هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە. سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. هەروەها سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هەرێمی کوردستان لەماوەی كاركردنيدا.
لە پەیوەندییەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ هێزی پێشمەرگە و هەروەها یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەهێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%88%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8C-%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%D9%81%DB%86%D9%86%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C%D8%B4%D8%AA/
نێچيرڤان بارزانى و جينين پلاسخارت، دۆخى عێراق تاوتوێ دهكهن
له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنهرى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق جهختى لهوه كردهوه كه پهيوهندييهكى باشى نێوان ههولێر و بهغدا له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه، ههروهها پشتگيريى نهتهوه يهكگرتووهكانى بۆ گفتوگۆى نێوان ههردوولا دهربڕى و هيواى خواست كێشهكانيان چارهسهر بكهن.
له كۆبوونهوهكهدا سهرۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ ڕۆڵى گرنگى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق، هيواى خواست له هاندانى ههولێر و بهغدا بۆ سهركهوتنى گفتوگۆكان بهردهوام بێت و له چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانياندا هاوكار و يارمهتيدهر بێت.
بهڕێزيان ههروهها جهختى لهوه كردهوه كه چارهسهركردنى يهكجارهكى و گشتگيرى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، كليلى سهقامگيريى عێراق و پێكهوهژيانه و به ڕهچاوكردنى دۆخى سهختى وڵات و تهحهدييهكانى بهردهمى، دهبێ دهسهڵات و لايهنه عێراقييهكان به گيانێكى بهرپرسانه مامهڵه لهگهڵ دۆخهكهدا بكهن و كێشهكان لهسهر بنهماى دهستوور چارهسهر و ڕێككهوتنهكانيش جێبهجێ بكرێن.
دۆخى سياسى، ئهمنى، تهندروستى و ئابووريى عێراق، بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر و ئهركى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى له عێراق، ههڵبژاردنهكانى داهاتووى وڵات، پهرهسهندنهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى ديكهى مايهى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
https://presidency.gov.krd/nechirvan-barzani-and-jenin-blashart-discuss-the-situation-in-iraq-2/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
• مەسرور بارزانی: بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان.
• داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بە پێی دەستوور.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان، کە لەمساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە. بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور.
لە کۆبوونەوەکەا ، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کرایەوە، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە. سەرۆکی حکومەت داوای کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ڕووکەش بێت.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵا بەڕێوەچوو
مەسرور بارزانی:
• داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا، بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین.
•لەسەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ.
• داوام لە نەوەی داهاتوو و گەنجانی ئێمە ئەوەیە بزانن لەپێناو ئەو ئاڵایە و شکۆی نەتەوەییمان، چ قوربانییەک دراوە.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/17 بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد و تێێدا ئاماژەی بەوەدا “کە لە سەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ”.
ئەمەش دەقی گوتارەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەیانیتان باش
رۆژی ئاڵا لە ئێوەی بەڕێز، پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. ئەم ئاڵایە، هێما و سیمبوولی خەبات و قوربانیدان و پێناسەی نیشتمانیی گەلەکەمانە. ئەم ئاڵایە بووەتە دوابەرگی جەستەی هەزاران شەهید.
ئەم ئاڵایە لەکاتێکدا لەلایەن پێشەوا قازی ڕادەستی سەرۆکی نەمرمان مستەفا بارزانی کرا، دواتر لەسەر لووتکەی شاخەکانی کوردستان هەڵکرا و بەرز ڕاگیرا. لەژێر رابەرایەتی و سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی هەر ئەو ئاڵایە، لە کۆشک و تەلار و پایتەختی وڵاتانی دنیا هەڵکرا و رێزی لێگیرا.
ئەم ئاڵایە، هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیی هەموومانە، هێمای پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەموو خەڵکی کوردستانە، ئەم ئاڵایە بووەتە هێمایەک بۆ پێناسەکردنی پێکەوەژیانی گەلان لە کوردستان و هێمایەک بۆ هەموو ئەو ئازادیخوازانەی پەنایان هیناوەتە بەر کوردستان، چونکە کوردستان بە خاکی پێکەوەژیان و و ئاشتی و ئازادی ناسراوە.
لەسەر هەموومان ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بشکێ. داوام لە نەوەی داهاتوو و گەنجانی ئێمە ئەوەیە: بزانن لەپێناو ئەو ئاڵایە و شکۆی نەتەوەییمان، چ قوربانییەک دراوە. شکۆی نەتەوەییمان شتێکە نە بە پارە دەکڕدرێت و نە دەفرۆشرێت، شکۆیەکە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتووەتە دی.
من لێرەوە دەستخۆشی لە هەموو پێشمەرگە قارەمان دەکەم و دەستی دایکی هەموو ئەو شەهیدانە ماچ دەکەم، کە لەپێناو بەرزڕاگرتنی ئەم ئاڵایە خەباتێکی بێوچانیان کردووە و قوربانیی زۆرتان داوە. شانازی بە بوونی خۆمان دەکەین کە لەژێر سایەی ئەم ئاڵایە بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمانمان.
داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا، بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین و خەبات بکەین بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر و بەختەوەرتر بۆ هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی لە کوردستاندا دەژین.
سوپاسی خۆڕاگریتان دەکەم و دەستخۆشیتان لێدەکەم، هەر سەرکەوتوو و سەلامت بن و ئاڵای کوردستانیش هەر بەرز و شەکاوە بێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%A8%DB%95-%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%A7%D8%AF%DB%95%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%DA%95%DB%8E%D9%88%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85%DB%8C-%DA%95%DB%86%DA%98%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%DA%B5%D8%A7-%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DB%95%DA%86%D9%88%D9%88/
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران: دەستوەردان لە خۆپێشاندانەکان هەبووە
نازم دەباغ: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشوێن ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" گوتی: ئەو گرووپانەی کە دزە دەکەنە ناو ڕێپێوانەکانەوە، بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەدا بەرن.
ناڕەزایەتییەکان لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گەیشتۆتە حەوتەمین ڕوژیی خۆیەوە، ماوەی هەفتەیەکە کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سلێمانی دەستی پێکردووە و بە وتەی سەرچاوە فەرمییەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە لە دژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە سەرەکییەکانیان لە شاری سلێمانی لە مەحکوم کردنی نەدانی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش گوتویەتی؛ گرفتی ئێمە تەنیا ماف و مووچە نییە، بەڵکوو ئێمە مافی دیکەشمان هەیە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" Radio Padio سەبارەت بە هۆیە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو گوتی: بە بڕوای من، هۆی نائاڕامیی و ناڕەزایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ قەیرانی ئابووریی و مەسەلە سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان [بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا] دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: یەکێک لە هۆیەکانی ئەم قەیرانە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕێنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەندێک مەسەلەی دیکە وەکوو گەندەڵی دەگەڕێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی چاکسازیی خۆی هەیە و بەشوێن ئەوەوەیە کە داهاتی ناوخۆ و پەرە بە هەندێک مەسەلەی چاکسازیی دیکە بدات.
دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەم ناڕەزایەتیانە، بۆ کەسانێک کە لە دژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن؛ دەرفەتێکی ڕەخساندووە، تا بۆ گەیشتن بە مەبەستە پیلانداڕێژییەکانی خۆیان، لە ڕێگای دزەکردنەوە کەسانی خۆیان بۆ ناو ڕێپێوانەکان بنێڕن. ئەمڕۆ لە باروودۆخی ئێستادا؛ ناڕازییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە دوو گرووپ دابەشدەکرێن، گرووپێک کەسانێکن کە بە شوێن مافە ڕەواکانی خۆیانەوەن؛ کە چەند مانگە مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە و پێوشوێنی مافە یاساییەکانی خۆیانن و ئەویدیکەش ئەو گرووپانەن کە لە ڕێگای دزەکردنەوە بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەوە بەرن و لەڕاستیدا بەرەو کاریی خراپ و ئاژاوەگێڕیی بەرن و نووسیگەی حیزبەکان و ناوەندە حکومییەکان دەسووتێنن؛ کە بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکرێت و بەڵگەش وەدەست کەوتووە کە دەستی دەرەکی لەم مەسەلانەدا ڕۆڵیان هەیە. جا چ دەستی دەرەکی بیانی کوردیی بێت یا خود، دەستی دەرەکی بیانی.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە: خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشوێن ئەوەوەیە کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق، ڕێککەوتن بکات و دوێنێ شاندێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کردووە و چاوەڕوانی ئەوەن کە دانووستانەکانیان بە دەرئەنجامێکی کۆتایی بگات.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات