هەرێمی کوردستان
كاردانهوهی كۆبوونهوهكانی مهسرور بارزانی له میونشن
K24- ههولێر: // سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: گرنگی و سەرکردایەتی شاندی کوردستان وایکردووە، شاندی ههرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن ناوێکی دیار بێت، شارەزایانیش پێیان وایە سەرکردە و شاندی وڵاتان بە تایبەت چاویان لە کۆبوونەوەیە لەگەڵ شاندی کوردستان.
دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی کوردستان، لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، بەراورد بە شاندی عێراق زۆر زیاترن، ئەمەش لە رووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لێکدانەوەی زۆر ھەڵدەگرێت، بەرپرس و بریاربەدەستانی جیھان، لەچاو شاندی عێراق گرینگیدانیان بە شاندی کوردستان زۆر زیاترە، بەشێوەیەک شاندە جیھانیەکان دوور لە شاندی عێراق، شاندی کوردستان دەبینن
بە رای شارەزیان ھیچ کاتێك کوردستان وەکو ھەرێمێك لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان نابیندرێت، ئەمەش وایکردووە شاند و سەرکردە جیھانیەکان، کۆنگرە و دیدارە نێودەوڵەتیەکان بە دەرفەتێك بزانن، تا لە نزیکەوە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و شاندە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
چەند ساڵێکە ھەرێمی کوردستان بەشدارێکی کارایە لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، بۆ ئەمساڵیش کە مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای کوردستان دەکات، بە ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ سەرکردە و شاندە باڵا و دیارەکانی جیھان، زیاتر لە بەشداری ساڵانی رابردوو ناوی کوردستان درەوشاوەترە.
پوختهی دیدارهكانی مهسرور بارزانی له سێیهم رۆژی كۆنفرانسی میونشن
K24- ههولێر: // لە سێیەم و کۆتا رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ ھەردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێران، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەرپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە و ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ گەراندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق باسیان لێوەکرا.
لەگەڵ محهمهد جهواد زەریف، وهزیری دهرهوهی ئێرانیش، جەخت لەسەر ھەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لەسەر بنەمای رێزگرتن و ئاستەنگەکان و ئاسایشی ناوچەکە قسەیان لێوەکراوە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ھەوڵەکانیان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوکان لە ناوچەکەدا و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.
کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە بوو.
شاندەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی زیاتر لە ٣٥ کۆبوونەوەی بینراو و نەبینراویان ھەبووە. تاکە شاندی بەشداری ٥٦ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنن، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا زۆرترین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان ھەبووە.
سەرھەڵدانەوەی داعش و ھاوکاری و ھەماھەنگی وڵاتان لەگەڵ پیشمەرگە و ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لەبواری ئابووری، سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسیەوە کرۆکی کۆبوونەوەکان بووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر: // ئێوارەی رۆژی یەکشەمە 2020/2/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای تەواوبوونی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەیشتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
لە رۆما سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لەگەڵ جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت. هەروەها لە سەردانەکەدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن و ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و خالید شوانی وەزیری هەرێم ، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان تاوتوێ دەکەن.
پاشان لە ڤاتیکان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لەگەڵ قەداسەتی پاپا کۆدەبێتەوە و باسی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیتالیا و ڤاتیکان رایگەیاند: "لەگەڵ قەداسەتی پاپا باسی گرنگی پێکەوە ژیانیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەین. شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان هەوڵی زۆریداوە بۆ بەرەپێشبردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پەیڕەوانی تەواوی ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.“
https://www.kurdistan24.net/so/news/c045bd4c-dd26-4d0c-90fe-55fd8f9695ed
نازم دەباغ: ئاڵووگۆڕیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پێش داعش گەیشتە ٥ میلیارد دۆلار/ سپاسی ئێران دەکەین
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە ئاماژە بەوەی کە؛ تا پێش پێکهێنانی داعش، پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، دەگەیشتە ٥ میلیارد دۆلار، بەڵام لە ئێستادا زۆر کەمی کردووە، ڕایگەیاند: سپاسی ئێران دەکەم بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی باڕوودۆخە سەختەکاندا هاوڕێی ئێمە بووە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، لە کۆنفڕانسی شیکردنەوەی قەیرانەکان و ڕێکارە پسپۆڕانەکانی هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق، دوای سپاس و پێزانین لە بەرپرسانی ئەم کۆنفڕانسە هیوای خواست کە بتوانن پەیوەندیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بە بەراورد لەگەڵ جاران، بەهێزتر بکرێت.
گوتیشی: بە چاولێکردن لە ڕابردوو بۆمان دەردەکەوێت پێش ساڵی ۲۰۰۰ی زایینی ئاستی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان نەدەگەیشتە ۱۰۰ میلیۆن دۆلار و تا پێش پێکهێنانی داعش، پەیوەندیی بازرگانی دەگەیشتە ٥ میلیارد دۆلار، بەڵام لە ئێستادا زۆر کەمی کردووە، بەڵام بە هەوڵی دۆستان و ڕزگاربوون لە دەستی داعش، دیسانەوە توانیمان ئاستی هەناردەکردن زیاد بکەین و هەناردەکردن ڕێژەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
دەباغ گوتیشی: بەو مەسەلانەی کە ئەمڕۆکە لە پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بوونی هەیە دەبێت ئاماژە بکرێت. ئەمڕۆکە چالاکی ئابووریی یەکێکە لە هۆکارە گرینگەکان بۆ سەقامگیری سیاسی و ئابووریی و هەروەها پێکهێنانی ژێانێکی گونجاو بۆ خەڵکی و ناتوانین گرفتەکان نەبینین. ئێمە بەڕاستی بەشوێن چارەسەرکردنی گرفتەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێڕان بووین و هەروەها لە داهاتووشدا دەبین. بازاڕی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کەرەستە و شتوومەکەکانی ئێرانییەوە توانیوییەتی ڕێگاکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، گوتی: پێویستە سەبارەت بە پەیوەندیی بازرگانی ئاماژە بە چەند خاڵ بکەم؛ مەسەلەی یەکەم پەیوەندی بە بازرگانەکان و هاتووچۆی ئەوانەوە هەیە کە پێویستە ڤیزا هەڵبگیرێت و ڤیزای فڕۆکەخانەیی هەبێت کە هەڵبەت ئێمە ڤیزامان هەڵگرتووە و پاسپۆڕتی ئێرانی پێویستی بە ڤیزا نییە، بەڵام بەداخەوە لە لایەن ئێرانەوە هاوکارییەکانی پێویست بەم کارە ئەنجام نەدراوە.
"نازم دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: مەسەلەی دووهەم دەروازە سنوورییەکانە و دەبێت بازرگانی و تیجارەت خێرا بکرێت و بازرگان ئەو ورەیە بە خۆی بدات و کاتێک لە سنوورەوە دێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە دەبێت ببینێت کە ئاسانکاریی بۆ کارەکانی کراوە. مەسەلەی سێهەم کۆنتڕۆڵە کە هەندێک یاسا و ڕێسا بوونی هەیە کە دەبێتە هۆی پێکهێنانی گرفتەکان، بەڵام بە بۆنەی ئەوەی کە ئەم یاسا و ڕێسایانە لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا هەیە ناتوانین کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەین.
دەباغ گوتیشی: دوایین مەسەلە پەیوەندیی بە ناوچەی ئازادەوە هەیە و بۆ ئەوەی کە کاڵا هاوردە ئێرانییەکان لەم ناوچەیە بەرهەمبێت و ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەسرەفی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی ۲٥ دۆنم زەویمان بۆ کۆمپانیا ئێرانی و عێراقییەکان تەرخانکردووە و پێشنیارمان کردووە کە ناوچەی ئازاد لە باشماخ بێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئێمە زیاتر پێویستیمان بە پێکهێنانی ناوچەی ئازاد لە باشماخە بەڵام ناتوانین یەک لایەنە کارێک ئەنجام بدەین و ئامادەیی ئەوەمان هەیە؛ بەڵام بە هۆی قەیڕانی دارایی و شەڕەوە کە بوونی هەیە، هەندێک گرفت هاتۆتە پێشێ و بۆچارەسەرکردنی ئەم مەسەلانە پێویستیمان بە یارمەتی دوو لایەن هەیە تاکوو بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا قەرزەکانی خۆمان بە کۆمپانیا ئێرانییەکان بدەینەوە و سپاسی ئێران دەکەم بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی باروودۆخە سەختەکاندا هاوڕێمان بووە.
لینکی هەواڵ:
https://www.farsnews.ir/news/13950520000558/تبادل-تجاری-ایران-و-کردستان-عراق-قبل-از-داعش-به-5-میلیارد-دلار-رسید-
نازم دهباغ: ئهم فیدراڵییهی ههرێمی كوردستان له تاران داڕێژراوه و حاجی قاسم دایڕشتووه
نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
خەندان- // نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە وسەبارەت بە هەواڵی سوپاسكردنی مایك پۆمپیۆ بۆ مەسرور بارزانی لە هاوكارییكرنیان بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی.
لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت نوسیویەتی،"رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ ."
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە،"ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردوەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردوەتەوە."
لە كۆتاییدا هاتوە،"داوا لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین رونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە."
دەقی رونكردنەوەكە:
رونکردنەوەیە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان ) ی ئێرانی :
هەواڵەکەی (کیهان ) هیچ بنەمایەکی راستی نیییە
رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ .
ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە.
داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە.
نووسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/6
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=84964&babet=1&relat=1024
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات