نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٩-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، بره‌ودانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواری وزه و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
له دیداره‌كه‌دا به درێژی باس له هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا كرده‌وه و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری، له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ده‌كات.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده بوون.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 28ى ئه‌يلوولى 2014، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كه به داوه‌تێكى فه‌رميى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان بۆ به‌شداريكردن له كار و چالاكييه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه، به ياوه‌ريى شاندێكى حكوومى، سه‌ردانى توركياى كرد، دواى به‌شداريكردنى له ڕێوڕه‌سمى كرده‌نه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، له ئيستانبول له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تيروته‌سه‌لى باس له ڕووداوه‌كان و دوا پێشهاته‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا و، به تايبه‌تى تيشك خرايه سه‌ر ڕووداوه‌كانى دواى هێرشى تيرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر پارێزگاكانى مووسڵ و تكريت و دواتر هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌و شوێنانه‌ى پێشتر كه‌وتبوونه ده‌ستى تيرۆرستان و، پرۆسه‌ى سياسى له عيراق و پێكهێنانى كابينه‌ى به‌ڕێز د. عه‌بادى و پێشبينيى ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕايگه‌ياند توركيا به‌و په‌يوه‌ندى و ڕێككه‌وتنانه‌وه پابه‌نده كه له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌تى، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵى جددى ده‌دات هاوكار و پشتگيرى هه‌رێمى كوردستان بێت له‌و نه‌هامه‌تيانه‌ى ئه‌م دواييه ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه، به تايبه‌تى له ڕووى مرۆييه‌وه كه تا ئێستا هاوكارييه‌كى باشيان پێشكه‌ش كردووه و له‌و هاوكاريانه به‌رده‌وام ده‌بن. ده‌رباره‌ى تيرۆريش، سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ڕوونى كرده‌وه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر هه‌ماهه‌نگيى ته‌واويان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌يمانه‌كان هه‌يه و ئه‌م هه‌ماهه‌نگييه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانيش ده‌بێت، له‌پێناو نه‌هێشتنى هه‌ر مه‌ترسييه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ڕێز سه‌ركۆمار و هاوكارييه‌كانى توركياى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى پشتگيرى و هاوكاريى زياترى توركيا ده‌كات. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه ئابوورى و سياسييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان دا، هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌رباره‌ى به‌شداريكردن له حكوومه‌تى نوێى عيراقدا ڕوون كرده‌وه، كه به‌شدارى ده‌كات و ده‌يه‌وێ شانسێك بداته حكوومه‌تى تازه‌ى عيراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، هيوايشى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان باشتر ببن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش دواى ته‌واوبوونى كار و چالاكييه‌كانى ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان كه به‌شدارييان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردووه، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز سه‌ركۆمارى توركيا، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى تايبه‌تدا كرد.
سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان به‌ڕێز پرۆفيسۆر "كلاوس شواب" كۆ بووه‌وه و له ديدارێكدا ڕه‌وشى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس. به‌ڕێز "شواب" پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان و داڵده‌دانى زياتر له يه‌ك مليۆن په‌نابه‌ر و ئاواره‌ى به‌رز نرخاند، كه جێگه‌ى سوپاس و پێزانينى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه.
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند جيهان به گشتى و وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش به تايبه‌تى ده‌بێ ئاوڕى زياتر له هه‌رێمى كوردستان بده‌نه‌وه، هيوايشى خواست له ئاينده‌دا بتوانن سه‌ردانى كوردستان بكه‌ن. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانيش بانگهێشتى كردن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كوردستان و هيواى خواست ده‌رفه‌ت بێته ئاراوه كه هاوشێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهان له كوردستانيش ساز بكه‌ن.
شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سه‌رچاوه سروشتييه‌كان، ڕێباز حه‌ملان وه‌زيرى دارايى و ئابوورى، عه‌لى سندى وه‌زيرى پلاندانان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و سه‌فين دزه‌يى وته‌بێژى فه‌رميى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، له چه‌ندين پانێلى جياجياى كۆڕبه‌نده‌كه و ده‌رباره‌ى چه‌ندين بابه‌تى جۆراوجۆر، به‌شدارييه‌كى كارايان كرد و سبه‌ى له ڕۆژى دووه‌مى كۆڕبه‌نده‌كه‌شدا به هه‌مان شێوه به‌شدارى له پانێله‌كاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئابى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره، له سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى توركیا، له ڕێوڕه‌سمى ڕاده‌ستكردنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆمارى پێشووى توركیاوه، به سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغاندا به‌شدار بوو، كه له كۆچكى چانكایاى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى توركیا به به‌شداریى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیران و دیپلۆماتكار و ده‌سته دیپلۆماسییه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان به‌ڕێوه چوو.
دواى ته‌واوبوونى ڕێوڕه‌سمه‌كه كه تیایدا به‌ڕێز ئه‌ردۆغان وه‌ك سه‌رۆكى تازه‌ى توركیا سوێندى یاسایى خوارد و وتارێكى پێشكه‌ش كرد، ڕێوڕه‌سمێكى دیكه‌ى پێشوازى بۆ میوانان و به‌شداربووانى ڕێوڕه‌سمه‌كه ساز درا. له په‌راوێزى ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتانى جیهان كه‌وت.
دواى ئه‌وه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ میوانان به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ به‌شداران و میوانانى ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى توركیا ساز كرا.
نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان
دواى ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داوه‌تى حكوومه‌تى توركیا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى حوزیرانى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عیراق و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترۆلكردنى پارێزگاى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له به‌رده‌وامیى نائارامى و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و زیادبوونى ڕێژه‌ى ئاواره‌بووانى ناوخۆى عیراق ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق ده‌بێ پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى تازه هه‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه دا‌بمه‌زرێت و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى، ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانى عیراق تیایدا به‌شدار بن، هه‌روه‌ها مافى به‌ڕێوه‌بردنى خۆجێیى بۆ ناوچه‌كان و سوودوه‌رگرتن له سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كان و به‌كارهێنانیان له به‌رژوه‌ندیى دانیشتوانى ناوچه‌كاندا مسۆگه‌ر بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا و به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له بوارى وزه‌دا تاوتوێ كرا و لایه‌نى توركى جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كره‌وه و پابه‌ندیى خۆیان به ڕێككه‌وتنامه‌ى درێژخایه‌نى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى به بازاڕه‌كانى جیهان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى له پرسى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى به‌نزین و سووته‌مه‌نیدا كه دواى پێشهاته‌كانى ده‌ى حوزه‌یران هاتۆته ئاراوه، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ـ ى كرد بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ى به‌بۆنه‌ى دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌یان كردبوو، هه‌روه‌ها پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى توركیا نیشان بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ى له ناوچه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر و كه‌ركووك پێشكه‌ش به ئاواره‌كانیان كردووه. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به ئاواره‌كانى عیراق و له‌مباره‌یه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌نداره توركییه‌كان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ كۆنترۆلكردن و پاراستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیش دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاراستن و دابینكردنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئێستا به درێژایى زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره توندڕۆكاندا هاوسنووره. هه‌روه‌ها ڕوونى كردوه كه هه‌رێمى كوردستان شه‌ش مانگ پێشتر هۆشدارى و نیگه‌رانییه‌كانى خۆى له‌باره‌ى ئه‌م دۆخه‌وه گه‌یاندووه‌ته حكوومه‌تى عیراق و ئه‌مه‌ریكاش، به‌ڵام به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆش شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌سه‌ر پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره كۆ بوونه‌وه.
به بۆنه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا؛ نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق،
ڕێزدار سه‌رۆك وه‌زیران، برای به‌رێزم،
به خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و به‌رده‌وامبوونتان له ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیریم پێگه‌یشت. خوازیار و هیوادارم كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لی عیراق و هه‌رێم.
گومانم له‌وه‌دا نییه كه چۆن پێشتر ئه‌م ئه‌ركه‌تان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م جاره‌ش به هه‌مان شێوه به شایسته‌یى به‌جێى ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و هه‌نگاوه پێشكه‌وتووانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی ئابووریدا ناویه‌تى. دڵنیام ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نیه‌ی نێوانمان كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێش له هه‌موو بوارێكدا زیاتر گه‌شه ده‌كات و فراوانتر ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وڵاته‌كه‌مان له بواری ئاسایشیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوونی به‌و به‌ڵێنانه‌وه كه به هه‌رێمی كوردستانی عێراقى داون.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى كه عێراقى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ڕێبه‌رایه‌تیی لێهاتوو و زیره‌كانه‌ی ئێوه ده‌بێت. سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بهاوێژرێن بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌م كێشانه‌ی كه تا ئێستا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به هاوكاریی دوولایه‌نه‌یه.
زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كۆششتان له‌پێناو دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و ژیانێكی گونجاو بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی سڤیلی پارێزگای مووسڵ و شاری ته‌له‌عفه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆری توركمانى هاوڕه‌چه‌له‌كمان لێى ده‌ژین. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه درێژه ناكێشن. بێگومان ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه برایه‌تیی توركمان و كورد پته‌وتر ده‌كات و له‌وه‌ش دڵنیام كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێ‌دا به ڕێبه‌رایه‌تیی ئێوه، ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و توركمانانه پارێزراو ده‌بن كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ژین.
به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران؛ دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌ر به‌م بونه‌یه‌شه‌وه تكایه سڵاو و پێزانینی گه‌رمم به جه‌نابى سه‌رۆك و برای به‌ڕێزم مه‌سعوود بارزانی بگه‌یه‌نه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری توركیا
19ى حوزه‌یرانى 2014
ئه‌نقه‌ره
له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى نیسانى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت له لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان و تانه‌ر یلدز وه‌زى وزه، فه‌ریدوون سینیرلى ئۆغلۆ ڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌كى ڕاوێژكاران له لایه‌نى توركیا ئاماده‌ى بوون، چه‌ندین پرسى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ كران.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى ئاك پارتى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌وانییه‌كانى توركیاى له ئه‌ردۆغان كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاش ستایش و پێزانینى خۆى پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران تیشكیان خسته په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا و داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ له هه‌ردوو لاوه ته‌واوى ئاسانكارى پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ توركیادا بگاته ئاستێكى به‌رزتر و فراوانترین بواره‌كان بگرێته‌وه.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه به گشتى و بارودۆخى ئێستاى عیراق به تایبه‌تى لایه‌نێكى دیكه‌ى دیاره‌كه بوو كه تیایدا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتاییى ئه‌م مانگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عیراق كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ى پێشبینیى تابلۆى سیاسیى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواڕۆژى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق ئاڵوگۆڕ كرد و تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه.
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕانه‌وه.
به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا و به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م له لایه‌ن ئاك پارتییه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ئازارى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى له خۆى و گه‌لانى توركیا كرد و هیواى خواست كه به سه‌ركه‌وتنى ئاك پارتى، توركیا هه‌نگاوى گه‌وره‌تر له گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و سیاسى و دیموكراسیدا بنێت و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا بگاته ئه‌نجام، تا چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یى بۆ پرسى كورد له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
دوو شەممە, 31 ئازار 2014
له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و دواى كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنى وان بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه دیكه‌ى سنوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیادا، دوێنێ ئێواره شه‌ممه 15ى ئازارى 2014 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆ بوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به‌وه‌كاله‌ت، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت و هه‌ردوو پارێزگارى هه‌ولێر و سلێمانى له شاندى هه‌رێم و تانه‌ر یلدز وه‌زیرى وزه و فه‌ریدوون سینیرلى ئۆغلو جێگرى وزیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و توركیا له بواره‌كاى بازرگانى و ئابوورى و هاریكاریى وزه و بره‌ودانى زیاتر به‌م په‌یوه‌ندیانه خرانه به‌ر باس.
ئه‌ردۆغان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێم و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا بۆ فراونكردنى ده‌روازه‌ى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیل و كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى نوێى سنوورى له نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازه سنووریانه ده‌بێته هۆى زیادبوونى چالاكیى بازرگانى و ئابوورى و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى سنوور كه تێكه‌ڵاوى و خزمایه‌تى له نێوان دانیشتوانى هه‌ردوولاى سنووردا هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشى ئه‌منى و سیاسیى عیراق و ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و توركیا، بارودۆخ و پێشهاته‌كانى سووریا و گۆڕاكارییه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران. هه‌ر دوێنێ شه‌و دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
- دوو شەممە, 17 ئازار 2014