ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له محوه‌ری گه‌رمیان- خانه‌قین سه‌ردانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی گوندی سێوسینانی لە ناوچەی قەرەداغ كرد و له لایه‌ن دانیشتوانی گونده‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
هەر لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لە گۆڕستانی شەهیدانی سێوسینان ئامادە بوو و بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی ئەم شەهیدانە سووڕەتی فاتیحەی خوێندەوە.
گوندی سێوسینان له شاڵاوی ئه‌نفال له ساڵی 1988 دا له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و به‌هۆیه‌وه 68 هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌م گونده شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاگاداربوون له بارودۆخی مه‌یدانی و پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان له كه‌ركووك و دووزخورماتوو و داقوق و قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین و جه‌له‌لا و سه‌عدیه سه‌ردانی شاری خانه‌قینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی میحوه‌ر و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گه‌رمیان - خانه‌قین كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كدا سەرەتا ده‌ستخۆشی له خۆراگری هێزی پێشمەرگە كرد و سوپاسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی له‌و میحوه‌رانه كرد كە توانیویانە هێرشی تیرۆریستان تێكبشكێنن و ڕێگە لە نزیكبوونەوە و پێشڕەوییان بگرن و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی سه‌ردانی ئەم میحوەرەی كردووە و له نزیكه‌وه چاوی به پێشمه‌رگه كه‌وتووە. هەروەها سڵاو و درودی خۆی بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه نارد كه له پێناو سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان و به‌رگری له خاك و ماف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان فیدا كردووه.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی دۆستان و وڵاتانی ئازاد بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و یارمه‌تیدانی وڵاتانی دۆستی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه بوو، كه پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان بەرگری لە به‌هاكانی ئازادی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی دەكەن و بەهۆی ئەوە بوو كە هێزی پێشمه‌رگه پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌پارێزێ.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رێگه له پێشڕه‌وی تیرۆریستان بگرێ و په‌لاماره‌كانیان تێكبشكێنێ و بكه‌وێته هه‌ڵوێستی هێرش بردن و زەبری كوشندە لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنن.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی تیرۆریستان له په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شۆڤێنیه‌كان و نه‌یارانی گه‌لی كورد وایانده‌زانی داعش رزگاركاریانه و ده‌توانن به‌هۆی داعشه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان داگیر بكه‌نه‌وه و دۆخه‌كه بگێڕنه‌وه به‌ر له ساڵی 2003. هەروەها مەبەستێكی دیكەی پەلاماردانی كوردستان لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕێگەگرتن بوو له پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونی كوردستان، چونكه دوژمن ده‌یویست سنوورێك بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه دابنێ كه له كوردستان به‌دیهاتوون و دۆزی گه‌له‌كه‌مان لاواز بكات، به‌ڵام به‌هۆی خۆڕاگری و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كه لە به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان گۆڕا و ئه‌و خۆڕاگرییه وایكرد پێشمه‌رگه له ئاستی جیهاندا ناوبانگی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رۆك بارزانی له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئێستا گه‌لی كورد له كۆبانێ تا خانه‌قین له دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕ ده‌كات و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له بەهێزكردنی خۆڕاگری و بەرخودانی كۆبانێ بەرز نرخاند و بە مایەی سەربەرزی بۆ كوردستان لە قەڵەم دا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسە باڵاكانی پێشمەرگە و فەرماندە مەیدانییەكان سەرۆك بارزانیان لە بارودۆخی مەیدانی و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمیان خانەقین ئاگادار كردەوە و سەرۆك بارزانیش ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە خستەڕوو. هەروەها فەرماندە مەیدانییەكانی میحوەری گەرمیان خانەقین سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ بەجێگەیاندن و دابینكردنی هەموو ئەو داواكارییانەی لە كاتی سەردانی سەرۆك بارزانی لە جەژنی ڕەمەزان بۆ میحوەری خانەقین ئاراستەی سەرۆك بارزانیان كردبوو. هەر لەم دانیشتنەدا فەرماندە مەیدانییەكانی میحوەری گەرمیان خانەقین سەبارەت بە پێداویستییە هەنووكەییەكانی پێشمەرگە كۆمەڵێك داواكارییان خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش دووپاتی كردەوە كە هەموو تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ دابینكردنی پێداویستی و داواكارییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە كە لەم سەردانەدا یاوەری سەرۆك بارزانی بوو لە وتەیەكدا سوپاسی خۆڕاگریی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد و ڕاگەیاند كە وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو پڕكردنەوەی پێویستییەكانی بەرەكانی شەڕ لە هەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و هەر چییەك هێزی پێشمەرگە پێویستی بێت وەزارەتی پێشمەرگە بۆیان دابین دەكات.
جێگەی ئاماژەیە كە لەم كۆبوونەوەیەدا حەمەی حاجی مەحمود سەرپەرشتی هێزی پێشمەرگە لە شاری كەركووك و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان جێگری وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان و جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری خانەقین و فەرماندە و بەرپرسە مەیدانیەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و حزبی و ئیداریی دەڤەری گەرمیان و خانەقین ئامادەی بوون.
به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خوكوژییه ڕسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر هاووڵاتیانى كوردستان كاتێك له به‌رده‌م باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى خانه‌قین، به بۆنه‌ى ده‌ركه‌وتنى ڤیدیۆى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراله‌وه، ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و خۆشحاڵیى خۆیان ده‌رده‌بڕى، كه به‌داخه‌وه بووه هۆى شه‌هید و برینداربوونى چه‌ندین هاووڵاتى.
تیرۆریستان ده‌یانه‌وێ به‌م هێرشه دڕندانه وره‌ى خه‌ڵكى كوردستان بڕووخێنن و له گهرمیى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و كه‌شوهه‌واى ئازادى و دیموكراسى ساردیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌لى كوردستان هه‌رگیز به‌م كاره ترسنۆكانه ناله‌رزێ و وره‌ى ناڕووخێ، به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه سوورتر ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادى و هه‌رگیز بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ئه‌وپه‌ڕى هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كه‌ین و هیواى چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یه هه‌ر چییه‌ك پێویست بێت پێشكه‌ش به قوربانیان بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
28ى نیسانى 2014
تیرۆرستان و دوژمنانی ژیان و ئازادی له‌شاری خانه‌قین و سه‌عدیه جارێكی تر تاوانێكی گه‌وره‌و نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامدا، كه‌بوه مایه‌ی شه‌هیدو برینداربونی ژماره‌كی زۆر له‌هاووڵاتیان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه سه‌رقاڵی خۆشی ده‌ربڕینی خۆیان بوون.
من وه‌كو خانهقینیهك و رۆڵه‌یه‌كی ئه‌و شاره پرسه‌و هاوخه‌می خۆم به‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان راده‌گه‌یه‌نم و هیوای چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم، له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كهخانهقینیهكان به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی هه‌ڵوێستی كوردانه‌یان و به‌رگریان له‌دۆزی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌یان روبه‌ڕوی چ زه‌بروزه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌ك بونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش كه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چارهنوسازداین ، تیرۆرستان و ناحه‌زانی كورد، له‌رێگه‌ی شه‌هیدكردنی رۆڵه‌كانی ده‌یانه‌وێت ترس و دودڵی له‌خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری بچێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خاوی خۆیان رێگه له‌وه بگرن جارێكی تر له‌رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌عبیر له‌ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و كوردستانی بونی خۆیان دوپاتبكهنهوه.
ئێمه‌ی خانه‌قینی وه‌ك باقی خه‌ڵكی تری كوردستان، به‌هۆی كوردایه‌تی و داكۆكیكردن له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆمان، به‌درێژایی شۆِرش و خه‌بات دڵره‌قی و زوڵمی بێوێنه‌مان بینی و ته‌نانه‌ت شار‌و ناوچه‌كه‌مان به‌گشتی روبه‌ڕوی تاوانی راگواستن و ته‌عریب بوه‌وه، به‌ڵام خوێنی شه‌هیده‌كانمان و دیواری زیندانه‌كان، سه‌نگه‌ره‌كانی كوردایه‌تی باشترین به‌ڵگه‌بوون، كه‌مه‌حاڵه كوردستان و خانه‌قین، كوردایه‌تی خانه‌قین له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆش كه‌ئێوه له‌رێگه‌ی نواندنی چالاكی مه‌ده‌نیانه‌و ده‌ربڕینی خۆشی به‌م قۆناغه تازه‌یه، گوزراشت له‌خۆتان ده‌كه‌ن، ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان چاویان به‌م دیمه‌نه جوان و شارستانه‌یه هه‌ڵنایه‌ت و تاوانێكی تری دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانمان ئه‌نجامدا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان و دوزخورماتووی گه‌رمه‌سێری كوردستانیش هه‌مان تاوانیان ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌ك رۆڵه‌ی ئه‌و دوو شاره‌ش شههیبوون.
من هیوادارم ئێوه وه‌ك چۆن داگیركه‌ران چۆكیان پێدانه‌دان، ئه‌مڕۆش تیرۆرستان زه‌فه‌رتان پێنهبهن و سبه‌ی به‌گوڕوتینێكی زۆره‌وه روو له‌ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه دیموكراسیه‌دا جارێكی تر ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه نا‌ئومێد بكه‌نه‌وه‌و كوردستانی بونی شاری خانه‌قین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌موو لایه‌ك دوپات بكه‌نه‌وه‌و گیانی شه‌هیدانی 28 نیسان له‌به‌هه‌شتی نه‌مری شاد بكه‌ن.