قاسم سلێمانی لەرێگەی نازم دەباغ پەیامێكی بۆ سەركردایەتی كورد ناردوە
بەوتەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران، قاسم سلێمانی وتویەتی لە چوارچێوەی دەستورو یەكپارچەیی خاكی عێراق بەرگریی لەمافەكانی كورد دەكات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی "ئاوێنه"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم "قاسمی سلێمانی" كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و زۆر تایبه‌تی له‌گه‌ڵ "مه‌سعود بارزانی" كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "له‌كاتی دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆمه‌كه له هه‌رێم ئه‌نجامدرا، شاندی ئێران 70 تا 80 كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدا".
"نازم ده‌باغ" ئاشكراشی كردووه "خۆم په‌یامێكی تایبه‌تی قاسمی سلێمانیم به‌نامه‌ی ره‌سمی نارد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و به ته‌له‌فون و زاره‌كیش ناردومه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قاسمی سلێمانی له‌و په‌یامه‌یدا پێیوتم به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڵێ كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ین له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یه‌كپارچه‌یی عێراقدا به‌رگری له مافه‌كانی ئێوه بكه‌ین و مادده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكه‌ین".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "دڵنیاشم له قۆناغی ئاینده‌دا ئێران هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانی كورد و شیعه بپارێزێت، كه‌واته ئێران دژی كورد نییه، به‌ڵكو دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه په‌یڕه‌و كرا".
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ رویداد٢٤ هه‌رێمی کوردستان له بارودۆخی گونجاو‌دا نه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی
رویداد٢٤- نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومهری هه‌رێمی کوردستان له ئێران ده‌ڵێت: راپرسییان کپ کرد و له‌وانه‌یه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که هه‌رێمی کوردستان له بارودۆخی گونجاوی به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌بوو. باشتر وابوو کاته‌که‌ی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکه.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران به ئاماده‌بوون له ژووری رویداد٢٤ له پیشانگای رۆژنامه‌وانی تاران، هۆکاری بێئاکامبوونی راپرسی وا لێکدایه‌وه: راپرسییان کپ کرد و له‌وانه‌یه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که هه‌رێمی کوردستان له بارودۆخی گونجاوی به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌بوو. باشتر وابوو کاته‌که‌ی دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌کانی به‌ڕێز بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێم و لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه نییه، زیاتر په‌یوه‌ندی به راوێژی هه‌ڵه‌وه هه‌یه چونکه راوێژکاره‌کانی کاک مه‌سعود زانیاری هه‌ڵه‌یان پێدا.
له درێژه‌شدا وتی: ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئاماژه به‌م خاڵه‌ش بده‌ین که له‌وانه‌یه رووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پیلانگێڕییه‌ک بوو که له‌جیاتی خه‌ڵک و زۆرینه وابکه‌ن بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی ٢٠٠٣.
نوێنه‌ری حکومهری هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به په‌له‌کردن له جێبه‌جێکردنی ریفراندۆمدا وتی: کاک مه‌سعود ده‌بوو زیاتر سه‌رنجی ئه‌و راوێژانه بدات که وه‌ریده‌گرت و لانیکه‌م گرنگی زیاتری به‌و راوێژ و خواستانه بدایات که دۆستانی کورد له ئێران و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجامنه‌دانی راپرسی پێیان ده‌دا.
ده‌باغ سه‌باره‌ت به پشتیوانیکردنی ئیسراییل له‌م راپرسییه ده‌ڵێت: وه‌کوو کوردێک هیچکات متمانه‌م به پشتیوانی ئیسراییل نییه چونکه هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئیسراییل به مانای دوژمنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه، بۆیه وادیاره ئیسراییل له‌م بابه‌ته ئامانجێکی تایبه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرد.
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئیسراییل ویستوویه‌تی مه‌قه‌ڕه‌کانی خۆی له ئێران نزیک بکاته‌وه ده‌ڵێت: ئیسراییل دژی سه‌ربه‌خۆیی خۆرههڵاوی ناوینه و ده‌یه‌وێت سوودی خۆی ده‌ست که‌وێت له قه‌یرانه‌کاندا.
ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان له ئێران دڵنگه‌ران بوون ده‌ڵێت: ئه‌م دڵنگهرانییه کورد له کۆماری ئیسلامی ئێران دۆستانه‌یه‌و وه‌کو دڵنهگرانی دوو برایه. له‌وانه‌یه سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم گوێی به راوێژه‌کانی ئێران نه‌دابێت به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانا نییه که دۆستی نێوانمان له‌ناو چووبێت، چونکه ئه‌م دوو وڵاته خاوه‌ن جوگرافیا، نه‌ژاد و ئایینی هاوبه‌شن، بۆیه بۆ داهاتوو پێویستیان به یه‌کتره.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌دا وتی: بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که کۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵی دۆستانه و پشتیوانکه‌ری خۆی له کورده‌کان درێژه پێ بدات چونکه پاراستنی یه‌کێتی نێوان کورد و شیعه ده‌بێته هۆی دروستبوونی عێراقێکی ئه‌من.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر مام جه‌لال زیندوو ببوایا دژایه‌تی ده‌کرد وتی: نه‌بوونی مام جه‌لال له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکه‌وت، مام جه‌لال ده‌یوت که سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان شاعیرانه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نه‌بوو که بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه خه‌باتی نه‌کردبێت، به‌ڵام ده‌بێت بارودۆخی سه‌ربه‌خۆیی ئاماد بێت؛ بۆیه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم له‌ده‌ست ئه‌ودا ببوایات، رووی نه‌ده‌دا.
وتووێژی رۆژنامه‌ی "ایران" له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ
وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێداگری ئاکامه‌کانی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی ته‌مه‌نێکی کورتی بوو. ئێستا هه‌ولێر له کاتێکدا به‌ره‌و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ڕوات که چه‌ندین مه‌رجی بۆدانراوه له‌وانه ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌مه بارودۆخێکه که نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران وا لێکیده‌داته‌وه که " که‌سانێک به راوێژی هه‌ڵ ده‌یانویست سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌وه قه‌یران به‌رن". پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد که ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بووه‌ته دیپلۆماتێکی واقیعبین، هاوکات هه‌م نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانییه له تاران. وتووێژه‌که‌ی ئێمه چه‌ند رۆژ دوای، دوایین دانوستانی سه‌ردار قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر ئه‌نجامدرا و ده‌باغ تیایدا باس له دژایه‌تییه‌کانی ئێران بۆ راپرسی و گرنگی ناوبژیوانی ئێران بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و دروستکردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێری کرد.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم، دژایه‌تییه‌کی روون له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه کرا. لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م دژایه‌تییانه و جیاوازی سیاسه‌تی ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ده‌بێت پرسیاره‌که‌تان راست بکه‌مه‌وه؛ ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکه جۆرێ له دژایه‌تییان دژی ئه‌م بابه‌ته راگه‌یاند. جگه له ئێران و تورکیا، وڵاتانی ئه‌وروپایی، ئه‌مریکا و روسیاش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرد که راپرسی نه‌کرێت. به‌ڵام بڕێک وڵات له بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی ئه‌م بابه‌ته بوون و بڕێکی دیکه خوازیاری دواکه‌وتنی بوون، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویان پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و گرنگیدان به ده‌ستووری عێڕاق بوو. ئه‌مه‌م پێشتر وتووه و دیسانیش ئه‌یڵێمه‌وه؛ به پێی ئه‌زموون و ناسینێک که هه‌مه کۆماری ئیسلامی ئێران روونتر و روراستتر بوو له‌چاو ئه‌وانی دیکه. ئێران له رۆژی یه‌که‌مه‌وه راشکاوانه رایگه‌یاند که دژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسییه و له هه‌مان کاتیش‌دا رایگه‌یاند ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا به‌رگری له مافه‌کانی خه‌ڵكی هه‌رێمی کوردستان و پاراستنی یه‌کگرتوویی عێراق بکات. ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان له درێژه‌ی رۆڵ و پشتیوانی برایانه و دۆستانه‌دا هه‌ڵمانسه‌نگاند که ئێران له ساڵانی رابردوودا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان نواندویه‌تی. پشتیوانی ئێران له کورده‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عسی سه‌دام و هه‌روه‌ها له شه‌ڕ دژی داعش له‌بیر ناکه‌ین. بۆیه هه‌ڵوێستی ئێران بۆ ئێمه جیاوازه له هه‌ڵوێستی وڵاتانی دیکه.
من به روونی پرسیاره‌که‌م له‌سه‌ر ئێران و تورکیا بوو چونکه ئه‌م دووانه سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و بۆیه ده‌یانتوانی کاریگه‌رتر بن. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له هه‌ڵوێسته‌کانیدا هه‌وڵی ده‌دا باس له هاوکاری و هاوبیری ته‌واوی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر و راپرسی بکات.، ئایا به‌ڕای ئێوه هه‌ڵوێستی دوو وڵات وه‌ک یه‌ک بوو؟
له‌وانه‌یه ئه‌ردۆغان به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی و رێکه‌وتنی درێژماوه‌ی ئابووری که له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بووی، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رانه‌ده‌گه‌یاند. به‌ڵام من هه‌میشه ده‌موت له بڕێک بارودۆخدا که له‌وانه‌یه له داهاتوودا بێته ئاراوه، هه‌ڵوێستی ئێران، تورکیا و عێراق وه‌ک یه‌کی لێدێت. به‌ڵام پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی له تورکیا و ئێران جیاوازبوو. هه‌روه‌ها که بینیمان ئێران خاڵه سنوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم داخست به‌ڵام تورکیا واینه‌کرد. ئێمه به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ ئێران هاوبه‌شی نه‌ژادی و فه‌رهه‌نگی زیاترمان بووه. ئێران چ پێش شۆڕشی ئیسلامی و چ دوای ئه‌و، هاوکار و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد بوو. له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و دوای کۆڕه‌و، ئێران سنووره‌کانی خۆی به‌ڕووی ئێمه‌دا کرده‌وه، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئێمه هاوکاری و پشتیوانی حکومه‌تی ئێرانمان بینیوه. ئه‌مانه نیشانی ده‌ده‌ن که به درێژایی ساڵانێکی زۆر په‌یوه‌ندییه‌کی نزیک له نێوان کورده‌کان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بووه. ئێران یه‌که‌م وڵاتێک بوو که دوای دامه‌زراندنی فیدراڵیسمی هه‌رێمی کوردستان، قونسولخانه‌ی خۆی له هه‌رێم به فه‌رمی کرده‌وه. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژ به داعشدا، راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئێران بوون که له یه‌که‌م رۆژه‌کاندا هاتن به هانامانه‌وه. پشتیوانییه‌ک که بووه هۆی به‌رگری له به‌رامبه‌ر داعش و ئازادکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیرکرابوون.
به‌داخه‌وه سیاسییه‌کانی کورد له بڕێک بارودۆخدا هه‌ستیان به گرنگی راوێژ و راسپارده‌کانی به‌رپرسانی ئێرانی سه‌باره‌ت به راپرسی و به تایبه‌ت دژایه‌تییان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له لهرکوک نه‌کرد. گوێدان به‌و خاڵانه‌ی که روانگه‌یه‌کی خوالێخۆشبوو مام جه‌لالم وه‌بیر دێنێته‌وه که ده‌یوت: "بابه‌تی که‌رکوک وه‌کو نه‌شته‌رگه‌ری مێشکی مرۆڤه که ده‌بێت پزیشکه‌که ئاگاداربێت نه‌بێته هۆی ئیفلیجبوونی نه‌خۆشه‌که‌ی"، هه‌روایشی لێهات و له‌م رۆژانه‌دا بینیمان که وای لێهات به‌غدا به پشتیوانی هه‌موو وڵاتان به تایبه‌ت پشتیوانی ئه‌مریکا ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ که که‌رکوکیشی ده‌گرته‌وه گرته‌وه، که‌رکوک ناوه‌ندی ئابووری بوو که وادیار بوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تێپه‌ڕبوون به قۆناغی سه‌ربه‌خۆییدا حسێبێکی تایبه‌تی بۆ سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌و ناوچه کردبووه‌وه.
له‌و بارودۆخه‌دا که ئه‌گه‌ری ئابڵۆقه له ئارادابوو، به‌رپرسانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ئابووری چ پلانێکیان بوو؟
به دڵنیاییه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وه‌نده بیرمه‌ند بوون که بیر له‌م قه‌یران و کێشانه‌ی دوای راپرسی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌و راوێژانه‌ی که له‌م باره‌وه به کاک مه‌سعود درابوون، بڕێك جار هه‌ڵه بوون. ته‌نانه‌ت پێم وایه بڕێک که‌س به‌م راوێژانه ههڵانهیانهوه ده‌یانویست سه‌رکردایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌م قه‌یرانه به‌رن. قه‌یرانێک که بیانووی دا به‌ده‌ست هاوپه‌یمانان و به‌غدا و هه‌رێمیشی مهجبوورکرد له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وه‌کو که‌رکوک و دیاله و سه‌لاحه‌دین پاشه‌کشی بکات. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌رکه‌وت که ئێمه نه‌مانتوانی پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه وه‌ربگرین که به‌ڵێنی پشتیوانی‌یان دابوو. له کاتێکدا که ئێران له رۆژی یه‌که‌مه‌وه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر راپرسی بکه‌ن، چاوه‌روانی هاوکاری و پشتیوانی ئێمه مه‌که‌ن.
له‌وانه‌یه جگه له‌م هه‌ڕه‌شانه، دانوستانیش کراوه که دوایینهکهی سه‌فه‌ری سه‌ردار قاسم سلێمانی بوو بۆ هه‌ولێر. باسی ئه‌مه‌مان بۆ بکه، له چ ئاستێک و به چ سیاسه‌تێکدا به‌ڕێوه‌چوو؟
له‌وانه‌یه به مه‌سڵه‌حه‌تی نه‌زانم هه‌موو بابه‌ته‌کان باس که‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که تاوه‌کوو دوایین کاته‌کانی پێش به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی دیداری زۆر کران. وه‌فدی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوه‌کو رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی نزیکه‌ی ٧٠ بۆ ٨٠ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌برد. .
واتا وه‌فدی دیپلۆماتیکی ئێران سه‌ردانی ره‌سمییان بۆ هه‌ولێر بوو؟
نا، کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فده ناوچه‌ییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ڕێز سلێمانی هه‌روه‌ها چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و دووکه‌سی له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه وه‌کو گۆڕان به‌ڕێوه‌برد. له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کاندا پێداگری لایه‌نه ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که "ئێوه ئه‌مه مه‌که‌ن چون ئاگادارین که دواتر دژی ئێوه (هه‌رێمی کوردستان) یه‌ک ده‌گرن"، و "ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌کو کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستکه‌وته‌کانی کورده‌کانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا بپارێزرێت". ته‌نانه‌ت من بۆخۆم له‌مانه‌دا ئاگادارم. له یه‌کێک له په‌یامه‌کاندا که به من درا خودی سه‌ردار سلێمانی وتیان ئێمه ئاماده‌ین له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و یه‌کگرتوویی عێراقدا پشتیوانی له مافه‌کانتان بکه‌ێن تاوه‌کو بگات به ماده‌ی ١٤٠. ئه‌مه په‌یامێکی روون بوو. به‌ڵام بابه‌تی دیکه روویدا که ئاکامه‌که‌ی بووه ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێت وهه‌روه‌ها که بینیمان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وڵامی داخوازییه‌کانی عه‌بادی داوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌بوونی خۆی بۆ دانوستان ده‌ربڕیوه. بۆ خۆم هیواداربووم که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ئه‌م هه‌ڵه‌ی نه‌کردبا؛ ئێستا که کراوه دیسان پێمان خۆشه که کورده‌کان هه‌میشه خوازیاری ئاشتی بوون و ئێستاش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که به رێگای دانوستاندا بگه‌ینه ئه‌نجام و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و خه‌ڵکی کورد زیان نه‌بینن.
به‌م باسانه‌وه ده‌توانین بزانین که له دوایی سه‌ردانی سه‌ردار سلێمانی بۆ هه‌ولێر چ باس و خواسێک کراوه. به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه که تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و چی بووه که وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سه‌ربازی ئه‌م رۆڵه دیپلۆماتیکهی گێڕاوه‌و له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه قبووڵ کراوه؟
من بۆخۆم رێزی تایبه‌تم بۆ سه‌ردار سلێمانی هه‌یه و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم بووه له‌گه‌ڵیت و له که‌سایه‌تی ئه‌ودا ته‌نها به‌شی سه‌ربازی نابینم. دیپلۆماسی له بیر و که‌سایه‌تی ئه‌ودا هه‌یه. ئه‌و له رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان په‌یوه‌ندی بووه. ساڵی ١٩٩١ که راپه‌ڕین کرا من نوێنه‌ری مام جه‌لال بووم له ئێران و له‌گه‌ڵ وه‌فدێک سه‌ردانمان کرد. ده‌مزانی که ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کوردیش له‌وانه کاک مه‌سعود و نه‌چیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو. .
نه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی به‌ڵكوو وه‌کو راوێژکارێکی سیاسی له بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆلێکی باشی له په‌یوه‌ندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ناوچه‌که‌و چاره‌سه‌کردنی بابه‌ته سیاسی و سه‌ربازییه‌کان گێڕاوه. متمانه به‌وان ئه‌وه‌نده‌یه که ده‌توانێت کاریگه‌ر بێت. به‌ڕای من بڕوابه‌خۆبوون و تواناکانی سه‌ردار سلێمانی ده‌یتوانی وا‌بکات که کێشه‌کان له هه‌رێمی کوردستان دوورکه‌ونه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه سوود له تواناکانی نه‌بینرا.
.
باس و خواسی زۆر له‌سه‌ر رۆڵی ئه‌مریکا و ئیسراییل به مه‌به‌ستی هاندانی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی راپرسی کراوه. که به بینینی ئاڵای ئیسراییل له‌ده‌ست که‌سانێک له خه‌ڵكی هه‌رێم به‌هێز بووه‌وه، راستییه‌که‌ی چی بوو؟
سه‌باره‌ت به ئیسراییل پێشتر رای خۆمم وتووه، ئیسراییل به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ناوچه‌که‌دا و له هه‌رێمیش هه‌یه. زۆربه‌ی کورده‌کان مه‌ترسی پشتیوانیکردنی ئیسراییل له راپرسیمان هه‌ست پێده‌کرد، چونکه ده‌مانزانی هه‌رچه‌ند وڵاتانێک وه‌کو میسر، ئۆرده‌ن یان قه‌ته‌ر له ئیسراییل باڵیۆزخانه‌یان هه‌یه به‌ڵام پشتیوانییه‌کی وه‌ها ده‌بێته هۆی دروستبوونی کێشه له نێوان عه‌ره‌به‌کان و موسڵمانان له‌گه‌ڵ کورده‌کان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه بڕێک راوێژکاری سه‌رکردایه‌تی کورد به هه‌ڵ پێیان وابوو که ده‌کرێت ئیسراییل پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکات. هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێسته دژه‌کانی نتانیاهۆ سه‌باره‌ت به راپرسی، هه‌ڵه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی نیشاندا. به وته‌ی مام جه‌لال له‌وانه‌یه بکرێت ده‌ست بخه‌ینه ناو مێژووه‌وه و بیگۆڕین، به‌ڵام بۆ جوگرافیا ئه‌مه مومکین نییه. جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان له نێوان ئێران، تورکیا، عێراق و سوریا گیراوه، بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی کوردی لانیکه‌م پشتیوانی دووان له‌مانه پێویسته ئه‌گینا رێگای هه‌ناسه‌مان داده‌خرێت، که داخرا، ئاسمان داخرا، خاڵه سنوورییه‌کان داخرا، عێراقیش هێرشی کرد. من له رابردووشه‌وه پێم وابوو که شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نوێی عێراق دژوارتر ده‌بێت له شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ به‌عس، چونکه بیرۆکه‌ی قه‌ومی لای به‌شێک له سه‌رکردایه‌تی عێراق بوونی هه‌یه و پێداگری کورده‌کان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵامێک بۆ ئه‌م بیرۆکه‌یه بوو. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌غدا زیاتر گرنگی به جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و رێککه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدایا، له‌وانه بوو به‌م زووانه راپرسی نه‌کرێت. بۆیه پێموایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان بکه‌ین. ناتوانین به دانوستان له‌گه‌ڵ تاران یان دیمه‌شق یان ئه‌نقه‌ره به‌مه بگه‌ین. بۆیه رێگای سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین تاوه‌کو یه‌کپارچه‌یی خاکی عێڕاق بپارێزرێت. به‌ڵام ئه‌مه تاکلایه‌نه ناکرێت.
له په‌رله‌مانی عێراقدا ره‌خنه‌ی زۆر له به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراق گیرا که بۆچی پێشی به راپرسی نه‌گرتووه. ئه‌و تا چ راده‌یه‌ک ئه‌مه‌ی پێده‌کرا؟
من ساڵانێکی زۆر له‌گه‌ڵ دکتور فوئاد مه‌عسوم هاوخه‌بات بووم. به‌ڵام ده‌بێت بڵێم ئه‌و خاوه‌ن جێگه‌و کاریگه‌ری مام جه‌لال نییه. جگه له‌وه پێگه‌ی سه‌رۆک کۆماری کورد به‌نده به پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه کوردییانه‌وه که له هه‌رێم پشتیوانی لێ ده‌که‌ن، که به‌داخه‌وه له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی دکتور فوئاد ئه‌مه گۆڕا. ئه‌و توانایه‌و کاریگه‌رییه‌ی که مام جه‌لال نه ته‌نها له کوردستان، به‌ڵکوو له هه‌موو عێراق بووی نه‌ماوه. فوئاد مه‌عسوم پیاوێکی خه‌باتگێڕ، سیاسی، و هێمن و کارامه‌یه به‌ڵام بارودۆخه‌که گۆڕاوه و تواناکانی سنووردار کراوه. ئه‌و هه‌وڵی خۆیدا. ته‌نانه‌ت هات بۆ هه‌ولێر و کۆبوونه‌وه‌ی کرد. به‌ڵام له به‌غدا که‌س چاوه‌روانی ئه‌وی نه‌ده‌کرد. بۆیه کاتێک گه‌یشته‌وه پایته‌خت، سوپا هاتبوونه که‌رکوک.
.
آیا همه اقوام و گروهها در کردستان عراق با خواستی که دولت آقای بارزانی پی‌گیری می‌کرد همداستان و هم رأی بودند؟ به نظر می‌رسید که همه پرسی بیش از هرچیز خواست شخصی بارزانی بود تا یک اجماع جمعی
ئایا هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی کاک مه‌سعود هاوڕا بوون؟ وادیاربوو که راپرسی زیاتر خواستێکی تاکه‌که‌سی کاک مه‌سعود بوو یاوه‌کو خواستێکی به‌کۆمه‌ڵ
راسته که ئه‌م پرسه له لایه‌ن کاک مه‌سعوده‌وه رابه‌ری ده‌کرا به‌ڵام له کۆبوونه‌وه‌کاندا وێڕای هه‌موو جیاوازییه‌کان، بڕیاردرا که راپرسی له ٢٥/٩ بکرێت. زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌مه کۆک بوون، جگه له دوو لایه‌نی سیاسی. واتا گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی که ئه‌وانیش دژی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوون به‌ڵام دژی ره‌وت و شێوه‌ی کاره‌که بوون. ده‌یانوت بۆچی ئه‌م کاته؟ بۆ به په‌له و بۆچی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌کراوه؟ بۆیه له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسیدا وتم هه‌ر کوردێک ده‌نگی پێ نه‌دات خیانه‌تی کردووه. ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو که من کوردم، زیاتر له ٥٠ ساڵ خهباتێکم کردووه بۆ گهیشنتن به‌م یامانجه که ده‌وڵه‌تی کوردیمان ببێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له من بپرسن ده‌ڵێم بوردۆخهکه بۆ پێکهێنانی ئه‌مه به وته‌ی مام جه‌لال خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه. من ئه‌م خه‌ونه‌م خۆش ده‌وێت به‌ڵام ناتوانم جێبه‌جێی بکه‌م به‌ڵکوو ده‌توانم به‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک له هه‌رێمم ببێت که خه‌ڵک هه‌ست به ئه‌من و ئاسایش بکه‌ن. قسه‌ی من ئه‌وه‌یه که له‌م کاره‌ی کاک مه‌سعوود هه‌موو لایه‌نه‌کان جگه له‌و دووانه به‌رپرسیارن. به‌ڵام نزیکه‌ی ١٦ لایه‌ن له یه‌کێتی و پارتی و سۆشیالیست و ... هه‌موو پشتیوانی‌یان ده‌کرد. به‌ڵام گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یانوت ده‌بێت ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م راپرسییه به یه‌کگرتوویی هه‌موو لایه‌نه‌کان، یه‌کگرتوویی هێزی پێسمه‌رگه، یه‌کگرتوویی هێزه‌کانی پۆلیس، دابینکردنی ئابووری دڵنیاکه‌ره‌وه و پلان بۆ ژیانی خه‌ڵك بکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه سه‌رۆکی گۆڕان له رۆژی راپرسیدا ده‌نگی خۆی به‌رزکرده‌وه‌و وتی ده‌نگی من بۆ سه‌ربه‌خۆییه به‌ڵام لایه‌نگرانمان ئازادن چی بڕیار ده‌ده‌ن. مامۆستا عه‌لی باپیر و دکتور به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌مان قسه‌یان کرد. من کوردم، ساڵانێکی زۆر خه‌باتم کردووه مه‌گه‌ر ده‌توانم بڵێم نا؟ به‌ڵام که‌سانی ژیر و بیرمه‌ند ده‌پرسن چۆن؟ و حکومه‌تێک که دروست ده‌بێ ئاسایشم زیاتر ده‌کات یان کێشه‌کانم قووڵتر ده‌کاته‌وه؟ سه‌رکردایه‌تی وڵاتێک ده‌بێت کێشه‌کانی داهاتوو ببینێت. به‌ڕای من به‌داخه‌وه ده‌بێت هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی بارزانی‌یان کرد ده‌بێت سزا بدرێن، چ یه‌کێتی چ پارتی. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نییه که کاریزمای سه‌رکرده‌کانمان له‌ناو به‌رین، به‌ڵام ده‌بێت وانه له هه‌ڵه‌کانمان وه‌ربگرین و درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین. بۆخۆم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌م که به‌ره‌و حکومه‌تێکی دیموکراتی هه‌نگاو بنێین.
که‌واته به‌ڕای ئێوه، به پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌کان، دیموکراسی له هه‌رێم تووشی قه‌یران بووه؟
قه‌یرانێکی گه‌روه‌یه. چونکه ئه‌گه‌ر دیموکراسی به مانا راسته‌قینه‌که‌ی ببوایا، چه‌ند که‌سێک زاڵ نه‌ده‌بوون، خه‌ڵک بێ تاوانن. کاتێک به خه‌ڵك ده‌ڵێی من حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێک ده‌هێنم ئه‌وان پێیان وایه شهر کۆتایی هاتووه و ئازادی دێت، به‌ڵام وانییه. پێکهێنانی حکومه‌ت بێ ره‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی و ئاسایش و خوشگوزه‌رانی لێ ناکه‌وێته‌وه. به‌غداش ده‌بێت بزانێت ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵک دابین نه‌کرێت، خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بێت. کورده‌کان به درێژایی مێژوو هه‌وڵی زۆریان داوه و شکستیان خواردووه، به‌ڵام دیسان هه‌ڵساونه‌ته‌وه. بابه‌ته‌که ته‌نها ئامانجی کوردی نییه، بابه‌ته‌که مافی هاووڵاتیبوونه بۆ کورده‌کان له عێراقدا. جلوبه‌رگ و زمانی خۆیان ببێت و به هۆی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌وه دوور نه‌خرێنه‌وه، هه‌روه‌ها که به‌ڕێز زه‌نگه‌نه وه‌کو کوردێکی ئێرانی به هۆی تواناکانییه‌وه بووه‌ته وه‌زیر، بابه‌تی من جوگرافیا نییه، هه‌روه‌ها که له یه‌کێتی ئه‌وروپا سنوور نه‌ماوه‌و ته‌نها به هۆی گۆڕینی کۆدی ته‌له‌فونه‌وه ده‌زانی چوویته‌ته ناو وڵاتێکی دیکه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ رهوتنهکه وا رۆیشت که هه‌ولێر و به‌غدا روو له دانوستان بکه‌ن. ئایا ئه‌م دانوستانه پێویستی به ناوبژیوان هه‌یه؟
به‌ڵێ پێویسته. چونکه متمانه نه‌ماوه. بۆیه هه‌م پێویستی به ناوبژیوانه و هه‌م به گه‌ره‌نتی.
وادیاره چه‌ند وڵاتێک ئه‌مه‌یان ده‌ربڕیوه. جگه له ئێران، عه‌ره‌بستانیش هه‌ڵوێستی بووه. روسیا باسی له ناوبژیوانی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت کردووه. هه‌رکام له‌مانه ده‌توانن چ رۆڵێکیان ببێت؟
لێرده‌دا رای خۆم ده‌ڵێم. له‌وانه‌یه له رووی فۆرمه‌وه ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان باشتر بێت چون نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو وڵاتان ده‌کات. به‌ڵام رای خۆم ئه‌وه‌یه که باشترین ناوبژیوان ناوبژیوانیی دراوسێیه چونکه جوگرافیای هاوبه‌شمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر له دوارۆژدا هه‌ر چه‌شنه زاڵبوونێک له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ بێته ئاراوه، کێشه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها به درێژایی مێژوو وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌ت ئێران په‌نایان به ئێمه داوه. بۆیه باشتره له‌م ناوبژیوانییهدا ئاماده بن. تا ئه‌م کات و ساته له هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه‌دا، دروستی و راستیم له هه‌ڵوێستی ئێران‌دا بینیوه. تا ئه‌و شوێنه‌ی من بزانم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دۆست کردووه که بێن و ناوبژیوانی بکه‌ن. لێره‌دا ئیتر به‌نده به‌وه که کام وڵات نزیکتر و راستگۆتره. ئه‌گه‌ر ناوبژیوانی به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاتان بێت ئاکامێکی نابێت. هه‌روه‌ها که تورکیا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌وه هه‌ڵوێستی جیای له‌سه‌ر هه‌رێم و نه‌وت بووه. هاوبه‌شی ئابووری ئێران و هه‌رێمی کوردستان ته‌نها بازاڕه سنوورییهکانهو ئه‌مه بێلایه‌نی زیاتری به‌دواوه‌یه.
له رۆژانی رابردووا هه‌وڵێک له دیداری وه‌فدێکی کوردی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵلا سیستانی بڵاوبووه‌وه، رۆڵی ئه‌وان له چاره‌سه‌ردا چۆن ده‌بینن؟
ئایه‌توڵلا سیستانی مه‌رجه‌عێکی ئایینی به‌هێزه که ئێمه‌ی کورد رێزێکی تایبه‌تی بۆ داده‌نێین. په‌یامه‌که‌ی ئه‌وان کاتێک ده‌رچوو زووبه‌زوو له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کوردستانه‌وه پێشوازی لێکراو وتیان ئێمه ئاماده‌ین له چوارچێوه‌ی په‌یامه‌که‌ی ئه‌واندا دانوستان بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌و وه‌فده له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه رۆیشتن. ئه‌وان له‌م دیداره رازی بوون و خۆشحاڵیش بوون. ئه‌مه ههنگاوێکی حزبی بوو به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی رایگه‌یاند که هه‌م پێشوازی له په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌کات و هه‌م په‌یامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا سیستانی.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم که بڕیاربوو ١/١١ به‌ڕێوه بچێت دواکه‌وت. پێتان وایه که‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت؟
جارێک له باس و خواسدایه. له نێوان ٦ مانگ، ساڵێک یان دوو ساڵ باسکراوه. ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێت حوکمرانییان درێژه‌ی ببێت ده‌ڵێن دوو ساڵ دواکه‌وێت. له کاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه بچێت جوگرافیای سیاسی هه‌رێم گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. .
ئه‌م گۆڕانه به‌ره‌و کام لا ده‌چێت؟
ئێستا له ساحه‌ی سیاسی چه‌ن لایه‌نێک هه‌یه که گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری به سه‌رۆکایه‌تی دکتور به‌رهه‌م ساڵحه. لایه‌نی دیکه‌ش هه‌ن که ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ن و داوایان کردووه حکومه‌تێکی کاتی بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانه‌کانی ئێستا پێک بێت. ئه‌وه‌ی که ورده‌کارییه‌کانی چۆن ده‌بێت نازانم، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌رچی زووتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی جه‌ماوه‌ری و دیموکراتیک دروست بێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا مافه‌کانی گه‌لی کورد دابین بکرێت.
واتا کۆتایی خواسته‌کانی هه‌رێم له دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێکردنی ته‌واوی ده‌ستووری ئێستای عێراقه؟
به‌ڵێ، چونکه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرێت کێشه دروست نابێت. ئێمه کێشه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا بوو، وه‌کو یاسای نه‌وت که ئاماده کراو و هه‌موو لایه‌ک په‌سه‌ندیان کرد. به‌ڵام بڕیاربوو په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بکات به‌ڵام هه‌روا ماوه‌ته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێمیش یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێی کرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له رووی به‌رگری یان پۆلیسبوونیان ده‌بێت یه‌کلایی بێته‌وه. هه‌روه‌ها بابه‌تی بوجه، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌ولێر و به‌غدا که ده‌بێت دانوستانی بۆ بکرێت و جێبه‌جێ بکرێن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوچه‌کانی ماده‌ی ١٤٠ که بڕیاربوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێم ریفراندۆمی تێدا بکرێت که نه‌کراوه‌و هه‌رێم یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێی کرد. .
روابط آتیتان با ایران را پس از حل مسأله چگونه پیشبینی می‌کنید
په‌یوه‌ندی داهاتووتان له‌گه‌ڵ ئێران دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان چۆن ده‌بینن؟
به وته‌ی مام جه‌لال ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین و بۆیه هه‌میشه پێویستیمان به په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی ئێران هه‌یه.
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند: حكومەتی ئێران بڕیاریداوە هەموو دەروازەكان بە ڕووی هەرێمدا بكرێنەوە.
لةو بارةيةوة نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بەخەندانى راگەیاندووة:" حكومەتی ئێران بڕیاریداوە هەموو دەروازەكان بەرووی هەرێمدا بكرێنەوە، بڕیاریشبوو ئەمڕۆ دەروازەی پەروێزخان بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی هەندێك گرفتی یاساییەوە ڕەنگە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مەرزەكانی دیكەدا ".
ئاماژەی بەوەشكردووة،" لە یەكەم ڕۆژەوە هەوڵەكان بۆ كردنەوەی دەروازەكان بەردەوامە، بەڵام بابەتەكە پەیوەندی بە باردۆخی سیاسی ناوچەكەوە هەیە ".
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی چوارشەمە 18/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتا خاتوو مالینا بە پەرۆشەوە ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان بێت دوای ڕووداوەکانی رۆژی دووشەمە 16/10/2017 و هەڵمەتی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابرێنراوەکان و کاریگەری لەسەر ڕەوشی ئەمنی هەرێمی کوردستان.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران راوبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی خاوەن دەسەڵات پێویستە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشکە بن و مافی گەلی کورد ڕه‌چاو بگرن، بۆ ئەوەی کێشەکان لەوەی هەیە گەورەتر نەبێت و زوو بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
خاتوو مالینا ووتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای رۆژی 16ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٧ وە زیاتر چاودێری مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
نازم دەباغ بۆ خەندان: ئێران بۆکردنەوەی سنورەکان چاوەڕوانی رێککەوتنی بەرپرسانی ھەرێم و حكومەتی عێراقە
خەندان-
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تاران، بەخەندان-ی راگەیاند، لایەنى ئێرانی بۆ کردنەوەی سنورەکانی ھەرێمی کوردستان چاوەروانی رێککەوتنی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانن لەگەڵ حکومەتی عێراق.
دەباغ بۆ خەندان، ئاماژەی بەوەکرد، دانوستان کراوە لەنێوان بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان، لە ناوچە سنورییەکان، و حکومەتی عێراق، لایەنی عێراقی چەند کەسێکی ناردووە بۆ سنوورەکان و گفتوگۆیان کردووە.
وتیشی، رێککەوتنێکی ئێرانی تورکی عێراقی ھەیە، کە رادەستی حکومەتی عێراق بکرێت، بۆ ئەوەش ئێران چاوەڕێی ئەوەیە دەروازەکان، بدرێتەوە بە حکومەتی عێراق، ئەو جا سنوورەکان دەکرێتەوە.
نوێنەری حکومەتی ھەرێم، لەتاران ھەروەھا، وتی، ئێران پشتگیری چارەسەری کێشەکان دەکات، لەنێوان ھەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ و ھەمیشە پشتگیری دانوستانی کردووە.
وتیشی، بۆکردنەوەی سنوورەکان، ئێران چاوەڕوانی رێککەوتنی بەرپرسانی ھەرێم و حکومەتی عێراقە.
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، ئێران لەسەر داوای حکومەتی عێراق، ھەر سێ دەروازەی باشماخ، و حاجی ئۆمەران، و پەروێزخانی داخست.
نازم ده‌باغ : پێکدادانه‌کانی که‌رکوک زیان به دانوستانه‌کان ناگه‌یه‌نێت
نازم ده‌باغ
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق
پێکدادانه‌کانی رۆژی رابردووی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک له نێوان سوپای عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێت وه‌کو درێژه‌ی کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌م ساڵانه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندرێت که له‌م هه‌فتانه‌ی رابردوو و دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم زیاتر له هه‌میشه گه‌شه‌ی کردووه. له راستیدا ئه‌م کێشانه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی کێشه له‌سه‌ره له نێوان هه‌رێم و به‌غدا که هێشتا به روونی چاره‌نوسیان دیاری نه‌کراوه‌و به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمیش هه‌ستیاری بابه‌ته‌که‌ی زیاترکرد. کۆنترۆڵی ئه‌م ناوچانه پێش داعش، به شێوه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن هه‌رێم و به‌غداوه به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام به هاتنی داعش و پاشه‌کشه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند له‌م ناوچانه، کۆنترۆڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوچانه که‌وته ده‌ست پێشمه‌رگه و له‌و کاته‌وه تا ئێستا به‌رگری و پاراستنی ئه‌م ناوچانه له ئه‌ستۆی هێزه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا بووه. ئێستا و له بارودۆخی نوێ‌دا، حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که پێشتر به شێوه‌ی هاوبه‌ش ئیداره ده‌کران. له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌وڵی زۆر له لایه‌ن هه‌ردوولاوه درا تاوه‌کو ئه‌م بابه‌تانه به وتووێژ و له رێگای دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا دانوستانه‌کان ئه‌نجامی نه‌بووه‌و ئاکامی پێکدادان نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقی لێکه‌وته‌وه. له راستیدا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌ی بێت، ده‌توانین بڵێین که کاتی دیاریکراو بۆ ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر کێشه‌ی بۆ دروست کرد، به‌ڵام ئه‌م پێکدادانه به مانای شکستی دانوستانه‌کان نییه و دوو لایه‌ن ده‌توانن به دابه‌زینی قه‌یران، دیسان له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌م بابه‌تانه یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
له راستیدا بابه‌تی سه‌ره‌کی له که‌رکوک، کۆنترۆڵی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانه که له ساڵانی رابردوودا له ده‌ست هێزه‌کانی کورددا بووه. ئه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک هه‌میشه زیاتر له‌وه‌ی بۆ کورد مایه‌ی سوود بێت، مایه‌ی بشێوی و کێشه بوون. به‌ڵام هێشتا نیشانه‌ی به‌هێز بۆ به‌دواداچوونی دانوستانه‌کان و پرۆسه‌ی ئاشتیخوازانه له عێراقدا به‌دی ده‌کرێت. سه‌فه‌ری دکتور فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ هه‌ولێر و دیداری له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت وه‌کو ههنگاوێکی هیوابه‌خش سه‌یری بکرێت که نیشان ده‌دات حکومه‌تی ناوه‌ندی خوازیاری دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی کورده بۆ کۆتاییهێنان به‌م کێشانه. له راستیدا نابێت له‌بیری بکه‌ین که له‌وانه‌یه له کورتماوه‌دا کێشه‌کان زیاد بکه‌ن، به‌ڵام به درێژه‌پێدانی دانوستانه‌کان به دڵنیاییه‌وه بارودۆخه‌که به‌ره‌و باشتربوون ده‌روات و ئه‌مه شتێکه که هه‌ردوولا خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه ده‌بینی که هاوپه‌یمانی دژه‌داعش هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و ئه‌مه‌ش واده‌کات کێشه‌کان دابه‌زێت. له راستیدا ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه واده‌کات که به پله‌ی یه‌که‌م، شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک نه‌یه‌ته ناوشاره‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه بوونی هێزی سێهه‌م و باڵانس، واده‌کات هه‌ردوولا زیاتر به‌ره‌و دانوستان و وتووێژ و رێگای ئاشتیخوازانه ببات، له راستیدا ده‌توانین بڵێین که به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌کی که هاوپه‌یمانی دژه داعش پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌کات، ئه‌مه رووی نه‌دا، به‌ڵكوو ئامانجی ئه‌وان پێش‌گرتن له گه‌شه‌ی شه‌ڕ له نێوان لایه‌نه‌کاندا بوو. هه‌روه‌ها له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا سه‌رکردایه‌تی عێراق و هه‌رێم واتا کاک مه‌سعود بارزانی و عه‌بادی رۆڵێكی زۆر هه‌ستیاریان هه‌یه، له راستیدا ئه‌م دوو سه‌رکرده کورد و عێراقییه ده‌توانن به سیاسه‌تی دروست و دوور له سۆز و ئێحساس، بارودۆخه‌که بۆ دانوستان و ئاساییکردنه‌وه ئاماده بکه‌ن، هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕی زمانی و تهی توند و دژکرده‌وه‌و په‌رچه‌کرداری سۆزدارانه‌و ئێحساسی له هه‌ردوولاوه، ته‌نها کێشه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له بارودۆخی قه‌یران و کێشه‌دا، هه‌ڵوێستی توند له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بدرێت، به‌ڵام له‌جیاتی سه‌رقاڵبوون به شه‌ڕی زمانی و قوڵترکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی نه‌ژادی، ده‌بێت کار له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش بکرێت.
نازم ده‌باغ: ناکرێت رووداوه‌کانی که‌رکوک به شه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ناو ببه‌ین
نازم ده‌باغ
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران
له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هه‌واڵی زۆر له‌سه‌ر رووداوه‌کانی که‌رکوک بڵاوکراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی من هه‌مه، تائه‌م کاته شه‌ڕێک له‌ناو شاری که‌رکوک رووینه‌داوه و ئه‌گه‌ر شتێک روویداوه له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه. ئه‌و رووداوانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک روویداوه زۆر گرنگ نه‌بوون. حکومه‌تی عێراق بابه‌تی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌ست به‌سه‌رگرتنی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و بابه‌تی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستوور په‌سه‌ند ناکات و ئه‌مه‌ش وایکردووه تاوه‌کو رای جیاواز و دژایه‌تییه‌ک له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له پارێزگای که‌رکوک بێته ئاراوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به گیان و خوێنی خۆیان ئه‌م ناوچانه‌یان له ده‌ستی داعش رزگار کرد یان توانییان پشتیوانی له‌م ناوچانه له‌به‌ر هێرشی داعش بکه‌ن. هه‌وڵ و کۆششێکی له لایه‌ن هه‌ردوولاوه له ئارادایه که ئه‌م بابه‌تانه بێ شه‌ڕ و پێکدادان چاره‌سه‌ر بکرێت و به رێگای وتووێژ و دانوستانه‌وه بگه‌نه نه‌تیجه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که کێشه‌کانی نێوانیان ده‌بێت به وتووێژ و دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌وترێت که له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له نێوان دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی کوردستانی عێراق، واتا یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات رای جیاواز هه‌یه. من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستم هه‌بێت. به‌ڵام پێم وایه ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تاوه‌کو راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. هیوادارم تاوه‌کو رۆژی سێشه‌ممه راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. له‌وانه‌یه بڕێ وته و قسه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه درابێت، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م وتانه جیاوازه. منیش وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران و هه‌م وه‌کوو که‌سایه‌تی خۆم، واتا نازم ده‌باغ، ناتوانم به پێی گومان و بێ زانیاری دروست، وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه. رێژه‌ی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر که‌رکوک زۆر زۆره، تاوانلێدان و دیعایه‌ی زۆر باس ده‌کرێت، بڕێک لایه‌ن کێشه‌که به کێشه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه ناو ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت کێشه‌که بکه‌نه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئاڵۆزییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووه‌ته ناوشاری که‌رکوکه‌وه، نه سوپای عێراق و نه حه‌شد نه‌چوونه‌ته ناو شاره‌وه، رووداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه چونکه نه‌یانتوانی به‌رگری بکه‌ن، ناوچه‌کانیان به‌جێ هێشتووه. ئه‌م پێدادانانه هه‌رچی بێت ناتوانین ناوی پێکدادانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان له‌سه‌ر خاکی لێ بنێین. هه‌ر ناوێکی لێ بنێین به‌ڕای من ده‌بێت هه‌ردوولا له‌وپه‌ڕی هوشیارییه‌وه بجوڵێنه‌وه، چ کورد، چ عه‌ره‌ب، هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت هوشیار بن. ئه‌م شتانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی عێراق و کورددایه، ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێت کێشه‌کان به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بده‌ن ته‌نها و ته‌نها به کورد و عێراقی زیان ده‌گه‌یه‌نێت. کورده‌کان له حکومه‌تی عێراقدا به‌شدارن و هاوبه‌شی به‌غدان و ئێستاش له به‌غداد بوونیان هه‌یه. ئه‌م رووداوانه ده‌بێت له لایه‌ن به‌رپرسانی دوولاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت و نه‌هێڵن دوژمنانی عێراق سوودی لێ ببینن. ده‌بێت ئاماژه بده‌م که وڵاتانی دۆست هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت تاوه‌کو بارودۆخه‌که هێور بکه‌نه‌وه‌و بابه‌ته‌که به وتووێژ چاره‌سه‌ر بکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماژانه به بوونی پ.ک.ک ده‌کرێت به‌ڕای من دووره له راستییه‌وه. باسکردنی ئه‌م بابه‌تانه بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و ده‌بێته هۆی قوڵتربوونی کێشه‌کان و زیانی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که بیانو بدات به ده‌ست تورکیاوه که بێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ مارتینا کازوبک سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران دیداریی کرد.
"مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران رۆژی شەمە ١٥/١٠/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "ئەمجەد بابە حاجی" و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای ڕیفراندۆم کرا و "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەد و باسی لەوە کرد کە کورد لەگەڵ ئەوەدایە کێشکان لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەر بکرێت نەک بە هێزی چەکداریی.
"مارتینا کازوبک" لە پرسیارێکی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتی پۆلەندا لەسەر پرۆسەی دەنگدان، ووتی: بە بۆچوونی تایبەتی خۆم کورد لە مێژە لە هەوڵی سەربەخۆیی دایە و بە مافی کوردی دەزانم کە رفراندۆم ئەنجام بدات و پێویستە ڕچاوی دەستوری عێراق بکرێت.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ SNN نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، "تائێستا جوڵەی بازرگانی سوتەمەنی وەستاوەو هیچ ترانزێتێك ناكرێت".
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتاران ئەوەشی ڕونكردەوە، "لەئێستادا بەبڕیاری كۆماری ئیسلامی، نە ڕێگە دەدرێت لەسنوری هەرێمەوە سوتەمەنی داخڵی ئێران بكرێت، نە ڕێگە بەبازرگان و تانكەرەكانیش دەدرێت لەئێرانەوە سوتەمەنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن".
هاوكات زیاتر لە 500 تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم ئێستا لەخاكی ئێراندان و ڕێگەیان پێ‌نادرێت بێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لەو شۆفێرانەش ئاماژە بەوەدەكەن، "ماوەی 26 ڕۆژە ئێمە لەبەندەر ئیمام ماوینەتەوەو لەوێ ڕێگریمان لێدەكەین ئەو سوتەمەنیەی پێمانە بیگەیەنینەوە هەرێمی كوردستان".
ئەو شۆفێرانەی ئێستا لەبەندەر ئیمام ڕێگرییان لێدەكرێت ئەو سوتەنیەی پێیانە بیگەننە هەرێم جەختدەكەنەوە لەسەرئەوەی، دوو ڕۆژی دیكە مۆری پاسپۆرتەكانیان بەسەردەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە خۆیان بگەڕێنەوەو ئۆتۆمبێلەكانیان بەبارەوە لەئێران جێدەبهێڵن.
لێدوانەكەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران لەكاتێكدایە بڕیاربوو لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی (سوتەمەنی) لەنێوان هەرێم و ئێران ئاسایی ببێتەوە، بەڵام وەكو وتی:"بەبڕیارێك ڕاگیراوەو تائێستاش وادەی كردنەوەی دیارنییە".