هەرێمی کوردستان
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "فرهیختگان" هه‌لومه‌رج بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی ئاماده نییه
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "فرهیختگان" سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستانی عێراق ده‌ڵێت که ئه‌م ناوچه هێشتا سووره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی.
نازم ده‌باغ رایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان به هۆی بارودۆخی سیاسی نه‌گونجاو، ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووتر ببنه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ره‌ڕای خواستێک که له ناوخۆی کوردستانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی هه‌یه، ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی نییه، له‌م بارودۆخه‌دا، به‌رپرسانی هه‌رێم پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن که جێگره‌وه‌یه‌کی باشتر بێت بۆ راپرسی. له راستیدا به‌رپرسانی هه‌ریم ده‌یانه‌وێت که له پێناو ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی، ئیمتیازێکی باشتر وه‌ربرگن.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا هه‌لومه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دواکه‌وتووه یان نا، ده‌ڵێت: له هه‌رێمی کوردستان هیچ لایه‌نێکی سیاسی ده‌نگی ئه‌رێنی بۆ دواخستنی راپرسی نه‌داوه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌کان هێشتا سوورن له‌سه‌ر خواستی خۆیان، به‌ڵام هه‌روه‌ها که ئاماژه‌م پێدا هه‌لومه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی ئاماده نییه و دواتر بڕیار بۆ داهاتوو ده‌ده‌ین.
ده‌باغ له وڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به پشتیوانی ئیسراییل له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ڵامی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئیسراییل به په‌سه‌ندکردنی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی هه‌رێمی کوردستان به‌دوای ئامانجه تایبه‌ته‌کانی خۆیه‌وه‌یه. به‌پرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێیان وایه به به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی، پێگه‌یه‌ک له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ده‌ست دێنن.
نازم ده‌باغ : ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق که‌م نییه
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتووێژێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "اعتماد":
ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق که‌م نییه
ئه‌گه‌ر پێشنیاری باش و زه‌مانه‌تی پێویست له لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌وه بدرێت، ریفراندۆم دواده‌خه‌ین
له رۆژێکه‌وه که مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند که ده‌یه‌وێت ریفراندۆمێک له‌م ناوچه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه ببات، حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و دراوسێکانی هه‌رێم، ئێران و تورکیا به توندی دژی ئه‌م بڕیاره وه‌ستانه‌وه. مانگی ٦ی ئه‌مساڵ، مه‌سعود بارزانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ٢٥/٩ی وه‌کو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم راگه‌یاند. هه‌رچه‌نده هه‌فته‌یه‌ک زیاتر نه‌ماوه بۆ ئه‌م رێکه‌وته، به‌ڵام نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران ده‌ڵێت هێشتا ئه‌گه‌ری دواکه‌وتنی ئه‌م ریفراندۆمه هه‌یه. ده‌باغ ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشنیارانه‌یه که له لایه‌ن تورکیا و وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه نێردراون و ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بکات که گه‌ره‌نتی پێویست له‌م پێشنیارانه‌دا بۆ دابینکردنی مافی کورد بوونی هه‌یه، له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت.
نازم ده‌باغ هه‌روه‌ها پێی وایه که بابه‌تی سه‌ره‌کی که بووه‌ته هۆکار که هه‌رێم بیر له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم بکاته‌وه، نه کێشه له‌گه‌ڵ تاران و ئه‌نقه‌ره، به‌ڵکو بێمتمانه‌یی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه. ده‌باغ ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمدا بۆ رازیکردنی رای تاران و ئه‌نقه‌ره پلانی ده‌بێت. ده‌باغ له هه‌مان کاتدا سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی له سێ ساڵی رابردوو له‌شه‌ڕ دژی داعش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگار کراون، ده‌ڵێت که ئه‌م ناوچانه به دڵنیاییه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌کو به‌شێک له خاکی هه‌رێم ده‌ناسرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی بیه‌وێت ریفراندۆم بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه ببات، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژی راپرسی ناوه‌ستێته‌وه.
ده‌باغ پێی وایه که به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم هه‌وڵێکی سه‌مبولیک نییه و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنی ئاکامه‌کانی ریفراندۆم پلانی هه‌یه، هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌وانه‌یه مانگێک، ساڵێک، دوو ساڵ یان زیاتر بخایه‌نێت، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق خواستێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان نیشان بدایات، له‌وانه بوو باسی ریفراندۆم به گشتیی باس نه‌کرێت. ده‌قی ته‌واوی وتووێژی رۆژنامه‌ی "اعتماد" له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران به‌م شێوه‌یه بوو:
· هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه ببات، به‌ڕای ئێوه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی وڵاتانی دراوسێ، به‌غدا و وڵاتانی زلهێزی جیهانی، ئایا ئه‌م راپرسییه که کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت؟
- به‌ڕای من تا ئه‌م ساته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان پێداگرن که ده‌نگدان له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت. به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که راپرسی دوابکه‌وێت. ئه‌مه‌ش به‌نده به‌و پێشنیارانه‌ی که بۆ جێگره‌وه‌ی ریفراندۆم له لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌درێت. چه‌ند خاڵی جیاواز له لایه‌ن دۆستانمانه‌وه ئێران، تورکیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان باسکراوه، ئه‌م پێشنیارانه تاڕاده‌یه‌ک جێگای هه‌ڵسه‌نگاندنن. ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی حزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی عێراق سه‌رقاڵی دانوستان و راوێژن، ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و نه‌تیجه‌ی که ئه‌م پێشنیارانه زه‌مانه‌ت و گه‌ره‌نتی به‌هێزیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم هه‌یه. به‌ڕای من هێشتا زووه که بڵێین پێشنیاره‌کان په‌سه‌ند ده‌کرێن یان نا. به‌ڵام به‌ڕای من شایانی هه‌ڵسه‌نگاندنن.
· ئه‌گه‌ر ئه‌م راپرسییه به‌ڕێوه بچێت، پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی چییه؟ ئایا ئه‌م راپرسییه سیمبولیکه یان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پلانی کرده‌وه‌یی بۆ دوای راپرسی هه‌یه؟
- به‌ڵێ، به‌ڕای من جێبه‌جێکردنی راپرسی به‌م مانا نییه که ته‌نها راپرسییه‌ک به‌ڕێوه بچێت، وانییه که ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی بگرین و رۆژی دواتر هه‌موو شتێک کۆتایی پێ بێت. هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت که ده‌بێت قۆناغی دوای راپرسی دانوستان و رێكه‌وتن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و دراوسێکان بکرێت، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌وانه‌یه زۆر دوورودرێژ بێت، مانگێک، سالێک، دوو ساڵ یان زیاتر. به دڵنیاییه‌وه پلانی دوای راپرسی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دانراوه و ده‌یانه‌وێت که دوای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی، دانوستانی دیپلۆماتیک بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی ده‌ست پێ بکه‌ن.
· به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دژایه‌تی ئێران و تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه وه‌کو به‌هێزترین دراوسێکانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه، پێتان وانییه پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دۆستانی دێرینی هه‌ولێر تووشی کێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ببن؟
- به‌ڕای من سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌مه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه که ئه‌گه‌ر دراوسێکان و دۆستان دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بن و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌ڕێوه‌ی ببات، بۆ دواتر پلانی ده‌بێت. ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له هه‌ر شتێک دژکرده‌وه‌یه به بێمتمانه‌یی نێوان هه‌ولێر و حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا. به‌داخه‌وه حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به‌دوای چاره‌سه‌رکردنی راسته‌قینه‌ی کێشه و بابه‌ته‌کانی له‌گه‌ڵ کورد نییه. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گرنگی زیاتر به بابه‌تی کورد بدات و خواستێکی راسته‌قینه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ببێت، له‌وانه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ریفراندۆم نههاتایاته ئاراوه.
· ئایا حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له کاتی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا ده‌رفه‌تی پێویستی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان بووه؟
- له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی ١٠٠٪ی کێشه‌کانی کورده‌کان له ١٤ ساڵی رابردوودا بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق نه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا له‌به‌رچاو بگرن، کاتێک که له به‌غدا ده‌ستووری عێراقیان په‌سه‌ند کرد، به‌ڵێنیان دا که تاوه‌کو ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان دیاری بکه‌ن، بڕیاربوو که ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به ناوچه جیاوازه‌کان بدرێت، یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هیچکات ئاماده‌ی هاوکاری نه‌بوو بابه‌تی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بوو. پێشمه‌رگه یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هێزه‌کانی عێراق دوای هێڕشی ئه‌مریکا بوو، که‌س ناتوانێت رێژه‌ی کاریگه‌ری پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو نه‌گرێت. پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌کی له پاراستنی یه‌کگرتوویی عێراق و رزگارکردنی عێڕاق گێڕاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌تی عێراق هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه نه‌گه‌یاندووه و هیچ ههنگاوێکی گرنگی هه‌ڵنه‌گرتووه. ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له پێدانی موچه‌ی پێشمه‌رگه که‌مته‌رخه‌م بوو، که وایکرد له کۆتاییدا ئه‌مریکا ٤٢٣ ملیون دۆلار یارمه‌تی بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمکانی چاره‌سه‌ری ١٠٠٪ی کێشه‌کان نه‌بووبێت، لانیکه‌م چه‌ندین هه‌نگاوی باش بوون که حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌یتوانی بۆ پشتیوانیکردن له پێشمه‌رگه هه‌ڵی بگرێت.
به‌ڵێ! حکومه‌تی عێراق هه‌میشه ئه‌م بیانووه‌ی هه‌یه که بارودۆخی وڵات و هه‌لومه‌رجی قه‌یرانئاوی ئیمکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان نادات. به‌ڵام بڕیاره که‌ی ئه‌م بارودۆخه چاک بێته‌وه؟ متمانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به به‌غدا به ته‌واوی له‌ناو چووه، ئه‌م بڕوایه نه‌ماوه که حکومه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان راستگۆیانه‌یه. بۆ خۆم له‌بیرمه ئاغای مالکی کاتێک ده‌یویست ببێته سه‌رۆک وه‌زیر، له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود رێکه‌وت، ئه‌م رێکه‌وتنه ١٩ ماده‌ی هه‌بوو، له‌م ١٩ ماده‌یه له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی مالکی‌دا کامی جێبه‌جێ کرا؟ ئاغای مالکی به پشتیوانیی ته‌واوی کورده‌کان بووه سه‌رۆک وه‌زیر و هه‌موو رێکه‌وتنه‌کانی له‌بیرکرد. ئاغای عه‌بادیش به هه‌مان شێوه. کاتێک به‌ڕێز عه‌بادی کاندید کرابوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان کرد تاوه‌کو هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی کورد بۆ هاوکاری و ده‌نگدان بۆ حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی رازی بکه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێز عه‌بادی ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوان نه‌بوو تا کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی پێ بێت و دواتر کابینه‌که‌ی خۆی بناسێنێت. به‌داخه‌وه بێمتمانه‌ییه‌کی زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه که به ئاسانیش چاره‌سه‌ر نابێت.
· باسی بێمتمانه‌یی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرتان کرد، له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان دوولا، ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه که گرنگترینیان که‌رکووکه، به پێی ده‌ستووری عێراق بڕیاربوو تا ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان جیابوونه‌وه‌یان دیاری بکرێت، له‌و رووه‌وه که هێشتا ئه‌م راپرسییه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ به‌ڕێوه نه‌چووه، پێتان وانییه به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له بارودۆخی ئێستادا چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه ناروونتر له جاران بکات؟
- ئه‌مه پرسیارێکه که ده‌بێت ئێمه بپرسین! بۆچی کاتێک که له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ند کراوه که ده‌بێت تا ساڵی ٢٠٠٧ چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه یه‌کلایی بکرێته‌وه، ئێستاشی پێوه بێت له‌م کاره دووری ده‌که‌ن. به بڕوای زۆرێک له کارناسان و مافناسان ئه‌م ماده‌ی ده‌ستوور ده‌بوا تا ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ ده‌کرا. ١٠ ساڵ پێش ئێستا بڕیار بوو که راپرسی له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان بکرێت، به‌ڵام نه‌کراوه، به هۆی شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه سوپای عێراق پاشه‌کشه‌ی کرد له‌و ناوچانه و ئێستا به ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه‌کان ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی زیاتریشیان له ده‌ست داعش رزگار کردووه، ئێستا هه‌موو ئه‌م ناوچانه له‌ژیڕ ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه، له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌شی زۆری ماده‌ی ١٤٠ ئێستا جێبه‌جێ کراوه. ئه‌م ناوچانه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و حکومه‌تی هه‌رێمدایه و بوونه‌ته به‌شی جیانه‌بووی کوردستان. ئێستا ئه‌گه‌ر کێشه‌ی راپرسی هه‌یه، بێن و به‌ڕێوه ببه‌ن، که‌س رێگر نییه، بێن و راپرسی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچانه ده‌نگیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان دا، رێگایان لێ نه‌گرن.
· ژماره‌یه‌ک لێکۆڵه‌ر و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌ڵێن که به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی ئاغای بارزانی کۆتایی هاتووه و به شێوه‌ی یاسایی ئه‌وان نابێت درێژه به ئیشی خۆیان بده‌ن، له نه‌بوونی په‌رله‌ماندا، ته‌نها ئامانجی ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم پاراستنی پێگه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدایه، ئایا ئێوه ئه‌م ره‌خنه قبووڵ ده‌که‌ن؟
- ره‌خنه له کاک مه‌سعود بوونی هه‌یه. به‌ڵام واقیعی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه نییه. له‌وانه‌یه من بۆ خۆم ره‌خنه‌م له کاک مه‌سعود ببێت، به‌لام واقیعی سیاسی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێستادا کاک مهسعودهو تا ئه‌م کاته‌ش ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه به شێوه‌ی یاسایی له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه، ئایا تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی سیاسی کورد، جێگره‌وه‌یه‌کی بۆ کاک مه‌سعود خستووه‌ته به‌رده‌ست؟
· به‌ڵام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ن رۆژ پێش ئێستا کۆنه‌بووه‌وه، که ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی دوایینی بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نه دژبه‌ره‌کان بوو...
- من ناڵێم جیاوازی بیروڕا بوونی نییه، یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کانی دیکه رای جیاوازیان هه‌یه، ئه‌مه له هه‌ر سیستمێکدا سروشتییه، به‌ڵام ده‌بێت له رێگای په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت که نه‌کراوه، خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که کاک مه‌سعود به فه‌رمی رایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر کاندیدێک بۆ جێگره‌وه‌ی من ببێت بیناسێنن، هیچ لایه‌نێک ئه‌مه‌ی نه‌کردووه. کاک مه‌سعود رایگه‌یاندووه که هه‌رکات جێگره‌وه‌ی ئه‌وان دابنرێت، ئاماده‌ی ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه. خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وان کۆتایی هاتبێت، ناکرێت به‌رپرسایه‌تی گرنگی سه‌رۆکایه‌تی له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا به به‌تاڵی بمێنێته‌وه. ناکرێت کاتێک په‌رله‌مان کۆنابێته‌وه، سه‌رۆکایه‌تی به‌تاڵ بکرێت به بیانووی کۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی که‌سێکه‌وه. بابه‌ته‌که شتێکی دیکه‌یه، کێشه‌ی ئێستای ئێمه له کوردستان، کێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه، کاتێک هه‌ڵبژاردن بکرێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک سه‌رۆکێکیان به‌دڵ نه‌بێت ده‌نگی پێ ناده‌ن و ده‌نگ به که‌سێکی دیکه ده‌ده‌ن. بۆ دانانی جێگره‌وه‌ی کاک مه‌سعود ته‌نها رێگاچاره ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردنێکی روون به‌ڕێوه بچێت و جێگره‌وه‌ی ئه‌وان دابنرێت. بابه‌تێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که هاتنه‌کایه‌ی داعش وای کرد که پلانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. کاتێک داعش دروست بوو ئیدی بابه‌تی سه‌ره‌کی کوردستان گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بوو، به‌ڵکوو لاوازکردنی داعش و رزگارکردنی ناوچه داگیرکراوه‌کان بوو. ئێستا که داعش روو له لاوازبوونه، له‌وانه‌یه ورده ورده بارودۆخێک بێته ئاراوه که بتوانرێت هه‌ڵبژاردنی ئازاد و کراوه له هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت تاوه‌کو بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی به ده‌نگی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت.
· پێتان وایه ئه‌گه‌ر ئاغای بارزانی راپرسی به‌ڕێوه ببات، دوای ئه‌وه هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ی کوردستان ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا، رکابه‌ری بێت و سه‌رکه‌وێت؟
- ئه‌مه بڕیاری ته‌نها ئاغای بارزانی نییه، ئه‌م راپرسییه بڕیاری هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتییه، ته‌نانه‌ت کاتێک که بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێته ئاراوه، لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی دیکه وه‌کو گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دژ نین، ته‌نها قسه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ده‌بێت راپرسی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت، دژ نین، ته‌نها رێگای په‌سه‌ندکردنی راپرسییان لاپه‌سه‌ند نییه.
· ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که هه‌ڵوێستێکی روونی سه‌باره‌ت به راپرسی نه‌بووه، ئێوه پێتان وایه که سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌م راپرسییه هاوڕایه یان دژه؟
- بارودۆخی دکتر فوئاد مه‌عسوم زۆر تایبه‌ته. ئه‌وان له لایه‌که‌وه سه‌رۆک کۆماری عێراقن و سوێندی خواردووه که بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق هه‌وڵ بدات، له لایه‌کی دیکه‌وه نوێنه‌ری کورده‌کانن له حکومه‌تی عێراق، وه‌کو کورد کراوه‌ته سه‌رۆک کۆماری عێراق. له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ر هه‌ڵوێستێکی ئه‌وان، رووبه‌رووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌ند من پێموایه که دکتۆر فوئاد مه‌عسوم به‌رپرسایه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا ببینێت که مافی کورده‌کان پێشێل ده‌کرێت و مافه‌کانیان نادرێت، ده‌بێت هه‌ڵوێستی به‌هێزی ببێت، ئه‌و ده‌بێت وه‌کو کوردێک راشکاوانه له به‌رامبه‌ر زوڵمدا هه‌ڵوێست بنوێنێت، لانیکه‌م ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بڕیاریش نه‌بێت ده‌توانێت به نیشانه‌ی دژایه‌تی ئه‌و زوڵمانه‌ی له کورد ده‌کرێت، ده‌ست له‌کار بکشێته‌وه. له بارودۆخی ئێستادا ناکرێت و ناتوانن پشتیوانی له راپرسی بکه‌ن، ناکرێت هه‌م سه‌رۆک کۆماری عیراق بیت و هه‌م پشتیوانی له راپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له عێراقب بکات.
· وه‌کو پرسیاری کۆتایی، ئێوه ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانن، ده‌مه‌وێت بزانم که رای مام جه‌لال تاڵه‌بانه، رابه‌ری یه‌کێتی و سه‌رۆک کۆماری پێشووی عیراق سه‌باره‌ت به راپرسی چییه؟
- مام جه‌لال له رووی ته‌ندروستییه‌وه له بارودۆخێکدا نییه که بتوانن سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ستیار وه‌کو ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستیان ببێت. مام جه‌لال به هۆی نه‌خۆشییه‌وه ده‌بێت له بابه‌تی هه‌ستیار و گرنگ به‌دوور بن و من پێم وانییه ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ باس کرابێت که وه‌ڵامێکیان دابێته‌وه و ته‌نانه‌ت بارودۆخی جه‌سته‌یی ئه‌وان جۆرێکه که توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌م پرسیارانه نییه.
له وتووێژێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "ایرنا" نازم ده‌باغ: کورد ئه‌وه‌نده بێفکر نییه خۆی بکوژێت
١- ئیرنا: ئایا ئێستا کاتێکی گونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم؟ ئایا راپرسی له کاتی خۆیدا واتا ٢٥/٩ به‌ڕێوه ده‌چێت؟
- نازم ده‌باغ: بابه‌تی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که راپرسی بڕیاری کۆتایی سه‌رکردایه‌تی کورده که ده‌بێت له ٢٥/٩ به‌ڕێوه بچێت، جێبه‌جێکردن و ئاکامی ئه‌رێنیشی به‌و مانایه نییه که رۆژی دواتری جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی کورد رابگه‌یندرێت. چونکه ئێمه‌ی کورد بڕوامان وایه به شه‌ڕ ناکرێت به ئاکامی باش بگه‌ین به‌ڵکوو پێویسته به دانوستان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌غدا و دواتریش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت مافی دیاریکردنی چاره‌نووس که له ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام ئێستا هه‌لومه‌رجێک هاتووه‌ته پێشه‌وه که چ لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ واتا ئێران و تورکیا و هه‌روه‌ها ئه‌وروپا و ئه‌مریکا باڵیۆزی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌جیا و کاک مه‌سعود بارزانی قسه‌یان کردووه و داوایان کردووه که راپرسی له کاتی راگهیندراودا دوابخرێت. سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م پێشنیاره‌ی وه‌رگرت و رایگه‌یاند ده‌توانین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ جێبه‌جێکردنی راپرسی هه‌ڵیسه‌نگێنین. بابه‌تێک که باس کراوه ئه‌وه بووه که ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌کی باشتر له به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنیدا بدرێت. واتا دواخستن بۆ دواخستن یان نا دواخستن بۆ گه‌ره‌نتیکردنی مافی ره‌وای کورد. ئه‌و پێشنیارانه‌ی که له راگه‌یاندنه‌کاندا دیومانه‌و بیستوومانه شایه‌نی هه‌ڵسه‌نگاندنن و چاوه‌ڕوانین تاوه‌کو له یه‌ک دوو رۆژی داهاتوودا کۆبوونه‌وه بکرێت و له‌وێدا بڕیاری کۆتایی بدرێت.
· ٢- ئیرنا: ئه‌م پێشنیارانه چی بوون؟
- نازم ده‌باغ: یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که دوو ساڵ راپرسی دوابخه‌ین و له‌م دوو ساڵه‌دا دانوستان به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت تاوه‌کو ده‌رفه‌تێک به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدرێت پرۆژه‌یه‌ک بۆ ئاشتی و رێکه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده بکرێت و به‌رپرسانی کورد به هێزه ته‌واوه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه به‌گدا. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌میشه دۆڕاو ده‌بین چونکه که‌مینه‌ین. عه‌ره‌به‌کان کاتێک بابه‌تی کورد دێته ئاراوه یه‌ک ده‌گرن، بابه‌تی یاسای نه‌وت و مافی پێشمه‌رگه له ئارادایه. چاوه‌ڕوانین بزانین ئه‌وه‌ی پێشکه‌ش کراوه هه‌ڵسه‌نگێندرێت و سه‌رکردایه‌تی کورد دانوستانی له‌سه‌ر بکات و کۆمیسیونی باڵای جێبه‌جێکاری راپرسی ئاکامه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت که تێبینی و بابه‌تی ئێرانیشی تێدایه.
· ٣- ئیرنا: وادیاره له به‌غداشه‌وه داوایان کردووه بۆ دانوستان سه‌ردانیان بکه‌ن.
- نازم ده‌باغ: له سه‌رده‌می سه‌دامدا سه‌ردانی هه‌ر شوێنێکی جیهانمان ده‌کرد، ده‌مانوت دژی سه‌دام خه‌بات ده‌که‌ین. ده‌یانوت چیتان ده‌وێت؟ ئێستا به‌غدای نوێ به ئێمه ده‌ڵێن بۆچی شه‌ڕ ده‌که‌ن؟ بۆخۆم پێموایه له به‌ڕێوه‌به‌ری یان سه‌رکردایه‌تی عێراقی نوێ‌دا که‌سانیك هه‌ن که ئه‌گه‌ر شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان له به‌عسییه‌کانی جاران خراپتر نه‌بێت، باشتر نییه. له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ندکراوه که نابێت سوپا بچێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه. به‌ڵام په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن هه‌موو عه‌ره‌به‌کانه‌وه بڕیار ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێویست بوو عه‌بادی ده‌توانێت هێزی سه‌ربازی به‌کار بێنێت. مانای ئه‌مه چییه؟ ئه‌مه ده‌ڵێن و و دواتریش ده‌ڵێن بێن وتووێژ بکه‌ین. سه‌ره‌تا هێز نیشان ده‌ده‌ن و دواتر باسی وتووێژ ده‌که‌ن. به‌ڕای ئێمه ده‌بێت هه‌لومه‌رجێکی گونجاو بۆ دانوستان ئاماده بکرێت و به شێوه‌یه‌ک بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان قبووڵ و په‌سه‌ندی بکه‌ن. تا چه‌ند رۆژ پێش ئێستا روانگه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه جیاواز بوو، ئێستا وڵاتانی دیکه‌ش وه‌کو ئێرانیان لێهاتووه و ده‌ڵێن راپرسی نه‌کرێت و ئێمه ئاماده‌ین بۆ رێکه‌وتن له نێوان ئێوه‌و به‌غدا به پێی ده‌ستووری عێراق و جێبه‌جێكردنی پشتیوانی‌تان بکه‌ین. ئه‌وان ته‌نها ده‌ڵێن دوای خه‌ن چونکه کاتی نییه و شه‌ڕ دژی داعش له ئارادایه.
· ٤- ئیرنا: به هه‌رحال ئێستا عێراق سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشه، ئایا پێتوان وانییه به‌ڕاستی ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ راپرسی نییه؟
- نازم ده‌باغ: راستییه‌ک هه‌یه، ئێمه هه‌میشه به‌داخه‌وه بابه‌ته‌کانی ئێستا ده‌بینین و قسه ده‌که‌ین. به درێژایی مێژووی عێراق کام لایه‌ن له‌سه‌رکار بووه تاوه‌کو هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هێز و بڕیاری له‌ده‌ست بێت له بارودۆخی ئێستاشدا ده‌توانێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. کاتێک بڕوای پێ نه‌بێت بچووکترین بابه‌تیش ده‌کاته بیانوو، بڕێک بابه‌ت له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و بڕێک بابه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ربوون دژوارن. یه‌کێک له کێشه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق یاسای پێشمه‌رگه‌یه. ئایا پێشمه‌رگه به‌شێکه له هێزی ئه‌منی یان به‌رگری؟ ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌منییه به‌غدا ده‌بێت به پێی هێزی ئه‌منی پشتیوانی لێبکات. ئه‌گه‌ر هێزی به‌رگرییه، ده‌بێت به پێی هێزی به‌رگری پشتیوانی لێ بکرێت. کاتێک عێراق تووشی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جیشالمدی بوو، ئه‌وه‌ی له به‌سره‌و له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا یارمه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیدا، پێشمه‌رگه بوو، یان له فه‌لوجه ئه‌لقاعیده دروست بوو، پێشمه‌رگه بوو له ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا به هۆی ئاماده‌بوونی مام جه‌لاله‌وه پشتیوانی له حکومه‌ت کرد. پێش داعش، مالیکی ئه‌و هێزه‌ی به‌ده‌ست هێنا تاوه‌کو به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد ببێته سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ڵام کاتێک بووه سه‌رۆک وه‌زیران، یه‌که‌م هه‌نگاوی دژی کورد بوو و هێزه دیجله‌ی دروست کرد و هێرشی کرده سه‌ر جه‌له‌ولا، پێشمه‌رگه رێگای پێ‌گرتن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و له‌وانه‌یه باشییهکیشی بوو و به سوودی ئێمه که‌وته‌وه و کاتێک پێشمه‌رگه رێگای به هێزی دیجله گرت له‌وی مانه‌وه‌و به رێکه‌وتنی سیاسی سوپا و پێشمه‌رگه ئه‌من و ئاسایشی ناوچه‌که‌یان پاراست. کاتێک داعش به ٣٤٠ که‌سه‌وه هاتن به هۆی پیلانی ناوخۆیی، سه‌د و پێنج هه‌زار هێزی چه‌کداری عێراقی چه‌کیان دانا‌و ناوچه‌که‌یان ته‌سلیمی داعش کرد و له هه‌رێمی کوردستان، پێشمه‌رگه به‌ره‌ی پێشه‌وه‌یان به‌هێز کرد و ئیجازه‌یان نه‌دا داعش به‌ره‌و پێش بڕوات، به‌ڵام ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق له مه‌نده‌لی و دیاله‌وه تاوه‌کو موسڵ درایه ده‌ست داعش. چه‌کێک که ئه‌مریکا دابوویه سوپای عێراق که‌وته ده‌ست داعش. پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ی دیکه‌شی رزگار کرد که داعش داگیری کردبوو، مه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ده‌یتوانی به دار له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ بکات، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا حکومه‌تی عێراق چ یارمه‌تییه‌کی به پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه‌دا گه‌یاند. "هیچ"
یه‌که‌م تا ئه‌م ساته‌ش یارمه‌تی هاوپهیمانانکه له لایه‌ن به‌غداوه بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێردرا، که دیسان به‌شێکی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه به پێسمه‌رگه نادرێت. هۆکاری دووه‌م ئێران بوو که راوێژکاره‌کانی خۆی بۆ پشتیوانیکردن نارده هه‌رێم. سێهه‌مین هۆکار ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا ٤٢٣ ملیون دۆلار موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بیزانیبا که پێشمه‌رگه موچه له عێراق وه‌رده‌گرێت، ئه‌م یارمه‌تییه‌ی نه‌ده‌نارد. عێراق هیچی نه‌کردوو که ئێمه نیازپاکییان ببینین. ئێران له جێبه‌جێکردنی دانوستانه‌کاندا رووراسته. ئێمه‌ی کورد هه‌موو ده‌رفه‌تێکمان به به‌غدا داوه. ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له ده‌ستووری عێراقدا په‌سه‌ندکراون و ماده‌ی یاسایی بۆ ته‌رخان کراوه و ده‌بو له ساڵی ٢٠٠٧ جێبه‌جێ بکرایات، له ده‌ستووردا ماده‌یه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێت ده‌بێت دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، راپرسییان تێدا بکرێت که خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت به‌شێک بن له هه‌رێمی کوردستان یان سه‌ربه‌خۆ بن یان له‌گه‌ڵ به‌غدا بمێننه‌وه.
· ٥- ئیرنا: رێژه‌ی دانیشتتوانی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان چۆنه؟
- نازم ده‌باغ: ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسن له رۆژی یه‌که‌مه‌وه وه‌کوو خۆم وتم کارێکی هه‌ڵه‌یان کرد، نابێت ئه‌مه‌یان قبووڵ بکردایا، چونکه له رووی مێژووییه‌وه ئه‌م ناوچانه کوردن چونکه به‌ڵگه‌ی مێژوویی و جوگرافی هه‌یه. بۆچی عێراق که‌ی پێکهاتووه، دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی. عێراقیان له سێ ویلایه‌تی موسڵ، به‌غدا و به‌سره پێکهێنا. کاتێک ویستیان موسڵ بخه‌نه ناو ئه‌م پرۆژه‌وه له ساڵی ١٩٢٣، کورد دژی ئه‌م بڕیاره شۆڕ‌شیان کرد، وتیان راپرسی ده‌که‌ین، دیسان کورد به‌شداری تێدا نه‌کرد، خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که رێژه‌ی کورد هه‌میشه زیاتر بووه، ئێمه ده‌ڵێین له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، راپرسی بکه‌ن و ببینن کێ زۆرینه‌یه. ئه‌گه‌ر داعش هێرشی نه‌ده‌کرد، ناوچه‌که نه‌ده‌که‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه. له‌وانه بوو ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ش پشتیوانی نه‌کردایا، ئێستا ده‌بوو پلان بۆ ئازادی که‌رکووک دابنرایات، کاتێک داعش هێرشی کرد به‌داخه‌وه تاڕاده‌یه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم پێی وابوو مه‌ترسی بۆ ئه‌وان نییه، هه‌مان کات له راگه‌یاندنه‌کانی ئێران‌دا رای خۆمم وت و رامگه‌یاند که داعش سه‌ره‌تا هێرش ده‌کاته سه‌ر به‌غدا و ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وێت یان سه‌رنه‌که‌وێت دێت به‌ره‌و هه‌رێم. چونکه هێنانی داعش پیلانی دوژمنانی کورده. به‌ڵام هه‌میشه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا نه ته‌نها هه‌ولێر، به‌ڵكوو ئێستا عێراقیش عێراقی داعش ده‌بوو.
· ٦- ئیرنا: خاڵێک که رابه‌رانی کورد پێی له‌سه‌ر داده‌گرن، بیرۆکه‌ی مافی چاره‌نوسه، به‌ڵام له‌م بیرۆکه‌دا، بنه‌مای باڵاده‌ستی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانیش هه‌یه. ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه رێژه‌ی دانیشتووانی وڵاتانی ناوچه‌که، هه‌مه‌ره‌نگه، هه‌نگاوی کورده‌کان بۆ راپرسی له هه‌رێم بمانه‌وێت یان نا، مه‌ترسی بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست ده‌کات، بۆچی ده‌بێت ئه‌م وڵاتانه بۆ لابردنی مه‌ترسی ئه‌منی وڵاتانی خۆیان، بێکار دانیشن و ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ده‌ست؟
- نازم ده‌باغ: له به‌شی یه‌که‌مدا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر چه‌ندایه‌تی بنه‌مای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ. راسته که له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانی بوونی هه‌یه. به‌ڵام پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی هه‌ر وڵاتێک به‌نده به دابینکردن و پاراستنی مافی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین. وڵاتێک ته‌نها به پێی خواست و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دروست نابێت، به‌هه‌رحاڵ وڵاتێک به پێی خاک دروست ده‌بێت و وڵاتێکی دیکه به پێی نه‌ته‌وه. وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن به‌ڵام چه‌ند حکومه‌تیان هه‌یه. کاتێک سه‌دام هێرشی کرده سه‌ر کوێت، مه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا کوێت به‌شێک له عێراق نه‌بووه، یهکگرتووییهکانی رابردوو ببینن مه‌گه‌ر دابه‌ش نه‌بوون و چه‌ندین وڵاتی دیکه‌یان لێ پێکنه‌هاتووه. ئێمه ئێستا داوامان له وڵاتانی دۆست و دراوسێ ئه‌وه‌یه له کاتێکدا که بینییان سیستمه و رژێمه‌کانی رابردوو زوڵمیان له کورد کرد به‌تایبه‌ت ئێران که له هه‌ر بارودۆخێکدا یارمه‌تی به کورد داوه ئایا ئێستا بارودۆخه‌که نه‌گۆڕاوه‌و کورد مه‌زڵووم نییه و له لایه‌ن دۆستانی شیعه‌و سوننه‌وه زوڵمی لێ ناکرێت. وتم جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان سه‌رده‌می سه‌دام و عه‌بادیدا. ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ن عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌رده‌می گواستنه‌وه، شیعه بوو. دوای ئه‌و، ئیبراییم جه‌عفه‌ری شیعه بوو و مالیکی و عه‌بادیش شیعه بوون. مه‌گه‌ر کورد و شیعه پێکه‌وه خه‌باتیان نه‌کرد و وه‌کوو یه‌ک مه‌زڵووم نه‌بوون. دۆستانی شیعه‌ی ئێمه له ئێران و له کاتی خه‌باتدا ده‌یانوت که ئێران ده‌ڵێت پابه‌ندی قسه‌کانی خۆتان بن. بۆچی ئێستا که ده‌سه‌ڵاتدارن بوونه دوژمن و بۆچی له‌جیاتی شیعه‌بوون، عهرهببوونتان هه‌ڵبژارد. به‌ڕای من شیعه‌کانی عێراق، عه‌ره‌بن، چونکه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب نه‌بوونایا هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد که له سیستمی سوننه‌کانی عێراقدا تا چ راده‌یه‌ک زوڵمیان لێکراوه‌و چ که‌سانێک هاوکارییان بوون. ئێمه مافی زیاترمان ناوێت، داوای ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌رکمان بکه‌ن که ئێمه له‌ژێر زۆر و گوشاردا له‌گه‌ڵ عێراق یه‌کمان گرتووه و عێراقمان پێکهێناوه، ئێستاش به‌ڕاده‌ی خۆمان مافه‌کانمان لهبهرچار بگرن. ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بۆ کورد هاتووه‌ته ئاراوه هۆکاره‌که‌ی دژکرده‌وه‌یه نه کرده‌وه، کورد هه‌ستی به‌وه کرد که ئیدی هیچ رێگایه‌کی له‌به‌رده‌مدا نییه.
· ٧- ئیرنا: هۆکاری دژایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه چییه؟
- نازم ده‌باغ: یه‌که‌م خاڵ ئه‌وه‌یه که خاکی کورد یه‌ک خاک بووه، ئه‌گه‌ر بارودۆخێک بێته ئاراوه که کوردستانی عێراق حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ پێک‌بێنێت، له‌وانه‌یه بڕێک دراوسێی عێراق نیگه‌ران کات به‌تایبه‌ت ده‌بێت له‌به‌رچاومان بێت که بارودۆخی کورد له ناوچه‌که، جگه له ئێران، زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره. هه‌واڵه‌کانی پ.کا.کا و ه.د.پ له تورکیا و پ.ی.د و ی.پ.ژ له سوریا بابه‌تی خۆیان له‌سه‌ر کورد هه‌یه، ئه‌مریکا بۆ دژایه‌تیکردنی داعش له سوریا چه‌ک دابه‌ش ده‌کات. هێزه جیهانییه‌کان له‌وانه ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا ئێستا دژی راپرسین. ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بزانین که ئه‌مانه دژ نین به‌ڵام نا‌وێرن رای ئه‌رێنی خۆیان ده‌رببرن. مه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا نه‌بوو ناوچه‌ی دژه‌فڕینی پێشنیار کرد، بۆچی ئێستا ناوێرێت دژی وڵاتانی ناوچه‌که قسه بکات. کورد ناتوانێت جێگره‌وه یان قه‌ره‌بووکه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ عێراق و تورک و فارس بێت و کاتێک ده‌که‌وێته ئه‌و نێوه‌نده عێراق به تورکیا ده‌ڵێت که ناهێڵین نه‌وتی ئێمه له وڵاتی ئێوه‌وه هه‌نارده بکرێت. بابه‌تی پ.کا.کاش هه‌یه. یان له‌وانه‌یه ئێران وه‌کو وڵاتێکی به‌هێز دوارۆژ هه‌ر سیاسه‌تێک جێبه‌جێ بکات بۆ نمونه به باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بڵێت ئێوه دژی سیاسه‌تی ئێمه ده‌جوڵێنه‌وه‌و ده‌بێت وڵاتمان به‌جێ بێڵیت. وزه‌ی کوردستان ناتوانێت جێگره‌وه‌ی وزه‌ی ناوچه‌که بێت. له‌وانه‌یه بابه‌تی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ راپرسی بۆ وڵاتان هۆکاری خۆی ببێت به‌ڵام ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرین که کوردیش بۆ جێبه‌جێکردنی هۆکاری خۆی هه‌یه. له‌م بارودۆخه‌دا که سه‌رکردایه‌تی کورد کۆبوونه‌وه‌و دانوستان ده‌کات، بزانێت سوودی له‌کوێدایه، ئه‌و مه‌ته‌ڵه ئێرانییه‌م لا جوانه که ده‌ڵێت دوژمن بکه بێلایه‌ن و بێلایه‌نیش بکه دۆست، نه ئه‌وه‌ی که دوژمن، دوژمنتر و دۆستیش بکه‌یته بێڵایه‌ن. به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت بارودۆخه‌که هه‌ڵسه‌نگێندرێت، چونکه وه‌ڵامی خۆی هه‌یه.
· ٨- ئیرنا: بڕێک پێیان وایه هێشتا عێراق سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعشه‌و به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی کێشه‌کانی ناوچه‌که قووڵتر ده‌کاته‌وه، پێتوان وانییه به‌شێک له نیگه‌رانییه‌کان له‌مانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت؟
- نازم ده‌باغ: له سه‌رده‌می مالیکیدا که رێکه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئیمزاکرد و وتی ده‌بێت سوپای ئه‌مریکا بچێته ده‌ره‌وه هه‌مان کات وتم وڵاتانی رۆژئاوایی واده‌که‌ن ئێمه لێیان بپاڕێینه‌وه که بگه‌ڕێنه‌وه، ئێستاش خۆمان داوامان کرد بگه‌ڕێنه‌وه. ئێستاش که هاتوونه‌ته‌وه له عێراق ده‌مێننه‌وه. چونکه شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕێكی بێكۆتاییه. داعش له‌دایکبووی بارودۆخێکه که ئێستا بووه‌ته ئیدئۆلۆژی. ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین له رووی سه‌ربازییه‌وه داعش شکست دێنێت به‌ڵام له‌ناوبردنی مه‌حاڵه. پرۆسه‌ی شه‌ڕ دژی داعش ده‌گۆڕدرێت، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن هاووڵاتییه‌کانیان که چوونه‌ته ناو داعشه‌وه، نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان. ئێستاکه هێشتا زه‌مینه‌ی ئیش بۆ داعش ئاماده‌یه؛ شه‌ڕی ئایینی، بابه‌تی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مارگرژی نێوان ئایینه‌کانه که زه‌مینه‌ی ئاماده‌بوون و چالاکی داعشی له ناوچه‌که ئاماده‌کردووه. هه‌میشه وتوومه که شیعه باشتر توانیویه‌تی رواڵه‌ت و ناساندنێکی باشتر له ئیسلام نیشان بدات، سه‌رده‌مێک خه‌ڵك و حکومه‌ته‌کان له گه‌شه‌ی شۆڕشی شیعه ده‌ترسان به‌ڵام ئێستا بۆ جیهان سه‌لمێندراوه که ئێران مه‌ترسیدار نییه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که شیعه تیرۆریسمی نییه به‌ڵام وه‌هابی، سه‌له‌فی، ئیخوان و ... هه‌موویان سوننه‌ن، بۆیه ئه‌وروپا نیگه‌رانه. کاتێک هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌کرێت هاووڵاتیانی ٦٠ وڵات له نێو داعش بوونیان هه‌یه. له شه‌ڕی موسڵدا بۆچی موسڵ جۆرێک وێران کراوه که به سه‌دان ملیار دۆلار ئاوه‌دان ناکرێته‌وه، چونکه هه‌موو داعشییه‌کان له‌م شاره‌دا بیانی بوون، موسڵیان خاپوور کرد و تا توانییان خه‌ڵکیان کوشت. ئۆپه‌راسیۆنه‌که جۆرێک دانرابوو که که‌س رزگاری نه‌بێت. به‌ڵام پرسیاری من ئه‌وه‌یه بۆچی له ته‌له‌عفه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا یان بۆچی له سنووری سوریا و لوبنان به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا بڕیاردرا داعش بگوازرێته‌وه بۆ سنووری عێراق، چونکه ئه‌مانه خه‌ڵکی خودی ناوچه‌که‌ن. له‌م بابه‌تانه‌دا هه‌م روسیا و هه‌م ئه‌مریکا کاریگه‌رن و نایانه‌وێت داعش له ریشه له‌ناو به‌رن.
· ٩- ئیرنا: هێزه‌کانی داعش له‌ناوچه کوردییه‌کانی باکووری عێراقیش ئاماده‌ن؟ ئایا پێتان وانییه ئه‌مانه دیسانه‌وه له ناوه‌وه ده‌ست بکه‌ن به چالاکی؟
- نازم ده‌باغ: له کوردستانی عێراق و ئێران زه‌مینه بۆ داعش ئاماده‌یه، چونکه زه‌مینه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ئایینی هه‌یه. بڕێک جار ئابڵۆقه ده‌درێن و به‌دوای رێگایه‌که‌وه بۆ دهربازبوونن، ده‌ڕۆن و ئێوه بارودۆخه‌که ئاماده ده‌که‌ن تاوه‌کو شه‌ڕه‌که ده‌ست پێ بکات. شه‌ڕ بۆ هه‌ردوولا ئه‌م مه‌ترسییه‌ی هه‌یه. بۆیه ده‌ڵێم نابێت بیر له هێزی سه‌ربازی بکه‌ینه‌وه چونکه ئه‌نجامی نییه. سه‌دام که به‌هێزترین سوپای ناوچه‌که‌ی بوو نه‌یتوانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی سه‌رکووت بکات. تورکیا له‌و رۆژه‌وه که پ.کا.کا دروست بووه ٢٧ جار به فه‌رمی هێرشی کردووه‌ته سه‌ر کورد. ئێستا ده‌بێت بپرسین چ ئاکامێکی لێکه‌وتووه‌ته‌وه؟ ئیمکانیاتی مرۆیی و ماددی له‌ناوچووه، عه‌ره‌ب مه‌ته‌ڵێکی هه‌یه ده‌ڵێت به‌سه‌ر خۆم و به‌سه‌ر دوژمنهکهشمهوه، واتا زیان به خۆم ده‌گه‌یه‌نم چونکه دوژمنه‌که‌شم زیانی زیاتر ده‌بینێت. ئێوه پشیله‌یه‌ک زیندانی بکه‌ن، له کۆتاییدا دێته‌وه ده‌ستی خۆی ده‌وه‌شێنێت، کورده‌کانیش وایان لێهاتووه.
· ١٠- ئیرنا: بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: به‌ڕای من ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو له نێو وڵاتانی دراوسێدا، باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورد، ئێران بوویه‌تی، بۆیه چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش له یه‌کێک له رۆژنامه‌کاندا نوسیم که کورده‌کان چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ئێرانن.
· ١١- ئیرنا: چه‌ند رۆژ پێش ئێستاش ئاغای بارزانی داوای ناوبژیوانی له ئێران کردبوو.
- نازم ده‌باغ: ئێستا له‌وێن، په‌له مه‌که‌ن، تا کۆتایی هه‌فته ده‌رده‌که‌وێت. ناکرێت هه‌موو شتێک بڵێین به‌ڵام ئه‌م شتانه ده‌کرێت، کورد ئه‌وه‌نده بێفکر نییه خۆی بکوژێت.
· ١٢- ئیرنا: له‌سه‌ر ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بۆمان باس بکه‌ن.
- نازم ده‌باغ: هه‌رێم دوو هێڵی سه‌وز و سووری هه‌یه که ئه‌مه‌ش ئه‌مریکا و رۆژئاوا دایانناوه، هێڵی سه‌وز ئه‌و ناوچانه بوون که پێش رووخانی سه‌دام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا بوون و زیاتر ناوچه‌کانی دژه فڕینن. دوای ئازادکردنی ناوچه‌کانی دیکه که به ناوچه‌ی سوور ناسراون که له ده‌ستووردا به ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ری ماده‌ی ١٤٠ گۆڕان. ئێمه به‌ڵگه‌ی مێژووییمان هه‌یه که ئه‌مانه خاکی کوردستانن و ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین له مێژوودا سنووری ویلایه‌تی موسڵ، جه‌به‌ل حه‌مرینه، تا ئه‌وێ جوگرافیای موسڵه، ئه‌مانه ناوچه‌ی کوردین و ئه‌گه‌ر گۆڕانیشیان به‌سه‌ردا هاتبێت، گرنگ خاک و زه‌مینه و زه‌مین و خاک به خه‌ڵك ناگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێمه به هۆی نیازپاکی و متمانه به خۆمان که زۆرینه‌یه، وتمان راپرسی بکه‌ن له هه‌ر شوێنێک زۆرینه وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمن ببن و ئه‌گینا هه‌رچی خه‌ڵک بڵێن.
· ١٣- ئیرنا: به پێی وته‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی، بارودۆخ بۆ دانوستان و وتووێژ تا چ راده‌یه‌ک گونجاو و ئاماده‌یه؟
- نازم ده‌باغ: له لایه‌ن کورده‌وه من به دڵنیاییه‌وه پێتان ده‌ڵێم که بارودۆخێکی باش بۆ وتووێژ هه‌یه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئێمه هێزی سه‌ربازیمان نییه بۆیه به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که له‌م بابه‌ته خۆمان بپارێزین. بۆیه وتووێژ ده‌که‌ین و رێگای یاسایی ده‌گرینه پێش تاوه‌کو له رێگای یاساییه‌وه مافه ره‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بێنین.
· ١٣: ئیرنا: ئایا له به‌غداش ئه‌مه ده‌بینن؟ بارودۆخی ئێستای عێراق چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: له به‌غدا به رواڵه‌ت ده‌بیندرێت به‌ڵام له کرده‌وه‌دا دژی ئه‌مه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. راستییه‌که‌ی عێراق ئه‌مه‌یه. عێراق له سوننه، کورد و شیعه پێکهاتووه، راستی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئێمه پێمان وابوو شیعه‌ی عێراق به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئێرانه به‌ڵام وانییه. خاڵی دواتر ئه‌وه‌یه سوننه‌ی عێراق وه‌کو کورد و شیعه یه‌کگرتوو نین و مه‌رجه‌عیان نییه و هه‌موویان وابه‌سته‌ی وڵاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌بین. ئێمه پێمان وابوو به هاوپه‌یمانی کورد و شیعه‌و بڕێک له دۆستانی سوننه ده‌توانین عێراقی به‌هێز بپارێزین به‌ڵام سوننه‌کان به‌و بارودۆخه‌وه و شیعه‌ش به‌م هه‌لومه‌رجه‌وه که روو له له‌ناوچوونه یه‌کگرتووییان نه‌ماوه‌و ئه‌مه‌ش وایکرد تاوه‌کو هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ کورد تێکبچێت. ئه‌مه کێشه گه‌وره بۆ عێراق دروست ده‌کات که ده‌بێت بیری لێبکه‌ینه‌وه. ده‌بێت ئه‌و یه‌کگرتووییه دیسان بگه‌ڕێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه بجوڵێینه‌وه که له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو عێراق تووشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌بێت. ده‌بێت بپرسین ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له سوودی کێدایه؟ ئه‌من و ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به مانای ئه‌من و ئاسایشی ئێران و تورکیایه و وڵاتان ده‌بێت له ده‌مارگرژی وڵاتخوازی ده‌رچن. کورده‌کانی باکووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه و هاوکاری باشیشیان بووه و له‌م بارودۆخه‌دا توانیومانه وابکه‌ین که له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێم که‌مترین رێژه‌ی کێشه‌ی ئه‌منی رووبدات. راسته له بڕێک بارودۆخدا چه‌ند بابه‌تێک روویداوه به‌ڵام بۆ خۆم شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه که به نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال بارودۆخه‌که هێورکهینهوهو تا ئێستاش گروپه ئێرانییه‌کان له شوێنی خۆیاندان. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌من و ئاسایشه که ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین ئه‌م ناوچه ده‌بێته جه‌نگه‌ڵ.
· ١٤- ئیرنا: پشتیوانی ئیسراییل له به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له هه‌رێم ده‌بینین، ئێوه ئه‌مه چۆن ده‌بینن؟
- نازم ده‌باغ: به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه. من زۆر به‌داخه‌وه‌م که له ئێران ئێمه له‌گه‌ڵ ئیسراییل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. ئێمه کوردین، له‌گه‌ڵ ئێران هاونهژادین، پێشتر خاوه‌ن یه‌ک زه‌مین بووین، موسڵمانین، که‌س ئێمه نه‌هێناوه‌ته ئه‌م ناوچه و بڵێت لێره بمێننه‌وه. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه له‌و رۆژه‌وه لێره بووین له‌گه‌ڵ ئێران دوژمنیمان نه‌کردووه. به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو بارودۆخه دژواره‌کاندا ئێران هاوکار و یارمه‌تیده‌رمان بووه. ئێستاکه بۆچی بێ هیچ هۆکارێک وشه‌ی ئیسراییلی دووه‌م به‌کار دێنن؟ ئیسراییل به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه. کاتێک ئه‌وان ئێمه ته‌یید ده‌که‌ن، ئێمه پێی خۆشحاڵ نابین، ئه‌وان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و موسڵمان دوژمنن، به‌ڵام پرسیاری ئێستا ئه‌وه‌یه بۆچی عه‌ره‌به‌کان خۆیان له‌گه‌ڵ ئێسراییل رێکه‌وتنیان هه‌یه و باڵیۆزخانه‌یان هه‌یه؟ من پرسیارم هه‌یه بۆچی له‌ناو هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، ته‌نها وڵاتێک که هاتووه‌ته پێشه‌وه‌و زیاترین کێشه ده‌نێته‌وه ئیسراییله؟ بۆچی ده‌هێڵن ئه‌وان وابکه‌ن؟ ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه. من ناتوانم به ئیسراییل بڵێم بێده‌نگ به، هه‌روه‌ها که ئه‌مریکاش ناتوانێت وای پێ بڵێت، نابێت ئێوه وابکه‌ن (ئێران و تورکیا یان وڵاتانی دیکه) له کاتێکدا که ئێمه رووه‌و ههڵدێربین، خۆشحاڵ بن. له‌وه‌ی که ئیسراییل ئێمه په‌سه‌ند ده‌کات ئامانجی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌یه‌وێت دژی عه‌ره‌ب، کورد و تورک کێشه بنێته‌وه.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "موج" سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عیراق کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نابێت
نازم ده‌باغ وێڕای ئاماژه به کاریگه‌رنه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ڵێت: ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی عێراق له ٢٥ ساڵی رابردوودا سه‌لماندی که ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه رووده‌دات کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر کورده‌کانی دیکه نییه و ئه‌وه‌ی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان رووده‌دات، له‌ژێر کاریگه‌ری بابه‌ته ناوخۆییه‌کانی وڵاتی خۆیاندایه.
نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستانی عیراق وێڕای دژایه‌تییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به په‌یامنێری ئاژانسی "موج"ی وت: کاتێک سه‌رکردایه‌تی کورد بڕیارێکی وای داوه به دڵنیاییه‌وه مه‌نتق و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی له پشته. ئامانجی ئه‌م راپرسییه‌ش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق و کورد و دابینکردنی زیاتری ئه‌من و ئاسایشه.
ده‌باغ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا، به هۆی دژایه‌تی وڵاتانی هاوسنوور و ئه‌گه‌ری روودانی کێشه له بواری بازرگانی و ئابووری ئه‌م ناوچه‌دا، وتی: له‌م رووه‌وه چاوه‌ڕوانی بڕێک کێشه ده‌کرێت به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که له رۆژی دوای به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی، کوردستان سه‌ربه‌خۆیی راناگه‌یه‌نێت، به گشتیی پرۆسه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی کورد و مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌به‌رچاو گیراوه. به‌م پێیه سه‌رکردایه‌تی کورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له رێگای دانوستان و وتووێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت دراوسێکان و عێراق به نه‌تیجه بگات و کار نه‌گاته شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌ربازی.
هه‌موو حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی هاوڕان
ده‌باغ سه‌باره‌ت به کێشه‌یه‌ک که له نێوان بڕێک لایه‌نی سیاسی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی که له راگه‌یاندنه‌کاندا باسکراوه وتی: ئه‌م راپرسییه له‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌رێنی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کرێت، ته‌نها بزووتنه‌وه‌و کۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌م بڕیاره رای خۆیان هه‌یه که ده‌ڵێن ده‌بوایا په‌رله‌مان ئه‌م بڕیاره‌ی بدایات، به‌ڵام بارودۆخه‌که گونجاو نه‌بوو که هه‌موو لایه‌نه‌کان له په‌رله‌مان کۆببنه‌وه. به‌ڵام هیچ لایه‌نێک نییه که به گشتیی دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی راپرسی بێت و ئه‌وانه‌ی له راگه‌یاندنه‌کاندا باسکرا ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و پرۆسه‌که بوو.
هیچ تاکێکی کورد دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نییه
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که له سه‌دا چه‌ندی خه‌ڵكی کوردستانی عێراق له‌م راپرسیه ده‌نگی به‌ڵێ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن وتی: به‌ڕای من هیچ تاکێکی کورد نییه که دژی سه‌ربه‌خۆیی بێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ناوچه‌که وتی: ئه‌مه به‌نده به بارودۆخی داهاتووه‌وه. رووداوه‌کانی ٢٥ ساڵی رابردووی کوردستانی عێراق سه‌لماندوویه‌تی که ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه رووده‌دات کاریگه‌ری له‌سه‌ر کورده‌کانی دیکه نییه و ئه‌مه په‌یوه‌سته به بارودۆخی ناوخۆیی وڵاته‌کانی خۆیانه‌وه. سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تایبه‌ت به عێراقه‌و په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دیکه‌وه نییه. وێرای ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی عێراق له ماوه‌ی دوورودرێژی ٢٥ ساڵی رابردوودا سه‌لماندوویانه که هۆکاری ئه‌من و ئاسایشن له ناوچه‌که‌دا.
ده‌باغ هۆکاری دژایه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ راپرسی سه‌ربه‌خۆیی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌گه‌ڕێنێته‌و و ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات درێژه به بوونی له ناوچه‌که بدات، به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی وزه‌دا زاڵ بێت و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوئاهه‌نگ بێت.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له ئێران سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێڕاق ده‌توانێت له درێژه‌ی ستراتیجی ناوچه‌یی ئیسراییلدا بێت ده‌ڵێت: کورده‌کان نابێت خۆیان بخه‌نه ناو ئه‌م کایه‌وه، ئیسراییل ئازاده هه‌ر رایه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ببێت. به‌ڵام بۆ هه‌ولێر گرنگه که هاوڕایی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ بێت، بۆیه ئاماده نییه له‌به‌ر ئیسراییل وڵاتانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ خۆی بکاته دوژمن.
کوردەکان پارێزەری ئەمن و ئاسایشی ناوچەکەن
ھەر لە سەرەتای دروست بوونی عێراقی تازە دوابەدوای روخانی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، واتە دوای پەیمانی لۆزان و سایکس پیکۆ، گەلی کورد بە زۆر لکێنرا بە عێراقی ئەمرۆوە، بۆیە ھەر لەسەرەتاوە نارەزاییەکان دەستی پێ‌کرد و لە رێگای خۆپیشاندان و شۆرشەوە جوڵانەوەکانی تا وەکو ئەمڕۆ بەردەوام بووە و بۆ گەیشتن بە مافەکانیان خەباتیان کردووە.
یەکەم شۆڕش، شۆڕشی شێخ محمودی حەفید لە ٢٢ی مایسی ١٩١٩ لە سلێمانی بوو. کە دەسەڵاتی کوردستانی تێدا راگەیاند و خۆیشی وەکو مەلیک مەحمود ناساند. لە چەند قۆناغێک بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٣٠ کە لە لایەن سوپای ئینگلیز کە ئەو کات لە عێراق دەسەڵاتداربوون، شکست بە شۆڕشەکە ھات و کۆتای‌یان پێھێنرا.
دوابەدوای ئەو جوڵانەوەی بارزان لە جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێ‌کرد تا ھەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلول بە ڕێبەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی کە ئەویش بە ئاواتەکانی نەگەیشت و بەھۆی ڕێککەوتنی ئەلجەزایر لە نێوان شای ئێران و سەدام حسین، شکستی پێ ھات ،دوای ساڵێک جارێکی¬تر شۆرشی کورد سەری ھەڵدایەوە تا لە شەڕەکانی کەنداو دەرفەتێکی بۆ رەخسا و لە ئابی ١٩٩٠ ڕاپەرین دروست بوو لە سایەی دیاری کردنی ناوچەی دژە فڕین ھەلێک رەخسا و جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ دروست بوو.
دوای جوڵانەوەکانی بارزانی و شۆرشی ئەیلول لەساڵی ١٩٦١و شۆرشی نوێ، چە لە سەردەمی سیستەمی پاشایەتی و چە دەسەڵاتی کۆماری لە عێراق ھیچ کاتێک نەیانتوانیوە مافەکانی کورد دەستەبەر بکەن و رەوایی پێ بدەن، بۆیە بە شێوازە جۆر بە جۆرەکانی خەبات و شۆرش، جوڵانەوەی کورد بەردەوام بووە. ئەم حکومرانیە تاکرەوانەی کەمینەی سووننە بە سەر عێراق درێژەی کێشا تاکو کاتی پەلاماردانی کوەیت لە لایەن عێراقەوە. وە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەری کەنداوی دووەم وە ھاوپەیمانیەتێکی نێو دەوڵەتی بە سەرپەرشتی ئەمەریکا دروست بوو. ئە¬وە بوو بە ھۆکاری ھاتنی سوپای ئەمەریکا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەت کە تورکیا رێگای نەدا سوپای ئەمریکا و ھاوپەیمانان بنکەی سەربازی ئینجەرلیک و سنوورەکانی بەکار بھێنێت لە جەنگی کەنداوی دووەم. ئەمەش وای کرد کە ھەرێمی کوردستان سوود لەو بارودۆخە وەربگرێت و رێگا بدات بە ھاتنە ناوەوەی سوپای ھاوپەیمانان بە مەبەستی بەشداری کردن لە روخاندنی سەدام حسین.
ھەڵبەتە بە داخەوە راستیەک ھەبوو کە نە شۆرشی کوردی و نە ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی عێراقی لە توانایاندا نەبوو رژێمەکەی سەدام بروخێنن، بۆیە ھاوپەیمانیەک لە نێوان عێراقیەکان و کورد دروست بوو لە لایەکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەکی کەوە لەگەڵ ھاوپەیمانان و ئەمەریکا. کە ڕژێمی بەعسیان گۆڕ بە گۆڕ کرد.
دوای روخانی رژێمی سەدام و ھاتنی سوپای ئەمەریکا و ھاوپەیمانان، سوپای ئەمەریکا ھێزەکانی خۆی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بە شێوەی جۆرا و جۆر ھێشتەوە تا ھاتنی حکومەتی مالکی، وە دوای رێکەوتنێکی ئیستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا داوایان کرد کە سوپای ئەمەریکا بچێتە دەرەوە، بە بڕوای من ھەر زوو پێشبینی ئەوەم دەکرد کە ئەمریکاییەکان بە چوونە دەرەوەیان کارێک دەکەن کە ئەم جارەیان عیراق خۆی داوای گەرانەوەی سوپای ئەمەریکا بکات. ئەوە بوو جەنگی تیرۆریستان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پەرەی سەند وە شار و شارۆچکەیەکی زۆر لە لایەن داعشەوە داگیر کرا، سوپای عێراق تێکشکانێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و دواجار شاری موسڵیان بەدەستەوا دا و داعش پەلاماری ھەرێمی کوردستانی دا.
ئەو ھۆکارانە بووە ھۆی ئەوەی زیاتر سوپای ئەمەریکا پێگەی جێگیر بکات لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.
کورد لەو نێوەدا بە ھۆی جەنگی داعش و پەلامارەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ھێزی پێشمەرگە توانی رۆلێکی گرنگ ببینێت لە بەرگری کردن و ئازاد کردنی شوێنە داگیر کراوەکان وە ھێزی پێشمەرگە بوو بە سیمبوڵی بەرگری و شەرکردن لە دژی تیرۆریستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا گرنگیان بە پێشمەرگە و گەلی کورددا. ئێستاکەش داعش رووبەرووی شکستێکی زۆر و روو لە ناوچوونە، ھەر چەندە داعش بە ئاسانی لە ناوناچێت بەڵکو لاواز دەبێت. بە درێژای ھەموو ئەو رووداوانەش کورد بیری لەرێگا چارەیەک کردۆتەوە بۆ دابینکردن و بەدەست ھێنانی مافەرەواکانی و کۆتایی بە ڕێگای جەنگ بێنێت و چەسپاندنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و سەلماندوشیەتی کە بەشێکە لە چارەسەر و ھۆکارێکیشە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش.
سەرکردایەتی کورد بۆ قۆناغی دوای داعش و داھاتووی عێراق باشترین رێگا کە ھەڵی بژاردوە بریاردانە لە چارەی خۆنووسین بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی لە چوارچێوەی عێراقدا، ئەمەش لە رێگای راپرسی و گفتوگۆی جددیی دەبێت سەرەتا لەگەڵ عێراق وە دوایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە.
لێرەدا ئەمەریکا و ھاوپەیمانان و ھێزە نێودەوڵەتییەکان زیاتر کەوتونەتە خۆ بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی کە لەناوچەکە ھەیانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە ئیستراتیجیەکانیان ھەوڵبدەن و لەم بوارەشدا دەکرێت بوونی سەربازی خۆیان زیاد بکەن و بنکەکانیان بەھێزتر بکەن، دیارە بوونی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا بە ھۆی راپرسی و سەربەخۆییەوە نەبوو، بەڵکو پێشتر بوو،بەڵام لەمەودوا دەکرێت زیاد بیر لەفراوان بوونی بنکە وزیاد کردنی بکاتەوە. جگە لەوەی بە پێ¬ی ڕێککەوتنێکی ئیستاتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا لە عێراقن.
بۆبەرەنگار بوونەوەی ئەم جۆر ھەنگاوانە بە بروای من دەبێت وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت ئێران زیاتر بیربکەنەوە، ھەروەکو لە درێژایی بزوتنەوەی رزگاری خوازانەی عێراق و ھەرێمی کوردستان پشتیوان بوون و ئێران لە شەڕی دژە تیرۆردا یارمەتییەکی باشی بە ھەرێمی کوردستان و عێراق گەیاند، ئێستاکەش بەھەمان شێوەی ڕابردوو کە ھاوکار و ھاوپەیمانی کورد و شیعە و تەنانەت سووننەکانی کە دژی سەدام بوون دەتوانێت لە رێگای گفتوگۆوە بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکانی کورد و لایەنەکانی دیکە کە لە ناو یاسای بنەرەتی عێراق ھەیە ھەموو لایەک بە مافەکانی بگات لە کاتێکدا دەستوری عێراق دانی بە مافی چارەی خۆنووسین داناوە. ڕێگاش لە بەھێزکردنی بنکە و پێگەکانی دەرەکی لە عێراق بگرێت چونکە کورد لە ڕابردوودا توانیویەتی بەشێک بێت لە چارەسەر و چەسپاندنی ئاسایش و بۆ ئایندەش بە دڵنیاییەوە وا دەبێت.
پێویستە بگەرێینەوە بۆ بنەماکانی سەرەتای دروست بوونی بەرەی کوردستانی کە بە ئاشت بوونەوەی گشتی و لێ بوردەیی و یەک ریزی توانیمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین
”دوا بژارە و کاردانەوەی کردەیی ئێران بەھۆی ریفراندۆمەوە داخستنی مەرز دەبێت“
نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەسەر پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و کاردانەوەکانی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە لەسەر ئەو پرسە و ھەروەھا پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئێران بۆ (باس) دەدوێت.
(باس) بە حوکمی ئەوەی بەڕێزتان نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن لە ئێران، ئێستا پەیوەندیی ئێران لەگەڵ ھەرێم لە چ ئاستێک‌دا دەبینن؟
نازم دەباغ: دیارە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران تا ئێستا دەکرێت بگوترێ باشە و بەتایبەت لە رووی چالاکیی ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و ھاوکاریی سەربازی و ئاساییشەوە، ھەروەھا پەیوەندیی سیاسییش بەردەوامە لەڕووی ئاڵوگٶڕی بیروڕا و گفتوگۆکردن، چ لە سەردانی شاندەکانی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە سەردانی بەرپرسانی ئێران لە ئاستی بەرز و باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکاندا، تەنیا کێشەیەک کە ھاتووەتە پێش، باسی ریفراندۆم و سەربەخۆییە، ئەویش تا ئێستا کاری نەکردووەتە سەر تێکدانی پەیوەندییەکان.
(باس) ئێران ھەر زوو بەئاشکرا دژایەتیی خۆی بۆ ریفراندۆم و وەرگرتنی رای ھاووڵاتییانی کوردستان بۆ دیارکردنی چارەنووسی خۆیان، پیشان داوە، ئایا تا ئێستاش ئەمە ھەڵوێستیەتی؟
نازم دەباغ: ئێران لە سەرەتاوە بەڕاشکاوی، بەتایبەت لەدوای راگەیاندنی رای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، واتە کاتێک رێبەری ئێران ئەم رایەی ھەبێت، ئاسان نییە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رای خۆی پاشگەز بێتەوە، پێم وایە ھیچ گۆڕانێک بەسەر ھەڵوێستیدا نەھاتووە و دووپاتی دەکەنەوە کە لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقدان و ئامادەیی خۆشیان دەربڕیوە پشتیوانیی ھەموو رێککەوتنێک دەکەن، کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەسەری رێک بکەون.
(باس) پێتان وایە کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ریفراندۆم بە کردەیی چی دەبێت؟
نازم دەباغ: بەداخەوە ئەمڕۆکە ئەوەی دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمە تەنیا ئێران نییە، بەڵکوو تورکیا و عێراقیش جەختیان لەسەر کردووە کە نابێت ئەنجام بدرێت، ھەر یەکەیان بە شێوەیەک، ئەڵبەتە وڵاتی تر وەکوو ئەمەریکا رووسیا و ئەوروپیییەکان بە گونجاوی نازانن، بە ھۆکاری بوونی شەڕی داعشەوە، بۆیە ھیچ بژارەیەکی تریشیان بۆ کورد نییە، کە بە ئەنجامنەدانی چی بۆ دەکەن، بۆیە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بەدڵنیاییەوە دوا بژارەیان بەپێی زانیارییەکانی بەندە داخستنی مەرز دەبێت.
(باس) ھیچ ئومێدێک بۆ ژیانی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق شک دەبەن؟
نازم دەباغ : بە بڕوای من لەو رۆژەوە کە کورد دەستی بە خەبات و شۆڕش کردووە، بڕوامان وابووە کە ژیان و گوزەران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ناکرێت و رۆژ لەدوای رۆژ مانەوە و ژیان سەختر دەبێت، لە کاتێکدا ئێمە بڕوامان وابوو دوای رژێمە شوفێنیزمەکانی گۆڕبەگۆڕ، کە گەلانی کورد و کوردستانیان دەچەوساندەوە، وامان دەزانی بە رووخاندنیان ھەلێکی تر دێنێتە کایەوە، بەھۆی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و ھاوخەباتەکانمان دەکرێت دان بە مافەکانماندا بنێن و بتوانین پێکەوە بژین، بەڵام بەداخەوە ئاسان نییە مانەوە و ژیان لەگەڵ ئەو جۆرە دەسەڵاتەی بڕوا بە مافەکانی گەلی کورد نەنێت و رەفتاری بەعسییانە بێت.
(باس) کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر زاری بەڕێزتەوە شتێکی بڵاو کردەوە، دواتر تۆ ئەو قسانەت رەت کردەوە، ئەمانەوێـت زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بۆ خەڵک بدوێی.
نازم دەباغ: زۆر بەداخەوە کە زۆرینەی راگەیاندنەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو ئامانج و بەرنامەی کە پەیوەستن پێیانەوە دابەش بوونە، بەندە کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم، لە ھەمان کاتیش‌دا یەکێتیم. کاتێک چاوپێکەوتنێک ئەنجام دەدەم بەدڵنیاییەوە رەچاوی ھەمووی دەکەم، ئەگەر مەبەستیان لەو مانشێتە بوو کە (ئێن ئاڕ تی) دروستی کردبوو، بەدڵنیاییەوە دروستکراو بوو، لە کاتێکدا لەگەڵ ئەوان چاوپێکەوتنم نەکردبوو، چونکە من ھەمیشە گوتوومە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی مافی رەوای گەلەکەمانە و ھەر کەسێک و کوردێک پشتیوانی نەبێت بە خیانەتی دەزانم، دیارە پرسی ریفراندۆم کارتێکە، یا ھۆکارێکە بۆ بەدەستھێنانی مافەکان، کەچی برایانی (ئێن ئاڕ تی) بە مەبەستی دیاریکراو قسەکانیان پچڕپچڕ کردبوو، ئەگەرنا فەرموون ھەموو چاوپێکەوتنەکان بە تۆمارکراوی ھەیە و زۆربەشی لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێم لە تاران لەسەر تویتەرەکە بڵاو کراوەتەوە، جارێکی تر دەیڵێمەوە، ھەر کوردێک پشتیوانیی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەکات خیانەتی کردووە، بەڵام ئەوەشم لەگەڵدا گوتووە کەی و چۆن، دیارە کە دەستەبەرکردنی یەکڕیزی و یەکگوتاریی سیاسی و بە یاساییکردن، مەرجی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندومە.
(باس) لە چەند میدیایەکی کوردستانی و دەرەوەدا رای دژ بە یەک ھەبووە سەبارەت بە دیدی ئێوە بۆ ریفراندۆم، دەمانەوێ بەڕاشکاوی رای ئێوە سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بزانین چییە؟
نازم دەباغ: پێم وانیە ھیچ لێدوانێکی دژ بە یەکمان ھەبێت و ھەمووی تۆمار کراوە و لام ھەیە، تەنیا ئەوە نەبێت زۆر جار خوێنەری کورد تەنیا مانشێت دەخوێنێتەوە و سەیری ناوەڕۆک ناکات، کە خۆشتان دەزانن رۆژنامە و تەلەڤزیۆن و راگەیاندنەکان بەپێی لێکدانەوەی خۆیان مانشێت بە مەبەست دروست دەکەن. ئەوەی سەر بە کەمپینی (نەخێرە)، یان (بەڵێ) بەپێی خواستی خۆی دای دەبەزێنێت و ھەروەھا ئەمەم لە ئێوەش دیوە.
(باس) ئێستا کەسانێک لە ھەرێمی کوردستان پرسی ڕیفراندۆم لەم دۆخەدا بە گونجاو نازانن، ئێوە لەسەر ئەمەدا چی دەڵێن؟
نازم دەباغ: پێم وایە بوونی بۆچوونی جیاواز بەڵگەی بوونی ئازادی و جۆرێ لە دیموکراسییەتە، کە بەداخەوە ھەندێک خراپ بەکاری دەھێنن. بەشێک لە ئوباڵی بوونی ئەم ڕایە جیاوازانە لە ئەنجامی ئەو قەیران و بارودۆخەیە، کە بەشێکی سەرکردایەتیی سیاسی لێی بەرپرسیارە و بەشێکیشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە لە ئاستی ھۆشیارکردنەوە و بەڕێوەبردنی وەکوو پێویستدا نەبووە لە ڕووی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەموکوڕییەکان.
(باس) ئێوە سەرەڕای ئەوەی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن، لە ھەمان کاتدا ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، یەکێتی و ئێرانیش پەیوەندییەکی لەمێژینەیان ھەیە، پێتان وانییە بەھۆی سووربوونی یەکێتی لەسەر ڕیفراندۆم، ئێران پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیدا خراپ بکات؟
نازم دەباغ: حەز دەکەم ڕاستییەک ھەیە بیزانیت، کە بەر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێم وایە پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییەکانی زووتری بووە لەگەڵ ئێران، ھەر لە ڕووخانی شای ئێرانەوە تا ئێستا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مانگی ٠٥/١٩٨٥ ھەوڵی دا پەیوەندییەکانی دروست بکات، کەواتە تەمەنی پەیوەندییەکانی پارتی ٨ ساڵ زیاترە لە یەکێتی. بۆ ئەمڕۆکە دەتوانم بڵێم (یەکێتی– پارتی) تا ئێستاکە چ لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێران و چ لەسەر بۆچوونیان لەسەر ئەنجامدانی ڕاپرسی جیاوازییان ھەبێت یەک ھەڵوێستن، واتە ئێران ھەمان ھەڵوێستی لەگەڵ یەکێتی لەگەڵ پارتیش دەبێت، دەمەوێ دڵنیات بکەمەوە ھەمیشە یەکێتی لەپێناوی خواستی گەلی کورد و مەسەلە نەتەوەییەکان قوربانیی داوە، لە کاتێ شاندی یەکێتی ھاتە تاران، وەکوو خۆی بەرگریی لە مافە رەواکانی کردووە و بەپێی دروشمەکانی ڕاستگۆش بووە. بۆیە بڕوام وایە ئەگەر پەیوەندیی خراپ بێت لەگەڵ ھەموو حکوومەتی ھەرێم و لایەنەکان خراپ دەبێت، پەیامی ئێران بۆ ھەمووان وەکوو یەکە.
(باس) ھەڵوێستی ناوچەیی و ھەرێمی لە ئاستی پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چۆن دەبینن؟
نازم دەباغ: تا ئێستا ئاسۆیەکی روون نییە، کە پشتیوانی لە ڕاپرسی بکەن، لە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ، ھەموویان لە ڕووی دەربڕینەوە کۆکن لە ھەڵوێستیان دەربارەی ھەرێمی کوردستان، جا چ داوای جێبەجێ نەکردنیان کردووە یان دواخستنی. کاتێک تورکیا لەسەر ئاستی بەرز ھەنگاوەکەی ھەرێم بە ھەڵەیەکی مێژوویی دەبینن و لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقدان، ئێران داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات. عێراق دەڵێت ”ڕاپرسی پرۆسەیەکی نایاساییە" ئەی دەبێت چی چاوەڕوان بکرێت لە ھەڵوێستی ئەوانی دیکە!. ئەڵبەتە وڵاتانی زلھێز و ئەوروپاش بە شێوەیەک لە شێوەکان داوای دواخستنی دەکەن، بە بیانووی بوونی شەڕی داعش و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە و خاکی عێراق. واتە تەنیا ئەوەی کە گرنگە ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمە، زلھێزەکان و ئەوروپاش تا ئێستا بەدیلیان پێ نییە کە ئەگەر ڕاپرسی دوا بخرێت، بۆ ئایندەی کورد چی‌یان پێیە، بۆیە زیاتر لێکدانەوەی دەوێ بە سەرکەوتنی پرۆسەکە.
(باس) بەم دواییانە چەندین بەرپرسی گەورەی وڵاتانی زلھێز سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆمیان کرد، پێتان وانییە ئەوە ئەو واقیعە دەسەلمێنێت کە ھەرێمی کوردستان ئێستا لە قۆناغێکدایە کە ھەموو وڵاتانی جیھان حسێبی بۆ دەکەن؟
نازم دەباغ: ڕاستە ئەمڕۆ ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی ھەیە، خۆڕاگری و قارەمانیەتیی پێشمەرگەکانی ھەرێمی کوردستان لە شەڕی داعش زیاتر ئەم پێگە گرنگەیان دروست کردووە، کە کورد دەبێت بیـر لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش بکاتەوە، ئەوەی لێرە جێگای پرسیارە، ئەو ھەموو بەرپرسانەی باسیان لێوە دەکەیت کە دێنە ھەرێمی کوردستان، لە ھەموو ئاستەکانی تێدایە و لە لایەن سەرۆکایەتیی ھەرێم و حکوومەتی ھەرێم پێشوازییان لێ دەکرێت، چی‌یان پێیە بۆ کورد؟ جگە لە ھاوکاری لە شەڕی داعش و زیاتر ھاوکاریی سەربازی و کام پڕۆژەی سیاسی‌یان پێیە بۆ چارەسەری کێشەکانی کورد لە ناوچەکەدا؟ بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێم حساب بۆ ھاتن و کۆمەک و ڕێزگرتن لە ھێزی پێشمەرگە بکات و ھەم بیریش لە داواکارییەکان بکات بۆ دواخستنی ڕاپرسی بۆ ئایندە و ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی لەبەرچاو بگرن. پرسیار ئەوەیە ئەگەر کورد رەچاوی داواکارییەکانیان نەکات، لەدوایی چی ڕوو دەدات؟ کورد لە ڕابردوودا سەلماندویەتی کە بەشێکە لە چارەسەر و چەسپاندنی ئاسایش لە ناوچەکە و ھێزی سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیـرۆریستە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەداھاتووشدا وا دەبێت.
(باس) بە بۆچوونی تۆ کاتی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانی لۆزان و سایکس بیکۆ نەھاتووە؟
نازم دەباغ: بە بڕوای من کورد دەبێت بەدوای گەیشتن بە مافەکانیەوە بێت بە ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانی لۆزان و سایکس پیکۆ بێ یان نا، بەڵام پرسیار ئەوەیە، لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم پەیمانانە چ بە کورد دەبڕێت؟ ئایا ئەو وڵاتانە سوودمەند دەبن بەھۆی لۆزان و سایکس پیکۆ سەرزەمینەکەیان پارچە پارچە بووە و عێراقیان پێ دروست کرد، یان لە سایەی ھەڵوەشاندنەوەیدا کورد دەگەڕێننەوە سەر ئەو بەشەی کە لێی دابڕاوە؟ یا سەربەخۆ دەبین؟ بۆیە گرنگە بزانین بە ھەڵوەشاندنەوەی لەسەر بنەمای خاکی کوردستان دەبێت، یان گەڕانەوەی ویلایەتی نەینەوا (مووسڵ) و بەغدا دەبێت؟ کە پێم وایە ئەگەر وریا نەبین کێشەکانمان وەکوو خۆی دەمێنێتەوە و لە قازانجی تورکیا دەبێت. پێویستە کار بۆ بەدەستھێنانی مافەکان لە سەربەخۆیی بێت، نەک تەنیا بیر لە ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکان بکەین.
(باس) چی بکرێت بۆ ئەوەی کۆدەنگیی نیشتمانیی دروست بێت و حزبە سیاسییەکان پێکەوە بەشداری لە ریفراندۆمدا بکەن؟
نازم دەباغ: پێم وایە دەبێت ھەوڵی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بدەین، ئەویش بە دەستەبەرکردنی یەکڕیزیی گەلی کوردستان و یەکگوتاری لە سیاسەتی حکوومەتی ھەرێم، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەر ئەو بنەمایانەی سەرەتای دروستبوونی بەرەی کوردستانی بە ئاشتبوونەوەی گشتی و لێبوردەیی و یەکڕیزی، کە توانیمان سەرکەوتن لە ڕاپەڕین بەدەست بھێنین، ئەمڕۆکە بێتە دی، کە ھەوڵی سەربەخۆیی دەدەین لەدوای فیدڕاڵیەتدا، واتە واز بھێنین لە بەرژەوەندیی تاک و حزبایەتیی تەسک و عینادی لە بڕیاری سیاسی. ھەموو ئەو ھۆکار و قەیرانانە چارەسەر بکرێن کە بوونەتە مایەی نیگەرانی و دروستبوونی کەمپینی (نەخێر). واتە ئەبێت سەرکردایەتیی کورد و حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ جەماوەرە ناڕازییەکەی ئاشت بێتەوە، بە چارەسەری کێشەکانی و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، دڵنیایی بە وڵاتانی دراوسێ و دونیا بدەین کە مایەی سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەبین و ڕاگەیاندەکان ھەوڵ بدەن رۆڵیان ھەبێت لە گەیاندنی ئەم پەیامە، نەک ڕۆژانە باس لە چالاکی و جموجۆڵی ئۆپۆزسیۆنەکان بکات لە ھەرێمی کوردستان، یان بە ئاڵای ئیسرائیل بانگەشەی دەنگدان بکەن، کە ھەم وڵاتانی ئیسلامی دەوروژێنن و ھەم وڵاتانی عەرەبی، کە پێم وایە لەم قۆناغەدا بە زەرەرمانە.
(باس) پێشبینی دەکەی ئێران تەداخولی سەربازی بکات کاتێک کە ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات؟
نازم دەباغ: ئۆمێد دەکەم نەگاتە ئەوەی بژارەیەی بەکارھێنانی ھێز ھەڵبژێرێ. من دووری دەبینم و ئەوەش دەڵێم ھەڵوێستی ئێران بەستراوەتەوە بە ھەڵوێستی عێراق، تورکیا و ئێران. بەپێی زانیارییەکان، دوا وڵات دەبێت لە بەکارھێنانی بژارەی سەربازی، چونکە بۆ ئێران ھاوپەیمانیی کورد گرنگە لە عێراق.
(باس) دەگوترێت کە ئێران ناڕاستەخۆ عێراق بەڕێوە دەبات، ئەمە چەندە راستیی تێدایە؟
نازم دەباغ: دەگوترێت جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ھەیە، چونکە ئەم جۆرە بۆچوون و گوتارانە بەرەو ڕووی ھەموو لایەک دەبێتەوە، چ کورد، شیعە و سوننە لە عێراق. شێوەی خەباتی رابردوو و ھەموو جۆرە پەیوەندییەکان بە وڵاتانی دراوسێوە ھەبووە، لە ڕووی ھاوکاری و پەیوەندییەوە ئەمڕۆکە ھەموو ئەو لایەنانە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی عێراق و ناوچەکە، بۆیە تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە دەچەسپێت، بەدڵنیایی ئەو پەیوەندییانە دەمێنێ و ناپچڕێت، وڵاتانی ناوچەکەش رۆڵ و نەخشیان دەبێت لە بەڕێوەبردنی عێراق و ناوچەکە، ئەوەی گرنگە ھەر ھەموومان بەرژەوەندییەکانی کورد لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندییەکانەوە ببینین.
(باس) لەم ئانوساتەی کە ھەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێ، ئایا پێشبینی رێککەوتننامە و گەلەکۆمەکی لە دژی ھەرێم دەکەن؟
-نازم دەباغ: بەدڵنیاییەوە ئەوەی دژی ڕاپرسیی کورد بێت بیـر لە ھەموو بژارەیەک دەکاتەوە، لەوانە گەلەکۆمەکێ و ڕێککەوتن لە دژی ھەرێمی کوردستان، کە جۆرێ لە جموجۆڵ ھەستی پێ دەکرێت، لە کاتێکدا بەرپرسانی وڵاتە دراوسێکانی ھەرێمی کوردستان وەکوو ئێران، عێراق و تورکیا لە ئاستی باڵا کۆبوونەوەی جیاجیای دەزگاکانی سەربازی و ئەمنی بە نھێنی و بەئاشکرا کۆ دەبنەوە، دەبێت بە ھەندی وەربگرین چ لە بەغدا و چ لە تورکیادا.
(باس) چ پێشبینییەک بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان دەکەی؟
نازم دەباغ: کە دەستمان بە خەبات و تێکۆشان کرد بەو ئومێدەی کە رۆژێک دێت کورد بە ئامانجەکانی بگات و ھەر چەند ڕێگاکان دژوار و سەخت بن، بەردەوامبوونی خەبات و تێکۆشان لە سایەی ڕێبەرایەتیی سەرکردەی شیاو، ئازا و پاک بەو رۆژە دەگەین، کە سەربەخۆیی و ئازادی تێدا بێتە کایەوە. ئێستاکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە کە نوێنەرایەتیی ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان دەکات، واتە ھەوڵ و کۆشش دەمانگەیەنێتە ئاواتەکانمان، سەرفەرازی و سەربەخۆیی لە خەباتی ھێزی پێشمەرگەی قارەمان و جەماوەرە نەبەزەکەی و خوێنی ھەزاران شەھید و کەمئەندامی گەلەکەماندایە، بە ھیوای سەربەخۆیی و دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی بۆ حکوومەتێکی کوردیی سەربەخۆ.
زریان حاجی
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات