هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا دەكات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١٧ له‌ بارزان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراق کرد که‌ ئه‌رکی له‌ عیراق کۆتایی دێت.

له‌ دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی به‌ڕێز باڵیۆزی ئەمەریكای لە عیراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز ماتیو تولەر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عیراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ وەبەرهێنان لە عیراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عیراق و کێشه‌ و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌.

دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه‌ بن زايد ‏ئال نه‌هياندا ده‌كات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خه‌ليفه‌ بن زايد ‏ئال نه‌هيان سه‌رۆكى كۆچكردووى ئيماراتدا، گه‌يشته‌ ئه‌بوزه‌بى و له‌لايه‌ن خاوه‌نشكۆ ‏شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه‌ پێشوازى لێ كرا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆيان و گه‌لى كوردستانى به‌ ‏خاوه‌نشكۆ شێخ محمه‌د بن زايد ئال نه‌هيان خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئال نه‌هيان و ‏حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياند و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى و ‏هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد ‏بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى بۆ هه‌مووان ببه‌خشێت. ‏

لاى خۆيه‌وه‌ خاوه‌نشكۆ شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، ‏سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ‏ده‌ربڕى و ستايشى خۆيان و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كرده‌وه‌. ‏

شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نچيرڤان بارزانى له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك ‏وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ‏پێكهاتبوو.‏

 

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-funeral-of-the-late-sheikh-khalifa-bin-zayed-al-nahyan/

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری کرایەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%DB%8C%DB%86%D8%B2%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D9%84%D8%AC%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D9%88-%D8%A6%D9%88%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌لژيكا كۆبووه‌وه‌‏

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏‏پێشوازى له‌ به‌ڕێز فيليب ڤاندین بولك، باڵيۆزى به‌لژيكا له‌ ئوردن و عيراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ ‏‏به‌لژيكا، ڕۆڵى به‌لژيكا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، دوا ‏‏په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ‏‏تاوتوێ كران.‏

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى ‏‏هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و ‏‏هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايشى عيراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عيراق پێويستى به‌ ‏‏به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌.‏

به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ ‏‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ ‏وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به‌ پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ‏ده‌مێنێته‌وه‌. ‏

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان ‏بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى ‏كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكا له‌ ‏شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختی ‏له‌ پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ کردوه‌ ‏به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه‌.‏

دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ له‌ ئه‌نجامى پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان، ‏ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له‌ عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی ‏گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و ‏کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكراينا و لێکه‌وته‌کانی، ‏دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ‏كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.‏

https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-belgian-ambassador/

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە عێراق و ناوچەکەدا.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

01 ئایار 2022
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/may/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%BE%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B2%D8%A8%D8%A7%DB%8C%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95%D8%A8%DB%86%D9%86%DB%95%DB%8C-%D8%AC%DB%95%DA%98%D9%86%DB%8C-%DA%95%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%BE%DB%8C%D8%B1%DB%86%D8%B2/
پەڕەى 71 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی