هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى سوید کۆبوونەوە

 ئێوارەى رۆژی دووشەممە 2021/11/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خاتوو ئان لیندى، وەزیرى دەرەوەى سوید و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخى عیراق و هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجامەکانى، پەیوەندییەکانى سوید لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان، دەرفەتى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى سویدى لە هەرێمى کوردستان، ڕەوشى ئاوارە و پەنابەران، دۆخى کەمپى هۆڵ لە سووریا، هەڕەشەکانى داعش، بوارەکانى دیموکراسى، مافى مرۆڤ، ئازادییەکان، یەکسانیى جێندەرى، سیستمى دادوەرى لە عیراق و هەرێمى کوردستان و هەڕەشەکانى گۆڕانى کەشوهەوا بەتایبەتى لەسەر عیراق، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیى سەقامگیریى سیاسى لە عیراق و گەیشتنى لایەنە سیاسییەکان بە لێکگەیشتنێک بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى لە وڵات و یەکلاکردنەوەى هەر تێبینى و کێشەیەک لەسەر ئەنجامەکانى دەنگدان لە عیراق کردەوە کە لە ئەنجامدا حکوومەتێکى لێ بکەوێتەوە، داوا و خواستەکانى هاووڵاتییانى عیراق لە ژیان و گوزه‌رانێکى باشتر و خزمەتگوزارییەکان، ڕەچاو بکات.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەکەدا بیروڕا دەربارەى گرنگیى بەردەوامیى هەوڵەکان بۆ باشترکردنى دۆخى ئافرەتان لە عیراق و هەرێمى کوردستان و بەشدارى و هاوبەشیى کاراتر و زیاتریان لە پرۆسەى سیاسى و بەڕێوەبردنى وڵاتدا، ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە پاراستنى دیموکراسى و ئازادییەکان و مافى مرۆڤ و یەکسانى و باشترکردنى سیستمى دادوەرى و دادگاکان کرایەوە.

پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندیییەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دراوسێ، هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنى تیرۆرستانى داعش، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

 

  •  

 سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى سوید کۆبوونەوە - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى سوید کۆبوونەوە - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى هۆڵه‌ندا كرد

نيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ 2021/11/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ميشێل ڕێنته‌نار باڵيۆزى هۆڵه‌ندا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى عيراق، به‌تايبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و مشتومڕانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ن، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ڕۆڵى هێزه‌ هۆڵه‌ندييه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا و هاريكاريى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق به‌ ڕێكاره‌ ياسايى و ده‌ستوورييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن‌ و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق بكرێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرايه‌وه‌ به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى كشتوكاڵى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌ت و هه‌هامه‌نگيى زانكۆيى و ئه‌كاديميدا.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاريكارى و پشتگيريى هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و ڕۆڵى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌زر نرخاند بۆ ئه‌و يارمه‌تييه‌ى پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.‌

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ برێت مەکگورک کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە، لە گەڵ برێت مەکگورک ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئەفریقا له‌ کۆشکی سپی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا. جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی وهاریکاری کرا لە پێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .

 

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.

دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگە هەرێمییەکان کرا.

 
 
 
 
 

 

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ، بەڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگيریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە .
دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆدەبێتەوە (gov.krd)

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربری.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی شا عەبدوڵڵا و ئوردنی کرد و جەختی لە گرنگیی
فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ ئوردن کردەوە.

 

 

پەڕەى 78 لەکۆى 344 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی