هەرێمی کوردستان
گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه پرشنگداره‌كانی مێژوو ; وتاری نازم دەباغ
نوسینی/ نازم عومه‌ر
خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد و كوردستان به قۆناغی جیاجیا و سه‌خت و دژوار‌دا تێ په‌ڕیوه، زۆرجار به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سه‌خت و خوێناوی له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد رویداوه‌و له‌دواییدا له‌رێگای گفتوگۆ و راویژ تا ئه‌و قۆناغه رۆیشتووه كه به‌ره‌و رێككه‌وتن بروات و له‌دواییدا ناحه‌زانی كورد چ ده‌ره‌كی و چ ناوخۆیی له‌باریان بردووه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوژمنایه‌تی و كۆسپانه‌ی هاتوونه‌ته پێش شۆرش و جوڵانه‌وه و خه‌باتی گه‌لی كورد كه‌له ن‌و ریزه‌كانی گه‌ل و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشدا رویداوه، زۆر كێشه و ململانێی خوێناوی كه‌وتۆته نێو ریزه‌كانی هێزه سیاسیه‌كان، گه‌لی كوردیش بۆماوه‌یه‌كی درێژ خوێن به‌ربوون له جه‌سته‌ی شۆرش و جوڵانهوهكهیداوه. له‌دواییدا به‌هۆی دڵسۆزان و په‌رۆشانی گه‌لی كورد ئاشتبوونه‌وه و ته‌بایی دروست بووه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره هاتۆته ئاراوه و گه‌لی كوردی له قۆناغی شهر و پێكدادانه‌وه گواستۆته‌وه بۆ قۆناغی ئارامی و ته‌بایی و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت دوو نمونه‌ی زیندوو له ته‌مه‌ندا بهێنمه‌وه، كهسهروهریهكهی بۆ به‌رێز مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه،
یه‌كه‌م:
به‌هۆی سه‌ختی و ناخۆشیه‌كانی شۆرشی تازه‌ی گه‌لی كورد ئهبوویهكیهتی نیشتیمانی كوردستان پشویه‌ك بدات بۆ خۆرێكخستنه‌وه و به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ساڵی 1984 گفتوگۆیه‌كی كرد به ناوبژیوانی دۆستان‌و دڵسۆزه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسدا..
به‌رێز مام جه‌لال له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده هه‌زار كه‌سیدا له نه‌ورۆزی ساڵی 1984 له ئاهه‌نگێكی پڕ شكۆ له سورداش رای گه‌یاند با هه‌موومان ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی ڕابگه‌یه‌نین یه‌ك ریز و یه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد، كه پێم وایه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ هاتنه‌كایه‌ی ته‌بایی و ئاشتی و دوایی رێككه‌وتن و دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی.
دووه‌م:
كاتێك به‌ره‌ی كوردستانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاشته‌وایی درووست بوو، قۆناغی دوایی له خۆئاماده‌كردن بۆ راپه‌رین، كه‌كه‌سانێك زۆر پێیان وابوو ده‌بێت لێ بوردنی گشتی رابگه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نگرانی چه‌كدارانی رژێم بێنه ریزی هێزی پێشمه‌رگه و به‌شداری له راپه‌ریندا بكه‌ن، لێره‌دا جارێكی تر یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و به‌رێز مام جه‌لال داوایان كرد با له بریتی لێ بوردنی گشتی با ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی بكرێت و هه‌موو به‌شدار بن، به‌م دروشمه مه‌زنه راپه‌رین سه‌ركه‌وت و هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان و لایه‌نگرانی رژێم پشتیوانی پێشمه‌رگه یان كرد، كه ئه‌مرۆ دهسكهوهتهكهی ده‌چنینه‌وه.
قۆناغی ئێستا
له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه شێوازێكی تری خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، به‌داخه‌وه نه‌كرا ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دیبهێنین و بوو به‌هۆی ئه‌م شێوه‌یه كه ئه‌مرۆكه هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه ...
هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجام درا و كورد به هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه به‌شدار بوو وه بۆته خاوه‌نی ٥٩ كورسی. وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد له‌م قۆناغه‌دا بڕوای به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هه‌یه و پابه‌ندی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه و خه‌بات و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی، وه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به یه‌كریزی و و ته‌بایی و كاری سیاسی و دپلۆماسی هه‌یه ئه‌وه‌نده به هێزی پێشمه‌رگه‌وه نیه ته‌نها بۆ پشتیوانی و پارێزگاری نه‌بێت.
چۆن ده‌بێت ئه‌م ته‌باییه و ئاشته‌واییه دروست بكه‌ین؟ ته‌نها هه‌نگاو بۆ ئاینده ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتیه و یه‌ك ریزی و یه‌ك هه‌ڵوێسته و رێ بگرین له‌هه‌موو درز و ده‌ریچه‌یه‌ك كه رێگا بۆ دوژمن خۆشده‌كات جیاوازی و ناكۆكی بخاته ناو ماڵی كورده‌وه. به داخه‌وه دوای ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ناویه‌تی به‌سه‌ردانی باره‌گای لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ناوچه‌ی سه‌وز و هه‌وڵدان بۆ ئه‌م ئاشتبوونه‌وه گشتیه‌ی ناو ماڵی كورد، هه‌ندێ ده‌نگی نه‌شاز و كادر و سیاسه‌تمه‌داری ساویلكه،كه ئاینده له‌ناو تونێلێكی ته‌سك و تاریكدا سه‌یرده‌كه‌ن و ده‌بینن، له‌هه‌موو لایه‌نه‌كاندا په‌یدابوون بۆ رێگرتن له‌و ئاراسته‌یه، لێره‌دا پێویست ده‌كات هه‌موولایه‌ك به‌خۆیاندا بچنه‌وه چ ده‌سه‌ڵات و چ ئۆپۆزسیۆن، پێم وایه به‌م لێكدانه‌وه‌یه كه چۆن ده‌بێت پێشوازی له شاندی یه‌كیه‌تی بكرێت ده‌بێت به هه‌مان شێوه بۆ ئه‌وانی تریش حساب بكرێت كه چۆن یه‌كیه‌تی سه‌ردانی ئه‌ولایه‌نانه ده‌كات كه ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و په‌لامار و ناوزراندنهیان داوه‌ته پاڵ، هه‌موومان هه‌ڵه‌مان هه‌یه ناكرێت بهههڵهیهك چ گه‌وره چ بچوك به‌درێژایی ته‌مه‌نی خه‌بات ماندوبوون و خه‌بات و دهستكهوتكان بخه‌ینه چاڵه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌پێناوی كورد و گه‌یشتن به ئامانجكان خه‌بات ده‌كه‌ین نابێت كاره گه‌وره‌كان بكرێته قوربانی ئه‌م جۆره هه‌ڵه و روداوانه، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به پاراستنی یه‌ك ریزی و ئاشته‌وایی بكه‌ین، بنه‌مایه‌ك بۆ دڵسۆزی له خوێنی شه‌هیده‌كان دیاری بكرێت، با له‌پێناو ده‌سكه‌وتی كه‌سیه‌تی و پله‌وپایه نه‌بینه تێكده‌ری هه‌وڵ و كۆشش بۆ ئاشته‌وایی گشتی و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی، نه‌وه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا جگه له دڵخۆشكردنی دوژمنان نه‌بێت ئه‌و ئاوازه هیچی تری تێدا نابینم.
سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئاشت بوونه‌وه و یه‌ك پرۆژه‌یی نیشتیمانی كار ده‌كه‌ن.
نازم دەبباغ: هەوڵێكی دیبلۆماتی هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێران و ئەمریكا
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، هەوڵێكی دیبلۆماتكارانە بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێران و ئەمریكا هەیە و مەرجەكانی ئێرانیش بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی ترەمپ و رۆحانی دەخاتەڕوو.
نازم دەبباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لە سیاسەتدا زمانی توند و زمانی ئارام هەیە، یەكێك لە زمانە ئارامەكانی ئەمریكا لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری بەرگری و بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتەیە دووپاتیان كردەوە كە لەگەڵ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی نین و لەگەڵ شەڕ نین، ئەوەش نیشانەیەكە كە هەوڵێكی دیبلۆماتكارانە هەبێت بتوانن بەزوویی كێشەكان چارەسەر بكەن.
دەبباغ روونیكردەوە هەرچەندە ئەمریكا و ئێران دەڵێن بێمەرج كۆبوونەوە دەكەن، بەڵام لەژێرەوە مەرجیان بۆ یەكدی هەیە ئەگەر بیانەوێت دانیشتنەكانیان سەركەوتوو بێت، چونكە شەڕ لەبەرژەوەندی هیچ لایەكیاندا نییە و هەموو لایەكیش رێككەوتنیان دەوێت.
سەبارەت بە مەرجی ئێران بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریكا، نوێنەری حكومەتی هەرێم وتی: "مەرجی ئێران بۆ كۆبوونەوە روونە كە پابەندبوونە بە رێككەوتننامەی (5+1) بەرنامەی ناوكی و لادانی ئابڵوقەی ئابووری و هاوكاریكردنی یەكدی، ترەمپیش تێبینی هەیە لەسەر ئەو رێككەوتنە كە پێویستی بە گرەنتی زیاترە".
شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند ئامادەیە بێمەرج لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونەوە بكات.
نێچیرڤان بارزانی: به پشتگیریى دڵسۆزان و دۆستانى گه‌لى كوردستان به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌كاندا زاڵ دەبین
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩/٧/٢٠١٨، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسولی وڵاتانی بیانی، وێستگەی کارەباییی ٤٠٠ کەیڤی لە بازیان کرایەوە.
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا ویڕای پیرۆزباییی تەواوبوونی پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى (400) كه‌یڤى له بازیان و دەستخۆشی لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆرى و كۆمپانیاى جێبه‌جێكار (پۆسكۆ)ى كۆرى بۆ بەئەنجامگەیاندنی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە، هیوای خواست پڕۆژەکە یارمەتیدەر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى كێشه‌ى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان بەگشتی و ناوچەکە بەتایبەتی. لەو بارەیەوە، سوپاسی خەڵکی ناوچەی بازیان و ئەو کەسایەتییانەی کرد کە ڕۆڵی ئەرێنییان هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار و قەرەبووکردنەوە بۆ تەواوبوونی پڕۆژەکە.
بەڕێزیان ئامادەبوونی کونسوڵی وڵاتانى لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بە نیشانەی پشتیگیریی ئەوان بۆ هەرێمی کوردستان زانی و سوپاسی تایبەتی ئاراستەی وڵاتی کۆریای باشوور کرد بەوەی کە ئەو پڕۆژەیە بەر لە دە ساڵ و لە کاتی سەردانیدا بۆ ئەو وڵاتە، لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی کۆریاوە ڕەزامەندی لەسەر نیشان دراوە و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی دیكه‌ى كاره‌با له خه‌بات دهكرێـهوه كه بڕى (300) مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ڕوونیكرده‌وه پڕۆژەی وێستگەی کارەبای ٤٠٠ کەیڤی لە بازیان بەشێکه لە تۆڕی بەرفراوانی کەرتی کارەبا کە پێشتر لەلایەن حكوومه‌تەوە پلانى بۆ دانرابوو، بەڵام بەهۆی شه‌ڕ و قه‌یرانى داراییه‌وه، کارەکانی دواکەوتبوو، هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە حكوومه‌تى هه‌رێم به پشتگیریى دڵسۆزانى گه‌لى كوردستان هه‌وڵى داوه به‌سه‌ر گرفته‌كاندا زاڵ بێت و بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان، بەتایبەتی کەرتی کارەبا کە بەهۆی کێشەی زۆر جددییەوە، لەوانە خواستى زیاتر له‌سه‌ر كاره‌با، هەروەها شەڕ و قەیرانەکان، نەتوانراوە وەک پێویست پلانەکانی حکوومەت جێبەجێ بکرێن. لەوبارهیهوه ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکوومەت کرد بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کارەبا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی کێشەکانی کەرتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان و ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە لە کەرتی کارەبادا.
بەڕێزیان، دڵنیایی دایە خەڵکی کوردستان کە دوای سەرکەوتن لە شەڕی تیرۆر و تێکشکاندنی پیلانی ناحەزان کە بە خۆڕاگریی خەڵک و گیانفیداییى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان هاتە ئاراوە، ڕۆژە سەختەکان تێپەڕ دەبن و حکوومەتیش بەپێی توانا سەرلەنوێ کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، باسی لە جێبەجێکردنی سیستمى پێوه‌رى زیره‌ك کرد بۆ كۆنترۆڵى به‌كارهێنانى وزەی كاره‌با کە ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت له ڕێكخستنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با و زیادبوونى كاژێرهكانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى بە هاووڵاتییان و لە ئەنجامدا كولتوورى ده‌سپێوه‌گرتن و ئیسرافنهكردن له به‌كارهێنانى كاره‌با، جێگەی زێده‌ڕۆیى و سه‌رپێچیكردن له به‌كارهێنانى كاره‌با لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەو ڕووەوە ڕۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بە پێویست زانی لە وشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لەسەر دوورکەوتنەوە لە زێدەڕۆیی و بەهەدەردانی کارەبا.
سەبارەت بە پڕۆژەی وێستگەی کارەبای ٤٠٠ کەیڤی لە بازیانیش، بەڕێز سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند ئه‌م پڕۆژه‌یه سوودی دەبێت بۆ هه‌موو تۆڕى كاره‌باى نیشتمانى له هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی تایبەتی هەیە بۆ ناوچەی بازیان وەک ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازی و هیوای خواست پڕۆژه‌ى دیكه‌ش له بواره‌كانى دیكه‌دا له ناوچه‌ی بازیان بکەونە واری جێبەجێکردنەوە و خەڵکی ناوچەکەشی بەهۆی مێژووی پرشنگداریانەوە لە شۆڕش و خه‌باتدا، بە شایانی كار و خزمه‌ت و پڕۆژه‌ى زیاتر وەسف کرد. هاوکات لە چوارچێوەی كاروانى ئاوه‌دانى و كار و خزمه‌تی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستاندا، جەختی لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری کردەوە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزیان، نیشتمان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بە موڵكى خه‌ڵكى كوردستان دانا و بوونی هەر جۆرە جیاكارییەکى له‌نێوان ناوچه‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كى دیكه، یان پارێزگایه‌ك و پارێزگایه‌كى دیكه‌ی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە خەڵکانێک ناکۆکیی سیاسی و ململانێ حزبییەکان بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان بەکار دێنن و هەوڵی بڵاوکردنەوەی بێ بڕوایی و بێ متمانەیی لەنێوان خەڵک و حکوومەتدا دەدەن. بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێكی ئەو کەسانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا نین و متمانه‌ى خه‌ڵكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
لەوبارهیهوه، خه‌ڵكى كوردستانی زۆر له‌وه هۆشیارتر و به‌ئاگاتر وەسف کرد کە فریوی ئه‌و گوتاره ڕه‌شه نائومێدانە بخۆن و خۆڕاگری لە بەرامبەر سەختی و قەیرانەکانی چەند ساڵی ڕابردووی بۆ ئاگایى و هۆشیاری و تێگه‌یشتنى خه‌ڵكى كوردستان بۆ دۆخه‌كه گەڕاندەوە کە وای کرد حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان به‌رگه‌ى شه‌ڕ و قه‌یرانه‌کان بگرێت و بڕوا و متمانەی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، چونکە حکوومەت دڵنیابوو لە پشتگیریی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لە وتارەکەیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە ڕێز و سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تی بۆ سەرجەم خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە كه بە هه‌ڵوێستى دڵسۆزانه و جوامێرانه‌ى نیشتمانی، ئه‌وپه‌ڕى تێگه‌یشتنیان هەبووە بۆ دۆخ و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ئەوەش وای کرد کە حکوومەت بتوانێت لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێت. هەروەها سوپاس و ڕێز و پێزانینی دەربڕی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان کە بوونە هۆکاری پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشی دانەواند بۆ شه‌هیدان و سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستیشی نارد بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شەهیدانی کوردستان.
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییی وتارەکەیدا لە ڕێوڕه‌سمى کردنەوەی وێستگەی کارەبای ٤٠٠ کەیڤی لە بازیان، سەرەڕای بە ئاسایی نیشاندانی ناكۆكى و ڕكابه‌ری لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، جەختی لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و تەباییی لایەنەکان کردەوە لەپێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان. له پرسه چارهنووسسازهكانیشدا بۆ به‌ده‌ستهێنان و زامنكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە بەغدا، پێکەوەبوون و یەکڕیزی و تەبایی بە گرنگ و پێویست لەقەڵەم دا و لەو ڕووەوە داوای لە لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کرد بە وەلانانی كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كانى نێوانیان، وه‌ك تیمێك بچنە بەغدا بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان.
له كۆتاییدا دووباره ده‌ستخۆشی له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه كرد و سوپاسی به‌ڕێز هۆشیار سیوه‌یلى كرد كه كاتێك وه‌زیری كاره‌با بووه هه‌وڵی زۆری دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه.
ئەمەش دەقی وتارەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستانە لە ڕێوڕه‌سمى کردنەوەی وێستگەی کارەبای ٤٠٠ کەیڤی لە بازیان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش..
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى (400) كه‌یڤى له بازیان. پیرۆزبایى ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه گرنگه له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م پڕۆژه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى كێشه‌ى كاره‌با له ناوچه‌كه و له هه‌رێمى كوردستان.
ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى كاره‌با، كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانیى كۆرى، كۆمپانیاى جێبه‌جێكار (پۆسكۆ)ى كۆرى، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به هه‌وڵ و هیممهتێكى زۆر، دواى چه‌ندین كێشه و گرفت و دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى شه‌ڕى تیرۆر و قه‌یرانه‌كانه‌وه، ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، له كۆتاییدا پڕۆژه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
سوپاسی تایبه‌تی وڵاتی كۆریا ده‌كه‌م كه له سه‌ردانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵ پێش ئێستام بۆ ئه‌وه‌ێ، ئێمه بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه دا، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی كۆریا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ربڕی و پڕۆژه‌ی دیكه‌ش كه په‌نا به‌خوا له كاتێكی زوودا له خه‌بات له ڕێوڕه‌سمێكدا دكه‌ینه‌وه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان.
به‌خێرهاتنی هه‌موو ئه‌و كونسولانه ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه و به‌شدارن له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا و زۆر به‌خێرێن. هاتنیان نیشانه‌ی پشتگیرییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م ڕێگه دووره‌یان بڕیوه، جارێكی دیكه به خێر بێن.
ده‌مه‌وێ سوپاسێكى تایبه‌تى خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزانه بكه‌م كه ئه‌مڕۆ ته‌شریفیان هێناوه و لێره ئاماده بوون و ڕۆڵیكى زۆر ئه‌رێنییان هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى چه‌ندین كێشه و گرفتى كۆمه‌ڵایه‌تیى زه‌وى و زار و قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه. دووباره سوپاس، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م و وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه پێزانینێكی زۆرمان هه‌یه بۆ ڕۆڵی ئێوه و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و پشتگیرییه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش مایه‌وه په‌نا به خوا له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێگومان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێكه له تۆڕێكى فراوانى ستراتیژى له كه‌رتى كاره‌بادا كه حكوومه‌ت پێشتر پلانى بۆ داناوه، به‌ڵام وه‌ك كار و پڕۆژه‌ى دیكه، به‌هۆى شه‌ڕ و قه‌یرانى داراییه‌وه دوا كه‌وت. ڕاسته شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان كاریگه‌ریى زۆر خراپیان له هه‌موو كه‌رته‌كانى ژیان كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به پشتگیریى خه‌ڵكى دڵسۆز و دۆستانى گه‌لى كوردستان هه‌وڵى داوه به‌سه‌ر قه‌یران و گرفته‌كاندا زاڵ بێت و هێنده‌ى كراوه له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بووه.
به‌ڵێ، ئێمه ده‌زانین له كه‌رتى كاره‌بادا كێشه‌ى جددى هه‌یه، نه‌توانراوه وه‌ك پێویست به‌رنامه و پلانه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى ژیان، فراوانبوونى شار و شارۆچكه‌كان، بازاڕ و مۆڵ، ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ى دێهاته‌كان، به‌رده‌وام خواستى زیاترى له‌سه‌ر كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان دروست كردووه. له كاتێكدا شه‌ڕ و قهیرانهكانیش به‌رۆكى گرتبووین، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن كه حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست، به‌رنامه و پلانه‌كانى جێبه‌جێ بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان توانى به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت. خه‌رجییه‌كى زۆرى له كه‌رتى كاره‌بادا كرد. له هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانى دیكه‌ش كه‌رتى تایبه‌تى هانداوه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن و پڕۆژه‌ى گه‌وره له‌و كه‌رته‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێستاش كه به خۆڕاگریى خه‌ڵك و به گیانفیداییى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له شه‌ڕى تیرۆر و پیلانى ناحه‌زاندا سه‌ركه‌وتین، خه‌ریكه ڕۆژه سه‌خته‌كان تێده‌په‌ڕن. حكوومه‌ت به‌پێى تواناكانى به‌رده‌ستى له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌نگاو ده‌نێت و سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان ده‌كاته‌وه. بێگومان له بوارى كاره‌باشدا، هه‌ڵنانى هه‌نگاوى گه‌وره و بچووكمان پێویسته. ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌یه. هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى كاره‌با له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان و پلانى حكوومه‌تدا بۆ چاككردنى دۆخى كاره‌با، وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یه‌نراوه، حكوومه‌ت سیستمى پێوه‌رى زیره‌ك جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌و سیستمه كۆنترۆڵى به‌كارهێنانى كاره‌با ده‌كات و ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى ده‌بێت له ڕێكخستنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با و زیادبوونى كاژێرهكانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى بۆ هاووڵاتیان.
بێجگه له‌مه، ئه‌م سیستمه لایه‌نێكى كولتووریى زۆر گرنگى هه‌یه. كولتوورێكى خرابى ناشارستانى لاده‌بات كه زێده‌ڕۆیى و سهرپێچیكردنه له به‌كارهێنانى كاره‌بادا. له جیاتى ئه‌و، كولتوورێكى تازه‌ى باش جێگیر ده‌كات. كولتوورى ده‌سپێوه‌گرتن و ئیسرافنهكردن له به‌كارهێنانى كاره‌با كه به ڕاستی له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌و كولتووره زۆر پێویسته و من لێره‌وه داوا ده‌كه‌م له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن یارمه‌تیی ئێمه بده‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له به‌هه‌ده‌ردان و زێده‌رۆیی له كاره‌بادا. ئه‌م سیستمه هه‌مووان هان ده‌دات ته‌نیا هێنده‌ى پێویسته، ته‌نیا له كات و شوێنى پێویست كاره‌با به‌كار بهێنن، نه‌ك زیاتر.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ئه‌م پڕۆژه‌یه له بازیان بۆ هه‌موو تۆڕى كاره‌باى نیشتمانى له هه‌رێمى كوردستان سوودى هه‌یه، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كه‌ش كه ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازییه، سوودێكى تایبه‌تى هه‌یه و پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان ده‌توانن ئاسانتر سوودى لێوه‌ربگرن. وه‌ك له پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تدا هه‌یه، هیوادارین پڕۆژه‌ى دیكه‌ش له بواره‌كانى دیكه‌دا له‌م ناوچه‌یه بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن.
بازیان و خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رى، كه هه‌میشه ناوچه‌ى شۆڕش و خه‌بات بووه و خاوه‌ن مێژوویه‌كى پرشنگداره، بێگومان شایانى كار و خزمه‌ت و پڕۆژه‌ى زیاترن. حكوومه‌ت له كاروانى ئاوه‌دانى و كار و خزمه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌بێ جیاوازى كار بۆ هه‌موو ناوچه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و به یه‌ك چاو هه‌موو ناوچه‌كان ده‌بینێت. وه‌ك یه‌ك له هه‌موو ناوچه‌كان خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كات و كار و پڕۆژه ئه‌نجام ده‌دات.
حكوومه‌ت هه‌رگیز جیاوازى له‌نێوان ناوچه‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كى دیكه، پارێزگایه‌ك و پارێزگایه‌كى دیكه‌دا نه‌كردووه. ناكۆكیى سیاسى و ململانێى حیزبى، هه‌ندێ جار وایكردووه خه‌ڵكێك بۆ مه‌رامى سیاسى، نابه‌رپرسانه وێنه‌یه‌كى وا دروست بكه‌ن و وا نیشان بده‌ن كه گوایه حكوومه‌ت جیاوازى له‌نێوان ناوچه و پارێزگاكاندا ده‌كات. خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌موو شتێك ده‌قۆزنه‌وه و به‌كارده‌هێنن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له حكوومه‌ت و حوكمڕانیى خۆیى، بێ متمانه و بێ بڕوا بكه‌ن.
به‌رده‌وام خه‌ریكى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو شتێكن، له‌به‌ر هیچ شتێك نا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا نین و متمانه‌ى خه‌ڵكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌مه ده‌ردێكى كوشنده‌یه بڵاوده‌كرێته‌وه، چونكه نیشتمان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان، موڵكى خه‌ڵكى كوردستانن، هى حیزبێك و لایه‌نێك نین. ڕاسته هه‌ڵه و كه‌موكوڕى هه‌یه، كێشه و گرفت هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو شتێكى ئه‌م وڵاته تابلۆیه‌كى ڕه‌ش نییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ندێك جار وێنا ده‌كرێت.
خه‌ڵكى كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتر و به‌ئاگاتره گوێ بۆ ئه‌و گوتاره ڕه‌شه نائومێده ڕادێرن. ئاگایى و هۆشیاریى خه‌ڵكى كوردستان بوو كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو واى كرد حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رگه‌ى هه‌موو سه‌ختى و كێشه و قه‌یرانه‌كان بگرێت و بڕوا و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، چونكه دڵنیا بوو كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ئه‌م حكوومه‌ته ده‌كه‌ن.
لێره‌دا، جارێكى دیكه ده‌مه‌وێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت، بۆ ته‌واوى خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه كه هه‌ڵوێستێكى دڵسۆزانه و جوامێرانه‌ى نیشتمانی‌یان نیشان داوه و ئه‌وپه‌ڕى تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخ و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه كه وای كرد ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.
سوپاس و ڕێز و پێ‌زانین بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆبه‌خشان، كه به گیان و خوێنى خۆیان، به‌رگرییان كرد و ده‌سكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان پاراست. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین و سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستى بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
كوردستانییانى خۆشه‌ویست..
به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى، ئه‌وه ده‌خوازێت كه یه‌كڕیز و ته‌با بین. زۆر ئاسایى یه لایه‌نه سیاسییه‌كان، ناكۆكى و ڕكابه‌رییان هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى، بۆ به‌ده‌ستهێنان و زامنكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ له به‌غدا و له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا پێكه‌وه بین، یه‌كڕیز بین، ته‌با بین و به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه هه‌وڵ بده‌ین. لێره‌دا دووباره داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كانى نێوانیان به‌لاوه بنێن و وه‌ك تیمێك، به یه‌ك به‌رنامه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى كوردستان بچنه به‌غدا.
له كۆتاییدا دووباره ده‌ستخۆشى له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، هیوادارم بۆ دانانى به‌ردى بناغه و كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى دیكه له‌م ناوچه‌یه و له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌ك بگه‌ینه‌وه.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا سوپاسی كاك هۆشیار سیوه‌یلی بكه‌م كه ئه‌وكات وه‌زیر بوو و له‌م ڕێوڕه‌سمه‌شدا دیاره بانهێشت كراوه. سوپاسی ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌و كات زۆر هه‌وڵی دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژانه، ده‌مه‌وێت پێی بڵێم كه ڕێز و پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامی داون.
ڕۆژێكى خۆش بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم، هه‌موولایه‌كتان به خێر بێن.
زۆر سوپاس.
نازم دەباغ: تورکیا هێرشکردنی پ.ک.ک بۆ ناوچە سنوورییەکانی کردۆتە ئامرازێک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ناو خاکی عێراقدا
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: سوپای تورکیا لە ڕێکەوتنەکانی سەردەمی حکوومەتی سەدام بۆ دەستدرێژی کردنە سەر خاکی عێراق بە شێوەیەکی خراپ کەڵک وەردەگرێت.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا ـ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی نێوان هێزی پ.ک.ک و سوپای تورکیا. دوای جمووجۆڵەکانی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا و کۆنترۆڵکردنی ناوچە گرینگەکان لە باکووری ئەم وڵاتە، بەرپرسە نیزامی و سیاسییەکانی ئەنکارا هەوکات لەگەڵ پرۆپاگاندای هەڵبژاردنەکان، لە تەپڵی درێژە پێدان بە شەڕ لەگەڵ پ.ک.ک و ئەم ڕێکخراوەیەیاندا لە دەرەوە سنوورەکانی خۆیان بە تایبەت لە عێراق و لەم پێناوەدا راپۆڕتەکانی دەزگاکانی راگەیاندن و وتەی بەرپرسانی تورک هەواڵیان لە چوونەناوەی سوپای تورکیا بە درێژایی 30 کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.
نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" لەمبارەیەوە گوتی: بوونی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و لە ناو خاکی عێراق بابەتێکی نوێی نییە. لە سەردەمی حکوومەتی سەدامدا ڕێکەوتنەکان بوونی هەبوو کە لە هەر باروودۆخێکدا ئەگەر تورکیا پێویستی بەوە هەبوو تاکوو سوپای خۆی ڕەوانەی خاکی عێراق بکات، ئەم کردەوەیە ئەنجامبدات. بەداخەوە سوپای عێراق لەم بوارەدا هیچ کردەوەیەکی ئەنجامنەداوە و تەنیا هەنگاوەکانی سوپای تورکیای بۆ ناو خاکی عێراقی مەحکووم کردووە.
گوتیشی: بەگشتیی، بوونی سوپای تورکیا بە هۆی رێگەگرتن لە چالاکییەکانی پارتی کریکارانی کوردستان (پ.ک.ک) بووە، بەڵام لە مێژوودا تا ئێستا زیاتر لە 28 یا 29 جار سوپای تورکیا لە ڕێگای ئەو پایەگایانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیەتی هێرشی کردۆتە سەر پ.ک.ک کە لە زۆربەیاندا سوپای تورکیا شکستی خواردووە و پاشەکشێی کردووە و نەیتوانیوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی خاک عێراقدا بسەپێنێت.
نازم دەباغ" سەبارەت بەوەی کە "ئایا تورکیا مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سەربازی بەربڵاوی لە ناوچەکەدا نییە؟" گوتی: تورکیا نایەتە ناوچەیەکە بە بێ دەسەڵاتدارییەوە کە بیەوێت مانۆڕی تێدابدات. ئەوان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنانەی کە لە ڕابردوودا بوویانە دەیان جار لەو هەلوومەرجەی کە بۆیان ڕەخساوە بە شێوەیەکی خراپ کەڵکیان وەرگرتووە و هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و چەند ناوچەیەکیان بۆ ماوەیەک داگیرکردووە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە باروودۆخی سەقامگیری و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا گوتی: بە پێی وتەی هەندێک لە سەرچاوەکان سەبارەت بەوەی کە هەرێمی کوردستان ئاسایش و ئارامی تێدا سەقامگیرنییە، بە پێچەوانەوە ناوچەکە زۆر ئارام و سەقامگیرە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی سنووری بە هۆی بوونی هێزەکانی پ.ک.ک و بۆردوومانی ئەم ناوچانە لە لایەن تورکیاوە، ئێمە کوژرا و بریندارمان داوە و باغ و زەوی و زاری کوردەکان سووتاون و ئاژەڵ و مەڕووماڵاتیش لەناوچوون. وادیارە کە ئۆپڕاسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاگاداریی حکوومەتی عێراق ئەنجامدەدرێت و تەنانەت بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لە بوونی ئەم جۆرە ئۆپڕاسیۆنانە ئاگادارنین. تا ئێستا جمووجۆڵ و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی ئەوان لەگەڵ حکوومەتی سەردەمی سەدامدا بووە.
گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا چەندین جار بە توندی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەم جۆرە ڕێکەوتنانە دەربڕیوە. و گوتوویەتی کە نابێت هێچ هێزێک لە هەرێمەوە دژی وڵاتانی دراوسێ ببێتە مایەی نائارامی و ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجامبدرێت، بەڵام تورکیا بە هێرشکردنی هێزەکانی پ.ک.ک بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ناڕازییە و ئەوەی کردۆتە ئامرازێک بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.
لینکی هەواڵ:
http://www.ana.ir/news/400736
نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر، به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
دوای ده‌نگدان، به‌ڕێزیان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگیی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان له عێراق و هه‌موو گه‌لانی عێراق، مێژووییه و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتییه كه له ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
هیوادارین خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی هه‌موویان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن كه ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگه. بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرنگه و هیوادارم له‌م ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده له هه‌ولێر ئێستا بارانیشه، به‌ڵام من هیوادارم ئه‌مه نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ن نه‌یێته ده‌نگدان و هیوادارم هه‌موولایه‌ك بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه بۆ ئایندهی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنی گرنگن. هیوادارم بۆ هه‌موو عێراق به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه.
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێزیان گوتی: سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین قه‌واره سیاسییه‌كان له عێراق چه‌ند كورسی ده‌هێنن كه ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه و هه‌ر لایه‌نێك له عێراق به‌بێ هاوپه‌یمانی ناتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت. ئه‌مه ڕوونه و پێمان وا نییه پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا بێت، چونكه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دروست بووه و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد پێویسته ڕه‌چاوی پرسی ته‌وافق بكرێت و به بڕوای ئێمه بێ ته‌وافق ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی داهاتوو بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه تا ئێستا هه‌ن، به‌ڕێزیان ئئاشكرای كرد "ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هه‌م بۆ به‌غدا و هه‌م بۆ ئێمه ئه‌زموونێك بوو، هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه بووبێته هۆكار هه‌ردوولا به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و ماوه‌ی 12 ساڵه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوای ئه‌م قۆناغه كه قۆناغێكی ته‌واو نوێیه له عێراقدا و دوای تێشكشانی تیرۆرستانی داعشه، پێویسته زیاتر گرنگی به پرسی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بدرێت و گرنگی به پرسی ئابووری له‌م وڵاته‌دا بدرێت كه چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه پێویست ده‌كات سهقامگیریهكی سیاسی له‌م وڵاته‌دا دروست ببێت.
بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باوه‌ڕه‌دا نین ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه دروست ده‌بێت كه ئه‌وه مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی دیكه‌یه، بۆیه هیوادارین ئه‌م چه‌ند ساڵه بۆ هه‌موو لایه‌كمان وانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دابنیشین و كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌و سیستمه نوێیه‌ی كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ به‌ڕێوه ده‌چێت و خاویی سیسته‌مه‌كه و پێگه‌ی كورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌م سیستمه، سیستمێكی نوێیه و له‌وانه‌یه فێربوونی به‌كارهێنانی ئاسان نه‌بێت و خۆشم یه‌كێك له‌وانه بووم، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌ڵێن ئه‌و سیستمه وردتره و هیوادارم به‌و شێوه‌یه بێت و یه‌كه‌مجاره له عێراقدا تاقی ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بینیمان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌موو كه‌سێك نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن كه سیستمه‌كه زۆر به هێواشی به‌ڕیوه چووه. هیوا ده‌خوازین كه گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و پرسه بدات و مافی هاووڵاتیان كه مافی خۆیانه بچنه ده‌نگدان، هه‌موو ڕێكارێك بگرنه به‌ر تاكو ئه‌و مافه‌ی خه‌ڵك نه‌فه‌وتێت.
كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا پۆست نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی گه‌لی كوردستانه، ئه‌و كێشانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا كێشه‌ی ماده‌ی 140، چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته، ئه‌مانه ئه‌و كێشه جددیانهن كه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایان بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك به‌شێك له عێراق و هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراقدا، بێگومان مافی خۆمانه هه‌ندێك پۆستمان هه‌بێت، له‌مانه‌ش پۆستی سیادی كه سهركۆمار یه‌كێك له‌و پۆستانه‌یه. به بۆچوونی ئێمه یه‌كێك له‌و پۆستانه ده‌بێت به كورد بدرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هیوادارم له ناوخۆماندا یه‌كگرتوو بین بۆ هه‌موو شتێك و ئه‌مه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمانه، ئه‌گه‌رنا زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به له‌ده‌ستدانی ده‌نگه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڕێزیان گوتی: به ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات و ئێستا زووه بڵێین كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت و دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دیار ده‌بێت. ئێمه كورسی له‌و ناوچانه بهێنین یان نا، ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی كێشه‌له‌سه‌رن و ناوه‌كه‌یان دیاره كه كێشه‌یان له‌سه‌ره. نه ئێمه ده‌توانین ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان له‌و شوێنانه‌دا هه‌بێت و نه به‌غدا. ئه‌مه پێویسی به‌وه‌یه دابنیشین و به‌پێی ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه.
ده‌رباره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی كوردی له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد: ئێمه پشتئه‌ستوورین به‌و ده‌نگانه‌ی گه‌لی كوردستان كه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان پێی دیاره‌ی ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق. تا ئێمه له‌و وڵاته‌دا بین كه پێی ده‌ڵێن عێراق، پێویست ده‌كات به‌شدارییه‌كی كارا و جددیمان هه‌بێت له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا لایه‌نه‌كان كردیانه سه‌ر یه‌كتری، دوای ئه‌مڕۆ قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه، ئه‌م قۆناغه به‌تایبه‌تی له كوردستاندا وا ده‌خوازێت به‌په‌له هه‌موو لایه‌نه‌كان بێ جیاوازی دابنیشین و ستراتیژیه‌تێك دابڕ‌ێژین بۆ چۆنیه‌تیی كاركردنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر نا به په‌رته‌وازه‌یی بچینه به‌غدا و هه‌ریه‌ك به دوو كورسی، یان چوار كورسی، یان چه‌ند كورسیه‌ك بێت، ناتوانین ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌نجا تا شه‌ست و شه‌ست و پێنج كه‌متر یان زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه یه‌كگرتوو بن ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆریان هه‌بێت له به‌غدا، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بن وه‌ك كوتله‌یه‌ك له‌وێ، بێگومان ناتوانن هیچ شێتك له‌سه‌ر ئه‌و شتانه زیاد بكه‌ن كه تا ئیستا له به‌غدا هه‌بووه. من له قسه‌كانی خۆم له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێمه ئاماده‌ین به‌په‌له ئه‌و دانیشتنه ئه‌نجام بده‌ین بێ ئه‌وه‌ی ده‌فته‌ری كۆن هه‌ڵده‌ینه‌وه كه چی كراوه و كێ چی كردووه، ئاماده‌ین به‌و شێوه‌یه ده‌ستپێبكه‌ین و هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە بەشداریی کورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراقی تازەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کرد، بەو هیوایەی بتوانن بەشدار بن لە بنیادنانەوەی وڵات، لەکاتێکدا کورد خاوەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو و هەموو شتێکی خۆیان هەبوو، هەرچەند ئەندام نەبوون لە یووئێن.
لەوبارەیەوە گوتی: بەو هیوایە گەڕاینەوە بۆ عێراق کە عێراقێکی نوێیە. دوای نووسینەوەی دەستوور پێمان وابوو قۆناغێکی نوێ لەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە بۆ هەموو پێکهاتەکان، نەک تەنیا بۆ کورد.
به‌ڕێز سەرۆک وەزیران نیگەران بوو لەوەی ڕەوشەکە وادەرنەچوو کە خەڵکی کوردستان دەیویست. دەربارەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقیش، ئاماژەی بەو کەسانە کرد کە لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنیان بە کورد دابوو لەگەڵ جەختکردنەوەی وڵاتانی دەرەوە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور.
به‌ڕێزیان خواستی کوردستانی دووپات کردەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا داوای خەڵکی کوردستان جێبەجێکردنی دەستوور بووە وەک ئەوەی کە هەیە. بەڕێزیان ئەوەی بە ئەزموونێک بۆ هەولێر و بەغدا لەقەڵەم دا بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەو ئەزمەوونە ببینن و بە عەقڵێکی کراوە باس لەوە بکەن کە کێشەکان لە چوارچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن. هه‌روه‌ها گوتى: ئێمە بەو هیوایە بەشداریمان کردووە و دەمانەوێ زۆر بە جددی بەشدار بین لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا و بتوانین کێشەکانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بۆ بەشداریی چالاک‌تر له ده‌نگدان، گوتی: بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بەشدارییەکی کارا بکەن و بچن بەرەو سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن. دەنگدان بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر گرنگە و نابێ ئەو دەرفەتە بۆ کەس لەدەست بدەین و دوودڵ بین، ئەوە بۆ خۆمانە دەکەین.
بەڕێزیان سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەسەر پێکهاتەی داهاتووی حکوومەتی عێراق، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ حکوومەتی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق بێت و هەندێ شتی بنەڕەتی هەیە دەبێ ڕەچاو بکرێت. ئەوەشی گوت کە لە دەستووری عێراقدا کورد و عەرەب وەک شەریک و هاوبەش لەم وڵاتەدا پێناسە کراوە، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم وڵاتەیە و دەبێ ڕه‌چاو بکرێت و لایەنەکانی دیکەش دەبێ ڕه‌چاو بکرێن. بۆیە بە پێویستی زانی دیسانەوە تەوافوقێک هەبێ لە شێوەی پێکهاتەی حکوومەتی ئایندە لە بەغدا.
ده‌رباره‌ى سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیش، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شه‌خس مامەڵە بکات، بۆیە گوتی: ئێمە بەپێی بەرنامە لەگەڵیان ڕێکدەکەوین، لەم هەڵبژاردنەشدا کەس ناتوانێ بە تەنیا ئەو ژمارە کورسییانە بهێنێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە ناچار دەبێ لەگەڵ لایەنی دیکە ڕێککەوتن بکات.
لەوبارەیەوە گوتى: ئێمە وەک کورد داواکارییەکانمان بخەینە بەر دەستی ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی لەگەڵ بکەین لەسەر بنەمای بەرنامەیەک، نەک لەسەر بنەمای شەخش کە کێ دەبێ، چونکە شەخس دێ و دەڕوا و ئەم وڵاتە دەمێنێ، پێویستە ئەوە بەپێی بەرنامەیەک بێت.
به‌ڕێزیان هیوای خواست ئەمجارەیان کورد بەپێی بەرنامەیەک و وادەیەکی دیاریکراو بتوانێ کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات و ئەوەی بە قازانجی هەموو عێراق دانا و پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە بەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، عێراق ناتوانێ سەقامگیری تێدا هەبێت، لەبەر ئەوە لە جیاتی ئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتر بکەین و سوور بین کە مافی یەکتر نەدەین، باشتر وایە دابنیشین و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین.
سەبارەت بەوەی کە ئایا دوای هاتنەسەرکاری حکوومەتی تازە لە عێراق، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەتایبەت لەسەر پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک خۆی دەمێنێ و بەردەوام دەبێت؟ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، وەک ئەوەی کە هەیە. لەگەڵ سەرۆک وەزیران چۆن ڕێککەوتنمان کردووە، بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ دەبێت
نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پەرلەمان پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكات
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (چارشهمبوا سۆر)ی ئێزدییانه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له ئێزدیانی كوردستان و هه‌موو جیهان كرد و گوتی "هه‌روه‌ك هون دزانن سبه جه‌ژنا هه‌ڤوه‌لاتیێن یێن مه یێن ئێزدییه، جه‌ژنا چارشه‌مبیا سۆر، ئه‌ز ب ڤێ ههلكهتنێ لێرهڤه ب ناڤێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ و ئه‌نجومه‌نێ وه‌زیران گه‌رمترین پیرۆزباهیێ ل هه‌می هه‌ڤوه‌لاتیێن مه یێن ئێزدی ل كوردستانێ و دهرهڤهی كوردستانێ و سه‌رتاسه‌ری جیهانێ دكه‌م و جه‌ژنا وان پیرۆز دكه‌ین، هیڤیدارین جه‌ژنا وان ب خێر و خۆشی و سه‌رفه‌رازی بۆ وان ڤه‌گه‌ڕیت و پیرۆزباهیێ لێ دكه‌ین".
دواتر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاسایی بوو، ئه‌و بابه‌تانه‌ی تیایدا باس كران زیاتر له‌سه‌ر پرسی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی زیاده‌ڕۆیی به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر موڵك و ماڵی حكوومه‌ت بوو كه ئه‌مه‌ش پێویستی به پڕۆژه‌یاسایه‌ك هه‌یه و هیوادارین له‌م نزیكانه‌دا بتوانین بۆ په‌رله‌مانی بنێرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته، ئه‌مه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان بوو. له ته‌ورێكی دیكه‌دا هه‌روه‌ك ئاگادارن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكردووه، له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هیوادارین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێك‌وپێك و دوور له توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، بانگه‌شه له شوێنی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر زۆر گرنگه ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانی كوردستان پارێزراو بێت، له كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه كرده‌وه و هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو عێراق دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌مووشی مانگێكه و ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین بزانین دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به تاپۆكردنی خانووه بێتاپۆكان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زێده‌ڕۆییه‌كان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سه‌ر درا و ده‌چێته په‌رله‌مان، ڕێكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه داناوه. مه‌سه‌له‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كان دوو سێ به‌شه كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و سهخهرییهكان پێكدێت، پڕۆژه یاسای حكوومه‌ت ڕێگه‌چاره‌ی بۆ ئه‌مانه داناوه و له‌وانه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی به زێده‌ڕۆیی له ناوه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی دروستكراون و ڕێكاریان بۆ دیاری كراوه تاكو تاپۆ بكرێن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕێكارێك دانراوه تاكو سنوورێك بۆ ئه‌و زێده‌ڕۆییانه دابنرێت كه له‌مه‌ودوا ده‌كرێن و بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جدییه كه ڕێگه به‌و زێده‌ڕۆییانه نادات".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی سه‌ردانی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ڕێزیان گوتی "هه‌ر له ڕاگه‌یاندن گوێم لێ بووه كه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و هیچ شتێكی فه‌رمی له‌نێوان ئێمه و به‌غدا تاكو شاندێكمان سه‌ردانی به‌غدا بكات نییه، ئه‌و دانوستانه‌ى له‌نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، بۆیه زۆر ئاسایییه شاندی ئێمه بڕوات و شاندی ئه‌وان بێته ئێره، به‌ڵام ئێستا هیچ واده‌یه‌ك نییه بۆ ناردنی شاندێك به‌ره‌و به‌غدا".
ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامیی هاتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بڕدرێت، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناردوویه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بێت و پێمان وانییه كێشه له‌م بابه‌ته‌دا دروست ببێت".
دواتر سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی پاسه‌وانانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازی حكوومه‌ت كه له په‌رله‌مانی كوردستانه، تا دوای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ناكرێت، به‌رێزیان ڕایگه‌یاند "كێشه‌یه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر مووچه‌ی پاسه‌وانه‌كان، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ده‌رباره‌ی پرسیاری دووه‌میش ئێمه یاسای چاكسازیمان ناردۆته په‌رله‌مان تاكو په‌سه‌ند بكرێت، یاساكه هه‌نگاوێكی یه‌كجار زۆر گرنگه بۆ چاكسازی له وڵاتی ئێمه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت داوا ده‌كه‌ین له په‌رله‌مان، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاسایه به زووترین كات ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت و تا ئێستاش به‌و هیوایه‌ین كه ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت، واته له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت و ده‌بێته یاسا".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و هه‌وڵی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراق بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقدا بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ركووك، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانیی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، گفتوگۆ له‌نێوان ئێمه و ئه‌نقه‌ره هه‌یه و به‌و هیوایه‌ین بتوانین ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ین. سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌میش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ دانوستان و شتێك له‌نێوان ئێمه و ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و سنوورانه، نییه. بێگومان ئێمه نیگه‌رانین له تێكچوونی ڕه‌وشی ئه‌منی له‌و سنوورانه و زانیاریشمان هه‌یه و پشتگیریش له جێگیربوونی ئه‌من و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا له دابینكردنی ئه‌من و ئاسایشی هاووڵاتیان له‌و سنوورانه ده‌كه‌ین و له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی پێویست بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی".
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ناوچە جێناکۆکەکان و مەترسیی لەدەستدانی دەنگەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، گوتی: "لە هەڵبژاردن هەموو شتێک قابیلە، ئەوە نییە کە بڵێین لەسەدا سەد هەموو کورسییەکان بەدەست دێنینەوە یان نا، دیار نییە. ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەیە، حزبەکانی دیکە بارەگایان هەیە لە کەرکووک و شوێنەکانی دیکە، بەڵام ئەو ده‌رفه‌ته بە پارتی نەدراوە نە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو شوێنانە بکات و نە بارەگاشیان هەبێت، یەکێک لەو هۆکارانەی کە زۆر بەداخەوە بووە هۆی ئەوەی پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە کەرکووکیش بکات، مەسەلەی ئەمنی بوو. ئەوە هەڵبژاردن مەعلوومی دەکات، بۆیە هێشتا زووە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین."
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا و هێرشی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر چەند ئامانجێکی سەربازی لە سووریا ڕوون کردەوە و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند "هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان بەگشتی لەو بابەتەدا ڕوونە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان گەورەترین قوربانیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایین، دوێنێ یادی کیمیابارانکردنی شێخ وەسانان بووە، پێشتریش هەڵەبجە و بادینان و شوێنەکانی دیکە بووە. ئێمە میللەتێکین باشتر لە هەموو میللەتێک لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تێدەگەین، هەر هەنگاوێک ببێتە هۆکاری ئەوەی وڵاتان چەکی کیمیایی بەکار نەهێنن، یان هەر لایەنێک، ئێمە وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری دەکەین و بەو هیوایەین کە سنوورێک دابنرێت و بە هیچ شێوەیەک چەکی کیمیایی لە ناوچەکە بەکار نەهێنرێت، چونکە وەکوو باسم كرد گەورەترین قوربانیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، گەلی کوردستانی عێراقە."
سەبارەت بە دابەشکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر هاووڵاتییاندا، بەڕێز سەرۆک وەزیران، گوتی "نازانم بە دیاریکراوی ئەم مانگە دابەشکردنەکە دەکرێت یان نا، بەڵام ئێمە پلانمان هه‌یه پارچە زەویی نیشته‌جێبوون دابەش بکەین، بەڵام هێشتا ڕێکنەکەوتووین لەسەر میكانیزم، بۆ کێ و بە چ شێوەیەک ئەوانە دابەش بکرێت؟."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو کاندیدە کوردانەی کە لەسەر لیستەکانی دیکەی عێراق خۆیان بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵاوتووە و کاریگەرییان لەسەر گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان و دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی "هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، هەر قەوارەیەکی سیاسی و هەر حزبێکی سیاسیی عێراقی دەتوانێ کاندیدی هەبێت لە کوردستان و حزبە کوردستانییەکانیش بێگومان دەتوانن لیستیان هەبێت لە بەسرە و بەغدا و شوێنەکانی دیکەی عێراقیش، بەڵام ئەگەر مەبەست ئەوەیە کە ئەو بابەتە جێی نیگەرانیی ئێمەیە، نەخێر جێی نیگەرانیی ئێمە نییە."
بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ چەند مانگ پێشتر، بارودۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستانی بە باشتر وەسف کرد و ڕایگەیاند "ڕەوشەکە بە شێوەیەکی گشتی باشترە، دەبێ قیاسی دۆخى ئێستا بکەین لەگەڵ دوو مانگ و سێ مانگ بەر لەئێستا، ئەگەر بە شێوەیەکی گشتی سەیری بکەین، ئێمە هەنگاوەکانمان بەرەو پێشەوەیە نەک بەرەو دواوە. هەموو شتێک بە دڵی ئێمە نییە، بەڵام پێمان وایە، لەسەر هێڵێكى ڕاست بەرەو پێشەوە دەچین، نەک بەرەو پاشەوە."
سەبارەت بە هەواڵێک لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێز سه‌رۆك وه‌زیران گوتی "خۆشحاڵین بە دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی نێوان تاران و هەولێر و سلێمانی، ئەوە شتێکی باشە و خۆشحاڵین بەو هەنگاوە. پەیوەندیی لەنێوان ئێمە و تاران باشە، بە شێوەیەکی گشتی، پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشە."
دەربارەی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە و دیداریان لەگەڵ به‌ڕێز سەرکۆماری توركیا، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "چوونی وەزیری پلاندانان لە چوارچێوەی ئەو بانگهێشته‌دا هات کە وەزیری ئابووریی تورکیا بۆ وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستانی ناردبوو. لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەشدا دیارە دەرفەتێک هەبووە لەگەڵ جەنابی سەرۆک کۆمار قسەیەکیان کردووە، ئێمە خۆشحاڵین بەوە، بێگومان چاوەڕێی هەنگاوی دیکەشین بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ئاسایی ببێتەوە کە تا ئێستاش بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. تورکیا وڵاتێکی گرنگە بۆ ئێمە و هەمیشە هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوە بووە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا هەبێت."
ئەنجامی بەدواداچوونی پەرلەمان بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی حکوومەت، دوایین بەشی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەریمی کوردستان بوو، بەڕێزیان لەو بارەیەوە دووپاتی کردەوە "پیش‌تر زۆرێک لەو شتانە بە یاسا ڕێکخراون، بۆیە ئێستاش به‌دڵنیاییه‌وه دەبێ پەرلەمان بڕیاریان لەسەر بدات، پلانی (ئەی) و (بی) نییە، پلانەکە ئەوەیە کە دەبێ پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات، ئەمە پڕۆژەیەکی چاکسازییە و لە خزمەتی هەرێمی کوردستاندایە، ئێمە وای بۆدەچین. له‌وانه‌یه هەندێ خەڵک زەرەرمەند بن، بەڵام به دڵنیایییه‌وه، لە قازانجی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندایە و پێم وایە پەرلەمانتارە بەڕێزەکانیش هەر بەو چاوە سەیری ئەو یاسایە دەکەن و هیوادارین ئەوە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات