هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە داڤۆس، لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕاهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی هەمەجۆرەکانی وزە.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٢ له سلێمانی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافل تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه كۆبوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا.
له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه به چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شه‌هرامى نازرى ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه ماوه‌يه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه و پێرێ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه و پێگه و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به ده‌ستى هێناون، به مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێزيان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه، دووپاتى كرده‌وه كه ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى له كوردستان، لاى ئه‌و له هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه زياتر مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره كه له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نيشان دا.
له ديداره‌كه‌دا به‌ڕێزان وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-famous-kurdish-artist-shahrami-nazri/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات