‌وكیش بێت، به‌ڵام به ده‌نگ ده‌نگێكی گه‌وره‌یه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌وه، بۆیه له به‌رژوه‌ندیی به‌غدایه بڵێت كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌چن. من نازانم باشییه‌كه‌ی چییه بچینه هه‌ر وڵاتێك بڵێین عێراق هیچ ناكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات؟! به ڕاستی ئه‌مه بۆ عێراق زۆر خراپه و ناكرێت به‌غدا هه‌رێمی كوردستان به كه‌م ببینێت. هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و بۆ به‌غدا باشتره ئه‌م كێشانه‌ی له‌ڕووی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش داوای ده‌كات شتێكی زۆر گه‌وره نییه، شتێكه به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. با نموونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمه‌وه، به‌داخه‌وه له به‌غدا هه‌ر كاتێك باسی پرسی نه‌وت ده‌كرێت، هه‌مووی به مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌وه‌ریی عێراقه‌وه گرێده‌درێت. ئێمه نه ده‌مانه‌وێ سه‌روه‌ريی عێراق پێشێل بكه‌ین و نه مه‌به‌ستیشمانه. شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ نه‌وت و غاز زۆر جیاوازه له شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌غدا بۆ ئه‌م پرسه. ئێمه وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی سه‌یری نه‌وت ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م كاڵا بازرگانییه به شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژوه‌ندیی هاووڵاتیانی عێراقدا بێت و له ئه‌نجامدا بتوانێت یارمه‌تیی خزمه‌تگوزاری بدات بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق. به‌ڵام ئه‌وان یه‌كسه‌ر به پرسی سه‌روه‌ری و یهكگرتوویيی عێراقه‌وه ده‌یبه‌ستنه‌وه. هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌گه‌ر نهوتیشت هه‌بێت، ئه‌وا نه‌وت ناتوانێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌ده‌سته‌وه بهێنێت، مومكینه بتوانێت خۆشگوزه‌رانیی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام نایێته هۆكاری سه‌ربه‌خۆیيی كوردستان، چونكه جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزه، بۆیه پێویسته بۆچوونی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت و هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی به‌غدايه و ده‌بێت ئه‌مه قبووڵ بكرێت. باری سه‌ر شانی ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه زۆر گران ده‌كه‌ین، به‌ڵام مافی خۆمانه، چونكه ئێمه به یه‌كێك له كۆتا ده‌رفه‌ته‌كانی خۆمانی ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال”.
ده‌رباره‌ی پرسى نه‌مانى كاريگه‌ريى كوردستان له به‌غدا وه‌ك جاران و په‌رته‌وازه‌بوونى لايه‌نه‌كانى، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: “كاتێك قسه‌م له‌سه‌ر به‌غدا و كێشه‌كان كرد، هی ئه‌وه نه‌بوو كه هه‌موو خه‌تاكه بخه‌مه سه‌ر به‌غدا، بێگومان هه‌روه‌ك گوتم پێویسته هه‌ردوولامان وانه له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرین و به دیدی من ئێستا ده‌رفه‌تێكمان له‌به‌رده‌مه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، به‌س ئه‌وه نییه كه هه‌موو هه‌ڵه‌كان ده‌خه‌مه سه‌ر به‌غدا و ئێمه‌ش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كمان نییه، نه‌خێر! پێویست به‌وه ناكات ئێمه ئه‌م موجادهلهیه بكه‌ین، ده‌بێت دابنیشین و بڵێین ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه و به‌پێی ئه‌م ده‌ستوور ئه‌ركه‌كانمان ئه‌مانه‌ن و مافه‌كانیشمان ئه‌مانه‌ن و ده‌مانه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، داوای مافه‌كانیشمان ده‌كه‌ین و له‌وه زیاتر و كه‌متر نییه! به‌ڵام ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه نه‌ك هه‌ر زیانێكی گه‌وره‌ی له كورد داوه، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆر خراپشی هه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. ئه‌گه‌ر به یه‌كگرتوویی له به‌غدا بین هه‌م به‌هێزین و هه‌م سهنگیشمان زیاتره و هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه ئه‌وه‌ی كه گرنگه بۆ ئه‌مجاره ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوومانه، به‌تایبه‌تی ئێمه دوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه ئه‌مه‌مان ئیمزا كردووه، جا له تاكتیكدا هه‌ندێك كێشه‌مان هه‌بووه، ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌ولا چووه و مه‌و به‌ره‌و ئه‌ولا چووه، به‌ڵام له ڕووی ستراتیژه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه داوای مافی خۆمان بكه‌ین، هه‌ردوولامان یه‌كده‌نگ بووین و به‌یه‌كه‌وه‌ش ئیمزامان كردووه”.
ده‌رباره‌ی بێده‌نگیی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له براده‌رانی خۆمان له به‌غدا بكه‌ین، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ڕێك ئه‌مه‌یه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئه‌وه نییه كه هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌تی ده‌رهێناوه و هه‌نارده‌ی كردووه، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یه‌ك بنه‌مامان په‌یڕه‌و كردووه كه نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببێته شوێنی كێشه دروستكردن بۆ دراوسێكانمان، ناكرێت هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئه‌مین سه‌یر بكرێت و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه كێشه بۆ دراوسێكانمان دروست بكرێت! له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مایه‌ن و زۆریش هه‌وڵمان داوه و كاریشمان بۆی كردووه كه ده‌بێت ئه‌م بنه‌مایه پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دراوسێكانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ڕێك ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت عێراق به جددی وه‌ریگرێت و تا ئێستاش به‌غدا ئه‌م پرسه‌ی به جددی وه‌رنه‌گرتووه، پێشنیارمان بۆ به‌غدا ئه‌وه بووه كه با لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌نێوان هه‌ردوولاماندا دروست بكه‌ین، چونكه ئه‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه، لایه‌نێكی په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ریی عێراقه‌وه هه‌یه، لایه‌نێكی دیكه‌شی په‌یوه‌ندی به ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش په‌یوه‌ندی به ئه‌من ئاسایشی به‌غداوه هه‌یه، داوامان له عێراق كردووه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك بهێنین تا قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین و به پله‌ی یه‌ك ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیاريهتیی حكوومه‌تی فیدراله كه ده‌بێت زۆر به جددی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان نه‌كردووه”.
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانى یه‌كێتی و پارتى باسكردنى دوو ئیداره‌یی (زۆرنی سه‌وز و زه‌رد) له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، به‌ڕێزیان گوتی: “پێموایه نابێ زۆنی سه‌وز و زه‌رد هه‌بێ، ده‌بێ زۆنی كوردستان هه‌بێ، من خۆم شه‌خسی زۆر دژی به‌كارهێنانی ئه‌م دهستهواژهيهم كه ئه‌مه زۆنی زه‌رده و ئه‌مه زۆنی سه‌وزه، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه هه‌ر دروست نییه و به‌كارهێنانیشی ده‌بێته هۆكاری زیاتر بێهێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌مه زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌مان ده‌ستناكه‌وێت. یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستانه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا و پێش ئه‌و كاتیش سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌بووه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شی سه‌ره‌كيی پارتی بووه. من حه‌ز ده‌كه‌م ئێستاش زۆر به ڕاشكاوانه بڵێم: پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵێ ناتوانم نكۆڵى بكه‌م كه كێشه نییه. كێشه هه‌یه و ئه‌م كێشانه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ی له توانای مندا هه‌بووه تا ئێستا ئه‌نجامم داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، ناتوانم بڵێم چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیمان بۆ ئه‌و كێشانه كردووه، به‌ڵام له زۆر قۆناغدا چاره‌سه‌رمان كردووه تاكو كێشه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن. من ئه‌وه‌نده ڕه‌شبین نیم كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ناكرێن، ده‌لێم به‌ڵێ ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه چۆن سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ین؟ سه‌باره‌ت به ئێمه وا سه‌یری یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی خۆمان و دڵنیام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وه‌ها سه‌یری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، كه‌واته له ڕووی ستراتیژه‌وه ماده‌م به‌م شێوه‌یه بێت، هه‌ردوولامان ده‌بێت وه‌ك چۆن باسی خۆمان به‌غدا ده‌كه‌ین، ده‌بێت به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین و دانیشین و بزانین هه‌ڵه‌كانمان چییه و یه‌كێتی دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و پارتی دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و هه‌ردووكمان بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته. باش و خراپ نه پارتی به‌دیلی یه‌كێتییه و نه یه‌كێتیش به‌دیلی پارتییه. ئێمه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین له‌م وڵاته‌دا وه‌ك دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌وریان له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانیش هه‌ن، هه‌ندێك جار ئه‌و براده‌رانه ده‌بێت باری ئێمه هه‌ڵگرن و هه‌ندێك جاریش ئێمه ده‌بێت باری ئه‌وان هه‌ڵگرین، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌بێت هه‌ردوولامان جددی بین له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان و ئه‌مه‌ش بۆ پیاهه‌ڵدان و موجامه‌له نییه. زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌دۆزینه‌وه تا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌رفه‌ت ناده‌ین جارێكی دیكه ئه‌و پرسیاره له ئێمه بكه‌یته‌وه”.
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه‌كردن به دۆخی ئاڵۆزی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: “من هه‌موو دیداره‌كه‌ی كاك شێخ جه‌عفه‌رم نه‌خوێندۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكم بینیوه، بێگومان وا وه‌ریده‌گرم كه له دڵسۆزی ئه‌و قسانه بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری ناتهبایيی نێوان هه‌ردوولا زیاتر بێت. من هه‌ر وا وه‌ریده‌گرم و پێشموایه بۆ كه‌سێكی وه‌كو كاك شێخ جه‌عفه‌ر له‌و پێگه‌یه وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و كه‌سێك كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له خزمهتكردندا و پێشمه‌رگه بووه و خه‌باتی كردووه، به دڵسۆزی وه‌ریده‌گرم، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه ده‌كرا به تایبه‌تیتر له‌گه‌ڵ من ئه‌و شاته‌ی باس بكردبا و پێویست نه‌بوو له ڕاگه‌یاندن به‌و شێوه‌یه باس بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێده‌گه‌م كه گه‌یشتۆته چ قۆناغێك، په‌یام و قسه‌كانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسه جددیه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ریشی بۆ ده‌دۆزینه‌وه”.
له وه‌ڵامێكی پرسیارێكی دیكه‌دا ده‌رباره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و تێنه‌په‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی كوردستان و مانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه و واژۆنهكردنی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد: “له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه كاك قوبادیش له زۆربه‌یاندا ئاماده بوو، زۆر هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان تا هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌موو ئه‌و ئیجرائاته‌ی كه له‌سه‌ر شانی من بووه، هه‌مووم جێبه‌جێ كردووه به نووسینی نامه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و ڕۆژهكهشم دیاریكردووه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه حزبه‌كان له‌سه‌ر شتی زۆر بێ‌مانا نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام! حه‌ز ده‌كه‌م بزانن شته‌كان ئه‌وه‌نده بێ‌مانا بوون باوه‌ڕ بكه‌ن هه‌ر ناتوانم باسیان بكه‌م، چونكه پێویست نه‌بوو كه كێ كورسيی زیاتر ده‌بێت و كێ كه‌متر ده‌بێت. له ئه‌نجامدا ئیشی په‌رله‌مانی له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌بێت بهیهكهوهكاركردن بێت، ده‌بێت لۆبیدروستكردن بێت له‌ناو په‌رله‌مان، ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای باش بۆ ئه‌م وڵاته. ئێمه وه‌ك پارتی له كاتێكدا سی و چه‌ند كورسیمان هه‌بوو و ئێستا سه‌ره‌وه‌ی چل كورسیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاته زۆر به‌هێزتر بووین له ئێستا، چونكه لۆبییه‌كی به‌هێزمان له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بوو و ئیشمان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد، ئێستاش به‌داخه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دام نه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نه جێگره‌كه‌ی نه‌یانده‌ویست ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ساڵێك درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام كرا. پرسی ده‌ستووریش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی من بووه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێم كرووه، ئه‌مه به‌رگريكردن نییه له خۆم، من هاوڕام كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووری خۆی هه‌بێت و هه‌بوونی ده‌ستووریش له هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق ناكۆك نییه، چونكه ده‌ستوور ئه‌و مافه‌ی به هه‌رێمی كوردستان داوه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت دادگای فیدرالی بڕیارێك ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت ئێوه بۆچى ده‌ستوورتان نییه؟! كه‌واته ئێستا ده‌ستوور له په‌رله‌مانه و تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانه و پێشم گوتوون كه هه‌موو ئاسانكارییهكتان بۆ ده‌كه‌م و بێگومان له قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پرسه‌كه دواكه‌وت، به‌ڵام ئێستا ده‌ستیان به پرۆسه‌كه كردۆته‌وه و هیوادارین له‌و ماوه‌یه‌ی كه په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ كردۆته‌وه، بتوانین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه ده‌ستوورێكمان هه‌بێت و بتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات ئه‌وانه‌ی له حوكمڕانی له كوردستان هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێزیان گوتی: “هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ڕێڕه‌وی خۆی وه‌رگرێت بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ نه‌كراوه ڕاست نییه، چونكه شت كراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و هه‌ندێك شتی باشیش كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بلێین هه‌مووی ته‌واو بووه؟ نه‌خێر هه‌مووی ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ته‌واو كراون ناكرێت به كه‌م بیانبینین و ده‌بێت به هه‌نگاوی جددی بیانبینین. ئه‌و فشاره‌ی كه هاوپه‌یمانان ده‌یكه‌ن به بۆچوونی من له دڵسۆزییانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێ هێزه‌كان یه‌ك بگرن و كێشه‌یان نه‌مێنێت. ئێمه پرۆسه‌كه‌مان ده‌ستپێكردووه و پرۆسه‌یه‌كی خێرا نییه و به هێواشی ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه نییه بڵێم هه‌موو شتێك ته‌واوه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، چونكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به واقعی سه‌یری كێشه‌كان بكه‌ین و ده‌بینین ئه‌م پرۆسه‌یه وا به ئاسانی ته‌واو نابێت. ئه‌وه‌ی كه كراوه و هه‌نگاوی باشیش به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشتووه و له دوو بۆنه‌ی جیاوازیش له سلێمانی و زاخۆ زۆر به ڕاشكاوی باسی پێشمه‌رگه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌م كردووه، هه‌موو شتهكانیشم باس كردووه وه‌ك به‌رپرسیاريهتیی خۆم”.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاریكردنی خوشك و برایانی ئێزدی و ڕزگاركردنیان و كێشه‌ی شه‌نگال و داواكاريی ئێزدییان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد: “ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجاممان داوه بۆ سوپاس و چه‌پڵه‌لێدان نهمانكردووه، ئه‌وه ملله‌تی ئێمه‌یه و ئه‌وه‌ی كراوه ئه‌ركێك بووه و ئه‌نجاممان داوه و ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تیش نه‌كراوه یان كه‌موكووڕی هه‌بووه، داوای لێبوردن له ملله‌تی خۆمان ده‌كه‌ین. نه‌ك وه‌ك منه‌تێك به‌سه‌ریانه‌وه بكه‌ین، من سوپاسیان ده‌كه‌م كه باسیان كردووه. ئه‌وه‌ی جێبه‌جێمان كردووه شتێكی یه‌كجار یه‌كجار كه‌م بووه له‌و ئازار و به‌دبه‌ختی و نههامهتیيهی ڕووبه‌ڕووی ئێزدییان بۆته‌وه. هه‌م ئێزدییه‌كان و هه‌م كرستیانهكان هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئازاری زۆریان بینیوه ئێزدییه‌كانن، زۆر جیاواز له هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه، ئه‌وان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئایینیی خۆیان له‌م وڵاته‌دا و به ناوی ئایينیشهوه ئه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر كرا. هه‌روه‌ك خۆشیان ئاماژه‌یان پێكرد له مێژوودا چه‌ندین فه‌رمانیان به‌سه‌ردا هاتووه و زۆر به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك پێویست دوای ساڵی 2014ه‌وه ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و نه‌هامه‌تییه‌كانیان زۆر گه‌وره‌ن و برینیان زۆر زۆر قووڵه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان یه‌ك شت بكه‌ین، نابێت پرسی ئێزدیان بكه‌ین به وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی و سوودیان لێ ببینین. نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئه‌م كاره بكات و ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. ئه‌م ملله‌ته خه‌ریكه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه، خه‌ريكه له‌ناو ده‌چێت و خه‌ریكه ناسنامه‌ی ئایينی و نه‌ته‌وه‌یيی خۆیان له‌یاد ده‌كه‌ن. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌م ملله‌ته چاره‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ك خۆیان ئه‌مڕۆ له پانێله‌كاندا ئاماژه‌یان پێدا به‌رله هه‌موو ملله‌تێك ئه‌وان لێره ژیاون و به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشییهكیان گرتووه و هه‌رچی بهسهریشیان هاتووه به‌رگه‌یان گرتووه و ئاماده بوون، مللهتێكیشن ده‌یانه‌وێت به ئاشته‌وایی و ئارامى له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ى موسڵمان و كرستیان و هه‌موو لایه‌ك بژین و گه‌وره‌ترین كێشه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كارته بۆته كارتێكی سیاسی. ڕێككه‌وتنی شه‌نگال، جه‌نابی پارێزگاری مووسڵ لێره ئاماژه‌ی پێ كرد، بۆ ڕێككه‌وتنی شه‌نگال هه‌ر پرسیشی پێنه‌كراوه كه پارێزگاره! ده‌مه‌وێ لێره سوپاسی جه‌نابی پارێزگاری مووسڵ بكه‌ین و ڕێزمان هه‌یه بۆی، چونكه هه‌م برایانی ئێزدی و هه‌م برایانی كرستیان زۆر به بایه‌خه‌وه باسی ڕۆڵی جه‌نابیان كرد، منیش ده‌مه‌وێ به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوپاسی بكه‌م. ڕێككه‌وتنی شه‌نگال له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه و جه‌نابی پارێزگاری مووسڵ ئاماژه‌ی پێ كرد كه كێشه‌كان چییه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش له به‌غداوه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه و به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی متمانه له‌و سنووره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، ئاماده‌ین بیكه‌ن. ئه‌مه یه‌ك له‌و شتانه‌یه كه له ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هاتووه كه ده‌بێت ڕێككه‌وتنی شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و هێزانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به‌و سنوورانه‌وه نییه، ده‌بێت له‌وێ ده‌رچن. ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌وێ له كێشه و ده‌رده‌سه‌ری زیاتر بۆ خه‌ڵكی ئێزدی هیچی دیكه‌یان به‌رهه‌م نه‌هێناوه. ئێستا پرسی شه‌نگال ڕه‌هه‌ندێكی ئیقلیمیشی وه‌رگرتووه، تا ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ر له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌مێننه‌وه و كێشه‌ی ئێزدییه‌كانیش ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به كرستیانهكانیش هیوادارین ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه و هیوادارین ئه‌و هێزانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و چه‌كیان به ده‌سته‌وه‌یه و كێشه بۆ ئه‌و سنووره دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت سنوورێكیان بۆ دابنرێت، ئه‌وانه ئه‌و شتانه‌ن كه ئێمه هه‌موومان له حكوومه‌تی ئێستای عێراق چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ریان بكات”.
دواتر ئاماده‌بووانی پانێڵ چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سه‌ید موقته‌دا سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئه‌و دادگاییكردنه‌ی له‌سه‌ر ناردنی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا هه‌یه، بوونی ده‌رفه‌ت له ماوه‌ی دهرێژكردنهوهی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستووری هه‌رێم تێپه‌ڕێنرێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: “ڕێزێكی زۆرمان بۆ جه‌نابی سه‌ید موقته‌دا سه‌در هه‌یه و پێمان وابوو كه به‌شداریكردنی ڕه‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا پێويستييه و ئه‌و كات پێمان وابووه، ئێستاش هه‌ر له‌و بڕوایه‌دان. له دیداری خۆم كه له نه‌جه‌ف چوومه خزمه‌تی به‌ڕێزیان، پێمگوت جه‌نابت ده‌توانی هێزێكی گه‌وره بده‌ی به ڕیفۆرمی سیاسی له عێراقدا و ڕێڕه‌وی سیاسیی عێراق ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌ڕوات به هیممه‌تی جه‌نابت ڕاست بكرێته‌وه، ئێستاش پێمان وایه ڕه‌وتی سه‌درى و بوونی ئه‌و له پرۆسه‌ی سیاسيدا پێویسته و پێموایه ته‌نیا ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستا پێكهێنراوه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت برایانی ڕه‌وتی سه‌دری ڕازی بكرێن تا یارمه‌تییده‌ری حكوومه‌ت بن و به‌شدار بن له حكوومه‌تدا. سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان، ئه‌وه‌یان بڕیاری سیاسیی خۆیان بوو و من ناتوانم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌م، به‌ڵام ڕۆڵ و پێگه‌ی ڕه‌وتی سه‌دری و ڕۆڵی سه‌ید موقته‌دا له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كییه و هیوادارین كه جه‌نابیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه به‌شدار بێت و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستا له به‌غدا پێكهێنراوه و پێموایه پشتگیرییكردنی ئه‌م حكوومه‌ته ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمانه”.
“دادگایيی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، ئاڵۆزه. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه توركیا كردوویه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان بووه و كاتی خۆی كه ده‌رفه‌تی به ئێمه‌دا بۆڕیی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بكه‌ین و بچێت بۆ به‌نده‌ری جیهان، وای ده‌بینین كه ئه‌مه یارمه‌تی بوو بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی به دیدی ئێمه چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان عێراق و توركیادا ناكات. ئه‌گه‌ره عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت به بردنی ئه‌م كێشه‌یه بۆ دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه چاره‌سه‌ر نابێت. ئێمه دراوسێى یه‌كترین و عێراق هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی توركیایه و ئه‌م زمانه‌ی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌م بابه‌ته‌دا، زمانێكی دروست نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. داوا له حكوومه‌تی به‌غدا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا ده‌كه‌م واقعبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكات و له ئه‌نجامدا ده‌بێت شتێكی وا بكه‌ین هه‌م خێری عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌م خێری توركیاشی تێدا بێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت به دڵنیاییه‌وه شتی خراپتری به‌دوادا دێت و به بۆچوونی من عێراق زیانێكی یه‌كجار گه‌وره ده‌كات، ئه‌مه بۆچوونی منه. ئه‌گه‌ر عێراق له‌و بڕوایه‌دا بێت له‌م دادگاییكردنهدا ده‌یباته‌وه، بردنه‌وه نییه و ناشیباتهوه، واته ئه‌گه‌ر بیباته‌وه‌ش هه‌ر دۆڕاوه و ئه‌م پرسه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و گفتوگۆ له‌نێوان توركیا و عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ین ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌م كاره‌دا ببینین. با به شێویه‌كی دیكه‌ش باسی بكه‌م، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی ئێستای عێراق پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بێت كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوومانه بۆ پێكهانانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئێمه یاسای نه‌وت و غازمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر یاسای دابه‌شكردنی داهاتمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌مان هه‌بێت كه چۆن ئیداره‌ی ئه‌م دۆسیایه بكه‌ین، كه‌واته به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه پێویست نییه پرسی ئه‌م دادگاییهیه، بۆ ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌يه بزانین له‌م پرسه‌دا ئه‌رك و مافمان چییه و چاره‌سه‌ریشی بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به بۆچوونی به‌ڕێزیان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له ئه‌ركه‌كانیدا كه له حزبێك هاتووه پێشتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ئاشكرانه‌كردنی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهانی حكوومه‌تی نوێ بۆ ڕای گشتی، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: “پرسیارێكی زۆر جه‌وهه‌رییه، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی كه پاڵپشتیی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستایان كردووه، له‌وانه بوون كه پێشتریش له حكوومه‌ت بوون، ئایا ئه‌مڕۆ چ شتێك گۆڕاوه كه وا بڕوا بكرێت ئه‌م حكوومه‌ته سه‌رده‌كه‌وێت؟! به بۆچوونی من زۆر شت گۆڕاوه له ئه‌نجامی ئه‌و داواكارییه‌ی كه خه‌ڵكی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌یانبووه و ئه‌و گه‌نجانه‌ی له هیچ شتێك نه‌ترسان و له هه‌موو شاره‌كانی عێراق چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد و داوای مافه‌كانی خۆیان كرد! پێموایه ده‌بێت ئه‌م حزبانه ئێستا ئه‌م په‌یامه‌یان وه‌رگرتبێت له خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و ملله‌ت كه په‌یامه‌كانیان زۆر ڕوونه. په‌یامی ئه‌و خۆپیشاندانانه كه له هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق به‌رێوه چوون یه‌ك په‌یام بوو كه ته‌واو، لێتان قبووڵ ناكه‌ین! یان ئه‌م دۆخه ده‌گۆڕدرێت، یان هه‌تا هه‌تا ئێمه گفت و پهیمانهكانتان په‌سه‌ند ناكه‌ین! وه‌ختێك له عێراق مۆدێلێك دروست بوو ئه‌گه‌ر بیانویستبا ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، قسه‌یان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گوت، ده‌یانگوت ئه‌وه هه‌مووی خه‌تای هه‌رێمی كوردستانه! خزمه‌تگوزاری نییه له به‌سرا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق خه‌تای هه‌رێمی كوردستانه! خه‌ڵكی عێراق تێگه‌یشت كه ئه‌مه ڕاست نییه و خۆیان بڕیاریان دا به حزبه‌كانیان گوت قبووڵ ناكه‌ین، چونكه ئه‌مه ڕاست نییه! ئه‌گه‌ر بیرتان بێت له هه‌ڵبژاردنی پێشتر یه‌ك وشه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو! به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر هه‌مووی دژی هه‌رێمی كوردستان بوو تا ده‌نگ كۆ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك باسم كرد كه پێویسته له هه‌ڵه‌كانمان فێر بین، هیوادارم ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی عێراقیش له‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیان فێر بن و تێبگه‌ن گه‌لی عێراق و گه‌نجانی عێراق كه ته‌مه‌یان له‌نێوان هه‌ژده و نۆزده بوو كه سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆنمان ده‌كرد ،خۆ ته‌مه‌نیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، په‌یامی ئه‌وانیش ڕوونه و ده‌ڵێ من ژیانێكی باشترم ده‌وێت و ده‌رفه‌تی كارم بۆ بڕه‌خسێ. به هه‌موو باوه‌ڕێكه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئێستا بۆته سه‌رۆك وه‌زیران شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چانسه‌ی پێ بدرێت و هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسییانه به كورد و سوننه و شیعه‌كانه‌وه، هه‌موومان پشتگیری بكه‌ین تاكو له‌و ئه‌ركه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی سه‌ركه‌وێت”.
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە ديدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کران.
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەرباری چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور کرد، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریی ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.
دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشو هەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/october/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئوسترالیا-لە-عێراق-دەکات/
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی كۆچی دواییی سەرۆك مام جەلال دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/10/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرال، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مام جەلال سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقی فیدرالدا كرد.
لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
ئامادەبووانی بەڕێز
ڕۆژتان باش و هەموو لایەکتان بە خێر بێن..
ئه‌مڕۆ سێى ئۆكتۆبه‌ر له ساڵڕۆژى كۆچى دواييى سەرۆک مام جەلالدا، به ڕێز و شكۆوه يادى دهكهينهوه. ڕاسته چەند ساڵێک بەسەر ماڵئاواییکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێمە بە درێژایيی ئەم چەند ساڵە و دوای نەخۆشکەوتنی و دوورکەوتنەوەی لە کاری سیاسی و دەوڵەتی، هەميشه هەستمان بەو بۆشایيیە كردووە كە مام جەلال بەجێی هێشتووە.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی، هەروەها سڵاوم هەیە بۆ هێرۆخانی هاوڕێ و هاوخه‌بات و هاوژینی مام جەلال، هیوادارم تەندروستی باش و تەمەنی درێژ بێت.
ئامادەبووانی بەڕێز..
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ (دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال) ڕادەگەیه‌نرێت. دەستخۆشی لە دەستەی دامەزرێنەری ئەم دامەزراوەیە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی مام جەلال بەشێکی گرنگە لە مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ نیشاندانی خەباتی ئه‌و، کارێکی گرنگە. هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ ئاشناکردنی نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو بە تێکۆشانی مام جەلال، پێویستە. هیوادارم کاری ئەم دامەزراوەیە بە باشی بەڕێوەبچێت. ئه‌و زۆری کرد بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی کوردی، هیوادارم ئەم دامەزراوەیەش درێژپێدەری ئەو ئاراستەیەی سەرۆك مام جەلال بێت.
بەڕێزان..
من مام جەلالم لە ڕۆژی دروستکردنی ئاشتی و تەباییدا ناسیوە، لەبەرئەوە بۆ من زیاتر لە هەموو شتێک، سەرکردە و یادگارێکی گەورەی پاراستنی ئاشتی و پێکەوەکارکردنە. ڕۆژی ٨ی نۆڤه‌مبه‌رى ١٩٨٦ هەردوو ڕەوانشاد، مام جەلال و باوکم ڕێککەوتننامەی ئاشتيی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتيی نیشتمانيی کوردستانیان واژۆ کرد. من ئەو ڕۆژە لە خزمەت باوکم چووبووم بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، ڕۆژێکی زۆر مێژوویی بوو بۆ گه‌لى کوردستان. ئەو ڕۆژە، بۆ یەکەم جار مام جەلالم بینی. تا ئەوکاتەی نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، ڕێز و په‌يوه‌ندييه‌كى باش له‌نێوانماندا بەردەوام بوو. ڕۆحی ئەو گەورەیە بۆ لای خوای گەڕایەوە، بەڵام ڕێز و خۆشەویستيی مام جەلال لای ئێمە هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ١٩٨٦ کرا، دواتر بە ئاشتبوونەوەی گشتی ناسرا، چونکە هەموو حیزبەکانی کوردستانی عێراق دوای ئەو ڕێککەوتنە ئاشت بوونەوە و شەڕی ناوخۆ کۆتایی هات و بەرەی کوردستانی دامەزرا. بە هۆی بەرەی کوردستانييهوه، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و گەلی کوردستان بەرگەی هەردوو تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی گرت. هەر بەهۆی بەرەی کوردستانیشەوە ڕاپەڕین سەرکەوت و بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کوردستان کرا و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران.
دوای هه‌ڵگيرسانه‌وه‌ى شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٩٤، ویستی سەرۆک مام جەلال بۆ ئاشتی و باوەڕی جەنابی سەرۆک بارزانی بە ئاشتی، وایکرد ڕێککەوتنی ئاشتيی ساڵی ١٩٩٨ لە واشنتن واژۆ بکەن و قۆناغێکی نوێی ئاشتی و پڕ لە دەستکەوتی دەستووری و سیاسی بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکەن. زۆر دەستکەوت بۆ گەلی کوردستان بەدەست هاتن، هەموویان بەهۆی پێکەوەکارکردنی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک بارزانی بوون. مام جەلال هەموو شتێکی دەکرد بۆ ئەوەی جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی دڵخۆش بێت، کاک مەسعوودیش هیچ داوایەکی مام جەلالی ڕەت نەدەکردەوە. تەنانەت سەرۆک بارزانی لەپێناو مانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەناو چوارچێوەی بڕیاری کوردستانى و لە دەستى مام جەلالدا، ملی نەدایە بەر گوشاری سەرۆکی ئەمه‌ریکا و گوشارە ناوچەییەکانیش لە ساڵی ٢٠١٠ و تاکو مام جەلال نەبووەوە به سەرۆک کۆمار، کۆڵی نەدا.
ئەم تەباییە ساڵانێکی درێژ، پڕ لە سەقامگیری و سەرکەوتن بوون بۆ گەلی کوردستان، بۆیەش بە ڕاستی هەقە ئەم ساڵانە پێیانبگوترێت “ساڵە زێڕینەکان”. ئه‌و ساڵانه و له سايهى ئه‌و تهبايى و يهكڕيزييهدا، كوردستان بووژانهوهيهكى هه‌مه‌لايه‌نه و سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشچوون و ئاوه‌دانى و خۆشگوزرانى به خۆيه‌وه بينى كه مايه‌ى خۆشحاڵى و شانازيى هه‌موو كوردستانييان بوو.
مام جەلال زۆر پەرۆش بوو بۆ تەبایی، بەتایبەتی، تەبایيی نێوان پارتی و یەکێتی. چەند جارێك لەخۆی گوێم لێ بووە و گوتوویەتی: ئەگەر ڕۆژگار بگەڕابووایە دواوەوە، بە هیچ شێوەیەک نەمدەهێشت ناکۆکی بکەوێتە نێوان من و بارزانيی نەمر. دواتر ئەو هەستەی خۆی لە ڕاگەیاندنیشدا ده‌ربڕى. مام جەلال زۆر بە باوەڕەوە دەیگوت کە ئەو یەکلایەنە بڕیاری داوە نەبێتەوە بەشێک لە ناکۆکی و شەڕی ناوخۆیی، ئینجا قوربانی و باجەکەی هەرچییەک بێت!
ئامادەبووانی به‌ڕێز..
تەبایيی پارتی و یەکێتی و مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژيی نێوانيان لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک مەسعوود بارزانی، دەستکەوتی زۆری بۆ گەلی کوردستان بەدەست هێنان و دۆخێکی زۆر باشی گەشەکردنی ئاشتی و دیموکراسی لە کوردستان، دروست کرد. بەداخەوە هه‌ندێ کەس و لایەن لە کاتی هەبوونی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا، دەیانگوت: ئەمە خنکاندنی دیموکراسییە. بەڵام ئەگەر دۆخی دوای ناکۆکيی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوکات بەراورد بکەن، دەزانن هەڵسەنگاندنەکەیان ڕاست نەبوو. دوای ڕێککەوتننامەی ستراتیژی، زۆرترین هەڵبژاردنی گشتی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی کران. زۆرترین هەڵبژاردنی ڕێکخراوە پیشەیی و سەندیکاکان کران.
دوای ڕێککەوتنی ستراتیژيی پارتی و یەکێتی، زەمینەی جێگیربوون و گەشەکردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکوومییەکان و دادگاکان ڕەخسا. زەمینەی دەرکەوتن و گەشەکردنی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان دروستبوو. ئازاديی ڕاگەیاندن زۆرتر بوو. سنوورەکانی دووئیدارەیی کەم بوونەوە. زەمینهى یەکخستنی هێزە ناوخۆکان و دروستبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکاندا، فراوانتر بوو. ئەمانە هەموویان بەرەی ناوخۆیان بەهێز دەکرد، هێزی کوردستانیان لە عێراق و ناوچەکەدا کاریگەرتر دەکرد. ڕێزگرتن و پشتیوانيی جیهان بۆ گەلی کوردستان و مافەکانی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوو. ئەوانەی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی ستراتیژيی پارتی و یەکێتی دەگرت، نەیاندەزانی ئەو ڕێککەوتنە زۆر پێویستە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان! نەیاندەزانی ئه‌گه‌ر ڕێککەوتنی ستراتیژی نه‌بێت، بارودۆخی کوردستان خراپ و هێزەکەی پەرت دەکات و کاریگەریشی کەمتر دەکاتەوە.
به‌ڵێ.. پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستاش جارێکی دیکە پێویستییان بە ڕێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە بە گوێرەی ئەم قۆناغە. بە هەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته كوردستانييهكاندا زۆر پێویستە بۆ ڕێگرتن لە لاوازبوونی زیاتری بڕیار و ئیرادەی سیاسيی گەلی کوردستان. نابێ تەماشای هیچ پێوەرێک بکەین جگە لە بەهێزکردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان، چونکە هێزی هەموومان بەندە بە هێز و پێگەی هەرێمی کوردستانەوە. بههێزيمان، يهكڕيزيمانه. ئەوانەی دەتوانن هەرێمی کوردستان بەهێز بکەنەوە، بەر لە هەمووان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان و تهبايى و يه‌كڕيزيى هه‌موو لايه‌نه‌كانه.
بەڕێزان..
مام جەلال هێز و گه‌وره‌يى به پۆستی سەرۆککۆماری دابوو. چونکە ببووە هۆکاری تەبایی بۆ هەموو هێزە عێراقییەکان، ببوو بە داكۆكیكارێكی زۆر باشی کورد، شیعە و سوننە و هەموو پێکهاتەکانی دیکە. بارەگای مام جەلال لە بەغدا ببووە شوێنی خاوکردنەوە و نەهێشتنی ناکۆکییەکان، بە نەمانی مام جەلال لە بەغدا، کۆڵەگەیەکی گەورەی تەوافوق لەدەست چوو، سەنتەرێکی سەرەکيی گفتوگۆی سیاسی نەما، بە ڕادەیەک ئێستاش خەڵک و هێزە عێراقییەکان هەستی پێدەکەن.
ئێمە کە له‌م ياده‌دا کۆدەبینەوە و یەکتر دەبینین، گفتوگۆ و پێکەوەدانیشتن و گەڕان بە دوای ڕێککەوتنمان، بەبیر دێتەوە. دڵنیام ئەمڕۆ هەمووتان ئارەزووی گفتوگۆ و نەهێشتنی ناکۆکییەکانن، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هەستەتان بکەنە دەستپێشخەری و کردار. هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن بە تەنازول و شکست دانەنێن، چونکە ئەوەی گفتوگۆ دەکات و ئەوەی ڕێکدەکەوێت، هەمیشە براوەیە.
هیوادارم یادی مام جەلال هاندەر بێت بۆ یەکگرتوویيی حیزبە کوردستانییەکان. هاندەر بێت بۆ پێکەوەدانیشتنی لایەنە عێراقییەکان. له‌م ياده‌دا داوا لە هەموو حیزبە کوردستانییەکان دەکەم ڕێکبکەون و پێکەوە کار بکەن. داوا لە هەموو لایەنە عێراقییەکان دەکەین، لەم یادەدا داوایان لێ دەكەین بیر لەو ڕۆژانە بکەنەوە کە مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو و بە دڵێکی پاکه‌وه بۆ بەرژەوەنديی هەموو پێکهاتەکانی عێراق هەمووانی پێکەوە کۆدەکردەوە. بە هەمان ئەو دڵگەرمی و ئه‌و ئامانجە، زۆر پێویستە ئەمڕۆ پێکەوە دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن. بە ڕاستی خەڵکی عێراق زۆر بێزار بووە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی وڵات، چونکە دەزانێت تاکو ناکۆکییەکان بەردەوام بن، خزمەتگوزارییەکان کەمتر دەبن و سه‌قامگيرى و سەروەريی وڵاتیش لاواز دەبێت.
بەڕێزان ..
ئێستا کە ئه‌م ياده دهكهينهوه، دەیان بیرەوەریم لەگەڵ مام جەلالدا بە بیر دێنەوە. زۆر جار کە ناکۆکییەک دەهاتە پێشەوە، بە زمانی شیرینی خۆی دەیگوت: وەرە با فسکەفسكێك بکەین! سوپاس بۆ خوا زۆر جار ئەو فسکەفسكانە یارمەتیدەر دەبوون بۆ كەمكردنەوەی كێشەكان و نەهێشتنی ناكۆكییەكان.
ئەمڕۆ با هەموومان ئاوا بكه‌ين و به هه‌مان شێوه بڕیار بده‌ين کە ڕێکبکەوين. سازشکردن لەپێناو ڕێککەوتن و دڵخۆشکردنی گەلدا، سەرکەوتنە و بە هیچ شێوەیەک شکست نییە بۆ هیچ لایەك.
ڕۆحی مام جەلال شاد بێت و یادی هەمیشە بە خێر بێت و هەموو لایەكتان بەخێر بێن و زۆر سوپاس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attends-the-death-anniversary-of-president-mam-jalal/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامهيهكى له سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێده‌گات
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له خاتوو ليز تره‌س سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێگه‌يشت.
له نامهكهيدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداريى به‌ڕێزيان له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نيشان داوە.
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامهكهيدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشينى يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازاديى ڕاده‌بڕين و په‌روه‌رده و ئهولهوييهتى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكهوهيى به‌رده‌وام ده‌بن.
له كۆتاييدا خاتوو ليز تره‌س سه‌رۆك وه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-a-message-from-the-british-prime-minister/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات