هەرێمی کوردستان
په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى ئه‌نفالى بادينان
ئه‌مڕۆ يادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و شكۆوه شه‌هيدان به بير ده‌هێنينه‌وه كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى 25ى ئاب تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 و له دوا قۆناغى ئه‌نفاله‌كاندا، به پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازيى عيراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى سڤيلى بادينان ئه‌نجام دران.
تاوانكاران له به‌رده‌واميى ئه‌و شاڵاوه‌دا، زۆر به دڕنده‌يى له تاوانێكى بێهاوتادا له گه‌رميانه‌وه تا دوايين دێهاته‌كانى بادينان (182) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستانيان به‌ره‌و بيابانه‌كانى مه‌رگ له باشوورى عيراق ڕاكێش كرد و وه‌ك چۆن له بادينان كرديان، بێ جياوازى، مزگه‌وت و دێر و ماڵ و خانوو و ڕه‌ز و باخى هه‌موو پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه و سروشت و ژينگه‌ى كوردستانيان پێكه‌وه ڕووخاند و سووتاند.
ئه‌نفالى بادينان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام دران، زام و برينى هه‌ميشه كراوه‌ن، هه‌رگيز له بير ناچنه‌وه و نيشانه‌ى سته‌ملێكراويى گه‌لێكى ئاشتيخوازن كه ته‌نيا داواى ژيان و ئازادى و مافى خۆيان كردووه. ئه‌م ياده و مێژووى پڕ له كاره‌سات و مه‌ينه‌تيى گه‌لى كوردستان، وه‌ك هه‌ميشه بۆ گه‌يشتن به خه‌ون و ئاواته‌كانى، مكوڕترى ده‌كات.
يادى شه‌هيدان و ڕه‌نج و قوربانييه‌كانى گه‌لى كوردستان هانمان ده‌دات كه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى ئێستا و له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيزيى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان پته‌وتر بكه‌ين. له‌م ياده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق ده‌بێ بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عيراق بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى قوربانييان جێبه‌جێ بكات، له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياتر به كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
ده‌بێ كارى جددى بۆ به‌دۆكيوومێنتكردنى تاوانه‌كان و ناساندنيان به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ تا ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانكاريى وا له هه‌موو شوێنێكى سه‌رزه‌مين بگيرێت و مرۆڤايه‌تى هه‌رگيز تاوانى وا نه‌بينێته‌وه.
سوپاس و ڕێز و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر و به‌حركه كه به هاناى لێقه‌وماوانى ئه‌نفالى بادينانه‌وه هاتن، يارمه‌تييان دان و ئامێزى ميهره‌بانييان بۆ كردنه‌وه. يادى شه‌هيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان هه‌ميشه به خێر و سڵاو و دروود له گيانى پاكيان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/25
https://presidency.gov.krd/statement-by-the-president-of-the-kurdistan-region-on-the-anniversary-of-anfal-bahdinan/
"ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی گەیشتنە تاران
خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری تاران و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا.
خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10ی شەوی پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 بە یاوەریی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، پێکهاتوو لە: "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "محەمەد حەمە سەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، خاتوو "کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و "پشتیوان سادق" وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران؛ لە ڕێگای پاڤیۆنی دەوڵەتی فڕۆکەخانەی مێهرئابادی شاری تاران گەیشتنە پێتەختی وڵاتی ئێران و لە لایەن خاتوو "شیوا پوورقاسمی" نوێنەری شاری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
بڕیار وایە سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندی یاسایی بخوات و شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بۆ بەشداریی لەم ڕێوڕەسمەدا بانگهێشت کراوە.
بە وتەی سەید "نیزامەدین مووسەوی" وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی باروودۆخی کۆڕۆناییدا لە سێزدەیەمین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی کۆماری ئێران، 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جۆراودۆری جیهان ئامادەدەبن کە بریتین لە: 10 کەسایەتی لە سەرۆکی وڵاتان، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە، نێردراوی سەرۆکی دەوڵەتەکان، نوێنەرانی سەرۆکی پەرلەمانەکان، شاندەکانی پەرلەمان، بەرپرسان و هەورەها نوێنەرانی 11 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.
شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی ئێران دەکات
نه‌وا // شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ئەندامێکی شاندەکەش ئاشكرای ده‌كات سه‌ردانه‌كه "بۆ بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران".
کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم کە ئەندامی شاندەکەیە رایگەیاندوه، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چوار وەزیری حکوومەت سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و بەشدار دەبن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری نوێی ئێران".
بڕیاره ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی بخوات.
https://www.radionawa.com/ku/all-detail.aspx?jimare=50486
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له سه‌رۆكى تازه‌ى ئێران ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.
له نامه‌يه‌كدا كه به‌و بۆنه‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كردووده، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-congratulates-the-new-iranian-president/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوونه‌وه
به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/6/12 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه به سياسه‌ت و پێگه و ڕۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيماراتى كرد بۆ يارمه‌تييه مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه فاتيمه بنت موباره‌ك كه تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانيان ده‌كات.
له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا پێويسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه به گرنگ زانى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته ئه‌بو زه‌بى
ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى 11/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.
له ڕێوڕه‌سمێکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه به یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له هه‌ولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، رۆژی شه‌ممه 12/6/2021 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان كۆده‌بێته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات