هەرێمی کوردستان
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە كونسولی ئەڵمانیا دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە 7/8/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانییەوە، پێشوازی لە بەڕێز کلێمنس زێمتنەر كونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ کار و هەوڵه‌کانی بەڕێز كونسولی گشتیی ئەڵمانیا بۆ برەودانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز كونسولی گشتیی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان نیشان دا و سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان لە كار و چالاكییەكانی لە ماوەی كاركردنیدا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكخستنیاندا بەرز نرخاند.
پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، پرۆسەی سیاسیی عێراق، دۆخی شەنگال و چەند بابەتێكی دیكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-german-consul-general/
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یادی یەکێک لە تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژیی و جێنۆسایدکردنی نزیکەی هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە. یادکردنەوەی قوربانییانی ئەم تاوانە، ئەمسال زۆر خەمناکترە، چونکە هاوکاتە لە گەڵ هێنانەوەی ڕووفاتی سەد ئەنفالکراوی دیکەی بارزانی، لە بیابانەکانی باشووری عێراقەوە بۆ کوردستان و زێدی خۆیان لە بارزان.
دەڤەری بارزان، زیاتر لە سەدەیەکە مەڵبەندی کوردایەتیی و شۆڕش و ڕاپەڕین بووە لە دژی ستەم و زۆرداریی و داگیرکاری. پەناگەیەکی لێبوردە و ئارام بووە، بۆ هەموو ئەوانەی لە دژی بێدادی و ستەمکاری ڕوویان تێکردووە. بۆیە هەمیشە ئەو دەڤەرە، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری سەربازی و وێرانکاری و بۆمباران و بەکارهێنانی چەکی قەدەخە بووەتەوە.
شاڵاوی جێنۆسایدی بارزانییەکانیش، بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان لە دژی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، کە بووە دەستپێکیش بۆ ئەنجامدانی شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان .
لە یادی ئەم کۆمەڵکوژییە هۆڤانەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەنفالکراوی بارزانییەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە، یادکردنەوەی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە هەمانکاتدا یادکردنەوەی هەموو ئەنفالکراوان و شەهیدانی کوردستانە لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال .
هەروەها پێویستە بە پێزانینەوە، یادی قوربانیدان و خۆڕاگری دایکانی میهرەبان و کەسوکاری قوربانییەکان بکەینەوە، کە زۆر سەربەرزانە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان و لێکەوتەکانی ئەم تاوانە گەورەیە بوونەوە. هەروەها سوپاسی جوامێری و بەهاناوە چوون و هاریکاری و هاوسۆزی خەڵکی هەولێر و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان.
لەم یادەدا، جارێکی دیکەش پێداگری لە سەر قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی جێنۆساید و ئەنفال دەکەینەوە، کە دەبێ لەلایەن حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە هەروەک لە دەستووردا هاتووە، کە بەداخەوە ساڵانێکی زۆرە، وەک زۆر ماددەی دیکەی دەستوور، بابەتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی دەستی ڕژێمی پێشوو، پشتگوێ خراوە و نابێ چیتر ئەم بابەتە فەرامۆش بکرێت.
پێویستە گەلی کوردستان، ئەم تاوانانەیان هەمیشە لە بیر بێت کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کراون و جارێکی دیکە، لە ژێر هیچ پاساوێک و بۆ هیچ مەرامێک، نابێت ئامادەبن ئازادی و حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبەری خەڵکی کوردستان، بکەنە قوربانی و لە دەستی بدەن.
لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان، سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان .
هەمیشە لە یادمانن و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
31ی تەمموزی 2022
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى ئه‌نفالى بارزانيياندا
ئه‌مڕۆ له سى و نۆ ساڵه‌ى يادى جينۆسايد و ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى سڤيلى بارزانيدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنين، به‌وپه‌ڕى شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين كه دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژيانێكى زۆر سه‌خت و تاڵيان گرت و هه‌زاران دايكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نيا و بێچاره ئه‌ركى بژێو و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانيان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆزيان پێگه‌ياند. ئه‌و دايكانه مايه‌ى شانازين و ده‌ستيان ماچ ده‌كه‌م.
وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌يانتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و مانه‌وه بشكێنن، بێسه‌روشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانييه‌كانيش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازاديدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون.
ئه‌مڕۆ له‌م ياده‌دا كه ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانى به خاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌سپێرين، دڵ و هۆش و خه‌ياڵم لاى دايك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاريانه، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێر‌ى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى يارمه‌تيى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانيان دا.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان، ياديان هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/31
https://presidency.gov.krd/message-of-president-nechirvan-barzani-on-the-occasion-of-the-barzani-anfal/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيى ڕوفاتى ئه‌نفالكراوانى بارزانيدا ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانيدا كرد كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، وتارى هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشكه‌ش كران.
دواتر فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى بارزانى نمايش كرا كه سى و نۆ ساڵ پێشتر وه‌ك ئه‌مڕۆ هاوينى ساڵى 1983 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئينجا تاجه‌گوڵينه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر ڕوفاته‌كان دانران.
بڕيار وايه سبه‌ى يه‌كشه‌ممه 2022/7/31 ڕوفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه بارزانييه له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه بارزانييه‌كان له ناوچه‌ى بارزان به خاك بسپێردرێن.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-participates-in-the-ceremony-to-receive-the-remains-of-the-barzani-anfal/
سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەردوو كونسولی و ڕووسیا و كوێت دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/7/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە بەڕێزان ئۆلێگ لڤین كونسولی گشتیی ڕووسیای فیدرال و عومەر ئەلکندەری كونسولی گشتیی كوێت لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەمەبەستی كۆتاییهاتنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماڵئاوایی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.
لە دیدارەكاندا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی كردن بۆ پشتیوانی و ڕۆڵیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنیاندا و هیوای سەركەوتنی لە كاری داهاتوودا بۆ خواستن. دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانن لەگەڵ هەریەك لە ڕووسیای فیدرال و كوێت و جەختی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ رووسیا و كوێت كردەوە، هەروەها هاوكاریی وڵاتەكانیانی لە بوارە جیاوازەكاندا بۆ هەرێمی كوردستان، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە هەردوو كونسولی گشتیی رووسیا و كوێت، سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لە كار و چالاكییەكانیان کرد لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە، پوختەیەكیشیان دەربارەی كار و چالاكییەكانی ماوەی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.
تاوتوێكردنی پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان و چەند بابەتێكی جێگەی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكان بوون.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-receives-the-russian-and-kuwaiti-consuls/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی کوەیت دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 21 ی تەمموزی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عومەر ئەلکەندەری کونسولی گشتیی دەوڵەتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت ،سوپاسی هەوڵ و کۆششی کونسولی گشتی کوەیتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی کوەیت ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات